WEBVTT 00:00:01.254 --> 00:00:03.912 نەشتەرگەری فریاکەوتنیت، 00:00:03.936 --> 00:00:07.334 شەفتی شەوانی ژوورێکی فریاکەوتنی ناوەوەی شارێکت هەیە. 00:00:08.109 --> 00:00:10.204 پیاوێکی گەنج ئەهێنرێتە بەردەمت، 00:00:10.228 --> 00:00:12.418 بێهۆش پاڵکەوتووە. 00:00:12.442 --> 00:00:15.488 فیشەکێک نراوە بە قاچییەوە و خوێنێکی زۆری لێئەڕوات. 00:00:15.925 --> 00:00:17.822 بەپێی برینی چوون و دەرچوون بێت 00:00:17.846 --> 00:00:19.656 هەروەها بەپێی بڕی خوێنبەربوونەکە، 00:00:19.680 --> 00:00:22.053 ئەگەری زۆرە فیشەکەکە بەر خوێنبەری ڕان کەوتبێت، 00:00:22.077 --> 00:00:24.672 یەکێک لە گەورەترین بۆرییەکانی خوێنی لەش. 00:00:24.696 --> 00:00:27.998 وەک پزیشکی پیاوە گەنجەکە پێویستە چی بکەیت؟ 00:00:28.022 --> 00:00:31.114 یان وردتر بڵێین، ئەبێ یەکەم شت چی بکەیت؟ 00:00:32.169 --> 00:00:35.621 سەیری جلەکانی پیاوە گەنجەکە ئەکەیت، کە لە کۆن و دڕاو ئەچێت. 00:00:35.645 --> 00:00:37.423 لەوانەیە بێکار، بێ ماڵبێت، 00:00:37.447 --> 00:00:39.447 خوێندنێکی شایستەی نەبووبێت. 00:00:40.015 --> 00:00:42.658 دەست ئەکەیت بە چارەسەرکردنی بە دۆزینەوەی کار بۆی، 00:00:42.682 --> 00:00:43.944 گرتنی ئەپارتمانێک بۆی 00:00:43.968 --> 00:00:45.968 یان یارمەتی ئەیەیت لە تاقیکردنەوەی ئامادەیی دەرچێت؟ 00:00:46.856 --> 00:00:48.038 لەلایەکی تریش، 00:00:48.062 --> 00:00:50.777 ئەم پیاوە تێوەگلاوە لە جۆرێک لە پێکدادان و 00:00:50.801 --> 00:00:52.045 لەوانەیە کەسێکی مەترسیدار بێت. 00:00:52.069 --> 00:00:53.696 پێش ئەوەی هەستێت، 00:00:53.720 --> 00:00:55.379 دەست و قاچی ئەبەستیتەوە، 00:00:55.403 --> 00:00:58.299 ئاسایشی نەخۆشخانە ئاگادار ئەکەیتەوە یان فریاکەوتن بانگ ئەکەیت؟ 00:00:59.868 --> 00:01:02.661 هیچ کامێک لە ئێمە هیچ یەکێک لەمانە ناکەین. و 00:01:02.685 --> 00:01:05.407 لەجیاتی ئەوە، تەنیا ڕێگای ژیرانە و 00:01:05.431 --> 00:01:08.147 مرۆڤانە ئەگرینە بەر کە لەوکاتەیا بەردەستە بۆمان. 00:01:08.753 --> 00:01:11.253 یەکەم، خوێنبەربوونەکە ئەوەستێنین. 00:01:11.277 --> 00:01:13.380 چونکە ئەگەر خوێنبەربوونەکە نەوەستێنین، 00:01:13.404 --> 00:01:15.555 هیچ شتێکی تر گرنگ نابێت. 00:01:16.957 --> 00:01:20.576 ئەوەی ڕاستە بۆ ژووری فریاکەوتن ڕاستە بۆ هەموو شارەکانی وڵاتەکە. 00:01:20.949 --> 00:01:26.164 کاتێک یەتە سەر توندوتیژی ناوشار، گرنگترین شت ڕزگارکردنی ژیانە. 00:01:26.188 --> 00:01:28.546 چارەسەرکردنی توندوتیژییەکە بە هەمان دەستوبردی 00:01:28.570 --> 00:01:31.410 چارەسەرکردنمان بۆ برینی فیشەکەکە لە ژووری فریاکەوتن. 00:01:32.137 --> 00:01:35.700 ئێمە باسی چی ئەکەین کاتێک ئەڵێین "توندوتیژی ناوشار؟" 00:01:36.217 --> 00:01:39.259 توندوتیژی ناوشار توندوتیژییە کوشندەکە یان کە ئەکرێت کووشندە بێت 00:01:39.283 --> 00:01:41.283 کە لەسەر شەقامەکانی شارەکانمان ڕووئەیەن. 00:01:41.633 --> 00:01:43.093 چەندین ناوی هەیە: 00:01:43.117 --> 00:01:45.201 توندوتیژی سەر شەقام، توندوتیژی گەنجان، 00:01:45.225 --> 00:01:47.225 توندوتیژی چەتەکان، توندوتیژی چەک. 00:01:48.019 --> 00:01:49.796 توندوتیژی ناو شار 00:01:49.820 --> 00:01:53.744 لەنێو ئەوانەدا ڕووئەیات کە مافەکانیان زەوتکراوە و لە ئازاردان. 