1 00:00:01,254 --> 00:00:03,912 نەشتەرگەری فریاکەوتنیت، 2 00:00:03,936 --> 00:00:07,334 شەفتی شەوانی ژوورێکی فریاکەوتنی ناوەوەی شارێکت هەیە. 3 00:00:08,109 --> 00:00:10,204 پیاوێکی گەنج ئەهێنرێتە بەردەمت، 4 00:00:10,228 --> 00:00:12,418 بێهۆش پاڵکەوتووە. 5 00:00:12,442 --> 00:00:15,488 فیشەکێک نراوە بە قاچییەوە و خوێنێکی زۆری لێئەڕوات. 6 00:00:15,925 --> 00:00:17,822 بەپێی برینی چوون و دەرچوون بێت 7 00:00:17,846 --> 00:00:19,656 هەروەها بەپێی بڕی خوێنبەربوونەکە، 8 00:00:19,680 --> 00:00:22,053 ئەگەری زۆرە فیشەکەکە بەر خوێنبەری ڕان کەوتبێت، 9 00:00:22,077 --> 00:00:24,672 یەکێک لە گەورەترین بۆرییەکانی خوێنی لەش. 10 00:00:24,696 --> 00:00:27,998 وەک پزیشکی پیاوە گەنجەکە پێویستە چی بکەیت؟ 11 00:00:28,022 --> 00:00:31,114 یان وردتر بڵێین، ئەبێ یەکەم شت چی بکەیت؟ 12 00:00:32,169 --> 00:00:35,621 سەیری جلەکانی پیاوە گەنجەکە ئەکەیت، کە لە کۆن و دڕاو ئەچێت. 13 00:00:35,645 --> 00:00:37,423 لەوانەیە بێکار، بێ ماڵبێت، 14 00:00:37,447 --> 00:00:39,447 خوێندنێکی شایستەی نەبووبێت. 15 00:00:40,015 --> 00:00:42,658 دەست ئەکەیت بە چارەسەرکردنی بە دۆزینەوەی کار بۆی، 16 00:00:42,682 --> 00:00:43,944 گرتنی ئەپارتمانێک بۆی 17 00:00:43,968 --> 00:00:45,968 یان یارمەتی ئەیەیت لە تاقیکردنەوەی ئامادەیی دەرچێت؟ 18 00:00:46,856 --> 00:00:48,038 لەلایەکی تریش، 19 00:00:48,062 --> 00:00:50,777 ئەم پیاوە تێوەگلاوە لە جۆرێک لە پێکدادان و 20 00:00:50,801 --> 00:00:52,045 لەوانەیە کەسێکی مەترسیدار بێت. 21 00:00:52,069 --> 00:00:53,696 پێش ئەوەی هەستێت، 22 00:00:53,720 --> 00:00:55,379 دەست و قاچی ئەبەستیتەوە، 23 00:00:55,403 --> 00:00:58,299 ئاسایشی نەخۆشخانە ئاگادار ئەکەیتەوە یان فریاکەوتن بانگ ئەکەیت؟ 24 00:00:59,868 --> 00:01:02,661 هیچ کامێک لە ئێمە هیچ یەکێک لەمانە ناکەین. و 25 00:01:02,685 --> 00:01:05,407 لەجیاتی ئەوە، تەنیا ڕێگای ژیرانە و 26 00:01:05,431 --> 00:01:08,147 مرۆڤانە ئەگرینە بەر کە لەوکاتەیا بەردەستە بۆمان. 27 00:01:08,753 --> 00:01:11,253 یەکەم، خوێنبەربوونەکە ئەوەستێنین. 28 00:01:11,277 --> 00:01:13,380 چونکە ئەگەر خوێنبەربوونەکە نەوەستێنین، 29 00:01:13,404 --> 00:01:15,555 هیچ شتێکی تر گرنگ نابێت. 30 00:01:16,957 --> 00:01:20,576 ئەوەی ڕاستە بۆ ژووری فریاکەوتن ڕاستە بۆ هەموو شارەکانی وڵاتەکە. 31 00:01:20,949 --> 00:01:26,164 کاتێک یەتە سەر توندوتیژی ناوشار، گرنگترین شت ڕزگارکردنی ژیانە. 32 00:01:26,188 --> 00:01:28,546 چارەسەرکردنی توندوتیژییەکە بە هەمان دەستوبردی 33 00:01:28,570 --> 00:01:31,410 چارەسەرکردنمان بۆ برینی فیشەکەکە لە ژووری فریاکەوتن. 34 00:01:32,137 --> 00:01:35,700 ئێمە باسی چی ئەکەین کاتێک ئەڵێین "توندوتیژی ناوشار؟" 35 00:01:36,217 --> 00:01:39,259 توندوتیژی ناوشار توندوتیژییە کوشندەکە یان کە ئەکرێت کووشندە بێت 36 00:01:39,283 --> 00:01:41,283 کە لەسەر شەقامەکانی شارەکانمان ڕووئەیەن. 37 00:01:41,633 --> 00:01:43,093 چەندین ناوی هەیە: 38 00:01:43,117 --> 00:01:45,201 توندوتیژی سەر شەقام، توندوتیژی گەنجان، 39 00:01:45,225 --> 00:01:47,225 توندوتیژی چەتەکان، توندوتیژی چەک. 40 00:01:48,019 --> 00:01:49,796 توندوتیژی ناو شار 41 00:01:49,820 --> 00:01:53,744 لەنێو ئەوانەدا ڕووئەیات کە مافەکانیان زەوتکراوە و لە ئازاردان. 