ئەهریمەن هاتووە بۆ شارۆچکەکە. بەڵام نیگەران مەبە - هەموو ئەوەی دەیەوێت بیکات شانۆی پیشاندانی جادووە. ئەم بنچینە بێ مانایە ڕووداوە سەرەکییەکانی چیرۆکەکەی پێکهێناوە لە بەرهەمە نایابەکەی میکایل بوڵگاکۆڤ، "مامۆستاکە و مارگاریتا." لە مۆسکۆ نوسراوە بە درێژایی ساڵەکانی ١٩٣٠، تێکەڵەیەکی سریاڵی لە سوکایەتی سیاسی، مێژوویەکی خەیاڵی، و سۆفیگەریەکی شاراوە سپاردەیەکی قازانج کرد وەك یەکێك لە نایابترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیست - و یەکێك لە نامۆترینی. چیرۆکەکە دەست پێدەکات کاتێك کۆبوونەوەیەکی نێوان دوو ئەندامی هەڵبژاردەی ئەدەبی مۆسکۆ هاوبەشیان پێدەکرێ لەلایەن پیاوێکی خانەدانی نامۆ بە ناوی وۆلاند، کە خۆی وەکو توێژەرێکی بیانی ناساند بانگهێشت کراوە بۆ پێشکەشکردنێك لەسەر جادووی ڕەش. کاتێك بێگانەکە دوو هاوڕێکەی قۆرخ کرد لە مشتومڕێکی فەیلەسوفییدا و پێشبینی کردنێکی شومی دەربارەی چارەنووسیان دروست کرد، خوێنەرەکە لە ناکاو گواسترایەوە بۆ سەدەی یەکەم لە شاری قودس. لەوێ پۆنتیس پیلاتی ئازاردەر بەزۆر دادگایی عیسای ناسڕی کرد بە مردن. لەگەڵ گۆڕینی چیرۆکەکە لە نێوان دوو دیمەنەکە، وۆلاند و شوێنکەوتووەکانی- ئەزازێلۆ، کۆرۆڤیڤ، هێلا، و پشیلەیەکی زەبەلاح بە ناوی بیهیمۆس - وا دەبینرێن کە هێزێکی جادوویی ناسروشتیان هەیە، کە بەکاری دەهێنن بۆ شانۆ کردنی نمایشەکەیان کاتێک شوێنەواری وێران و تێکچوون جێدەهێڵێت لە دوای خۆیان. زۆربەی گاڵتە تاریکەکانی ڕۆمان تەنها لەو ئازارە شەیتانیەوە نایەت، بەڵکو لە پشتەوەش بە پێچەوانەوە ڕوودەدات، چیرۆکەکەی بوڵگاکۆڤ شوێن دەگرێت لە هەمان کات کە نوسراوە - یەكێتی کۆماری سۆڤیەتی سۆشیالیستی لە لوتکەی چەرخی ستالینی. لەوێ، هونەرمەند و نووسەرەکان لەژێر چاودێریەکی توندوتیژ کاریان دەکرد، کەوتونەتە بەر بەند کردن، دوور خستنەوە، یاخود لەسێدارەدان ئەگەر وەك دژی ئایدۆلۆژیای دەوڵەت بینران. تەنانەت کاتێك پەسەندکرا، کارەکەیان- لەگەڵ نیشتەجێبوون، گەشت، و هەموو شتێکی دیکە - فەرمانڕەوایی کراوە لەلایەن بیرۆکراسیەکی ئاڵۆز. لەم ڕۆمانەدا، وۆلاند یاری بەو سیستەمە دەکات لەگەڵ چنراوێك لە ڕاستی، بۆ ئەنجامێکی شادومان. تەنانەت کاتێك سەرەکان لە جەستەکان جیا دەکرێنەوە و پارە لە ئاسمانەوە دەبارێت، هاوڵاتیەکانی مۆسکۆ کاردانەوەیان