0:00:00.952,0:00:02.341 سڵاو. 0:00:02.793,0:00:05.183 لەوانەیە تێبینیتان کردبێت[br]کە نیوەی ڕیشم هەیە. 0:00:05.603,0:00:07.746 لەبەر ئەوە نییە لە گرەوێک لەدەستم دابێت. 0:00:07.770,0:00:10.723 چەند ساڵێک لەمەوبەر،[br]بە قورسی سوتام. 0:00:10.747,0:00:12.810 زۆربەی زۆری لەشم بە برین داپۆشرا، 0:00:12.834,0:00:14.682 بە بەشی لای ڕاستی ڕووخساریشمەوە. 0:00:14.706,0:00:17.474 هەر خۆی مووی لێنایەت.[br]بەو شێوەیە ڕوویدا. 0:00:17.498,0:00:19.865 لە یەک ئەچێت، بەڵام بەنزیکەیی. 0:00:19.889,0:00:22.976 بەهەرحاڵ، ئێستا کە باسی[br]مووی ڕووخسارمان کرد، 0:00:23.000,0:00:25.878 با بچینە سەر زانستی کۆمەڵایەتی. 0:00:25.902,0:00:32.143 بە تایبەتیش، ئەمەوێت بیر لەوە بکەینەوە[br]هێزە شاراوەکانی مرۆڤایەتی لەکوێ دایە و 0:00:32.167,0:00:33.465 ئێستا لەکوێداین. و 0:00:33.749,0:00:35.777 ئەگەر بیری لێبکەنەوە،[br]بۆشاییەکی گەورە هەیە 0:00:35.777,0:00:38.777 لە نێوان ئەوەی بیرئەکەینەوە ئەکرێت[br]لەکوێ بین و خۆمان لەکوێیاین، 0:00:38.777,0:00:40.648 و هەموو جۆرەکانی بوارەکانە. 0:00:40.672,0:00:42.743 بۆیە با لێتان بپرسم: 0:00:42.767,0:00:46.818 چەندێکتان لە مانگی پێشوودا لەوە زیاترتان[br]خواردووە کە پێتان وایە دەبوو بیخۆن؟ 0:00:46.842,0:00:48.850 هەر بەشێوەیەکی گشتی. باشە. 0:00:48.874,0:00:53.336 چەندێک لە ئێوە کەمتر وەرزشی کردووە[br]لەوەی پێیوابووە ئەبێ بیکات؟ 0:00:53.360,0:00:56.299 باشە، چەندێک لە ئێوە کە دوو جار[br]دەستتان بەرز کردۆتەوە 0:00:56.323,0:00:58.263 ئەمڕۆ زۆرترین وەرزشی کردووە؟ 0:00:58.287,0:01:00.609 (پێکەنین) 0:01:01.539,0:01:05.308 چەندێک لەئێوە لەکاتی شۆفێریدا[br]نامەی ناردووە؟ 0:01:06.200,0:01:09.556 باشە، وا ڕاستگۆ ئەبین.[br]با ڕاستگۆییتان تاقیکەینەوە. 0:01:09.580,0:01:11.582 چەند کەس لێرە لە مانگی پێشوودا 0:01:11.606,0:01:14.492 بەردەوام دەستتان نەشتووە کاتێک[br]لە تەوالێت هاتوونەتە دەرەوە؟ 0:01:14.516,0:01:16.154 (پێکەنین) 0:01:16.178,0:01:17.352 تۆزێک کەمتر ڕاستگۆبوون. 0:01:17.376,0:01:21.003 بەهەرحاڵ، سەرنجڕاکێشە چەندێک ئامادەین[br]دان بە نامەناردن و شۆفێریکردندا بێنین، 0:01:21.027,0:01:23.076 بەڵام بۆ دەستشتنەکەمان،[br]قورس ئەبێت. 0:01:23.100,0:01:24.800 (پێکەنین) 0:01:25.389,0:01:26.666 ئەتوانین بەردەوام بین. 0:01:26.690,0:01:29.453 کێشەکە ئەوەیە، تەوەرەکە[br]زۆر شت لەخۆ ئەگرێت 0:01:29.477,0:01:31.521 کاتێک ئەزانین ئەمانتوانی چی بکەین -- 0:01:31.545,0:01:35.185 ئەمانتوانی زۆر زۆر جیاواز بین،[br]بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز ئەجوڵێینەوە. 0:01:35.209,0:01:37.676 کاتێکیش بیر لەوە ئەکەینەوە[br]چۆن ئەو بۆشاییە بپەڕێنین، 0:01:37.676,0:01:40.571 وەڵامەکەی دەست ئەکەوێت، [br]"تەنیا بە خەڵک بڵێ." 0:01:40.595,0:01:43.803 بۆ نموونە، تەنیا بە خەڵک بڵێ نامە ناردن[br]لەکاتی شۆفێریدا مەترسیدارە. 0:01:43.827,0:01:46.367 ئەتزانی کە مەترسیدارە؟[br]پێویستە بووەستی لەو کارە. 0:01:46.391,0:01:49.182 بە خەڵک ئەڵێیت شتێک مەترسیدارە، و[br]ئەوەستن لە کردنی ئەو شتە. 0:01:49.206,0:01:50.892 شۆفێریکردن و نامە ناردن نموونەیەکە. 