WEBVTT 00:00:00.917 --> 00:00:06.393 من ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ گفتوگۆ لە بارەی چۆن خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت ژیانمان بگۆڕێت 00:00:06.417 --> 00:00:08.792 و سەبارەت بە سنووره‌كانی ئه‌و گۆڕانه‌ بكه‌م. 00:00:09.750 --> 00:00:14.018 ده‌مه‌وێت بدوێم له‌باره‌ی چۆن خوێندنه‌وه‌ جیهانێكمان پێ ده‌به‌خشێت توانای 00:00:14.042 --> 00:00:16.750 هاوبه‌شیكردنی هه‌بێت له‌ په‌یوه‌ندی بەهێزی مرۆڤ. 00:00:17.773 --> 00:00:21.393 هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌میشه‌ به‌شكاری بێت. 00:00:21.417 --> 00:00:26.500 چۆن خوێندنه‌وه‌ له‌ كۆتاییدا پڕۆژه‌یه‌كی نامۆی بێوێنه‌یه‌. NOTE Paragraph 00:00:27.625 --> 00:00:30.476 ئه‌و نووسه‌ره‌ی ژیانمی گۆڕی 00:00:30.500 --> 00:00:34.934 ڕۆماننووسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی جه‌یمس بۆڵدوین بوو. 00:00:34.934 --> 00:00:38.166 كاتێك له‌ میچیگانی ڕۆژئاوا له‌ ١٩٨٠ كان گه‌وره‌ ده‌بووم، زۆر نووسه‌ری 00:00:38.166 --> 00:00:43.292 ئه‌مریكی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی نه‌بوون حەزیان لە گۆڕانکاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. 00:00:43.292 --> 00:00:46.398 بۆیه‌ ڕووم كرده‌ جه‌یمس بۆڵدوین 00:00:46.398 --> 00:00:50.808 وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌، و هه‌ستكردن به‌ ئاگایی نه‌ژادی. 00:00:51.958 --> 00:00:55.934 به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت خۆم ئه‌مریكی و ئه‌فریقی نه‌بووم، 00:00:55.958 --> 00:01:00.476 هه‌ستم به‌ بوێریی و تاوانباری كرد به‌هۆی وته‌كانی. 00:01:00.500 --> 00:01:02.625 به‌تایبه‌تی ئه‌م وتانه‌: 00:01:03.458 --> 00:01:07.059 "خه‌ڵكانێكی لیبڕال هه‌ن كه‌ هه‌موو دۆخه‌ ڕاسته‌كانیان هه‌یه‌، 00:01:07.083 --> 00:01:09.042 به‌ڵام باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان نییه‌. 00:01:10.083 --> 00:01:14.018 كاتێك ته‌له‌زمه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه‌ و به‌ڕێگه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كه‌یت بیگه‌یه‌نن، 00:01:14.042 --> 00:01:16.518 ئه‌وان بە ڕێگەیەک له‌وێ نین." 00:01:16.542 --> 00:01:19.351 ئه‌وان به‌ ڕێگه‌یه‌ك له‌وێ نین. 00:01:19.375 --> 00:01:21.726 ئه‌و وشانه‌م وه‌ك خۆی وه‌رگرتووه‌. 00:01:21.750 --> 00:01:23.458 خۆم له‌ كوێ دانێم؟ NOTE Paragraph 00:01:24.500 --> 00:01:26.518 چووم بۆ میسیسیپی ده‌ڵتا، 00:01:26.542 --> 00:01:29.684 یه‌ك له‌ هه‌ژارترین ناوچه‌كان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان. 00:01:29.708 --> 00:01:32.601 شوێنێكه‌ به‌ مێژوویه‌كی به‌هێز پێكهاتووه‌. 00:01:32.601 --> 00:01:37.868 له‌ ١٩٦٠ ه‌كان، ئه‌مریكییه‌ بە ڕەچەڵەک ئه‌فریقییه‌كان ژیانی خۆیان خسته‌ مه‌ترسی 00:01:37.868 --> 00:01:40.555 بۆ شه‌ڕكردن بۆپه‌روه‌رده‌، بۆ شه‌ڕكردن بۆ مافی ده‌نگدان. 00:01:40.655 --> 00:01:43.059 ویستم ببمه‌ به‌شیك له‌و گۆڕانه‌، 00:01:43.083 --> 00:01:46.792 تا یارمه‌تی هه‌رزه‌كاره‌ گه‌نجه‌كان بده‌م ده‌ربچن و بچنه‌ كۆلێژ. 00:01:48.250 --> 00:01:50.976 كاتێک‌ گه‌یشتمه‌ میسیسیپی ده‌ڵتا، 00:01:51.000 --> 00:01:53.434 شوێنێك بوو هێشتا هه‌ژار بوو، 00:01:53.458 --> 00:01:55.184 هێشتا جیاكراوه‌ بوو، 00:01:55.208 --> 00:01:57.750 هێشتا به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر پێویستی به‌ گۆڕان بوو. NOTE Paragraph 00:01:58.958 --> 00:02:02.393 قوتابخانه‌كه‌م، ئه‌و شوێنه‌ی لێی دانرام، 00:02:02.417 --> 00:02:06.726 نه‌ كتیبخانه‌ی لێبوو. نه‌ ڕاوێژكاری ئاڕاسته‌كردن، 00:02:06.750 --> 00:02:09.726 به‌ڵام ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هه‌بوو. 