0:00:15.628,0:00:16.638 سڵاوتان ڵێ بێت. 0:00:16.786,0:00:18.647 ناوم بێهروز بووچانییە. 0:00:19.276,0:00:23.105 هەندێکتان دەمناسن؛[br]هەندێکتان نامناسن. 0:00:23.897,0:00:26.394 من ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنووسیێکی کوردم . 0:00:26.777,0:00:29.760 لە ئایاری ٢٠١٣دا، 0:00:29.760,0:00:34.084 بەهۆی ڕۆژنامەگەریم[br]و چالاکی کلتوری لە ئێران هەڵاتم. 0:00:34.212,0:00:38.362 بە بەلەم گەشتم بۆ ئوسترالیا کرد، [br]بەڵام هەرگیز نەگەشتووین. 0:00:38.469,0:00:43.945 من لەگەڵ هەزار کەسی تردا[br]بۆ دوورگەی مانوس دوورخراینەوە. 0:00:44.645,0:00:47.626 دوورگەی مانوس دوورگەیەکی بچووکی دوورە 0:00:47.626,0:00:52.402 لە باکوری پاپوا گینێی نوێ، پی ئێن جی،[br]لە ناوەڕاستی زەریای هێمن. 0:00:52.662,0:00:54.452 ئەمە چیرۆکی منە: 0:00:54.585,0:00:59.475 پیاوێک کە وڵاتی خۆی جێهێشت[br]چونکە نەیدەویست لە زینداندا بژیت. 0:01:00.165,0:01:07.075 پیاوێک کە داوای مافی پەنابەری کرد،[br]بەڵام بە شەش ساڵ لە زیندانێک کۆتایی هات. 0:01:07.534,0:01:11.664 چیرۆکەکەم هەمان چیرۆکی ئەو[br]دوو هەزار کەسە بێتاوانانەی ترە. 0:01:12.117,0:01:14.855 ئەو کەسانەی کە لە زیندان دابوون 0:01:14.855,0:01:19.340 لە مانوس و ناوروو[br]بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا. 0:01:19.661,0:01:23.981 چیرۆکی من تەنیا نمونەیە لە زۆرێک[br]لەو چیرۆکەکانی لەم دوو دوورگەدا. 0:01:24.293,0:01:28.063 کاتێک ئێمەیان لە ساڵی ٢٠١٣دا[br]بۆ مانۆس دوور خستەوە، 0:01:28.079,0:01:32.999 ئێمە خۆمان لە شوێنێک دۆزیەوە [br]کە لە زیندان خراپتر بوو. 0:01:33.704,0:01:37.844 ئێمە بێبەش کراین لە هەبوونی[br]دەستگەیشتن بە زۆر شت. 0:01:37.883,0:01:41.293 شتە سەرەتاییەکان،[br]لەوانە هەبوونی تەلەفۆنێک. 0:01:41.417,0:01:45.507 بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو،[br]ئێمە لەم زیندانەدا دەژیاین 0:01:45.507,0:01:50.957 لەگەڵ پەرژینی کانزایی و پاسەوانەکان،[br]و لەگەڵ زۆر بێبەشکردن. 0:01:51.146,0:01:53.396 لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، 0:01:53.396,0:01:59.992 بەزۆرەملێ لەو زیندانە گواستراینەوە [br]بۆ کۆمەڵە بیناکانی تر لە دوورگەی مانوس. 0:02:00.538,0:02:05.192 کەواتە مێژووی ژیانمان لێرە[br]دەبێتە دوو بەش: 0:02:05.791,0:02:09.721 زیندانە داخراوەکە و بیناکانی ئێستا 0:02:09.721,0:02:13.051 کە پاسەوان و پەرژین لە دەوریاندا هەیە، 0:02:13.051,0:02:19.702 بەڵام ئێمە ڕێگەمان پێدەدرێ بجولێین[br]لە دەوروبەری دوورگەکە لە ماوەی ڕۆژدا. 0:02:20.434,0:02:24.974 هەرچەندە ئێمە [br]لە یەکەم زیندانەوە گوستراوینەتەوە، 0:02:25.039,0:02:26.709 بەڵام ئێمە هێشتا لە زیندانین، 0:02:26.709,0:02:27.869 زیندانێکی گەورەتر، 0:02:27.869,0:02:29.728 زیندانێک لە دوورگە. 