0:00:00.917,0:00:06.393 من ده‌مه‌وێت ئه‌مڕۆ گفتوگۆ لە بارەی[br]چۆن خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت ژیانمان بگۆڕێت 0:00:06.417,0:00:08.792 و سەبارەت بە سنووره‌كانی[br]ئه‌و گۆڕانه‌ بكه‌م. 0:00:09.750,0:00:14.018 ده‌مه‌وێت بدوێم له‌باره‌ی چۆن خوێندنه‌وه‌ [br]جیهانێكمان پێ ده‌به‌خشێت توانای 0:00:14.042,0:00:16.750 هاوبه‌شیكردنی هه‌بێت له‌[br]په‌یوه‌ندی بەهێزی مرۆڤ. 0:00:17.773,0:00:21.393 هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بوونی ئه‌و[br]په‌یوه‌ندییه‌ هه‌میشه‌ به‌شكاری بێت. 0:00:21.417,0:00:26.500 چۆن خوێندنه‌وه‌ له‌ كۆتاییدا پڕۆژه‌یه‌كی[br]نامۆی بێوێنه‌یه‌. 0:00:27.625,0:00:30.476 ئه‌و نووسه‌ره‌ی ژیانمی گۆڕی 0:00:30.500,0:00:34.934 ڕۆماننووسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز[br]ئه‌فریقی جه‌یمس بۆڵدوین بوو. 0:00:34.934,0:00:38.166 كاتێك له‌ میچیگانی ڕۆژئاوا له‌ ١٩٨٠ كان[br]گه‌وره‌ ده‌بووم، زۆر نووسه‌ری 0:00:38.166,0:00:43.292 ئه‌مریكی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی نه‌بوون[br]حەزیان لە گۆڕانکاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. 0:00:43.292,0:00:46.398 بۆیه‌ ڕووم كرده‌ جه‌یمس بۆڵدوین 0:00:46.398,0:00:50.808 وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م[br]بۆشاییه‌، و هه‌ستكردن به‌ ئاگایی نه‌ژادی. 0:00:51.958,0:00:55.934 به‌ڵام ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت[br]خۆم ئه‌مریكی و ئه‌فریقی نه‌بووم، 0:00:55.958,0:01:00.476 هه‌ستم به‌ بوێریی و تاوانباری كرد[br]به‌هۆی وته‌كانی. 0:01:00.500,0:01:02.625 به‌تایبه‌تی ئه‌م وتانه‌: 0:01:03.458,0:01:07.059 "خه‌ڵكانێكی لیبڕال هه‌ن كه‌[br]هه‌موو دۆخه‌ ڕاسته‌كانیان هه‌یه‌، 0:01:07.083,0:01:09.042 به‌ڵام باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌یان نییه‌. 0:01:10.083,0:01:14.018 كاتێك ته‌له‌زمه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه‌ و[br]به‌ڕێگه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كه‌یت بیگه‌یه‌نن، 0:01:14.042,0:01:16.518 ئه‌وان بە ڕێگەیەک له‌وێ نین." 0:01:16.542,0:01:19.351 ئه‌وان به‌ ڕێگه‌یه‌ك له‌وێ نین. 0:01:19.375,0:01:21.726 ئه‌و وشانه‌م وه‌ك خۆی وه‌رگرتووه‌. 0:01:21.750,0:01:23.458 خۆم له‌ كوێ دانێم؟ 0:01:24.500,0:01:26.518 چووم بۆ میسیسیپی ده‌ڵتا، 0:01:26.542,0:01:29.684 یه‌ك له‌ هه‌ژارترین ناوچه‌كان له‌[br]ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان. 0:01:29.708,0:01:32.601 شوێنێكه‌ به‌ مێژوویه‌كی به‌هێز[br]پێكهاتووه‌. 