00:02:09.750 --> 00:02:12.309 نیوه‌ی مامۆستاكان جێگره‌وه‌ بوون 00:02:12.333 --> 00:02:14.309 كاتێك قوتابییه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد، 00:02:14.333 --> 00:02:18.208 قوتابخانه‌ ده‌یناردنه‌ به‌ندیخانه‌ی ناوخۆیی. NOTE Paragraph 00:02:20.250 --> 00:02:23.226 ئه‌مه‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ بوو تیایدا چاوم به‌ پاتریك كه‌وت. 00:02:23.250 --> 00:02:28.184 ئه‌و ١٥ ساڵ بوو و دوو ساڵ ده‌رنه‌چوو بوو، له‌ پۆلی هه‌شت بوو. 00:02:28.208 --> 00:02:30.684 هێمن، و ته‌نیاییخوازبوو، 00:02:30.708 --> 00:02:33.518 وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵدابێت. 00:02:33.542 --> 00:02:36.333 ڕقی له‌وه‌ بوو كه‌سانی تر شه‌ربكه‌ن. 00:02:37.500 --> 00:02:41.309 جارێكیان بینیم بازیدا نێوان دوو كچ كه‌ شه‌ڕیان ده‌كرد 00:02:41.333 --> 00:02:44.042 دایان به‌ ئه‌رزه‌كه‌. 00:02:45.375 --> 00:02:47.893 پاتریك ته‌نیا كێشه‌یه‌كی هه‌بوو. 00:02:47.917 --> 00:02:49.708 نه‌ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 00:02:51.249 --> 00:02:53.726 گوتی قوتابخانه‌ هه‌ندێكجار زۆر خه‌مناكه چو‌نكه‌ 00:02:53.726 --> 00:02:57.482 قوتابییه‌كان هه‌میشه‌ شه‌ڕده‌كه‌ن و مامۆستاكانیش خۆیان وه‌لاده‌نێن. 00:02:58.042 --> 00:03:03.500 دایكیشی دوو ئیشی ده‌كرد بۆیه‌ له‌به‌ر ماندوویه‌تی نه‌یده‌هێنا. 00:03:04.417 --> 00:03:07.184 بۆیه‌ ئه‌مه‌م كرده‌ ئیشی خۆم وای لێبكه‌م بێته‌ قوتابخانه‌. 00:03:07.208 --> 00:03:10.268 چونکە من سەرشێت و ٢٢ ساڵ و له ‌دڵه‌وه‌ گه‌شبین بووم، 00:03:10.268 --> 00:03:13.688 به‌رنامه‌ڕێژییه‌كه‌م بریتی بوو له‌ ته‌نیا له‌به‌رده‌م ماڵیان ئاماده‌بم 00:03:13.688 --> 00:03:15.583 و بڵێم، "سڵاو. بۆچی نایێتە قوتابخانه‌؟" 00:03:15.902 --> 00:03:18.184 ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ڕێژییه‌ كاری خۆی كرد، 00:03:18.208 --> 00:03:20.643 هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 00:03:20.667 --> 00:03:23.059 له‌ پۆله‌كه‌م ده‌گه‌شایه‌وه‌. 00:03:23.083 --> 00:03:26.000 هۆنراوه‌ی ده‌نووسی، په‌رتووكی ده‌خوێنده‌وه‌. 00:03:26.917 --> 00:03:29.208 هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. NOTE Paragraph 00:03:31.042 --> 00:03:32.518 له ‌نزیكه‌ی هه‌مان كاتدا 00:03:32.542 --> 00:03:35.226 بۆم ده‌ركه‌وت چۆن له‌ پاتریك نزیك ببمه‌وه‌، 00:03:35.250 --> 00:03:37.458 له‌ كۆلێژی یاسا له‌ هارڤارد وه‌رگیرام. 00:03:39.583 --> 00:03:42.934 دووباره‌ ڕووبه‌ڕوی ئه‌م پرسیاره‌ بوومه‌وه‌ خۆم له ‌كوێ دانێم، 00:03:42.958 --> 00:03:44.667 جه‌سته‌م له ‌كوێ دانێم؟ 00:03:45.458 --> 00:03:48.101 به‌خۆمم ووت 00:03:48.125 --> 00:03:51.643 كه‌ میسیسیپی دهڵتا ئه‌و شوێنه‌ بوو كه‌ خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، 00:03:51.667 --> 00:03:53.559 خه‌ڵكی به ‌به‌خت، 00:03:53.583 --> 00:03:54.833 ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڕۆن. 00:03:55.545 --> 00:03:57.309 ئه‌و كه‌سانه‌ش لە دوایان جێده‌مێنن 00:03:57.333 --> 00:03:59.833 ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌رفه‌تی ڕۆیشتنیان نییه‌. 00:04:00.833 --> 00:04:03.101 نه‌مویست ئه‌و كه‌سه‌ بم كه‌ ڕۆیشتووه‌. 00:04:03.125 --> 00:04:05.167 ده‌مویست ئه‌و كه‌سه‌ بم كه‌ ماوه‌ته‌وه‌. 00:04:06.333 --> 00:04:09.268 له‌لایه‌كی تر، ته‌نیا و ماندوو بووم. 00:04:09.292 --> 00:04:12.750 خۆمم ڕازیكرد كه‌ ده‌متوانی گۆڕانکاری زیاتر ئه‌نجام بده‌م 00:04:14.125 --> 00:04:17.708 به‌ پێوه‌رێكی فراونتر گه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی یاسای پایه‌دارم هه‌بوایه‌. 