WEBVTT 00:00:01.372 --> 00:00:07.411 ڕۆژانه‌، گوێ له‌ چیڕۆكی ترسناكی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرم كه‌ له‌پێناو ژیانیان 00:00:07.411 --> 00:00:11.458 ڕاده‌كه‌ن، به‌نێو سنووره‌ مه‌ترسیدار و ده‌ریا خراپه‌كان، 00:00:12.109 --> 00:00:16.604 به‌ڵام چیڕۆكێك هه‌یه‌ كه‌ شه‌وانه‌ به‌ ئاگایی ده‌مهێڵێته‌وه‌، 00:00:16.628 --> 00:00:18.184 ئەویش له‌باره‌ی دوعایه‌. NOTE Paragraph 00:00:18.208 --> 00:00:21.031 په‌نابه‌رێكی سووری، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، 00:00:21.055 --> 00:00:26.891 لە ژیانێكی زۆردارانه‌ له‌ میسڕ ده‌ژیا به‌ كرێی ڕۆژانه‌. 00:00:26.915 --> 00:00:32.302 باوكی به‌رده‌وام بیری له‌ كاره‌كه‌ی له‌ سوریا خۆی ده‌كرده‌وه‌ 00:00:32.326 --> 00:00:35.674 كه‌ به‌هۆی بۆمبه‌وه‌ تێكشكێنرابوو. 00:00:36.238 --> 00:00:42.294 ئه‌و جه‌نگه‌ی پەڵكێشی كردبوون بۆ ئه‌وێ له‌ ساڵی چواره‌می هێشتا کۆتایی پێ نەهاتبوو. 00:00:42.999 --> 00:00:46.208 و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش كه‌ جارێك پێشوازی لێكردبوون 00:00:46.232 --> 00:00:48.597 لێیان وه‌ڕس ببوو. 00:00:49.248 --> 00:00:52.306 ڕۆژێكیان، چه‌ند پیاوێك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل هه‌وڵیاندا بیڕفێنن. 00:00:53.084 --> 00:00:57.833 ئه‌و قوتابیه‌ به‌رزخوازه‌ی ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ته‌نیا بیری له‌ داهاتووی ده‌كرده‌وه‌، 00:00:57.857 --> 00:01:01.435 ئێستا هه‌موو كاتێك ترساو بوو. NOTE Paragraph 00:01:02.269 --> 00:01:04.278 به‌ڵام پڕ هیواش بوو، 00:01:04.302 --> 00:01:09.325 چونكه‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی هاوه‌ڵی سووری به‌ناوی باسم كه‌وتبووه‌ داوی خۆشه‌ویستی. 00:01:09.349 --> 00:01:14.359 باسمیش له‌ میسڕ هه‌وڵی ده‌دا، و به‌ دوعای گوت، 00:01:14.383 --> 00:01:17.749 " با بچینه‌ ئه‌وروپا، به‌دوای په‌ناگه‌، پارێزاروی بگه‌ڕێین. 00:01:17.773 --> 00:01:21.916 من كارده‌كه‌م، تۆ ده‌توانیت بخوێنیت-- به‌ڵێنی ژیانێكی نوێ." 00:01:22.829 --> 00:01:26.057 و خوازبێنی له‌ باوكی كرد. NOTE Paragraph 00:01:26.574 --> 00:01:32.240 به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانزانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا ده‌بوو ژیانیان بخه‌نه‌ مه‌ترسی، 00:01:32.264 --> 00:01:34.764 گه‌شتكردن به‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست، 00:01:34.788 --> 00:01:40.245 خۆخستنه‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و قاچاخچیانه‌ی به‌ دڕنده‌یی به‌ناوبانگن. 00:01:41.173 --> 00:01:44.562 و دوعا له‌ ئاو ده‌ترسا. 00:01:45.292 --> 00:01:48.342 هه‌میشه‌ وا بووه‌. هه‌رگیز فێری مه‌له‌وانی نه‌ببوو. NOTE Paragraph 00:01:50.222 --> 00:01:54.975 مانگی ئابی ئه‌و ساڵه‌ بوو، پێشتر ٢٠٠٠ كه‌س مردبوون 00:01:54.999 --> 00:01:57.197 له‌ هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، 00:01:57.197 --> 00:02:00.947 به‌ڵام دوعا له‌ هاوڕێیه‌كی خۆی زانیبوو كه‌ توانیبووی بگاته‌ باكووری ئه‌وروپا، 00:02:00.971 --> 00:02:03.240 وای بیركرده‌وه‌، "له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ش بتوانین." 00:02:03.999 --> 00:02:07.001 بۆیه‌ داوای له‌ خێزانه‌كه‌ی كرد گه‌ر ڕێیان بده‌ن بڕۆن، 00:02:07.025 --> 00:02:10.367 دوای مشتومڕێكی به‌ئازار، ڕازیبوون. 