1 00:00:06,814 --> 00:00:14,045 تێکڕای تەمەن ٢٠ ساڵەکان ٢٧٠٠٠ بۆ ٥٢٠٠٠ وشەی جیاواز دەزانن. 2 00:00:14,045 --> 00:00:20,053 لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا، ئەو ژمارەیە تێکڕاکەی لە نێوان ٣٥٠٠٠ وشە و ٥٦٠٠٠ دایە 3 00:00:20,053 --> 00:00:24,330 قسە بکە بە دەنگی بەرز، زۆربەی ئەو وشانە بۆ کەمتر لە یەك چرکە دەمێننەوە. 4 00:00:24,330 --> 00:00:28,535 کەواتە لەگەڵ هەر وشەیەكدا، مێشك دەبێت بڕیاڕێکی خێرا بدات: 5 00:00:28,535 --> 00:00:32,235 کام لەو هەزاران هەڵبژاردانە لەگەڵ ئاماژەکە دەگونجێت؟ 6 00:00:32,235 --> 00:00:36,345 نزیکەی ٩٨%ی کاتەکە، مێشك وشە ڕاستەکە هەڵدەبژێرێت. 7 00:00:36,345 --> 00:00:37,475 بەڵام چۆن؟ 8 00:00:37,475 --> 00:00:41,115 تێگەشتنی وشە جیاوازە لە تێگەشتنی خوێندنەوە، 9 00:00:41,115 --> 00:00:44,375 بەڵام چوونیەکە بۆ تێگەشتنی زمانی هێمایی— 10 00:00:44,375 --> 00:00:48,861 هەرچەندە تێگەشتن لە وشەی وتراو زیاتر لە زمانی هێمایی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. 11 00:00:48,861 --> 00:00:51,421 کلیلی توانای ئێمە بۆ تێگەشتن لە قسە 12 00:00:51,421 --> 00:00:54,691 ڕۆڵی مێشکە وەك بکەرێکی هاوڕێك، 13 00:00:54,691 --> 00:00:58,691 واتە دەتوانێت چەند شتی جیاواز بکات لە هەمان کاتدا. 14 00:00:58,691 --> 00:01:01,301 زۆربەی بیردۆزەکان ئەوە دەگرنە ئەستۆ کە هەر وشەیەكی ئێمە دەیزانین 15 00:01:01,301 --> 00:01:05,771 لەڕێگەی یەکەی کردارێکی جیاکراوە دەنوێنرێت کە تەنها یەك کاری هەیە: 16 00:01:05,771 --> 00:01:10,931 ئەویش خەمڵاندنی ئەگەری گونجانی قسەی هاتوو کە وشەیەکی تایبەتە. 17 00:01:10,931 --> 00:01:15,139 لە چوارچێوەی مێشکدا، یەکەی کرداری کە نواندنی وشە دەکات 18 00:01:15,139 --> 00:01:19,796 لەوانەیە شێوازێك لە چالاکی تەقاندن بێت بەسەر کۆمەڵەیەك لە خانە دەماریەکان 19 00:01:19,796 --> 00:01:21,686 لە توێکڵی مێشکدا. 20 00:01:21,686 --> 00:01:23,506 کاتێك ئێمە سەرەتای وشەیەک دەبیستین، 21 00:01:23,506 --> 00:01:27,286 چەندین هەزار وەك یەکە بنچینەییەکان لەوانەیە چالاك بێت، 22 00:01:27,286 --> 00:01:29,352 چونکە تەنها لەگەڵ دەسپێکی وشەیەك، 23 00:01:29,352 --> 00:01:31,532 چەندین هەڵبژاردەی گونجاو هەیە. 24 00:01:31,532 --> 00:01:35,535 دواتر، کە وشەکە بەردەوام دەبێت، یەکەی زیاتر و زیاتر تۆمار دەکرێن، 25 00:01:35,535 --> 00:01:40,666 کە هەندێك پارچەی گرینگ لە زانیاری ونبوون و چالاکی لە دەست دراوە. 26 00:01:40,666 --> 00:01:43,126 شیاوانە باشە بەر لە کۆتایی وشەکە، 27 00:01:43,126 --> 00:01:48,090 تەنها یەك شێوازی تەقاندن بە چالاکی دەمێنێتەوە هاوشێوە بۆ یەك وشە. 28 00:01:48,090 --> 00:01:50,828 .ئەمە پێی دەگوترێت "خاڵی تێگەشتن" 29 00:01:50,828 --> 00:01:53,648 لە کرداری تیژکردنەوەی یەک وشەدا 30 00:01:53,648 --> 00:01:56,718 یەکە چالاکەکان چالاکی ئەوانی دیکە کپ دەکەن، 31 00:01:56,718 --> 00:01:58,838 بۆ پاراستنی میلی چرکەی زۆر گرینگ. 32 00:01:58,838 --> 00:02:03,635 زۆربەی خەڵکی دەتوانن لە زیاتر لە نزیکی ٨ بڕگە تێبگەن لە هەر چرکەیەکدا. 33 00:02:03,635 --> 00:02:06,965 تا ئێستا، ئامانجەکە تەنها بۆ ناسینەوەی وشەکە نییە، 34 00:02:06,965 --> 00:02:10,415 بەڵکو بەهەمان شێوە بۆ گەشتنە بە مانا کۆکراوەکەی. 35 00:02:10,415 --> 00:02:14,195 مێشک دەگات بە زۆربەی مانا شیاوەکان لە هەمان کاتدا، 36 00:02:14,195 --> 00:02:16,875 بەر لەوەی وشەکە بەتەواوەتی بناسرێتەوە. 