لە ساڵی 2013دا کاتێک جیناتی مرۆڤمان زنجیرە کرد، پێمان وابوو وەڵامێکمان بۆ چارەسەرکدنی زۆر نەخۆشی دەبێت. بەڵام ڕاستییەکە لەوەوە دوورە، چونکە بە زیاد کردن بۆ جیناتمان، ژینگەکەمان و شێوازی ژیانمان دەورێکی گرنگی هەیە لە بەرەو پێشچونی چەند نەخۆشییەک. وەکو نموونەیەک بۆ ئەوە نەخۆشی چەوری جگەرە، کە لەسەدا٢٠ ی دانیشتوان لەسەر ئاستی جیهان توشی دەبن، و هیچ چارەسەرێکی نییە و دەبێت بە شێرپەنجەی جگەر یان لە ئیش کەوتنی جگەر. کەواتە زنجیرەکردنی دی ئێن ئەی بە تەنها زانیاری تەواومان ناداتێ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە کاریگەرەکان. لە لایەکی دیکەوە، چەند گەردێکی دیکە لەناو لەشماندا هەن. لە ڕاستیدا ،سەروو ١٠٠،٠٠٠ ماددەی ماددە زیندەگییەکان هەیە. گەردە زیندەگییەکان، ئەو گەردانەن کە قەبارەیان ئەوپەڕی بچووکە. گلوکۆز، فرەکتۆز(جۆرەکانی شەکر) و کۆلیسترۆل نموونەی ناسراون-- شتانێک ئێمە هەموکات دەیبیستین. ماددە زیندەگییەکان بەشدارن لەکرداری مێتابۆلیزم. ئەوانیش وەک دی ئێن ئەین، کەواتە زانیاریەکان لە جینات و شێوازی ژیانمانەوە وەردەگرن. تێگەیشتنی ماددە زیندەگییەکان بنچینەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەکان. من هەمیشە چارەسەری نەخۆشەکانم ویستووە. بیجگە لەوەش، ۱٥ساڵ لەمەوبەر وازم لەخویندنی پزیشکی هێنا، وەک چۆن بیرکاریم لە دەستدا. هەر زوو دوای ئەوە، باشترین شتم دۆزیەوە: دەتوانم بیرکاری بەکار بهێنم بۆ خوێندنی دەرمانسازی. لەو کاتەوە، ئالگۆریزمەکانم بۆ شیکردنەوەی داتا زیندەوەرزانییەکان گەشەپێدا. کەواتە، وا دیارە ئاسانە: با زانیاری لە هەموو ماددە زیندەگییەکانی ناو لەشمان کۆبکەینەوە، گەشەپێدانی نموونە بیرکارییەکان بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنییەتی گۆڕانیان بۆ نەخۆشی و دەست خستنە ناو ئەو گۆڕانانە بۆ چارەسەر کردنیان. دواتر درکم بەوە کرد بۆچی تا ئێستە کەس ئەمەی نەکردووە: ئەمە ئەوپەڕی سەختە. (پێکەنین) زۆرماددەی زیندەگی لە جەستەماندا هەیە. هەر یەک لەوی تر جیاوازە. بۆ هەندێک ماددەی زیندەگی، دەتوانین ڕێژەی گەردەکانیان بپێوین بە بەکارهەنانی ئامێری ڕێژە پێوی سپێکترۆمیتری. بەڵام، لەبەر ئەوەی بەهەمان ڕێژە، هێندەی ١٠ گەرد دەبوون، بە تەواوەتی نازانین ئەوان چین، و ئەگەر دەتەوێت بەڕوونی ئەوان بناسێنیت، دەبێت تاقیکردنەوەی زیاتر بکەیت، کە ئەوەش چەند ساڵێکی دەوێت و بلیۆنان دۆلاریش. هەروەها ئێمە پەرەمان بە زیرەکییەکی دەستکرد دا، یان سەکۆی ئەی ئێل، بۆ کردنی ئەوە. ئێمە سودمان لە گەشەسەندنی زانیارییە زیندەوەرییەکان وەرگرت و بنیاتنانی داتابەیسێک بۆ هەر زانیاریەک کە دەربارەی ماددە زیندەگییەکان هەیە و کارلێک کردنیان لەگەڵ گەردەکانی تر. و هەموو ئەم زانیاریانەمان یەکخست وەکو تۆڕێکی گەورە. دواتر، لە شانە یان خوێنی نەخۆشەکانەوە، ڕێژەی ماددە زیندەگییەکانمان پێوا و ئەو ڕێژانەمان دۆزییەوە کە دەگۆڕان بۆ نەخۆشی. بەڵام، وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا، ئێمە بە تەواوی نازانین ئەوان چین. گەردی قەبارە ١٨٠لەوانەیە، گلوکۆز، گالاکتۆز یان فرەکتۆز بێت. هەمویان ڕێژەیەکی تەواو وەک یەکیان هەیە بەڵام ئەرکی جیاواز لە لەشماندا. سیستەمی ئەی ئێڵ ئەلگۆریزمەکەمان ڕەچاوی هەمو ئەو ناڕوونیانەی کردووە. دواتر ئەو تۆڕە گەورەی بەکارهێنا بۆ دۆزینەوەی ئەوەی چۆن ڕێژەی ماددە زیندەگەیەکان پێکەوە دەبەسترێن کە دەرئەنجامەکەی دەبێت بە نەخۆشی. و بەهۆی ئەو ڕێگەیەی پێکەوە بەستراون، دەتوانین بۆمان دەربکەوەت، ڕێژەی هەر ماددە زیندەگەییەک چەندە، وەکو ئەوە کە ١٨٠ دەبێت لێرە شەکری گلوکۆز بێت، و، لەوە گرنگتر، بۆ دۆزینەوە ئەمەیە: چۆن گۆڕان لە گلوکۆز و گەردە زیندەگەییەکانی تر دەبن بە نەخۆشی ئەم تێگەیشتنە نوێیەی ڕێگەکانی کارکردنی نەخۆشی دواتر وامان لێدەکات چارەسەرە کاریگەرەکان بۆ ئەو مەبەستە بدۆزینەوە. کارگەیەکی تازەمان بۆ هێنانە بازاڕی ئەو تەکنەلۆژیایە پێک هێنا و کار دەکاتە سەر ژیانی خەڵک. ئێستا من و تیمەکەم لە (ڕێڤیمێد) کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زۆربەی نەخۆشی، کە کلیلەکەیان ماددە زیندەگەییەکانە، وەکو نەخۆشی چەوری جگەر، لەبەر ئەوەی هۆکارەکەی کەڵەکەبوونی چەورییەکانە، کە لە جۆری ماددە زیندەگییەکانن لە ناو جگەردا. وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا، درمێکی زۆر گەورەیە بە بێ چارەسەر. و نەخۆشی چەوری جگەر تەنها نموونەیەکە. بە بەردەوامبوون، ڕووبەڕووی سەدان نەخۆشی دیکە دەبینەوە بە بێ بوونی چارەسەر. و بە کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر و زیاتر دەربارەی ماددە زیندەگییەکان و تێگەیشتن لەوەی ماددە زیندەگییەکان چۆن دەگۆڕێن دەبن بە نەخۆشی گەشەسەندوو، بەمەش سیستەمە ئەلگۆریزمەکەمان زیرەکترو زیرەکتر دەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشی گونجاو. و ئێمە لە گەیشتن بە وەشانی پاراستنی ژیانی خۆمان نزیکتر دەبینەوە لە هەر هێڵێکی کۆد. (سوپاس) (چەپڵەی ئامادەبوان)