00:04:19.541 --> 00:04:20.791 بۆیه‌ ڕۆیشتم. NOTE Paragraph 00:04:22.750 --> 00:04:24.351 سێ ساڵ دواتر، 00:04:24.375 --> 00:04:26.768 كاتێك زۆرم نه‌مابوو له‌ كۆلێژی یاسا ده‌ربچم، 00:04:26.792 --> 00:04:28.518 هاوڕێكه‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم 00:04:28.542 --> 00:04:33.458 و گوتی پاتریك شه‌ڕی كردووه‌ و كه‌سێكی كوشتووه‌. 00:04:35.333 --> 00:04:37.393 من ڕووخاو بووم. 00:04:37.417 --> 00:04:39.851 به‌شێك له‌ من باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، 00:04:39.875 --> 00:04:42.542 به‌شه‌كه‌یترم زانی كه‌ ڕاسته‌. 00:04:43.583 --> 00:04:45.583 گه‌شتم كرد تا پاتریك ببینم. 00:04:46.750 --> 00:04:49.458 له‌ به‌ندیخانه‌ سه‌ردانم كرد. 00:04:50.542 --> 00:04:54.184 پێی گوتم كه‌ ئه‌مه‌ ڕاسته‌. 00:04:54.208 --> 00:04:56.601 كه‌ كه‌سێكی كوشتووه‌. 00:04:56.625 --> 00:04:58.875 به‌ڵام نه‌یویست زیاتر له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێت 00:04:59.833 --> 00:05:01.851 پرسیارم له‌باره‌ی قوتابخانه لێی كرد 00:05:01.875 --> 00:05:06.018 گوتی ساڵێك دوای ڕۆیشتنم وازی له‌ قوتابخانه‌ هێنابوو. 00:05:06.042 --> 00:05:08.684 دواتر ویستی شتێكی ترم پێ بڵێت. 00:05:08.708 --> 00:05:11.976 سه‌ری له‌ خواره‌وه‌ كرد و گوتی منداڵێكی كچی هه‌یه‌ 00:05:12.000 --> 00:05:13.768 كه‌ تازه‌ له‌دایك ببوو. 00:05:13.792 --> 00:05:16.375 وا هه‌ستی ده‌كرد نائومێدی كردووه‌. 00:05:18.625 --> 00:05:22.000 ئه‌مه‌ بوو، گفتوگۆكه‌مان به‌په‌له‌ و نه‌گونجاو بوو. NOTE Paragraph 00:05:23.417 --> 00:05:28.476 كه‌ هه‌نگاوم نا بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌، ده‌نگێك له‌ ناخه‌وه‌ پێی گوتم، 00:05:28.500 --> 00:05:29.768 "بگه‌ڕێوه‌. 00:05:29.792 --> 00:05:33.083 گه‌ر ئێستا نه‌گه‌ڕێیه‌وه‌، هه‌رگیز ناگه‌ڕێیه‌وه‌." 00:05:36.292 --> 00:05:39.875 له‌ كۆلێژی یاسا ده‌رچووم و گه‌ڕامه‌وه‌. 00:05:40.833 --> 00:05:42.518 گه‌ڕامه‌وه‌ تا پاتریك ببینم، 00:05:42.542 --> 00:05:46.060 گه‌ڕامه‌وه‌ تاكو بزانم گه‌ر بتوانم له‌ كه‌یسه‌ یاساییه‌كه‌ی یارمه‌تی بده‌م. 00:05:46.917 --> 00:05:50.268 ئه‌مجاره‌، كاتێك بۆ دووه‌مجار بوو بینیم، 00:05:50.292 --> 00:05:52.559 وامزانی ئه‌و بیرۆكه‌ مه‌زنه‌م هه‌بوو، گوتم، 00:05:52.583 --> 00:05:56.184 "سڵاو، پاتریك، بۆچی نامه‌یه‌ك بۆ كچه‌كه‌ت نانووسیت، 00:05:56.208 --> 00:05:59.976 تاكو بتوانیت له‌ مێشكی خۆت بیهێڵیه‌وه‌؟" 00:06:00.000 --> 00:06:03.684 پێنووسێك و پارچه‌ په‌ڕێكم پێیدا، 00:06:03.708 --> 00:06:05.333 ده‌ستیكرد به‌ نووسین. NOTE Paragraph 00:06:06.542 --> 00:06:09.351 به‌ڵام كه‌ سه‌یری ئه‌و په‌ڕه‌م كرد كه‌ به‌ منی دایه‌وه‌، 00:06:09.375 --> 00:06:10.708 واقم وڕما. 00:06:13.000 --> 00:06:15.101 ده‌ستنووسه‌كه‌یم نه‌ناسیه‌وه، 00:06:15.125 --> 00:06:17.958 هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی زۆر ساده‌ی ئه‌نجامدابوو. 00:06:19.167 --> 00:06:21.851 وه‌كو مامۆستایه‌ك بیرم كرده‌وه‌، 00:06:21.875 --> 00:06:25.351 ده‌مزانی كه‌ قوتابییه‌ك ده‌یتوانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بێت 00:06:25.375 --> 00:06:28.434 زۆر به‌خێرایی، به‌ڵام 00:06:28.458 --> 00:06:32.245 هه‌رگیز وام بیرنه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ قوتابی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بچێته‌ دواوه‌ . 00:06:34.375 --> 00:06:36.268 ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر ئازاری دام، 00:06:36.292 --> 00:06:39.476 بینینی ئه‌وه‌ بوو كه‌ بۆ كچه‌كه‌ی نووسیبووی. 