00:01:53.768 --> 00:01:55.364 بەزۆری پیاوە گەنجەکان، 00:01:55.388 --> 00:01:57.633 ئەوانەی هەڵبژاردنی زۆر یان هیوایەکی وایان نییە لە ژیاندا. 00:01:59.328 --> 00:02:02.368 سەدان کاتژمێرم بەسەر بردووە لەگەڵ ئەم پیاوە گەنجانە. 00:02:02.392 --> 00:02:04.976 وانەم پێوتوونەتەوە لە ئامادەیی لە واشینگتنی پایتەخت، 00:02:05.000 --> 00:02:07.077 کە لەوێ یەکێک لە خوێندکارەکانم کوژرا. 00:02:07.101 --> 00:02:09.896 بەرامبەریان دانیشتووم لە ژووری دادگایی لە شاری نیو یۆرک، 00:02:09.920 --> 00:02:11.626 کە وەک داواکارێک کارم ئەکرد لێی. و 00:02:12.087 --> 00:02:13.269 لە کۆتاییشدا، 00:02:13.293 --> 00:02:17.109 لە شارێکەوە چووم بۆ شارێک وەک پەیڕەو درووستکەرێک یان توێژەرێک، 00:02:17.133 --> 00:02:18.617 چاوم بەم پیاوە گەنجانە ئەکەوت و 00:02:18.641 --> 00:02:21.964 بیرۆکەم ئاڵوگۆڕ ئەکرد لەسەر ئەوەی چۆن کۆمەڵگاکان سەلامەتتر بکەن. 00:02:24.923 --> 00:02:26.925 بۆچی ئەبێ گرنگی بەم پیاوە گەنجانە بەین؟ 00:02:27.942 --> 00:02:29.942 بۆچی توندوتیژی ناو شارەکان گرنگە؟ 00:02:30.791 --> 00:02:32.165 توندوتیژی ناو شارەکان گرنگە، 00:02:32.189 --> 00:02:35.236 چونکە دەبێتە هۆی زۆرترین مردن لێرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان 00:02:35.260 --> 00:02:37.716 وەک لە هەر جۆرێکی تری توندوتیژی. 00:02:38.598 --> 00:02:39.899 توندوتیژی ناوشاریش بۆیە گرنگە 00:02:39.923 --> 00:02:42.526 چونکە ئەتوانین شتێک بکەین لەبارەیەوە. 00:02:42.868 --> 00:02:45.864 کۆنترۆڵکردنی ئەو ململانێ مەحاڵە قورسە نییە 00:02:45.888 --> 00:02:47.700 کە زۆر کەس لێی ئەڕوانن. 00:02:48.084 --> 00:02:51.592 ڕاستییەکەی، ئەمڕۆ ژمارەیەک چارەسەر بەردەستە 00:02:51.616 --> 00:02:53.410 کە سەلمێنراوە سوودی ئەبێت. و 00:02:53.879 --> 00:02:58.058 ئەوەی هاوبەشە لەنێوان ئەم چارەسەرانە پێکهاتەیەکی سەرەکییە. 00:02:58.514 --> 00:03:02.033 هەمووی ئەوە ئەزانن کە توندوتیژی ناوشار لکێنەرە 00:03:02.490 --> 00:03:04.451 واتە پێکەوە کۆئەبێتەوە 00:03:04.475 --> 00:03:08.299 لەنێو ژمارەیەکی بچووکی خەڵک و شوێنەکاندا. 00:03:08.967 --> 00:03:10.637 لە نیو ئۆرلیانس بۆ نموونە، 00:03:10.661 --> 00:03:13.199 تۆڕێکی کەمتر لە ٧٠٠ کەس 00:03:13.223 --> 00:03:16.620 هۆکاری زۆرینەی توندوتیژییە کووشندەکانی شارەکەن. 00:03:16.644 --> 00:03:19.233 هەندێک بەم کەسانە ئەڵێن "خەڵکە گەرمەکان." 00:03:19.807 --> 00:03:20.982 لێرە لە بۆستن، 00:03:21.006 --> 00:03:22.356 لەسەدا ٧٠ی تەقەکردنەکان 00:03:22.380 --> 00:03:26.942 چڕبوونەتەوە لەناو سووچەکان و تەلارەکانی تەنیا لەسەدا پێنجی شارەکە پێکدەهێنن. 00:03:27.688 --> 00:03:30.648 ئەم شوێنانە زۆر جار بە "شوێنە گەرمەکان." ناسراون 00:03:31.292 --> 00:03:32.834 شار لەدوای شار، 00:03:32.858 --> 00:03:35.831 ژمارەیەکی بچووکتری خەڵکی گەرم و شوێنی گەرم 00:03:35.855 --> 00:03:38.701 هۆکاری زۆرینەیەکی ڕوونی توندوتیژییە کووشندەکانن. 