1 00:00:00,952 --> 00:00:02,341 سڵاو. 2 00:00:02,793 --> 00:00:05,183 لەوانەیە تێبینیتان کردبێت کە نیوەی ڕیشم هەیە. 3 00:00:05,603 --> 00:00:07,746 لەبەر ئەوە نییە لە گرەوا لەدەستم یابێت. 4 00:00:07,770 --> 00:00:10,723 چەند ساڵێک لەمەوبەر، بە قورسی سوتام. 5 00:00:10,747 --> 00:00:12,810 زۆربەی زۆری لەشم بە برین داپۆشرا، 6 00:00:12,834 --> 00:00:14,682 بە بەشی لای ڕاستی ڕووخساریشمەوە. 7 00:00:14,706 --> 00:00:17,474 هەر خۆی مووی لێنایەت. بەو شێوەیە ڕووی یا. 8 00:00:17,498 --> 00:00:19,865 لە یەک ئەچێت، بەڵام بەنزیکەیی. 9 00:00:19,889 --> 00:00:22,976 بەهەرحاڵ، ئێستا کە باسی مووی ڕووخسارمان کرد، 10 00:00:23,000 --> 00:00:25,878 با بچینە سەر زانستی کۆمەڵایەتی. 11 00:00:25,902 --> 00:00:32,143 بە تایبەتیش، ئەمەوێت بیر لەوە بکەینەوە هێزە شاراوەکانی مرۆڤایەتی لەکوێدان و 12 00:00:32,167 --> 00:00:33,465 ئێستا لەکوێداین. و 13 00:00:33,879 --> 00:00:35,957 ئەگەر بیری لێبکەنەوە، بۆشاییەکی گەورە هەیە 14 00:00:35,981 --> 00:00:38,503 لە نێوان ئەوەی بیر ئەکەینەوە ئەکرێت لەکوێ بین و خۆمان لەکوێیاین، و 15 00:00:38,527 --> 00:00:40,648 هەموو جۆرەکانی بوارەکانە. 16 00:00:40,672 --> 00:00:42,743 بۆیە با لێتان بپرسم: 17 00:00:42,767 --> 00:00:46,818 چەندێکتان لە مانگی پێشوودا لەوە زیاترتان خواردووە کە پێتان وایە دەبوو بیخۆن؟ 18 00:00:46,842 --> 00:00:48,850 هەر بەشێوەیەکی گشتی. باشە. 19 00:00:48,874 --> 00:00:53,336 چەندێک لە ئێوە کەمتر وەرزشی کردووە لەوەی پێیوابووە ئەبێ بیکات؟ 20 00:00:53,360 --> 00:00:56,299 باشە، چەندێک لە ئێوە کە دوو جار دەستتان بەرز کردۆتەوە 21 00:00:56,323 --> 00:00:58,263 ئەمڕۆ زۆرترین وەرزشی کردووە؟ 22 00:00:58,287 --> 00:01:00,609 (پێکەنین) 23 00:01:01,539 --> 00:01:05,308 چەندێک لەئێوە لەکاتی شۆفێریدا نامەی ناردوە؟ 24 00:01:06,200 --> 00:01:09,556 باشە، وا ڕاستگۆ ئەبین. با ڕاستگۆییتان تاقیکەینەوە. 25 00:01:09,580 --> 00:01:11,582 چەند کەس لێرە لە مانگی پێشوودا 26 00:01:11,606 --> 00:01:14,492 بەردەوام دەستتان نەشتووە کاتێک لە تەوالێت هاتوونەتە دەرەوە؟ 27 00:01:14,516 --> 00:01:16,154 (پێکەنین) 28 00:01:16,178 --> 00:01:17,352 تۆزێک کەمتر ڕاستگۆبوون. 29 00:01:17,376 --> 00:01:21,003 بەهەرحاڵ، سەرنجڕاکێشە کە چەندێک ئامادەین دان بە نامەناردن و شۆفێریکردندا بێنین، 30 00:01:21,027 --> 00:01:23,076 بەڵام بۆ دەستشتنەکەمان، قورس ئەبێت. 31 00:01:23,100 --> 00:01:24,800 (پێکەنین) 32 00:01:25,389 --> 00:01:26,666 ئەتوانین بەردەوام بین. 33 00:01:26,690 --> 00:01:29,453 کێشەکە ئەوەیە، تەوەرەکە زۆر شت لەخۆ ئەگرێت 34 00:01:29,477 --> 00:01:31,521 کاتێک ئەزانین ئەمانتوانی چی بکەین -- 35 00:01:31,545 --> 00:01:35,185 ئەمانتوانی زۆر زۆر جیاواز بین، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز ئەجوڵێینەوە. 36 00:01:35,209 --> 00:01:37,462 کاتێکیش بیر لەوە ئەکەینەوە کە چۆن ئەو بۆشاییە بپەڕێنین، 37 00:01:37,486 --> 00:01:40,571 وەڵامەکەی دەست ئەکەوێت، "تەنیا بە خەڵک بڵێ." 38 00:01:40,595 --> 00:01:43,803 بۆ نموونە، تەنیا بە خەڵک بڵێ نامە ناردن لەکاتی شۆفێریدا مەترسیدارە. 39 00:01:43,827 --> 00:01:46,367 ئەتزانی کە مەترسیدارە؟ پێویستە بووەستی لەو کارە. 40 00:01:46,391 --> 00:01:49,182 بە خەڵک ئەڵێیت شتێک مەترسیدارە، و ئەوەستن لە کردنی ئەو شتە. 41 00:01:49,206 --> 00:01:50,892 شۆفێریکردن و نامە ناردن نموونەیەکە. 42 00:01:50,916 --> 00:01:53,144 نموونەیەکی تر کە زۆر جێی داخە ئەوەیە لە ئەمریکا، 43 00:01:53,168 --> 00:01:56,652 ساڵانە حەوسەد بۆ هەشسەد ملیۆن دۆلار خەرج ئەکەین 44 00:01:56,676 --> 00:01:58,698 لەسەر ئەوەی پێی ئەڵێین "ڕۆشنبیری دارایی." 