0:01:32.601,0:01:37.868 له‌ ١٩٦٠ ه‌كان، ئه‌مریكییه‌ بە ڕەچەڵەک[br]ئه‌فریقییه‌كان ژیانی خۆیان خسته‌ مه‌ترسی 0:01:37.868,0:01:40.555 بۆ شه‌ڕكردن بۆپه‌روه‌رده‌،[br]بۆ شه‌ڕكردن بۆ مافی ده‌نگدان. 0:01:40.655,0:01:43.059 ویستم ببمه‌ به‌شیك له‌و گۆڕانه‌، 0:01:43.083,0:01:46.792 تا یارمه‌تی هه‌رزه‌كاره‌ گه‌نجه‌كان بده‌م[br]ده‌ربچن و بچنه‌ كۆلێژ. 0:01:48.250,0:01:50.976 كاتێک‌ گه‌یشتمه‌ میسیسیپی ده‌ڵتا، 0:01:51.000,0:01:53.434 شوێنێك بوو هێشتا هه‌ژار بوو، 0:01:53.458,0:01:55.184 هێشتا جیاكراوه‌ بوو، 0:01:55.208,0:01:57.750 هێشتا به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر[br]پێویستی به‌ گۆڕان بوو. 0:01:58.958,0:02:02.393 قوتابخانه‌كه‌م، ئه‌و شوێنه‌ی لێی دانرام، 0:02:02.417,0:02:06.726 نه‌ كتیبخانه‌ی لێبوو.[br]نه‌ ڕاوێژكاری ئاڕاسته‌كردن، 0:02:06.750,0:02:09.726 به‌ڵام ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هه‌بوو. 0:02:09.750,0:02:12.309 نیوه‌ی مامۆستاكان جێگره‌وه‌ بوون 0:02:12.333,0:02:14.309 كاتێك قوتابییه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد، 0:02:14.333,0:02:18.208 قوتابخانه‌ ده‌یناردنه‌[br]به‌ندیخانه‌ی ناوخۆیی. 0:02:20.250,0:02:23.226 ئه‌مه‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ بوو[br]تیایدا چاوم به‌ پاتریك كه‌وت. 0:02:23.250,0:02:28.184 ئه‌و ١٥ ساڵ بوو و دوو ساڵ ده‌رنه‌چوو بوو،[br]له‌ پۆلی هه‌شت بوو. 0:02:28.208,0:02:30.684 هێمن، و ته‌نیاییخوازبوو، 0:02:30.708,0:02:33.518 وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌ [br]بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵدابێت. 0:02:33.542,0:02:36.333 ڕقی له‌وه‌ بوو كه‌سانی تر شه‌ربكه‌ن. 0:02:37.500,0:02:41.309 جارێكیان بینیم بازیدا نێوان[br]دوو كچ كه‌ شه‌ڕیان ده‌كرد 0:02:41.333,0:02:44.042 دایان به‌ ئه‌رزه‌كه‌. 0:02:45.375,0:02:47.893 پاتریك ته‌نیا كێشه‌یه‌كی هه‌بوو. 0:02:47.917,0:02:49.708 نه‌ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 0:02:51.249,0:02:53.726 گوتی قوتابخانه‌ هه‌ندێكجار [br]زۆر خه‌مناكه چو‌نكه‌ 0:02:53.726,0:02:57.482 قوتابییه‌كان هه‌میشه‌ شه‌ڕده‌كه‌ن و[br]مامۆستاكانیش خۆیان وه‌لاده‌نێن. 0:02:58.042,0:03:03.500 دایكیشی دوو ئیشی ده‌كرد بۆیه‌[br]له‌به‌ر ماندوویه‌تی نه‌یده‌هێنا. 0:03:04.417,0:03:07.184 بۆیه‌ ئه‌مه‌م كرده‌ ئیشی خۆم[br]وای لێبكه‌م بێته‌ قوتابخانه‌. 0:03:07.208,0:03:10.268 چونکە من سەرشێت و ٢٢ ساڵ و[br]له ‌دڵه‌وه‌ گه‌شبین بووم، 0:03:10.268,0:03:13.688 به‌رنامه‌ڕێژییه‌كه‌م بریتی بوو له‌ [br]ته‌نیا له‌به‌رده‌م ماڵیان ئاماده‌بم 0:03:13.688,0:03:15.583 و بڵێم، "سڵاو. بۆچی نایێتە قوتابخانه‌؟" 