42 00:01:53,768 --> 00:01:55,364 بەزۆری پیاوە گەنجەکان، 43 00:01:55,388 --> 00:01:57,633 ئەوانەی هەڵبژاردنی زۆر یان هیوایەکی وایان نییە لە ژیاندا. 44 00:01:59,328 --> 00:02:02,368 سەدان کاتژمێرم بەسەر بردووە لەگەڵ ئەم پیاوە گەنجانە. 45 00:02:02,392 --> 00:02:04,976 وانەم پێوتوونەتەوە لە ئامادەیی لە واشینگتنی پایتەخت، 46 00:02:05,000 --> 00:02:07,077 کە لەوێ یەکێک لە خوێندکارەکانم کوژرا. 47 00:02:07,101 --> 00:02:09,896 بەرامبەریان دانیشتووم لە ژووری دادگایی لە شاری نیو یۆرک، 48 00:02:09,920 --> 00:02:11,626 کە وەک داواکارێک کارم ئەکرد لێی. و 49 00:02:12,087 --> 00:02:13,269 لە کۆتاییشدا، 50 00:02:13,293 --> 00:02:17,109 لە شارێکەوە چووم بۆ شارێک وەک پەیڕەو درووستکەرێک یان توێژەرێک، 51 00:02:17,133 --> 00:02:18,617 چاوم بەم پیاوە گەنجانە ئەکەوت و 52 00:02:18,641 --> 00:02:21,964 بیرۆکەم ئاڵوگۆڕ ئەکرد لەسەر ئەوەی چۆن کۆمەڵگاکان سەلامەتتر بکەن. 53 00:02:24,923 --> 00:02:26,925 بۆچی ئەبێ گرنگی بەم پیاوە گەنجانە بەین؟ 54 00:02:27,942 --> 00:02:29,942 بۆچی توندوتیژی ناو شارەکان گرنگە؟ 55 00:02:30,791 --> 00:02:32,165 توندوتیژی ناو شارەکان گرنگە، 56 00:02:32,189 --> 00:02:35,236 چونکە دەبێتە هۆی زۆرترین مردن لێرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان 57 00:02:35,260 --> 00:02:37,716 وەک لە هەر جۆرێکی تری توندوتیژی. 58 00:02:38,598 --> 00:02:39,899 توندوتیژی ناوشاریش بۆیە گرنگە 59 00:02:39,923 --> 00:02:42,526 چونکە ئەتوانین شتێک بکەین لەبارەیەوە. 60 00:02:42,868 --> 00:02:45,864 کۆنترۆڵکردنی ئەو ململانێ مەحاڵە قورسە نییە 61 00:02:45,888 --> 00:02:47,700 کە زۆر کەس لێی ئەڕوانن. 62 00:02:48,084 --> 00:02:51,592 ڕاستییەکەی، ئەمڕۆ ژمارەیەک چارەسەر بەردەستە 63 00:02:51,616 --> 00:02:53,410 کە سەلمێنراوە سوودی ئەبێت. و 64 00:02:53,879 --> 00:02:58,058 ئەوەی هاوبەشە لەنێوان ئەم چارەسەرانە پێکهاتەیەکی سەرەکییە. 65 00:02:58,514 --> 00:03:02,033 هەمووی ئەوە ئەزانن کە توندوتیژی ناوشار لکێنەرە 66 00:03:02,490 --> 00:03:04,451 واتە پێکەوە کۆئەبێتەوە 67 00:03:04,475 --> 00:03:08,299 لەنێو ژمارەیەکی بچووکی خەڵک و شوێنەکاندا. 68 00:03:08,967 --> 00:03:10,637 لە نیو ئۆرلیانس بۆ نموونە، 69 00:03:10,661 --> 00:03:13,199 تۆڕێکی کەمتر لە ٧٠٠ کەس 70 00:03:13,223 --> 00:03:16,620 هۆکاری زۆرینەی توندوتیژییە کووشندەکانی شارەکەن. 71 00:03:16,644 --> 00:03:19,233 هەندێک بەم کەسانە ئەڵێن "خەڵکە گەرمەکان." 72 00:03:19,807 --> 00:03:20,982 لێرە لە بۆستن، 73 00:03:21,006 --> 00:03:22,356 لەسەدا ٧٠ی تەقەکردنەکان 74 00:03:22,380 --> 00:03:26,942 چڕبوونەتەوە لەناو سووچەکان و تەلارەکانی تەنیا لەسەدا پێنجی شارەکە پێکدەهێنن. 75 00:03:27,688 --> 00:03:30,648 ئەم شوێنانە زۆر جار بە "شوێنە گەرمەکان." ناسراون 76 00:03:31,292 --> 00:03:32,834 شار لەدوای شار، 77 00:03:32,858 --> 00:03:35,831 ژمارەیەکی بچووکتری خەڵکی گەرم و شوێنی گەرم 78 00:03:35,855 --> 00:03:38,701 هۆکاری زۆرینەیەکی ڕوونی توندوتیژییە کووشندەکانن. 79 00:03:39,169 --> 00:03:42,479 ڕاستییەکەی، ئەم دۆزینەوەیە چەندین جار لەبەری گیراوەتەوە 80 00:03:42,503 --> 00:03:46,876 کە ئێستا توێژەرەوەکان بەم دیاردەیە ئەڵێن یاسای چڕبوونەوەی تاوان. 