1 00:00:00,917 --> 00:00:06,393 من ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ گفتوگۆ لە بارەی چۆن خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت ژیانمان بگۆڕێت 2 00:00:06,417 --> 00:00:08,792 و سەبارەت بە سنووره‌كانی ئه‌و گۆڕانه‌ بكه‌م. 3 00:00:09,750 --> 00:00:14,018 ده‌مه‌وێت بدوێم له‌باره‌ی چۆن خوێندنه‌وه‌ جیهانێكمان پێ ده‌به‌خشێت توانای 4 00:00:14,042 --> 00:00:16,750 هاوبه‌شیكردنی هه‌بێت له‌ په‌یوه‌ندی بەهێزی مرۆڤ. 5 00:00:17,773 --> 00:00:21,393 هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌میشه‌ به‌شكاری بێت. 6 00:00:21,417 --> 00:00:26,500 چۆن خوێندنه‌وه‌ له‌ كۆتاییدا پڕۆژه‌یه‌كی نامۆی بێوێنه‌یه‌. 7 00:00:27,625 --> 00:00:30,476 ئه‌و نووسه‌ره‌ی ژیانمی گۆڕی 8 00:00:30,500 --> 00:00:34,934 ڕۆماننووسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی جه‌یمس بۆڵدوین بوو. 9 00:00:34,934 --> 00:00:38,166 كاتێك له‌ میچیگانی ڕۆژئاوا له‌ ١٩٨٠ كان گه‌وره‌ ده‌بووم، زۆر نووسه‌ری 10 00:00:38,166 --> 00:00:43,292 ئه‌مریكی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی نه‌بوون حەزیان لە گۆڕانکاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. 11 00:00:43,292 --> 00:00:46,398 بۆیه‌ ڕووم كرده‌ جه‌یمس بۆڵدوین 12 00:00:46,398 --> 00:00:50,808 وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌، و هه‌ستكردن به‌ ئاگایی نه‌ژادی. 13 00:00:51,958 --> 00:00:55,934 به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت خۆم ئه‌مریكی و ئه‌فریقی نه‌بووم، 14 00:00:55,958 --> 00:01:00,476 هه‌ستم به‌ بوێریی و تاوانباری كرد به‌هۆی وته‌كانی. 15 00:01:00,500 --> 00:01:02,625 به‌تایبه‌تی ئه‌م وتانه‌: 16 00:01:03,458 --> 00:01:07,059 "خه‌ڵكانێكی لیبڕال هه‌ن كه‌ هه‌موو دۆخه‌ ڕاسته‌كانیان هه‌یه‌، 17 00:01:07,083 --> 00:01:09,042 به‌ڵام باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان نییه‌. 18 00:01:10,083 --> 00:01:14,018 كاتێك ته‌له‌زمه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه‌ و به‌ڕێگه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كه‌یت بیگه‌یه‌نن، 19 00:01:14,042 --> 00:01:16,518 ئه‌وان بە ڕێگەیەک له‌وێ نین." 20 00:01:16,542 --> 00:01:19,351 ئه‌وان به‌ ڕێگه‌یه‌ك له‌وێ نین. 21 00:01:19,375 --> 00:01:21,726 ئه‌و وشانه‌م وه‌ك خۆی وه‌رگرتووه‌. 22 00:01:21,750 --> 00:01:23,458 خۆم له‌ كوێ دانێم؟ 23 00:01:24,500 --> 00:01:26,518 چووم بۆ میسیسیپی ده‌ڵتا، 24 00:01:26,542 --> 00:01:29,684 یه‌ك له‌ هه‌ژارترین ناوچه‌كان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان. 25 00:01:29,708 --> 00:01:32,601 شوێنێكه‌ به‌ مێژوویه‌كی به‌هێز پێكهاتووه‌. 26 00:01:32,601 --> 00:01:37,868 له‌ ١٩٦٠ ه‌كان، ئه‌مریكییه‌ بە ڕەچەڵەک ئه‌فریقییه‌كان ژیانی خۆیان خسته‌ مه‌ترسی 27 00:01:37,868 --> 00:01:40,555 بۆ شه‌ڕكردن بۆپه‌روه‌رده‌، بۆ شه‌ڕكردن بۆ مافی ده‌نگدان. 28 00:01:40,655 --> 00:01:43,059 ویستم ببمه‌ به‌شیك له‌و گۆڕانه‌، 29 00:01:43,083 --> 00:01:46,792 تا یارمه‌تی هه‌رزه‌كاره‌ گه‌نجه‌كان بده‌م ده‌ربچن و بچنه‌ كۆلێژ. 30 00:01:48,250 --> 00:01:50,976 كاتێک‌ گه‌یشتمه‌ میسیسیپی ده‌ڵتا، 31 00:01:51,000 --> 00:01:53,434 شوێنێك بوو هێشتا هه‌ژار بوو، 32 00:01:53,458 --> 00:01:55,184 هێشتا جیاكراوه‌ بوو، 33 00:01:55,208 --> 00:01:57,750 هێشتا به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر پێویستی به‌ گۆڕان بوو. 34 00:01:58,958 --> 00:02:02,393 قوتابخانه‌كه‌م، ئه‌و شوێنه‌ی لێی دانرام، 35 00:02:02,417 --> 00:02:06,726 نه‌ كتیبخانه‌ی لێبوو. نه‌ ڕاوێژكاری ئاڕاسته‌كردن، 36 00:02:06,750 --> 00:02:09,726 به‌ڵام ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هه‌بوو. 37 00:02:09,750 --> 00:02:12,309 نیوه‌ی مامۆستاكان جێگره‌وه‌ بوون 38 00:02:12,333 --> 00:02:14,309 كاتێك قوتابییه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد، 39 00:02:14,333 --> 00:02:18,208 قوتابخانه‌ ده‌یناردنه‌ به‌ندیخانه‌ی ناوخۆیی. 