0:03:15.902,0:03:18.184 ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌ڕێژییه‌[br]كاری خۆی كرد، 0:03:18.208,0:03:20.643 هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 0:03:20.667,0:03:23.059 له‌ پۆله‌كه‌م ده‌گه‌شایه‌وه‌. 0:03:23.083,0:03:26.000 هۆنراوه‌ی ده‌نووسی،[br]په‌رتووكی ده‌خوێنده‌وه‌. 0:03:26.917,0:03:29.208 هه‌موو ڕۆژێك ده‌هاته‌ قوتابخانه‌. 0:03:31.042,0:03:32.518 له ‌نزیكه‌ی هه‌مان كاتدا 0:03:32.542,0:03:35.226 بۆم ده‌ركه‌وت چۆن[br]له‌ پاتریك نزیك ببمه‌وه‌، 0:03:35.250,0:03:37.458 له‌ كۆلێژی یاسا له‌ هارڤارد وه‌رگیرام. 0:03:39.583,0:03:42.934 دووباره‌ ڕووبه‌ڕوی ئه‌م پرسیاره‌ بوومه‌وه‌[br]خۆم له ‌كوێ دانێم، 0:03:42.958,0:03:44.667 جه‌سته‌م له ‌كوێ دانێم؟ 0:03:45.458,0:03:48.101 به‌خۆمم ووت 0:03:48.125,0:03:51.643 كه‌ میسیسیپی دهڵتا ئه‌و شوێنه‌ بوو كه‌[br]خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، 0:03:51.667,0:03:53.559 خه‌ڵكی به ‌به‌خت، 0:03:53.583,0:03:54.833 ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڕۆن. 0:03:55.545,0:03:57.309 ئه‌و كه‌سانه‌ش لە دوایان جێده‌مێنن 0:03:57.333,0:03:59.833 ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌رفه‌تی ڕۆیشتنیان نییه‌. 0:04:00.833,0:04:03.101 نه‌مویست ئه‌و كه‌سه‌ بم كه‌ ڕۆیشتووه‌. 0:04:03.125,0:04:05.167 ده‌مویست ئه‌و كه‌سه‌ بم كه‌ ماوه‌ته‌وه‌. 0:04:06.333,0:04:09.268 له‌لایه‌كی تر، ته‌نیا و ماندوو بووم. 0:04:09.292,0:04:12.750 خۆمم ڕازیكرد كه‌ ده‌متوانی[br]گۆڕانکاری زیاتر ئه‌نجام بده‌م 0:04:14.125,0:04:17.708 به‌ پێوه‌رێكی فراونتر گه‌ر [br]بڕوانامه‌یه‌كی یاسای پایه‌دارم هه‌بوایه‌. 0:04:19.541,0:04:20.791 بۆیه‌ ڕۆیشتم. 0:04:22.750,0:04:24.351 سێ ساڵ دواتر، 0:04:24.375,0:04:26.768 كاتێك زۆرم نه‌مابوو[br]له‌ كۆلێژی یاسا ده‌ربچم، 0:04:26.792,0:04:28.518 هاوڕێكه‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم 0:04:28.542,0:04:33.458 و گوتی پاتریك شه‌ڕی كردووه‌ [br]و كه‌سێكی كوشتووه‌. 0:04:35.333,0:04:37.393 من ڕووخاو بووم. 0:04:37.417,0:04:39.851 به‌شێك له‌ من باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، 0:04:39.875,0:04:42.542 به‌شه‌كه‌یترم زانی كه‌ ڕاسته‌. 0:04:43.583,0:04:45.583 گه‌شتم كرد تا پاتریك ببینم. 0:04:46.750,0:04:49.458 له‌ به‌ندیخانه‌ سه‌ردانم كرد. 0:04:50.542,0:04:54.184 پێی گوتم كه‌ ئه‌مه‌ ڕاسته‌. 0:04:54.208,0:04:56.601 كه‌ كه‌سێكی كوشتووه‌. 