(لاسایکردنەوەی پشیلەی ڕاوکەر) ئەمە شێوازی منە لە لاسایکردنەوەی پشیلەی ڕاو کردن، کە لە ڕاستیدا، زیاتر لەم شێوەیە دەچێت. (دەنگی تۆمارکراوی پێشینەی پشیلەی ڕاوکەر) ئەوە پشیلە، ئارەزووی ئاو دەکات ئارەزووی ماسی دەکات، کە لە نایابترین و بە بەهاترن سیستەمی ژینگەی هەسارەکەمان دەژیت: زەلکاو و دارستانەکانی مانگرۆڤ لە باشور و باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا. ئایا زۆر سەرنج ڕاکێشانە ڕاوناکەن؟ (پێکەنین) پشیلەکانی ڕاو کردن، یەکێکن لە نزیکەی ٤۰ جۆری پشیلە کێویەکان. وەک پڵینگ و شێر تەنها زۆر بچوکترە. دەشێت دوو هێندەی پشیلە ماڵیەکانمان بێت. لە ئەندەنوسیا، خەڵک پێی دەڵێن"کۆچینگ باکو" بە وەرگێڕانی وشەیی دەبێت بە "پشیلەی دارستانەکانی مانگرۆڤ". بەڵام ئارەزوو دەکەم پێیان بڵێم، پڵینگەکانی دارستانەکانی مانگرۆڤ، ئێستا، پشیلە ڕاوچیەکان ناناسین وەک چۆن پڵیگەکان دەناسین، بەڵام، ئەوەی فێر بووین ئەوەیە دەشێت ئەو پشیلانە لە جۆری سەرەکی بن. بۆ سیستەمی ژینگەی جیهانی، خواستێکی ئاشکرای بەرز لەگەڵ هێڵێکی بەهێزی پاراستنی ژینگە. تا ئێستا سەرنجی ڕانەکێشاون؟ (پێکەنین) وەک زۆر جۆری هەڕەشە لەسەر، پشیلەکانی ڕاو کردن بە لە دەستدانی مۆلگەکانیان هەڕەشەی لێ دەکرێت. بە شێوەیەکی سەرەکی بە هۆی داواکاری نێودەوڵەتیمان بۆ ماسی و ڕۆبیان، و، نەهێشتنی دارستان کە نزیکەی نیوەی مانگڕۆڤەکان دادەپۆشێت لە باشور و باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا. لە لایەکی ترەوە، مانگۆرڤەرەکان، زیاترن لە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پشیلە ڕاوکەرەکان نیشتیمانی چەند جۆرێکی سەیرە، وەک، چەقەڵەکان، کیسەڵەکان باڵندەکانی کەنار دەریا، و، سەگە دەریایەکان. (پێکەنین) هەروەها مانگرۆڤ ڕێگری لە داخورانی زەوی دەکات. و، دەکرێن ببن بە یەکەم هێڵی بەرگری لە نێوان ڕەشەبای ئاوی، تسۆنامی، و، ملیونان خەڵک کە لە لای ئەو دارستانەوە دەژین بۆ ڕۆژ بە ڕۆژ بەردەوام بوونیان لە ژیان. ڕاستیەک وەک ڕازاندنەوەی کێکە.. یان دەتوانم بڵێم، زەوی... مانگۆڤەرەکان دەتوانن زەخیرەی ڕێژەی دە هێندەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بکات بەراورد بە دارستانە خولگەیەکان کەواتە، پاراستنی یەک فەدان لە مانگۆڤەرەکان لەوانەیە هێندەی پاراستنی پێنج یان زیاتری دارستانە خولگەیەکان بێت. دەتەوێت شوێن پەنجەی کاربۆن لە تەواوی ژیانت بسڕیتەوە؟ باشە، دارستانەکانی مانگرۆڤ یەکێک لە باشترین بازدانەکان لە بواری پاریزگاری ژینگە ڕاماڵینی دارستانەکان، لە ناوچوون و گۆڕانی کەش و هەوا. کێشەی جیهانین کە دەکرێت چارەسەریان بکەین. لە ڕێگەی نرخدان بەو جۆر و سیستەمی ژینگەی هەمانە هەروەها کار کردن لەگەڵ کەسانی ناوخۆ کە لەتەنیشتمانەوە دەژین. ئەمە یەکێکە لە سێ ڕووبارەکانی دەلتا لە کەناری باشوری هێندستان کە کۆمەڵەگان کۆبونەوە بۆ گۆڕینی ڕووکاری ئەم هەسارەیە و ئەگەری گۆڕینی چارەنووسی. بە کەمتر لە دە ساڵ، بە بوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی، بەشەکانی داستانی سەر بە دەوڵەت و کۆمەڵە ناوخۆکان کار بکەن بۆ گێڕانەوەی زیاتر لا ۲۰۰۰۰ فەدان لە کێڵگەی ماسی و ڕوبیانی بێ بەرهەم بۆ دارستانەکانی مانگڕۆڤ. بە نزیکەی پێش پێنج ساڵ، بقەبڵێنە، کێمان دۆزیەوە لە مانگڕڤە گێڕاوەکان؟ کاتێک وێنەی پشیلەی ڕاوکردنەکانمان لەناو دانیشتوانی ناوخۆ دابەش کرد، توانیمان شانازی لە نێوانیان دروست بکەین بە چاودێری کردنی جۆر و سیستەمی ژینگەی لە ژێر مەترسی لەناو چوون لە باخچەکانیان. هەروەها توانیمان متمانە لای هەندێک خەڵک درووست بکەین بۆ یارمەتیدانیان لە پێشەنگبووی گوزەرانی گۆڕاو. دیدەنی سانتۆشی ۱۹ ساڵان بکەن کە، نەک تەنها بوو بە پارێزەرێکی بەتوانای ژینگەی لە دوای تەنها ساڵێک کار کردن لەگەڵمان بەڵکو، چەندین ڕاوچی ناوخۆی بەشداری پێ کرد لە یارمەتیدان و پاراستنی پشیلە ڕاوچییەکان. دیدەنی مۆشیی ڕاوچی هۆزەکان بکە، جگە وازهێنان لە ڕاوکردن و، بوو به باشترین پارێزەری ژینگەیە لەلامان هەروەها زانستە کەلتوریەکانی بەکار هێنا بۆ ڕۆشنبیر کردنی تەواوی کۆمەڵگە لە ڕاونەکردنی پشیلەی ڕاوکەر، سەگی دەریا و چەندین جۆری هەڕەشەلەسەر کە لە مانگرۆڤەرەکان، لە باخچەی پشتەوە دەژین. جووتیارەکانی ماسی و ڕوبیانی وەک ڤێنکات، ئێستا خوازیارن لەگەڵ ئێمە لە بواری پاراستنی ژینگە کار بکەن. بۆ تاقیکردنەوەی خزمەتی پاراستنی ژینگەی درۆینەی بەردەوام وەک قرژاڵەکانی دەریا، و، تەنانەت لەوانەیە هەنگوینی درەختەکانی مانگرۆڤەرەکان. لەوانەیە هاندەرێکیان هەبێ بۆ پاراستن و چاندنی مانگرۆڤەکان لە شوێنک کە لێی ونبوون. کارێکی سوودمەندبوونی هاوبەشە بۆ پشیلە ڕاوچییەکان، خەڵکانی ناوخۆ و کۆمەڵەی جیهانی. ئەم چیرۆکانە، دەری دەخەن کە هەموومان دەتوانین بەشێک بین لە داهاتوو. کە پشیلە ڕاوچیەکان و دارسانە لاناوچووەکانی مانگرۆڤ، لەلایەن ڕاوچیەکان خۆیانەوە پارێزراوە و گەڕێندراوەتەوە دروست کردنی کۆگایەکانی کاربۆن کە دەتوانێت لە گۆڕانی کاریگەری ژینگەی یارمەتیدەر بێت. دەشێت پشیلەی ڕاوکەر بچوک بێت، هیوادارم توانیبێتمان بایەخێکی زۆری پێ بدەین. شتێک دەتوانین وەبەرهێنانی تێدا بکەین بۆ یارمەتیدانی بەردەوام بوونی کەمێک زیاتری ژیانمان لە سەر زەوی. یان هەروەک هاوڕێکەمان لێرە دەڵێت... (دەنگی پێشینەی تۆمارکراوی پشیلەی ڕاوکەر) سوپاس. (چەپڵە لێدان)