40 00:02:20,250 --> 00:02:23,226 ئه‌مه‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ بوو تیایدا چاوم به‌ پاتریك كه‌وت. 41 00:02:23,250 --> 00:02:28,184 ئه‌و ١٥ ساڵ بوو و دوو ساڵ ده‌رنه‌چوو بوو، له‌ پۆلی هه‌شت بوو. 42 00:02:28,208 --> 00:02:30,684 هێمن، و ته‌نیاییخوازبوو، 43 00:02:30,708 --> 00:02:33,518 وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵدابێت. 44 00:02:33,542 --> 00:02:36,333 ڕقی له‌وه‌ بوو كه‌سانی تر شه‌ربكه‌ن. 45 00:02:37,500 --> 00:02:41,309 جارێكیان بینیم بازیدا نێوان دوو كچ كه‌ شه‌ڕیان ده‌كرد 46 00:02:41,333 --> 00:02:44,042 دایان به‌ ئه‌رزه‌كه‌. 47 00:02:45,375 --> 00:02:47,893 پاتریك ته‌نیا كێشه‌یه‌كی هه‌بوو. 48 00:02:47,917 --> 00:02:49,708 نه‌ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 49 00:02:51,249 --> 00:02:53,726 گوتی قوتابخانه‌ هه‌ندێكجار زۆر خه‌مناكه چو‌نكه‌ 50 00:02:53,726 --> 00:02:57,482 قوتابییه‌كان هه‌میشه‌ شه‌ڕده‌كه‌ن و مامۆستاكانیش خۆیان وه‌لاده‌نێن. 51 00:02:58,042 --> 00:03:03,500 دایكیشی دوو ئیشی ده‌كرد بۆیه‌ له‌به‌ر ماندوویه‌تی نه‌یده‌هێنا. 52 00:03:04,417 --> 00:03:07,184 بۆیه‌ ئه‌مه‌م كرده‌ ئیشی خۆم وای لێبكه‌م بێته‌ قوتابخانه‌. 53 00:03:07,208 --> 00:03:10,268 چونکە من سەرشێت و ٢٢ ساڵ و له ‌دڵه‌وه‌ گه‌شبین بووم، 54 00:03:10,268 --> 00:03:13,688 به‌رنامه‌ڕێژییه‌كه‌م بریتی بوو له‌ ته‌نیا له‌به‌رده‌م ماڵیان ئاماده‌بم 55 00:03:13,688 --> 00:03:15,583 و بڵێم، "سڵاو. بۆچی نایێتە قوتابخانه‌؟" 56 00:03:15,902 --> 00:03:18,184 ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ڕێژییه‌ كاری خۆی كرد، 57 00:03:18,208 --> 00:03:20,643 هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 58 00:03:20,667 --> 00:03:23,059 له‌ پۆله‌كه‌م ده‌گه‌شایه‌وه‌. 59 00:03:23,083 --> 00:03:26,000 هۆنراوه‌ی ده‌نووسی، په‌رتووكی ده‌خوێنده‌وه‌. 60 00:03:26,917 --> 00:03:29,208 هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 61 00:03:31,042 --> 00:03:32,518 له ‌نزیكه‌ی هه‌مان كاتدا 62 00:03:32,542 --> 00:03:35,226 بۆم ده‌ركه‌وت چۆن له‌ پاتریك نزیك ببمه‌وه‌، 63 00:03:35,250 --> 00:03:37,458 له‌ كۆلێژی یاسا له‌ هارڤارد وه‌رگیرام. 64 00:03:39,583 --> 00:03:42,934 دووباره‌ ڕووبه‌ڕوی ئه‌م پرسیاره‌ بوومه‌وه‌ خۆم له ‌كوێ دانێم، 65 00:03:42,958 --> 00:03:44,667 جه‌سته‌م له ‌كوێ دانێم؟ 66 00:03:45,458 --> 00:03:48,101 به‌خۆمم ووت 67 00:03:48,125 --> 00:03:51,643 كه‌ میسیسیپی دهڵتا ئه‌و شوێنه‌ بوو كه‌ خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، 68 00:03:51,667 --> 00:03:53,559 خه‌ڵكی به ‌به‌خت، 69 00:03:53,583 --> 00:03:54,833 ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڕۆن. 70 00:03:55,545 --> 00:03:57,309 ئه‌و كه‌سانه‌ش لە دوایان جێده‌مێنن 71 00:03:57,333 --> 00:03:59,833 ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌رفه‌تی ڕۆیشتنیان نییه‌. 72 00:04:00,833 --> 00:04:03,101 نه‌مویست ئه‌و كه‌سه‌ بم كه‌ ڕۆیشتووه‌. 73 00:04:03,125 --> 00:04:05,167 ده‌مویست ئه‌و كه‌سه‌ بم كه‌ ماوه‌ته‌وه‌. 74 00:04:06,333 --> 00:04:09,268 له‌لایه‌كی تر، ته‌نیا و ماندوو بووم. 75 00:04:09,292 --> 00:04:12,750 خۆمم ڕازیكرد كه‌ ده‌متوانی گۆڕانکاری زیاتر ئه‌نجام بده‌م 76 00:04:14,125 --> 00:04:17,708 به‌ پێوه‌رێكی فراونتر گه‌ر بڕوانامه‌یه‌كی یاسای پایه‌دارم هه‌بوایه‌. 77 00:04:19,541 --> 00:04:20,791 بۆیه‌ ڕۆیشتم. 