00:06:39.500 --> 00:06:40.893 نووسیبووی، 00:06:40.917 --> 00:06:45.208 "له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانم داوای لێبوردن ده‌كه‌م، ببووره‌ له‌وێ نیم بۆ تۆ." 00:06:46.298 --> 00:06:49.292 ئه‌مه‌ هه‌موو شتێك بوو هه‌ستی ده‌كرد ده‌بوو به‌ كچه‌كه‌ی بڵێت. 00:06:50.040 --> 00:06:54.559 لە خۆم پرسی چۆن ده‌توانم باوه‌ڕ به‌ خۆم بێنم کە شتی زیاتری هه‌یه‌ بۆ گوتن، 00:06:54.583 --> 00:06:58.000 به‌شێك له‌خۆی كه‌ پێویست ناكات پاساوی بۆ بهێنێته‌وه‌. 00:06:58.958 --> 00:07:00.226 ویستم وا هه‌ست بكات كه‌ 00:07:00.250 --> 00:07:04.208 شتێكی سوودمه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی باسی بكات. NOTE Paragraph 00:07:05.917 --> 00:07:09.101 هه‌موو ڕۆژێك له‌ حه‌وت مانگی داهاتوو، 00:07:09.125 --> 00:07:11.809 سه‌ردانم ده‌كرد و په‌رتووكم بۆی ده‌هێنا. 00:07:11.833 --> 00:07:15.684 جانتای گواستنه‌وه‌كه‌م ببووه‌ كتێبخانه‌یه‌كی بچووك. 00:07:15.708 --> 00:07:17.768 جه‌یمس بۆڵدوینم بۆی هێنا، 00:07:17.792 --> 00:07:22.684 واڵت ویتمان،ك.س. لیویس م بۆی هێنا. 00:07:22.708 --> 00:07:27.518 په‌رتووكی ڕێبه‌ری بۆ دار، و باڵنده‌م بۆی هێنا، 00:07:27.542 --> 00:07:30.750 و فه‌رهه‌نگ، كه‌ بووه‌ په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و. 00:07:31.667 --> 00:07:33.351 هه‌ندێك ڕۆژ، 00:07:33.375 --> 00:07:37.167 هه‌ردووكمان چه‌ندین كاتژمێر به‌بێ ده‌نگی داده‌نیشتین، و ده‌مانخوێنده‌وه‌. 00:07:38.083 --> 00:07:39.934 ڕۆژه‌كانی تر، 00:07:39.958 --> 00:07:43.476 به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌مانخوێنده‌وه‌، هۆنراوه‌مان ده‌خوێنده‌وه‌. NOTE Paragraph 00:07:43.500 --> 00:07:47.393 ده‌ستمانكرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان هایكو (هۆنراوه‌ی نه‌ریتی ژاپۆنی سێ دێڕ) 00:07:47.417 --> 00:07:50.309 شاكارێكی ساده‌ی گزیكه‌ر. 00:07:50.333 --> 00:07:53.143 پرسیارم لێی ده‌كرد، "هایكوی هه‌ڵبژارده‌ی خۆتم بۆ باسكه‌." 00:07:53.167 --> 00:07:56.226 هه‌ندێكیان زۆر پێكه‌نیناوین. 00:07:56.250 --> 00:07:58.101 ئه‌مه‌ یه‌كیكیانه‌ له‌ لایه‌ن ئیسا: 00:07:58.125 --> 00:08:01.833 "خه‌م مه‌خۆن، جاڵجاڵۆكه‌كان، ماڵه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی ده‌پارێزم." 00:08:02.750 --> 00:08:07.292 ئه‌مه‌ش: "نیوه‌ی ڕۆژه‌كه‌ سه‌رخه‌وم شكاند، كه‌س سزای نه‌دام!" 00:08:08.667 --> 00:08:12.771 و ئه‌م دڵڕفێنه‌، له‌باره‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی به‌فربارینه‌، 00:08:12.891 --> 00:08:17.843 "ئاسكەکان یه‌كه‌م زوقم له‌ فه‌روه‌ی یه‌كتری ده‌لێسێنه‌وه‌." 00:08:19.250 --> 00:08:22.268 شتێكی دڵڕفێن و نادیار هه‌یه‌ 00:08:22.292 --> 00:08:24.934 له‌باره‌ی ئه‌و شیوازه‌ی هۆنراوه‌كه‌ دیاره‌. 00:08:24.958 --> 00:08:29.583 بۆشایی به‌تاڵ هه‌روه‌ك وشه‌كان خۆیان گرنگه‌. NOTE Paragraph 00:08:31.375 --> 00:08:33.893 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی و. س. مێروینمان خوێنده‌وه‌، 00:08:33.917 --> 00:08:38.143 له‌و كاته‌ی ژنه‌كه‌ی بینی له‌ باخچه‌ كار ده‌كات بۆی نووسی 00:08:38.167 --> 00:08:42.042 بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌واوی ژیانیان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن. 00:08:43.167 --> 00:08:45.518 " با بێنمه‌ به‌رچاوم دووباره‌ دێین 00:08:45.542 --> 00:08:48.934 ئه‌و كاته‌ی ده‌مانه‌وێت و ئه‌و كاته‌ به‌هار ده‌بێت 00:08:48.958 --> 00:08:52.143 گه‌وره‌تر نابین له‌ هه‌ر كاتێكی پێشوتر 00:08:52.167 --> 00:08:56.101 په‌ژاره‌ی كۆن وه‌كو هه‌وری زوو هێور ده‌بێته‌وه‌ 00:08:56.125 --> 00:08:59.893 كه‌ به‌ناوییدا به‌یانی به‌ هێواشی بۆخۆی دێت" 00:08:59.917 --> 00:09:03.309 پرسیارم له‌ پاتریك كرد له‌باره‌ی دێڕی په‌سه‌ندی ئه‌و، گوتی، 00:09:03.333 --> 00:09:06.875 "گه‌وره‌تر نابین له‌ هه‌ر كاتێكی پێشووتر" 00:09:08.375 --> 00:09:12.809 گوتی ئه‌و شوێنه‌ی بیرهێنایه‌وه‌ تیایدا كات ده‌وه‌ستێت، 00:09:12.833 --> 00:09:15.768 تیایدا كات چیتر گرنگی نییه‌. 