00:03:39.169 --> 00:03:42.479 ڕاستییەکەی، ئەم دۆزینەوەیە چەندین جار لەبەری گیراوەتەوە 00:03:42.503 --> 00:03:46.876 کە ئێستا توێژەرەوەکان بەم دیاردەیە ئەڵێن یاسای چڕبوونەوەی تاوان. 00:03:47.365 --> 00:03:52.000 کاتێک سەیری زانستەکە ئەکەین، ئەبینین چارەسەرە لکێنەکان باشترینن. 00:03:52.539 --> 00:03:54.444 قسەلەڕووانە بیڵێین، 00:03:54.468 --> 00:03:57.995 ناتوانیت تەقەکردن بووەستێنیت ئەگەر تەقەکەرەکان چارە نەکەیت. 00:03:58.577 --> 00:04:02.482 ناشتوانیت کووشنەکان بووەستێنیت ئەگەر نەچیت بۆ ئەو شوێنانەی خەڵکی لێئەکوژرێت. 00:04:03.522 --> 00:04:04.697 چوار ساڵ لەمەوبەر، 00:04:04.721 --> 00:04:07.355 خۆم و هاوپیشەکانم پیاچوونەوەیەکی سیستماتیکی بەراوردکاریمان کرد 00:04:07.379 --> 00:04:09.225 بۆ ستراتیجییەکانی دژەتوندوتیژی، 00:04:09.249 --> 00:04:15.177 کورتکراوەیەک کرا بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتر لە ١٤٠٠ پێکدادان. 00:04:15.717 --> 00:04:17.993 ئەوەی دووبارە و دووبارە دۆزیمانەوە، 00:04:18.017 --> 00:04:20.636 ئەوەبوو ستراتیجییەکانی زیاتر تیشک خرابووە سەریان، 00:04:20.660 --> 00:04:22.001 ئەوەی زیاتر کرابووە ئامانج، 00:04:22.025 --> 00:04:23.993 چەسپێنراوترین ستراتیجییەکان، 00:04:24.017 --> 00:04:25.533 سەرکەوتووترینەکان بوو. 00:04:25.927 --> 00:04:27.276 ئەمەمان لە تاوان ناسیدا بینیوە، 00:04:27.300 --> 00:04:30.831 لە توێژینەوەکانی سەر پۆلیس، ڕێگەگرتن لە باندەکان و چوونەوەناویان. 00:04:31.177 --> 00:04:33.749 بەڵام ئەمەمان لە تەندروستی گشتیشدا بینیوە، 00:04:33.773 --> 00:04:36.870 کە ڕێگەلێگرتنە دووەمینەکان و سێیەمینە کراو بە ئامانجەکان 00:04:36.894 --> 00:04:40.367 باشتربوون لە ڕێگەلێگرتنە سەرەتاییە گشتگیرەکانی تر. 00:04:41.150 --> 00:04:44.801 کاتێک یاسادرووستکەرەکان تیشکیان خستۆتە سەر مەترسیدارترین کەسەکان و شوێنەکان، 00:04:44.825 --> 00:04:46.705 ئەنجامی باشتریان دەستئەکەوێت. 00:04:48.046 --> 00:04:51.624 لەوانەشە بڵێیت ئەی چی دەربارەی شوێنگرتنەوە و جێگۆڕین. 00:04:52.466 --> 00:04:54.998 توێژینەوەکان نیشانیان یاوە کاتێک مامەڵەکارانی ماددە هۆشبەرەکان زیندان ئەکرێن، 00:04:55.022 --> 00:04:58.617 مامەڵەکاری تر یەنە پێشەوە، شوێن ئەوانەی پێش خۆیان ئەگرنەوە. 00:04:59.165 --> 00:05:02.536 هەندێک خەمی ئەوەیانە کاتێک پۆلیس تیشک ئەخەنە سەر شوێنی دیاریکراو، 00:05:02.560 --> 00:05:04.226 تاوانەکە شوێنی ئەگیرێتەوە، 00:05:04.250 --> 00:05:06.733 بە شەقامەکەیا ئەڕواتە خوارەوە یان ئەچێتە ئەودیوی سووچەکەوە. 00:05:07.496 --> 00:05:11.723 خۆشبەختانە، ئێستا ئەزانین بەهۆی دیاردەی چەسپاندنەکە، 00:05:11.747 --> 00:05:16.131 کاریگەری شوێنگرتنەوە و لەشوێندانانەکەی پەیوەست ئەبن بەم ستراتیجی چەسپاوییەوە 00:05:16.155 --> 00:05:17.467 زۆر کەم ئەبن. 00:05:17.870 --> 00:05:21.193 ژیانێک لە خورپەی دەروونی ئەوێت بۆ درووستکردنی تەقەکەرێک و 00:05:21.217 --> 00:05:24.407 دەیان ساڵ لە فەرامۆشکردن بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی گەرم. 00:05:24.780 --> 00:05:28.105 کەواتە ئەم خەڵک و شوێنانە وا بە ئاسانی بڵاونابنەوە. 00:05:31.582 --> 00:05:33.114 ئەی چی دەربارەی هۆکارە ڕیشەییەکان؟ 