37 00:02:16,875 --> 00:02:22,018 لەو توێژینەوانەی کە نیشانی دەدەن دەزانین کە تەنانەت لەسەروو بیستنی پارچەیەکی وشەکە— 38 00:02:22,018 --> 00:02:23,298 وەکو "cap"— 39 00:02:23,298 --> 00:02:26,798 گوێگرەکان دەست دەکەن بە تۆمارکردنی مانای شیاوی هەمەجۆر، 40 00:02:26,798 --> 00:02:31,970 وەکو captain یان capital، پێش ئەوەی تەواوی وشەکە بێتە دەرەوە. 41 00:02:31,970 --> 00:02:35,120 ئەوە دەری دەخات کە هەر کاتێك ئێمە گوێمان لە وشەیەك دەبێت 42 00:02:35,120 --> 00:02:38,480 تەقینەوەیەکی کورت لە ماناکان لە مێشکماندایە، 43 00:02:38,480 --> 00:02:43,291 و لەڕێگەی خاڵی تێگەشتن مێشك جێگیر دەبێت لەسەر یەك لێکدانەوە. 44 00:02:43,291 --> 00:02:46,221 کرداری تێگەشتن بە خێرایی زیاتر دەجوڵێت 45 00:02:46,221 --> 00:02:50,821 لەگەڵ ڕستەیەك کە بوارێکمان دەداتێ لە زنجیرەیەکی هەڕەمەکی لە وشە. 46 00:02:50,821 --> 00:02:55,009 هەروەها بوار یارمەتی ڕابەرایەتی کردنمان دەدات بەرەو مانای ئەو وشانەی کە دەمانەوێت 47 00:02:55,009 --> 00:02:59,009 لەگەڵ لێکدانەوە هەمەجۆرەکان، وەکو "شەمشەمەکوێرە"، یاخود "لەقلەق"، 48 00:02:59,009 --> 00:03:03,009 یاخود لە باری دەربڕینە لێكچووەکان وەکو "no" یان "know". 49 00:03:03,009 --> 00:03:07,393 بۆ خەڵکانی فرە زمان، ئەو زمانەی ئەوان گوێی پێدەگرن ئاماژەیەکی دیکەیە، 50 00:03:07,393 --> 00:03:12,706 بەکاردێت بۆ لابردنی وشە شاراوەکان کە گونجاو نییە بۆ چوارچێوەی زمانەکە. 51 00:03:12,706 --> 00:03:16,706 کەواتە، چی دەربارەی زیادکردنی تەواوەتی وشەی نوێ بۆ ئەو سیستەمە؟ 52 00:03:16,706 --> 00:03:20,706 تەنانەت وەك گەنجان، لەوانەیە ئێمە بە ڕێکەوت وشەی نوێ بین هەموو چەند ڕۆژێك. 53 00:03:20,706 --> 00:03:25,109 بەڵام ئەگەر هەموو وشەیەك وەکو شێوازێکی پوختی چالاکی بنوێنرێت 54 00:03:25,109 --> 00:03:27,439 دابەش دەبێت بۆ سەر چەندین خانە دەماریەکان، 55 00:03:27,439 --> 00:03:31,992 چۆن ئێمە ڕێگری بکەین لەوەی وشەی نوێ لە جێگەی وشەی کۆن بنوسرێتەوە؟ 56 00:03:31,992 --> 00:03:34,322 ئێمە بیر دەکەینەوە کە بۆ خۆلادان لەو کێشەیە، 57 00:03:34,322 --> 00:03:39,085 وشە نوێیەکان سەرەتا لە چەند بەشێکی مێشک کۆدەبێتەوە کە پێی دەڵێن قەڵا، 58 00:03:39,085 --> 00:03:42,693 لەڕاستیدا دوور لە مانا کۆکراوەکانی وشەکان لە توێکڵدا، 59 00:03:42,693 --> 00:03:46,063 لەبەرئەوە خانە دەمارییەکان بەشداری ناکەن لەگەڵ وشەکانی دیکە. 60 00:03:46,063 --> 00:03:49,073 دواتر، بە درێژای چەندین شەو لە خەو، 61 00:03:49,073 --> 00:03:54,470 وشەی نوێ بەهێواشی دەئاخاوترێت و دەگوازرێتەوە بەسەر کۆنەکاندا. 62 00:03:54,470 --> 00:03:57,990 توێژەرەکان وابیر دەکەنەوە ئەو کرداری دەستکەوتنە پلە بە پلەیە 63 00:03:57,990 --> 00:04:01,354 یارمەتی دوورکەوتنەوە لە پارچە پارچە بوونی وشە هەبووەکان دەدات. 64 00:04:01,354 --> 00:04:02,774 هەروەها لە ڕۆژدا، 65 00:04:02,774 --> 00:04:07,304 چالاکییە هەست پێنەکراوەکان تەقینەوەی ماناکان دروست دەكەن کاتێك دەدوێین. 66 00:04:07,304 --> 00:04:12,305 لە شەودا، ئێمە پشوو دەدەین، بەڵام مێشکمان سەرقاڵە بە لێکدانەوەی زانیاری نوێ 67 00:04:12,305 --> 00:04:14,125 لە تۆڕی وشەدا. 68 00:04:14,125 --> 00:04:17,655 کاتێك هەڵدەستین لە خەو، ئەو کردارە دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی ئێمە ئامادەین 69 00:04:17,596 --> 00:04:20,696 بۆ جیهانی هەمیشە گۆڕاو لە زمان.