45 00:01:59,237 --> 00:02:01,697 لە دەرئەنجامی ئەوەشدا چیمان دەست ئەکەوێت؟ 46 00:02:01,721 --> 00:02:05,820 بەم دواییە توێژینەوەیەک هەبوو کە سەیری هەموو توێژینەوەکانی ئەکرد کە کرابوون 47 00:02:05,844 --> 00:02:08,638 لەسەر ڕۆشنبیری دارایی -- کە پێی ئەوترێت هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان. 48 00:02:08,662 --> 00:02:11,474 بۆیان دەرکەوتووە کاتێک بە خەڵک ئەڵێیت، 49 00:02:11,498 --> 00:02:13,412 ڕۆشنبیری داراییان فێر ئەکەیت، 50 00:02:13,436 --> 00:02:15,823 فێری ئەبن و بیریان ئەبێت. 51 00:02:15,847 --> 00:02:18,830 بەڵام خەڵک جێبەجێی ئەکەن؟ زۆر نا. 52 00:02:18,854 --> 00:02:21,103 باشتربوونەکە نزیکەی لەسەدا سێ بۆ چوارە 53 00:02:21,127 --> 00:02:22,988 ڕێک دوای کۆرسەکە، و 54 00:02:23,012 --> 00:02:24,678 ئینجا دائەبەزێت. 55 00:02:24,702 --> 00:02:26,409 لە کۆتایی ڕۆژەکەشدا، 56 00:02:26,433 --> 00:02:30,092 باشتربوونەکە نزیکەی لەسەدا ٠.١ە -- 57 00:02:30,116 --> 00:02:33,588 نەک سفر، بەڵکو چەندێک بکرێت نزیک لە سفرەوە. 58 00:02:33,612 --> 00:02:35,910 (پێکەنین) 59 00:02:36,494 --> 00:02:37,665 ئەوە هەواڵە ناخۆشەکەیە. 60 00:02:37,689 --> 00:02:40,242 هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە، پێدانی زانیاری بە خەڵک 61 00:02:40,266 --> 00:02:42,625 ڕەچەتەیەکی باش نییە بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوت. 62 00:02:43,024 --> 00:02:44,183 ئەی چییە؟ 63 00:02:44,207 --> 00:02:47,060 زانستی کۆمەڵایەتی چەندین هەنگاوی ناوە، و 64 00:02:47,084 --> 00:02:50,787 تێگەشتنە بنچینەییەکە ئەوەیە ئەگەر بمانەوێ هەڵسوکەوتمان بگۆڕین، 65 00:02:50,811 --> 00:02:52,546 پێویستە ژینگەکە بگۆڕین. 66 00:02:53,232 --> 00:02:56,621 ڕێگا ڕاستەکە گۆڕینی خەڵکەکان نییە، بەڵکو گۆڕینی ژینگەکەیە. 67 00:02:56,645 --> 00:03:00,173 ئەشمەوێت مۆدێلێکی زۆر سادەتان بەمێ لەسەر ئەوەی چۆن بیری لێبکەنەوە: 68 00:03:00,197 --> 00:03:02,219 بیرکردنەوەیە لە گۆڕینی هەڵسوکەوت 69 00:03:02,243 --> 00:03:05,299 بەهەمان شێوەی بیرکردنەوە لە ناردنی موشەک بۆ ئاسمان. 70 00:03:05,762 --> 00:03:08,166 کاتێک بیر ئەکەینەوە لە ناردنی مووشەک بۆ ئاسمان، 71 00:03:08,190 --> 00:03:09,636 ئەمانەوێ دوو شتی سەرەکی بکەین. 72 00:03:09,660 --> 00:03:12,117 یەکەمیان کەمکردنەوەی لێخشانە. 73 00:03:12,141 --> 00:03:15,291 ئەمانەوێ مووشەکەکە هەڵبەین و هەتا بکرێت لێخشانی کەمبێت 74 00:03:15,315 --> 00:03:17,366 بۆ ئەوەی هەتا بکرێت باشتر بڕوات. 75 00:03:17,390 --> 00:03:20,913 دووەمیشیان ئەوەیە هەتا پێمان بکرێت سووتەمەنی زۆری تێبکەین، 76 00:03:20,937 --> 00:03:24,921 بۆ ئەوەی زۆرترین وزە و پاڵنەری بەینێ کارەکەی بەجێبێنێت. 77 00:03:25,461 --> 00:03:27,827 گۆڕینی هەڵسوکەوتیش هەمان شتە. 78 00:03:27,851 --> 00:03:30,226 بۆیە یەکەمجار با بیر لە لێخشان بکەینەوە. 79 00:03:31,345 --> 00:03:34,275 لەم توێژینەوە دیاریکراوەیا کە بۆتان باس ئەکەم، 80 00:03:34,299 --> 00:03:37,462 دەرمانخانەیەک هەیە، دەرمانخانەیەکی سەر ئینتەرنێت. 81 00:03:37,486 --> 00:03:39,387 بیهێنەرە بەرچاوت ئەچیت بۆلای پزیشک. 82 00:03:39,411 --> 00:03:41,053 نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە، 83 00:03:41,077 --> 00:03:43,914 پزیشکەکەت دەرمانت بۆ ئەنووسێت، 84 00:03:43,938 --> 00:03:46,232 ناوت تۆمار ئەکەیت لەم دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێت و 85 00:03:46,256 --> 00:03:49,145 هەموو ٩٠ ڕۆژ جارێک دەرمانەکەت پێئەگات. 