0:04:56.625,0:04:58.875 به‌ڵام نه‌یویست زیاتر له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێت 0:04:59.833,0:05:01.851 پرسیارم له‌باره‌ی قوتابخانه لێی كرد 0:05:01.875,0:05:06.018 گوتی ساڵێك دوای ڕۆیشتنم[br]وازی له‌ قوتابخانه‌ هێنابوو. 0:05:06.042,0:05:08.684 دواتر ویستی شتێكی ترم پێ بڵێت. 0:05:08.708,0:05:11.976 سه‌ری له‌ خواره‌وه‌ كرد و[br]گوتی منداڵێكی كچی هه‌یه‌ 0:05:12.000,0:05:13.768 كه‌ تازه‌ له‌دایك ببوو. 0:05:13.792,0:05:16.375 وا هه‌ستی ده‌كرد نائومێدی كردووه‌. 0:05:18.625,0:05:22.000 ئه‌مه‌ بوو، گفتوگۆكه‌مان [br]به‌په‌له‌ و نه‌گونجاو بوو. 0:05:23.417,0:05:28.476 كه‌ هه‌نگاوم نا بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌،[br]ده‌نگێك له‌ ناخه‌وه‌ پێی گوتم، 0:05:28.500,0:05:29.768 "بگه‌ڕێوه‌. 0:05:29.792,0:05:33.083 گه‌ر ئێستا نه‌گه‌ڕێیه‌وه‌،[br]هه‌رگیز ناگه‌ڕێیه‌وه‌." 0:05:36.292,0:05:39.875 له‌ كۆلێژی یاسا ده‌رچووم [br]و گه‌ڕامه‌وه‌. 0:05:40.833,0:05:42.518 گه‌ڕامه‌وه‌ تا پاتریك ببینم، 0:05:42.542,0:05:46.060 گه‌ڕامه‌وه‌ تاكو بزانم گه‌ر بتوانم[br]له‌ كه‌یسه‌ یاساییه‌كه‌ی یارمه‌تی بده‌م. 0:05:46.917,0:05:50.268 ئه‌مجاره‌، كاتێك بۆ[br]دووه‌مجار بوو بینیم، 0:05:50.292,0:05:52.559 وامزانی ئه‌و بیرۆكه‌ مه‌زنه‌م هه‌بوو،[br]گوتم، 0:05:52.583,0:05:56.184 "سڵاو، پاتریك، بۆچی نامه‌یه‌ك[br]بۆ كچه‌كه‌ت نانووسیت، 0:05:56.208,0:05:59.976 تاكو بتوانیت له‌ مێشكی خۆت بیهێڵیه‌وه‌؟" 0:06:00.000,0:06:03.684 پێنووسێك و پارچه‌ په‌ڕێكم پێیدا، 0:06:03.708,0:06:05.333 ده‌ستیكرد به‌ نووسین. 0:06:06.542,0:06:09.351 به‌ڵام كه‌ سه‌یری ئه‌و[br]په‌ڕه‌م كرد كه‌ به‌ منی دایه‌وه‌، 0:06:09.375,0:06:10.708 واقم وڕما. 0:06:13.000,0:06:15.101 ده‌ستنووسه‌كه‌یم نه‌ناسیه‌وه، 0:06:15.125,0:06:17.958 هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی زۆر ساده‌ی ئه‌نجامدابوو. 0:06:19.167,0:06:21.851 وه‌كو مامۆستایه‌ك بیرم كرده‌وه‌، 0:06:21.875,0:06:25.351 ده‌مزانی كه‌ قوتابییه‌ك ده‌یتوانی[br]به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بێت 0:06:25.375,0:06:28.434 زۆر به‌خێرایی، به‌ڵام 0:06:28.458,0:06:32.245 هه‌رگیز وام بیرنه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ قوتابی[br]به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بچێته‌ دواوه‌ . 0:06:34.375,0:06:36.268 ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر ئازاری دام، 0:06:36.292,0:06:39.476 بینینی ئه‌وه‌ بوو كه‌[br]بۆ كچه‌كه‌ی نووسیبووی. 