1 00:00:00,944 --> 00:00:04,698 دەمەوێت وێنای ئەوە بکەن کە کارمەندێکی دامەزراوەی پاراستنی منداڵانن. 2 00:00:05,563 --> 00:00:08,380 پێویستە وەڵامی ڕاپۆرتێکی ئازاردانی منداڵ بدەنەوە. 3 00:00:09,159 --> 00:00:14,024 دەچنە ماڵێک، بەبێ ئەوەی ئاگادارکردبێتەوە و چاوەڕێشتان بکات و بەبێ بانگهێشت کردن. 4 00:00:15,189 --> 00:00:18,903 یەکەم شت کە دەیبینن دۆشەگێکە لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا، لەسەر زەویەکە. 5 00:00:18,927 --> 00:00:20,927 سێ منداڵ پاڵکەوتوون لەسەری و خەوتوون. 6 00:00:21,982 --> 00:00:25,538 مێزێکی بچووک هەیە لە نزیک کە لەسەری چەند تەپڵەکێکی جگەرە هەیە، 7 00:00:25,562 --> 00:00:26,910 لەگەڵ بوتڵی شەرابی بەتاڵ. 8 00:00:28,268 --> 00:00:30,847 تەڵەی گەورەی جرج گرتن کە لە سووچێکدا دانراوە، 9 00:00:30,871 --> 00:00:34,037 کە زۆر دوور نییە لەو شوێنەی کە منداڵەکان لێی خەوتوون. 10 00:00:34,061 --> 00:00:35,327 تۆش تێبینیەک دەنووسیت. 11 00:00:37,173 --> 00:00:40,347 بەشێک لە کارەکەت ئەوەیە بەتەواوی ماڵەکەدا بێیت و بڕۆیت. 12 00:00:40,371 --> 00:00:43,307 بۆیە لە چێشتخانەکەوە دەستپێدەکەیت کە کەمێکی خواردنی لێیە. 13 00:00:44,315 --> 00:00:47,593 دۆشەکێکی تر دەبینیت لەناو ژووری خەوتنەکەدا لەسەر زەویەکە، 14 00:00:47,617 --> 00:00:50,259 کە دایکی منداڵەکان لەگەڵ منداڵە شیرخۆرەکەی لە سەری دانیشتوون. 15 00:00:52,419 --> 00:00:55,781 بە شێوەیەکی گشتی لەم بارەدا دوو شت ئەگەری ڕوودانی هەیە. 16 00:00:56,649 --> 00:01:00,143 یان ئەوەیە منداڵەکان سەلامەت نین و لە ماڵەکە دەردەکرێن و 17 00:01:00,167 --> 00:01:03,505 بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەخرێنە ژێر چاودێریکردنی وڵات. 18 00:01:04,657 --> 00:01:07,874 یان ئەوەیە منداڵەکان لەگەڵ خێزانەکەیاندا دەمێننەوە و 19 00:01:07,898 --> 00:01:11,623 سیستەمی چاودێریکردنی منداڵان یارمەتیان دەدات بۆ چاودێری کردن و پاڵپشتی کردنیان. 20 00:01:13,699 --> 00:01:15,842 کاتێک کارمەندی خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵ بووم، 21 00:01:15,866 --> 00:01:18,450 بەدرێژایی کات بارودۆخی لەو شێوەیەم دەبینی. 22 00:01:18,474 --> 00:01:20,607 هەندێکیان زۆر باشتر و هەندێکیشیان زۆر خراپتر. 23 00:01:21,800 --> 00:01:23,998 داوام لێکردن وێنای بکەن کە لەناو ئەو ماڵەدان، 24 00:01:24,022 --> 00:01:26,435 لەبەرئەوەی من دەپرسم چی بە مێشکتاندا هات. 25 00:01:26,459 --> 00:01:28,259 چ شتێک کۆمەکی بڕیارەکانتان دەکات؟ 26 00:01:28,729 --> 00:01:31,809 چ شتێک کاریگەری درووست دەکات لەسەر بۆچوونت بەرامبەر ئەو خێزانە؟ 