1 00:00:01,722 --> 00:00:03,874 کوڕەکەم لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەدایک بوو، 2 00:00:03,898 --> 00:00:06,145 ماوەیەکی کەم دوای قەدەغەی هاتوچۆی پاریس. 3 00:00:06,169 --> 00:00:08,212 هەرگیز نەترساوە لەو کەسانەی ماسکیان کردووە 4 00:00:08,236 --> 00:00:09,752 چونکە بەس ئەوەی زانیوە. 5 00:00:10,306 --> 00:00:14,458 کچە سێ ساڵەکەم ئەزانێت بڵێت "جێڵ هایدرۆ -ئەلکۆولیک." 6 00:00:14,482 --> 00:00:17,507 ئەوە وشە فەڕەنسییەکەی جێڵێ هایدرۆ ئەلکۆهۆلیکە. 7 00:00:17,531 --> 00:00:19,841 ڕاستییەکەی لە من باشتر ئەیڵێت. 8 00:00:20,763 --> 00:00:22,927 بەڵام کەس نایەوێ ماسک بکات 9 00:00:22,951 --> 00:00:26,605 یان هەموو ٢٠ چرکەیەک دەستەکانی بە دەست پاکەرەوەکان بشوات. 10 00:00:26,629 --> 00:00:31,567 هەموومان سەیری توێژینەوەکان ئەکەین بۆ ئەوەی چارەسەرەکەمان بۆ بدۆزنەوە: ڤاکسین. 11 00:00:32,157 --> 00:00:34,167 سەرنجڕاکێشە کە لە مێشکمانا، 12 00:00:34,191 --> 00:00:37,760 بەردەوام وا بیر لە دۆزینەوەی ڤاکسینەکە ئەکەینەوە وەک ئەوەی سەرکەوتن بێت. 13 00:00:38,825 --> 00:00:42,253 بەڵام دوو کورتهێنانم هەیە لێرەیا کە حەز ئەکەم باسیکەم. 14 00:00:42,277 --> 00:00:44,950 من پزیشک نیم، تەنیا ڕاوێژکارێکم. 15 00:00:44,974 --> 00:00:46,672 کڕیارەکانم کار لەسەر چاودێری تەندروستی -- 16 00:00:46,696 --> 00:00:50,997 کۆمپانیاکانی دەرمانی زیندەیی، دابینکەرەکان، و دامەزراوە تەندروستییە جیهانییەکان ئەکەن -- و 17 00:00:51,021 --> 00:00:52,746 ئەوان زانیارییان یاومەتێ. 18 00:00:53,769 --> 00:00:56,465 پێویستمان بە دۆزینەوەی ئامرازەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید، و 19 00:00:56,489 --> 00:00:59,050 پێویستە وا بکەین بەردەست بێت بۆ هەموومان. 20 00:00:59,796 --> 00:01:03,584 یەکەم، یەک ڤاکسین لەمە نامانباتە دەر. 21 00:01:03,988 --> 00:01:06,253 ئەوەی پێویستمانە جبەخانەیەک ئامرازە. 22 00:01:06,277 --> 00:01:10,070 ڤاکسینمان ئەوێت، دەرمانمان ئەوێت، ئامرازی ناسینەوەمان ئەوێت 23 00:01:10,094 --> 00:01:14,788 هەتا دڵنیابین لەوەی ئەتوانین ڕێگە بگرین، لە حاڵەتەکانی کۆڤید و بیاناسینەوە و چارەسەریانکەین 24 00:01:14,812 --> 00:01:16,932 لە دانیشتووانی هەمەجۆردا. 25 00:01:16,956 --> 00:01:20,826 دووەم، تەنیا بۆ دۆزینەوەی ئامراز نییە. 26 00:01:21,798 --> 00:01:24,819 پێتان وایە چی ڕووئەیات کاتێک یەکێک لەم تاقیکردنەوە پزیشکییانە 27 00:01:24,843 --> 00:01:27,154 نیشانی ئەیات کە ئامرازەکە کاریگەرە؟ 