0:06:39.500,0:06:40.893 نووسیبووی، 0:06:40.917,0:06:45.208 "له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌كانم داوای لێبوردن[br]ده‌كه‌م، ببووره‌ له‌وێ نیم بۆ تۆ." 0:06:46.298,0:06:49.292 ئه‌مه‌ هه‌موو شتێك بوو هه‌ستی[br]ده‌كرد ده‌بوو به‌ كچه‌كه‌ی بڵێت. 0:06:50.040,0:06:54.559 لە خۆم پرسی چۆن ده‌توانم باوه‌ڕ به‌[br]خۆم بێنم کە شتی زیاتری هه‌یه‌ بۆ گوتن، 0:06:54.583,0:06:58.000 به‌شێك له‌خۆی كه‌ پێویست[br]ناكات پاساوی بۆ بهێنێته‌وه‌. 0:06:58.958,0:07:00.226 ویستم وا هه‌ست بكات كه‌ 0:07:00.250,0:07:04.208 شتێكی سوودمه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ[br]كچه‌كه‌ی باسی بكات. 0:07:05.917,0:07:09.101 هه‌موو ڕۆژێك له‌ حه‌وت مانگی داهاتوو، 0:07:09.125,0:07:11.809 سه‌ردانم ده‌كرد و په‌رتووكم بۆی ده‌هێنا. 0:07:11.833,0:07:15.684 جانتای گواستنه‌وه‌كه‌م [br]ببووه‌ كتێبخانه‌یه‌كی بچووك. 0:07:15.708,0:07:17.768 جه‌یمس بۆڵدوینم بۆی هێنا، 0:07:17.792,0:07:22.684 واڵت ویتمان،ك.س. لیویس م بۆی هێنا. 0:07:22.708,0:07:27.518 په‌رتووكی ڕێبه‌ری بۆ دار، و باڵنده‌م[br]بۆی هێنا، 0:07:27.542,0:07:30.750 و فه‌رهه‌نگ، كه‌ بووه‌ [br]په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و. 0:07:31.667,0:07:33.351 هه‌ندێك ڕۆژ، 0:07:33.375,0:07:37.167 هه‌ردووكمان چه‌ندین كاتژمێر به‌بێ ده‌نگی[br]داده‌نیشتین، و ده‌مانخوێنده‌وه‌. 0:07:38.083,0:07:39.934 ڕۆژه‌كانی تر، 0:07:39.958,0:07:43.476 به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌مانخوێنده‌وه‌،[br]هۆنراوه‌مان ده‌خوێنده‌وه‌. 0:07:43.500,0:07:47.393 ده‌ستمانكرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان هایكو[br](هۆنراوه‌ی نه‌ریتی ژاپۆنی سێ دێڕ) 0:07:47.417,0:07:50.309 شاكارێكی ساده‌ی گزیكه‌ر. 0:07:50.333,0:07:53.143 پرسیارم لێی ده‌كرد،[br]"هایكوی هه‌ڵبژارده‌ی خۆتم بۆ باسكه‌." 0:07:53.167,0:07:56.226 هه‌ندێكیان زۆر پێكه‌نیناوین. 0:07:56.250,0:07:58.101 ئه‌مه‌ یه‌كیكیانه‌ له‌ لایه‌ن ئیسا: 0:07:58.125,0:08:01.833 "خه‌م مه‌خۆن، جاڵجاڵۆكه‌كان، ماڵه‌كه‌[br]به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی ده‌پارێزم." 0:08:02.750,0:08:07.292 ئه‌مه‌ش: "نیوه‌ی ڕۆژه‌كه‌ سه‌رخه‌وم[br]شكاند، كه‌س سزای نه‌دام!" 0:08:08.667,0:08:12.771 و ئه‌م دڵڕفێنه‌، له‌باره‌ی [br]یه‌كه‌م ڕۆژی به‌فربارینه‌، 0:08:12.891,0:08:17.843 "ئاسكەکان یه‌كه‌م زوقم له‌[br]فه‌روه‌ی یه‌كتری ده‌لێسێنه‌وه‌." 0:08:19.250,0:08:22.268 شتێكی دڵڕفێن و نادیار هه‌یه‌ 0:08:22.292,0:08:24.934 له‌باره‌ی ئه‌و شیوازه‌ی [br]هۆنراوه‌كه‌ دیاره‌. 0:08:24.958,0:08:29.583 بۆشایی به‌تاڵ هه‌روه‌ك[br]وشه‌كان خۆیان گرنگه‌. 