0:02:29.788,0:02:34.278 دوای سێ ساڵ و نیو،[br]دادگای باڵای پی ئێن جی بڕیاریدا 0:02:34.301,0:02:38.125 کە هێشتنەوەی خەڵکی بێتاوان[br]لە زینداندا نایاساییە 0:02:38.125,0:02:41.325 و ئێمەی لە مافەکانی مرۆڤ بێبەش کردووە. 0:02:42.497,0:02:46.097 هەروەها بڕیاریدا کە ئێمە[br]پێویستە تەلەفۆنمان هەبێت. 0:02:47.271,0:02:49.181 ئەمە دەستکەوتێکی گەورە بوو. 0:02:49.518,0:02:52.868 پێش ئەوە، بە قاچاغ[br]تەلەفۆنێکم بۆ ناو زیندان بۆ هاتبوو 0:02:52.868,0:02:56.721 بە گۆڕینەوە بە جلەکانم،[br]پێڵاو، پاکەتەکانی جگەرە 0:02:56.721,0:02:59.808 لەگەڵ پیاوێکی ناوخۆیی کە[br]لە ناو زیندانەکە کاری دەکرد، 0:02:59.858,0:03:03.058 و دەستم کرد بە پەیوەندیکردن[br]لەگەڵ جیهانی دەرەوە، 0:03:03.068,0:03:05.518 لەگەڵ کەسانی وەک ڕۆژنامەنوسەکان. 0:03:06.576,0:03:12.356 پاسەوانەکان هەندێکجار هەڵیاندەکوتایە سەر[br]ژوورەکان، بەدوای مۆبایلەکان دەگەڕان. 0:03:12.925,0:03:17.814 دوو جار مۆبایلەکەیان دۆزیەوە و بردیان،[br]و دەبوایە تەلەفۆنێکی تر بە قاچاخ بهێنم. 0:03:18.954,0:03:21.794 ئەمە بەسەر زۆربەمان داهات لێرە، 0:03:21.794,0:03:26.075 بۆیە ئاسان نەبوو بۆ پەیوەندیکردن[br]بە جیهانی دەرەوە. 0:03:26.075,0:03:30.785 هەستم بە سەلامەتی نەکرد[br]لەگەڵ دەسەڵات و پاسەوانەکان، 0:03:30.785,0:03:35.829 و هەر بۆیە بە ناوێکی ساختە بۆ[br]ماوەی دوو ساڵ زیاتر کارم کرد. 0:03:36.427,0:03:39.277 کاتێک دڵنیا بوومە کە من 0:03:39.277,0:03:45.173 تۆڕێکی بەهێز لە ڕۆژنامەوان و پشتیوانان[br]لە ئاستی نێودەوڵەتییدا دروست کردبوو، 0:03:45.173,0:03:50.634 بڕیارمدا کە کارەکەم لە ژێر ناوی خۆم[br]پارێزراو بوو بۆ بڵاوکردنەوە. 0:03:50.684,0:03:55.444 بۆ من، هەمیشە نووسین[br]کارێکی بەرگری بووە. 0:03:55.567,0:04:00.539 لەم دۆخەدا لەسەر مانوس،[br]هێشتا بەرخۆدانی منە. 0:04:00.757,0:04:07.148 ئەو سیستمەی کە ئەم زیندانە بەرێوە دەبات[br]بە ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی ئێمە بوو، 0:04:07.607,0:04:13.232 بۆ نەهێشتنی کەسایەتیمان،[br]لەناوبردنی ناسنامەکەمان. 0:04:13.577,0:04:18.100 بۆ من، نووسین و دروستکردن[br]ڕێگەیەکی شەڕکردنە 0:04:18.754,0:04:23.581 بۆ ئەوەی ناسنامەم، مرۆڤایەتی،[br]و گەراندنەوەی شکۆ بەدەست بهێنم، 0:04:23.581,0:04:29.511 لەبەردەم سیستەمێکی دڵڕەقانە[br]کە دادەمەزرێ بۆ لێسەندنەوەی هەر شتێک 0:04:29.511,0:04:33.501 کە مانای ژیانی هەیە لای ئێمە. 0:04:33.501,0:04:38.474 لە مانوس، هەر زوو بۆم دەرکەوت[br]کە زمانی ڕۆژنامەوانی 0:04:38.474,0:04:43.884 ناتوانێت باسی ئەو ئەشکەنجەدانە بەرنامە[br]بۆ دارێژراو بکات کە ئێمە 0:04:43.928,0:04:46.898 و ژیانی ناو کەمپی زیندانی مانوس هەمانە. 