86 00:03:49,169 --> 00:03:51,669 هەموو ٩٠ ڕۆژێک، دەرمان، دەرمان، دەرمان. 87 00:03:52,122 --> 00:03:55,792 ئەم دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێتیش ئەیەوێ خەڵکەکان بگۆڕێت 88 00:03:55,816 --> 00:03:58,446 لە دەرمانی مارکەوە بۆ دەرمانی لاساییکەرەوە. 89 00:03:59,176 --> 00:04:01,230 بۆیە نامە ئەنێرن بۆ خەڵک، و پێیان ئەڵێن، 90 00:04:01,254 --> 00:04:03,558 "تکایە، تکایە، تکایە بچنە سەر دەرمانە لاساییکەرەوەکان. 91 00:04:03,582 --> 00:04:07,009 پارەتان بۆ ئەگەڕێتەوە، ئێمە پارەمان بۆ ئەگەڕێتەوە، خاوەنکارەکەشتان پارەی بۆ ئەگەڕێتەوە." 92 00:04:07,033 --> 00:04:08,261 ئەی خەڵک چی ئەکەن؟ 93 00:04:08,657 --> 00:04:09,808 هیچ. 94 00:04:09,832 --> 00:04:12,310 هەموو جۆرە شتێک تاقی ئەکەنەوە و هیچ شتێکیش ڕوونایات. 95 00:04:12,334 --> 00:04:15,426 بۆیە بۆ ماوەی ساڵێ، پێشنیارێکی سەرسوڕهێنەر ئەخەنە بەردەستی خەڵک. 96 00:04:15,450 --> 00:04:17,399 نامەیەک ئەنێرن بۆ خەڵک، و پێیان ئەڵێن، 97 00:04:17,423 --> 00:04:21,117 "ئەگەر ئێستا بچنە سەر دەرمانی لاساییکەرەوە، ماوەی ساڵێک بێ بەرامبەر ئەبێت." 98 00:04:21,141 --> 00:04:22,648 ماوەی ساڵێک بێبەرامبەر. سەرسوڕهێنەرە! 99 00:04:23,179 --> 00:04:26,027 پێتوایە لەسەدا چەندی خەڵک چووبێتنە سەر ئەوە؟ 100 00:04:27,067 --> 00:04:28,466 کەمتر لە لەسەدا ١٠. 101 00:04:29,104 --> 00:04:31,342 لەم خاڵەیا، یەن بۆ نوسینگەکەم. و 102 00:04:31,366 --> 00:04:32,815 ئینجا گلەیی ئەوە ئەکەن. 103 00:04:33,711 --> 00:04:34,862 بۆچی منیان هەڵبژارد؟ 104 00:04:34,886 --> 00:04:37,657 دوو توێژینەوەم نوسیوە لەسەر "هێزی فریودانی شتی بێبەرامبەر." 105 00:04:37,681 --> 00:04:40,898 لەو توێژینەوانەدا، نیشانمان یاوە ئەگەر نرخی شتێک کەمکەیتەوە 106 00:04:40,922 --> 00:04:43,952 بۆ نموونە، لە دە سەنتەوە بۆ سەنتێک، هیچ شتێکی وا ڕوونایات. 107 00:04:43,976 --> 00:04:46,892 لە یەک سەنتەوە بیکە بە سفر، ئاوا خەڵک بەدڵیانە. 108 00:04:46,916 --> 00:04:47,988 (پێکەنین) 109 00:04:48,012 --> 00:04:51,293 ئەشڵێن، "سەیرکەن، ئەو توێژینەوانەمان خوێندەوە لەسەر "بێبەرامبەر" و 'بێبەرامبەر' یامان. 110 00:04:51,317 --> 00:04:52,625 وەک چاوەڕوانکراوبوو سەرینەگرت. 111 00:04:52,649 --> 00:04:53,878 چی ڕووئەیات؟" 112 00:04:54,314 --> 00:04:57,063 وتم، "ئەزانیت، لەوانەیە مەسەلەی لێخشانەکە بێت." 113 00:04:57,558 --> 00:04:59,042 ئینجا ئەڵێن، "مەبەستت چییە؟" 114 00:04:59,066 --> 00:05:01,098 منیش ئەڵێم، "خەڵک بە مارکەوە دەستیان پێکردووە. 115 00:05:01,122 --> 00:05:03,479 ئەتوانن هیچ نەکەن و کاڵا مارکەکە بچێتە بەردەستیان. 116 00:05:03,503 --> 00:05:07,170 چونە سەر کاڵای لاسایی، پێویستە لاسایی بەسەر مارکەیا هەڵبژێرن، 117 00:05:07,194 --> 00:05:09,059 بەڵام ئەشبێت شتێکیش بکەن لەگەڵی. 118 00:05:09,083 --> 00:05:10,696 ئەبێ نامەکە بگەڕێننەوە." 119 00:05:10,720 --> 00:05:13,330 بۆیە ئەمەیە پێی ئەڵێین "دیزاینی تێکەڵبوو." 120 00:05:13,354 --> 00:05:15,378 دوو شت لە هەمان کاتدا ڕووئەیات. 121 00:05:15,402 --> 00:05:17,089 مارکە بەرامبەر لاسایی، 122 00:05:17,113 --> 00:05:19,745 بەڵام هیچ نەکردنە لە بەرامبەر کردنی شتێکدا. 123 00:05:20,206 --> 00:05:21,930 بۆیە وتم، "بۆچی نەیگۆڕین؟" 124 00:05:22,417 --> 00:05:26,024 بۆچی نامەیەک نەنێرین بۆ خەڵک و بڵێین، "ئەتانخەینە سەر دەرمانی لاسایی. 125 00:05:26,048 --> 00:05:27,530 تۆ پێویست ناکات هیچ بکەیت. 126 00:05:27,554 --> 00:05:30,632 ئەگەر ئەشتەوێت لەسەر مارکە بمێنیتەوە، نامەکە بنێرەرەوە." 