00:02:10.391 --> 00:02:16.521 و باسم هه‌موو سەرمایه‌كه‌ی-- ٢٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بوو-- 00:02:16.545 --> 00:02:17.941 دایه‌ ده‌ستی قاچاخچییه‌كان. NOTE Paragraph 00:02:18.821 --> 00:02:22.036 به‌یانییه‌كی ڕۆژی شه‌ممه‌ بوو كاتێك په‌یوه‌ندیی هات، 00:02:22.060 --> 00:02:26.539 به‌ پاس بردران بۆ كه‌نارێك، سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ن. 00:02:26.873 --> 00:02:30.921 دواتر به‌ به‌له‌می بچووك بۆ سه‌ر به‌له‌مێكی ماسی گرتن هێنران، 00:02:30.945 --> 00:02:33.503 ٥٠٠یان به‌ پاله‌په‌ستۆ خرانه‌ ناو ئه‌و به‌له‌مه‌، 00:02:33.527 --> 00:02:36.403 ٣٠٠ له‌ ژێره‌وه‌، ٢٠٠ له‌سه‌ره‌وه‌. 00:02:37.466 --> 00:02:42.004 سووریی، فه‌ڵه‌ستینی، ئه‌فریقی، موسڵمان و مه‌سیحی تیدابوو، 00:02:42.028 --> 00:02:47.356 ١٠٠ منداڵ، له‌نێویاندا ساندرا-- ساندرای بچووك، شه‌ش ساڵان-- 00:02:47.380 --> 00:02:50.196 و ماسا، ١٨ مانگ، 00:02:51.498 --> 00:02:55.396 له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه‌ خیزان هه‌بوون، شانیان له‌ شان په‌ستێورابوو، 00:02:55.420 --> 00:02:56.952 پێ به‌ پێ. 00:02:56.976 --> 00:03:00.784 دوعا وا دانیشتبوو كه‌ پێیه‌كانی بۆ سینگی په‌ستێنرابوو، 00:03:00.808 --> 00:03:03.323 باسم ده‌ستی گرتبوو. NOTE Paragraph 00:03:04.386 --> 00:03:07.093 ڕۆژی دووه‌م له‌ ناو ئاو، نه‌خۆش و نیگه‌ران بوون 00:03:07.117 --> 00:03:10.196 دڵیان تێكهه‌ڵده‌هات له‌به‌ر شه‌پۆڵه‌ ترسناكه‌كانی ده‌ریا. NOTE Paragraph 00:03:11.109 --> 00:03:14.084 ڕۆژی سێ، دوعا دڵی خه‌به‌ری دابوو. 00:03:15.068 --> 00:03:19.621 به‌ باسمی گوت، "ده‌ترسم نه‌گه‌ین. 00:03:19.645 --> 00:03:21.684 ده‌ترسم به‌له‌مه‌كه‌ نقووم ببێت." 00:03:22.517 --> 00:03:25.666 و باسم پێی گوت، "تكایه‌ ئارام به‌. 00:03:25.690 --> 00:03:28.872 ده‌گه‌ینه‌ سوید، هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ین 00:03:28.896 --> 00:03:30.450 و داهاتووێكمان ده‌بێت." NOTE Paragraph 00:03:31.751 --> 00:03:35.604 ڕۆژی چوار، سه‌رنشینه‌كان بێزار ده‌بوون. 00:03:35.628 --> 00:03:38.764 پرسیاریان له‌ كاپتنه‌كه‌ كرد، "كه‌ی ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وێ؟" 00:03:38.788 --> 00:03:42.176 ئه‌و پێی گوتن کە ده‌میان داخه‌ن، و ڕیسوای كردن. 00:03:42.740 --> 00:03:46.482 گوتی، "له‌ ١٦ كاتژمێردا ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا." 00:03:46.506 --> 00:03:49.680 بێهێز و نیگه‌ران بوون. 00:03:49.704 --> 00:03:53.975 هه‌رزوو بینیان به‌له‌مێك نزیك ده‌بێته‌وه‌- به‌له‌مێكی بچووكتر، ١٠ پیاوی له‌سه‌ر بوو، 00:03:53.999 --> 00:03:57.414 كه‌ هاواریان به‌سه‌ردا ده‌كردن، جنێویان پێده‌دان، 00:03:57.438 --> 00:04:01.788 داریان ڕاده‌وه‌شاند، داوایانكرد هه‌موویان دابه‌زن 00:04:01.812 --> 00:04:05.527 و بێنه‌ ناو ئه‌م به‌له‌مه‌ كه‌ به‌كه‌ڵكی گه‌شت نه‌ده‌هات. 00:04:05.551 --> 00:04:09.069 خێزانه‌كان له‌به‌ر منداڵه‌كانیان ده‌ترسان، 00:04:09.093 --> 00:04:13.094 هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ ڕه‌تیان كرده‌وه‌ دابه‌زن. 00:04:14.157 --> 00:04:17.273 بۆیه‌ به‌له‌مه‌كه‌ به‌ تووڕه‌یی به‌ خێرایی ڕۆیشت، 00:04:17.297 --> 00:04:21.527 نیو كاتژمێر دواتر، گه‌ڕایه‌وه‌ 00:04:21.551 --> 00:04:27.603 به‌ ئه‌نقه‌ست كونی له لای كه‌شتییه‌كه‌ی دوعا ده‌كرد، 00:04:27.627 --> 00:04:30.240 له‌و شوێنه‌ی ئه‌و و باسم دانیشبوون. 