0:01:50.916,0:01:53.168 نموونەیەکی تر کە زۆر جێی[br]داخە ئەوەیە لە ئەمریکا، 0:01:53.168,0:01:56.652 ساڵانە حەوت سەد بۆ هەشت سەد ملیۆن[br]دۆلار خەرج ئەکەین 0:01:56.676,0:01:58.698 لەسەر ئەوەی پێی ئەڵێین[br]"ڕۆشنبیری دارایی." 0:01:59.237,0:02:01.697 لە دەرئەنجامی ئەوەشدا[br]چیمان دەست ئەکەوێت؟ 0:02:01.721,0:02:05.720 بەم دواییە توێژینەوەیەک هەبوو کە[br]سەیری هەموو توێژینەوەکانی ئەکرد کە کرابوون 0:02:05.720,0:02:08.638 لەسەر ڕۆشنبیری دارایی -[br]پێی ئەوترێت هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان. 0:02:08.662,0:02:11.474 بۆیان دەرکەوتووە کاتێک[br]بە خەڵک ئەڵێیت، 0:02:11.498,0:02:13.412 ڕۆشنبیری داراییان فێر ئەکەیت، 0:02:13.436,0:02:15.823 فێری ئەبن و بیریان ئەبێت. 0:02:15.847,0:02:18.830 بەڵام خەڵک جێبەجێی ئەکەن؟[br]زۆر نا. 0:02:18.854,0:02:21.103 باشتربوونەکە نزیکەی[br]لەسەدا سێ بۆ چوارە 0:02:21.127,0:02:22.988 ڕێک دوای کۆرسەکە، و 0:02:23.012,0:02:24.678 ئینجا دائەبەزێت. 0:02:24.702,0:02:26.409 لە کۆتایی ڕۆژەکەشدا، 0:02:26.433,0:02:30.092 باشتربوونەکە نزیکەی لەسەدا ٠.١ە -- 0:02:30.116,0:02:33.588 نەک سفر، بەڵکو چەندێک بکرێت[br]نزیک لە سفرەوە. 0:02:33.612,0:02:35.910 (پێکەنین) 0:02:36.494,0:02:37.665 ئەوە هەواڵە ناخۆشەکەیە. 0:02:37.689,0:02:40.242 هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە،[br]پێدانی زانیاری بە خەڵک 0:02:40.266,0:02:42.625 ڕەچەتەیەکی باش نییە [br]بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوت. 0:02:43.024,0:02:44.183 ئەی چییە؟ 0:02:44.207,0:02:47.060 زانستی کۆمەڵایەتی چەندین[br]هەنگاوی ناوە، و 0:02:47.084,0:02:50.787 تێگەشتنە بنچینەییەکە ئەوەیە[br]ئەگەر بمانەوێ هەڵسوکەوتمان بگۆڕین، 0:02:50.811,0:02:52.546 پێویستە ژینگەکە بگۆڕین. 0:02:53.232,0:02:56.621 ڕێگە ڕاستەکە گۆڕینی خەڵکەکان نییە،[br]بەڵکو گۆڕینی ژینگەکەیە. 0:02:56.645,0:03:00.173 ئەشمەوێت مۆدێلێکی زۆر سادەتان[br]بدەمێ لەسەر ئەوەی چۆن بیری لێبکەنەوە: 0:03:00.197,0:03:02.219 بیرکردنەوەیە لە گۆڕینی هەڵسوکەوت 0:03:02.243,0:03:05.299 بەهەمان شێوەی بیرکردنەوە لە[br]ناردنی موشەک بۆ ئاسمان. 0:03:05.762,0:03:08.166 کاتێک بیر ئەکەینەوە لە ناردنی[br]مووشەک بۆ ئاسمان، 0:03:08.190,0:03:09.636 ئەمانەوێ دوو شتی سەرەکی بکەین. 0:03:09.660,0:03:12.117 یەکەمیان کەمکردنەوەی لێخشانە. 0:03:12.141,0:03:15.291 ئەمانەوێ مووشەکەکە هەڵبەین و[br]هەتا بکرێت لێخشانی کەمبێت 0:03:15.315,0:03:17.366 بۆ ئەوەی هەتا بکرێت باشتر بڕوات. 0:03:17.390,0:03:20.913 دووەمیشیان ئەوەیە هەتا پێمان بکرێت[br]سووتەمەنی زۆری تێبکەین، 0:03:20.937,0:03:24.921 بۆ ئەوەی زۆرترین وزە و پاڵنەری[br]بدەینێ کارەکەی بەجێبێنێت. 0:03:25.461,0:03:27.827 گۆڕینی هەڵسوکەوتیش هەمان شتە. 0:03:27.851,0:03:30.226 بۆیە یەکەمجار با بیر لە[br]لێخشان بکەینەوە. 0:03:31.345,0:03:34.275 لەم توێژینەوە دیاریکراوەدا[br]کە بۆتان باس ئەکەم، 0:03:34.299,0:03:37.462 دەرمانخانەیەک هەیە،[br]دەرمانخانەیەکی سەر ئینتەرنێت. 0:03:37.486,0:03:39.387 بیهێنەرە بەرچاوت ئەچیت بۆلای پزیشک. 0:03:39.411,0:03:41.053 نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە، 0:03:41.077,0:03:43.914 پزیشکەکەت دەرمانت بۆ ئەنووسێت، 0:03:43.938,0:03:46.232 ناوت تۆمار ئەکەیت لەم[br]دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێت 0:03:46.256,0:03:49.145 و هەموو ٩٠ ڕۆژ جارێک[br]دەرمانەکەت پێئەگات. 0:03:49.169,0:03:51.669 هەموو ٩٠ ڕۆژێک، دەرمان،[br]دەرمان، دەرمان. 0:03:52.122,0:03:55.792 ئەم دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێتیش[br]ئەیەوێ خەڵکەکان بگۆڕێت 0:03:55.816,0:03:58.446 لە دەرمانی مارکەوە[br]بۆ دەرمانی لاساییکەرەوە. 0:03:59.176,0:04:01.100 بۆیە نامە ئەنێرن بۆ خەڵک، و[br]پێیان ئەڵێن، 0:04:01.100,0:04:03.732 "تکایە، تکایە، تکایە، بچنە[br]سەر دەرمانە لاساییکەرەوەکان. 0:04:03.732,0:04:07.473 پارەتان بۆ ئەگەڕێتەوە، پارەمان بۆ ئەگەڕێتەوە،[br]خاوەنکارەکەشتان پارەی بۆ ئەگەڕێتەوە." 0:04:07.473,0:04:08.657 ئەی خەڵک چی ئەکەن؟ 0:04:08.657,0:04:09.808 هیچ. 0:04:09.832,0:04:12.310 هەموو جۆرە شتێک تاقی ئەکەنەوە و[br]هیچ شتێکیش ڕوونادات. 0:04:12.334,0:04:15.426 بۆیە بۆ ماوەی ساڵێک، پێشنیارێکی[br]سەرسوڕهێنەر ئەخەنە بەردەستی خەڵک. 0:04:15.450,0:04:17.319 نامەیەک ئەنێرن بۆ خەڵک، و پێیان ئەڵێن، 0:04:17.343,0:04:21.111 "ئەگەر ئێستا بچنە سەر دەرمانی لاساییکەرەوە،[br]ماوەی ساڵێک بێ بەرامبەر ئەبێت." 0:04:21.111,0:04:23.108 ماوەی ساڵێک بێبەرامبەر.[br]سەرسوڕهێنەرە! 0:04:23.179,0:04:26.027 پێتوایە لەسەدا چەندی خەڵک[br]چووبێتنە سەر ئەوە؟ 0:04:27.067,0:04:28.466 کەمتر لە لەسەدا ١٠. 0:04:29.104,0:04:31.342 لەم خاڵەدا، دێن بۆ نوسینگەکەم. و 0:04:31.366,0:04:32.815 ئینجا گلەیی ئەوە ئەکەن. 0:04:33.711,0:04:34.862 بۆچی منیان هەڵبژارد؟ 0:04:34.886,0:04:37.657 دوو توێژینەوەم نوسیوە لەسەر[br]"هێزی فریودانی شتی بێبەرامبەر." 0:04:37.681,0:04:40.898 لەو توێژینەوانەدا، نیشانمان داوە[br]ئەگەر نرخی شتێک کەمکەیتەوە 0:04:40.922,0:04:43.952 بۆ نموونە، لە دە سەنتەوە بۆ سەنتێک،[br]هیچ شتێکی وا ڕوونادات. 0:04:43.976,0:04:46.892 لە یەک سەنتەوە بیکە بە سفر،[br]ئاوا خەڵک بەدڵیانە. 0:04:46.916,0:04:47.988 (پێکەنین) 0:04:47.988,0:04:51.293 ئەشڵێن، "سەیرکەن، ئەو توێژینەوانەمان [br]خوێندەوە لەسەر "بێبەرامبەر" و 'بێبەرامبەر' دامان. 0:04:51.317,0:04:52.739 وەک چاوەڕوانکراوبوو[br]سەرینەگرت. 0:04:52.739,0:04:53.878 چی ڕووئەدات؟" 0:04:54.314,0:04:57.063 وتم، "ئەزانیت، لەوانەیە[br]مەسەلەی لێخشانەکە بێت." 0:04:57.558,0:04:58.972 ئینجا ئەڵێن، "مەبەستت چییە؟" 0:04:58.972,0:05:01.142 منیش ئەڵێم، "خەڵک بە مارکەوە[br]دەستیان پێکردووە. 0:05:01.142,0:05:03.503 ئەتوانن هیچ نەکەن و کاڵا[br]مارکەکە بچێتە بەردەستیان. 0:05:03.503,0:05:07.170 چونە سەر کاڵای لاسایی، پێویستە[br]لاسایی بەسەر مارکەدا هەڵبژێرن، 0:05:07.194,0:05:09.059 بەڵام ئەشبێت شتێکیش بکەن لەگەڵی. 0:05:09.083,0:05:10.696 ئەبێ نامەکە بگەڕێننەوە." 0:05:10.720,0:05:13.330 بۆیە ئەمەیە پێی ئەڵێین[br]"دیزاینی تێکەڵبوو." 0:05:13.354,0:05:15.378 دوو شت لە هەمان کاتدا ڕووئەدات. 0:05:15.402,0:05:17.089 مارکە بەرامبەر لاسایی، 0:05:17.113,0:05:19.745 بەڵام هیچ نەکردنە لە بەرامبەر[br]کردنی شتێکدا. 0:05:20.206,0:05:21.930 بۆیە وتم، "بۆچی نەیگۆڕین؟" 0:05:22.417,0:05:26.024 بۆچی نامەیەک نەنێرین بۆ خەڵک و[br]بڵێین، "ئەتانخەینە سەر دەرمانی لاسایی. 0:05:26.048,0:05:27.530 تۆ پێویست ناکات هیچ بکەیت. 0:05:27.554,0:05:30.632 ئەگەر ئەشتەوێت لەسەر مارکە[br]بمێنیتەوە، نامەکە بنێرەرەوە." 