81 00:03:47,365 --> 00:03:52,000 کاتێک سەیری زانستەکە ئەکەین، ئەبینین چارەسەرە لکێنەکان باشترینن. 82 00:03:52,539 --> 00:03:54,444 قسەلەڕووانە بیڵێین، 83 00:03:54,468 --> 00:03:57,995 ناتوانیت تەقەکردن بووەستێنیت ئەگەر تەقەکەرەکان چارە نەکەیت. 84 00:03:58,577 --> 00:04:02,482 ناشتوانیت کووشنەکان بووەستێنیت ئەگەر نەچیت بۆ ئەو شوێنانەی خەڵکی لێئەکوژرێت. 85 00:04:03,522 --> 00:04:04,697 چوار ساڵ لەمەوبەر، 86 00:04:04,721 --> 00:04:07,355 خۆم و هاوپیشەکانم پیاچوونەوەیەکی سیستماتیکی بەراوردکاریمان کرد 87 00:04:07,379 --> 00:04:09,225 بۆ ستراتیجییەکانی دژەتوندوتیژی، 88 00:04:09,249 --> 00:04:15,177 کورتکراوەیەک کرا بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتر لە ١٤٠٠ پێکدادان. 89 00:04:15,717 --> 00:04:17,993 ئەوەی دووبارە و دووبارە دۆزیمانەوە، 90 00:04:18,017 --> 00:04:20,636 ئەوەبوو ستراتیجییەکانی زیاتر تیشک خرابووە سەریان، 91 00:04:20,660 --> 00:04:22,001 ئەوەی زیاتر کرابووە ئامانج، 92 00:04:22,025 --> 00:04:23,993 چەسپێنراوترین ستراتیجییەکان، 93 00:04:24,017 --> 00:04:25,533 سەرکەوتووترینەکان بوو. 94 00:04:25,927 --> 00:04:27,276 ئەمەمان لە تاوان ناسیدا بینیوە، 95 00:04:27,300 --> 00:04:30,831 لە توێژینەوەکانی سەر پۆلیس، ڕێگەگرتن لە باندەکان و چوونەوەناویان. 96 00:04:31,177 --> 00:04:33,749 بەڵام ئەمەمان لە تەندروستی گشتیشدا بینیوە، 97 00:04:33,773 --> 00:04:36,870 کە ڕێگەلێگرتنە دووەمینەکان و سێیەمینە کراو بە ئامانجەکان 98 00:04:36,894 --> 00:04:40,367 باشتربوون لە ڕێگەلێگرتنە سەرەتاییە گشتگیرەکانی تر. 99 00:04:41,150 --> 00:04:44,801 کاتێک یاسادرووستکەرەکان تیشکیان خستۆتە سەر مەترسیدارترین کەسەکان و شوێنەکان، 100 00:04:44,825 --> 00:04:46,705 ئەنجامی باشتریان دەستئەکەوێت. 101 00:04:48,046 --> 00:04:51,624 لەوانەشە بڵێیت ئەی چی دەربارەی شوێنگرتنەوە و جێگۆڕین. 102 00:04:52,466 --> 00:04:54,998 توێژینەوەکان نیشانیان یاوە کاتێک مامەڵەکارانی ماددە هۆشبەرەکان زیندان ئەکرێن، 103 00:04:55,022 --> 00:04:58,617 مامەڵەکاری تر یەنە پێشەوە، شوێن ئەوانەی پێش خۆیان ئەگرنەوە. 104 00:04:59,165 --> 00:05:02,536 هەندێک خەمی ئەوەیانە کاتێک پۆلیس تیشک ئەخەنە سەر شوێنی دیاریکراو، 105 00:05:02,560 --> 00:05:04,226 تاوانەکە شوێنی ئەگیرێتەوە، 106 00:05:04,250 --> 00:05:06,733 بە شەقامەکەیا ئەڕواتە خوارەوە یان ئەچێتە ئەودیوی سووچەکەوە. 107 00:05:07,496 --> 00:05:11,723 خۆشبەختانە، ئێستا ئەزانین بەهۆی دیاردەی چەسپاندنەکە، 108 00:05:11,747 --> 00:05:16,131 کاریگەری شوێنگرتنەوە و لەشوێندانانەکەی پەیوەست ئەبن بەم ستراتیجی چەسپاوییەوە 109 00:05:16,155 --> 00:05:17,467 زۆر کەم ئەبن. 110 00:05:17,870 --> 00:05:21,193 ژیانێک لە خورپەی دەروونی ئەوێت بۆ درووستکردنی تەقەکەرێک و 111 00:05:21,217 --> 00:05:24,407 دەیان ساڵ لە فەرامۆشکردن بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی گەرم. 112 00:05:24,780 --> 00:05:28,105 کەواتە ئەم خەڵک و شوێنانە وا بە ئاسانی بڵاونابنەوە. 113 00:05:31,582 --> 00:05:33,114 ئەی چی دەربارەی هۆکارە ڕیشەییەکان؟ 