00:09:15.792 --> 00:09:17.851 لێم پرسی گه‌ر شوێنێكی وه‌كو ئه‌مه‌ هه‌با، 00:09:17.875 --> 00:09:20.268 تیایدا كات بۆ هه‌میشه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. 00:09:20.292 --> 00:09:21.958 گوتی، "دایكم." 00:09:23.875 --> 00:09:28.184 كاتێك له‌ ته‌نیشت كه‌سێكه‌وه‌ هۆنراوه‌یه‌ك ده‌خوێنییه‌وه‌، 00:09:28.208 --> 00:09:30.083 هۆنراوه‌كه‌ له‌ ماناكه‌ی ده‌گۆڕێت. 00:09:31.333 --> 00:09:36.000 چونكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێته‌ كه‌سیی، بۆ تۆ ده‌بێته‌ كه‌سیی، NOTE Paragraph 00:09:37.240 --> 00:09:40.184 دواتر په‌رتووكمان خوێنده‌وه‌، چه‌ندین په‌رتووكمان خوێنده‌وه‌، 00:09:40.208 --> 00:09:43.351 یادنامه‌ی فرێدریك دۆگڵاسمان خوێنده‌وه‌، 00:09:43.375 --> 00:09:46.976 كۆیله‌یه‌كی ئه‌مریكی كه‌ خۆی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ كرد 00:09:47.000 --> 00:09:50.333 و كه‌ ڕایكرد بۆ ئازادی به‌هۆی خوێنده‌وارییه‌كه‌ی. 00:09:51.525 --> 00:09:54.518 به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌بووم كه‌ فرێدریك دۆگڵاس پاڵه‌وانه‌ 00:09:54.542 --> 00:09:57.750 ئه‌م چیڕۆكه‌م وه‌كو بوژانه‌وه ‌و هیوا بیرلێكردبۆوه‌. 00:09:58.917 --> 00:10:01.750 به‌ڵام ئه‌م په‌رتووكه‌ پاتریكی خسته‌ جۆرێك له‌ ترس. 00:10:02.875 --> 00:10:07.524 جه‌ختی له‌سه‌ر چیڕۆكێك كرده‌وه‌ كه‌ دۆگڵاس گێڕابویه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆن، له ‌كاتی 00:10:07.524 --> 00:10:11.059 جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیح، سه‌رداره‌كان قوڵفه‌ ده‌ده‌نه‌ كۆیله‌كانیان 00:10:11.083 --> 00:10:14.773 وه‌كو رێگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی نه‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی بكه‌ن. 00:10:14.773 --> 00:10:17.595 چونكه‌ كۆیله‌كان له‌ كێڵگه‌كان به‌ملا و ئه‌ولادا ده‌كه‌ون. 00:10:19.500 --> 00:10:21.500 پاتریك گوتی به‌مه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌. 00:10:22.333 --> 00:10:25.809 گوتی كه‌سانێك هه‌ن له‌ به‌ندیخانه‌ وه‌كو كۆیله‌، 00:10:25.833 --> 00:10:28.059 نایانه‌وێت بیر له‌ بارودۆخه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌، 00:10:28.083 --> 00:10:29.893 چونكه‌ زۆر ئازاربه‌خشه‌. 00:10:29.917 --> 00:10:32.101 زۆر ئازاربه‌خشه‌ بیر له‌ ڕابردوو بكه‌یته‌وه‌، 00:10:32.125 --> 00:10:35.458 زۆر ئازاربه‌خشه‌ بیر بكه‌یته‌وه‌ تا چه‌ند پێویسته‌ بڕۆین. NOTE Paragraph 00:10:36.958 --> 00:10:39.851 دێری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ بوو: 00:10:39.875 --> 00:10:43.476 "هه‌رشتێك، گرنگ نییه‌ چ بێت، بۆ ڕزگاربوون له‌ بیركردنه‌وه‌! 00:10:43.500 --> 00:10:48.542 ئه‌و بیركردنه‌وه‌ هه‌میشه‌ییه‌ی من بۆ حاڵی خۆم زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی دام." 00:10:49.958 --> 00:10:53.917 پاتریك گوتی دۆگڵاس بوێر بووه‌ بۆ نوسین، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بیركردنه‌وه‌. 