28 00:01:27,178 --> 00:01:29,747 پێتان وایە هەموومان ئەتوانین بچین بۆ دەرمانخەنەکەی ئەولامانەوە، 29 00:01:29,771 --> 00:01:31,766 بەرهەمەکە بکڕین، ماسکەکانمان لابەرین و 30 00:01:31,790 --> 00:01:33,706 ئینجا بچینەوە سەر ماچکردنەکانمان؟ 31 00:01:34,520 --> 00:01:35,731 نەخێڕ. 32 00:01:36,557 --> 00:01:40,177 دۆزینەوەی ئامرازی کاریگەر تەنیا یەک هەنگاوە لەم شەڕە گەورەیەماندا، 33 00:01:40,201 --> 00:01:43,276 چونکە جیاوازییەک هەیە لە نێوان بوونی بەرهەمێک و 34 00:01:43,300 --> 00:01:45,201 بەردەستبوونی بەرهەمێک. 35 00:01:46,058 --> 00:01:47,303 ئێستاش بیر ئەکەنەوە، 36 00:01:47,327 --> 00:01:50,328 "ئاه -- مەبەستی ئەوەیە کە وڵاتەکانی تر پێویستە چاوەڕێکەن." 37 00:01:50,741 --> 00:01:52,544 نا، مەبەستم ئەوە نییە. 38 00:01:52,568 --> 00:01:54,647 نەک ئەوانی تر پێویستە بووەستن، 39 00:01:54,671 --> 00:01:56,587 بەڵکو هەر یەکێکی ترمان لەوانەیە. 40 00:01:57,240 --> 00:01:58,894 ئەو شتەی کۆڤید کە سادەی کردوینەتەوە 41 00:01:58,918 --> 00:02:01,820 ئەوەیە کە بەهۆی خێرایی و قەبارەی بڵاووبوونەوەکەی. 42 00:02:01,844 --> 00:02:04,463 هەموومانی خستۆتە بەردەم هەمان ململانێکان و 43 00:02:04,487 --> 00:02:07,561 تامێکی ململانێکانمان ئەیاتێ کە ڕانەهاتووین لەسەری. 44 00:02:08,064 --> 00:02:10,634 بیرتانە کە چین چووە ناو قەدەغەکردنی هاتووچۆ؟ 45 00:02:10,658 --> 00:02:13,278 هێناتانە بەرچاوی خۆتان کە ئەکەونە هەمان بارودۆخی ئەوان، 46 00:02:13,302 --> 00:02:14,507 دوای چەند هەفتەیەک؟ 47 00:02:15,016 --> 00:02:16,612 من نەهاتە بەرچاوم. 48 00:02:17,057 --> 00:02:20,617 با بچینە سەر ساتە وێژەییەکەی بەردەستبوونی ڤاکسینەکە بۆمان. 49 00:02:21,240 --> 00:02:23,406 لەم حاڵەتەیا، ململانێی دواتری بەردەستبوون 50 00:02:23,430 --> 00:02:24,846 دابینکردنەکەی ئەبێت. 51 00:02:25,355 --> 00:02:27,486 خەمڵاندنەکەی ئێستا بۆ کۆمەڵگای جیهانی 52 00:02:27,510 --> 00:02:29,743 ئەوەیە هەتا کۆتایی ٢٠٢١ -- 53 00:02:29,767 --> 00:02:32,843 کە ساڵێک دوای دۆزینەوەی ڤاکسینەکە ئەکات -- 54 00:02:32,867 --> 00:02:35,821 ژەمە ڤاکسینی پێویستمان بەشی یەک بۆ دوو ملیار کەس ئەبێت 55 00:02:35,845 --> 00:02:38,139 لەو هەشت ملیار کەسەی لەسەر هەسارەکە ئەژین. 56 00:02:38,798 --> 00:02:40,450 کەواتە کێ ئەبێ چاوەڕێکات؟ 57 00:02:41,157 --> 00:02:43,941 چۆن بیر لە بەردەستبوون ئەکەیتەوە کاتێک دابینکردن کوورت ئەهێنێت؟ 