114 00:05:33,519 --> 00:05:37,228 ئایا بەدەمەوەچوونی هەژاری یان نایەکسانی یان نەبوونی دەرفەت 115 00:05:37,252 --> 00:05:39,252 باشترین ڕێگا نین بۆ ڕێگەگرتن لە توندوتیژی؟ 116 00:05:39,768 --> 00:05:41,323 بەپێی زانست بێت، 117 00:05:41,347 --> 00:05:42,649 بەڵێ و نەخێر. 118 00:05:42,673 --> 00:05:46,455 بەڵێ، لەوەیا کە ڕێژە زۆرەکەی توندوتیژی بەڕوونی پەیوەندیدار بن 119 00:05:46,479 --> 00:05:49,653 بە شێوە هەمەجۆرەکانی بەدبەختی کۆمەڵایەتی و ئابووری. 120 00:05:49,677 --> 00:05:51,883 بەڵام نەخێر، لەوەیا کە گۆڕانکارییەکان لەم هۆکارانەیا 121 00:05:51,907 --> 00:05:54,783 مەرج نییە ببنە هۆی گۆڕانکاری لە توندوتیژیدا، 122 00:05:54,807 --> 00:05:56,553 بەتایبەتی لە مەودای کورتخایەندا. 123 00:05:57,188 --> 00:05:59,114 هەژاری وەرگرە بەنموونە. 124 00:05:59,138 --> 00:06:02,796 بەرەوپێشچوونی دیار لەسەر هەژاری پێویستی بە چەندین دەیە هەیە، 125 00:06:02,820 --> 00:06:06,967 لەکاتێکدا خەڵکە هەژارەکە لە ئێستایا پێویستیانە و شایەنی ئەوەن ڕزگارکرێن لە توندوتیژی. 126 00:06:07,339 --> 00:06:10,664 هۆکارە ڕیشەییەکانیش ناتوانن دیاردەی چەسپاوی ڕوونکەنەوە. 127 00:06:10,974 --> 00:06:13,026 ئەگەر هەمووکات هەژاری پاڵنەربووبێت بۆ توندوتیژی، 128 00:06:13,050 --> 00:06:16,193 کەواتە چاوەڕێی ئەوە ئەکەین توندوتیژی لەناو هەموو خەڵکی هەژارا ببینین. 129 00:06:16,534 --> 00:06:18,000 بەڵام ئەوە نابینین. 130 00:06:18,471 --> 00:06:23,561 لەجیاتی ئەوە، ئەتوانین تێبینی بکەین کە هەژاری چڕی ئەکاتەوە، 131 00:06:23,585 --> 00:06:25,823 تاوانەکان زیاتر چڕ ئەکاتەوە، و 132 00:06:25,847 --> 00:06:28,251 لەهەمووشی زیاتر توندوتیژی چڕ ئەکاتەوە. 133 00:06:29,085 --> 00:06:31,367 لەبەر ئەوە چارەسەرە چەسپاندنەکان کارئەکەن. 134 00:06:31,947 --> 00:06:35,256 بۆیە کار ئەکەن چونکە یەکەم جار مامەڵە لەگەڵ شتە سەرەتاییەکان ئەکەن. و 135 00:06:35,812 --> 00:06:37,003 ئەمەش گرنگە، 136 00:06:37,027 --> 00:06:39,387 چونکە لەکاتێکدا کە لەوانەیە هەژاری ببێتە هۆی توندوتیژی، 137 00:06:39,411 --> 00:06:43,632 بەڵگەی بەهێز نیشانی ئەیات کە توندوتیژی هەژاری ئەهێڵێتەوە. 138 00:06:44,585 --> 00:06:46,233 ئەمەش نموونەیەکە لەسەر ئەوەی چۆن ئەیکات. 139 00:06:46,257 --> 00:06:48,582 وەک چۆن لەلایەن پاتریک شارکی، 140 00:06:48,606 --> 00:06:50,455 کۆمەڵناسەوە تۆمارکراوە -- 141 00:06:50,479 --> 00:06:54,612 نیشانی یاوە کاتێک منداڵانی هەژار ئەکەونە بەر توندوتیژی، 142 00:06:54,636 --> 00:06:55,898 ئەبێت بە خوورپەیەک بۆیان. 143 00:06:55,922 --> 00:06:58,644 کار ئەکاتە سەر توانای نوستنیان، 144 00:06:58,668 --> 00:07:01,842 توانای سەرنجدانیان، توانای هەڵسوکەوت و فێربوونیان. 145 00:07:02,387 --> 00:07:04,323 ئەگەر منداڵی هەژاری نەتوانن فێر ببن، 146 00:07:04,347 --> 00:07:06,220 ئەوکاتە لە قوتابخانە باش نابن. و 147 00:07:06,244 --> 00:07:11,006 ئەوەش دەرئەنجام کارئەکاتە سەر توانای ژیانیان لە داهاتووی ژیانیاندا و 148 00:07:11,030 --> 00:07:12,900 ئەوەش وایان لێئەکات نەتوانن لە هەژاری دەرباز بن. 149 00:07:13,371 --> 00:07:16,054 بەداخیشەوە، لە زنجیرەیەک توێژینەوەی شوێنەواری 150 00:07:16,078 --> 00:07:18,220 لەلایەن ئابووریناس راج چێتی، 151 00:07:18,244 --> 00:07:20,244 ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە دیومانە. 