لە هاوینی ٢٠١٧، ژنێک لەلایەن ئەویندارەکەیەوە کوژرا لە سۆفیا. ژنێک، با ناوی بنێین" V "، بۆ ماوەی پەنجا خولەکە زیاتر لێیدرابوو پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات. بەیانی دواتر. دراوسێکانی بە ڕۆژنامەکانیان ڕاگەیاندبوو کەوا گوێیان لە هاتووهاواریان بووە، بەڵام گوێیان پێنەداوە. دەبینیت، لە بولگاریا و لە زۆر کۆمەڵگەی دیکەش، توندوتیژی خێزانی بەئاسای سەیرکراوە وەک کێشەی شەخسی. دراوسێکان، هەرچۆنێک بیت، بەپەلەن بۆ بەربەرچدانەوەی هەر دەنگە دەنگێکی دیکە. ویستمان هەڵوێستمان هەبێت بۆ ئەم دیاردەیە. بۆیە تاقیکردنەوەیکمان کرد. شوقەیەکمان بەگرێگرت " V " لەژێر شوقەکەی بۆ یەک شەو کاتژمێر ١٠شەو، ماکسیم، هونەرمەندەکەی گروپەکەمان، دەستی کرد بە تەپڵ لێدان ئێمەش لە ژووری دانیشتنەکە کۆبووینەوە و دەستیکردن بە لێدانی تەپڵەکە. دە چرکە، سی چرکە. پەنجا چرکە. یەک خولەک. لە ڕێرەوەکەوە ڕووناکییەک هات. یەک خولەک و بیست چرکە. پیاوێک لە بەر دەرگەکەدا وەستا دوودڵ بوو لە لێدانی زەنگەکە. یەک خولەک و پنجا و دوو چرکە، زەنگی دەرگەکە لێدرا، زەنگێک کەوا دەیتوانی ژیانێک ڕزگار بکات. لێدان. پرۆژیەکی ئێمەیە لەو بێدەنگییانە دەکۆڵێتەوە کە کارەسات و توندوتیژی خێزانیی لێدەکەوێتەوە. تاقیکردنەوەیەکامان وێنە گرت و یەکسەر بوو بە ڤایرۆس. هێرشەکانمان گەورەتر کرد بە دەنگی ڕزگاربووکان کە هەمان چیرۆکەکان لە ئینتەرنێت باس دەکرد. ئامۆژگاری دیاریکراو درا بەدروسێکان، تا هەڵوێستەیان هەبێت. لە وڵاتێک هەموو هەفتەیەک، زەوی، بە هێمنی جەستەی مردووی ژنێک لە باوش دەگرێت لەلایەن ئەویندارەکەیەوە یان خێزانەکەیەوە کوژراوە، دەنگمان بەرزکردووەتەوە، و بیستراین. من چالاکوانم، شەیدای نوێخوازی مافەکانی مرۆڤم، ڕابەری ڕێکخراوێکی جیهانی دەکەم بۆ بنەبڕکردنی گرفتە کۆمەڵایەتییەکان. لەکارەکەم، بیردەکەمەوە چۆن وابکەین خەڵک ئاگاداری هەڵسوکەوتەکانی بێت. من لێرەم تا پێتان بڵێن کرداری دروستکەر دەتوانێت جیهان بپارێزێت، کرداری داهێنەران و یاری کردن. دەزانم باسکردنی یاری و مافەکانی مرۆڤ لە یاک ڕستەدا، نامۆ دەردەکەوێت، بەڵام لەبەر ئەم هۆکارە گرنگە، زیاتر و زیاتر، دەترسین کەوا نەتوانین یاریەکە ببەینەوە. کەمپەینەکان ناخۆشن، پەیامەکان ناگەن، خەڵک دەشکێن. لەم دواییانەدا لە زانکۆی کۆلومبیا بڵاوکرایەوە، کەوا شەکەتی و خەمۆکی لە نێوان چالاکوانەکاندا زیاتر گەشە دەکات. ساڵی پار، خۆم تووشی شەکەتبوون بووبووم، ڕێگەکانی پێشەوەی جیهان کۆتایی هاتبوو هەستم دەکرد لە کۆتاییدام. چی ئەم ترسی تاریکی و ناخۆشییەی تواندەوە؟ یاریکردن. لەم ستەیجەوە، پزیشکی دەروونی و تووێژەری یاریکردن د. ستوارت براون گوتی، هیچ شتێک هیچ شتێک وەک یاری مێشک ڕوناک ناکاتەوە. و پێچەوانەی یاری، کار نەکردنە، خەمۆکییە. بۆیە بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکییەکانم بریارمدا چالاکیەکانم بگۆڕم بۆ پلەی-تڤیسم. (پێکەنین) کاتێک یاری دەکەین، ئەوانی دیکەش دەیانەوێت بەژداری بکەن. ئەمڕۆ، یاریگاکەم پڕە لە هونەرمەندان، مامۆستا و زانست خوازەکان. مەشقەکانمان کەمکردووتەوە لەهاوکاری