27 00:01:32,539 --> 00:01:36,005 پێتانوابوو، بە ویژدانەوە، چ رەگەزێکن؟ 28 00:01:37,800 --> 00:01:41,085 دەمەوێت درک بەوە بکەن کە ئەگەر ئەو منداڵانە سپی پێست بن، 29 00:01:41,109 --> 00:01:45,086 لەدوای ئەو سەردانەی تۆ، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە خێزانەکەیان بەیەکەوە دەمێننەوە. 30 00:01:46,601 --> 00:01:48,839 توێژینەوەیەک کراوە لە زانکۆت "پێنسڵڤەینیا" 31 00:01:48,863 --> 00:01:53,672 کە خێزانە سپی پێستەکان زیاتر دەستیان بە یارمەتی و پشتگیریکردن دەگات 32 00:01:53,696 --> 00:01:55,314 لە سیستەمی چاودێریکردنی منداڵانەوە. 33 00:01:55,632 --> 00:02:00,452 هەروەها کەیسەکانیان بەشێوەیەکی کەمتر بە لێکۆڵینەوەی تەواودا تێدەپەڕێت. 34 00:02:02,333 --> 00:02:04,892 بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئەگەر ئەو منداڵانە ڕەش پێست بن، 35 00:02:05,976 --> 00:02:08,863 ئەوا چوار هێندە زیاتر ئەگەری هەیە ببردرێن، 36 00:02:08,887 --> 00:02:12,164 ئەوان لە دامەزراوەی بەخێوکردنە کاتیەکان ماوەیەکی زیاتر بەسەر دەبەن، 37 00:02:12,188 --> 00:02:15,291 قورستریشە بۆیان کە جێگرەوەیەکی بەخێوکردنی کاتیان بۆ بدۆزرێتەوە. 38 00:02:17,299 --> 00:02:20,188 دامەزراوەی بەخێوکردنی کاتی دەبێت پەناگەیەکی تەواو پارێزەر بێت 39 00:02:20,212 --> 00:02:21,863 بۆ ئەو منداڵانەی لە مەترسی گەورەدان. 40 00:02:21,887 --> 00:02:26,020 بەڵام لە هەمان کاتیشدا چوونە دەرەوەیەکی شڵەژێنەر و ناخۆشە لە خێزانەکە. 41 00:02:27,027 --> 00:02:29,138 توێژینەوەک کراوە لە زانکۆی "میناسۆدا" 42 00:02:29,162 --> 00:02:31,677 کە ئەو منداڵانەی بە بەخێوکردنە کاتییەکان تێپەڕیون 43 00:02:31,701 --> 00:02:34,908 کێشەی زیاتریان لە ڕەفتار و لەخۆگرتن هەبووە 44 00:02:34,932 --> 00:02:39,382 ئەو منداڵانەی لەگەڵ خێزانەکانیاندا دەمێننەوە و یارمەتی و پشتگیری دەکرێن. 45 00:02:40,691 --> 00:02:43,381 ئەو سیناریۆیەی پێشتر باسم کرد ناباو نییە. 46 00:02:43,405 --> 00:02:45,738 یەک دایک کە لەناو ماڵێکی کەم دەستکەوتدا دەژیت 47 00:02:45,762 --> 00:02:47,296 لەگەڵ چوار منداڵدا. 48 00:02:47,695 --> 00:02:50,304 جرجەکانیش وایان کردووە پاراستنی خواردن مەحاڵ بێت، 49 00:02:50,328 --> 00:02:52,595 کە بە تازەیی دابنرێت لەناو ماڵەکەدا. 50 00:02:53,792 --> 00:02:57,148 ئایا ئەو دایکە شایەنی ئەوەیە منداڵەکانی لێ دووربخرێتەوە؟ 