لە ٢٠١٩، مرۆڤایەتی ئاگادارکردنەوەیەکی پێگەشت: ٣٠ زانای ڕابەری جیھان ئەنجامەکانیان بڵاو کردەوە سەبارەت یە خوێندنێکی گەورەی سێ ساڵە بۆ ناو کشتوکاڵی جیھانی و ڕایانگەیاند کە بەرھەمی گۆشت ھەسارەکەمان لەناو دەبات و تەندروستی جیھانی دەخاتە مەترسی. یەکێک لە نووسەرەکان ڕوونی کردەوە کە "ئێستا مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ترسێک دەوەستێتەوە بۆ جێگیری ھەسارەکە ... [ئەمە پێویستی] ھیچ نییە کەمتر لە شۆڕشێکی کشتوکاڵی جیھانی نوێ." کە کەسێک دوو دەیەی ژیانی خۆی بەسەر دەبات لە پارێزی کردنی گۆڕینی بەرھەمی گۆشتی پیشەسازی، ویستم باوەڕ بھێنم کە ئەم بانگ کردنە بەرزە جیاوازییەکی دروست دەکرد. شتەکە ئەوە بوو، دووبارە و دووبارە و دووبارە ئەم شتەم بینیوە بۆ چەندان دەیە. ٢٠١٨ لە گۆڤاری "سرووشت،" وە ٢٠١٧ لە "گۆڤاری زیندە زانست،" ٢٠١٦ لە ئەکادیمیای جیھانی بۆ زانستەکان. خاڵی سەرەکی لەم خوێندنانە بریتییە لە گۆڕانی کەش و ھەوا. بەڵام بەرگری دژە بەکتریا وەکو ترسێکی مەزن دەبینرێت. ئێمە دەرمانی دژە بەکتریای زۆر دەدەین بە ئاژەڵانی کێڵگە. دواتر ئەو دژە بەکتریایانە دەگۆڕێن بۆ بەکتریای بچووک کە تەمەنی دژە بەکتریاکان درێژ دەکات بە درێژایی ژیانمان. ترست دەوێ؟ گووگڵ: "کۆتایی کاری دژە بەکتریاکان." من شتێک لە ڕێگاکە دەدۆزمەوە: من لێرە نیم تا پێتان بڵێم چی بخۆن. ڕەفتاری تاک گەورەیە، بەڵام بەرگری دژە بەکتریا و گۆڕانی کەش و ھەوا -- پێویستیان بە زیاترە. لەگەڵ ئەوەش، قایل کردنی جیھان بۆ کەمتر خواردنی گۆشت کاری نەکردووە. بۆ ٥٠ ساڵ، ژینگەزانان، شارەزایانی تەندروستی جیھانی و چالاکانی ئاژەڵ لە خەڵکی پاڕاونەتەوە بۆ کەمتر خواردنی گۆشت. و ھێشتا، سەرمایەی گۆشتی جیھانی بەرزترە لەوەی تۆمارکراوە لە مێژوودا. بەتێکڕا ساڵی ڕابردوو کەسێک لە ئەمریکای باکوور زیاتر لە ٢٠٠ پاوەند گۆشتی خواردووە. و من ھیچم نەخواردووە. (پێکەنین) واتا یەک کەس ٤٠٠ پاوەند گۆشتی خواردووە. (پێکەنین) لە ئێستاماندا، پێویستە ٧٠ بۆ ١٠٠ لە سەدا گۆشتی زیاتر بەرھەم بھێنین لە ساڵی ٢٠٥٠. پێویستی بە چارەسەرێکی جیھانییە. ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە ئەو گۆشتەی خەڵک حەزی پێ دەکات بەرھەمی بێنین، بەڵام پێویستی بە ڕێگەیەکی تەواو نوێ بەرھەمی بێنین. دوو بیرۆکەم ھەیە. بیرۆکەی یەکەم: با گۆشت لە ڕووەک بەرھەم بێنین. لەجیاتی پێگەیاندنی ڕووەک، بیاندەین بە ئاژەڵەکان، و ھەمووی ناچالاکە، با گەشە بەو ڕووەکانە بدەین، با گۆشت بکەین بە زیندەیی، با گۆشتی سەربە ڕووەک بەرھەم بێنین. بیرۆکەی دووەم: بۆ گۆشتی ئاژەڵ، با بە ناڕاستەوخۆ لە خانەوە بەرھەمی بێنین. لە جیاتی پێگەیاندنی ئاژەڵی زیندوو، با ڕاستەوخۆ خانەکان گەشە پێ بدەین. شەش