0:05:30.656,0:05:31.810 (پێکەنین) 0:05:31.834,0:05:33.045 وانییە؟ 0:05:33.490,0:05:34.837 پێتان وایە چی ڕووی دابێت؟ 0:05:36.841,0:05:38.389 پارێزەرەکان، پارێزەرەکان ڕوویدا. 0:05:38.413,0:05:41.742 (پێکەنین) 0:05:44.017,0:05:45.862 دەرچوو کە، ئەمە نایاساییە. 0:05:45.886,0:05:49.284 (پێکەنین) 0:05:51.398,0:05:54.346 بەهەرحاڵ، بۆ کۆڕگرتن و داهێنان، 0:05:54.370,0:05:56.924 کردنی ئەو شتانەی نایاسایین و[br]ناڕەوشتین، ئاساییە، 0:05:56.948,0:06:00.398 بەڵام تەنیا ئەگەر هەر[br]لە قۆناغی کۆڕگرتنەکەیا بمێنێتەوە. 0:06:00.422,0:06:01.772 (پێکەنین) 0:06:01.796,0:06:03.598 بەڵام ئەمە پووختی بیرۆکەکە بوو، 0:06:03.622,0:06:07.621 چونکە دیزاینە سەرەتاییەکە ئەوە بوو مارکەکان[br]سوودی ئەوەیان هەبوو هیچت نەئەکرد. 0:06:07.645,0:06:11.960 لە دیزاینە نایاسایی و ناڕەوشتییەکەمدا،[br]لاساییەکە سودی ئەوەی هەبوو هیچت نەئەکرد. 0:06:11.984,0:06:14.852 بەڵام ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی[br]دووڕیانێک بدەن بە خەڵک: 0:06:14.876,0:06:16.270 نامەیەک بنێرن بۆ خەڵک و بڵێن، 0:06:16.294,0:06:18.317 "ئەگەر ئەم نامەیە نەنێریتەوە، 0:06:18.341,0:06:20.501 ناچار ئەبین دابینکردنی[br]دەرمانەکانت بووەستێنین. 0:06:21.083,0:06:24.846 بەڵام کە نامەکەت ناردەوە، ئەتوانیت[br]مارکە هەڵبژێریت بەم نرخە، 0:06:24.870,0:06:26.202 یان دەرمانی[br]لاسایی بەم نرخە." 0:06:26.906,0:06:28.822 ئێستا خەڵکەکە پێویستە شتێک بکەن. 0:06:28.822,0:06:30.645 هەڵبژاردنێکی یەکسانیان[br]ئەدرێتێ. وانییە؟ 0:06:30.645,0:06:32.916 ئەوە نییە یەکێکیان سوودی[br]هیچ نەکردنی هەبێت. 0:06:32.940,0:06:35.452 پێتوایە چەندێکیان گۆڕیبێتیان؟ 0:06:36.278,0:06:37.796 زۆرینەیان گۆڕیویانە. 0:06:38.208,0:06:39.401 کەواتە چیمان پێئەڵێت؟ 0:06:39.425,0:06:41.756 خەڵک حەزیان لە کاڵای لاساییە،[br]یان کاڵای مارکە؟ 0:06:42.434,0:06:44.030 ڕقمان لە گەڕاندنەوەی نامەیە. 0:06:44.054,0:06:46.013 (پێکەنین) 0:06:46.037,0:06:50.940 ئەمە چیرۆکی لێخشانە:[br]شتە بچووکەکان گرنگن. 0:06:50.964,0:06:54.326 لێخشانیش ئەوەیە هەڵسوکەوتە[br]خوازراوەکە بێنیت و 0:06:54.350,0:06:56.697 بڵێیت: لەکوێدا لێخشانی[br]زۆرمان هەیە 0:06:56.721,0:06:59.294 خەڵک خاو ئەکەنەوە لەوەی[br]کاری لەسەر بکەن؟ 0:06:59.318,0:07:01.610 هەرجارێکیش ئەبینیت کە [br]هەڵسوکەوتە خوازراوەکە و 0:07:01.634,0:07:03.496 هەڵسوکەوتە ئاسانەکە هاوتەریب نین، 0:07:03.520,0:07:06.052 واتا پێویستە هەوڵبەین و[br]هاوتەریبی یەکیان بکەین. 0:07:06.509,0:07:08.817 ئەوە بەشی یەکەمە.[br]باسی لێکخشانمان کرد. 0:07:08.841,0:07:10.513 ئێستا با باسی پاڵنەر بکەین. 0:07:10.878,0:07:12.078 هەر لەم توێژینەوەیەدا، 0:07:12.102,0:07:16.440 هەوڵمان ئەدا وا لە خەڵکێکی زۆر هەژاری[br]ناوچەیەکی هەژارنشینی کایبێرای کینیا بکەین 0:07:16.464,0:07:19.132 یەکتۆز پارە هەڵگرن بۆ [br]ڕۆژی ڕەش. 0:07:19.156,0:07:22.073 ئەزانیت، ئەگەر زۆر زۆر هەژاربیت،[br]پارەی زیادەت نابێت، 0:07:22.097,0:07:23.321 ئەوەی دەست[br]ئەکەوێ ئەیخۆیت، 0:07:23.345,0:07:25.662 و جار جاریش، شتی خراپ ڕووئەدات. 0:07:25.686,0:07:30.037 کە شتێکی خراپیش ڕووئەدات،[br]پارەت نابێت خەرجیکەیت، قەرز ئەکەیت. 