127 00:05:30,656 --> 00:05:31,810 (پێکەنین) 128 00:05:31,834 --> 00:05:33,045 وانییە؟ 129 00:05:33,490 --> 00:05:34,837 پێتان وایە چی ڕووی یابێت؟ 130 00:05:36,841 --> 00:05:38,389 پارێزەرەکان، پارێزەرەکان ڕوویدا. 131 00:05:38,413 --> 00:05:41,742 (پێکەنین) 132 00:05:44,017 --> 00:05:45,862 دەرچوو کە، ئەمە نایاساییە. 133 00:05:45,886 --> 00:05:49,284 (پێکەنین) 134 00:05:51,398 --> 00:05:54,346 بەهەرحاڵ، بۆ کۆڕگرتن و داهێنان، 135 00:05:54,370 --> 00:05:56,924 کردنی ئەو شتانەی نایاسایین و ناڕەوشتین، ئاساییە، 136 00:05:56,948 --> 00:06:00,398 بەڵام تەنیا ئەگەر هەر لە قۆناغی کۆڕگرتنەکەیا بمێنێتەوە. 137 00:06:00,422 --> 00:06:01,772 (پێکەنین) 138 00:06:01,796 --> 00:06:03,598 بەڵام ئەمە پووختی بیرۆکەکە بوو، 139 00:06:03,622 --> 00:06:07,621 چونکە دیزاینە سەرەتاییەکە ئەوە بوو کە مارکەکان سوودی ئەوەیان هەبوو هیچت نەئەکرد. 140 00:06:07,645 --> 00:06:11,960 لە دیزاینە نایاسایی و ناڕەوشتییەکەما، لاساییەکە سودی ئەوەی هەبوو هیچت نەئەکرد. 141 00:06:11,984 --> 00:06:14,852 بەڵام ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی دووڕیانێک بەن بە خەڵک: 142 00:06:14,876 --> 00:06:16,270 نامەیەک بنێرن بۆ خەڵک و بڵێن، 143 00:06:16,294 --> 00:06:18,317 "ئەگەر ئەم نامەیە نەنێریتەوە، 144 00:06:18,341 --> 00:06:20,501 ناچار ئەبین دابینکردنی دەرمانەکانت بووەستێنین. 145 00:06:21,083 --> 00:06:24,846 بەڵام کە نامەکەت ناردەوە، ئەتوانیت مارکە هەڵبژێریت بەم نرخە، 146 00:06:24,870 --> 00:06:26,202 یان دەرمانی لاسایی بەم نرخە." 147 00:06:26,906 --> 00:06:28,822 ئێستا خەڵکەکە پێویستە شتێک بکەن. 148 00:06:28,846 --> 00:06:30,521 هەڵبژاردنێکی یەکسانیان ئەدرێتێ. وانییە؟ 149 00:06:30,545 --> 00:06:32,916 ئەوە نییە یەکێکیان سوودی هیچ نەکردنی هەبێت. 150 00:06:32,940 --> 00:06:35,452 پێتوایە چەندێکیان گۆڕیبێتیان؟ 151 00:06:36,278 --> 00:06:37,796 زۆرینەیان گۆڕیویانە. 152 00:06:38,208 --> 00:06:39,401 کەواتە چیمان پێئەڵێت؟ 153 00:06:39,425 --> 00:06:41,756 خەڵک حەزیان لە کاڵای لاساییە، یان کاڵای مارکە؟ 154 00:06:42,434 --> 00:06:44,030 ڕقمان لە گەڕاندنەوەی نامەیە. 155 00:06:44,054 --> 00:06:46,013 (پێکەنین) 156 00:06:46,037 --> 00:06:50,940 ئەمە چیرۆکی لێخشانە: شتە بچووکەکان گرنگن. 157 00:06:50,964 --> 00:06:54,326 لێخشانیش ئەوەیە هەڵسوکەوتە خوازراوەکە بێنیت و 158 00:06:54,350 --> 00:06:56,697 بڵێیت: لەکوێدا لێخشانی زۆرمان هەیە 159 00:06:56,721 --> 00:06:59,294 خەڵک خاو ئەکەنەوە لەوەی کاری لەسەر بکەن؟ 160 00:06:59,318 --> 00:07:01,610 هەرجارێکیش ئەبینیت کە هەڵسوکەوتە خوازراوەکە و 161 00:07:01,634 --> 00:07:03,496 هەڵسوکەوتە ئاسانەکە هاوتەریب نین، 162 00:07:03,520 --> 00:07:06,052 واتا پێویستە هەوڵبەین و هاوتەریبی یەکیان بکەین. 163 00:07:06,509 --> 00:07:08,817 ئەوە بەشی یەکەمە. باسی لێکخشانمان کرد. 164 00:07:08,841 --> 00:07:10,513 ئێستا با باسی پاڵنەر بکەین. 165 00:07:10,878 --> 00:07:12,078 هەر لەم توێژینەوەیەیا، 166 00:07:12,102 --> 00:07:16,440 هەوڵمان ئەیا وا لە خەڵکێکی زۆر هەژاری ناوچەیەکی هەژارنشینی کایبێرای کینیا بکەین 167 00:07:16,464 --> 00:07:19,132 یەکتۆز پارە هەڵگرن بۆ ڕۆژی ڕەش. 168 00:07:19,156 --> 00:07:22,073 ئەزانیت، ئەگەر زۆر زۆر هەژاربیت، پارەی زیایەت نابێت، 169 00:07:22,097 --> 00:07:23,321 ئەوەی دەست ئەکەوێ ئەیخۆیت، و 170 00:07:23,345 --> 00:07:25,662 جار جاریش، شتی خراپ ڕووئەیات. 171 00:07:25,686 --> 00:07:30,037 کە شتێکی خراپیش ڕووئەیات، پارەت نابێت خەرجیکەیت، قەرز ئەکەیت. 