0:04:47.398,0:04:50.937 زمانی ڕۆژنامەوانی [br]جۆرێکە لە زمان 0:04:50.937,0:04:56.193 کە بەشێکە لە پێکهاتەی دەسەلات[br]کە من دژی دەجەنگم. 0:04:56.570,0:04:59.901 چۆن دەتوانم باسی شەش[br]ساڵ ژیان لە تاراوگە 0:04:59.918,0:05:03.047 لە یەکێک لە خراپترین[br]زیندانەکانی جیهاندا بکەم؟ 0:05:03.118,0:05:05.304 پێشتر ١٢ کەس مردوون. 0:05:05.639,0:05:10.310 بۆ زۆر کەس کە بیستوویانە [br]دەربارەی خەڵک لە مانوس و ناوروو 0:05:10.353,0:05:13.983 ئێمە کەم دەکرێنەوە بۆ[br]سەرهەندێک وێنەی سادە. 0:05:14.414,0:05:16.574 بەڵام ئێمە مرۆڤین. 0:05:17.110,0:05:18.430 ئێمە هەین. 0:05:18.912,0:05:20.294 و ئێمە ئازار دەچێژین. 0:05:20.956,0:05:24.266 ئێمە مرۆڤین، هەر وەک ئێوە. 0:05:24.613,0:05:27.533 چۆن باس لە ئازارەکانی باوکێک بکەم 0:05:27.533,0:05:32.282 کە بۆ ماوەی شەش ساڵ لە[br]هاوسەر و منداڵەکانی جیا دەکرێتەوە؟ 0:05:32.443,0:05:38.673 چۆن دەتوانم باسی دایکێک بکەم کە شایەتی[br]دەدات منداڵە بچوکەکانی بۆ ماوەی شەش ساڵ 0:05:38.736,0:05:40.270 لە کەمپی زیندانێک گەورە بوون؟ 0:05:40.536,0:05:44.946 چۆن دەتوانم باسی پیاوێکی[br]گەنج بکەم کە پڕ بوو لە ژیان، 0:05:45.313,0:05:49.253 بەڵام دەرفەتی ئەوەی لەدەست داوە[br]درێژە بە خوێندنەکەی بدات، 0:05:49.253,0:05:54.540 بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی، تەندروستی[br]خۆی، خێزانەکەی، هیوای لەدەست داوە، 0:05:54.920,0:06:00.102 زۆر دەرفەتی لەدەست داوە [br]کە تۆ بە مسۆگەری وەردەگریت؟ 0:06:00.163,0:06:04.563 بۆیە ساڵانێکە کارم کردووە[br]بۆ ئەوەی ئەم چیرۆکە، 0:06:05.170,0:06:07.990 لە ڕێگەی زمانی[br]داهێنەرانە و ئەدەبییەوە بگێرمەوە. 0:06:08.207,0:06:11.957 بۆیە بە تەلەفۆنەکەم ڕۆمانێکم نووسی 0:06:11.957,0:06:14.258 و دەق بە دەق، 0:06:14.258,0:06:18.388 لە ڕێگەی بەرنامەی وەتس ئەپ[br]بۆ وەرگێڕەکەم لە ئوسترالیا نارد. 0:06:18.388,0:06:20.168 زمان گرنگە. 0:06:20.458,0:06:24.738 تۆ تێبینی دەکەیت کە من[br]بەم شوێنە دەڵێم زیندانێک، 0:06:24.738,0:06:25.848 زیندانی مانوس، 0:06:25.848,0:06:28.433 نەک ناوەندە چارەسەرییەکانی دوور لە کەنار. 0:06:28.898,0:06:35.207 ناوهێنانی ئەو زیندانە بە زیندانێک[br]درۆکانی زمانی حکومەت نیشان دەدات. 0:06:35.578,0:06:42.383 یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتنی ئەو [br]ئەشکەنجە بەرنامە بۆ دارێژراو و دروستکراوەی 0:06:42.388,0:06:44.555 ڕژێمی دەستبەسەرکردنی ئوسترالیا. 0:06:44.999,0:06:47.720 بەشێک لە دروستکردنی زمانی خۆم 0:06:47.720,0:06:53.706 ئەوەیە کە بۆ خۆشی و[br]شکۆدارکردنی ئازارەکانمان بجەنگم. 0:06:54.485,0:07:00.570 ئەمە بەشێکی قووڵی ئەم سیستەمەیە [br]کە زیندانیمان دەکات و ئەشکەنجەمان دەدات. 