00:04:31.764 --> 00:04:35.103 گوێی لێبوو چۆن هاواریان ده‌كرد، 00:04:35.127 --> 00:04:38.488 "با ماسییه‌كان گۆشتتان بخۆن!" 00:04:39.599 --> 00:04:45.437 ده‌ستیان كرد به‌ پێكه‌نین هه‌ركه‌ به‌له‌مه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕا و نقووم بوو. NOTE Paragraph 00:04:45.999 --> 00:04:49.058 ئه‌و ٣٠٠ كه‌سه‌ی له‌ خوار ڕووی كه‌شتییه‌كه‌ مه‌حكووم كران. 00:04:49.757 --> 00:04:54.346 دوعا خۆی به‌و لایه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ گرتبوو كه‌ نقووم ده‌بوو، 00:04:54.370 --> 00:05:01.188 به‌ تۆقاوییه‌وه‌سه‌یری ده‌كرد منداڵێكی بچووك به‌ په‌روانه‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ بوو. 00:05:02.355 --> 00:05:04.554 باسم پێی گوت، "تكایه‌ بڕۆ، 00:05:04.578 --> 00:05:07.743 ئه‌گه‌رنا ڕاده‌ماڵرێی و په‌روانه‌كه‌ تۆش ده‌كوژێت." 00:05:08.267 --> 00:05:10.315 بیرتان بێت -- ناتوانێت مه‌له‌وانی بكات. 00:05:10.999 --> 00:05:15.187 به‌ڵام ڕۆیشت و ده‌ستیكرد به‌ جووڵاندنی قۆڵ و لاقه‌كانی، 00:05:15.211 --> 00:05:16.851 وایده‌زانی، "ئه‌مه‌ مه‌له‌كردنه‌." 00:05:16.851 --> 00:05:21.044 به‌شێوه‌یه‌كی موعجیزه‌ئاسا، باسم ئه‌ڵقه‌یه‌كی دۆزییه‌وه‌. 00:05:21.806 --> 00:05:23.854 یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه‌ی منداڵ بوو 00:05:23.878 --> 00:05:27.975 كه‌ به‌كاری ده‌هێنن له‌ حه‌وزی مه‌له‌وانی و ده‌ریای ئارامدا. 00:05:27.999 --> 00:05:30.044 و دوعا سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه‌، 00:05:30.068 --> 00:05:33.788 قۆڵ و قاچه‌كانی له‌ ته‌نیشته‌وه‌ گیریان خواردبوو. 00:05:34.835 --> 00:05:36.776 باسم مه‌له‌وانێكی باش بوو، 00:05:36.800 --> 00:05:40.594 ده‌ستی گرت و به‌ ئاوه‌كه‌دا رۆیشت. 00:05:42.064 --> 00:05:44.002 له‌ ده‌وریان ته‌رم هه‌بوو. 00:05:44.026 --> 00:05:46.494 سه‌ره‌تا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌ربازیان بوو، 00:05:46.518 --> 00:05:51.059 به‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌، بۆ ڕزگاربوون ده‌پاڕانه‌وه‌. 00:05:51.083 --> 00:05:55.400 به‌ڵام كه‌ ڕۆژێك تێپه‌ڕی و كه‌س نه‌هات، 00:05:55.424 --> 00:05:57.249 هه‌ندێكیان بێ هیوا بوون، 00:05:57.273 --> 00:05:59.447 دوعا و باسم سه‌یریان ده‌كرد 00:05:59.471 --> 00:06:06.052 كه‌ هه‌ندێك پیاو چاكه‌تی ڕزگاركردنیان فڕێدا و نقووم بوونه‌ ناو ئاوه‌كه‌. NOTE Paragraph 00:06:07.052 --> 00:06:12.975 پیاوێك لێیان نزیك بووه‌وه‌ به‌ خۆی و منداڵێكی بچووك به‌ شانییه‌وه‌، 00:06:12.999 --> 00:06:14.649 مالیكی نۆ مانگی. 00:06:14.673 --> 00:06:19.752 به‌ قوتوویه‌كی گازی خۆی گرتبوو تا له‌سه‌ر ئاو بمێنێته‌وه‌، و پێیانی گوت، 00:06:19.776 --> 00:06:21.726 "ده‌ترسم ڕزگارم نه‌بێت. 00:06:21.750 --> 00:06:24.416 زۆر بێهێزم، چیتر ئازایه‌تیم نییه‌." 00:06:24.829 --> 00:06:29.975 مالیكی بچكۆلانه‌ی دایه‌ ده‌ستی باسم و دوعا، 00:06:29.999 --> 00:06:32.711 و ئه‌ویان خسته‌ سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی ژیانه‌كه‌. 00:06:33.774 --> 00:06:39.188 ئێستا ئه‌وان سێ كه‌س بوون، دوعا، باسم و مالیكی بچكۆڵانه‌. NOTE Paragraph 00:06:39.212 --> 00:06:42.341 با لێره‌ له‌و چیڕۆكه‌ پشوویه‌ك وه‌رگرم 00:06:42.365 --> 00:06:44.663 ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌م: 00:06:44.687 --> 00:06:49.480 بۆچی په‌نابه‌ری وه‌كو دوعا خۆیان ده‌خه‌نه‌ ئه‌م جۆره‌ مه‌ترسیانه‌؟ 00:06:51.061 --> 00:06:55.904 ملیۆنان په‌نابه‌ر له‌ تاراوگه‌ ده‌ژین، له‌ جیهانی بیرچوونه‌وه‌. 00:06:57.232 --> 00:07:01.532 له‌ وڵاتانێك ده‌ژین [هه‌ڵدێن] له‌و جه‌نگه‌ی هه‌ڵگیرساوه‌ 00:07:01.556 --> 00:07:03.840 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌. 00:07:05.634 --> 00:07:08.795 ته‌نانه‌ت گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، ناتوانن. 