بەرزاییەکانی تبت کە ٤٥٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن، کە ڕێژەی ئۆکسجین تیایدا تەنها %٦٠. لەکاتێکدا سەردانکەران و تازە نیشتەجێبووەکان کێشەی ئەو بەرزییە زۆرەیان هەیە، بەڵام خەڵکە ڕەسەنەکەی تبت بەخێرایی سەردەکەون. ئەم توانایە لەڕێگەی ڕاهێنانەوە بەدەست نەهاتووە، بەڵکو لەڕێی چەند گۆڕانێکی جێنەتیکی بەدەست هاتووە کە ڕێگە دەدات بە لاشەیان تاکوو سوود وەربگرن لە زۆرترین ئۆکسجینی بەدەست هێنراو. جیاوازییەکە هەر لە منداڵییەوە بەدیاردەکەوێت بەگشتی منداڵە تبتییەکان کێشێکی زۆرتر، هەروەها ڕێژەی ئۆکسجینێکی خەستتریان هەیە، بۆیە ئەمان زیاتر شیاوترن بۆ مانەوە وەک لەو منداڵانەی دیکە کە لەوێ لەدایکدەبن. وا دەخەمڵێنرێت کە ئەم گۆڕانکارییە جێنەتیکییە پەرەیسەندبێت لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوپێشەوە یان زیاتر و بەردەوام دەبێت. وادەردەکەوێت کاتێکی زۆر لەمەوپێش بێت، بەڵام ڕەنگە خێراترین خۆگونجاندن بێت کە پەرەیسەندبێت لە پەرەسەندنی دانیشتواندا. ڕوونە کە پەرەسەندنی مرۆڤ کۆتایی پێنەهاتووە کەوایە دواین گۆڕانکارییەکان چین؟ ئایا تەکنەلۆجیا و ئەو نوێکارییانەی زانست کاریگەری لەسەر پەرەسەندنمان دەبێت؟ لەم چەند هەزار ساڵەی ڕابردوودا، چەندین دانیشتوان گونجاندنی جێنەتیکییان پەرەیسەندووە لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کە تیایدان. خەڵکی لە سیبریا و بەستەڵەکی باکور خۆیان گونجاندووە لە کەشی زۆر سارددا بمێننەوە. ئەوان درەنگتر سەرما بردوو دەبن، هەروەها دەتوانن بەردەوامبن لە بەکارهێنانی دەستیان لە پلەکانی ژێر سفریشدا زۆر زیاتر لە زۆرینەی خەڵکی دیکە. لاشەیان بڕێکى زیاتر لە ووزە بەکاردەهێنێت کە گەرمی زیاتر بۆ لاشە بەرهەم دەهێنێت. بەرەو باشوریش خەڵکی ( باجاو) لە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا دەتوانن ٧٠م بڕۆنە ژێر ئاوەوە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک بمێننەوە. بۆماوەی هەزاران ساڵ ژیان لە دەریادا وەکوو ڕاوچییەکی گەڕۆک، بۆیە لە ڕووی جێنەتیکەوە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و سپڵێکی گەورەیان هەیە کە بەکاردێت وەکوو کۆگایەکی ئۆکسجین. یارمەتیدەریانە بۆ مانەوەی زیاتر لەژێرئاودا خۆگونجاندنێک کە شیاوە بۆ چوونە قوڵایی دەریاوە. هەرچەندە کە بەراوردی دەکەیت وادەردەکەوێت کە گرنگ نەبێت، توانای خواردنەوەی شیر یەکێکی دیکەیە لە خۆگونجاندنەکان. هەموو شیردەرەکان توانای خواردنەوەی شیری دایکیان هەیە کاتێک کە منداڵن. پاش لەشیر بڕانەوە ئەو جینە ناکارا دەبێت کە ڕێ بە ئاژەڵەکە دەدات شیر هەرس بکات. بەڵام کۆمەڵگەکانی باشوری-سەحرا لە ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا مانگایان بەکارهێناوە بۆ شیرەکەی، بۆیە گۆڕانێکی زۆری بەسەرهەمەجۆری (DNA)دا هێناوە کە ڕێگەی لە ناچالاکبوونی جینەکە گرتووە لە ٧٠٠٠-٨٠٠٠ ساڵ لەمەو پێشەوە. خواردنەوەی شیر لە ئەوروپا