ھەفتە دەخایەنێت بۆ پێگەیاندنی مریشک بۆ کێشی سەربڕین. ڕاستەوخۆ خانەکان پێبگەیەنە، ھەمان گەشە بەدەست دێنی لە شەش ڕۆژدا. لەسەر تەرازوو بەم شێوەیەیە. ئەوە کارگەی گۆشتی دراوسێی ھاوڕێیانەی تۆیە. (پێکەنین) دەمەوێت دوو خاڵ بڵێم دەربارەی ئەمە. یەکەم، باوەڕمان وایە دەتوانین ئەنجامی بدەین. لەم ساڵانەدا، ھەندێ کۆمپانیا گۆشتیان لە ڕووەک بەرھەم ھێناوە کە کڕیار ناتوانێت لە گۆشتی ئاژەڵی ڕاستی جیای بکاتەوە، و ئێستا چەندین کۆمپانیا ھەن گۆشتی ئاژەڵ گەشە پێ دەدەن ڕاستەوخۆ لە خانەکانەوە. ئەم گۆشتە بەرھەمھێنراوە لە ڕووەک و خانە ھەموو ئەوە دەدات بە کڕیار کە حەزی پێ دەکات -- تامەکەی، پێکھاتە و ھتد -- بەڵام بەبێ دژە بەکتریا و بە کاریگەرییەکی پێچەوانە لەسەر کەش و ھەوا. و چونکە ئەو دوو تەکنەلۆجیایە زۆر زیاتر کاریگەرن، لە ئاستی بەرهەمهێناندا ئەو بەرھەمانە ھەرزانتر دەبن. بەڵام خاڵێکی خێرا دەربارەی ئەوە -- ئەوە ئاسان نابێت. کۆمپانیاکانی سەر بە ڕووەک سامانی کەم خەرج دەکەن لە گۆشتەکانیان، و گۆشتی سەر بە خانە بڵاو نەبۆتەوە بە تەواوی. بۆیە ھەموومان پێویستمان بە یارمەتی یەکترە بۆ بە پیشەسازی کردنی گۆشتی جیھان. بۆ کەسە تازەکان، پێویستمان بە پیشەسازی گۆشتی ئێستا ھەیە. نامانەوێت پیشەسازی گۆشت پارچە پارچە بکەین، دەمانەوێت بیگۆڕین. ئابووری ئەوانمان دەوێت بۆ تەرازوو، زنجیرەی کەل و پەلی جیھانییان، شارەزای تایبەتی بازاڕ دۆزینەوەیان و سەرچاوەی گەورەی کڕیاریان. ھەروەھا پێویستمان بە حکومەتەکانیشە. حکومەتەکان ھەموو ساڵێک دەیان بلیۆن دۆلار خەرج دەکەن بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان بە جەخت کردن لەسەر تەندروستی جیھانی و ژینگە. پێویستە ھەندێک لەو پارەیە خەرج بکەن بۆ باشتر بەکارھێنان و بێ خەوش کردنی بەرھەمی گۆشتی سەر بە ڕووەک و خانە. سەیر کەن، دەیان ھەزار خەڵک مردوون بەھۆی بەرگری دژە بەکتریاکان لە ئەمریکای باکوور تەنھا لە ساڵی ڕابردوو. ٢٠٥٠، ئەو ژمارەیە دەبێت بە ١٠ ملیۆن لە ساڵێکدا لەسەر ئاستی جیھانی. و گۆڕانی کەش و ھەوا ترسێکی بوونەوەری دەنوێنێت بۆ بەشی گەورەی خێزانی جیھانیمان، ھەندێک لە ھەژارترین کەسەکان لەسەر ڕووی ھەسارەکە. گۆڕانی کەش و ھەوا، بەرگری دژە بەکتریا -- ئەوانە باری لەناکاوی جیھانین. بەرھەمی گۆشت ئەو بارە لەناکاوانەی سەر تەرازووی جیھانی زیاد دەکات. بەڵام ئێمە بەرھەمی گۆشت کەم ناکەینەوە تاوەکو جێگرەوە نەدەین بە کڕیارەکان ھەمان یان کەمتری تێدەچێت و ھەمان تام یان باشتریشە. چارەسەرەکەمان ھەیە. با گۆشت لە ڕووەک بەرھەم بێنین. با ڕاستەوخۆ لە خانەوە بەرھەمی بێنین. کاتی ڕابردوو جوڵەمان کرد بە سەرچاوەکان کە پێویستن بۆ دروستکردنی شۆڕشی داھاتووی کشتوکاڵی جیھانی. سوپاس. (چەپڵە)