58 00:02:44,759 --> 00:02:46,140 سیناریۆی ژمارە یەک: 59 00:02:46,164 --> 00:02:48,122 ئەهێڵین بازاڕ کاری خۆی بکات، و 60 00:02:48,146 --> 00:02:51,865 ئەوانەی زۆرترین پارە ئەیەن یان خێراتر ڕێکەوتن ئەکەن 61 00:02:51,889 --> 00:02:53,807 یەکەمجار بەرهەمەکەیان بۆ بەردەست ئەبێت. 62 00:02:54,339 --> 00:02:55,793 هیچ ڕێی تێناچێت، 63 00:02:55,817 --> 00:02:57,619 بەڵام سیناریۆکە ئەگەری زۆرە. 64 00:02:58,444 --> 00:02:59,785 سیناریۆی ژمارە دوو: 65 00:02:59,809 --> 00:03:02,433 ئەکرێت هەموومان لەسەر بنەماکانی تەندروستی گشتی ڕێکەوین، 66 00:03:02,457 --> 00:03:04,139 کە کێ یەکەمجار بەرهەمەکەی دەستکەوێت. 67 00:03:04,163 --> 00:03:07,183 با بڵێین هاوڕاین لەسەر ئەوەی کارمەندانی تەندروستی یەکەم جار وەریگرن، و 68 00:03:07,207 --> 00:03:08,683 ئینجا بەتەمەنەکان و 69 00:03:08,707 --> 00:03:10,663 ئینجا دواتر خەڵکی گشتی. 70 00:03:10,687 --> 00:03:12,737 ئێستا با کەمێک زیاتر دەمارتان بگرم. 71 00:03:12,761 --> 00:03:14,317 سیناریۆی ژمارە سێ: 72 00:03:15,619 --> 00:03:19,118 وڵاتەکانی نیشانیان یاوە کە ئەتوانن بە باشی ڕووبەڕوی پەتا جیهانییەکە ببنەوە 73 00:03:19,142 --> 00:03:21,368 یەکەم جار بەرهەمەکەیان دەست ئەکەوێت. 74 00:03:22,055 --> 00:03:23,937 ئەوە ئەگەرێکی دوورترە، 75 00:03:23,961 --> 00:03:26,209 بەڵام بە تەواوەتی خەیاڵی زانستی نییە. 76 00:03:26,233 --> 00:03:30,968 چەندین ساڵ لەمەوبەر، کاتێک دابینکردنی دەرمانەکانی هێڵی دووەمی دژە سیل کەم بوون، 77 00:03:30,992 --> 00:03:32,692 ئەنجومەنێکی تایبەت پێکهێنرا 78 00:03:32,716 --> 00:03:36,133 بۆ دیاریکردنی ئەوەی کام وڵاتانە سیستمێکی تەندروستی وەک پێویست بەهێزیان هەیە 79 00:03:36,157 --> 00:03:39,247 کە دڵنیا ئەبنەوە لەوەی بەرهەمەکە بەشێوەیەکی گونجاو دابەش ئەکرێت و 80 00:03:39,271 --> 00:03:42,600 نەخۆشەکانیش بەشێوەیەکی باش لەسەر پلانەکانی چارەسەریان ئەڕۆن. 81 00:03:42,624 --> 00:03:44,996 ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوانە یەکەم جار بەریانکەوت. 82 00:03:46,782 --> 00:03:48,225 یان، سیناریۆی چوارەم: 83 00:03:48,249 --> 00:03:50,042 ئەتوانین لەسەر یاسایەکی هەڕەمەکی بڕیار بەین، 84 00:03:50,066 --> 00:03:53,434 بۆ نموونە، هەر کەسە و لە ڕۆژی لەدایکبوونیا ڤاکسین وەرگرێت. 