0:07:00.902,0:07:07.384 من دەزانم ئەو کەسانەی بەشداری TEDx دەکەن[br]ژیان و تێڕوانینی ئیلهام بەخشیان هاوبەشی 0:07:07.384,0:07:09.812 پێ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ[br]کەسانی تر دروست بکەین. 0:07:09.812,0:07:15.356 بەڵام، بۆ من، وەک کەسێک،[br]کە هێشتا لە تێکۆشاندام 0:07:15.412,0:07:20.362 لە تەنیشت سەدان کەسی بێتاوان[br]لە دژی ئەم سیستەمە، 0:07:20.975,0:07:22.592 چی دەتوانم بڵێم؟ 0:07:23.195,0:07:27.416 چۆن دەتوانم خەڵک بخەمە جۆش و خرۆشەوە[br]لە کاتێکدا من هێشتا دڵنیا نیم 0:07:27.416,0:07:29.112 ئەگەر بمویستبایە بمێنمەوە یان نا. 0:07:30.107,0:07:35.293 داوای لێبوردن دەکەم، بەڕاستی داوای[br]لێبوردنتان لێدەکەم کە نیگەرانم کردن، 0:07:35.293,0:07:39.925 بەڵام پێم وایە کە من هەلێکی ترم نییە[br]جگە لە نیگەرانی کردنی ئێوە 0:07:40.060,0:07:42.260 چونکە ئەوە چیرۆکی منە. 0:07:42.260,0:07:45.905 من یەکێکم لەو جۆرە کەسانەی[br]کە لە ناو شەر لەدایک بوو، 0:07:45.905,0:07:50.305 ژیانی پڕ لە سەرکێشیم هەبوو، 0:07:50.705,0:07:54.753 ئەزمونی بێ لانەیی، هەژاری، 0:07:54.753,0:07:59.363 هەندێک جار گرانبەها[br]لە داهاتێک و خانوویەک بەسەر بردووە. 0:08:00.233,0:08:02.627 من چەندین جۆر خەڵکم بینیووە، 0:08:02.627,0:08:05.727 من خۆشەویستی سەرسوڕهێنەرم ئەزموون کرد، 0:08:05.727,0:08:09.287 بێگومان ، چیرۆکم زۆرە[br]بۆ ئەوەی هاوبەشی بکەم. 0:08:09.287,0:08:13.537 بەڵام، وابزانم من ئەو مافەم نییە[br]بۆ ئەوەی باسی خۆم بکەم 0:08:13.815,0:08:16.687 لەکاتێکدا زۆر کەس [br]لەم دوو دوورگەدا ئازار دەچێژن. 0:08:16.955,0:08:23.399 نازانم، لەوانەیە، ڕۆژێک،[br]کاتێک من ئازادم، 0:08:24.735,0:08:29.044 بانگهێشت دەکرێم بۆ قسەکردن لەگەڵ خەڵک [br]دەربارەی ئەزموونی تر - 0:08:29.303,0:08:34.999 دەربارەی خۆشەویستی، ژیان و مانای ژیان. 0:08:35.435,0:08:41.470 نازانم، لەوانەیە، ئەگەر کەمتر[br]جگەرە بکێشم، من ڕزگارم دەبێت. 0:08:42.355,0:08:43.605 من جگەرە زۆر دەکێشم. 0:08:44.295,0:08:47.415 ئێستا، دەبێت بنوسم و قسە بکەم 0:08:47.415,0:08:53.167 چونکە هێشتا ٥٠٠ کەس لەگەڵ من[br]لە بەندیخانە لە دورگەی مانوس ھەن. 0:08:53.167,0:08:55.441 هێشتا سەدان كەسیش لە ناووروو هەن. 0:08:56.647,0:08:58.389 ئێمە هێشتا لە زیندانین. 0:08:59.017,0:09:02.782 من توانای زمان، لە نووسینم ھەیە. 0:09:04.039,0:09:06.338 نووسین لێرەوە ئاسان نییە. 0:09:06.707,0:09:10.117 ئەمە زۆری تێدەچێت. 0:09:10.730,0:09:17.166 من شەڕ دەکەم بۆ نووسین و هیوا دەخوازم[br]خەڵک لە ڕاستیدا وشەکانم لە نزیکی بخوێنەوە 0:09:17.837,0:09:21.237 و بە قوڵی لەگەڵیان خۆتێهەڵکێشن. 0:09:21.567,0:09:22.777 لە کۆتایدا، ئاواتم 0:09:22.777,0:09:26.768 ئەوەیە کە خەڵک لە ناوروو و مانوس[br]بەزوویی بە ئازادی خۆیان بگەن. 0:09:28.087,0:09:29.303 سوپاس. 0:09:29.303,0:09:32.277 (چەپڵەلێدان)