00:10:55.083 --> 00:11:00.643 به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز نه‌یزانی له‌ پێش چاوی من چه‌نده‌ به‌ دۆگڵاس ده‌چوو. 00:11:00.667 --> 00:11:04.417 چۆن به‌رده‌وام بوو له‌ خوێندنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ من خستمه‌ ترس و له‌رز. 00:11:05.250 --> 00:11:08.309 له‌ پێش من په‌رتوكه‌كه‌ی ته‌واوكرد، 00:11:08.333 --> 00:11:12.042 خوێندییه‌وه‌ له‌ پلیكانه‌یه‌كی كۆنكریتی به‌بێ ڕووناكیی. NOTE Paragraph 00:11:12.803 --> 00:11:16.309 دواتر به‌رده‌وام بووین بۆ ئه‌وه‌ی په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی من بخوێنینه‌وه‌، 00:11:16.333 --> 00:11:18.518 "گیڵیێد" ی مارلین ڕۆبنسن، 00:11:18.542 --> 00:11:22.684 نامه‌یه‌كی دریژكراوه‌یه‌ له‌ باوكێكه‌وه‌ بۆ كوڕه‌كه‌ی. 00:11:22.708 --> 00:11:25.059 حه‌زی به‌م دێڕه‌ بوو: 00:11:25.083 --> 00:11:27.362 "من ئه‌مه‌ له‌ ڕوویه‌كه‌وه‌ ده‌نووسم تا پێت بڵێم 00:11:27.362 --> 00:11:30.601 كه‌ گه‌ر ڕۆژێك پرسیاری ئه‌وه‌ت كردبێت چیت له‌ ژیانت كردووه‌ ... 00:11:30.625 --> 00:11:32.643 تۆ به‌خششی خودا بوویت بۆ من، 00:11:32.667 --> 00:11:35.833 موعجیزه‌، زیاتر له‌ موعجیزه‌یه‌ك بوویت." NOTE Paragraph 00:11:37.235 --> 00:11:43.018 شتێك له‌باره‌ی ئه‌م زمانه‌، خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی، په‌رۆشییه‌كه‌ی، 00:11:43.042 --> 00:11:45.960 ده‌نگه‌كه‌ی، دووباره‌ حه‌زی پاتریكی بۆ نووسین بزواند. 00:11:46.292 --> 00:11:49.393 په‌ڕاوی تێبینی یه‌ك له‌وای یه‌ك پڕ ده‌كرده‌وه‌ 00:11:49.417 --> 00:11:52.726 بۆ نووسینی نامه‌ بۆ كچه‌كه‌ی. 00:11:52.750 --> 00:11:55.684 له‌م نامه‌ جوان، و ئاڵوزانه‌، 00:11:55.684 --> 00:12:01.524 خۆی و كچه‌كه‌ی ده‌هێنا به‌رچاوی كه‌ سواری به‌له‌می كانۆو ده‌بن بۆ ڕووباری میسیسیپی. 00:12:01.524 --> 00:12:04.842 ده‌یهێنایه‌ به‌رچاوی جۆگه‌له‌یه‌كی له‌ قه‌راغ چیایەک ده‌دۆزنه‌وه‌ 00:12:04.842 --> 00:12:06.708 ئاوێكی ته‌واو ڕوونی هه‌بێت. 00:12:08.042 --> 00:12:10.083 كه‌ سه‌یری پاتریكم ده‌كرد ده‌ینووسی، 00:12:11.250 --> 00:12:13.393 به‌خۆمم گوت، 00:12:13.417 --> 00:12:15.700 ئێستاش پرسیار له‌ هه‌مووتان ده‌كه‌م، چه‌ند كه‌س 00:12:15.700 --> 00:12:20.792 له‌ ئێوه‌ نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سێك نووسیووه‌ وا هه‌ست ده‌كه‌یت بێهیوات كردوون؟ 00:12:22.042 --> 00:12:27.125 ئه‌مه‌ زۆر له‌وه‌ ئاسانتره‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ له‌ مێشكی خۆت ببه‌یه‌ ده‌ره‌وه‌. 00:12:28.083 --> 00:12:32.726 به‌ڵام پاتریك هه‌موو ڕۆژێك ده‌رده‌كه‌وت، ڕووبه‌ڕوی كچه‌كه‌ی ده‌بوویه‌وه‌، 00:12:32.750 --> 00:12:35.684 خۆی به‌ به‌رپرسیار داده‌نا له‌ به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ی، 00:12:35.708 --> 00:12:39.417 وشه‌ به‌ وشه‌ به‌ جه‌ختكردنێكی زۆر. NOTE Paragraph 00:12:42.417 --> 00:12:44.958 ژیانی خۆمم ده‌ویست 00:12:46.042 --> 00:12:49.101 بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بخه‌مه‌ مه‌ترسیی به‌و شێوه‌یه‌. 00:12:49.125 --> 00:12:52.750 چونكه‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ توانای دڵی كه‌سێك ئاشكرا ده‌كات. 00:12:56.625 --> 00:13:00.684 با هه‌نگاوێك بگه‌ڕێمه‌وه‌ دواوه‌ و پرسیارێكی نائاسووده‌ بكه‌م. 00:13:00.708 --> 00:13:04.417 من كێم تا ئه‌م چیڕۆكه‌تان بۆ باس كه‌م، وه‌ك ئه‌و چیڕۆكه‌ی پاتریك؟ 00:13:06.042 --> 00:13:09.018 پاتریك ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌ی ژیا 00:13:09.042 --> 00:13:13.208 و من هه‌رگیز ڕۆژێكیش له‌ ژیانم برسیی نه‌بووم. 00:13:15.250 --> 00:13:17.018 زۆر بیرم له‌م پرسیاره‌ كرده‌وه‌، 00:13:17.042 --> 00:13:20.768 به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌م چیڕۆكه‌ ته‌نیا له‌باره‌ی پاتریك نییه‌ 00:13:20.792 --> 00:13:22.309 له‌باره‌ی ئێمه‌یه‌، 00:13:22.333 --> 00:13:24.833 له‌باره‌ی نایه‌كسانیی نێوانمانه‌. 00:13:25.667 --> 00:13:27.083 جیهانی فره‌یی 00:13:28.375 --> 00:13:32.018 كه‌ پاتریك و خێزانه‌كه‌ی و باوانی 00:13:32.042 --> 00:13:33.851 لێی دوورخرابوونه‌وه‌. 