85 00:03:54,108 --> 00:03:55,542 ئێستا با ئەم پرسیارەتان لێبکەم: 86 00:03:56,201 --> 00:04:00,613 هەست بە چی ئەکەن کاتێک بیر لە داهاتووێک ئەکەنەوە کە تیایا ڤاکسینەکە بوونی هەیە، 87 00:04:00,637 --> 00:04:05,021 بەڵام هەر ئەبێ ماسکەکانتان بکەن و منداڵەکانیشتان لە ماڵەوە بهێڵنەوە و نەچنە قوتابخانە، و 88 00:04:05,045 --> 00:04:07,684 نەتوانن بەو شێوەیەی خۆتان ئەتانەوێ بچن بۆ سەر کارەکانتان 89 00:04:07,708 --> 00:04:10,331 چونکە ئەو بەرهەمەتان بۆ بەردەست نابێت؟ 90 00:04:11,593 --> 00:04:14,763 هەر ڕۆژێک کە تێپەڕیوە هەست ئەکەیت قبوڵنەکراو بێت، وانییە؟ 91 00:04:15,309 --> 00:04:16,600 بەڵام بڵێن چی؟ 92 00:04:17,067 --> 00:04:21,219 چەندین نەخۆشی هەیە کە چارەسەر و بنەبڕکردنمان هەیە بۆی، و 93 00:04:21,243 --> 00:04:25,409 هێشتا هەموو ساڵێک خەڵک بەهۆیەوە نەخۆش ئەکەون و ئەشمرن. 94 00:04:26,310 --> 00:04:27,907 بۆ نموونە سیل: 95 00:04:28,479 --> 00:04:30,963 ساڵی دە ملیۆن کەس تووش ئەبێت، 96 00:04:30,987 --> 00:04:33,073 ١.٥ ملیۆن کەس ئەمرێت پێی، 97 00:04:33,969 --> 00:04:36,072 سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە چارەسەرمان هەیە بۆی. 98 00:04:36,096 --> 00:04:38,924 ئەوەش لەبەر ئەوەی هێشتا بە تەواوەتی نەمانتوانیوە هەندێک 99 00:04:38,948 --> 00:04:40,757 لە پرسە گرنگەکانی دەستخستن بدۆزینەوە. 100 00:04:42,495 --> 00:04:45,126 دەستخستنی یەکسان کارێکی ڕاستە بکرێت، 101 00:04:45,801 --> 00:04:48,393 بەڵام لە سەروو مشتومڕە مرۆییەکەوەیە 102 00:04:48,417 --> 00:04:50,159 کە هیوادارم هەستیارتر بین بۆی 103 00:04:50,183 --> 00:04:52,566 دوای ئەوەی خۆمان هەستمان پێکرد، 104 00:04:52,590 --> 00:04:54,877 مشتومڕی تەندروستی و ئابوری هەیە 105 00:04:54,901 --> 00:04:56,398 بۆ دەستخستنی یەکسان. 106 00:04:57,104 --> 00:05:00,688 مشتومڕە تەندروستییەکە ئەوەیە هەتا ئەوکاتەی ڤایرۆسەکە لە شوێنێک چالاک بێت، 107 00:05:00,712 --> 00:05:03,219 هەموو لە مەترسی ئەوەیاین نەخۆشییەکە هاوردەکەینەوە. 108 00:05:03,909 --> 00:05:07,588 مشتومڕە ئابوورییەکە ئەوەیە بەهۆی ئەم پێکەوەبەستنانە 109 00:05:07,612 --> 00:05:08,915 لە ئابوورییەکەماندا، 110 00:05:08,939 --> 00:05:14,207 هیچ ئابوورییەکی ناوچەیی بەتەواوەتی دەستپێناکاتەوە ئەگەر ئەوانی تریش دەستپێنەکەنەوە. 111 00:05:14,977 --> 00:05:17,386 بیر لەو بوارانە بکەرەوە کە پشتیان بەستووە بە جموجۆڵی جیهانی، 112 00:05:17,410 --> 00:05:20,102 وەک فڕۆکەوانی یان گەشت و گەشتیاری. 113 00:05:20,126 --> 00:05:22,635 بیر لە زنجیرەکانی دابینکردن بکەنەوە کە لە جیهاندا پچڕوە، 114 00:05:22,659 --> 00:05:24,515 وەک کوتاڵ یان ئوتومبێل. 