0:07:30.061,0:07:36.434 خەڵکی کایبێرا هەفتانە پارە وەرئەگرن[br]بە قازانجی لەسەدا دەوە بییەنەوە. 0:07:36.458,0:07:39.067 و بێگومان، دەرچوون لەوە[br]زۆر قورس ئەبێت بۆیان. 0:07:39.091,0:07:41.264 چیت دەست ئەکەوێ ئەیخۆیت،[br]شتێکی خراپ ڕووئەدات، 0:07:41.288,0:07:44.054 قەرز ئەکەیت، شتەکان خراپ ئەبن، و[br]خراپتر و خراپتر ئەبن. 0:07:44.078,0:07:47.435 بۆیە ئەمانویست وا لە خەڵک بکەین[br]کەمێک پارە هەڵگرن بۆ ڕۆژی پێویست. 0:07:48.141,0:07:50.707 و بیرمان لەوە کردەوە کە[br]ئەبێ پاڵنەرەکە چی بێت، 0:07:50.731,0:07:53.050 ئەو سووتەمەنییە چییە[br]کە پێویستە بیکەینە ناوی؟ 0:07:53.074,0:07:54.865 هەموو جۆرە شتەکانیشمان تاقیکردەوە. 0:07:55.373,0:07:57.971 هەندێک کەس، هەفتەی جارێک[br]نامەمان بۆ ئەناردن و ئەمانوت، 0:07:57.995,0:08:02.088 "تکایە هەوڵبە سەد شلینگ هەڵگریت" --[br]نزیکەی دۆلارێک -- "لە هەفتەیەکدا". 0:08:02.571,0:08:06.757 هەندێک کەس، نامەمان بۆ ئەناردن[br]وەک ئەوەی لە منداڵەکانیانەوە بێت. 0:08:07.317,0:08:10.724 ئەمانوت، "سڵاو دایکە، سڵاو باوکە،[br]ئەمە جۆیی بچووکە" -- 0:08:10.748,0:08:12.515 ئیتر ناوی مناڵەکە هەرچییەک بوایە -- 0:08:12.539,0:08:16.484 "هەوڵبدە ئەم هەفتەیە ١٠٠ شلینگ هەڵگریت[br]لەبەر داهاتووی خێزانەکەمان." 0:08:16.508,0:08:20.088 باش نییە؟ من جولەکەم، هەمووکات تۆزێک[br]هەستکردن بە تاوان سودبەخشە. 0:08:20.112,0:08:21.562 (پێکەنین) 0:08:21.586,0:08:23.429 هەندێک کەس لەسەدا ١٠یان وەرگرت. 0:08:23.453,0:08:26.302 "سەد شلینگ هەڵگرە و ئێمەش[br]لەسەدا ١٠ی زیادەت ئەدەینێ." 0:08:26.326,0:08:28.011 هەندێک لەسەدا ٢٠یان وەرگرت. 0:08:28.035,0:08:30.689 هەندێک کەس لەسەدا ١٠ش و[br]لەسەدا ٢٠یشیان وەرگرت، 0:08:30.713,0:08:32.986 بەڵام لەگەڵ لەدەستدانی نابەدڵی وەریانگرت. 0:08:33.010,0:08:34.341 لەدەستدانی نابەدڵی چییە؟ 0:08:34.341,0:08:36.960 لەدەستدانی نابەدڵی ئەو بیرۆکەیەیە[br]کە ڕقمان لە لەدەستیانە 0:08:36.960,0:08:38.794 زیاتر لەوەی چێژ ئەبینین[br]لە بەدەستهێنان. 0:08:38.794,0:08:41.525 ئێستا، بیر لەو کەسە بکەرەوە[br]کە لە مەرجی لەسەدا ١٠ەکەیایە و 0:08:41.525,0:08:43.416 چل شیلینگ هەڵئەگرن. 0:08:43.440,0:08:45.627 چل شیلینگ هەڵئەگرن، و[br]ئێمەش چواری تری ئەیەینێ، 0:08:45.651,0:08:47.103 ئەڵێن زۆر سوپاس بۆ تۆ. 0:08:47.127,0:08:48.857 ئەو کەسە دەستبەرداری شەش بووە. 0:08:48.881,0:08:51.480 ئەکرا شەشی تر وەرگرێت[br]ئەگەر سەدی دانابایە، 0:08:51.504,0:08:53.008 بەڵام ئەوەیان نەبینی. 0:08:53.008,0:08:55.623 بۆیە ئەو شتەمان درووستکرد[br]کە پێی ئەڵێین پێش گونجاندنەکە. 0:08:55.623,0:08:58.228 لە سەرەتای هەفتەکەدا١٠ شلینگمان[br]بۆ دانابوون. 0:08:58.252,0:08:59.802 و ئەمانوت، "چاوەڕێت ئەکات!" 0:08:59.826,0:09:02.792 ئەگەر کەسێکیش چلی دابنایە،[br]ئەمانوت، "ئاه، چلت داناوە، 0:09:02.816,0:09:05.407 چوارت بۆ دائەنێین و[br]شەشەکەی تری ئەبەینەوە." 0:09:05.431,0:09:08.434 بۆیە لەهەردوو ئەگەردا،[br]پێش و پاش گونجاندنەکە، 0:09:08.458,0:09:10.156 خەڵکەکە لەسەدا ١٠یان دەست ئەکەوێت. 0:09:10.180,0:09:11.624 بەڵام لە پێش گونجاندنەکەدا، 0:09:11.648,0:09:14.741 ئەبینن پارەکەی نەیانگونجاندووە[br]هەژمارەکەیان بەجێئەهێڵێت. 