0:00:06.957,0:00:13.088 بەرزاییەکانی تبت کە ٤٥٠٠م[br]لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن، 0:00:13.088,0:00:17.058 کە ڕێژەی ئۆکسجین تیایدا[br]تەنها %٦٠. 0:00:17.058,0:00:21.311 لەکاتێکدا سەردانکەران و تازە نیشتەجێبووەکان[br]کێشەی ئەو بەرزییە زۆرەیان هەیە، 0:00:21.606,0:00:24.749 بەڵام خەڵکە ڕەسەنەکەی تبت بەخێرایی[br]سەردەکەون. 0:00:24.749,0:00:27.672 ئەم توانایە لەڕێگەی ڕاهێنانەوە [br]بەدەست نەهاتووە، 0:00:27.860,0:00:31.590 بەڵکو لەڕێی چەند گۆڕانێکی جێنەتیکی[br]بەدەست هاتووە کە ڕێگە دەدات بە لاشەیان 0:00:31.590,0:00:34.720 تاکوو سوود وەربگرن لە [br]زۆرترین ئۆکسجینی بەدەست هێنراو. 0:00:34.720,0:00:37.660 جیاوازییەکە هەر لە منداڵییەوە[br]بەدیاردەکەوێت 0:00:37.660,0:00:41.510 بەگشتی منداڵە تبتییەکان کێشێکی زۆرتر، 0:00:41.510,0:00:43.690 هەروەها ڕێژەی ئۆکسجینێکی خەستتریان هەیە، 0:00:43.690,0:00:49.400 بۆیە ئەمان زیاتر شیاوترن بۆ مانەوە وەک[br]لەو منداڵانەی دیکە کە لەوێ لەدایکدەبن. 0:00:49.400,0:00:52.840 وا دەخەمڵێنرێت کە ئەم گۆڕانکارییە [br]جێنەتیکییە پەرەیسەندبێت 0:00:52.840,0:00:57.167 لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوپێشەوە یان زیاتر[br]و بەردەوام دەبێت. 0:00:57.167,0:00:59.364 وادەردەکەوێت کاتێکی زۆر لەمەوپێش بێت، 0:00:59.364,0:01:05.737 بەڵام ڕەنگە خێراترین خۆگونجاندن بێت کە[br]پەرەیسەندبێت لە پەرەسەندنی دانیشتواندا. 0:01:05.737,0:01:08.857 ڕوونە کە پەرەسەندنی مرۆڤ[br]کۆتایی پێنەهاتووە 0:01:08.857,0:01:10.937 کەوایە دواین گۆڕانکارییەکان چین؟ 0:01:10.937,0:01:16.562 ئایا تەکنەلۆجیا و ئەو نوێکارییانەی زانست[br]کاریگەری لەسەر پەرەسەندنمان دەبێت؟ 0:01:16.562,0:01:18.462 لەم چەند هەزار ساڵەی ڕابردوودا، 0:01:18.462,0:01:23.345 چەندین دانیشتوان گونجاندنی جێنەتیکییان [br]پەرەیسەندووە لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کە تیایدان. 0:01:23.345,0:01:29.943 خەڵکی لە سیبریا و بەستەڵەکی باکور خۆیان[br]گونجاندووە لە کەشی زۆر سارددا بمێننەوە. 0:01:29.943,0:01:32.013 ئەوان درەنگتر سەرما بردوو دەبن، 0:01:32.013,0:01:36.097 هەروەها دەتوانن بەردەوامبن لە بەکارهێنانی[br]دەستیان لە پلەکانی ژێر سفریشدا 0:01:36.097,0:01:38.517 زۆر زیاتر لە زۆرینەی خەڵکی دیکە. 0:01:38.517,0:01:41.817 لاشەیان بڕێکى زیاتر لە ووزە بەکاردەهێنێت 0:01:41.817,0:01:44.737 کە گەرمی زیاتر بۆ لاشە بەرهەم دەهێنێت. 0:01:44.737,0:01:50.418 بەرەو باشوریش خەڵکی ( باجاو) لە [br]باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا 0:01:50.418,0:01:54.418 دەتوانن ٧٠م بڕۆنە ژێر ئاوەوە و [br]بۆ ماوەی ١٥ خولەک بمێننەوە. 