51 00:02:58,934 --> 00:03:01,187 (ئێما کاترینگهام) پارێزەری تایبەت بە خێزانەکان، 52 00:03:01,211 --> 00:03:04,085 دەڵێت ئەگەر لە گەڕەکێکی هەژاردا بژیت، 53 00:03:04,109 --> 00:03:05,928 ئەوا واباشترە دایک و باوکێکی نایاب بن. 54 00:03:07,109 --> 00:03:10,865 دەڵێت کە نادادپەروەری دەکەین هەندێک جار ستاندارە ئەستەمەکان دەسەپێنین 55 00:03:10,889 --> 00:03:13,762 لەسەر ئەو دایبابانەی منداڵەکانیان بە پارەیەکی کەم بەخێو دەکەن. 56 00:03:14,199 --> 00:03:16,810 هەروەها گەڕەکەکەیان ڕەگەزەکەیان 57 00:03:16,834 --> 00:03:19,508 کاریگەری هەبێت و نەبێت منداڵەکانیان هەر دەبردرێن. 58 00:03:21,783 --> 00:03:24,651 لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی کە لە چاودێریکردنی منداڵان بەسەرم برد، 59 00:03:24,675 --> 00:03:26,268 بڕیاری مەترسیدارم داون. 60 00:03:26,292 --> 00:03:29,815 بینیم پێش هەمووان چۆن نرخدانانە کەسیەکانم کاریگەری درووستکرد لە کارەکەم. 61 00:03:30,736 --> 00:03:35,029 وەک ئەندامی فاکەڵتی کاری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی ویلایەتی "فلۆریدا"، 62 00:03:35,053 --> 00:03:36,204 پەیمانگایەک بەڕێوە دەبەم 63 00:03:36,228 --> 00:03:40,021 کە نوێنترین توێینەوە لەسەر باش بوونی باری منداڵان دەکات. 64 00:03:40,486 --> 00:03:45,216 پێمان دەڵێت منداڵانی ڕەش دوو هێندە زیاتر لە دامەزراوەی بەخێوکردنە کاتیەکان هەیە، 65 00:03:45,240 --> 00:03:47,137 لەسەدا ٢٨، 66 00:03:47,161 --> 00:03:50,914 وەک لەوەی لەناو دانیشتوانی گشتیدا هەیە کە دەکاتە لە سەدا ١٤. 67 00:03:51,673 --> 00:03:53,736 لەگەڵ ئەوەشی چەند هۆکارێک هەیە، 68 00:03:53,760 --> 00:03:55,998 دەمەوێت ئەمڕۆ گفتووگۆ لەبارەی یەک هۆکارەوە بکەم: 69 00:03:56,022 --> 00:03:57,172 "لایەنگرتنی شاراوە". 70 00:03:58,815 --> 00:04:00,387 با لە "شاراوە"کەوە دەستپێکەین. 71 00:04:00,411 --> 00:04:03,211 ئەوە شتێکی بێهۆشە شتێک کە ئاگاداری نیت. 72 00:04:04,752 --> 00:04:07,015 لایەنگرت" واتە ئەو کڵێشە و هەڵوێستانەی 73 00:04:07,039 --> 00:04:09,705 کە ئێمە هەمانە لەبارەی چەند گرووپێکی دیاریکراوی خەڵکەوە." 74 00:04:10,021 --> 00:04:13,012 کەواتە بابەتەکە ئەوەیە کە لە وێنەکەی پشتەوە خۆی دەشارێتەوە 75 00:04:13,036 --> 00:04:15,103 لە هەموو بڕیارێکدا کە دەیدەین. 76 00:04:16,608 --> 00:04:18,007 چۆن دەتوانین چاکی بکەینەوە؟ 77 00:04:18,973 --> 00:04:21,781 من ڕێگەچارەیەکی ئومێدهێنەرم هەیە کە دەمەوێت باسی بکەم. 78 00:04:22,671 --> 00:04:24,019 لە نزیکەی هەموو ویلایەتێک، 79 00:04:24,043 --> 00:04:27,300 ژمارەیەکی زۆر بەرز لە منداڵانی رەش پێست ھەیە کە دەچنە دامەزراوەی چاودێری منداڵ. 