كاتێك لە سريلانكا ڤايرۆسى كۆڕۆنا گەيشتە لووتكە، ئەمە لەناوەڕاستى ساڵى ٢٠٢٠ بوو، بەشێوەيەكى سەرسووڕهێنەر هاتمە پێش بۆ ئەوەى ژيانم پڕ لە پيرۆزى و سوپاس گوزارى بكەم. ووتەيەكى ئەفسووناوى لە باخچەى مێشكم گەشەى كرد. دواتر هەستم كرد هەموو ئەو بيرۆكە باشانەى كە لەناو مێشكم چاندوومە دەست بە پشكووينى شتێكى جوان دەكات. ئەو وتە جادوويە وەك حەبى جادووى بوو بۆ چارەسەرى گشت ئازارە چاوەڕوان كراوەكان، كە نەك كاريگەرى لەسەر ژيانم دروستكرد بەڵكو كاريگەرى لەسەر هەموو دەوورو بەريشم كرد. لە تەمەنى ٣٨ ساڵەى ژيانمدا، بە گەشتێكى گەڕانى-خود دا ڕۆيشتم، بۆ دۆزينەوەى، من كێم؟ لە پڕۆسەيەى مردنێكى بەئاگاييدا بووم، هەموو شتێك كە پەيوەندى بە ناومەوە هەيە جێدەهێڵم: لەكاتى گەشتەكەمدا ڕاهێنەر و چاكەخوازێكى بەتوانا بووم، ڕاوێژكارى چاكەخوازى وخەواندنى موگناتيسى و وزە، و پەيوەندى پتەوم هەبوو، پەيوەنديم لەگەڵ خێزانەكەم هەبوو، ١٢ ساڵە كارم هەيە. كەواتە ئەو وتە جادوويەى كە ژيانى باشتر كردم چى بوو؟ "سوپاست دەكەم" دوو وشەى سادە بوو كە بۆشايى مێشكمى پڕ كردەوە و وەك مۆسيقايەك لەسەرم خزمەتى كرد. لە ماوەى پەتايەكەدا كاتێك بە قووڵى ئەزموونت لێ وەرگرت، هەموو بانگ كراوەكان من بووم پڕ ببووين لە ترس و گومان و دڵەڕاوكێ، دەبوايە شتێكى جياواز ئەنجام بدەم. يەكەم بيركردنەوە بە مێشكم داهات، كاتێك بەيانى لەخەو هەستام، "سوپاست دەكەم" بوو. دوا بيركردنەوە كە چوومە ناو جێگەكەم مێشكى داگير كردم "سوپاست دەكەم" بوو. بيرم دەكردەوە: "سوپاست دەكەم." كاتێك كە نانم دەخوارد و دەمخواردەوە و كارم دەكرد، و پياسەم دەكرد و بێدەنگ دادەنيشتم، كاتێك مادەيەكى دەستكردى مرۆڤم بەكاردەهێنا. وەك ئاوازێك بوو لە مێشكم. هەندێكجار بەدەنگى بەرز دەڵێم "سوپاست دەكەم" تەنانەت بۆ شتە بێ هۆشەكانيش وەك خۆر و مانگ و ئەستێرە، باڵندە و پەپولە و دار، دروستكراوە بچووكەكانى ناو باخچە، وەكو ئەوەيە من زيندوويان بكەمەوە. كاتێك دەڵێيت "سوپاست دەكەم،" ئەمە گونجانێك دروست دەكات لەنێوان خۆت و ئەو هەلومەرجە دەرەكيەى كە چاودێرى دەكەيت. ئەمە يارمەتيت بۆ بانگ كردنى سەرنجدانى ناوەوەت دەدات. و لەوانەيە سەرەتا تەنها وشەيەك بێت كە لەمێشكتدا دەسوڕێتەوە بە بێ ئەوە هەستێكى ڕاستەقينەى سوپاسگووزارى لە دڵتدا بێت. بەڵام وشە دەنگە، و دەنگيش لەرينەوەيە، و لەرينەوەش وزە دروست دەكات. بۆيە كاتێك بەردەوام بير لە "سوپاست دەكەم" دەكەيتەوە، پاش ماوەيەك، ئەو وزەيە دەچێتە ناو لەشت بۆ گەيشتن بە ناوەندى دڵ و بەشەكانى تر. ناتوانين لە كاتە سەختەكانى ژيادا زۆر شت ئەنجام بدەين، بەڵام بەدڵنيايەوە دەتوانين كارێك بكەين لە كاتە سەختەكاندا خۆمان ئارام بكەينەوە، مێشكى مرۆڤ وەك ئاو وايە. ئەگەر مەرجێكى دەرەكى كاريگەرى لەسەر دروست بكات، جوڵەيەك دروست دەكات و ناتوانێت بە قووڵى بيبينيت. ئەو وتە جادووييە، "سوپاست دەكەم،" و ئەو هەستە سوپاس گووزاريەى لە دڵتە لە بارودۆخەكانى ژيانت يامەتيت دەدات بە ئاشتى و لەزەت و خۆشى مامەڵە بكەيت. هيوادارم هەموو كەسێك باش و دڵخۆش و ئازاد بێت و ڕووناك بيريش بێت. سوپاست دەكەم. سوپاست دەكەم. سوپاست دەكەم.