0:01:54.418,0:01:58.301 بۆماوەی هەزاران ساڵ ژیان لە دەریادا[br]وەکوو ڕاوچییەکی گەڕۆک، 0:01:58.301,0:02:05.282 بۆیە لە ڕووی جێنەتیکەوە گۆڕانیان بەسەردا[br]هاتووە و سپڵێکی گەورەیان هەیە کە بەکاردێت 0:02:05.282,0:02:08.522 وەکوو کۆگایەکی ئۆکسجین. [br]یارمەتیدەریانە بۆ مانەوەی زیاتر لەژێرئاودا 0:02:08.522,0:02:13.482 خۆگونجاندنێک کە شیاوە بۆ [br]چوونە قوڵایی دەریاوە. 0:02:13.482,0:02:16.232 هەرچەندە کە بەراوردی دەکەیت[br]وادەردەکەوێت کە گرنگ نەبێت، 0:02:16.232,0:02:19.949 توانای خواردنەوەی شیر[br]یەکێکی دیکەیە لە خۆگونجاندنەکان. 0:02:19.949,0:02:23.199 هەموو شیردەرەکان توانای خواردنەوەی[br]شیری دایکیان هەیە کاتێک کە منداڵن. 0:02:23.199,0:02:28.128 پاش لەشیر بڕانەوە ئەو جینە ناکارا دەبێت[br]کە ڕێ بە ئاژەڵەکە دەدات شیر هەرس بکات. 0:02:28.128,0:02:33.374 بەڵام کۆمەڵگەکانی باشوری-سەحرا لە ئەفریقا، [br]ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا 0:02:33.374,0:02:38.324 مانگایان بەکارهێناوە بۆ شیرەکەی، بۆیە [br]گۆڕانێکی زۆری بەسەرهەمەجۆری (DNA)دا هێناوە 0:02:38.324,0:02:44.206 کە ڕێگەی لە ناچالاکبوونی جینەکە گرتووە[br]لە ٧٠٠٠-٨٠٠٠ ساڵ لەمەو پێشەوە. 0:02:44.206,0:02:48.876 خواردنەوەی شیر لە ئەوروپا ڕەنگە بووبێت[br]بە سەرچاوەی دەستکەوتنی کالسیۆمی پێویست 0:02:48.876,0:02:53.016 بۆ بەشداری کردن لە بەرهەم هێنانی [br]ڤیتامین D لەکاتێکدا بەرەو باکور دەڕۆیشتن، 0:02:53.016,0:02:56.769 و ڕۆشنایی خۆر کەمبوویەوە [br]کە سەرچاوەی ئاسایی (ڤیتامین D)ە. 0:02:56.769,0:02:59.207 هەرچەندە هەمیشە بەم شێوە ئاشکرایە نییە، 0:02:59.207,0:03:04.223 هەموو ئەو گۆڕانکارییانە هەلی مانەوەی خەڵکی[br]زیاد دەکەن تاکوو تەمەنی منداڵ خستنەوە 0:03:04.223,0:03:06.463 بەم شێوەیە هەڵبژاردنی سروشتی بەڕێوەدەچێت، 0:03:06.463,0:03:10.007 ئەو هێزەی کە لە پشت هەموو[br]گۆڕانکارییە پەرەسەندووەکانەوەیە. 0:03:10.007,0:03:13.507 پزیشکی مۆدێرن زۆرێک لەو فشارەی[br]هەڵبژاردنی سروشتییەیان لابردووە 0:03:13.507,0:03:16.207 بەهێشتنەوەی ئێمە بە زیندوویی،[br]لەکاتێکدا جینی ئێمە 0:03:16.207,0:03:19.097 هەنێکجار یەکی گرتووە[br]لەگەڵ نەخۆشییەکی درم (گواستراوە) 0:03:19.097,0:03:20.667 کە ڕەنگە کوژەر بووبێت بۆمان. 0:03:20.667,0:03:25.057 دژە زیندەیی, پێکوت, ئاوی خاوێن[br]و پاککەرەوەی باش 0:03:25.057,0:03:28.893 هەموویان جیاوازی دروست دەکەن لەنێوان[br]جینەکانمان بەڵام مەترسییەکی وای نییە. 0:03:28.893,0:03:32.424 بەهەمان شێوە توانای ئێمە بۆ [br]چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان، 0:03:32.424,0:03:36.690 لابردنی بەشی هەوکردووی ڕیخۆڵە بە نەشتەرگەری،[br]و لەدایکبوونی منداڵی ئەو دایکانەی 0:03:36.690,0:03:41.223 کە حاڵەتی مەترسیدار و تایبەت[br]بە دووگیانییان هەیە، 0:03:41.223,0:03:46.014 هەمو ئەمانە ڕێگر دەبن لە هەڵبژاردەی سروشتی[br]بە ڕێگەدان بە خەڵکی زیاتر بۆ مانەوە 0:03:46.014,0:03:48.144 بۆ تەمەنێک کە نەوە بخەنەوە. 