کردنی بنەرەتی. بەیەکەوە، بەدوای ڕێگە نوێدا دەگەڕێن بۆ بەهێزکردنی چالاکوانەکان. مەبەستمان ئەوەنییە ببین بە یاریزانێکی باش بەڵام پرۆسەکەمان. بۆ ئێمە، یاریکردن کارێکی بەرگریکارانەیە. بۆ نموونە، لێدان پیشتر باسی پرۆژەکەم کرد، چەمکی گەشەکردن لەلای تەپڵ لێدەرێک و ئەندازیارێکی سۆفت وێر کە دوو ڕۆژ پێشتر دوو یەکیان نەدەناسی، بەڵام بیرۆکەکانیان هاوبەش بوو. لێدان "براوەی یەکەم بوو" لە زنجیرە ئەزموونەکانمان دوو هونەرمەند و تەکنولۆجیستێکامان بۆ کارکردن لە گرەفتەکانی مافی مرۆڤ دانا. چەمکەکانی بردنەوەی دیکە pop-up bakery وەک فێری هەواڵە درۆکانمان دەکات لە ڕێگەی تامکردنی کێکی جوان و ناخۆشەوە. (پێکەنین) یاخود یارییەکی بۆرد کە دەتخاتە شوێنی دیکتاتۆرێک کە بازنەی بەدەستهێنان و تاکتیکەکانت زیاد دەکات. یەکەم ئەزموونمان ئەنجامدا تەنها بۆ تاقیکردنەوەی بیرۆکەکە، بۆ ئەوەی ببین لە کوێ دەشکێت و چۆن باشتری بکەین. ئەمڕۆ، زۆر ئەو شێوازەمان خۆشدەوێت کە دەیخەینە ئینترەنێتەوە بۆ هەرکەسیک بیەوێت. ناتوانم بەهای تاقیکردنەوەکانم لە چالاکی بەرز بنرخێنم. تەنها سەردەکەوین ئەگەر لە کەوتن نەترسێن. کاتێک یاری دەکەین، فێردەبین. لەم دوایانەدا لە زانکۆی ستانفۆرد توێژینەوەیەک بڵاوکرایەوە دەربارەی زانستی ئەوەی چ شتێک وادەکات خەمخۆربین بۆ ماوەی ساڵانطک گوێبیستی دووپاتکردنەرەی بووین: بیروباوڕەکان بە هۆی زانیارییەکانمانەوە نەگۆڕان بەڵام لەڕێگەی هاوسۆزیی نێوان ئەزموونەکانمان. کەواتە لە زانست و هونەرەوە فێردەبین بینیمان کە دەتوانین دەربارەی کێشەی چەکەوە بدوێین، بە بەکارهێنانی گڵۆپ، یان نایەکسانی ڕەگەزیی لەئەمریکا لەڕێگای کارتی پۆستەوە، یاخود نەبوونی یەک مونیومێنت تایبەت بە ژنانی سۆفیا بە دادانی چەندین پەیکەر لە شاردا. و لەگەڵ هەموو ئەم کارانەدا، دەمانەوێت قسەکانمان ڕوونبن و ڕاستەوخۆ کار بکەن. هەندێک جار،دەربارەی مەترسیدار و هەوڵ و شکستەوە دەدوێم لە دەقی مافەکانی مرۆڤدا، دەبینم خەڵکی توڕەدەبن. توڕەبوونەکان دەڵێن "چەند نابەرپرسیارییت" "یان ، "چەند بێ هۆشیت. خەڵکی یاری و فەرامۆشکردن تێکەڵدەکەن. وانییە. یاری تەنها قۆڵەکانمان بەهێزتر ناکات و تروسکەی بیرۆکەکانمان باشتر ناکات. کاتی نادادپەروەری و ئازار، یاری جەستەیەکی سوکمان دەداتێ تا بتوانین هەناسە بدەین. کاتێک یاری دەکەین، دەژین. لەکاتێکدا گەورەبووم هەموو یارییەکان قەدەغەبوون. خێزانەکەم لە کۆمەڵگەیەکی ڕووخاوی کۆمۆنستی دیکتاتۆریدا دەژیان. بۆ پوورم، باپیرم، باوکم. هەمیشە دوو دارجەنازەمان هەڵدەگرت: یەکیان بۆ لاشەکانیان، بەڵام، ساڵانێک پیش ئەوە، یەکیان بۆ خەونەکانیان. هەندێک لە گەورەترین خەونەکانم کابووسن. کابوسێکم ئەوەیە ڕۆژێک هەموو ڕابردوو لەبیر دەکریت و پۆشاکە نوێتەکان خوێنی هەلەکانی ڕابردوو دەسرنەوە. کابووسێکم هەیە ڕۆژێک ڕووناکی مرۆڤایەتیمان نامێنێت، تێزابی ڕق جێی دەگرێتەوە. بەڵام زۆر لەوە زیاتر. هیوام هەیە. بە خەباتەکەمان بۆ دادپەروەری و ئازادی هیوادەخوازم کەوا یاری بکەین، و کەوا شادی و جوانی یاریکردنمان بەیەکەوە ببینین. بەو جۆرە دەیبەینەوە. سوپاس. (چەپڵەریزان)