00:05:33.519 --> 00:05:37.228 ئایا بەدەمەوەچوونی هەژاری یان نایەکسانی یان نەبوونی دەرفەت 00:05:37.252 --> 00:05:39.252 باشترین ڕێگا نین بۆ ڕێگەگرتن لە توندوتیژی؟ 00:05:39.768 --> 00:05:41.323 بەپێی زانست بێت، 00:05:41.347 --> 00:05:42.649 بەڵێ و نەخێر. 00:05:42.673 --> 00:05:46.455 بەڵێ، لەوەیا کە ڕێژە زۆرەکەی توندوتیژی بەڕوونی پەیوەندیدار بن 00:05:46.479 --> 00:05:49.653 بە شێوە هەمەجۆرەکانی بەدبەختی کۆمەڵایەتی و ئابووری. 00:05:49.677 --> 00:05:51.883 بەڵام نەخێر، لەوەیا کە گۆڕانکارییەکان لەم هۆکارانەیا 00:05:51.907 --> 00:05:54.783 مەرج نییە ببنە هۆی گۆڕانکاری لە توندوتیژیدا، 00:05:54.807 --> 00:05:56.553 بەتایبەتی لە مەودای کورتخایەندا. 00:05:57.188 --> 00:05:59.114 هەژاری وەرگرە بەنموونە. 00:05:59.138 --> 00:06:02.796 بەرەوپێشچوونی دیار لەسەر هەژاری پێویستی بە چەندین دەیە هەیە، 00:06:02.820 --> 00:06:06.967 لەکاتێکدا خەڵکە هەژارەکە لە ئێستایا پێویستیانە و شایەنی ئەوەن ڕزگارکرێن لە توندوتیژی. 00:06:07.339 --> 00:06:10.664 هۆکارە ڕیشەییەکانیش ناتوانن دیاردەی چەسپاوی ڕوونکەنەوە. 00:06:10.974 --> 00:06:13.026 ئەگەر هەمووکات هەژاری پاڵنەربووبێت بۆ توندوتیژی، 00:06:13.050 --> 00:06:16.193 کەواتە چاوەڕێی ئەوە ئەکەین توندوتیژی لەناو هەموو خەڵکی هەژارا ببینین. 00:06:16.534 --> 00:06:18.000 بەڵام ئەوە نابینین. 00:06:18.471 --> 00:06:23.561 لەجیاتی ئەوە، ئەتوانین تێبینی بکەین کە هەژاری چڕی ئەکاتەوە، 00:06:23.585 --> 00:06:25.823 تاوانەکان زیاتر چڕ ئەکاتەوە، و 00:06:25.847 --> 00:06:28.251 لەهەمووشی زیاتر توندوتیژی چڕ ئەکاتەوە. 00:06:29.085 --> 00:06:31.367 لەبەر ئەوە چارەسەرە چەسپاندنەکان کارئەکەن. 00:06:31.947 --> 00:06:35.256 بۆیە کار ئەکەن چونکە یەکەم جار مامەڵە لەگەڵ شتە سەرەتاییەکان ئەکەن. و 00:06:35.812 --> 00:06:37.003 ئەمەش گرنگە، 00:06:37.027 --> 00:06:39.387 چونکە لەکاتێکدا کە لەوانەیە هەژاری ببێتە هۆی توندوتیژی، 00:06:39.411 --> 00:06:43.632 بەڵگەی بەهێز نیشانی ئەیات کە توندوتیژی هەژاری ئەهێڵێتەوە. 00:06:44.585 --> 00:06:46.233 ئەمەش نموونەیەکە لەسەر ئەوەی چۆن ئەیکات. 00:06:46.257 --> 00:06:48.582 وەک چۆن لەلایەن پاتریک شارکی، 00:06:48.606 --> 00:06:50.455 کۆمەڵناسەوە تۆمارکراوە -- 00:06:50.479 --> 00:06:54.612 نیشانی یاوە کاتێک منداڵانی هەژار ئەکەونە بەر توندوتیژی، 00:06:54.636 --> 00:06:55.898 ئەبێت بە خوورپەیەک بۆیان. 00:06:55.922 --> 00:06:58.644 کار ئەکاتە سەر توانای نوستنیان، 00:06:58.668 --> 00:07:01.842 توانای سەرنجدانیان، توانای هەڵسوکەوت و فێربوونیان. 00:07:02.387 --> 00:07:04.323 ئەگەر منداڵی هەژاری نەتوانن فێر ببن، 00:07:04.347 --> 00:07:06.220 ئەوکاتە لە قوتابخانە باش نابن. و 00:07:06.244 --> 00:07:11.006 ئەوەش دەرئەنجام کارئەکاتە سەر توانای ژیانیان لە داهاتووی ژیانیاندا و 00:07:11.030 --> 00:07:12.900 ئەوەش وایان لێئەکات نەتوانن لە هەژاری دەرباز بن. 00:07:13.371 --> 00:07:16.054 بەداخیشەوە، لە زنجیرەیەک توێژینەوەی شوێنەواری 00:07:16.078 --> 00:07:18.220 لەلایەن ئابووریناس راج چێتی، 00:07:18.244 --> 00:07:20.244 ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە دیومانە. 