78 00:04:22,750 --> 00:04:24,351 سێ ساڵ دواتر، 79 00:04:24,375 --> 00:04:26,768 كاتێك زۆرم نه‌مابوو له‌ كۆلێژی یاسا ده‌ربچم، 80 00:04:26,792 --> 00:04:28,518 هاوڕێكه‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم 81 00:04:28,542 --> 00:04:33,458 و گوتی پاتریك شه‌ڕی كردووه‌ و كه‌سێكی كوشتووه‌. 82 00:04:35,333 --> 00:04:37,393 من ڕووخاو بووم. 83 00:04:37,417 --> 00:04:39,851 به‌شێك له‌ من باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، 84 00:04:39,875 --> 00:04:42,542 به‌شه‌كه‌یترم زانی كه‌ ڕاسته‌. 85 00:04:43,583 --> 00:04:45,583 گه‌شتم كرد تا پاتریك ببینم. 86 00:04:46,750 --> 00:04:49,458 له‌ به‌ندیخانه‌ سه‌ردانم كرد. 87 00:04:50,542 --> 00:04:54,184 پێی گوتم كه‌ ئه‌مه‌ ڕاسته‌. 88 00:04:54,208 --> 00:04:56,601 كه‌ كه‌سێكی كوشتووه‌. 89 00:04:56,625 --> 00:04:58,875 به‌ڵام نه‌یویست زیاتر له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێت 90 00:04:59,833 --> 00:05:01,851 پرسیارم له‌باره‌ی قوتابخانه لێی كرد 91 00:05:01,875 --> 00:05:06,018 گوتی ساڵێك دوای ڕۆیشتنم وازی له‌ قوتابخانه‌ هێنابوو. 92 00:05:06,042 --> 00:05:08,684 دواتر ویستی شتێكی ترم پێ بڵێت. 93 00:05:08,708 --> 00:05:11,976 سه‌ری له‌ خواره‌وه‌ كرد و گوتی منداڵێكی كچی هه‌یه‌ 94 00:05:12,000 --> 00:05:13,768 كه‌ تازه‌ له‌دایك ببوو. 95 00:05:13,792 --> 00:05:16,375 وا هه‌ستی ده‌كرد نائومێدی كردووه‌. 96 00:05:18,625 --> 00:05:22,000 ئه‌مه‌ بوو، گفتوگۆكه‌مان به‌په‌له‌ و نه‌گونجاو بوو. 97 00:05:23,417 --> 00:05:28,476 كه‌ هه‌نگاوم نا بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌، ده‌نگێك له‌ ناخه‌وه‌ پێی گوتم، 98 00:05:28,500 --> 00:05:29,768 "بگه‌ڕێوه‌. 99 00:05:29,792 --> 00:05:33,083 گه‌ر ئێستا نه‌گه‌ڕێیه‌وه‌، هه‌رگیز ناگه‌ڕێیه‌وه‌." 100 00:05:36,292 --> 00:05:39,875 له‌ كۆلێژی یاسا ده‌رچووم و گه‌ڕامه‌وه‌. 101 00:05:40,833 --> 00:05:42,518 گه‌ڕامه‌وه‌ تا پاتریك ببینم، 102 00:05:42,542 --> 00:05:46,060 گه‌ڕامه‌وه‌ تاكو بزانم گه‌ر بتوانم له‌ كه‌یسه‌ یاساییه‌كه‌ی یارمه‌تی بده‌م. 103 00:05:46,917 --> 00:05:50,268 ئه‌مجاره‌، كاتێك بۆ دووه‌مجار بوو بینیم، 104 00:05:50,292 --> 00:05:52,559 وامزانی ئه‌و بیرۆكه‌ مه‌زنه‌م هه‌بوو، گوتم، 105 00:05:52,583 --> 00:05:56,184 "سڵاو، پاتریك، بۆچی نامه‌یه‌ك بۆ كچه‌كه‌ت نانووسیت، 106 00:05:56,208 --> 00:05:59,976 تاكو بتوانیت له‌ مێشكی خۆت بیهێڵیه‌وه‌؟" 107 00:06:00,000 --> 00:06:03,684 پێنووسێك و پارچه‌ په‌ڕێكم پێیدا، 108 00:06:03,708 --> 00:06:05,333 ده‌ستیكرد به‌ نووسین. 109 00:06:06,542 --> 00:06:09,351 به‌ڵام كه‌ سه‌یری ئه‌و په‌ڕه‌م كرد كه‌ به‌ منی دایه‌وه‌، 110 00:06:09,375 --> 00:06:10,708 واقم وڕما. 111 00:06:13,000 --> 00:06:15,101 ده‌ستنووسه‌كه‌یم نه‌ناسیه‌وه، 112 00:06:15,125 --> 00:06:17,958 هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی زۆر ساده‌ی ئه‌نجامدابوو. 113 00:06:19,167 --> 00:06:21,851 وه‌كو مامۆستایه‌ك بیرم كرده‌وه‌، 114 00:06:21,875 --> 00:06:25,351 ده‌مزانی كه‌ قوتابییه‌ك ده‌یتوانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بێت 115 00:06:25,375 --> 00:06:28,434 زۆر به‌خێرایی، به‌ڵام 116 00:06:28,458 --> 00:06:32,245 هه‌رگیز وام بیرنه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ قوتابی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بچێته‌ دواوه‌ . 117 00:06:34,375 --> 00:06:36,268 ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر ئازاری دام، 118 00:06:36,292 --> 00:06:39,476 بینینی ئه‌وه‌ بوو كه‌ بۆ كچه‌كه‌ی نووسیبووی. 