115 00:05:24,539 --> 00:05:28,409 بیر لەو گەشەکردنە ئابوورییانە بکەنەوە کە لە بازاڕە هەڵکەوتووەکانەوە یەت. 116 00:05:28,719 --> 00:05:34,211 ڕاستییەکە ئەوەیە پێویستمان بەوەیە هەموو وڵاتان پێکەوە کار بکەن بۆ لەناوبردنی پەتاکە. 117 00:05:35,155 --> 00:05:38,140 بۆیە نەک تەنیا بەردەستبوونی یەکسان کارە درووستەکەیە بکرێت، 118 00:05:38,164 --> 00:05:40,168 بەڵکو کارە زیرەکانەکەشە. 119 00:05:41,263 --> 00:05:42,693 بەڵام چۆن ئەوە بکەین؟ 120 00:05:44,058 --> 00:05:47,443 با دڵنیابین لەوەی لەسەر هەمان لاپەڕە بین لە بارەی واتای "بەردەست بوون". 121 00:05:47,467 --> 00:05:49,931 واتای ئەوەیە بەرهەمەکە بوونی هەیە؛ 122 00:05:49,955 --> 00:05:52,544 کە بە باشی کاری خۆی ئەکات؛ 123 00:05:52,568 --> 00:05:55,422 کە لەلایەن دەسەڵاتدارە ناوچەییەکانەوە پەسەند کراوە؛ 124 00:05:55,446 --> 00:05:57,231 کە ئەتوانرێ بکڕدرێت؛ 125 00:05:57,255 --> 00:06:00,488 بەڵام بەڵگەش هەیە لەسەر ئەوەی لە هەموو ئەو خەڵکانەیا کار ئەکات 126 00:06:00,512 --> 00:06:01,695 کە پێویستیانە، و 127 00:06:01,719 --> 00:06:06,229 ئەوەش ژنانی دووگیان ئەگرێتەوە یان ئەوانەی بەرگریان نزمە، یان مناڵان؛ 128 00:06:06,253 --> 00:06:08,788 کە ئەتوانرێت لە چەندین شوێندا دابەش بکرێت، 129 00:06:08,812 --> 00:06:14,344 وەک نەخۆشخانەکان یان کلینیکی دەرەوەی شارەکان یان ناوچەی سارد یان گەرم؛ 130 00:06:14,368 --> 00:06:16,647 بشتوانین بڕی گونجاوی لێ بەرهەم بێنین. 131 00:06:17,266 --> 00:06:19,321 ئەزانم لیستێکی پێداویستی زۆر درێژە، و 132 00:06:19,345 --> 00:06:21,280 لە بارودۆخێکی دوور لە قەیراندا، 133 00:06:21,304 --> 00:06:25,634 یەک بەدوای یەک بە ڕیز بەسەر ئەم پرسانەیا ئەچین، 134 00:06:25,658 --> 00:06:27,241 کە کاتێکی زۆری ئەوێت. 135 00:06:28,423 --> 00:06:29,844 کەواتە چی بکەین؟ 136 00:06:30,609 --> 00:06:33,124 بەردەستبوون دوورە لەوەی ململانێیەکی نوێ بێت بۆمان، و 137 00:06:33,148 --> 00:06:34,659 بۆ کۆڤیدیش، 138 00:06:34,683 --> 00:06:37,986 ئەبێ ئەوە بڵێم، پێکەوە کارکردنی نائاسایی ئەبینین 139 00:06:38,010 --> 00:06:41,727 لەنێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کۆمەڵگا و پیشەسازی شارستانی 140 00:06:41,751 --> 00:06:43,356 بۆ خێراترکردنی بەردەستبوون: 141 00:06:43,380 --> 00:06:45,208 کارەکان هاوتەریبی یەکتر بکرێن، 142 00:06:45,232 --> 00:06:47,302 پرۆسەکانی ڕێکخستن خێرا بکرێن، 143 00:06:47,326 --> 