00:07:08.819 --> 00:07:11.581 ماڵه‌كانیان، كاره‌كانیان، 00:07:11.605 --> 00:07:15.127 شارۆچكه‌ و شاره‌كانیان به‌ ته‌واوی خاپووركراوه‌. 00:07:15.151 --> 00:07:17.975 ئه‌مه‌ شاری كه‌له‌پووری جیهانی یونیسكۆیه‌، 00:07:17.999 --> 00:07:19.756 حومس، له‌ سوریا. 00:07:21.097 --> 00:07:25.662 بۆیه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وامن بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵدەهاتن، 00:07:25.686 --> 00:07:29.285 كه‌مپی په‌نابه‌رانیان له‌ بیابان بۆ دروست ده‌كه‌ین. 00:07:29.309 --> 00:07:33.319 سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ كه‌مپی له‌و جۆره‌ ده‌ژین، 00:07:33.343 --> 00:07:38.316 هه‌زاران هه‌زاری زیاتریش، ملیۆنانیان له‌ شارۆچكه‌ و شاره‌كان ده‌ژین. 00:07:38.340 --> 00:07:39.558 ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی، 00:07:39.582 --> 00:07:42.438 وڵاتانی دراوسێ كه‌ له‌ ڕابردوو پێشوازییان لێكردبوون 00:07:42.462 --> 00:07:44.224 به‌ دڵ و ده‌ستێكی كراوه‌ 00:07:44.248 --> 00:07:45.866 ته‌واو لێیان ڕژاوه‌. 00:07:46.731 --> 00:07:51.183 لەوێ قوتابخانه‌ی ئاسایی، سیسته‌می ئاو، مه‌رجی ته‌ندروستی پێویست نییه‌. 00:07:51.747 --> 00:07:56.370 ته‌نانه‌ت وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كانیش ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن 00:07:56.394 --> 00:07:59.637 به‌بێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌. 00:08:01.407 --> 00:08:06.433 شه‌ڕی سووریا نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌سی ئاواره‌ی سنووره‌كان كرد، 00:08:06.457 --> 00:08:11.394 به‌ڵام زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵدێن. 00:08:11.418 --> 00:08:15.109 ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوانی سووریا 00:08:15.133 --> 00:08:17.393 زۆریان لێكراوه‌ هه‌ڵبێن. 00:08:17.766 --> 00:08:22.059 به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ كه‌ پێشوازیان له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كردووه‌. 00:08:23.114 --> 00:08:28.147 وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ هاریكاریكردنیان هیچی وای نه‌كردووه‌ . 00:08:29.401 --> 00:08:33.798 ڕۆژه‌كان بوون به‌ مانگ، مانگه‌كانیش بوون به‌ ساڵ. 00:08:34.483 --> 00:08:38.055 ده‌بێت مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر كاتی بێت. NOTE Paragraph 00:08:38.079 --> 00:08:41.400 دەگەرێمەوە بۆ لای دوعا و باسم له‌ناو ئاو. 00:08:41.424 --> 00:08:45.773 ڕۆژی دووه‌میان بوو، باسم زۆر بێهێز ببوو. 00:08:46.764 --> 00:08:50.765 ئێستا نۆره‌ی دوعا بوو تا به‌ باسم بڵێت، 00:08:50.789 --> 00:08:56.472 "خوشه‌ویسته‌كه‌م، تكایه‌ بی هیوا مه‌به‌، بۆ داهاتوومان، ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین." 00:08:57.376 --> 00:09:00.057 ئه‌و پێی گوت، 00:09:00.081 --> 00:09:04.518 "ببووره‌، خۆشه‌ویسته‌كه‌م، كه‌ تۆم خسته‌ ئه‌م بارودۆخه‌. 00:09:04.542 --> 00:09:09.219 هیچ كه‌سێكم هێنده‌ی تۆ خۆشنه‌ویستووه‌." 00:09:10.871 --> 00:09:14.269 و خۆی خسته‌ ناو ئاوه‌كه‌، 00:09:14.293 --> 00:09:20.549 دوعا سه‌یری ده‌كرد خۆشه‌ویستی ژیانی له‌پێش چاوی خۆی ژێرئاو كه‌وت. NOTE Paragraph 00:09:23.888 --> 00:09:26.304 كاتێكی تری هه‌مان رۆژ، 00:09:26.328 --> 00:09:31.979 دایكێك هاته‌ لای دوعا به‌ خۆی و كچه‌ ١٨ مانگییه‌كه‌ی، ماسا. 00:09:32.741 --> 00:09:35.666 ئه‌مه‌ ئه‌و كچه‌یه‌ پێشتر وێنه‌كه‌یم پێشان دان، 00:09:35.690 --> 00:09:37.538 به‌ به‌روانكه‌ی ڕزگاركردن. 