80 00:04:28,206 --> 00:04:31,333 بەڵام داتاکان دەریدەخەن کە هەرێمی "ناسا" 81 00:04:31,357 --> 00:04:33,000 کۆمەڵگەیەک لە شاری "نیویۆرك" 82 00:04:33,024 --> 00:04:36,500 توانیویانە ژمارەی ئەو منداڵانە کەم بکەنەوە کە لە خێزانەکانیان دەسێنرێنەوە. 83 00:04:36,921 --> 00:04:42,052 هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦دا، چوومە ناو ئەو کۆمەڵگەوە لەگەڵ تیمەکەم و 84 00:04:42,076 --> 00:04:43,893 توێژینەوەیەکم بەڕێوەبرد، 85 00:04:43,917 --> 00:04:47,301 گەڕان بەدوای بەکارهێنانی کوێرانەی دەسەڵاتی چاوپێکەوتنی لابردنی منداڵان. 86 00:04:47,887 --> 00:04:49,287 بەم شێوەیە دەڕوات بەڕێوە. 87 00:04:50,014 --> 00:04:52,855 کارمەندێک کە وەڵامی راپۆرتێکی ئازاردانی منداڵان دەداتەوە. 88 00:04:53,196 --> 00:04:54,585 دەڕۆن بۆ ماڵەکە، 89 00:04:54,609 --> 00:04:56,672 بەڵام پێش ئەوەی منداڵەکان لاببردرێن، 90 00:04:56,696 --> 00:04:59,093 کارمەندەکە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ نووسینگە و 91 00:04:59,117 --> 00:05:00,823 ئەوە پێشکەش بکەن کە دۆزیویانەتەوە. 92 00:05:01,220 --> 00:05:02,910 بەڵام جیاکەرەوەیەک هەیە: 93 00:05:02,934 --> 00:05:04,729 کاتێک پێشکەشی لیژنەکەی دەکەن، 94 00:05:04,753 --> 00:05:08,702 ناوەکان و ڕەگەز و گەڕەکەکان دەسڕنەوە، 95 00:05:08,726 --> 00:05:10,659 واتە هەمووزانیاریە کەسیەکان و ناسەرەوەکان. 96 00:05:11,297 --> 00:05:17,053 سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی ڕووداوێک کە پەیوەندی بە ڕابردوویانەوە هەبێت 97 00:05:17,077 --> 00:05:19,791 هەروەها توانای دایک و باوکەکە بۆ پاراستنی منداڵەکە. 98 00:05:20,815 --> 00:05:24,188 بەو زانیاریەوە لیژنەکە ڕاسپاردەیەک دەهێننە پێشەوە، 99 00:05:24,212 --> 00:05:26,679 بەبێ ئەوەی ڕەگەزی خێزانەکە بزانن. 100 00:05:28,300 --> 00:05:31,680 لێسەندنەوەی منداڵ بەشێوەیەکی کوێرانە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە درووستکردووە. 101 00:05:32,125 --> 00:05:36,695 لە ساڵی ٢٠١١دا، لەسەدا ٥٧ی منداڵان کە دەنێردرانە دامەزراوەکە ڕەش پێست بوون. 102 00:05:37,712 --> 00:05:41,735 بەڵام دوای پێنج ساڵ لە لێسەندنەوەی کوێرانە ڕێژەکە کەمبوویەوە بۆ لەسەدا ٢١. 