کێشە نییە کە چەند سەخت هەوڵ بدەیت کاتێك بۆ نووسینگە هەنگاو دەنێیت ناتوانیت پلاکێک هەڵبدەیتەوە و هەستکانت بکوژێنیتەوە. هەستکردن بە هەستەکانت بەشێکە مرۆڤبوونت. [ئەو ڕێگەیەی کاری پێ دەکەین] ئەفسانەیێکی بڵاو هەیە کە کارکردن شوێنی ھەستەکان نییە، زۆر جار ئەمە دەمان بات بەرەو بەهەڵە یەکسان کردنی پیشەگەربوون لەگەڵ سارد بوون یان بێ ھەست بوون. توێژینەوەکان نیشانی دەدەن لەو کاتانەدا هاوکارەکانمان واز دەھێنن لە دەرکەوتن وەک پیشەگەرێک، لەڕاستیدا ئێمە لەوە دەچێت زیاتر باوەڕ بەوە بکەین کە پێمانی دەڵێن. ھەست دەکەین بە کەسەکانی دەورمان بەستراوین. ،تا سەختتر هەوڵبدەین باشتر ئەنجام دەدەین و بە شێوەیەکی گشتی میهرەبانترین. بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە فێربین چۆن ھەستەکانمان لە باوەش بگرین لەسەر کار. ئەمە، ئەوە نییە بڵێین دەبێت لە پڕ بکەویتە نێو دەریای ھەستەکانەوە. ،سنورێک هەیه لە نێوان هاوبەشی کردنی ھەستەکانت، کە متمانە بنیات دەنێت، و زیادەڕەوی کردن تیایدا کە وێرانی دەکات. ئەگەر لەناکاو ڕێگە بە هەستەکانت بدەیت لە دەست دەربچن لە سەر کارەکەت و زیاتر لەوەی سەودایان کردوە زانیاری بدەی بە خەڵکی، هەموو ئەوانەی دەوروبەرت نا ئاسودە دەکەیت و هەروەها خۆت لاواز دەکەیت. لەوانەیە زیاتر بە لاوازی یان بە کەسێکی بێ ئاگا لە خۆت ببینرێیت، بۆیە ئاساییە بڵێی دوێنێ شەو هەستت بە باشی نەدەکرد-- بەڵام پێویست ناکات بچیتە ناو گشت وردەکارییەکان دەربارەی ئەوەی چۆن ڕشایتەوە چونکە خواردنەکەت باش ھەرس نەکرد بوو. بۆیە لێرەدا ڕێگەی جودا ھەن بۆ دەربڕینی ھەستەکان. لە لایەک کەسانێک ھەن کەمتر ھەست دەر دەبڕن، یان ئەوەیە ناتوانن دەربارەی هەستەکانیان قسە دەکەن، و لەلایەکی ترەوە کەسانێک زیادەڕەوی دەکەن لە ھەست دەر بڕیندا. ئەوانەن کە بە بەردەوامی باسی ئەو شتانە دەکەن کە لە ناخیاندایە، و هیچ کام لەمانە گونجاو نییە بۆ سەر کار. کەواتە هاوسەنگی نێوان ئەم دوو لاسەنگییە چییە؟ شتێکە پێی دەوترێت ھەڵبژاردنی لاوازی. ھەڵبژاردنی لاوازی دەردەکەوێت لەوکاتەی هێشتا جێگێری و سەلامەتی دەروونی ئامانجی لە پێشینەن، هەم بۆ تۆ و هەم بۆ هاوکارەکانت. خۆشبەختانە، هەموو کەسیک فێردەبێت کە لاوازییەکانی ھەڵببژێرێت، بە ڕاھێنان کردن. لێرە چوار ڕێگە هەیە تا دەست پێبکەین. ھەستەکان بخەرە ڕوو، بێ ئەوەی زۆر عاتفی بیت. مەزاجی خراپ تەشەنە دەکات، و تەنانەت گەر نەتوانیت دەری ببڕیت هەست بە چی دەکەیت، زمانی جەستەت و ڕوکەشت قسە دەکەن. بۆیە گەر تۆ قۆل بکەی بە قۆڵتدا و بە توندی بە کیبۆردەکەت بنوسیت، هاوکارەکانت دەزانن کە نیگەرانیت. و ئەگەر هیچ نەڵێیت، لەوانەیە وا بیر بکەنەوە پەیوەندی بەوانەوە