00:09:37.562 --> 00:09:39.929 ساندرای خوشكه‌ گەورەکەی تازه‌ نقووم ببوو، 00:09:39.929 --> 00:09:43.898 و دایكی ده‌یزانی ده‌بوایه‌ هه‌رچی له‌ توانایدا ده‌بێت بیكات 00:09:43.922 --> 00:09:45.414 بۆ ڕزگاركردنی كچه‌كه‌ی. 00:09:45.993 --> 00:09:49.850 و به‌ دوعای گوت، "تكایه‌ ئه‌م منداڵه‌ بگره‌. 00:09:49.874 --> 00:09:53.902 با ببێت به‌ به‌شێك له‌ تۆ. من ڕزگارم نابێت." 00:09:55.125 --> 00:09:58.467 دواتر ڕۆیشت و ژێر ئاو كه‌وت. NOTE Paragraph 00:09:59.825 --> 00:10:04.059 دوعا، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ١٩ ساڵه‌ی كه‌ له‌ ئاو ده‌ترسا، 00:10:04.083 --> 00:10:05.975 كه‌ نه‌یده‌توانی مه‌له‌ بكات، 00:10:05.999 --> 00:10:11.591 وه‌كو به‌رپرسی دوو منداڵی بچووك خۆی بینیه‌وه‌. 00:10:11.615 --> 00:10:15.296 و برسی و تینوو په‌شۆكاو بوون. 00:10:15.320 --> 00:10:18.018 هه‌موو هه‌وڵی خۆی دا بۆ دڵخۆشكردنیان، 00:10:18.042 --> 00:10:22.075 گۆرانییان بۆ بڵێت، چه‌ند وشه‌یه‌كیان له‌ قورئان بۆ بڵێت. 00:10:23.234 --> 00:10:27.668 له‌ ده‌وریان لاشه‌كان هه‌ڵده‌ئاوسان و ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕان. 00:10:27.692 --> 00:10:29.438 له‌كاتی ڕۆژدا خۆر زۆر گه‌رم بوو. 00:10:29.462 --> 00:10:32.182 له‌ شه‌وانیشدا، ته‌م و مانگێكی سارد. 00:10:32.206 --> 00:10:34.182 زۆر ترسێنه‌ر بوو. 00:10:34.976 --> 00:10:39.715 له‌ ڕۆژی چواره‌م له‌ناو ئاودا، دوعا به‌و شێوه‌یه‌ بوو 00:10:39.739 --> 00:10:41.984 له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی. NOTE Paragraph 00:10:41.984 --> 00:10:45.431 ڕۆژی چواره‌م ژنێك لێی نزیك بۆوه‌ 00:10:45.455 --> 00:10:48.566 و داوای لێكرد منداڵێكی تر بگرێت-- 00:10:48.590 --> 00:10:51.605 كوڕێكی بچووك، ته‌مه‌نی ته‌نیا چوار ساڵ بوو. 00:10:52.999 --> 00:10:57.016 كاتێك دوعا وه‌ریگرت و دایكه‌كه‌ ژێرئاو كه‌وت، 00:10:57.040 --> 00:10:59.000 بە ئه‌و منداڵه‌ی هه‌نسكی ده‌دا گوتی، 00:10:59.024 --> 00:11:02.460 "دایكت چووه‌ ئاو و خواردنت بۆ بێنێت." 00:11:04.388 --> 00:11:06.381 به‌ڵام هه‌ر زوو دڵی له‌ لێدان كه‌وت، 00:11:06.405 --> 00:11:10.078 ده‌بوو دوعا كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ به‌ڕه‌ڵا بكاته‌ ناو ئاوه‌كه‌. NOTE Paragraph 00:11:11.023 --> 00:11:13.048 كاتێكی دواتری ئه‌و ڕۆژه‌، 00:11:13.072 --> 00:11:16.351 به‌ هیواوه‌ سه‌یرێكی ئاسمانی كرد، 00:11:16.375 --> 00:11:20.390 چونكه‌ دوو فڕۆكه‌ی بینی به‌ ئاسمان ده‌په‌ڕینه‌وه‌. 00:11:20.414 --> 00:11:24.913 و ده‌سته‌كانی جوڵاند، به‌و هیوایه‌ی بیبینن، 00:11:24.937 --> 00:11:26.793 به‌ڵام فڕۆكه‌كان هه‌رزوو ڕۆیشتن. NOTE Paragraph 00:11:27.317 --> 00:11:30.220 به‌ڵام ئه‌و دوا نیوه‌ڕۆیه‌، له‌و كاته‌ی ڕۆژ ئاوا ده‌بوو، 00:11:30.244 --> 00:11:33.100 به‌له‌مێكی بینی، به‌له‌مێكی بازرگانی. 00:11:34.109 --> 00:11:38.126 گوتی، "تكایه‌، خودایه‌، با بێن ڕزگارم بكه‌ن." 00:11:38.150 --> 00:11:42.110 ده‌سته‌كانی جوولاند و وا هه‌ستیكرد بۆ دوو كاتژمێر هاواری ده‌كرد. 00:11:42.134 --> 00:11:46.744 و دونیا تاریك بوو، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ڕووناكی پشكنه‌ره‌كان دۆزییانه‌وه‌ 00:11:46.768 --> 00:11:48.975 و په‌تێكیان هاوێشت، 00:11:48.999 --> 00:11:53.968 سه‌ریان سوڕمابوو ژنێك ببینن كه‌ به‌ توندی دوو منداڵی گرتبوو. NOTE Paragraph 00:11:54.770 --> 00:11:58.258 ڕایانكێشانه‌ سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌، ئۆكسجین و به‌تانییان پێدان، 00:11:58.282 --> 00:12:01.289 هه‌لیكۆپته‌رێكی یۆنانی هات و هه‌ڵیگرتن 00:12:01.313 --> 00:12:03.425 بردنیه‌ كه‌نداوی كریت. NOTE Paragraph 00:12:04.353 --> 00:12:07.860 به‌ڵام دوعا سه‌یری خواره‌وه‌ی كرد و پرسی، "ئه‌ی كوا مالیك؟" 