ڕەنگە بووبێت بە سەرچاوەی دەستکەوتنی کالسیۆمی پێویست بۆ بەشداری کردن لە بەرهەم هێنانی ڤیتامین D لەکاتێکدا بەرەو باکور دەڕۆیشتن، و ڕۆشنایی خۆر کەمبوویەوە کە سەرچاوەی ئاسایی (ڤیتامین D)ە. هەرچەندە هەمیشە بەم شێوە ئاشکرایە نییە، هەموو ئەو گۆڕانکارییانە هەلی مانەوەی خەڵکی زیاد دەکەن تاکوو تەمەنی منداڵ خستنەوە بەم شێوەیە هەڵبژاردنی سروشتی بەڕێوەدەچێت، ئەو هێزەی کە لە پشت هەموو گۆڕانکارییە پەرەسەندووەکانەوەیە. پزیشکی مۆدێرن زۆرێک لەو فشارەی هەڵبژاردنی سروشتییەیان لابردووە بەهێشتنەوەی ئێمە بە زیندوویی، لەکاتێکدا جینی ئێمە هەنێکجار یەکی گرتووە لەگەڵ نەخۆشییەکی درم (گواستراوە) کە ڕەنگە کوژەر بووبێت بۆمان. دژە زیندەیی, پێکوت, ئاوی خاوێن و پاککەرەوەی باش هەموویان جیاوازی دروست دەکەن لەنێوان جینەکانمان بەڵام مەترسییەکی وای نییە. بەهەمان شێوە توانای ئێمە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان، لابردنی بەشی هەوکردووی ڕیخۆڵە بە نەشتەرگەری، و لەدایکبوونی منداڵی ئەو دایکانەی کە حاڵەتی مەترسیدار و تایبەت بە دووگیانییان هەیە، هەمو ئەمانە ڕێگر دەبن لە هەڵبژاردەی سروشتی بە ڕێگەدان بە خەڵکی زیاتر بۆ مانەوە بۆ تەمەنێک کە نەوە بخەنەوە. بەڵام تەنانەت ئەگەر هەموو مرۆڤێک لەسەر زەوی توانای دەستخستنی دەرمانی هەبێت، هێشتا کۆتایی بە پەرەسەندنی مرۆڤ ناهێنێت. چونکە چەند شێوەیەکی دیکەی پەرەسەندن هەیە بێجگە لە هەڵبژاردنی سروشتی. پزیشکی مۆدێرن هەمەجۆری لە جێنەتیکدا دروست دەکات کە دەبێتە بکەری هەڵبژاردەی سروشتی کە پێی دەوترێت لادانی جێنەتیکی. لەگەڵ لادانی جینیدا، هەمەجۆری جێنەتیکی لە دانیشتوانێکدا بە هەڕەمەکی ڕوودەدات. لەڕاستیدا لەئاستی جێنەتیکیدا پزیشکی مۆدێرن هەمەجۆری جینی زیاد دەکەن چونکە بازدانی زیانمەند خەڵکی ناکوژێت بۆیە لانابردرێن. ئەم هەمەجۆرییە مەرج نیە ڕاستەوخۆ بگۆڕێت بۆ گۆڕانێکی دیاری هەستپێکراو لەناو خەڵکیدا. توێژەران هەروەها لەوەشیان کۆڵیوەتەوە کە کەی خۆگونجاندنی جێنەتیکی بۆ ژینگەیەکی دیاریکراو و چەندێک بەخێرایی خۆی بەدیاردەخات لەڕێی گۆڕینی (Epigenetic)ەوە: گۆڕانکارییەکان بەسەر جینەکان خۆیاندا نایەت، بەڵکوو ئەگەر جینە دیاریکراوەکان دروست ببن و لە چی کاتێکدا بەسەریاندا دێت. ئەو گۆڕانکاریانە دەکرێت بە درێژایی تەمەن ڕووبدەن تەنانەت ڕەنگە بشگوازرێنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمانەشدا توێژەران لە هەوڵی ئەوەدان تا بزانن چەندێک گۆڕانکاری (Epigenetic) توانای بەردەوامی دەبێت بۆ چەند نەوەیەکی دیکە وە چەند گۆڕانکاری دیکە لە دانیشتواندا دەکات. ڕەنگە هۆکاری دیکەی تریش هەبێت کە یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ. پزیشکیی مۆدێرن و تەکنەلۆجیاش لە ئێستادا زۆر نوێن، تەنانەت بەراورد بە خێراترین و دوواین گۆڕانکاری بەهۆی هەڵبژاردەی سروشتییەوە بۆیە تەنها کات دەتوانێت پێمان بڵێت کە ئێستامان چۆن داهاتوومان دەنەخشێنێت.