119 00:06:39,500 --> 00:06:40,893 نووسیبووی، 120 00:06:40,917 --> 00:06:45,208 "له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانم داوای لێبوردن ده‌كه‌م، ببووره‌ له‌وێ نیم بۆ تۆ." 121 00:06:46,298 --> 00:06:49,292 ئه‌مه‌ هه‌موو شتێك بوو هه‌ستی ده‌كرد ده‌بوو به‌ كچه‌كه‌ی بڵێت. 122 00:06:50,040 --> 00:06:54,559 لە خۆم پرسی چۆن ده‌توانم باوه‌ڕ به‌ خۆم بێنم کە شتی زیاتری هه‌یه‌ بۆ گوتن، 123 00:06:54,583 --> 00:06:58,000 به‌شێك له‌خۆی كه‌ پێویست ناكات پاساوی بۆ بهێنێته‌وه‌. 124 00:06:58,958 --> 00:07:00,226 ویستم وا هه‌ست بكات كه‌ 125 00:07:00,250 --> 00:07:04,208 شتێكی سوودمه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی باسی بكات. 126 00:07:05,917 --> 00:07:09,101 هه‌موو ڕۆژێك له‌ حه‌وت مانگی داهاتوو، 127 00:07:09,125 --> 00:07:11,809 سه‌ردانم ده‌كرد و په‌رتووكم بۆی ده‌هێنا. 128 00:07:11,833 --> 00:07:15,684 جانتای گواستنه‌وه‌كه‌م ببووه‌ كتێبخانه‌یه‌كی بچووك. 129 00:07:15,708 --> 00:07:17,768 جه‌یمس بۆڵدوینم بۆی هێنا، 130 00:07:17,792 --> 00:07:22,684 واڵت ویتمان،ك.س. لیویس م بۆی هێنا. 131 00:07:22,708 --> 00:07:27,518 په‌رتووكی ڕێبه‌ری بۆ دار، و باڵنده‌م بۆی هێنا، 132 00:07:27,542 --> 00:07:30,750 و فه‌رهه‌نگ، كه‌ بووه‌ په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و. 133 00:07:31,667 --> 00:07:33,351 هه‌ندێك ڕۆژ، 134 00:07:33,375 --> 00:07:37,167 هه‌ردووكمان چه‌ندین كاتژمێر به‌بێ ده‌نگی داده‌نیشتین، و ده‌مانخوێنده‌وه‌. 135 00:07:38,083 --> 00:07:39,934 ڕۆژه‌كانی تر، 136 00:07:39,958 --> 00:07:43,476 به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌مانخوێنده‌وه‌، هۆنراوه‌مان ده‌خوێنده‌وه‌. 137 00:07:43,500 --> 00:07:47,393 ده‌ستمانكرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان هایكو (هۆنراوه‌ی نه‌ریتی ژاپۆنی سێ دێڕ) 138 00:07:47,417 --> 00:07:50,309 شاكارێكی ساده‌ی گزیكه‌ر. 139 00:07:50,333 --> 00:07:53,143 پرسیارم لێی ده‌كرد، "هایكوی هه‌ڵبژارده‌ی خۆتم بۆ باسكه‌." 140 00:07:53,167 --> 00:07:56,226 هه‌ندێكیان زۆر پێكه‌نیناوین. 141 00:07:56,250 --> 00:07:58,101 ئه‌مه‌ یه‌كیكیانه‌ له‌ لایه‌ن ئیسا: 142 00:07:58,125 --> 00:08:01,833 "خه‌م مه‌خۆن، جاڵجاڵۆكه‌كان، ماڵه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی ده‌پارێزم." 143 00:08:02,750 --> 00:08:07,292 ئه‌مه‌ش: "نیوه‌ی ڕۆژه‌كه‌ سه‌رخه‌وم شكاند، كه‌س سزای نه‌دام!" 144 00:08:08,667 --> 00:08:12,771 و ئه‌م دڵڕفێنه‌، له‌باره‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی به‌فربارینه‌، 145 00:08:12,891 --> 00:08:17,843 "ئاسكەکان یه‌كه‌م زوقم له‌ فه‌روه‌ی یه‌كتری ده‌لێسێنه‌وه‌." 146 00:08:19,250 --> 00:08:22,268 شتێكی دڵڕفێن و نادیار هه‌یه‌ 147 00:08:22,292 --> 00:08:24,934 له‌باره‌ی ئه‌و شیوازه‌ی هۆنراوه‌كه‌ دیاره‌. 148 00:08:24,958 --> 00:08:29,583 بۆشایی به‌تاڵ هه‌روه‌ك وشه‌كان خۆیان گرنگه‌. 149 00:08:31,375 --> 00:08:33,893 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی و. س. مێروینمان خوێنده‌وه‌، 150 00:08:33,917 --> 00:08:38,143 له‌و كاته‌ی ژنه‌كه‌ی بینی له‌ باخچه‌ كار ده‌كات بۆی نووسی 151 00:08:38,167 --> 00:08:42,042 بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌واوی ژیانیان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن. 152 00:08:43,167 --> 00:08:45,518 " با بێنمه‌ به‌رچاوم دووباره‌ دێین 153 00:08:45,542 --> 00:08:48,934 ئه‌و كاته‌ی ده‌مانه‌وێت و ئه‌و كاته‌ به‌هار ده‌بێت 154 00:08:48,958 --> 00:08:52,143 گه‌وره‌تر نابین له‌ هه‌ر كاتێكی پێشوتر 155 00:08:52,167 --> 00:08:56,101 په‌ژاره‌ی كۆن وه‌كو هه‌وری زوو هێور ده‌بێته‌وه‌ 156 00:08:56,125 --> 00:08:59,893 كه‌ به‌ناوییدا به‌یانی به‌ هێواشی بۆخۆی دێت" 157 00:08:59,917 --> 00:09:03,309 پرسیارم له‌ پاتریك كرد له‌باره‌ی دێڕی په‌سه‌ندی ئه‌و، گوتی، 158 00:09:03,333 --> 00:09:06,875 "گه‌وره‌تر نابین له‌ هه‌ر كاتێكی پێشووتر" 159 00:09:08,375 --> 00:09:12,809 گوتی ئه‌و شوێنه‌ی بیرهێنایه‌وه‌ تیایدا كات ده‌وه‌ستێت، 160 00:09:12,833 --> 00:09:15,768 تیایدا كات چیتر گرنگی نییه‌. 