00:07:20.839 --> 00:07:24.871 منداڵە هەژارەکانی کەوتوونەتە بەر توندوتیژی توانای بەرهەمهێنانیان کەمترە 00:07:24.895 --> 00:07:26.895 وەک لە منداڵە هەژارەکانی بەشێوەیەکی ئاشتیانە گەورەبوون. 00:07:27.553 --> 00:07:30.947 توندوتیژی بە تەواوەتی منداڵانی هەژار لە هەژاریدا ئەهێڵێتەوە. 00:07:31.273 --> 00:07:36.550 لەبەر ئەوەیە زۆر گرنگە بە تەواوەتی تیشک بخرێتە سەر توندوتیژی شارەکان. 00:07:36.574 --> 00:07:38.574 ئەمەش دوو نموونە لەسەر ئەوە. 00:07:39.087 --> 00:07:41.849 لێرە لە بۆستن، لە ١٩٩٠کان، 00:07:41.873 --> 00:07:44.325 پێکەوەکارکردنێک لەنێوان پۆلیسەکان و ئەندامانی کۆمەڵگایەک 00:07:44.349 --> 00:07:48.410 بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بووە هۆی لە سەدا ٦٣ کەمکردنەوەی کوشتنی گەنجەکان. 00:07:48.434 --> 00:07:50.815 لە ئۆکلاند، هەمان ستراتیجی 00:07:50.839 --> 00:07:54.529 بەم دواییە بووە هۆی کەمکردنەوەی هێرشی ناکوشندەی چەک بەڕێژەی لەسەدا ٥٥. 00:07:54.919 --> 00:07:58.576 لە سینسیناتی، ئیندیاناپۆلیس و نیو هەیڤن، 00:07:58.600 --> 00:08:01.028 توندوتیژی چەک بەڕیژەی زیاتر لە یەک لەسەر سێ کەمکردەوە. 00:08:01.496 --> 00:08:03.394 بە سادەترین شێوە، 00:08:03.418 --> 00:08:07.926 ئەم ستراتیجییە بە سادەیی ئەوانە دیاری ئەکات کە زۆرترین ئەگەریان هەیە تەقە بکەن 00:08:07.950 --> 00:08:09.410 یان تەقەیان لێبکرێت، و 00:08:09.434 --> 00:08:11.693 ئینجا ڕووبەڕوویان ببیتەوە بە نامەیەکی دوو لایەنەی 00:08:11.717 --> 00:08:13.717 هاوسۆزی و لێپرسینەوە. 00:08:14.431 --> 00:08:16.875 "ئەزانین تۆیت تەقەکەت کردووە. 00:08:17.217 --> 00:08:18.633 پێویستە بوەستێنرێت. 00:08:19.034 --> 00:08:21.034 ئەگەر ڕێگەمان پێبەیت، یارمەتیت ئەیەین. 00:08:21.574 --> 00:08:23.748 ئەگەر ناچارمان بکەیت، ئەتوەستێنین." 00:08:24.550 --> 00:08:27.788 ئەوانەی ئامادەییان هەیە بگۆڕێن خزمەت و پشتیوانیان پێشکەش ئەکرێت. 00:08:28.746 --> 00:08:30.747 ئەوانەی سوورن لەسەر هەڵسوکەوتە توندوتیژانەکەیان 00:08:30.771 --> 00:08:34.023 ئەخرێنە بەر لێپرسینەوە لەڕێگەی کاری بە ئامانجکراوی پتەوکردنی یاسا. 00:08:34.864 --> 00:08:39.585 لە چیکاگۆ، پرۆگرامێکی تر چارەسەری درککردن بە هەڵسوکەوت بەکاردێنێت 00:08:39.609 --> 00:08:41.323 بۆ یارمەتیدانی کوڕە هەرزەکارەکان 00:08:41.347 --> 00:08:43.617 هەتا بەسەر بیرکردنەوە و هەستە قورسەکانیاندا زاڵبن، 00:08:43.641 --> 00:08:47.220 بەوەی فێربکرێن چۆن خۆیان لە پێکدادان لابەن و یان چۆن ساردیکەنەوە. 00:08:47.244 --> 00:08:50.443 ئەم پرۆگرامە گرتن بەهۆی توندوتیژی لەناو بەشداربووەکان کەمکردەوە 00:08:50.467 --> 00:08:51.895 بۆ نیوە. 00:08:51.919 --> 00:08:54.506 ستراتیجی هاوشێوە دووبارەکردنەوەی تاوانی کەمکردەوە بەڕێژەی 00:08:54.530 --> 00:08:56.530 لەسەدا ٢٥ بۆ ٥٠. 