لەگەڵ سودە کەسییە هیچەکانی خۆیان دەبێت، کە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن کۆمەڵگەی سۆڤیەتی چڵێسی و گاڵتەجاری پەروەردە کردووە سەرەڕای نموونەییەکەی. و ڕاستی چیرۆکەکە بە ئەنقەست تێکەڵکراوە نامۆیی لە ڕووداوی سەرو سروشت لەگەڵ بێمانایی ڕۆژانەی ژیانی سۆڤیەتی. کەواتە چۆن بوڵگاکۆڤ بەڕێوەبردنی بڵاو کردنەوەی ڕۆمانێکی وەها وێرانکەری کرد لەژێر دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە زۆردارەدا؟ باشە... ئەو وای نەکرد. ئەو لەسەر "مامۆستاکە و مارگاریتا" بۆ زیاتر لە دە ساڵ کاری کرد. بەڵام لەگەڵ پشتگیریکردنی کەسی ستالین ڕەنگە بوڵگاکۆڤی لەو چەوساندنەوە توندە بە پارێزراوی هێشتبێتەوە، زۆربەی شانۆگەری و نوسینەکانی لە چەوساندنەوە پارێزراو بوون، بە پارێزراوی مایەوە بەڵام لە دەربڕین بێدەنگ کرا. لە دوای مردنی نوسەرەکە لە ساڵی ١٩٤٠، دەستنووسەکە بە بڵاو نەکراوەیی مایەوە. و لەبەرگیراوێکی چاودێری کراو لە کۆتاییدا چاپکرا لە ساڵانی شەستەکان، کاتێك لەبەرگیراوەکانی دەستنووسە کورت نەکراوەکە بەردەوام بوو لە دەستاودەست کردن لەنێوان بازنەی نهێنی وێژەیی. هەموو دەقەکە تەنها لە ١٩٧٣ بڵاو کرایەوە، زیاتر لە ٣٠ ساڵ دوای تەواوکردنی. ئەزموونی بوڵگاکۆڤ لەگەڵ چاودێری و هاندانی هونەری لە بەشی دووه‌می ڕۆمانەکە بیروڕایەکی تایبەت بە ژیانی نووسەر دەدات، کە ئێمە لە کۆتاییدا هاوناوەکەی پێشکەش دەکەین. "مامۆستاکە" نوسەرێکی بێ ناوە کە چەند ساڵ لەسەر ڕۆمانێك کاری کرد بەڵام دەستنووسەکەی سوتاند دوای ئەوەی لەلایەن بڵاوکەرەوەکانن ڕەتکرایەوە - هەر وەکو بوڵگاکۆڤ بەسەری هات لەگەڵ کارەکەی خۆیدا. تا ئێستاش پاڵەوانی ڕاستەقینە مارگاریتای دۆستی مامۆستاکەیە. دڵسۆزیەکەی ئەو بۆ خەونە دەست لێهەڵگیراوەکەی خۆشەویستەکەی پەیوەندیەکی نامۆ لەخۆ دەگرێت بۆ سەرکەشییە دڕندانەییەکەی هاوەڵەکەی - و چیرۆکێك هەڵدەگرێت بۆ لوتکەی سریالی. سەرەڕای گاڵتە تاریکەکەی و پێکهاتە ئاڵۆزەکەی، "مامۆستاکە و مارگاریتا" لە دڵدا دەمێنێتەوە، بیرکردنەوەیە سەبارەت بە هونەر، خۆشەویستی، و ڕزگارکردن، کە هەرگیز خۆی لە دەست نادات لە گاڵتەجاریدا. و بڵاوکردنەوە ماوە درێژەکەی کتێبەکە و مانەوەی دژی جیاوازی ڕاسپاردەیەکە بۆ ئەوەی کە وۆلاند بە مامۆستاکە دەڵێت: "دەستنووسەکان ناسوتێن."