00:06:49,045 نەخشە دابنرێت بۆ میکانیزمەکانی دابینکردن، 144 00:06:49,069 --> 00:06:52,149 جێگیرکردنی پەیداکردن، خستنەکاری سەرچاوەکان، هتد. 145 00:06:52,632 --> 00:06:57,072 لەگەڵ ئەوەشا ئەگەری زۆرە تووشی بارودۆخێک ببینەوە، کە بۆ نموونە، 146 00:06:57,096 --> 00:07:00,053 پێویست بکات ڤاکسینەکە بەردەوام هەڵبگیرێت، با بڵێین بۆ نمونە، 147 00:07:00,077 --> 00:07:02,245 لە ناقس ٨٠ پلەی سەدییا؛ 148 00:07:02,269 --> 00:07:04,788 یان پێویست بکات پێدانی چارەسەرەکە 149 00:07:04,812 --> 00:07:07,228 لەلایەن کارمەندێکی تەندروستی تەواو شارەزاوە بدرێت؛ 150 00:07:07,252 --> 00:07:09,561 یان پێویست بکات شیکردنەوەی دەستنیشانکردنەکە لەلایەن 151 00:07:09,585 --> 00:07:11,003 تاقیگەیەکی ئاڵۆزەوە بکرێت. 152 00:07:11,873 --> 00:07:13,685 کەواتە چی تر هەیە بتوانین بیکەین؟ 153 00:07:15,265 --> 00:07:18,018 زیاتر ئەو لۆجیکە بەرینە پێشەوە کە کۆمەڵگای تەندروستی جیهانی 154 00:07:18,042 --> 00:07:19,695 چەندین ساڵە پاراستوێتی، 155 00:07:19,719 --> 00:07:22,977 یەک شتی تر هەیە ئەتوانم بیری لێکەمەوە کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت. 156 00:07:23,855 --> 00:07:26,688 چەمکێک هەیە لە پەرەپێدان و درووستکردنی بەرهەمەکانا 157 00:07:26,712 --> 00:07:28,561 کە پێی ئەوترێت "نرخ لەگەڵ نەخشەدانان." 158 00:07:28,585 --> 00:07:31,588 بیرۆکە بنچینەکە ئەوەیە کە گفتوگۆی تێچوونەکە 159 00:07:31,612 --> 00:07:34,476 لە هەمان ئەو کاتەیا ڕووئەیات کە نەخشە بۆ بەرهەمەکە دائەنرێت، 160 00:07:34,500 --> 00:07:36,942 وەک لەوەی یەکەمجار نەخشەی بۆ دانرێت و 161 00:07:36,966 --> 00:07:39,457 ئینجا کاری لەسەر بکرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکەی. 162 00:07:39,854 --> 00:07:41,678 شێوازێکی سادەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی 163 00:07:41,702 --> 00:07:46,655 کاتێک تێچوون دیاری ئەکرێت وەک پێوەرێکی لەپێشینە بۆ بەرهەمێک، 164 00:07:46,679 --> 00:07:48,663 لە یەکەم ڕۆژەوە ئەکرێتە ئامانج. 165 00:07:49,386 --> 00:07:52,519 ئێستا، لە چوارچێوەی تەندروستی و بەردەست بووندا، 166 00:07:52,543 --> 00:07:54,775 پێموایە توانایەکی شاردراوەی نەدۆزراوە هەیە 167 00:07:54,799 --> 00:07:56,296 لە توێژینەوە و پەرەپێدان بە بەردەستبوون، 168 00:07:56,320 --> 00:07:59,477 بەهەمان شێوەی ئەوەی درووستکەرەکان بۆ نرخ نەخشە ئەکێشن. 