0:09:15.850,0:09:18.772 بۆیە نامەمان نارد، لە منداڵەکانەوە،[br]ڕێژەی لەسەدا دە و بیست، 0:09:18.796,0:09:20.383 پێش و پاش گونجاندنەکە. 0:09:20.407,0:09:22.374 یەک مەرجی تریشمان هەبوو. 0:09:22.398,0:09:24.768 دراوێک قەبارەکەی هێندەی ئەمە، 0:09:24.792,0:09:26.845 ٢٤ ژمارەی لەسەر نوسرابوو. 0:09:27.472,0:09:30.935 داوامان لێکردن دراوەکە بخەنە[br]شوێنێک لە کوختەکەیاندا، و 0:09:30.959,0:09:34.260 هەموو هەفتەیەک، چەقۆیەک بێنن و[br]ژمارەی هەفتەکەی لەسەر بنەخشێنن -- 0:09:34.284,0:09:36.388 هەفتەی یەک، دوو، سێ، چوار -- 0:09:36.412,0:09:38.911 ئەگەر هیچ پارەیان هەڵنەگرتبێت[br]ناقس بنەخشێنن لەسەری و 0:09:38.935,0:09:41.193 و بە کۆش ئەگەر هەڵیانگرتبێت. 0:09:41.788,0:09:43.052 ئێستا، بیر[br]لەخۆتان بکەنەوە: 0:09:43.076,0:09:46.396 پێتان وایە کام لەو شێوازانە[br]بە باشترین شێوە کاری کردبێت؟ 0:09:46.420,0:09:48.791 نامە، نامە لە منداڵەکانەوە،[br]لەسەدا ١٠، لەسەدا ٢٠، 0:09:48.815,0:09:51.375 سەرەتای هەفتەکە، کۆتایی هەفتەکە، و[br]هەروەها دراوەکەش؟ 0:09:51.399,0:09:53.504 پێتان ئەڵێم زۆربەی خەڵک[br]چۆن بیریان ئەکردەوە. 0:09:53.528,0:09:55.515 ئەم توێژینەوانەی پێشبینیمان کرد، 0:09:55.539,0:09:57.633 لە ئەمریکا و لە کینیاش. 0:09:57.657,0:10:00.601 خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەسەدا ٢٠[br]خەڵکی زۆر بەدەمییەوە بچێت، 0:10:00.625,0:10:01.867 لەسەدا ١٠ش کەمتر، 0:10:01.891,0:10:03.727 ئەوانەی تریش هیچ ناکەن -- 0:10:03.751,0:10:06.476 منداڵەکان، دراوەکە، گرنگ نین. 0:10:06.898,0:10:09.798 خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەدەستدانی[br]نابەدڵ کاریگەرییەکی کەمی هەیە. 0:10:10.677,0:10:11.937 بەڕاستی چی ڕوویدا؟ 0:10:12.861,0:10:15.033 هەفتەی جارێک نامەیەکی[br]ئاگادارکەرەوە بنێریت 0:10:15.057,0:10:16.266 زۆر یارمەتیدەرە. 0:10:16.848,0:10:18.006 هەواڵێکی خۆش! 0:10:18.030,0:10:21.799 ئەم پرۆگرامە شەش مانگی خایاند. خەڵک[br]بیریان ئەچێتەوە. وەبیرهێنانەوەیان باشە. 0:10:22.088,0:10:25.033 لەسەدا ١٠ لە کۆتاییەکەی هەفتەدا[br]هەندێک زیاتر یارمەتیدەر بوون. 0:10:25.057,0:10:26.455 هاندەری دارایی سوودی هەیە. 0:10:27.033,0:10:31.033 لەسەدا ٢٠ لە کۆتایی هەفتەکەدا --[br]هەر وەک لەسەدا ١٠، جیاوازی درووست ناکات. 0:10:31.625,0:10:33.526 لەسەدا ١٠ لە سەرەتای هەفتەکەدا 0:10:33.526,0:10:34.763 کەمێک یارمەتیدەرتر ئەبێت. 0:10:34.763,0:10:36.169 لەدەستدانی نابەدڵ[br]سوودی ئەبێت. 0:10:36.169,0:10:38.080 لەسەدا ٢٠ لە سەرەتای هەفتەکەدا، 0:10:38.104,0:10:41.179 هەروەک لەسەدا ١٠ لە سەرەتای[br]هەفتەکەیدا، جیاوازی نییە. 0:10:41.203,0:10:44.181 و نامەی منداڵەکەش هەر هێندە کاریگەربوو 0:10:44.205,0:10:47.419 وەک لەسەدا ٢٠ لەگەڵ[br]لەدەستدانی نابەدڵ -- 0:10:47.443,0:10:49.101 کە سەروسوڕهێنەرە، وانییە؟ 0:10:49.125,0:10:52.453 سەرسوڕهێنەرە کە نامەی پاڵنەری[br]منداڵان چەندێک هاندەرە. 0:10:52.477,0:10:55.827 و ئەنجامەکەی پێی گەشتین ئەوەیە[br]وەک پێویست منداڵان بەکارناهێنین. 0:10:55.851,0:10:57.899 (پێکەنین) 0:10:57.923,0:11:03.391 و بێگومانیش، مەبەستم ئەوە نییە لەڕووی[br]ئیشکردن بە منداڵەوە. 