00:12:08.400 --> 00:12:11.975 پێیان گوت منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ ڕزگاری نه‌بوو-- 00:12:11.999 --> 00:12:15.386 له‌ نۆرینگه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ كۆتا هه‌ناسه‌ی دا. 00:12:16.203 --> 00:12:21.975 به‌ڵام دوعا دڵنیا بوو له‌وه‌ی له‌و كاته‌ی بۆ سه‌ر به‌له‌می ڕزگاركردن ڕاكێشران، 00:12:21.999 --> 00:12:25.246 كچه‌ بچووكه‌كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد. NOTE Paragraph 00:12:27.278 --> 00:12:33.280 له‌ كۆی ٥٠٠ كه‌س، ته‌نیا ١١ یان له‌و به‌له‌مه‌ تێكشكاوه‌ ڕزگاریان بوو. 00:12:34.304 --> 00:12:38.975 هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی كه‌ ڕوویدا ئه‌نجامنه‌درا. 00:12:38.999 --> 00:12:43.094 هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ له‌ ده‌ریا كرا، 00:12:43.118 --> 00:12:44.443 تراژیدیایه‌كی ترسناك، 00:12:44.467 --> 00:12:46.934 به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك ڕۆژ بوو. 00:12:47.490 --> 00:12:51.314 دواتر بازنه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌رده‌وام بوو. NOTE Paragraph 00:12:52.536 --> 00:12:57.078 له‌ هه‌مان كاتدا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان له‌ كریت، 00:12:57.102 --> 00:13:00.474 ماسای بچووك له‌ لێواری مه‌رگ بوو. 00:13:01.681 --> 00:13:05.391 ته‌واو وشك ببوو. گورچیله‌كانی زۆری نه‌مابوو له‌كار بكه‌ون. 00:13:05.415 --> 00:13:07.593 ڕێژه‌ی گلوكۆزی به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك نزم بوو. 00:13:07.593 --> 00:13:11.029 پزیشكه‌كان هه‌موو شتێك له‌ توانایاندا بوو بۆ ڕزگاركردنی ئه‌نجامیاندا، 00:13:11.053 --> 00:13:14.333 په‌رستاره‌ یۆنانییه‌كان جێیان نه‌هێشت، 00:13:14.333 --> 00:13:17.558 ده‌یانگرت، له‌ باوه‌شیان ده‌كرد، گۆرانییان بۆ ده‌گوت به‌ زمانی خۆی. 00:13:17.558 --> 00:13:22.457 هاوكاره‌كانی منیش سه‌ردانیان كرد و وشه‌ی جوانیان به‌ عه‌ره‌بی بۆ گوت. 00:13:22.481 --> 00:13:26.677 به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر، ماسای بچووك ڕزگاری بوو. NOTE Paragraph 00:13:28.192 --> 00:13:34.128 هه‌ر زوو ڕۆژنامه‌ یۆنانییه‌كان له‌باره‌ی منداڵه‌ موعجیزه‌كه‌ هه‌واڵیان بلاوكرده‌وه‌ 00:13:34.152 --> 00:13:39.819 كه‌ چوار ڕۆژ له‌ ناو ئاو مایه‌وه‌ به‌بێ خواردن یان هه‌ر شتێك كه‌ بیخواته‌وه‌ 00:13:39.843 --> 00:13:44.577 و داواكاری بۆ به‌خێوكردنی له‌ هه‌موو لایه‌كی وڵات هات. NOTE Paragraph 00:13:45.466 --> 00:13:48.856 له‌ هه‌مان كاتدا، دوعا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر له‌ كریت بوو، 00:13:48.880 --> 00:13:50.492 لاواز، جه‌سته‌ی وشك ببۆوه‌. 00:13:51.571 --> 00:13:57.116 هه‌ركه‌ به‌ربوو، خێزانێكی میسڕی بردیانه‌ ماڵی خۆیان. 00:13:58.248 --> 00:14:02.995 زوو هه‌واڵی زیندوو مانه‌وه‌ی دوعا بڵاوبۆوه‌، 00:14:03.019 --> 00:14:06.197 و ژماره‌ مۆبایلێك له‌ فه‌یسبووك بڵاوكرایه‌وه‌. 00:14:07.300 --> 00:14:09.865 نامه‌ ده‌هات. NOTE Paragraph 00:14:10.999 --> 00:14:15.787 "دوعا ده‌زانی براكه‌م چی به‌سه‌ر هات؟ 00:14:15.811 --> 00:14:22.352 خوشكم؟ خێزانه‌كه‌م؟ هاوڕێكانم؟ ده‌زانی گه‌ر هێشتا له‌ ژیاندا بن؟" NOTE Paragraph 00:14:23.201 --> 00:14:26.975 یه‌ك له‌و نامانه‌ گوتی، 00:14:26.999 --> 00:14:31.447 " بڕوام وایه‌ تۆ خوشكه‌زا بچووكه‌كه‌مت ڕزگاركرد، ماسا." 00:14:32.249 --> 00:14:34.741 ئه‌م وێنه‌یه‌ی تێدابوو. 00:14:35.741 --> 00:14:38.003 ئه‌مه‌ له‌ خاڵی ماساوه‌ بوو، 00:14:38.027 --> 00:14:42.749 په‌نابه‌رێكی سووریی كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هاتبووه‌ سوید 00:14:42.773 --> 00:14:44.980 له‌گه‌ڵ خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی ماساش. 00:14:45.647 --> 00:14:51.331 به‌م زووانه‌، هیوادارین، ماسا له‌ سوید پێی شاد بێته‌وه‌، 00:14:51.355 --> 00:14:56.879 تا ئه‌و كاته‌، له‌ هه‌تیوگویه‌كی جوان له‌ ئه‌سینا گرنگی پێ ده‌درێت. NOTE Paragraph 00:14:58.221 --> 00:15:04.003 و دوعا؟ زۆرباشه‌، هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌ویش بلاوبوونه‌وه‌. 00:15:04.999 --> 00:15:08.712 ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی ئه‌م ژنه‌ لاوازه‌ نووسی، 00:15:08.736 --> 00:15:12.648 و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد چۆن توانیویه‌تی ئه‌م هه‌موو كاته‌ بمێنێته‌وه‌ 00:15:12.672 --> 00:15:15.666 له‌ ژێر ئه‌و جۆره‌ بارودۆخه‌دا له‌و ده‌ریایه‌دا، 00:15:15.690 --> 00:15:18.721 و هێشتاش كه‌سانی تریش ڕزگار بكات. 00:15:20.459 --> 00:15:25.846 ئه‌كادیمیای ئه‌سینا، یه‌ك له‌ پایه‌دارترین ده‌مه‌زاوه‌كانی یۆنان 00:15:25.870 --> 00:15:29.226 خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ به‌خشی، 00:15:29.250 --> 00:15:32.241 و ئه‌و شایه‌نی ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌یه‌، 00:15:32.265 --> 00:15:34.686 و شایه‌نی ده‌رفه‌تی دووه‌مه‌. 00:15:35.999 --> 00:15:39.439 به‌ڵام هێشتاش ده‌یه‌وێت بچێته‌ سوید. 00:15:39.463 --> 00:15:41.877 ده‌یه‌وێت له‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شادبێته‌وه‌. 00:15:41.877 --> 00:15:45.828 ده‌یه‌وێت دایك و باوك و خوشك و برا بچووكه‌كانی 00:15:45.852 --> 00:15:48.170 له‌ میسڕه‌وه‌ بێنێت، 00:15:48.194 --> 00:15:51.375 باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت. 00:15:51.399 --> 00:15:54.121 ده‌یه‌وێت ببێته‌ پارێزه‌ر یاخود سیاسه‌تمه‌دار 00:15:54.145 --> 00:15:59.039 یان شتێك كه‌ یارمه‌تی بدات شه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری بكات. 00:15:59.063 --> 00:16:02.127 ئه‌و رزگاربووێكی سه‌یره‌. NOTE Paragraph 00:16:03.215 --> 00:16:05.779 به‌ڵام ده‌بێت پرسیار بكه‌م: 00:16:05.803 --> 00:16:08.075 ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خستبا ئه‌و مه‌ترسییه‌؟ 00:16:08.099 --> 00:16:10.575 بۆچی ده‌بووایه‌ به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ تێپه‌ڕێت؟ 00:16:11.226 --> 00:16:16.290 بۆچی ڕێگه‌یه‌كی یاسایی‌ بۆ خوێندن له‌ ئه‌وروپا نییە؟ 00:16:16.314 --> 00:16:20.610 بۆچی ماسا نه‌یتوانی به‌ فڕۆكه‌ بچێتە سوید؟ 00:16:20.634 --> 00:16:23.006 بۆچی باسم كارێكی ده‌ست نه‌كه‌وتبوو؟ 00:16:24.125 --> 00:16:29.547 بۆچی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جێگیر- بوونه‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ سووریه‌كان نییه‌، 00:16:29.571 --> 00:16:33.191 قوربانیانی خراپترین شه‌ڕ له‌ سه‌رده‌می ئێستاماندا؟ 00:16:33.778 --> 00:16:39.283 جیهان ئه‌مه‌ی بۆ ڤێتنامییه‌كان له‌ ١٩٧٠كان کرد، بۆچی ئێستا نایكات؟ 00:16:40.624 --> 00:16:45.241 بۆچی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆر كه‌م له‌ وڵاته‌ دراوسێیه‌كان هه‌یه‌ 00:16:45.265 --> 00:16:47.931 كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر له‌خۆده‌گرن؟ 