161 00:09:15,792 --> 00:09:17,851 لێم پرسی گه‌ر شوێنێكی وه‌كو ئه‌مه‌ هه‌با، 162 00:09:17,875 --> 00:09:20,268 تیایدا كات بۆ هه‌میشه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. 163 00:09:20,292 --> 00:09:21,958 گوتی، "دایكم." 164 00:09:23,875 --> 00:09:28,184 كاتێك له‌ ته‌نیشت كه‌سێكه‌وه‌ هۆنراوه‌یه‌ك ده‌خوێنییه‌وه‌، 165 00:09:28,208 --> 00:09:30,083 هۆنراوه‌كه‌ له‌ ماناكه‌ی ده‌گۆڕێت. 166 00:09:31,333 --> 00:09:36,000 چونكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێته‌ كه‌سیی، بۆ تۆ ده‌بێته‌ كه‌سیی، 167 00:09:37,240 --> 00:09:40,184 دواتر په‌رتووكمان خوێنده‌وه‌، چه‌ندین په‌رتووكمان خوێنده‌وه‌، 168 00:09:40,208 --> 00:09:43,351 یادنامه‌ی فرێدریك دۆگڵاسمان خوێنده‌وه‌، 169 00:09:43,375 --> 00:09:46,976 كۆیله‌یه‌كی ئه‌مریكی كه‌ خۆی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ كرد 170 00:09:47,000 --> 00:09:50,333 و كه‌ ڕایكرد بۆ ئازادی به‌هۆی خوێنده‌وارییه‌كه‌ی. 171 00:09:51,525 --> 00:09:54,518 به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌بووم كه‌ فرێدریك دۆگڵاس پاڵه‌وانه‌ 172 00:09:54,542 --> 00:09:57,750 ئه‌م چیڕۆكه‌م وه‌كو بوژانه‌وه ‌و هیوا بیرلێكردبۆوه‌. 173 00:09:58,917 --> 00:10:01,750 به‌ڵام ئه‌م په‌رتووكه‌ پاتریكی خسته‌ جۆرێك له‌ ترس. 174 00:10:02,875 --> 00:10:07,524 جه‌ختی له‌سه‌ر چیڕۆكێك كرده‌وه‌ كه‌ دۆگڵاس گێڕابویه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆن، له ‌كاتی 175 00:10:07,524 --> 00:10:11,059 جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیح، سه‌رداره‌كان قوڵفه‌ ده‌ده‌نه‌ كۆیله‌كانیان 176 00:10:11,083 --> 00:10:14,773 وه‌كو رێگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی نه‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی بكه‌ن. 177 00:10:14,773 --> 00:10:17,595 چونكه‌ كۆیله‌كان له‌ كێڵگه‌كان به‌ملا و ئه‌ولادا ده‌كه‌ون. 178 00:10:19,500 --> 00:10:21,500 پاتریك گوتی به‌مه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌. 179 00:10:22,333 --> 00:10:25,809 گوتی كه‌سانێك هه‌ن له‌ به‌ندیخانه‌ وه‌كو كۆیله‌، 180 00:10:25,833 --> 00:10:28,059 نایانه‌وێت بیر له‌ بارودۆخه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌، 181 00:10:28,083 --> 00:10:29,893 چونكه‌ زۆر ئازاربه‌خشه‌. 182 00:10:29,917 --> 00:10:32,101 زۆر ئازاربه‌خشه‌ بیر له‌ ڕابردوو بكه‌یته‌وه‌، 183 00:10:32,125 --> 00:10:35,458 زۆر ئازاربه‌خشه‌ بیر بكه‌یته‌وه‌ تا چه‌ند پێویسته‌ بڕۆین. 184 00:10:36,958 --> 00:10:39,851 دێری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ بوو: 185 00:10:39,875 --> 00:10:43,476 "هه‌رشتێك، گرنگ نییه‌ چ بێت، بۆ ڕزگاربوون له‌ بیركردنه‌وه‌! 186 00:10:43,500 --> 00:10:48,542 ئه‌و بیركردنه‌وه‌ هه‌میشه‌ییه‌ی من بۆ حاڵی خۆم زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی دام." 187 00:10:49,958 --> 00:10:53,917 پاتریك گوتی دۆگڵاس بوێر بووه‌ بۆ نوسین، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بیركردنه‌وه‌. 188 00:10:55,083 --> 00:11:00,643 به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز نه‌یزانی له‌ پێش چاوی من چه‌نده‌ به‌ دۆگڵاس ده‌چوو. 189 00:11:00,667 --> 00:11:04,417 چۆن به‌رده‌وام بوو له‌ خوێندنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ من خستمه‌ ترس و له‌رز. 190 00:11:05,250 --> 00:11:08,309 له‌ پێش من په‌رتوكه‌كه‌ی ته‌واوكرد، 191 00:11:08,333 --> 00:11:12,042 خوێندییه‌وه‌ له‌ پلیكانه‌یه‌كی كۆنكریتی به‌بێ ڕووناكیی. 