چۆنیەتی وەرگێڕانی ناونیشان] [و کورتەی ڤیدۆکان پێش ئەوەی وەرگێران یان ژێرنووس بۆ پەسەند کردن بنێریت، نابێت لە یادت بچێت کە ناونیشان و کورتەی ڤیدۆکان وەربگێڕیت. دەتوانیت ئاوێنەی ناونیشان و کورتەی ڤیدۆکان لە گشت ڤیدیۆکانی TED, TEDx and TED-Ed talk لەلای چەپی بەشی سەرەوەی ئامرازی ژێرنووس کردن بدۆزیتەوە. بۆ چوونە ناو ئەم بەشە کرتە لەسەر هێمای پێنووس بکە. کاتێک ڤیدیۆیەکی TED ژێرنووس یان وەردەگێڕیت، ناونیشانەکە پڕ بکەوە، ناوی قسەکەرەکە کورتەی ڤیدۆکە بە زمانی خۆت بنووسە. کاتێک ڤیدیۆی TED-Ed وەردەگێڕیت، سەڕەرای وەرگێڕانی وەسف و ناونیشانەکە، دەبێت لەیادت نەچێت لینکی وانە سەرەکیەکە دابنێیتەوە کە لەگەڵ ڤیدیۆ ڕەسەنەکە دەردەکەوێت. جگە لەوەش ئاماژە بە ئامادەکاری وانەکە و ئەنیمەیشنەکەش لە کۆتایی وانەکە بکە. کاتێک ئیش لەسەر ڤیدیۆی TEDx دەکەیت، دەبێت ناونیشان و وەسفەکە بە پێی ستاندەرد بیت. ستاندەردی شێوازی تایتڵ ناونیشانی ڤیدیۆکە بەکاردەهێنێت، ناوی قسەکەرەکە، ناوی بۆنەکەش بەکاردێت، بە سلاشێک لێک جیادەکرێنەوە لە پیش و پشتی سپەیسێک هەیە. ئەگەر شێوازەکە جیاواز بوو، بیگۆڕە بە شێوازێک لەگەڵ ستاندەرد بگونجێت. ڕێکەوتی بۆنەکە یان زانیاری زیاتر مەنووسە. TEDx ناوێکی بازرگانی پارێزراوە نابێت وەربگێڕدرێت یان سپەیس لەنێوانی پیتەکانی TEDx هەبێت. کاتێک ڤیدیۆیەکی TEDx وەردەگێڕیت یان ژێرنووس دەکەیت، تکایە مافی خاوەنداریەتی بە زمانی خۆت بنووسە. مافی خاوەنداریەتی دەکرێت لە کۆتایی یان سەرەتای وەسفی ڤیدیۆکە بێت. بەستەری فەرمی خاوەنی وەرگێڕ بەردەست دەبێت لە خوار وەسفی ڤیدیۆکە. وەسفی ڤیدیۆکە دەبێت کورتەیەک سەبارەت بە ڤیدیۆکە باس بکات. ئەگەر زۆر درێژ نەبێت دەکرێت باسی ژیانی قسەکەرەکەش بکرێت. ئەگەر کورتەی ڤیدیۆکە بەردەست نەبوو، لەلایەن خۆتەوە کورتەیەک لەسەر ڤیدیۆکە بنووسە. دەبێت لە یادمان بێت کە زمانی ناونیشان و کورتەی ڤیدیۆکە دەبێت هەمان زمانی ڤیدیۆکە بێت. زمانی ناونیشان و کورتەی ڤیدیۆکە نابێت پێچەوانەی زمانی قسەکەرەکە بێت. کۆمەڵێک زانیاری سەرەتایی هەیە کە TED دەناسێنێت، پێویست ناکات وەربگێردرێن. دوای ئەوەی ناونیشان و کورتەی ڤیدیۆکەت تەواو کرد، لە پەنجەرەکەدا کرتە لەسەر Done بکە. دواتر وەرگێڕانەکەت بۆ پەسند کردن بنێرە. ئێستاش، ژێرنووس کردن ووەرگێڕانێکی دڵشاد!