152 00:07:20,839 --> 00:07:24,871 منداڵە هەژارەکانی کەوتوونەتە بەر توندوتیژی توانای بەرهەمهێنانیان کەمترە 153 00:07:24,895 --> 00:07:26,895 وەک لە منداڵە هەژارەکانی بەشێوەیەکی ئاشتیانە گەورەبوون. 154 00:07:27,553 --> 00:07:30,947 توندوتیژی بە تەواوەتی منداڵانی هەژار لە هەژاریدا ئەهێڵێتەوە. 155 00:07:31,273 --> 00:07:36,550 لەبەر ئەوەیە زۆر گرنگە بە تەواوەتی تیشک بخرێتە سەر توندوتیژی شارەکان. 156 00:07:36,574 --> 00:07:38,574 ئەمەش دوو نموونە لەسەر ئەوە. 157 00:07:39,087 --> 00:07:41,849 لێرە لە بۆستن، لە ١٩٩٠کان، 158 00:07:41,873 --> 00:07:44,325 پێکەوەکارکردنێک لەنێوان پۆلیسەکان و ئەندامانی کۆمەڵگایەک 159 00:07:44,349 --> 00:07:48,410 بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بووە هۆی لە سەدا ٦٣ کەمکردنەوەی کوشتنی گەنجەکان. 160 00:07:48,434 --> 00:07:50,815 لە ئۆکلاند، هەمان ستراتیجی 161 00:07:50,839 --> 00:07:54,529 بەم دواییە بووە هۆی کەمکردنەوەی هێرشی ناکوشندەی چەک بەڕێژەی لەسەدا ٥٥. 162 00:07:54,919 --> 00:07:58,576 لە سینسیناتی، ئیندیاناپۆلیس و نیو هەیڤن، 163 00:07:58,600 --> 00:08:01,028 توندوتیژی چەک بەڕیژەی زیاتر لە یەک لەسەر سێ کەمکردەوە. 164 00:08:01,496 --> 00:08:03,394 بە سادەترین شێوە، 165 00:08:03,418 --> 00:08:07,926 ئەم ستراتیجییە بە سادەیی ئەوانە دیاری ئەکات کە زۆرترین ئەگەریان هەیە تەقە بکەن 166 00:08:07,950 --> 00:08:09,410 یان تەقەیان لێبکرێت، و 167 00:08:09,434 --> 00:08:11,693 ئینجا ڕووبەڕوویان ببیتەوە بە نامەیەکی دوو لایەنەی 168 00:08:11,717 --> 00:08:13,717 هاوسۆزی و لێپرسینەوە. 169 00:08:14,431 --> 00:08:16,875 "ئەزانین تۆیت تەقەکەت کردووە. 170 00:08:17,217 --> 00:08:18,633 پێویستە بوەستێنرێت. 171 00:08:19,034 --> 00:08:21,034 ئەگەر ڕێگەمان پێبەیت، یارمەتیت ئەیەین. 172 00:08:21,574 --> 00:08:23,748 ئەگەر ناچارمان بکەیت، ئەتوەستێنین." 173 00:08:24,550 --> 00:08:27,788 ئەوانەی ئامادەییان هەیە بگۆڕێن خزمەت و پشتیوانیان پێشکەش ئەکرێت. 174 00:08:28,746 --> 00:08:30,747 ئەوانەی سوورن لەسەر هەڵسوکەوتە توندوتیژانەکەیان 175 00:08:30,771 --> 00:08:34,023 ئەخرێنە بەر لێپرسینەوە لەڕێگەی کاری بە ئامانجکراوی پتەوکردنی یاسا. 176 00:08:34,864 --> 00:08:39,585 لە چیکاگۆ، پرۆگرامێکی تر چارەسەری درککردن بە هەڵسوکەوت بەکاردێنێت 177 00:08:39,609 --> 00:08:41,323 بۆ یارمەتیدانی کوڕە هەرزەکارەکان 178 00:08:41,347 --> 00:08:43,617 هەتا بەسەر بیرکردنەوە و هەستە قورسەکانیاندا زاڵبن، 179 00:08:43,641 --> 00:08:47,220 بەوەی فێربکرێن چۆن خۆیان لە پێکدادان لابەن و یان چۆن ساردیکەنەوە. 180 00:08:47,244 --> 00:08:50,443 ئەم پرۆگرامە گرتن بەهۆی توندوتیژی لەناو بەشداربووەکان کەمکردەوە 181 00:08:50,467 --> 00:08:51,895 بۆ نیوە. 182 00:08:51,919 --> 00:08:54,506 ستراتیجی هاوشێوە دووبارەکردنەوەی تاوانی کەمکردەوە بەڕێژەی 183 00:08:54,530 --> 00:08:56,530 لەسەدا ٢٥ بۆ ٥٠. 184 00:08:57,236 --> 00:08:59,283 ئێستا چیکاگۆ هەوڵێکی نوێی دەستپێکردووە، 185 00:08:59,307 --> 00:09:00,743 بە بەکارهێنانی هەمان ئەم تەکنیکانە، 186 00:09:00,767 --> 00:09:03,434 بەڵام لەگەڵ ئەوانەیا کە لەبەر بەرزترین مەترسی توندوتیژی چەکدا بوون. 187 00:09:03,458 --> 00:09:06,100 پرۆگرامەکەش ئەنجامی دڵخۆشکەری نیشانداوە، 188 00:09:07,169 --> 00:09:08,876 لەوەش زیاتر، 189 00:09:08,900 --> 00:09:11,847 لەبەر ئەوەی ئەم ستراتیجییانە هێندە چڕکراوەتەوە، هێندە ئاڕاستەکراوە، 190 00:09:11,871 --> 00:09:14,259 بەشێوەیەکی درێژخایەن ئەوەندە زۆریان تێناچێت. 