0:08:31.375,0:08:33.893 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی و. س. مێروینمان [br]خوێنده‌وه‌، 0:08:33.917,0:08:38.143 له‌و كاته‌ی ژنه‌كه‌ی بینی له‌ [br]باخچه‌ كار ده‌كات بۆی نووسی 0:08:38.167,0:08:42.042 بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ ته‌واوی ژیانیان[br]به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن. 0:08:43.167,0:08:45.518 " با بێنمه‌ به‌رچاوم دووباره‌ دێین 0:08:45.542,0:08:48.934 ئه‌و كاته‌ی ده‌مانه‌وێت و[br]ئه‌و كاته‌ به‌هار ده‌بێت 0:08:48.958,0:08:52.143 گه‌وره‌تر نابین له‌ هه‌ر كاتێكی پێشوتر 0:08:52.167,0:08:56.101 په‌ژاره‌ی كۆن وه‌كو [br]هه‌وری زوو هێور ده‌بێته‌وه‌ 0:08:56.125,0:08:59.893 كه‌ به‌ناوییدا به‌یانی [br]به‌ هێواشی بۆخۆی دێت" 0:08:59.917,0:09:03.309 پرسیارم له‌ پاتریك كرد له‌باره‌ی [br]دێڕی په‌سه‌ندی ئه‌و، گوتی، 0:09:03.333,0:09:06.875 "گه‌وره‌تر نابین له‌ هه‌ر كاتێكی پێشووتر" 0:09:08.375,0:09:12.809 گوتی ئه‌و شوێنه‌ی بیرهێنایه‌وه‌ [br]تیایدا كات ده‌وه‌ستێت، 0:09:12.833,0:09:15.768 تیایدا كات چیتر گرنگی نییه‌. 0:09:15.792,0:09:17.851 لێم پرسی گه‌ر شوێنێكی وه‌كو ئه‌مه‌ هه‌با، 0:09:17.875,0:09:20.268 تیایدا كات بۆ هه‌میشه‌ ده‌مێنێته‌وه‌. 0:09:20.292,0:09:21.958 گوتی، "دایكم." 0:09:23.875,0:09:28.184 كاتێك له‌ ته‌نیشت كه‌سێكه‌وه‌[br]هۆنراوه‌یه‌ك ده‌خوێنییه‌وه‌، 0:09:28.208,0:09:30.083 هۆنراوه‌كه‌ له‌ ماناكه‌ی ده‌گۆڕێت. 0:09:31.333,0:09:36.000 چونكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێته‌[br]كه‌سیی، بۆ تۆ ده‌بێته‌ كه‌سیی، 0:09:37.240,0:09:40.184 دواتر په‌رتووكمان خوێنده‌وه‌،[br]چه‌ندین په‌رتووكمان خوێنده‌وه‌، 0:09:40.208,0:09:43.351 یادنامه‌ی فرێدریك دۆگڵاسمان خوێنده‌وه‌، 0:09:43.375,0:09:46.976 كۆیله‌یه‌كی ئه‌مریكی كه‌ خۆی فێری[br]نووسین و خوێندنه‌وه‌ كرد 0:09:47.000,0:09:50.333 و كه‌ ڕایكرد بۆ ئازادی به‌هۆی[br]خوێنده‌وارییه‌كه‌ی. 0:09:51.525,0:09:54.518 به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌بووم كه‌ [br]فرێدریك دۆگڵاس پاڵه‌وانه‌ 0:09:54.542,0:09:57.750 ئه‌م چیڕۆكه‌م وه‌كو بوژانه‌وه ‌و هیوا [br]بیرلێكردبۆوه‌. 0:09:58.917,0:10:01.750 به‌ڵام ئه‌م په‌رتووكه‌ پاتریكی خسته‌ [br]جۆرێك له‌ ترس. 0:10:02.875,0:10:07.524 جه‌ختی له‌سه‌ر چیڕۆكێك كرده‌وه‌ كه‌[br]دۆگڵاس گێڕابویه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆن، له ‌كاتی 0:10:07.524,0:10:11.059 جه‌ژنی له‌دایكبوونی مه‌سیح، سه‌رداره‌كان[br]قوڵفه‌ ده‌ده‌نه‌ كۆیله‌كانیان 0:10:11.083,0:10:14.773 وه‌كو رێگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی [br]نه‌توانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی بكه‌ن. 0:10:14.773,0:10:17.595 چونكه‌ كۆیله‌كان له‌ كێڵگه‌كان [br]به‌ملا و ئه‌ولادا ده‌كه‌ون. 0:10:19.500,0:10:21.500 پاتریك گوتی به‌مه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌. 