00:16:49.113 --> 00:16:51.975 پرسیاره‌ ببنچینه‌ییه‌كه‌، بۆچی، 00:16:51.999 --> 00:16:58.395 زۆر كه‌م كراوه‌ بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ، زۆرداری و 00:16:58.419 --> 00:17:02.975 هه‌ژاریی كه‌ هانی خه‌ڵكێكی زۆر ده‌دات 00:17:02.999 --> 00:17:04.851 بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا؟ 00:17:05.999 --> 00:17:08.608 تاكو چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه‌ ده‌كرێت، 00:17:08.632 --> 00:17:11.967 خه‌ڵكی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گرتنه‌به‌ری ده‌ریا و 00:17:11.991 --> 00:17:15.420 گه‌ڕان به‌ دوای پارێزراویی و په‌ناگه‌. NOTE Paragraph 00:17:16.103 --> 00:17:17.761 ئه‌ی دواتر چی ڕووده‌دات؟ 00:17:18.173 --> 00:17:21.084 زۆرباشه‌، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپایه‌. 00:17:21.108 --> 00:17:24.139 و له‌ ترسه‌ گشتییه‌كان تێده‌گه‌م. 00:17:25.005 --> 00:17:30.932 خه‌ڵك له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیان، ئابوورییان، گۆڕانی كلتوور نیگه‌رانن. 00:17:31.893 --> 00:17:36.034 به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ له‌ ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگتره‌؟ 00:17:36.859 --> 00:17:39.638 چونكه‌ لێره‌دا شتێكی بنچینه‌یی هه‌یه‌ 00:17:39.662 --> 00:17:42.466 كه‌ وای بۆ ده‌چم به‌سه‌ر هه‌مووی زاڵده‌بێت، 00:17:42.490 --> 00:17:46.052 له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه‌. 00:17:46.719 --> 00:17:51.188 نابێت هیچ كه‌سێك كه‌ له‌ شه‌ڕ یان زۆرداریی هه‌ڵدێت 00:17:51.212 --> 00:17:56.373 بۆ گه‌یشتن به‌ پارێزراویی له‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ده‌ریا بمرێت. NOTE Paragraph 00:17:56.397 --> 00:18:02.729 (چه‌پڵه‌ڵێدان) NOTE Paragraph 00:18:02.753 --> 00:18:03.920 تاکە شت کە دڵنیاکەرەوەیە، 00:18:03.944 --> 00:18:07.127 هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌له‌مه‌ ترسناكانه‌ نابێت 00:18:07.151 --> 00:18:09.499 گه‌ر بتوانن سه‌ربكه‌ون له‌و شوێنه‌ی كه‌ تیایدان. 00:18:09.523 --> 00:18:12.801 و هیچ كۆچبه‌رێك ئه‌م گه‌شته‌ مه‌ترسیداره‌ ئه‌نجامنادات 00:18:12.825 --> 00:18:16.711 گه‌ر خۆراكی پێویستیان بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان هه‌بێت. 00:18:16.735 --> 00:18:19.354 و هیچ كه‌سێك سه‌رمایه‌كه‌ی ناخاته‌ 00:18:19.378 --> 00:18:22.171 ده‌ستی ئه‌م قاچاخچییه‌ به‌دناوانه‌ 00:18:22.195 --> 00:18:24.622 گه‌ر ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ كۆچكردن هەبێت. NOTE Paragraph 00:18:25.471 --> 00:18:29.066 بۆیه‌ به‌ناوی ماسای بچوکەوە 00:18:29.090 --> 00:18:31.359 و به‌ناوی دوعا 00:18:31.383 --> 00:18:33.107 و باسم 00:18:33.131 --> 00:18:38.268 و ئه‌و ٥٠٠ كه‌سه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان خنكان، 00:18:38.292 --> 00:18:41.435 ده‌توانین دڵنیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان به‌بێ سوود نه‌مردن؟ 00:18:42.308 --> 00:18:45.975 ئایا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ڕوویدا كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان هه‌بووبێت، 00:18:45.999 --> 00:18:51.950 هه‌ڵوێست وه‌ربگرین بۆ جیهانێك كه‌ ژیانی هه‌موو كه‌سێك گرنگ بێت؟ NOTE Paragraph 00:18:52.999 --> 00:18:54.310 سوپاس. NOTE Paragraph 00:18:54.334 --> 00:19:00.928 (چه‌پڵه‌ڵێدان)