191 00:09:14,561 --> 00:09:17,474 لەگەڵ یاساکانیشدا کار ئەکەن کە ئێستا لەسەر کتێبەکانن. 192 00:09:18,550 --> 00:09:20,333 کەواتە ئەوە هەواڵێکی باشە. 193 00:09:20,947 --> 00:09:23,161 ئەکرێت ئاشتیمان هەبێت لە شارەکانمان، 194 00:09:23,185 --> 00:09:24,526 لەم کاتەیا، 195 00:09:24,550 --> 00:09:26,355 بەبێ بوودجەی گەورە گەورە و 196 00:09:26,379 --> 00:09:28,148 بەبێ یاسای نوێ. 197 00:09:30,411 --> 00:09:32,411 کەواتە ئەمە بۆچی هێشتا ڕووینەیاوە؟ 198 00:09:32,934 --> 00:09:36,459 بۆچی هێشتا ئەم چارەسەرانە سنووردارن بۆ ژمارەیەکی بچووک لە شارەکان، و 199 00:09:36,483 --> 00:09:39,656 بۆچی پەلەقاژێ ئەکەن تەنانەت کاتێکیش کە سەرکەوتوون، 200 00:09:39,680 --> 00:09:41,378 بۆ هێشتنەوەی پشتیوانی؟ 201 00:09:42,133 --> 00:09:43,831 ئەوە هەواڵە خراپەکەیە. 202 00:09:43,855 --> 00:09:47,395 ڕاستییەکە ئەوەیە، زۆر باش نەبووین لە ڕێکخستنی هەوڵەکانمان 203 00:09:47,419 --> 00:09:49,558 بە چواردەوری ئەم دیاردەی چەسپاوییە. 204 00:09:50,249 --> 00:09:53,344 بەلایەنی کەمەوە سێ هۆکار هەیە کە بۆچی شوێن بەڵگە ناکەوین 205 00:09:53,368 --> 00:09:55,400 کاتێک یەتە سەر کەمکردنەوەی توندوتیژی شارەکان. 206 00:09:55,424 --> 00:09:57,553 یەکەمیش، وەک چۆن لەوانەیە چاوەڕێی بکەن، 207 00:09:57,577 --> 00:09:58,933 سیاسەتە. 208 00:09:59,799 --> 00:10:04,045 زۆربەی چارەسەری چەسپان ناگونجێت لەگەڵ سەکۆیەکی سیاسی دیاریکراو. 209 00:10:04,395 --> 00:10:08,041 لەجیاتی ئەوە، پاداشت و سزاش پێشکەش ئەکەن، 210 00:10:08,065 --> 00:10:10,955 هاوسەنگی لەنێوان بەڵێنی چارەسەرکردن لەگەڵ هەڕەشەی دەستگیرکردن، 211 00:10:10,979 --> 00:10:13,933 تێکەڵکردنی وەبەرهێنان لەو شوێنانە و زیادکردنی پۆلیس لێی. 212 00:10:14,487 --> 00:10:16,087 بە واتایەکی تر، 213 00:10:16,111 --> 00:10:19,261 ئەم چارەسەرانە نەرم و ڕەقیشن 214 00:10:19,285 --> 00:10:20,825 لە هەمان کاتدا. 215 00:10:21,509 --> 00:10:23,117 چونکە بە ڕێک و پێکی یەکناگرێتەوە 216 00:10:23,141 --> 00:10:27,188 لەگەڵ خاڵە نموونەییەکانی قسەکردنی چەپ یان ڕاستەکانیش، 217 00:10:27,212 --> 00:10:31,491 سیاسەتمەدارەکان ناچنە ژێر باری ئەم بیرۆکانە بەبێ ڕۆشنبیرکردن و 218 00:10:31,515 --> 00:10:33,339 تەنانەت هەندێک فشاریش. 219 00:10:33,950 --> 00:10:35,125 ئاسان نابێت، 220 00:10:35,149 --> 00:10:37,672 بەڵام ئەتوانین سیاسەتەکانی چواردەوری ئەم پرسە بگۆڕین 221 00:10:37,696 --> 00:10:42,114 بە لەچوارچێوەگرتنەوەی توندوتیژی وەک کێشەیەک کە دەبێ چارەسەر بکرێت، 222 00:10:42,138 --> 00:10:44,502 نەک مشتومڕێک کە دەبێ ببرێتەوە. 223 00:10:44,900 --> 00:10:47,455 پێویستە تیشک بخەینە سەر بەڵگە بەسەر ئایدۆلۆژیادا و 224 00:10:47,479 --> 00:10:49,843 ئەوەی سوودی ئەبێت بەسەر ئەوەیا کە لە باش ئەچێت. 225 00:10:50,987 --> 00:10:53,693 هۆکاری دووەم کە بۆچی هەمووکات شوێن بەڵگە ناکەوین 226 00:10:53,717 --> 00:10:57,098 ئەو سرووشتە ئالۆزەی ئەم چارەسەرانەیە. 