00:08:57.236 --> 00:08:59.283 ئێستا چیکاگۆ هەوڵێکی نوێی دەستپێکردووە، 00:08:59.307 --> 00:09:00.743 بە بەکارهێنانی هەمان ئەم تەکنیکانە، 00:09:00.767 --> 00:09:03.434 بەڵام لەگەڵ ئەوانەیا کە لەبەر بەرزترین مەترسی توندوتیژی چەکدا بوون. 00:09:03.458 --> 00:09:06.100 پرۆگرامەکەش ئەنجامی دڵخۆشکەری نیشانداوە، 00:09:07.169 --> 00:09:08.876 لەوەش زیاتر، 00:09:08.900 --> 00:09:11.847 لەبەر ئەوەی ئەم ستراتیجییانە هێندە چڕکراوەتەوە، هێندە ئاڕاستەکراوە، 00:09:11.871 --> 00:09:14.259 بەشێوەیەکی درێژخایەن ئەوەندە زۆریان تێناچێت. 00:09:14.561 --> 00:09:17.474 لەگەڵ یاساکانیشدا کار ئەکەن کە ئێستا لەسەر کتێبەکانن. 00:09:18.550 --> 00:09:20.333 کەواتە ئەوە هەواڵێکی باشە. 00:09:20.947 --> 00:09:23.161 ئەکرێت ئاشتیمان هەبێت لە شارەکانمان، 00:09:23.185 --> 00:09:24.526 لەم کاتەیا، 00:09:24.550 --> 00:09:26.355 بەبێ بوودجەی گەورە گەورە و 00:09:26.379 --> 00:09:28.148 بەبێ یاسای نوێ. 00:09:30.411 --> 00:09:32.411 کەواتە ئەمە بۆچی هێشتا ڕووینەیاوە؟ 00:09:32.934 --> 00:09:36.459 بۆچی هێشتا ئەم چارەسەرانە سنووردارن بۆ ژمارەیەکی بچووک لە شارەکان، و 00:09:36.483 --> 00:09:39.656 بۆچی پەلەقاژێ ئەکەن تەنانەت کاتێکیش کە سەرکەوتوون، 00:09:39.680 --> 00:09:41.378 بۆ هێشتنەوەی پشتیوانی؟ 00:09:42.133 --> 00:09:43.831 ئەوە هەواڵە خراپەکەیە. 00:09:43.855 --> 00:09:47.395 ڕاستییەکە ئەوەیە، زۆر باش نەبووین لە ڕێکخستنی هەوڵەکانمان 00:09:47.419 --> 00:09:49.558 بە چواردەوری ئەم دیاردەی چەسپاوییە. 00:09:50.249 --> 00:09:53.344 بەلایەنی کەمەوە سێ هۆکار هەیە کە بۆچی شوێن بەڵگە ناکەوین 00:09:53.368 --> 00:09:55.400 کاتێک یەتە سەر کەمکردنەوەی توندوتیژی شارەکان. 00:09:55.424 --> 00:09:57.553 یەکەمیش، وەک چۆن لەوانەیە چاوەڕێی بکەن، 00:09:57.577 --> 00:09:58.933 سیاسەتە. 00:09:59.799 --> 00:10:04.045 زۆربەی چارەسەری چەسپان ناگونجێت لەگەڵ سەکۆیەکی سیاسی دیاریکراو. 00:10:04.395 --> 00:10:08.041 لەجیاتی ئەوە، پاداشت و سزاش پێشکەش ئەکەن، 00:10:08.065 --> 00:10:10.955 هاوسەنگی لەنێوان بەڵێنی چارەسەرکردن لەگەڵ هەڕەشەی دەستگیرکردن، 00:10:10.979 --> 00:10:13.933 تێکەڵکردنی وەبەرهێنان لەو شوێنانە و زیادکردنی پۆلیس لێی. 00:10:14.487 --> 00:10:16.087 بە واتایەکی تر، 00:10:16.111 --> 00:10:19.261 ئەم چارەسەرانە نەرم و ڕەقیشن 00:10:19.285 --> 00:10:20.825 لە هەمان کاتدا. 00:10:21.509 --> 00:10:23.117 چونکە بە ڕێک و پێکی یەکناگرێتەوە 00:10:23.141 --> 00:10:27.188 لەگەڵ خاڵە نموونەییەکانی قسەکردنی چەپ یان ڕاستەکانیش، 00:10:27.212 --> 00:10:31.491 سیاسەتمەدارەکان ناچنە ژێر باری ئەم بیرۆکانە بەبێ ڕۆشنبیرکردن و 00:10:31.515 --> 00:10:33.339 تەنانەت هەندێک فشاریش. 00:10:33.950 --> 00:10:35.125 ئاسان نابێت، 00:10:35.149 --> 00:10:37.672 بەڵام ئەتوانین سیاسەتەکانی چواردەوری ئەم پرسە بگۆڕین 00:10:37.696 --> 00:10:42.114 بە لەچوارچێوەگرتنەوەی توندوتیژی وەک کێشەیەک کە دەبێ چارەسەر بکرێت، 00:10:42.138 --> 00:10:44.502 نەک مشتومڕێک کە دەبێ ببرێتەوە. 00:10:44.900 --> 00:10:47.455 پێویستە تیشک بخەینە سەر بەڵگە بەسەر ئایدۆلۆژیادا و 00:10:47.479 --> 00:10:49.843 ئەوەی سوودی ئەبێت بەسەر ئەوەیا کە لە باش ئەچێت. 00:10:50.987 --> 00:10:53.693 هۆکاری دووەم کە بۆچی هەمووکات شوێن بەڵگە ناکەوین 00:10:53.717 --> 00:10:57.098 ئەو سرووشتە ئالۆزەی ئەم چارەسەرانەیە. 