00:13:33.875 --> 00:13:36.958 له‌م چیڕۆكه‌، من به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و جیهانی فره‌یی یه‌ ده‌كه‌م. 00:13:37.792 --> 00:13:41.601 و له‌ باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه‌، نه‌مویست خۆم بشارمه‌وه‌. 00:13:41.625 --> 00:13:44.292 ئه‌و توانایه‌ بشارمه‌وه‌ كه‌ هه‌مه‌. NOTE Paragraph 00:13:45.333 --> 00:13:48.893 له‌ باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه‌، ویستم ئه‌و توانایه‌ بخه‌مه‌ ڕوو 00:13:48.917 --> 00:13:51.309 پاشان پرسیار بكه‌م، 00:13:51.333 --> 00:13:54.250 چۆن ئه‌و دوورییه‌ی نێوانمان نه‌هێڵین؟ 00:13:56.250 --> 00:13:59.851 خوێندنه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ داخستنی ئه‌و دوورییه‌. 00:13:59.875 --> 00:14:04.309 گه‌ردوونێكی ئاراممان پیده‌به‌خشێت ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه‌ هاوبه‌ش بین تیایدا، 00:14:04.333 --> 00:14:06.583 كه‌ بتوانین به ‌یه‌كسانی هاوبه‌ش بین. NOTE Paragraph 00:14:08.500 --> 00:14:11.601 ڕه‌نگه‌ ئێستا پرسیار بكه‌ن چی به‌سه‌ر پاتریك دا هات. 00:14:11.625 --> 00:14:13.333 ئایا خوێندنه‌وه‌ ژیانی ڕزگار كرد؟ 00:14:14.583 --> 00:14:16.708 ڕزگاری كرد و نه‌كرد. 00:14:17.875 --> 00:14:20.768 كاتێك پاتریك له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌رچوو، 00:14:20.792 --> 00:14:23.125 گه‌شته‌كه‌ی ئازاربه‌خش بوو. 00:14:24.292 --> 00:14:27.768 خاوه‌ن كاره‌كان به‌هۆی تۆماره‌كه‌ی له‌ كار دووریان خسته‌وه‌، 00:14:27.792 --> 00:14:30.934 نزیكترین هاوڕێی، دایكی، له تەمەنی‌ ٤٣ ساڵیدا 00:14:30.958 --> 00:14:33.434 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره مرد‌. 00:14:33.458 --> 00:14:36.167 بێ لانه‌ بوو، برسیی بوو. NOTE Paragraph 00:14:38.250 --> 00:14:42.792 بۆیه‌ خه‌ڵك زۆر شت له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ ده‌ڵێن بۆ من زیاده‌ڕه‌وییه‌. 00:14:43.792 --> 00:14:47.768 خوێنه‌واربوون ڕێگه‌ی له‌ بێبه‌شكردنی نه‌گرت. 00:14:47.792 --> 00:14:50.417 ڕێگه‌ی له‌ مردنی دایكی نه‌گرت. 00:14:51.708 --> 00:14:54.083 بۆیه‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت چی بكات؟ 00:14:55.375 --> 00:14:59.333 چه‌ند وه‌ڵامێكی كه‌مم لایه‌ ئه‌مڕۆ كۆتایی پێ بێنم. NOTE Paragraph 00:15:00.667 --> 00:15:03.417 خوێندنه‌وه‌ ژیانی ناوه‌وه‌ی بارگاوی كرده‌وه‌ 00:15:05.083 --> 00:15:08.143 به‌ نادیاری، به‌ ئه‌ندێشه‌، 00:15:08.167 --> 00:15:09.417 به‌ جوانیی. 00:15:10.292 --> 00:15:14.625 خوێندنه‌وه‌ ئه‌و وێنانه‌ی پێ به‌خشی کە خۆشییان پێی ده‌دایه‌وە: 00:15:15.417 --> 00:15:20.976 چیا، زه‌ریا، ئاسك، زوقم. 00:15:21.000 --> 00:15:25.125 ئه‌و شانه‌ی تامی جیهانێكی ئازاد، و سروشتی ده‌ده‌ن. 00:15:27.625 --> 00:15:31.143 خوێندنه‌وه‌ زمانێكی پێ به‌خشی به‌وه‌ی ونی كردبوو. 00:15:31.167 --> 00:15:35.809 ئه‌م دێرانەی هۆزانڤان دیرێك واڵكۆت چه‌نده‌ به‌هادارن؟ 00:15:35.833 --> 00:15:38.059 پاتریك ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی له‌به‌ركرد. 00:15:38.083 --> 00:15:40.184 "ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌ڵمگرتن، 00:15:40.208 --> 00:15:42.476 ئه‌و ڕۆژانه‌ی ونم كردن، 00:15:42.500 --> 00:15:45.726 ئه‌و ڕۆژانه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بن، وه‌كو كچه‌كان، 00:15:45.750 --> 00:15:47.583 له‌ قۆڵه‌ له‌نگه‌ر گرتووه‌كانم." NOTE Paragraph 00:15:48.667 --> 00:15:51.643 خوێندنه‌وه‌ فێری ئازایه‌تی خۆیی كرد. 00:15:51.667 --> 00:15:54.976 بیرتان بێت ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی فرێدریك دۆگڵاس، 00:15:55.000 --> 00:15:57.143 هه‌رچه‌نده‌ ئازاربه‌خشیش بوو. 00:15:57.167 --> 00:16:00.875 به‌رده‌وام به‌ئاگا بوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌ئاگایی ئازاربه‌خشه‌. 