227 00:10:57,122 --> 00:10:58,614 لێرەیا توانجێک هەیە. 228 00:10:59,030 --> 00:11:01,815 سادەترین ڕێگاکان چین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی؟ 229 00:11:02,712 --> 00:11:03,950 پۆلیسی زیاتر. 230 00:11:04,268 --> 00:11:05,586 کاری زیاتر. 231 00:11:05,610 --> 00:11:07,014 چەکی کەمتر. 232 00:11:08,498 --> 00:11:09,855 وتنی ئەمانە ئاسانە، 233 00:11:09,879 --> 00:11:12,506 بەڵام بە کرداری سوودی نابێت. 234 00:11:12,530 --> 00:11:13,744 لەکاتێکدا لەلایەکی ترەوە، 235 00:11:13,768 --> 00:11:17,022 چارەسەرەکانی پشتبەستوو بە توێژینەوە ڕوونکردنەوەیان قورسە، 236 00:11:17,046 --> 00:11:18,800 بەڵام ئەنجامیان باشترە. 237 00:11:19,504 --> 00:11:21,766 لە ئێستایا، پرۆفیسۆرمان زۆرە 238 00:11:21,790 --> 00:11:24,155 کە لەسەر توندوتیژی ئەنووسن لە جۆرناڵە ئەکادیمییەکان. و 239 00:11:24,179 --> 00:11:27,313 خەڵکیشمان زۆرە کە بە سەلامەتی ئەمانهێڵنەوە لەسەر شەقامەکان. 240 00:11:27,680 --> 00:11:28,839 بەڵام ئەوەی کە نیمانە 241 00:11:28,863 --> 00:11:31,291 پەیوەندییەکی زۆرە لەنێوان ئەم دوو کۆمەڵەیا. 242 00:11:31,315 --> 00:11:34,553 پردێکی بەهێزمان نییە لە نێوان توێژینەوە و پەیڕەوکردن. 243 00:11:35,688 --> 00:11:38,122 کاتێکیش توێژینەوە پەیڕەوکردن ئاگادار ئەکاتەوە، 244 00:11:38,146 --> 00:11:40,050 ئەو پردە بەڕێکەوت بنیات نانرێت. 245 00:11:40,074 --> 00:11:42,828 کاتێک ڕووئەیات کە کەسێک کات وەرئەگرێت 246 00:11:42,852 --> 00:11:45,177 هەتا بە وردی ڕوونیکاتەوە کە توێژینەوە واتای چییە، 247 00:11:45,201 --> 00:11:46,379 بۆچی گرنگە و 248 00:11:46,403 --> 00:11:49,132 چۆن ئەتوانێت جیاوازی درووست بکات لەو بوارە دیاریکراوەیا. 249 00:11:49,974 --> 00:11:52,220 کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لە ڕێکخستنی توێژینەوەیەک، 250 00:11:52,244 --> 00:11:55,752 بەڵام کاتی پێویست بەسەر نابەین لە شیکردنەوەی بۆ پارچەی بچووک 251 00:11:55,776 --> 00:11:59,712 کە پۆلیسێکی سەرقاڵ یان توێژەری کۆمەڵایەتی بتوانێت بە ئاسانی هەرسیکات. 252 00:12:02,749 --> 00:12:05,090 لەوانەیە قورسبێت دانیپیانێیت یان قبووڵی بکەیت، 253 00:12:05,114 --> 00:12:07,876 بەڵام ڕەچەڵەکیش هۆکاری سێیەم و دوایین هۆکاریشە 254 00:12:07,900 --> 00:12:11,429 بۆچی کاری زیاتر نەکراوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی. 255 00:12:12,795 --> 00:12:16,414 توندوتیژی ناوشار زیاتر لەناو کۆمەڵگا هەژارەکانی پێست ڕەنگەکانی تر چڕبۆتەوە. 256 00:12:17,152 --> 00:12:20,807 ئەوەش ئاسانتری کردووە بۆ ئێمە کە لەو کۆمەڵگایانەیا ناژین 257 00:12:20,831 --> 00:12:24,015 کێشەکە فەرامۆش بکەین یان وا نیشانی بەین کێشەی ئێمە نییە. 258 00:12:24,744 --> 00:12:26,728 بێگومان ئەوە هەڵەیە. 259 00:12:26,752 --> 00:12:29,553 توندوتیژی شارەکان کێشەی هەمووانە. 260 00:12:29,577 --> 00:12:31,291 ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، 261 00:12:31,315 --> 00:12:33,814 هەموو باجێک ئەیەین بەرامبەر تەقەکردن و کووشتنەکەی 262 00:12:33,838 --> 00:12:35,838 کە لەسەر شەقامەکانی شارەکانمان ڕووئەیات. 263 00:12:36,417 --> 00:12:39,671 لەبەر ئەوە پێویستە ڕێگای نوێ بدۆزینەوە بۆ ئەوەی هانی خەڵکی زیاتر بەین 264 00:12:39,695 --> 00:12:42,667 بۆ ئەوەی ڕەنگ و ڕەچەڵەک بپەڕێنن و بەشداربن لەم ململانێیە. 