00:10:57.122 --> 00:10:58.614 لێرەیا توانجێک هەیە. 00:10:59.030 --> 00:11:01.815 سادەترین ڕێگاکان چین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی؟ 00:11:02.712 --> 00:11:03.950 پۆلیسی زیاتر. 00:11:04.268 --> 00:11:05.586 کاری زیاتر. 00:11:05.610 --> 00:11:07.014 چەکی کەمتر. 00:11:08.498 --> 00:11:09.855 وتنی ئەمانە ئاسانە، 00:11:09.879 --> 00:11:12.506 بەڵام بە کرداری سوودی نابێت. 00:11:12.530 --> 00:11:13.744 لەکاتێکدا لەلایەکی ترەوە، 00:11:13.768 --> 00:11:17.022 چارەسەرەکانی پشتبەستوو بە توێژینەوە ڕوونکردنەوەیان قورسە، 00:11:17.046 --> 00:11:18.800 بەڵام ئەنجامیان باشترە. 00:11:19.504 --> 00:11:21.766 لە ئێستایا، پرۆفیسۆرمان زۆرە 00:11:21.790 --> 00:11:24.155 کە لەسەر توندوتیژی ئەنووسن لە جۆرناڵە ئەکادیمییەکان. و 00:11:24.179 --> 00:11:27.313 خەڵکیشمان زۆرە کە بە سەلامەتی ئەمانهێڵنەوە لەسەر شەقامەکان. 00:11:27.680 --> 00:11:28.839 بەڵام ئەوەی کە نیمانە 00:11:28.863 --> 00:11:31.291 پەیوەندییەکی زۆرە لەنێوان ئەم دوو کۆمەڵەیا. 00:11:31.315 --> 00:11:34.553 پردێکی بەهێزمان نییە لە نێوان توێژینەوە و پەیڕەوکردن. 00:11:35.688 --> 00:11:38.122 کاتێکیش توێژینەوە پەیڕەوکردن ئاگادار ئەکاتەوە، 00:11:38.146 --> 00:11:40.050 ئەو پردە بەڕێکەوت بنیات نانرێت. 00:11:40.074 --> 00:11:42.828 کاتێک ڕووئەیات کە کەسێک کات وەرئەگرێت 00:11:42.852 --> 00:11:45.177 هەتا بە وردی ڕوونیکاتەوە کە توێژینەوە واتای چییە، 00:11:45.201 --> 00:11:46.379 بۆچی گرنگە و 00:11:46.403 --> 00:11:49.132 چۆن ئەتوانێت جیاوازی درووست بکات لەو بوارە دیاریکراوەیا. 00:11:49.974 --> 00:11:52.220 کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لە ڕێکخستنی توێژینەوەیەک، 00:11:52.244 --> 00:11:55.752 بەڵام کاتی پێویست بەسەر نابەین لە شیکردنەوەی بۆ پارچەی بچووک 00:11:55.776 --> 00:11:59.712 کە پۆلیسێکی سەرقاڵ یان توێژەری کۆمەڵایەتی بتوانێت بە ئاسانی هەرسیکات. 00:12:02.749 --> 00:12:05.090 لەوانەیە قورسبێت دانیپیانێیت یان قبووڵی بکەیت، 00:12:05.114 --> 00:12:07.876 بەڵام ڕەچەڵەکیش هۆکاری سێیەم و دوایین هۆکاریشە 00:12:07.900 --> 00:12:11.429 بۆچی کاری زیاتر نەکراوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی. 00:12:12.795 --> 00:12:16.414 توندوتیژی ناوشار زیاتر لەناو کۆمەڵگا هەژارەکانی پێست ڕەنگەکانی تر چڕبۆتەوە. 00:12:17.152 --> 00:12:20.807 ئەوەش ئاسانتری کردووە بۆ ئێمە کە لەو کۆمەڵگایانەیا ناژین 00:12:20.831 --> 00:12:24.015 کێشەکە فەرامۆش بکەین یان وا نیشانی بەین کێشەی ئێمە نییە. 00:12:24.744 --> 00:12:26.728 بێگومان ئەوە هەڵەیە. 00:12:26.752 --> 00:12:29.553 توندوتیژی شارەکان کێشەی هەمووانە. 00:12:29.577 --> 00:12:31.291 ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، 00:12:31.315 --> 00:12:33.814 هەموو باجێک ئەیەین بەرامبەر تەقەکردن و کووشتنەکەی 00:12:33.838 --> 00:12:35.838 کە لەسەر شەقامەکانی شارەکانمان ڕووئەیات. 00:12:36.417 --> 00:12:39.671 لەبەر ئەوە پێویستە ڕێگای نوێ بدۆزینەوە بۆ ئەوەی هانی خەڵکی زیاتر بەین 00:12:39.695 --> 00:12:42.667 بۆ ئەوەی ڕەنگ و ڕەچەڵەک بپەڕێنن و بەشداربن لەم ململانێیە. 