192 00:11:12,803 --> 00:11:16,309 دواتر به‌رده‌وام بووین بۆ ئه‌وه‌ی په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی من بخوێنینه‌وه‌، 193 00:11:16,333 --> 00:11:18,518 "گیڵیێد" ی مارلین ڕۆبنسن، 194 00:11:18,542 --> 00:11:22,684 نامه‌یه‌كی دریژكراوه‌یه‌ له‌ باوكێكه‌وه‌ بۆ كوڕه‌كه‌ی. 195 00:11:22,708 --> 00:11:25,059 حه‌زی به‌م دێڕه‌ بوو: 196 00:11:25,083 --> 00:11:27,362 "من ئه‌مه‌ له‌ ڕوویه‌كه‌وه‌ ده‌نووسم تا پێت بڵێم 197 00:11:27,362 --> 00:11:30,601 كه‌ گه‌ر ڕۆژێك پرسیاری ئه‌وه‌ت كردبێت چیت له‌ ژیانت كردووه‌ ... 198 00:11:30,625 --> 00:11:32,643 تۆ به‌خششی خودا بوویت بۆ من، 199 00:11:32,667 --> 00:11:35,833 موعجیزه‌، زیاتر له‌ موعجیزه‌یه‌ك بوویت." 200 00:11:37,235 --> 00:11:43,018 شتێك له‌باره‌ی ئه‌م زمانه‌، خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی، په‌رۆشییه‌كه‌ی، 201 00:11:43,042 --> 00:11:45,960 ده‌نگه‌كه‌ی، دووباره‌ حه‌زی پاتریكی بۆ نووسین بزواند. 202 00:11:46,292 --> 00:11:49,393 په‌ڕاوی تێبینی یه‌ك له‌وای یه‌ك پڕ ده‌كرده‌وه‌ 203 00:11:49,417 --> 00:11:52,726 بۆ نووسینی نامه‌ بۆ كچه‌كه‌ی. 204 00:11:52,750 --> 00:11:55,684 له‌م نامه‌ جوان، و ئاڵوزانه‌، 205 00:11:55,684 --> 00:12:01,524 خۆی و كچه‌كه‌ی ده‌هێنا به‌رچاوی كه‌ سواری به‌له‌می كانۆو ده‌بن بۆ ڕووباری میسیسیپی. 206 00:12:01,524 --> 00:12:04,842 ده‌یهێنایه‌ به‌رچاوی جۆگه‌له‌یه‌كی له‌ قه‌راغ چیایەک ده‌دۆزنه‌وه‌ 207 00:12:04,842 --> 00:12:06,708 ئاوێكی ته‌واو ڕوونی هه‌بێت. 208 00:12:08,042 --> 00:12:10,083 كه‌ سه‌یری پاتریكم ده‌كرد ده‌ینووسی، 209 00:12:11,250 --> 00:12:13,393 به‌خۆمم گوت، 210 00:12:13,417 --> 00:12:15,700 ئێستاش پرسیار له‌ هه‌مووتان ده‌كه‌م، چه‌ند كه‌س 211 00:12:15,700 --> 00:12:20,792 له‌ ئێوه‌ نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سێك نووسیووه‌ وا هه‌ست ده‌كه‌یت بێهیوات كردوون؟ 212 00:12:22,042 --> 00:12:27,125 ئه‌مه‌ زۆر له‌وه‌ ئاسانتره‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ له‌ مێشكی خۆت ببه‌یه‌ ده‌ره‌وه‌. 213 00:12:28,083 --> 00:12:32,726 به‌ڵام پاتریك هه‌موو ڕۆژێك ده‌رده‌كه‌وت، ڕووبه‌ڕوی كچه‌كه‌ی ده‌بوویه‌وه‌، 214 00:12:32,750 --> 00:12:35,684 خۆی به‌ به‌رپرسیار داده‌نا له‌ به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ی، 215 00:12:35,708 --> 00:12:39,417 وشه‌ به‌ وشه‌ به‌ جه‌ختكردنێكی زۆر. 216 00:12:42,417 --> 00:12:44,958 ژیانی خۆمم ده‌ویست 217 00:12:46,042 --> 00:12:49,101 بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بخه‌مه‌ مه‌ترسیی به‌و شێوه‌یه‌. 218 00:12:49,125 --> 00:12:52,750 چونكه‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ توانای دڵی كه‌سێك ئاشكرا ده‌كات. 219 00:12:56,625 --> 00:13:00,684 با هه‌نگاوێك بگه‌ڕێمه‌وه‌ دواوه‌ و پرسیارێكی نائاسووده‌ بكه‌م. 220 00:13:00,708 --> 00:13:04,417 من كێم تا ئه‌م چیڕۆكه‌تان بۆ باس كه‌م، وه‌ك ئه‌و چیڕۆكه‌ی پاتریك؟ 221 00:13:06,042 --> 00:13:09,018 پاتریك ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌ی ژیا 222 00:13:09,042 --> 00:13:13,208 و من هه‌رگیز ڕۆژێكیش له‌ ژیانم برسیی نه‌بووم. 223 00:13:15,250 --> 00:13:17,018 زۆر بیرم له‌م پرسیاره‌ كرده‌وه‌، 224 00:13:17,042 --> 00:13:20,768 به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌م چیڕۆكه‌ ته‌نیا له‌باره‌ی پاتریك نییه‌ 225 00:13:20,792 --> 00:13:22,309 له‌باره‌ی ئێمه‌یه‌، 226 00:13:22,333 --> 00:13:24,833 له‌باره‌ی نایه‌كسانیی نێوانمانه‌. 227 00:13:25,667 --> 00:13:27,083 جیهانی فره‌یی 228 00:13:28,375 --> 00:13:32,018 كه‌ پاتریك و خێزانه‌كه‌ی و باوانی 229 00:13:32,042 --> 00:13:33,851 لێی دوورخرابوونه‌وه‌. 