169 00:08:00,012 --> 00:08:03,995 ئەمەش واتای ئەوەیە، لەجیاتی ئەوەی پەرە بە بەرهەمێک بەیت و 170 00:08:04,019 --> 00:08:08,382 ئینجا کار بکەیت بۆ ئەوەی بیگونجێنیت هەتا دڵنیابیتەوە لەوەی دواتر بەردەست ئەبێت، 171 00:08:08,406 --> 00:08:10,559 هەموو شتەکانی لەسەر لیستی پێداویستییەکانی باسم کرد 172 00:08:10,583 --> 00:08:13,898 لە سەرەتاوە ئەخرێتە ناو پرۆسەی توێژینەوە و پەرەپێدانەکە، و 173 00:08:13,922 --> 00:08:16,453 ئەمەش سوود بە هەموومان ئەگەیەنێت. 174 00:08:16,477 --> 00:08:18,098 با نموونەیەک وەرگرین. 175 00:08:18,122 --> 00:08:21,633 ئەگەر پەرە بە بەرهەمێک بەین و بەردەستبوونی یەکسمانمان لە مێشکا بێت، 176 00:08:21,657 --> 00:08:24,908 لەوانەیە دواتر خێراتر بتوانین بیگونجێنین بۆ بڵاوکردنەوەی فراوان. 177 00:08:25,616 --> 00:08:30,272 بەپێی ئەزموونەکەم، پەرەپێدەرانی دەرمان زۆر جار کار لەسەر دۆزینەوەی ئەو بڕە بەن کە کار ئەکات، و 178 00:08:30,296 --> 00:08:33,888 تەنیا دوای ئەوە باشترین بڕ دیاری ئەکەن یان ئەیگونجێنن. 179 00:08:34,555 --> 00:08:37,101 ئێستا بیهێننە بەرچاوتان کە ئێمە باسی بەرهەمێکی پاڵێوراو ئەکەین 180 00:08:37,125 --> 00:08:39,620 کە پێکهاتەی کارا بۆی سەرچاوەیەکی دەگمەنە. 181 00:08:40,044 --> 00:08:43,635 ئەی ئەگەر لەجیاتی ئەوە تیشک بخەینە سەر پەرەپێدانی چارەسەرێک 182 00:08:43,659 --> 00:08:47,371 کە کەمترین بڕی توانراوی پێکهاتەی کارا بەکاربێنێت؟ 183 00:08:47,802 --> 00:08:50,065 ئەتوانێ یارمەتیمان بات ژەمە دەرمانی زیاتر بەرهەم بێنین. 184 00:08:50,834 --> 00:08:52,768 با نموونەیەکی تر وەرگرین. 185 00:08:52,792 --> 00:08:55,655 ئەگەر لەکاتی پەرەدان بە بەرهەمێک بەردەستبوونی یەکسانمان لە مێشکا بێت، 186 00:08:55,679 --> 00:08:58,838 ئەکرێت دواتر بیگونجێنین بۆ ئەوەی خێراتر بڕێکی زۆری لێ دابەشکرێت. 187 00:08:59,788 --> 00:09:01,251 لە وڵاتەکانی داهاتیان زۆرە، 188 00:09:01,275 --> 00:09:03,412 توانای سیستمی تەندروستی بەهێزە. 189 00:09:03,436 --> 00:09:06,015 هەموو کات ئەتوانین بەرهەمەکان بەو شێوەیە دابەشکەین کە ئەمانەوێت. 190 00:09:06,039 --> 00:09:08,750 بۆیە زۆر جار بە کەم سەیری ئەوە ئەکەین کە ئەکرێ بەرهەمەکان هەڵگیرێت 191 00:09:08,774 --> 00:09:10,739 لە ژینگەکانی پلەی گەرمییەکەی کۆنترۆڵکراوە 192 00:09:10,763 --> 00:09:15,084 یان پێویستی بە کارمەندێکی تەندروستی شارەزا هەیە بۆ بەکارهێنانی. 