103 00:05:42,667 --> 00:05:49,127 (چەپڵە ڕێزان) 104 00:05:49,151 --> 00:05:52,277 ئەوە فێریبووین بە قسەکردن لەگەڵ چەند کارمەندێکی کەیسی لەوجۆرە 105 00:05:52,916 --> 00:05:55,884 کاتێک خێزانێک مێژوویەکی تۆمار کراوی لە بەشەکە هەیە" 106 00:05:55,908 --> 00:05:58,559 زۆربەمان ئەو مێژووە لە دژیان دەوەستێنینەوە، 107 00:05:58,583 --> 00:06:01,230 "تەنانەت ئەگەر هەوڵ بدەن شتەکان بەشێوەیەکی جیاواز بکەن." 108 00:06:01,892 --> 00:06:04,510 کاتێک کەیسێک دەبینم لە بینای شوقەیەکی دیاریکراودا" 109 00:06:04,534 --> 00:06:06,511 گەڕەک یان کۆدی شوێنی نیشتەجێبوون، 110 00:06:06,535 --> 00:06:08,813 "ئەوا ڕاستەوخۆ بیر لە خراپترین شت دەکەمەوە." 111 00:06:10,034 --> 00:06:13,653 "چاودێریکردن نابابەتیە، چونکە کارێکە پەیوەندی بە هەست و سۆزەوە هەیە." 112 00:06:14,114 --> 00:06:16,966 هیچ کەسێک نییە کە سۆزی نەبێت لە دەوری ئەم کارە. 113 00:06:16,966 --> 00:06:20,146 زۆر قورسە کە هەموو هەست و سۆزەکانت بەجێبهێڵیت لەو ماڵەی بۆی دەڕۆیت 114 00:06:20,146 --> 00:06:21,408 کاتێک ئەم کارە دەکەیت. 115 00:06:21,432 --> 00:06:25,621 کەواتە با لێکدانەوەی کەسیەتی لە ڕەگەز و گەڕەک واز لێ بهێنین، 116 00:06:26,720 --> 00:06:28,839 "ئەو کات لەوانەیە دەرئەنجامی جیاوازت هەبێت. 117 00:06:30,720 --> 00:06:33,478 لێسەندنەوەی کوێرانە دیارە نزیکترمان دەکاتەوە 118 00:06:33,502 --> 00:06:37,545 لە چارەسەرکردنی کێشەی لایەنگری شاراوە لە بڕیاری دامەزراوەکە. 119 00:06:38,490 --> 00:06:40,814 هەنگاوی دواترم ئەوەیە 120 00:06:40,838 --> 00:06:43,799 دۆزینەوەی بەکارهێنانی زیرەکی درووستکراو و فێربوونی مێشکی 121 00:06:43,823 --> 00:06:45,831 بۆ هێنانی ئەم پڕۆژەیە بەرەو پێوەر و 122 00:06:45,855 --> 00:06:48,140 کە بەردەست بخرێت بۆ ویلایەتەکانی تریش. 123 00:06:48,514 --> 00:06:51,047 دەزانم کە دەتوانین چاودێریکردنی منداڵان بگۆڕین. 124 00:06:51,362 --> 00:06:53,688 دەتوانین دامەزراوەکان بەرپرسیارەتی بگرنە ئەستۆ 125 00:06:53,712 --> 00:06:56,855 بۆ گەشەسەندنی هەستی کۆمەڵایەتی کارمەندەکانیان. 126 00:06:57,062 --> 00:06:58,982 دەتوانین خۆمان بەرپرسیارەتی بگرینە ئەستۆ 127 00:06:59,006 --> 00:07:02,548 بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بڕیارەکانمان بەندە لە سەر ڕەوشت و سەلامەتی. 128 00:07:03,419 --> 00:07:08,984 با وێنای سیستەمێک بکەین کە سەرنج دەخاتە سەر هاوکاریکردنی دایک و باوکان، 129 00:07:09,008 --> 00:07:10,531 دەسەڵاتدان بە خێزانەکان، 130 00:07:10,555 --> 00:07:13,578 چیتریش هەژاری بە شکست نەبینرێت. 131 00:07:14,666 --> 00:07:17,214 با پێکەوە کار بکەین بۆ بونیادنانی سیستەمێک 132 00:07:17,238 --> 00:07:21,366 کە دەیەوێت خێزانەکان بەهێزتر بکات لە بری جیاکردنەوەیان. 133 00:07:22,563 --> 00:07:23,738 سوپاستان دەکەم. 134 00:07:23,762 --> 00:07:27,896 (دڵخۆشی) (چەپڵە ڕێزان)