0:11:04.065,0:11:06.439 بەڵام ئەگەر بیر لە باوان و[br]منداڵەکانیان بکەیتەوە، 0:11:06.463,0:11:09.082 ئێمە باشترین ئەکەین کە[br]پێمانبکرێت بۆ منداڵەکانمان، 0:11:09.106,0:11:10.597 و بیریش لە داهاتوو ئەکەینەوە، 0:11:10.621,0:11:12.101 و پێموابێت پێویستە بیر بکەینەوە 0:11:12.125,0:11:15.236 لەوەی کە چۆن ئەم سەرچاوە[br]سەرسوڕهێنەرەی هاندان بەکاربێنین 0:11:15.260,0:11:18.121 بۆ ئەوەی وا لە باوان بکەین بەشێوەیەکی[br]باشتر هەڵسوکەوت بکەن. 0:11:18.847,0:11:21.674 بەڵام ئەوەی جێی سەرسامی بوو[br]لەم توێژینەوەیەدا دراوەکە بوو. 0:11:21.698,0:11:24.948 دراوەکە هەڵگرتنی پارەی کرد بە دوو هێندە[br]بەراورد بە هەموو شتەکانی تر. 0:11:25.727,0:11:28.409 و پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی؟[br]چی شتێکی تایبەتی تیا بوو؟ 0:11:29.046,0:11:31.702 بۆیە پێتان ئەڵێم چۆن دەستمکرد[br]بە بیرکردنەوە لە دراوەکە، 0:11:31.726,0:11:33.130 و ئینجا ئەگەڕێینەوە لاتان. 0:11:33.130,0:11:36.060 بۆیە ئەزانن، کاتێک توێژینەوە لەسەر ئەکەم[br]با بڵێین، کڕینی قاوە، 0:11:36.060,0:11:38.960 پێویست ناکات بۆ هیچ کوێیەک بچم.[br]ئەتوانم لە ژوورەکەمدا دانیشم. 0:11:38.960,0:11:40.943 قاوەی پێویستم کڕیووە.[br]ئەزانم چی ئەبێت. 0:11:40.967,0:11:42.903 وردەکارییەکانیش، ئاشنام پێیان. 0:11:42.927,0:11:46.034 کاتێک توێژینەوە ئەکەیت لە هەندێک[br]لە هەژارترین شوێنەکانی جیهان، 0:11:46.058,0:11:48.337 ئەبێ بچیت و سەردانکەیت و[br]ببینیت چی ئەگوزەرێت و 0:11:48.361,0:11:50.947 کەمێک تێبگەیت لەوەی کە سیستمەکە[br]چۆن کار ئەکات. 0:11:51.589,0:11:52.956 و بەدیاریکراویش لەو ڕۆژەدا، 0:11:52.980,0:11:55.505 لە شوێنێک بووم بەناوی سۆویتۆ[br]لە ئەفریقای باشوور، و 0:11:55.529,0:11:59.152 لە شوێنێک دانیشتووم کە دڵنیایی[br]پرسە ئەفرۆشێت. 0:11:59.990,0:12:03.878 ئەزانن، لە ئەمریکا خەڵک پارەیەکی زۆر[br]سەرف ئەکەن لە هاوسەرگیریدا؟ 0:12:03.902,0:12:05.909 لە ئەفریقای باشوور، لە پرسەدا. 0:12:06.365,0:12:11.349 خەڵک داهاتی یەک یان دوو ساڵیان[br]لە پرسەدا سەرف ئەکەن. 0:12:11.912,0:12:14.710 منیش لەم شوێنەدا دانیشتبووم -- 0:12:14.734,0:12:19.706 بەهەرحاڵ، پێش ئەوەی لەسەر ئەمە بڵێن[br]خەڵکی ئەفریقای باشوور نابەجێن، 0:12:19.730,0:12:20.930 ئەمەوێ بیرتان بێنمەوە، 0:12:20.954,0:12:24.258 کە سەرفکردنی پارە لە پرسەدا[br]بەراورد بە هاوسەرگیری، 0:12:24.282,0:12:26.789 هیچ نەبێت دڵنیایت لەوەی کە[br]یەک جار پرسەت بۆ دائەنرێت. 0:12:26.813,0:12:29.856 (پێکەنین) 0:12:36.000,0:12:41.045 باشە، لەم شوێنەدا دانیشتبووم کە[br]دڵنیایی پرسەیان ئەفرۆشت. 0:12:41.069,0:12:45.040 و پیاوێک هات لەگەڵ کوڕەکەیدا--[br]کوڕەکەی ١٢ ساڵ ئەبوو -- و 0:12:45.064,0:12:48.323 دڵنیایی پرسەی بۆ هەفتەیەک کڕی. 0:12:48.821,0:12:51.451 لەسەدا ٩٠ی تێچووی[br]پرسەکەی دابین ئەکات 0:12:51.475,0:12:53.631 ئەگەر لە حەوت ڕۆژی داهاتووا بمرێت. 0:12:54.353,0:12:57.658 باشە؟ ئەمانە خەڵکێکی هەژاربوون، [br]دڵنیاییەکی بچووکیان ئەکڕی و 0:12:57.682,0:12:59.343 بڕێکی کەمیش سابوونیان ئەکڕی. 0:12:59.367,0:13:01.170 ئەو بڕوانامەیەشی وەرئەگرت، 0:13:01.194,0:13:03.864 و بەشێوەیەک هاوشێوەی مەراسیمێک،[br]ئەیدات بە کوڕەکەی. 0:13:04.456,0:13:07.705 و کاتێک ئەیدات بە کوڕەکەی،[br]بیر ئەکەمەوە، بۆچی مەراسیمەکە؟ 0:13:07.729,0:13:09.257 ئەم باوکە چی ئەکات؟ 