193 00:09:15,698 --> 00:09:16,875 بێگومان، 194 00:09:16,899 --> 00:09:20,407 ژینگەکانی پلەی گەرمی کۆنترۆڵکراوە و کارمەندانی تەندروستی شارەزا 195 00:09:20,431 --> 00:09:21,877 لە هەموو شوێنێک بەردەست نین. 196 00:09:21,901 --> 00:09:23,888 ئەگەر لە توێژینەوە و پەرەپێدان نزیکبینەوە 197 00:09:23,912 --> 00:09:27,004 بە کۆتەکانی سیستمە تەندروستییە لاوازترەکان لە مێشکمانا، 198 00:09:27,028 --> 00:09:28,542 لەوانەیە داهێنەر بین و 199 00:09:28,566 --> 00:09:32,486 بۆ نموونە زووتر پەرە بەین، بە بەرهەمەکانی بەرگەی گەرمی ئەگرێت 200 00:09:32,510 --> 00:09:35,354 یان بەرهەمەکانی وەک ڤیتامینەکان ئاسان بەکارئەهێنرێت 201 00:09:35,378 --> 00:09:38,777 یان پێکهاتەیەک زۆر بمێنێتەوە لەجیاتی ژەمی دووبارەبوو. 202 00:09:39,832 --> 00:09:45,136 ئەگەر بمانتوانیایە ئەم ئامرازە سادەکراوانە بەرهەم بێنین و پەرەیان پێبەین، 203 00:09:45,160 --> 00:09:46,782 سوودی زیادکراویشی ئەبێت بەوەی 204 00:09:46,806 --> 00:09:50,034 فشاری کەمتر بخاتە سەر سیستمەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان 205 00:09:50,058 --> 00:09:52,974 بۆ وڵاتەکان دەوڵەمەند و هەژارەکانیش. 206 00:09:53,894 --> 00:09:55,310 بەپێی خێرایی ڤایرۆسەکە بێت و 207 00:09:55,334 --> 00:09:58,085 هەروەها لێکەوتەکانی ڕووبەڕووییان ئەبینەوە، 208 00:09:58,109 --> 00:10:00,480 پێموابێت پێویستە بەردەوام بین لە ململانێکردنی خۆمان 209 00:10:00,504 --> 00:10:03,705 بۆ دۆزینەوەی خێراترین ڕێگا بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید و 210 00:10:03,729 --> 00:10:06,049 پەتا جیهانییەکانی داهاتوو بەردەست بێت بۆ هەمووان. 211 00:10:06,501 --> 00:10:07,852 بە بۆچوونی من، 212 00:10:07,876 --> 00:10:09,738 ئەگەر ڤایرۆسەکە خۆی کۆتایی نەیەت، 213 00:10:09,762 --> 00:10:11,655 دوو کۆتایی هەیە بۆ ئەم چیرۆکە. 214 00:10:12,288 --> 00:10:14,148 تەرازووەکە بە یەک بارا ئەڕوات -- 215 00:10:14,172 --> 00:10:16,371 هەندێکمان بەرهەمەکەمان بۆ بەردەست ئەبێت و 216 00:10:16,395 --> 00:10:18,918 کۆڤید وەک مەترسییەک لەسەر هەموومان ئەمێنێتەوە -- 217 00:10:18,942 --> 00:10:20,696 یان هاوسەنگی تەرازووەکە ڕائەگرین، 218 00:10:20,720 --> 00:10:23,085 هەموو چەکی پێویستمان بۆ بەردەست ئەبێت، و 219 00:10:23,109 --> 00:10:25,104 هەموومان پێکەوە سەرئەکەوین. 220 00:10:26,501 --> 00:10:29,183 توێژینەوە و پەرەپێدانی داهێنەرانە بەتەنیا لە کۆڤید ناباتەوە، 221 00:10:29,207 --> 00:10:31,905 بەڵکو بەڕێوەبردنی داهێنەرانەی توێژینەوە و پەرەسەندن یارمەتیدەر ئەبێت. 222 00:10:32,341 --> 00:10:33,540 زۆر سوپاس.