172 00:07:30,061 --> 00:07:36,434 خەڵکی کایبێرا هەفتانە پارە وەرگرن بە قازانجی لەسەدا دەوە بییەنەوە. و 173 00:07:36,458 --> 00:07:39,067 بێگومان، دەرچوون لەوە زۆر قورس ئەبێت بۆیان. 174 00:07:39,091 --> 00:07:41,264 چیت دەست ئەکەوێ ئەیخۆیت، شتێکی خراپ ڕووئەیات، 175 00:07:41,288 --> 00:07:44,054 قەرز ئەکەیت، شتەکان خراپ ئەبن، و خراپتر و خراپتر ئەبن. 176 00:07:44,078 --> 00:07:47,435 بۆیە ئەمانویست وا لە خەڵک بکەین کەمێک پارە هەڵگرن بۆ ڕۆژی پێویست. و 177 00:07:48,141 --> 00:07:50,707 بیرمان لەوە کردەوە کە ئەبێ پاڵنەرەکە چی بێت، 178 00:07:50,731 --> 00:07:53,050 ئەو سووتەمەنییە چییە کە پێویستە بیکەینە ناوی؟ 179 00:07:53,074 --> 00:07:54,865 هەموو جۆرە شتەکانیشمان تاقیکردەوە. 180 00:07:55,373 --> 00:07:57,971 هەندێک کەس، هەفتەی جارێک نامەمان بۆ ئەناردن و ئەمانوت، 181 00:07:57,995 --> 00:08:02,088 "تکایە هەوڵبە سەد شلینگ هەڵگریت" -- نزیکەی دۆلارێک -- "لە هەفتەیەکدا". 182 00:08:02,571 --> 00:08:06,757 هەندێک کەس، نامەمان بۆ ئەناردن وەک ئەوەی لە منداڵەکانیانەوە بێت. 183 00:08:07,317 --> 00:08:10,724 ئەمانوت، "سڵاو دایکە، سڵاو باوکە، ئەمە جۆیی بچووکە" -- 184 00:08:10,748 --> 00:08:12,515 ئیتر ناوی مناڵەکە هەرچییەک بوایە -- 185 00:08:12,539 --> 00:08:16,484 "هەوڵبە ئەم هەفتەیە ١٠٠ شلینگ هەڵگریت لەبەر داهاتووی خێزانەکەمان." 186 00:08:16,508 --> 00:08:20,088 باش نییە؟ من جولەکەم، هەمووکات تۆزێک هەستکردن بە تاوان سودبەخشە. 187 00:08:20,112 --> 00:08:21,562 (پێکەنین) 188 00:08:21,586 --> 00:08:23,429 هەندێک کەس لەسەدا ١٠یان وەرگرت. 189 00:08:23,453 --> 00:08:26,302 "سەد شلینگ هەڵگرە و ئێمەش لەسەدا ١٠ی زیات ئەیەینێ." 190 00:08:26,326 --> 00:08:28,011 هەندێک لەسەدا ٢٠یان وەرگرت. 191 00:08:28,035 --> 00:08:30,689 هەندێک کەس لەسەدا ١٠ش و لەسەدا ٢٠یشیان وەرگرت، 192 00:08:30,713 --> 00:08:32,986 بەڵام لەگەڵ لەدەستدانی نابەدڵی وەریانگرت. 193 00:08:33,010 --> 00:08:34,341 لەدەستدانی نابەدڵی چییە؟ 194 00:08:34,365 --> 00:08:36,960 لەدەستدانی نابەدڵی ئەو بیرۆکەیەیە کە ڕقمان لە لەدەستیانە 195 00:08:36,984 --> 00:08:38,720 زیاتر لەوەی چێژ ئەبینین لە بەدەستهێنان. 196 00:08:38,744 --> 00:08:41,471 ئێستا، بیر لەو کەسە بکەرەوە کە لە مەرجی لەسەدا ١٠ەکەیایە و 197 00:08:41,495 --> 00:08:43,416 چل شیلینگ هەڵئەگرن. 198 00:08:43,440 --> 00:08:45,627 چل شیلینگ هەڵئەگرن، و ئێمەش چواری تری ئەیەینێ، 199 00:08:45,651 --> 00:08:47,103 ئەڵێن زۆر سوپاس بۆتۆ. 200 00:08:47,127 --> 00:08:48,857 ئەو کەسە دەستبەرداری شەش بووە. 201 00:08:48,881 --> 00:08:51,480 ئەکرا شەشی تر وەرگرێت ئەگەر سەدی دابنایە، 202 00:08:51,504 --> 00:08:53,088 بەڵام ئەوەیان نەبینی. 203 00:08:53,112 --> 00:08:55,539 بۆیە ئەو شتەمان درووستکرد کە پێی ئەڵێین پێش گونجاندنەکە. 204 00:08:55,563 --> 00:08:58,228 لە سەرەتای هەفتەکەیا ١٠ شلینگمان بۆ دانابوون. و 205 00:08:58,252 --> 00:08:59,802 ئەمانوت، "چاوەڕێت ئەکات!" 206 00:08:59,826 --> 00:09:02,792 ئەگەر کەسێکیش چلی دابنایە، ئەمانوت، "ئاه، چلت داناوە، 207 00:09:02,816 --> 00:09:05,407 چوارت بۆ دائەنێین و شەشەکەی تری ئەبەینەوە." 208 00:09:05,431 --> 00:09:08,434 بۆیە لەهەردوو ئەگەردا، پێش و پاش گونجاندنەکە، 209 00:09:08,458 --> 00:09:10,156 خەڵکەکە لەسەدا ١٠یان دەستئەکەوێت. 210 00:09:10,180 --> 00:09:11,624 بەڵام لە پێش گونجاندنەکەدا، 211 00:09:11,648 --> 00:09:14,741 ئەبینن پارەکەی نەیانگونجاندووە هەژمارەکەیان بەجێئەهێڵێت. 212 00:09:15,850 --> 00:09:18,772 بۆیە نامەمان نارد، لە منداڵەکانەوە، ڕێژەی لەسەدا ١٠ و بیست، 213 00:09:18,796 --> 00:09:20,383 پێش و پاش گونجاندنەکە. 