265 00:12:43,822 --> 00:12:46,861 چونکە ئەم ستراتیجییانە پێویستیان بە داهاتێکی ئێجگار زۆر نییە، 266 00:12:46,885 --> 00:12:49,496 پێویست ناکات هاوپەیمانی نوێی زۆر هان بەین -- 267 00:12:49,520 --> 00:12:51,145 تەنیا کەمێکمان ئەوێت. 268 00:12:51,169 --> 00:12:53,169 هەر ئەوەنەشمان ئەوێت کە دەنگیان بڵند بێت. 269 00:12:54,747 --> 00:12:56,899 ئەگەر بتوانین بەسەر ئەم ململانێیانەیا زاڵبین و 270 00:12:56,923 --> 00:13:00,363 ئەم چارەسەری چەسپاندنانە بڵاو بکەینەوە بۆ گەڕەکەکانی پێویستیان پێیەتی، 271 00:13:00,387 --> 00:13:02,387 ئەتوانین ژیانی هەزاران ڕزگارکەین. 272 00:13:03,752 --> 00:13:05,776 ئەگەر ستراتیجییەکانی ئەمڕۆ باسمکرد لێرە 273 00:13:05,800 --> 00:13:10,720 ئێستا بخرێتە کار لە ٤٠ پڕ توندوتیژیترین شارەکانی وڵات، 274 00:13:10,744 --> 00:13:13,466 ئەتوانین ژیانی زیاتر لە ١٢ هەزار کەس ڕزگارکەین 275 00:13:13,490 --> 00:13:15,259 بەدرێژایی هەشت ساڵی داهاتوو. 276 00:13:16,514 --> 00:13:18,114 ئەوە تێچوونەکەی چەندێکە لەسەرمان؟ 277 00:13:18,138 --> 00:13:20,138 ساڵی ١٠٠ ملیۆن دۆلار. 278 00:13:20,582 --> 00:13:23,542 ئەوە لەوانەیە لە زۆر بچێت، 279 00:13:23,566 --> 00:13:26,410 بەڵام ڕاستییەکەی، ئەو وێنەیە کەمترە لە لەسەدا یەکی 280 00:13:26,434 --> 00:13:29,434 لەسەدا یەکی بودجەی فیدراڵی ساڵانە. 281 00:13:29,458 --> 00:13:31,768 بەشی بەرگری هێندە پارە سەرف دەکات 282 00:13:31,792 --> 00:13:34,291 بۆ یەک فڕۆکەی ئێف-٣٥. 283 00:13:35,363 --> 00:13:38,340 هەمووی هەمان شتە، 284 00:13:38,364 --> 00:13:41,220 ئەگەر پیاوێکی گەنج بێت بەهۆی برینی فیشەکەوە بناڵێنێت 285 00:13:41,244 --> 00:13:43,688 کۆمەڵگایەک هەموو تاکەکانی ئەو برینانەیان هەبێت، 286 00:13:43,712 --> 00:13:46,045 یان نەتەوەیەک پڕبێت لەو کۆمەڵگایانە. 287 00:13:46,355 --> 00:13:49,688 بۆ هەر یەکێکیان، چارەسەرەکەی، پێش هەموو شتێک، 288 00:13:49,712 --> 00:13:51,616 وەستاندنی خوێنبەربوونەکەیە. 289 00:13:55,582 --> 00:13:57,433 ئەزانم ئەمە سوودی ئەبێت. 290 00:13:58,217 --> 00:14:00,217 ئەزانم، چونکە دیومە. 291 00:14:01,158 --> 00:14:03,539 تەقەکەرەکان ئەناسم کە چەکیان داناوە و 292 00:14:03,563 --> 00:14:07,229 ژیانیان تەرخانکردووە هەتا ئەوانی تریش بچن هەمان شت بکەن. 293 00:14:07,253 --> 00:14:10,721 ڕۆشتووم بەناو پڕۆژەی خانووە حکومییەکانی بەناوبانگبوون بە توندوتیژی و 294 00:14:10,745 --> 00:14:12,942 منداڵەکانم بینیوە کە لە دەرەوە یاریان کردووە. 295 00:14:12,966 --> 00:14:15,149 دانیشتووم لەگەڵ پۆلیسەکان و ئەندامانی کۆمەڵگاکان 296 00:14:15,173 --> 00:14:18,514 کە ڕقیان لەیەکتر بووە پێشتر، بەڵام ئێستا پێکەوە کار ئەکەن. 297 00:14:18,538 --> 00:14:21,410 خەڵکیشم لە هەموو بوارەکانی ژیان دیوە، 298 00:14:21,434 --> 00:14:23,123 خەڵکی وەک ئێوە، 299 00:14:23,147 --> 00:14:25,686 دواجار بڕیاریان یاوە بەشداربن لەم کارانە. 300 00:14:26,004 --> 00:14:27,997 لەبەر ئەوەشە کە ئەزانم پێکەوە، 301 00:14:28,021 --> 00:14:32,129 ئەتوانین و کۆتاییش بەم کوشتارگە بێمانایانە ئەهێنین. 302 00:14:33,063 --> 00:14:34,262 زۆر سوپاس. 303 00:14:34,286 --> 00:14:38,603 (چەپڵەلێدان)