سفری سافی چییە؟ ئێمە هەموو ساڵیک ٥٥ گێگاتۆن گازی سەوزخانە دەخەینە هەواوە. بۆ وەستاندنی گەرمبوونی زەوی، پێویستە لەسەرمان دەرچوونی گازی سەوزخانە کەمبکەینەوە بۆ سفر. بەڵام بۆ هەموو وڵاتێک داخستنی دەستبەجێی هەموو ئەو چالاکییانەی کە دەبنە هۆی دەرچوونی گازی سەوزخانە دەببێتە ئاڵەنگارییەکی زۆر گەورە، بەتایبەتی چونکە هەندێک لە وڵاتان ئابورییەکی پێشوەختەیان بنیادناوە بەبێ هیچ سنورێک. بۆیە لەجیاتی ئەوە، دەتوانین سیاسەتێک پەیڕەو بکەین کە پێی دەوترێت سفری سافی سفری سافی واتا بۆ هەر گەردێک لە گازی سەوزخانە کە ئێمە دەیخەینە هەواوە، گەردێکیشی لە هەوا لێ دەردەهێنین و لایدەدەین، ئەمەش دەرچوونی سافی گازەکە لەلایەن ئێمەوە دەکاتە سفر. سفری سافی پێویست دەکات لەسەرمان ئێستا گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدەین، وزەی کەمتر بەکاربهێنین بە کاراماییەکی زۆرتر و تەنانەت گۆڕانکاری تەکنەلۆجی گەورەتر بکەین بۆ داهاتوو، وەکو گۆڕینی هەموو ئەو چالاکییانەی دەبنە هۆی دەرچونی گازی سەوزخانە بە چالاکی پاک. هەروەها دبێت ئێمە جڵەوی گازەکانی سەوزخانە بکەین لە هەوادا و بە هەمیشەیی کۆگایان بکەین. لەگەڵ ئەوەشدا، سفری سافی باشترین هەلی ئێمەیە بۆ داهاتویەکی بەردەوامی ژینگەدۆست. [دەستپێکی ژماردن بە پێچەوانەوە کارێک بکە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا لە سایتی Countdown.ted.com]