214 00:09:20,407 --> 00:09:22,374 یەک مەرجی تریشمان هەبوو. 215 00:09:22,398 --> 00:09:24,768 دراوێک قەبارەکەی هێندەی ئەمە، 216 00:09:24,792 --> 00:09:26,845 ٢٤ ژمارەی لەسەر نوسرابوو. 217 00:09:27,472 --> 00:09:30,935 داوامان لێکردن دراوەکە بخەنە شوێنێک لە کوختەکەیانا، و 218 00:09:30,959 --> 00:09:34,260 هەموو هەفتەیەک، چەقۆیەک بێنن و ژمارەی هەفتەکەی لەسەر بنەخشێنن -- 219 00:09:34,284 --> 00:09:36,388 هەفتەی یەک، دوو، سێ، چوار -- 220 00:09:36,412 --> 00:09:38,911 ئەگەر هیچ پارەیان هەڵنەگرتبێت ناقس بنەخشێنن لەسەری و 221 00:09:38,935 --> 00:09:41,193 و بە کۆش ئەگەر هەڵیانگرتبێت. 222 00:09:41,788 --> 00:09:43,052 ئێستا، بیر لەخۆتان بکەنەوە: 223 00:09:43,076 --> 00:09:46,396 پێتان وایە کام لەو شێوازانە بە باشترین شێوە کاری کردبێت؟ 224 00:09:46,420 --> 00:09:48,791 نامە، نامە لە منداڵەکانەوە، لەسەدا ١٠، لەسەدا ٢٠، 225 00:09:48,815 --> 00:09:51,375 سەرەتای هەفتەکە، کۆتایی هەفتەکە، و هەروەها دراوەکەش؟ 226 00:09:51,399 --> 00:09:53,504 پێتان ئەڵێم زۆربەی خەڵک چۆن بیریان ئەکردەوە. 227 00:09:53,528 --> 00:09:55,515 ئەم توێژینەوانەی پێشبینیمان کرد، 228 00:09:55,539 --> 00:09:57,633 لە ئەمریکا و لە کینیاش. 229 00:09:57,657 --> 00:10:00,601 خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەسەدا ٢٠ خەڵکی زۆر بەدەمییەوە بچێت، 230 00:10:00,625 --> 00:10:01,867 لەسەدا ١٠ش کەمتر، 231 00:10:01,891 --> 00:10:03,727 ئەوانەی تریش هیچ ناکەن -- 232 00:10:03,751 --> 00:10:06,476 منداڵەکان، دراوەکە، گرنگ نین. 233 00:10:07,048 --> 00:10:09,688 خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەدەستدانی نابەدڵ کاریگەرییەکی کەمی هەیە. 234 00:10:10,677 --> 00:10:11,937 بەڕاستی چی ڕوویدا؟ 235 00:10:12,861 --> 00:10:15,033 هەفتەی جارێک نامەیەکی ئاگادارکەرەوە بنێریت 236 00:10:15,057 --> 00:10:16,266 زۆر یارمەتیدەرە. 237 00:10:16,848 --> 00:10:18,006 هەواڵێکی خۆش! 238 00:10:18,030 --> 00:10:21,629 ئەم پرۆگرامە شەش مانگی خایاند. خەڵک بیریان ئەچێتەوە. وەبیرهێنانەوەیان باشە. 239 00:10:22,088 --> 00:10:25,033 لەسەدا ١٠ لە کۆتاییەکەی هەفتەیا هەندێک زیاتر یارمەتیدەر بوون. 240 00:10:25,057 --> 00:10:26,455 هاندەری دارایی سوودی هەیە. 241 00:10:27,033 --> 00:10:31,033 لەسەدا ٢٠ لە کۆتایی هەفتەکەیا -- هەر وەک لەسەدا ١٠، جیاوازی درووست ناکات. 242 00:10:31,625 --> 00:10:33,582 لەسەدا ١٠ لە سەرەتای هەفتەکەیا 243 00:10:33,606 --> 00:10:34,763 کەمێک یارمەتیدەرتر ئەبێت. 244 00:10:34,787 --> 00:10:35,985 لەدەستدانی نابەدڵ سوودی ئەبێت. 245 00:10:36,009 --> 00:10:38,080 لەسەدا ٢٠ لە سەرەتای هەفتەکەیا، 246 00:10:38,104 --> 00:10:41,179 هەروەک لەسەدا ١٠ لە سەرەتای هەفتەکەیا، جیاوازی نییە. و 247 00:10:41,203 --> 00:10:44,181 نامەی منداڵەکەش هەر هێندە کاریگەربوو 248 00:10:44,205 --> 00:10:47,419 وەک لەسەدا ٢٠ لەگەڵ لەدەستدانی نابەدڵ -- 249 00:10:47,443 --> 00:10:49,101 کە سەروسوڕهێنەرە، وانییە؟ 250 00:10:49,125 --> 00:10:52,453 سەرسوڕهێنەرە کە نامەی پاڵنەری منداڵان چەندێک هاندەرە. و 251 00:10:52,477 --> 00:10:55,827 ئەنجامەکەی پێی گەشتین ئەوەیە وەک پێویست منداڵان بەکارناهێنین. 252 00:10:55,851 --> 00:10:57,899 (پێکەنین) 253 00:10:57,923 --> 00:11:03,391 وە بێگومانیش، مەبەستم ئەوە نییە لەڕووی ئیشکردن بە منداڵەوە. 