0:13:09.281,0:13:13.316 ئێستا، بیر لە خێزانە بەخێوکەرەکە بکەرەوە[br]کە لەم ڕۆژە دیاریکراوەدا بڕیار ئەدات 0:13:13.340,0:13:15.760 هەندێک پارەی بخاتە ناو[br]دڵنیایی یان هەڵیگرێت. 0:13:16.587,0:13:18.928 ئەو شەوە خێزانەکە چی ئەبینن؟ 0:13:19.939,0:13:21.509 کەمتر ئەبینن. 0:13:21.533,0:13:25.591 وانییە؟ بەو ئاستی هەژارییە، خواردنی کەمتر،[br]نەوتی کەمتر، ئاوی کەمتریان ئەبێت -- 0:13:25.615,0:13:27.470 ئەمشەو شتێکی کەمتر. 0:13:27.494,0:13:30.757 ئەوەی ئەم باوکە ئەیکرد و[br]ئەوەی دراوەکەمان هەوڵی ئەدا بیکات 0:13:30.781,0:13:33.349 ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ، خواردنی[br]کەمتر لەسەر مێزەکەیە، 0:13:33.373,0:13:35.020 بەڵام چالاکییەکی تر هەیە. 0:13:35.728,0:13:39.518 ئەبینیت، ئەوەی ڕوویداوە، چەندین چالاکی[br]ئابووری باش و گرنگ هەیە، 0:13:39.542,0:13:42.070 وەک هەڵگرتن و دڵنیایی، [br]کە نابینرێن. 0:13:42.620,0:13:45.499 ئێستاش پرسیارەکە ئەوەیە:[br]چۆن وایان لێبکەین بەرچاو بن؟ 0:13:46.105,0:13:49.837 بۆیە با بچینەوە سەر مۆدێلی مووشەکەکەمان. 0:13:50.373,0:13:52.647 پێویستە یەکەم شت،[br]سەیری سیستمەکە بکەین و 0:13:52.671,0:13:56.370 ببینین لەکوێدا شتی بچووک هەیە کە[br]بتوانین چاکیکەینەوە، بە لێخشاندن، 0:13:56.394,0:13:58.750 لە چی شوێنێکدا ئەتوانین[br]لێخشاندن لابەرین؟ و 0:13:58.774,0:14:02.626 ئەوەی دواتر ئەمانەوێ بیکەین ئەوەیە بە[br]ـشێوەیەکی فراوان بیر لە سیستمەکە بکەینەوە، 0:14:02.650,0:14:06.033 بڵێین: ئەتوانین چی هاندەرێکی تر بێنین؟ 0:14:06.057,0:14:08.079 ئەوەش ڕاهێنانێکی زۆر قورسترە، 0:14:08.103,0:14:10.625 و هەمووکات نازانین کە کامە بە باشترین[br]شێوە کار ئەکات. 0:14:10.649,0:14:13.341 ئایا پارە ئەبێت؟ [br]ئایا لەدەسدانی نەخوازراو ئەبێت؟ 0:14:13.365,0:14:15.444 شتێک ئەبێت کە ئەبینرێت؟ 0:14:15.468,0:14:18.014 نازانین، و پێویستە چەندین[br]شتی جیاواز تاقیکەینەوە. 0:14:18.014,0:14:21.538 هەروەها پێویستە درکیش بەوە بکەین ھەندێک[br]جار دەستگاکانمان بەهەڵەدا ئەمانبەن. 0:14:21.538,0:14:24.585 مەرج نییە هەموو جارێک بزانین کە[br]چی بە باشترین شێوە کار ئەکات. 0:14:25.099,0:14:26.977 بۆیە ئەگەر بیر لەم بۆشاییە بکەینەوە 0:14:27.001,0:14:29.185 لە نێوان ئەکرێت لەکوێدا بین و[br]ئێستا لەکوێیاین، 0:14:29.209,0:14:32.938 بەڕاستی جێگەی داخە بۆشاییەکە[br]ببینیت و بیری لێبکەیتەوە. 0:14:32.962,0:14:35.363 بەڵام هەواڵە باشەکە،[br]زۆر شت هەیە ئەتوانین بیکەین. 0:14:35.904,0:14:39.135 هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاسانن،[br]هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاڵۆزن. 0:14:39.159,0:14:41.816 بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ[br]هێرش بکەینە سەر هەر کێشەیەک، 0:14:41.840,0:14:45.312 نەک تەنیا زانیاری دابینکەین[br]بۆ خەڵکەکە 0:14:45.336,0:14:47.075 بەڵکو هەوڵیشبدەین لێکخشانەکە بگۆڕین، 0:14:47.099,0:14:48.369 هاندەر زیابکەین، 0:14:48.393,0:14:49.690 پێموابێت ئەتوانین ... 0:14:49.714,0:14:51.570 ئەتوانین بۆشاییەکە داخەین؟[br]نەخێر. 0:14:51.594,0:14:54.604 بەڵام ئەتوانین زۆر باشتر ببین؟[br]بەدڵنیاییەوە، بەڵێ. 0:14:54.628,0:14:55.844 زۆر سوپاس بۆ ئێوە. 0:14:55.868,0:14:59.628 (چەپڵەلێدان)