230 00:13:33,875 --> 00:13:36,958 له‌م چیڕۆكه‌، من به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و جیهانی فره‌یی یه‌ ده‌كه‌م. 231 00:13:37,792 --> 00:13:41,601 و له‌ باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه‌، نه‌مویست خۆم بشارمه‌وه‌. 232 00:13:41,625 --> 00:13:44,292 ئه‌و توانایه‌ بشارمه‌وه‌ كه‌ هه‌مه‌. 233 00:13:45,333 --> 00:13:48,893 له‌ باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه‌، ویستم ئه‌و توانایه‌ بخه‌مه‌ ڕوو 234 00:13:48,917 --> 00:13:51,309 پاشان پرسیار بكه‌م، 235 00:13:51,333 --> 00:13:54,250 چۆن ئه‌و دوورییه‌ی نێوانمان نه‌هێڵین؟ 236 00:13:56,250 --> 00:13:59,851 خوێندنه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ داخستنی ئه‌و دوورییه‌. 237 00:13:59,875 --> 00:14:04,309 گه‌ردوونێكی ئاراممان پیده‌به‌خشێت ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه‌ هاوبه‌ش بین تیایدا، 238 00:14:04,333 --> 00:14:06,583 كه‌ بتوانین به ‌یه‌كسانی هاوبه‌ش بین. 239 00:14:08,500 --> 00:14:11,601 ڕه‌نگه‌ ئێستا پرسیار بكه‌ن چی به‌سه‌ر پاتریك دا هات. 240 00:14:11,625 --> 00:14:13,333 ئایا خوێندنه‌وه‌ ژیانی ڕزگار كرد؟ 241 00:14:14,583 --> 00:14:16,708 ڕزگاری كرد و نه‌كرد. 242 00:14:17,875 --> 00:14:20,768 كاتێك پاتریك له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌رچوو، 243 00:14:20,792 --> 00:14:23,125 گه‌شته‌كه‌ی ئازاربه‌خش بوو. 244 00:14:24,292 --> 00:14:27,768 خاوه‌ن كاره‌كان به‌هۆی تۆماره‌كه‌ی له‌ كار دووریان خسته‌وه‌، 245 00:14:27,792 --> 00:14:30,934 نزیكترین هاوڕێی، دایكی، له تەمەنی‌ ٤٣ ساڵیدا 246 00:14:30,958 --> 00:14:33,434 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره مرد‌. 247 00:14:33,458 --> 00:14:36,167 بێ لانه‌ بوو، برسیی بوو. 248 00:14:38,250 --> 00:14:42,792 بۆیه‌ خه‌ڵك زۆر شت له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ ده‌ڵێن بۆ من زیاده‌ڕه‌وییه‌. 249 00:14:43,792 --> 00:14:47,768 خوێنه‌واربوون ڕێگه‌ی له‌ بێبه‌شكردنی نه‌گرت. 250 00:14:47,792 --> 00:14:50,417 ڕێگه‌ی له‌ مردنی دایكی نه‌گرت. 251 00:14:51,708 --> 00:14:54,083 بۆیه‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت چی بكات؟ 252 00:14:55,375 --> 00:14:59,333 چه‌ند وه‌ڵامێكی كه‌مم لایه‌ ئه‌مڕۆ كۆتایی پێ بێنم. 253 00:15:00,667 --> 00:15:03,417 خوێندنه‌وه‌ ژیانی ناوه‌وه‌ی بارگاوی كرده‌وه‌ 254 00:15:05,083 --> 00:15:08,143 به‌ نادیاری، به‌ ئه‌ندێشه‌، 255 00:15:08,167 --> 00:15:09,417 به‌ جوانیی. 256 00:15:10,292 --> 00:15:14,625 خوێندنه‌وه‌ ئه‌و وێنانه‌ی پێ به‌خشی کە خۆشییان پێی ده‌دایه‌وە: 257 00:15:15,417 --> 00:15:20,976 چیا، زه‌ریا، ئاسك، زوقم. 258 00:15:21,000 --> 00:15:25,125 ئه‌و شانه‌ی تامی جیهانێكی ئازاد، و سروشتی ده‌ده‌ن. 259 00:15:27,625 --> 00:15:31,143 خوێندنه‌وه‌ زمانێكی پێ به‌خشی به‌وه‌ی ونی كردبوو. 260 00:15:31,167 --> 00:15:35,809 ئه‌م دێرانەی هۆزانڤان دیرێك واڵكۆت چه‌نده‌ به‌هادارن؟ 261 00:15:35,833 --> 00:15:38,059 پاتریك ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی له‌به‌ركرد. 262 00:15:38,083 --> 00:15:40,184 "ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌ڵمگرتن، 263 00:15:40,208 --> 00:15:42,476 ئه‌و ڕۆژانه‌ی ونم كردن، 264 00:15:42,500 --> 00:15:45,726 ئه‌و ڕۆژانه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بن، وه‌كو كچه‌كان، 265 00:15:45,750 --> 00:15:47,583 له‌ قۆڵه‌ له‌نگه‌ر گرتووه‌كانم." 266 00:15:48,667 --> 00:15:51,643 خوێندنه‌وه‌ فێری ئازایه‌تی خۆیی كرد. 267 00:15:51,667 --> 00:15:54,976 بیرتان بێت ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی فرێدریك دۆگڵاس، 268 00:15:55,000 --> 00:15:57,143 هه‌رچه‌نده‌ ئازاربه‌خشیش بوو. 269 00:15:57,167 --> 00:16:00,875 به‌رده‌وام به‌ئاگا بوو، هه‌رچه‌نده‌ به‌ئاگایی ئازاربه‌خشه‌. 