254 00:11:04,065 --> 00:11:06,439 بەڵام ئەگەر بیر لە باوان و منداڵەکانیان بکەیتەوە، 255 00:11:06,463 --> 00:11:09,082 ئێمە باشترین ئەکەین کە پێمانبکرێت بۆ منداڵەکانمان، و 256 00:11:09,106 --> 00:11:10,597 بیریش لە داهاتوو ئەکەینەوە و 257 00:11:10,621 --> 00:11:12,101 پێموابێت پێویستە بیر بکەینەوە 258 00:11:12,125 --> 00:11:15,236 لەوەی کە چۆن ئەم سەرچاوە سەرسوڕهێنەرەی هاندان بەکاربێنین 259 00:11:15,260 --> 00:11:17,811 بۆ ئەوەی وا لە باوان بکەین بەشێوەیەکی باشتر هەڵسوکەوت بکەن. 260 00:11:18,847 --> 00:11:21,674 بەڵام ئەوەی جێی سەرسامی بوو لەم توێژینەوەیەیا دراوەکە بوو. 261 00:11:21,698 --> 00:11:24,948 دراوەکە هەڵگرتنی پارەی کرد بە دوو هێندە بەراورد بە هەموو شتەکانی تر. و 262 00:11:25,727 --> 00:11:28,409 پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی؟ چی شتێکی تایبەتی تیا بوو؟ 263 00:11:29,046 --> 00:11:31,702 بۆیە پێتان ئەڵێم چۆن دەستم کرد بە بیرکردنەوە لە دراوەکە، و 264 00:11:31,726 --> 00:11:33,230 ئینجا ئەگەڕێینەوە لاتان. 265 00:11:33,254 --> 00:11:36,230 بۆیە ئەزانن، کاتێک توێژینەوە ئەکەم لەسەر با بڵێین، کڕینی قاوە، 266 00:11:36,254 --> 00:11:38,706 پێویست ناکات بۆ هیچ کوێیەک بچم. ئەتوانم لە ژوورەکەمدا دانیشم. 267 00:11:38,730 --> 00:11:40,943 قاوەی پێویستم کڕیوە. ئەزانم چی ئەبێت. 268 00:11:40,967 --> 00:11:42,903 وردەکارییەکانیش، ئاشنام پێیان. 269 00:11:42,927 --> 00:11:46,034 کاتێک توێژینەوە ئەکەیت لە هەندێک لە هەژارترین شوێنەکانی جیهان، 270 00:11:46,058 --> 00:11:48,337 ئەبێ بچیت و سەردانکەیت و ببینیت چی ئەگوزەرێت و 271 00:11:48,361 --> 00:11:50,947 کەمێک تێبگەیت لەوەی کە سیستمەکە چۆن کار ئەکات. و 272 00:11:51,589 --> 00:11:52,956 بەدیاریکراویش لەو ڕۆژەدا، 273 00:11:52,980 --> 00:11:55,505 لە شوێنێک بووم بەناوی سۆویتۆ لە ئەفریقای باشوور، و 274 00:11:55,529 --> 00:11:59,152 لە شوێنێک دانیشتووم کە دڵنیایی پرسە ئەفرۆشێت. 275 00:11:59,990 --> 00:12:03,878 ئەزانن، لە ئەمریکا خەڵک پارەیەکی زۆر سەرف ئەکەن لە هاوسەرگیریدا؟ 276 00:12:03,902 --> 00:12:05,909 لە ئەفریقای باشوور، لە پرسەیا. 277 00:12:06,365 --> 00:12:11,349 خەڵک داهاتی یەک یان دوو ساڵیان لە پرسەیا سەرف ئەکەن. 278 00:12:11,912 --> 00:12:14,710 منیش لەم شوێنەیا دانیشتبووم -- 279 00:12:14,734 --> 00:12:19,706 بەهەرحاڵ، پێش ئەوەی لەسەر ئەمە بڵێن خەڵکی ئەفریقای باشوور نابەجێن، 280 00:12:19,730 --> 00:12:20,930 ئەمەوێ بیرتان بێنمەوە، 281 00:12:20,954 --> 00:12:24,258 کە سەرفکردنی پارە لە پرسەیا بەراورد بە هاوسەرگیری، 282 00:12:24,282 --> 00:12:26,789 هیچ نەبێت دڵنیایت لەوەی کە یەک جار پرسەت بۆ دائەنرێت. 283 00:12:26,813 --> 00:12:29,856 (پێکەنین) 284 00:12:36,000 --> 00:12:41,045 باشە، لەم شوێنەیا دانیشتبووم کە دڵنیایی پرسەیان ئەفرۆشت. و 285 00:12:41,069 --> 00:12:45,040 پیاوێک هات لەگەڵ کوڕەکەیا -- کوڕەکەی ١٢ ساڵ ئەبوو -- و 286 00:12:45,064 --> 00:12:48,323 دڵنیایی پرسەی بۆ هەفتەیەک کڕی. 287 00:12:48,821 --> 00:12:51,451 لەسەدا ٩٠ی تێچووی پرسەکەی دابین ئەکات 288 00:12:51,475 --> 00:12:53,631 ئەگەر لە حەوت ڕۆژی داهاتووا بمرێت. 289 00:12:54,353 --> 00:12:57,658 باشە؟ ئەمانە خەڵکێکی هەژاربوون، دڵنیاییەکی بچووکیان ئەکڕی و 290 00:12:57,682 --> 00:12:59,343 بڕێکی کەمیش سابوونیان ئەکڕی. 291 00:12:59,367 --> 00:13:01,170 ئەو بڕوانامەیەشی وەرئەگرت، و 292 00:13:01,194 --> 00:13:03,864 بەشێوەیەک هاوشێوەی مەراسیمێک، ئەییات بە کوڕەکەی. و 293 00:13:04,456 --> 00:13:07,705 کاتێک ئەییات بە کوڕەکەی، بیر ئەکەمەوە، بۆچی مەراسیمەکە؟ 294 00:13:07,729 --> 00:13:09,257 ئەم باوکە چی ئەکات؟ 