لە ٢٠١٩، مرۆڤایەتی ئاگادارکردنەوەیەکی پێگەشت: ٣٠ زانای ڕابەری جیھان ئەنجامەکانیان بڵاو کردەوە سەبارەت یە خوێندنێکی گەورەی سێ ساڵە بۆ ناو کشتوکاڵی جیھانی و ڕایانگەیاند کە بەرھەمی گۆشت ھەسارەکەمان لەناو دەبات و تەندروستی جیھانی دەخاتە مەترسی. یەکێک لە نووسەرەکان ڕوونی کردەوە کە "ئێستا مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ھەڕەشەیەک دەبێتەوە لەسەر سەقامگیری ھەسارەکە.. [ئەمە پێویستی] ھیچ نییە کەمتر لە شۆڕشێکی کشتوکاڵی جیھانی نوێ." کە کەسێک دوو دەیەی ژیانی خۆی بەسەر دەبات لە پارێزی کردنی گۆڕینی بەرھەمی گۆشتی پیشەسازی، ویستم باوەڕ بھێنم کە ئەم بانگ کردنە بەرزە جیاوازییەکی دروست دەکرد. شتەکە ئەوە بوو، دووبارە و دووبارە و دووبارە ئەم شتەم بینیوە بۆ چەندان دەیە. ٢٠١٨ لە گۆڤاری "سرووشت،" وە ٢٠١٧ لە "گۆڤاری زیندە زانست،" ٢٠١٦ لە ئەکادیمیای جیھانی بۆ زانستەکان. خاڵی سەرەکی لەم خوێندنانە بریتییە لە گۆڕانی کەش و ھەوا. بەڵام بەرگری دژە بەکتریا دەردەکەوێت ھەر وەکو ھەڕەشەیەکی مەزن. ئێمە دەرمانی دژە بەکتریای زۆر دەدەین بە ئاژەڵانی کێڵگە. دواتر ئەو دژە بەکتریایانە دەگۆڕێن بۆ بەکتریای بچووک کە تەمەنی دژە بەکتریاکان درێژ دەکات بە درێژایی ژیانمان. ترست دەوێ؟ بگەڕێ بۆ: "کۆتایی کاری دژە بەکتریاکان." من شتێک لە ڕێگاکە دەدۆزمەوە: من لێرە نیم تا بە ھەر یەکێک بڵێم چی بخوات. ڕەفتاری تاک گەورەیە، بەڵام بەرگری دژە بەکتریا و گۆڕانی کەش و ھەوا -- پێویستیان بە زیاترە. لەگەڵ ئەوەش، قایل کردنی جیھان بۆ کەمتر خواردنی گۆشت کاری نەکردووە. بۆ ٥٠ ساڵ، ژینگەزانان، شارەزایانی تەندروستی جیھانی و چالاکانی ئاژەڵ لە خەڵکی پاڕاونەتەوە بۆ کەمتر خواردنی گۆشت. و ھێشتا، ڕێژەی بەکارھێنانی گۆشتت تاکە کەس بەرزە ھاوشێوەی ئەوەی تۆمارکراوە لە مێژوودا. بەتێکڕا ساڵی ڕابردوو کەسێک لە ئەمریکای باکوور زیاتر لە ٢٠٠ پاوەند گۆشتی خواردووە. و من ھیچم نەخواردووە. (پێکەنین) واتا کەسێک بە تەنھا٤٠٠ پاوەند گۆشتی خواردووە. (پێکەنین) لە ئێستاماندا، پێویستە ٧٠ بۆ ١٠٠ لە سەدی گۆشتی زیاتر بەرھەم بھێنین لە ساڵی ٢٠٥٠. پێویستی بە چارەسەرێکی جیھانییە. ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە ئەو گۆشتەی خەڵک حەزی پێ دەکەن بەرھەم بێنین، بەڵام پێویستە بە ڕێگەیەکی تەواو نوێ بەرھەمی بێنین. من دوو بیرۆکەم ھەیە. بیرۆکەی یەکەم: با گۆشت لە ڕووەک بەرھەم بێنین. لەجیاتی پێگەیاندنی ڕووەک، و پێدانی بە ئاژەڵان، و ھەمووی ئەو ناچوستیە، با گەشە بەو ڕووەکانە بدەین، و گۆشتیان لێ وەبەربھێنین، با ڕوەکێک بچێنین لەسەر بنەمای گۆشت. بیرۆکەی دووەم: بۆ گۆشتی ڕاستی ئاژەڵ، با ڕاستەوخۆیانە لە خانەوە بەرھەمی بێنین. لە جیاتی پێگەیاندنی ئاژەڵی زیندوو، با ڕاستەوخۆ خانەکان گەشە پێ بدەین. شەش ھەفتە دەخایەنێت بۆ پێگەیاندنی مریشک بۆ کێشی سەربڕین. ڕاستەوخۆ خانەکان پێبگەیەنە، ھەمان گەشە بەدەست دێنی لە شەش ڕۆژدا. لەسەر تەرازوو بەم شێوەیەیە. ئەوە ھاوڕێتە کارگەیەکی نزیکی گۆشت. (پێکەنین) دەمەوێت دوو خاڵ بڵێم دەربارەی ئەمە. یەکەم، باوەڕمان وایە دەتوانین ئەنجامی بدەین. لەم ساڵانەدا، ھەندێ کۆمپانیا گۆشتیان لە ڕووەک بەرھەم ھێناوە کە کڕیار ناتوانێت لە گۆشتی ئاژەڵی ڕاستی جیای بکاتەوە، و ئێستا چەندین کۆمپانیا ھەن گۆشتی ئاژەڵی ڕاستی گەشە پێ دەدەن ڕاستەوخۆ لە خانەکانەوە. ئەم گۆشتە کە بەرھەمھێنراوە لە ڕووەک و خانە ھەموو ئەوە دەدات بە کڕیار کە حەزی پێ دەکات -- تامەکەی، پێکھاتە و ھتد -- بەڵام بەبێ پێویست بوون بە دژە بەکتریا و بە کاریگەرییەکی خراپی کەم لەسەر کەش و ھەوا. و چونکە ئەو دوو تەکنەلۆجیایە زۆر زیاتر کاریگەرن، لە ئاستی بەرهەمهێناندا ئەو بەرھەمانە ھەرزانتر دەبن. بەڵام خاڵێکی خێرا دەربارەی ئەوە -- ئەوە ئاسان نابێت. کۆمپانیاکانی سەر بە ڕووەک سامانی کەم خەرج دەکەن لە گۆشتەکانیان، و گۆشتی سەر بە خانە بڵاو نەبۆتەوە بە ھیچ شێوەیەک. بۆیە ھەموومان پێویستمان بە یارمەتی یەکترە بۆ بە پیشەسازی کردنی گۆشتی جیھان. بۆ کەسە تازەکان، پێویستمان بە پیشەسازی گۆشتی ئێستا ھەیە. نامانەوێت پیشەسازی گۆشت لەناو ببەین، دەمانەوێت بیگۆڕین. پێوەری ئابووری ئەوانمان دەوێت، زنجیرەی کەل و پەلی جیھانییان، شارەزای تایبەتی بازاڕ دۆزینەوەیان و سەرچاوەی گەورەی کڕیاریان. ھەروەھا پێویستمان بە حکومەتەکانیشە. حکومەتەکان ھەموو ساڵێک دەیان بلیۆن دۆلار خەرج دەکەن لە توێژینەوە و گەشەپێدان تیشک دەخەنە سەر تەندروستی جیھانی و ژینگە. پێویستە ھەندێک لەو پارەیە خەرج بکەن بۆ باشتر بەکارھێنان و بێ خەوش کردنی بەرھەمی گۆشتی سەر بە ڕووەک و خانە. سەیرکەن، دەیان ھەزار خەڵک مردوون بەھۆی ئەو بەکتریایانەی دژە بەکتریا کاریان تێ ناکات لە ئەمریکای باکوور تەنھا لە ساڵی ڕابردوو. ٢٠٥٠، ئەو ژمارەیە دەبێت بە ١٠ ملیۆن لە ساڵێکدا لەسەر ئاستی جیھانی. و گۆڕانی کەش و ھەوا ھەڕەشەیە لەسەر بوونی بەشی گەورەی خێزانی جیھانیمان، لەوانە ھەندێک لە ھەژارترین کەسەکان لەسەر ڕووی ھەسارەکە. گۆڕانی کەش و ھەوا، بەرگری- دژ بە بەکتریا -- ئەوانە باری لەناکاوی جیھانین. بەرھەمی گۆشت ئەو بارە لەناکاوانەی سەر تەرازووی جیھانی زیاد دەکات. بەڵام ئێمە بەرھەمی گۆشت کەم ناکەینەوە تاوەکو جێگرەوە نەدەین بە کڕیارەکان کە ھەمان نرخ یان کەمتری تێدەچێت و ھەمان تام یان باشتریشە. چارەسەرەکەمان ھەیە. با گۆشت لە ڕووەک بەرھەم بێنین. با ڕاستەوخۆ لە خانەوە بەرھەمی بێنین. لە ڕابردوو جوڵەمان کرد بە سەرچاوەکان کە پێویستن بۆ دروستکردنی شۆڕشی داھاتووی کشتوکاڵی جیھانی. سوپاس. (چەپڵە)