0:03:48.144,0:03:52.272 بەڵام تەنانەت ئەگەر هەموو مرۆڤێک[br]لەسەر زەوی توانای دەستخستنی دەرمانی هەبێت، 0:03:52.272,0:03:55.246 هێشتا کۆتایی بە پەرەسەندنی مرۆڤ ناهێنێت. 0:03:55.246,0:04:00.192 چونکە چەند شێوەیەکی دیکەی پەرەسەندن هەیە[br]بێجگە لە هەڵبژاردنی سروشتی. 0:04:00.192,0:04:02.452 پزیشکی مۆدێرن هەمەجۆری لە جێنەتیکدا[br]دروست دەکات 0:04:02.452,0:04:05.692 کە دەبێتە بکەری هەڵبژاردەی سروشتی 0:04:05.692,0:04:09.756 کە پێی دەوترێت لادانی جێنەتیکی. 0:04:09.756,0:04:14.902 لەگەڵ لادانی جینیدا، هەمەجۆری جێنەتیکی[br]لە دانیشتوانێکدا بە هەڕەمەکی ڕوودەدات. 0:04:14.902,0:04:19.970 لەڕاستیدا لەئاستی جێنەتیکیدا پزیشکی مۆدێرن[br]هەمەجۆری جینی زیاد دەکەن 0:04:19.970,0:04:24.270 چونکە بازدانی زیانمەند خەڵکی ناکوژێت[br]بۆیە لانابردرێن. 0:04:24.270,0:04:29.315 ئەم هەمەجۆرییە مەرج نیە ڕاستەوخۆ بگۆڕێت 0:04:29.315,0:04:32.605 بۆ گۆڕانێکی دیاری هەستپێکراو[br]لەناو خەڵکیدا. 0:04:32.605,0:04:36.338 توێژەران هەروەها لەوەشیان کۆڵیوەتەوە[br]کە کەی خۆگونجاندنی جێنەتیکی 0:04:36.338,0:04:40.018 بۆ ژینگەیەکی دیاریکراو و چەندێک[br]بەخێرایی خۆی بەدیاردەخات 0:04:40.018,0:04:44.408 لەڕێی گۆڕینی (Epigenetic)ەوە:[br]گۆڕانکارییەکان بەسەر جینەکان خۆیاندا نایەت، 0:04:44.408,0:04:48.685 بەڵکوو ئەگەر جینە دیاریکراوەکان دروست ببن [br]و لە چی کاتێکدا بەسەریاندا دێت. 0:04:48.685,0:04:51.409 ئەو گۆڕانکاریانە دەکرێت بە درێژایی تەمەن[br]ڕووبدەن 0:04:51.409,0:04:54.030 تەنانەت ڕەنگە بشگوازرێنەوە[br]بۆ نەوەکانی داهاتوو 0:04:54.030,0:04:58.780 لەگەڵ ئەمانەشدا توێژەران لە هەوڵی ئەوەدان[br]تا بزانن چەندێک گۆڕانکاری (Epigenetic) 0:04:58.780,0:05:02.296 توانای بەردەوامی دەبێت [br]بۆ چەند نەوەیەکی دیکە 0:05:02.296,0:05:06.550 وە چەند گۆڕانکاری دیکە[br]لە دانیشتواندا دەکات. 0:05:06.550,0:05:10.302 ڕەنگە هۆکاری دیکەی تریش هەبێت[br]کە یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ. 0:05:10.302,0:05:12.990 پزیشکیی مۆدێرن و تەکنەلۆجیاش لە ئێستادا[br]زۆر نوێن، 0:05:12.990,0:05:17.420 تەنانەت بەراورد بە خێراترین و دوواین [br]گۆڕانکاری بەهۆی هەڵبژاردەی سروشتییەوە 0:05:17.420,0:05:22.307 بۆیە تەنها کات دەتوانێت پێمان بڵێت [br]کە ئێستامان چۆن داهاتوومان دەنەخشێنێت.