295 00:13:09,281 --> 00:13:13,316 ئێستا، بیر لە خێزانە بەخێوکەرەکە بکەرەوە کە لەم ڕۆژە دیاریکراوەیا بڕیار ئەیات 296 00:13:13,340 --> 00:13:15,760 هەندێک پارەی بخاتە ناو دڵنیایی یان هەڵیگرێت. 297 00:13:16,587 --> 00:13:18,928 ئەو شەوە خێزانەکە چی ئەبینن؟ 298 00:13:19,939 --> 00:13:21,509 کەمتر ئەبینن. 299 00:13:21,533 --> 00:13:25,591 وانییە؟ بەو ئاستی هەژارییە، خواردنی کەمتر، نەوتی کەمتر، ئاوی کەمتریان ئەبێت -- 300 00:13:25,615 --> 00:13:27,470 ئەمشەو شتێکی کەمتر. 301 00:13:27,494 --> 00:13:30,757 ئەوەی ئەم باوکە ئەیکرد و ئەوەی دراوەکەمان هەوڵی ئەیا بیکات 302 00:13:30,781 --> 00:13:33,349 ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ، خواردنی کەمتر لەسەر مێزەکەیە، 303 00:13:33,373 --> 00:13:35,020 بەڵام چالاکییەکی تر هەیە. 304 00:13:35,728 --> 00:13:39,518 ئەبینیت، ئەوەی ڕوویداوە، چەندین چالاکی ئابووری باش و گرنگ هەیە، 305 00:13:39,542 --> 00:13:42,070 وەک هەڵگرتن و دڵنیایی، کە نابینرێن. 306 00:13:42,620 --> 00:13:45,499 ئێستاش پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن وایان لێبکەین بەرچاو بن؟ 307 00:13:46,105 --> 00:13:49,837 بۆیە با بچینەوە سەر مۆدێلی مووشەکەکەمان. 308 00:13:50,373 --> 00:13:52,647 پێویستە یەکەم شت، سەیری سیستمەکە بکەین و 309 00:13:52,671 --> 00:13:56,370 ببینین لەکوێیا شتی بچووک هەیە کە بتوانین چاکیکەینەوە، بە لێخشاندن، 310 00:13:56,394 --> 00:13:58,750 لە چی شوێنێکدا ئەتوانین لێخشاندن لابەرین؟ و 311 00:13:58,774 --> 00:14:02,626 ئەوەی دواتریش ئەمانەوێ بیکەین ئەوەیە بەشێوەیەکی فراوان بیر لە سیستمەکە بکەینەوە، و 312 00:14:02,650 --> 00:14:06,033 بڵێین: ئەتوانین چی هاندەرێکی تر بێنین؟ 313 00:14:06,057 --> 00:14:08,079 ئەوەش ڕاهێنانێکی زۆر قورسترە، و 314 00:14:08,103 --> 00:14:10,625 هەمووکات نازانین کە کامە بە باشترین شێوە کار ئەکات. 315 00:14:10,649 --> 00:14:13,341 ئایا پارە ئەبێت؟ ئایا لەدەسدانی نەخوازراو ئەبێت؟ 316 00:14:13,365 --> 00:14:15,444 شتێک ئەبێت کە ئەبینرێت؟ 317 00:14:15,468 --> 00:14:18,094 نازانین، و پێویستە چەندین شتی جیاواز تاقیکەینەوە. 318 00:14:18,118 --> 00:14:21,184 هەروەها پێویستە درکیش بەوە بکەین کە هەندێک جار دەستگاکانمان بەهەڵایا ئەمانبەن. 319 00:14:21,208 --> 00:14:24,585 مەرج نییە هەموو جارێک بزانین کە چی بە باشترین شێوە کار ئەکات. 320 00:14:25,099 --> 00:14:26,977 بۆیە ئەگەر بیر لەم بۆشاییە بکەینەوە 321 00:14:27,001 --> 00:14:29,185 لە نێوان ئەکرێت لەکوێیا بین و ئێستا لەکوێیاین، 322 00:14:29,209 --> 00:14:32,938 بەڕاستی جێگەی داخە بۆشاییەکە ببینیت و بیری لێبکەیتەوە. 323 00:14:32,962 --> 00:14:35,363 بەڵام هەواڵە باشەکە، زۆر شت هەیە ئەتوانین بیکەین. 324 00:14:35,904 --> 00:14:39,135 هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاسانن، هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاڵۆزن. 325 00:14:39,159 --> 00:14:41,816 بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ هێرش بکەینە سەر هەر کێشەیەک، 326 00:14:41,840 --> 00:14:45,312 نەک تەنیا زانیاری دابینکەین بۆ خەڵکەکە 327 00:14:45,336 --> 00:14:47,075 بەڵکو هەوڵیشبەین لێکخشانەکە بگۆڕین، 328 00:14:47,099 --> 00:14:48,369 هاندەر زیابکەین، 329 00:14:48,393 --> 00:14:49,690 پێموابێت ئەتوانین ... 330 00:14:49,714 --> 00:14:51,570 ئەتوانین بۆشاییەکە داخەین؟ نەخێر. 331 00:14:51,594 --> 00:14:54,604 بەڵام ئەتوانین زۆر باشتر ببین؟ بەدڵنیاییەوە، بەڵێ. 332 00:14:54,628 --> 00:14:55,844 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 333 00:14:55,868 --> 00:14:59,628 (چەپڵەلێدان)