ھەیە و نیگەران بن. بۆیە کە کاردانەوە دەکەی بۆ ڕوداوێک کە پەیوەندی بە کارەوە نییە، بۆ نموونە، ھاتووچۆ، باسی بکە. پێویست نییە بچیتە ناو وردەکارییەکان. دەتوانیت شتیکی سادە بڵێیت وەک "بەیانییەکی خراپم هەیە. و ھیچ پەیوەندی بە ئێوەوە نییە." گەر پەیوەندی بەکارەوە ھەبێت ئەوە وات لێ دەکات هەست بە ھەستە بەھێزەکانت بکەیت کە وادەکات ئاماژە بە خاڵی دووەم بکەین هەوڵ بدە لە پێویستییەکانی پشت هەستەکانت بگەیت، پێویستییەکان دیاری بکە. ئەگەر لە ناکاو ھەست بکەیت کە هەمو ئەوانەی دەورت وەڕست دەکەن دابنیشە و بیری لێ بکەرەوە لەوانەیە تۆ ھەڵچوو بیت بەهۆی بێ ئارامیت، و نیگەرانی چونکە دوودڵی دەربارەی سەرنەکەوتن لە کردنی کارێکدا. و لەو کاتەدا، بگەڕێوە بۆ کۆمەڵەکەت بۆ دیاریکردنی پێویستیت و شتێک بڵی وەک، "دەمەوێت دڵنیا ببمەوە لەوەی هەموو شتێک پێش دوا مۆڵەت تەواو بکەم. دەتوانن یارمەتیم بدەن پلانێک ڕێکبخەم تا ئەوە بکەم؟ گەر بیر لە ھاوبەشیکردن دەکەیتەوە، هەوڵبدە خۆت لە جێگەی کەسەکەی تر دابنێیت. بۆیە ئەگەر ئەوەی دەیڵێیت یارمەتیت دەدات هەست بە ئاسودەیی زیاتر بکەیت و باشتر لە بارودۆخەکە تێبگەیت، بڕۆ دەری ببڕە ئەوەی ھەتە. بەڵام ئەگەر هەر جۆرە وەستاندنێکت پێبدات، لەوانەیە بتەوێت وازی لێ بھێنیت. و لە کۆتایدا، کەشی ژورەکە لە بەر چاو بگرە پاشان ھەنگاوی دواتر بنێ. ئەگەر هەمووان لە کۆمەڵەکەت بە گرانی کار بکەن، و تێبینیت کرد یەکێک لە هاوکارەکانت وادەر نیگەران یان وەڕز دەردەکەوێت، دەتوانی ھاوبەشی بکەیت و ھاوسۆزی پیشان بدەیت، پاشان هەوڵبدە بە کرداری یارمەتیان بدە تا لە کارەکەیان بەردەوامبن. و لەم کاتەدا، دەتوانیت پێشنیاز بکەیت کە بچیتە لای بەڕێوبەر و داوا بکەیت دیداری هەفتانەتان ڕۆژێک بخرێتە دواتر تا هەردوکتان کاتی زیاترتان هەبێ بۆ کار. دەری دەخەیت کە تەنھا گرنگی بە سەرکەوتنیان نادەیت، بەڵکو گرنگی بە باش بوونیشیان دەدەیت. کاتێ دەتوانین ڕاستگۆ بین دەربارەی ئەوەی هەستی پێدەکەین، و بە ئازادی بیرۆکە پێشنیاز دەکەین، هەڵە دەکەین و پێویستمان بەوە نییە هەموو پارچەکانی ئەوەی ئێمە کێین بیشارینەوە، ئەوا ئەگەری مانەوەمان لە کۆمپانیاکە بۆ ماوەیەکی درێژ زیاترە. هەروەها ئێمە دڵخۆشتر و بەرهەمدارترین. بۆیە خولەکێک وەرگرە بیربکەوە لەو دەستەواژە هەستیارانەی، کە هەر ڕۆژێک دەیھێنیت بۆ سەر کار. گەر زۆر ھەستت دەردەبڕیت، بوەستە. ئەگەر کەمێک زیاتر خۆپارێزی دەکەیت، بگەڕێ بۆ کاتێک بتوانیت بە ڕووی هاوکارەکانتدا بکرێیتەوە و کەمێک وریابە لە ھەڵبژاردن. و چەند ئەگەرێک ھەن لەوێ جیاوازییەکی گەورە دەبێت خەڵک چۆن وەڵامت دەدەنەوە. و هەڵبژاردنی لاوازیت لەوانەیە ببێتە یەکێک لە کەرەستە بەنرخەکانت.