270 00:16:02,208 --> 00:16:04,768 خوێندنه‌وه‌ شێوازێكی بیركردنه‌وه‌یه‌، 271 00:16:04,792 --> 00:16:08,851 له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ قورسه‌ چونكه‌ ده‌بێت بیربكه‌ینه‌وه‌. 272 00:16:08,875 --> 00:16:13,125 پاتریك بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، وه‌ك له‌ بیرنه‌كردنه‌وه‌، 273 00:16:16,000 --> 00:16:19,958 له‌ كۆتایی، خوێندنه‌وه‌ زمانێكی پێ به‌خشی تاكو قسه‌ بۆ كچه‌كه‌ی بكات. 274 00:16:21,375 --> 00:16:24,601 خوێندنه‌وه‌ ئیلهامی ویستی نووسینی پێ به‌خشی، 275 00:16:24,625 --> 00:16:28,768 به‌سته‌ری نێوان خوێندنه‌وه‌ و نووسین زۆر به‌هێزه‌. 276 00:16:28,792 --> 00:16:30,851 كاتێك ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌كه‌ین، 277 00:16:30,875 --> 00:16:32,958 وشه‌ ده‌دۆزینه‌وه‌. 278 00:16:33,958 --> 00:16:38,601 وشه‌ی دۆزییه‌وه‌ بۆ هێنانه ‌به‌رچاوی دوو وشه‌ به‌یه‌كه‌وه‌. 279 00:16:38,625 --> 00:16:40,333 وشه‌ی دۆزییه‌وه‌ 280 00:16:41,958 --> 00:16:44,208 تا پێی بڵێت چه‌نده‌ خۆشی ده‌وێت. 281 00:16:46,042 --> 00:16:49,976 خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر گۆڕی. 282 00:16:50,000 --> 00:16:52,059 ده‌رفه‌تێكی پێ به‌خشین بۆ دۆستایه‌تی، 283 00:16:52,083 --> 00:16:54,976 بۆ بینینی سه‌رووی باری سه‌رنجمان. 284 00:16:55,000 --> 00:16:57,684 و خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نایه‌كسانی برد 285 00:16:57,708 --> 00:17:00,375 و یه‌كسانییه‌كی خێرای پێ به‌خشین. 286 00:17:02,125 --> 00:17:05,059 كاتێك چاوت به‌ كه‌سێكی خوێنه‌ر ده‌كه‌وێت، 287 00:17:05,083 --> 00:17:07,059 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌یبینیت، 288 00:17:07,083 --> 00:17:08,791 به‌تازه‌یی، به‌ نوێی. 289 00:17:09,875 --> 00:17:13,083 هیچ رێگه‌یه‌ك نییه‌ بتوانیت بزانیت كامه‌ دێڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وه‌. 290 00:17:14,458 --> 00:17:17,666 چ یاده‌وه‌ری و په‌ژاره‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، 291 00:17:18,833 --> 00:17:22,833 ڕووبه‌ڕوی تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌وپه‌ڕی ژیانی ناوه‌وه‌ی ده‌بیته‌وه‌. 292 00:17:23,666 --> 00:17:27,101 دواتر پرسیار ده‌كه‌یت، "باشه‌، ژیانی ناوه‌وه‌م له‌ چی دروستكراوه‌؟ 293 00:17:27,125 --> 00:17:30,375 چیم هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانم له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر هاوبه‌شی پێبكه‌م؟" 294 00:17:33,000 --> 00:17:34,333 ده‌مه‌وێت كۆتایی پێبێنم 295 00:17:36,208 --> 00:17:40,500 به‌ چه‌ند دێڕێكی هه‌ڵبژارده‌م له‌ نامه‌ی پاتریك بۆ كچه‌كه‌ی. 296 00:17:41,333 --> 00:17:44,101 "ڕووباره‌كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن سێبه‌راوییه‌ 297 00:17:44,125 --> 00:17:47,393 به‌ڵام ڕووناكی ده‌دره‌وشێته‌وه‌ له‌ درزی داره‌كان... 298 00:17:47,417 --> 00:17:50,976 له‌سه‌ر هه‌ندێك لق ژماره‌یه‌كی زۆر توو هه‌ڵواسراوه‌. 299 00:17:51,000 --> 00:17:54,458 ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت ڕێك تا هه‌ندێكی لێبكه‌یته‌وه‌." 300 00:17:56,042 --> 00:17:58,476 ئه‌م نامه‌ جوانه‌ش، كه‌ ده‌نووسێت، 301 00:17:58,500 --> 00:18:02,851 "چاوه‌كانت داخه‌ و گوێ له‌ ده‌نگی وشه‌كان بگره‌. 302 00:18:02,875 --> 00:18:05,059 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌به‌ره‌ 303 00:18:05,083 --> 00:18:07,917 حه‌زم لێیه‌ تۆش بیزانیت." 304 00:18:09,375 --> 00:18:11,184 زۆر سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م. 305 00:18:11,208 --> 00:18:14,500 (چه‌پڵه‌)