گەورە بوون لە میزوری، ئەوان بە جۆرێک ئێمەیان دەبردە ناو دارستانەکان، نەخشەیەکیان پێمان دەدا ھەروەھا قیبلەنمایەکیش، و پێویست بوو ڕێگەی ماڵەوە بدۆزینەوە. ھەروەھا بەبێ قیبلەنماکە، تەنانەت نەماندەتوانی نەخشەکەش بخوێنینەوە. من بۆ ئەوە لێرەم تا پێتان بڵێم. قیبلەنما کلیلەیەکە. [شتێکی بچووک.] [بیرۆکەیەکی گەورە.] قیبلەنما بە زۆری پارچەیەک کانزایە کە بە موگناتیس کراوە، کە بەرەو جەمسەری موگناتیسی زەوی ئاراستە دەگرێت. شتێک کە ھەموومان بیری لێ دەکەینەوە قیبلەنمای گیرفان. لە کاتژمێری دەست دەچێت، ڕاستە؟ دەتوانی لە دەستتدا ھەڵیبگری و سەیری سوڕانەوەی دەرزیە بچووکەکە بکە ھەتاکو باکوور دەدۆزیەوە موگناتیسێتی تا ئێستاش ھێزێکی گەورەی ئاڵۆزە بۆ فیزیاوانەکان، بەڵام ئێمە چی دەکەین بۆئەوەی بزانین قیبلەنماکە کار دەکات لەبەرئەوەی زەوی ھێزی کێش کردنی ھەیە. ھەرورھا کاتێک قیبلەنما بەکاردەھێنیت تۆ بەرکەوتنت لەگەڵ چەقی ھەسارەکامان ھەیە، کە ئەو جۆرە لێک خشانی گەردیلەکانی کانزای تواوە لە دەوری دەسوڕێتەوە و بواری موگناتیسی دروست دەکات. وەکو موگناتیسێک وایە کە دەتوانی لەسەر مێزەکە یاری پێ بکەیت، جەمسەری باکوور و جەمسەری باشووری ھەیە، قیبلەنما بەکار دەھێنین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەمان لەبەر ئەو ڕاستییە. ٢٠٠ ساڵ پێش زایین یەکمجار موگناتیس لە صین دۆزراوەتەوە. چەند وێنەیەکیان کێشاوە کە ھێندێک لەو کانزایانە لە زەوی دەرھێنراون موگناتیسی سروشتی بوون، ھەروەھا ئەوان ئەو کانزا موگناتیسییەیان نمایش کرد ئەو جۆرە شتە کەوگیرییە، لەسەر دەفرێکی مس دانراوە و دواتر بەرەو باکوور ئاراستەی گرتووە. وادیارە لە زووەوە بەکارھاتووە بۆ چاککردنی فینگ شوی، ئاوا ئەوان خەیاڵییان کرد بوو باشترین ڕێگا چی بوو بۆ لێشاوی وزە بە ناو بۆشاییە زیندووەکانیان. دەریاوانەکان یەکەمین بەکارهێنەری موگناتیسی دەست گێڕ بوون، لەبەر ئەوەی گرنگ نییە خۆر لە کوێ بێت، گرنگ نییە ئەستێرەکان لە چ مەرجێک دابن، ئەوان ھەمیشە دەتوانن باکوور بدۆزنەوە. ئێستا، کەمێک دواتر، ئەوروپییەکان قیبلەنمایان داهێنا و نیشاندەری قبلەنمایان داهێنا. بەشێوەیەکی بنچینەیی ڕێکخرا باکوو، باشوور، خۆرھەڵات، خۆرئاوا ھەروەھا ئەوە توانای دەدایە لە دروست کردنی جۆری نوێی ئاراستە وەک، باکووری خۆرئاوا، باشوور خۆرھەڵات، چیت بووێت. ھەروەھا بۆ یەکەم جار ئەوان زانیان کە بۆ کوێ دەچن ئەوە جۆرە شتێکی گەورە بوو. بەڵام، من پێموایە ئەوە بەشێک بوو لەو نووێبوونەوە گشتییەی زانستی ئەوروپا. لەوانەیە بە چەرخی هەڵسانەوە ئاشنا بیت. زۆر ئامرازی نوێ داھێنران، لە تەلسکۆبەوە بۆ وردبین. نەخشەکان باشتر بووین بەهۆی قیبلەنما، ڕاستە؟ لەبەرئەوەی تێدەگەیت کام ئاڕاستە کامەیە؟ وردەکاری زیاتر وەردەگری، ھەروەھا تەنھا جۆرێکی گۆڕانکاریە پەیوەندی مرۆڤ بە جیھانەوە. قیبلەنما لەگەڵ نەخشەیەک وەکو زل ھێزێک وایە ھەموو شتێک کە ئێمە بیری لێ بکەینەوە وەکو مێژووی جیھان شوێنێکمان دەست نەدەکەوت بەبێ قیبلەنما لە مێژووی گەڕاندا گەشتە جیھانییەکەی ماندێلا بە ئاودا ھەتا ئەو ڕاستییە دەزانین کە جیھانی بوو قیبلەنما گەیشت بەوەی چەسپا لەناو ھەموو ئامرازەکانیتر لەبەرئەوەی شتێکی بە سوودە. لەوانەیە ئەوە چەسپێنرا بێت لەناو زۆربەی ئامرازەکان، لەوانەیە ئەوە دانرابێت لەناو موبایلەکەت قیبلەنما لە ھەموو شوێنێکە، لەبەرئەوەی ئێمە چۆن ڕێگەکانمان دەدۆزینەوە لەسەر ڕووی زەوی. ئاوا دەتوانی بڕۆیت و بدۆزییەوە. و ئەوە دەدۆزییەوە چی لەسەر ئەو گردەیە یان ئاسۆی داھاتوو، ھەروەھا بە باوەڕپێکراوی دەتوانی ڕێگەی ماڵەوە بدۆزییەوە