00:16:02.208 --> 00:16:04.768 خوێندنه‌وه‌ شێوازێكی بیركردنه‌وه‌یه‌، 00:16:04.792 --> 00:16:08.851 له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ قورسه‌ چونكه‌ ده‌بێت بیربكه‌ینه‌وه‌. 00:16:08.875 --> 00:16:13.125 پاتریك بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، وه‌ك له‌ بیرنه‌كردنه‌وه‌، 00:16:16.000 --> 00:16:19.958 له‌ كۆتایی، خوێندنه‌وه‌ زمانێكی پێ به‌خشی تاكو قسه‌ بۆ كچه‌كه‌ی بكات. 00:16:21.375 --> 00:16:24.601 خوێندنه‌وه‌ ئیلهامی ویستی نووسینی پێ به‌خشی، 00:16:24.625 --> 00:16:28.768 به‌سته‌ری نێوان خوێندنه‌وه‌ و نووسین زۆر به‌هێزه‌. 00:16:28.792 --> 00:16:30.851 كاتێك ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌كه‌ین، 00:16:30.875 --> 00:16:32.958 وشه‌ ده‌دۆزینه‌وه‌. 00:16:33.958 --> 00:16:38.601 وشه‌ی دۆزییه‌وه‌ بۆ هێنانه ‌به‌رچاوی دوو وشه‌ به‌یه‌كه‌وه‌. 00:16:38.625 --> 00:16:40.333 وشه‌ی دۆزییه‌وه‌ 00:16:41.958 --> 00:16:44.208 تا پێی بڵێت چه‌نده‌ خۆشی ده‌وێت. NOTE Paragraph 00:16:46.042 --> 00:16:49.976 خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر گۆڕی. 00:16:50.000 --> 00:16:52.059 ده‌رفه‌تێكی پێ به‌خشین بۆ دۆستایه‌تی، 00:16:52.083 --> 00:16:54.976 بۆ بینینی سه‌رووی باری سه‌رنجمان. 00:16:55.000 --> 00:16:57.684 و خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نایه‌كسانی برد 00:16:57.708 --> 00:17:00.375 و یه‌كسانییه‌كی خێرای پێ به‌خشین. 00:17:02.125 --> 00:17:05.059 كاتێك چاوت به‌ كه‌سێكی خوێنه‌ر ده‌كه‌وێت، 00:17:05.083 --> 00:17:07.059 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌یبینیت، 00:17:07.083 --> 00:17:08.791 به‌تازه‌یی، به‌ نوێی. 00:17:09.875 --> 00:17:13.083 هیچ رێگه‌یه‌ك نییه‌ بتوانیت بزانیت كامه‌ دێڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وه‌. 00:17:14.458 --> 00:17:17.666 چ یاده‌وه‌ری و په‌ژاره‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، 00:17:18.833 --> 00:17:22.833 ڕووبه‌ڕوی تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌وپه‌ڕی ژیانی ناوه‌وه‌ی ده‌بیته‌وه‌. 00:17:23.666 --> 00:17:27.101 دواتر پرسیار ده‌كه‌یت، "باشه‌، ژیانی ناوه‌وه‌م له‌ چی دروستكراوه‌؟ 00:17:27.125 --> 00:17:30.375 چیم هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانم له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر هاوبه‌شی پێبكه‌م؟" NOTE Paragraph 00:17:33.000 --> 00:17:34.333 ده‌مه‌وێت كۆتایی پێبێنم 00:17:36.208 --> 00:17:40.500 به‌ چه‌ند دێڕێكی هه‌ڵبژارده‌م له‌ نامه‌ی پاتریك بۆ كچه‌كه‌ی. 00:17:41.333 --> 00:17:44.101 "ڕووباره‌كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن سێبه‌راوییه‌ 00:17:44.125 --> 00:17:47.393 به‌ڵام ڕووناكی ده‌دره‌وشێته‌وه‌ له‌ درزی داره‌كان... 00:17:47.417 --> 00:17:50.976 له‌سه‌ر هه‌ندێك لق ژماره‌یه‌كی زۆر توو هه‌ڵواسراوه‌. 00:17:51.000 --> 00:17:54.458 ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت ڕێك تا هه‌ندێكی لێبكه‌یته‌وه‌." 00:17:56.042 --> 00:17:58.476 ئه‌م نامه‌ جوانه‌ش، كه‌ ده‌نووسێت، 00:17:58.500 --> 00:18:02.851 "چاوه‌كانت داخه‌ و گوێ له‌ ده‌نگی وشه‌كان بگره‌. 00:18:02.875 --> 00:18:05.059 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌به‌ره‌ 00:18:05.083 --> 00:18:07.917 حه‌زم لێیه‌ تۆش بیزانیت." NOTE Paragraph 00:18:09.375 --> 00:18:11.184 زۆر سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م. NOTE Paragraph 00:18:11.208 --> 00:18:14.500 (چه‌پڵه‌)