00:12:43.822 --> 00:12:46.861 چونکە ئەم ستراتیجییانە پێویستیان بە داهاتێکی ئێجگار زۆر نییە، 00:12:46.885 --> 00:12:49.496 پێویست ناکات هاوپەیمانی نوێی زۆر هان بەین -- 00:12:49.520 --> 00:12:51.145 تەنیا کەمێکمان ئەوێت. 00:12:51.169 --> 00:12:53.169 هەر ئەوەنەشمان ئەوێت کە دەنگیان بڵند بێت. 00:12:54.747 --> 00:12:56.899 ئەگەر بتوانین بەسەر ئەم ململانێیانەیا زاڵبین و 00:12:56.923 --> 00:13:00.363 ئەم چارەسەری چەسپاندنانە بڵاو بکەینەوە بۆ گەڕەکەکانی پێویستیان پێیەتی، 00:13:00.387 --> 00:13:02.387 ئەتوانین ژیانی هەزاران ڕزگارکەین. 00:13:03.752 --> 00:13:05.776 ئەگەر ستراتیجییەکانی ئەمڕۆ باسمکرد لێرە 00:13:05.800 --> 00:13:10.720 ئێستا بخرێتە کار لە ٤٠ پڕ توندوتیژیترین شارەکانی وڵات، 00:13:10.744 --> 00:13:13.466 ئەتوانین ژیانی زیاتر لە ١٢ هەزار کەس ڕزگارکەین 00:13:13.490 --> 00:13:15.259 بەدرێژایی هەشت ساڵی داهاتوو. 00:13:16.514 --> 00:13:18.114 ئەوە تێچوونەکەی چەندێکە لەسەرمان؟ 00:13:18.138 --> 00:13:20.138 ساڵی ١٠٠ ملیۆن دۆلار. 00:13:20.582 --> 00:13:23.542 ئەوە لەوانەیە لە زۆر بچێت، 00:13:23.566 --> 00:13:26.410 بەڵام ڕاستییەکەی، ئەو وێنەیە کەمترە لە لەسەدا یەکی 00:13:26.434 --> 00:13:29.434 لەسەدا یەکی بودجەی فیدراڵی ساڵانە. 00:13:29.458 --> 00:13:31.768 بەشی بەرگری هێندە پارە سەرف دەکات 00:13:31.792 --> 00:13:34.291 بۆ یەک فڕۆکەی ئێف-٣٥. 00:13:35.363 --> 00:13:38.340 هەمووی هەمان شتە، 00:13:38.364 --> 00:13:41.220 ئەگەر پیاوێکی گەنج بێت بەهۆی برینی فیشەکەوە بناڵێنێت 00:13:41.244 --> 00:13:43.688 کۆمەڵگایەک هەموو تاکەکانی ئەو برینانەیان هەبێت، 00:13:43.712 --> 00:13:46.045 یان نەتەوەیەک پڕبێت لەو کۆمەڵگایانە. 00:13:46.355 --> 00:13:49.688 بۆ هەر یەکێکیان، چارەسەرەکەی، پێش هەموو شتێک، 00:13:49.712 --> 00:13:51.616 وەستاندنی خوێنبەربوونەکەیە. 00:13:55.582 --> 00:13:57.433 ئەزانم ئەمە سوودی ئەبێت. 00:13:58.217 --> 00:14:00.217 ئەزانم، چونکە دیومە. 00:14:01.158 --> 00:14:03.539 تەقەکەرەکان ئەناسم کە چەکیان داناوە و 00:14:03.563 --> 00:14:07.229 ژیانیان تەرخانکردووە هەتا ئەوانی تریش بچن هەمان شت بکەن. 00:14:07.253 --> 00:14:10.721 ڕۆشتووم بەناو پڕۆژەی خانووە حکومییەکانی بەناوبانگبوون بە توندوتیژی و 00:14:10.745 --> 00:14:12.942 منداڵەکانم بینیوە کە لە دەرەوە یاریان کردووە. 00:14:12.966 --> 00:14:15.149 دانیشتووم لەگەڵ پۆلیسەکان و ئەندامانی کۆمەڵگاکان 00:14:15.173 --> 00:14:18.514 کە ڕقیان لەیەکتر بووە پێشتر، بەڵام ئێستا پێکەوە کار ئەکەن. 00:14:18.538 --> 00:14:21.410 خەڵکیشم لە هەموو بوارەکانی ژیان دیوە، 00:14:21.434 --> 00:14:23.123 خەڵکی وەک ئێوە، 00:14:23.147 --> 00:14:25.686 دواجار بڕیاریان یاوە بەشداربن لەم کارانە. 00:14:26.004 --> 00:14:27.997 لەبەر ئەوەشە کە ئەزانم پێکەوە، 00:14:28.021 --> 00:14:32.129 ئەتوانین و کۆتاییش بەم کوشتارگە بێمانایانە ئەهێنین. 00:14:33.063 --> 00:14:34.262 زۆر سوپاس. 00:14:34.286 --> 00:14:38.603 (چەپڵەلێدان)