0:10:22.333,0:10:25.809 گوتی كه‌سانێك هه‌ن له‌[br]به‌ندیخانه‌ وه‌كو كۆیله‌، 0:10:25.833,0:10:28.059 نایانه‌وێت بیر له‌ [br]بارودۆخه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌، 0:10:28.083,0:10:29.893 چونكه‌ زۆر ئازاربه‌خشه‌. 0:10:29.917,0:10:32.101 زۆر ئازاربه‌خشه‌ بیر[br]له‌ ڕابردوو بكه‌یته‌وه‌، 0:10:32.125,0:10:35.458 زۆر ئازاربه‌خشه‌ بیر بكه‌یته‌وه‌[br]تا چه‌ند پێویسته‌ بڕۆین. 0:10:36.958,0:10:39.851 دێری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ بوو: 0:10:39.875,0:10:43.476 "هه‌رشتێك، گرنگ نییه‌ چ بێت،[br]بۆ ڕزگاربوون له‌ بیركردنه‌وه‌! 0:10:43.500,0:10:48.542 ئه‌و بیركردنه‌وه‌ هه‌میشه‌ییه‌ی من بۆ[br]حاڵی خۆم زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی دام." 0:10:49.958,0:10:53.917 پاتریك گوتی دۆگڵاس بوێر بووه‌ بۆ [br]نوسین، بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بیركردنه‌وه‌. 0:10:55.083,0:11:00.643 به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز نه‌یزانی له‌ پێش [br]چاوی من چه‌نده‌ به‌ دۆگڵاس ده‌چوو. 0:11:00.667,0:11:04.417 چۆن به‌رده‌وام بوو له‌ خوێندنه‌وه‌،[br]هه‌رچه‌نده‌ من خستمه‌ ترس و له‌رز. 0:11:05.250,0:11:08.309 له‌ پێش من په‌رتوكه‌كه‌ی ته‌واوكرد، 0:11:08.333,0:11:12.042 خوێندییه‌وه‌ له‌ پلیكانه‌یه‌كی كۆنكریتی[br]به‌بێ ڕووناكیی. 0:11:12.803,0:11:16.309 دواتر به‌رده‌وام بووین بۆ ئه‌وه‌ی [br]په‌رتووكی هه‌ڵبژارده‌ی من بخوێنینه‌وه‌، 0:11:16.333,0:11:18.518 "گیڵیێد" ی مارلین ڕۆبنسن، 0:11:18.542,0:11:22.684 نامه‌یه‌كی دریژكراوه‌یه‌ [br]له‌ باوكێكه‌وه‌ بۆ كوڕه‌كه‌ی. 0:11:22.708,0:11:25.059 حه‌زی به‌م دێڕه‌ بوو: 0:11:25.083,0:11:27.362 "من ئه‌مه‌ له‌ ڕوویه‌كه‌وه‌ ده‌نووسم[br]تا پێت بڵێم 0:11:27.362,0:11:30.601 كه‌ گه‌ر ڕۆژێك پرسیاری ئه‌وه‌ت كردبێت[br]چیت له‌ ژیانت كردووه‌ ... 0:11:30.625,0:11:32.643 تۆ به‌خششی خودا بوویت بۆ من، 0:11:32.667,0:11:35.833 موعجیزه‌، زیاتر له‌ موعجیزه‌یه‌ك بوویت." 0:11:37.235,0:11:43.018 شتێك له‌باره‌ی ئه‌م زمانه‌،[br]خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی، په‌رۆشییه‌كه‌ی، 0:11:43.042,0:11:45.960 ده‌نگه‌كه‌ی، دووباره‌ حه‌زی[br]پاتریكی بۆ نووسین بزواند. 0:11:46.292,0:11:49.393 په‌ڕاوی تێبینی یه‌ك له‌وای یه‌ك[br]پڕ ده‌كرده‌وه‌ 0:11:49.417,0:11:52.726 بۆ نووسینی نامه‌ بۆ كچه‌كه‌ی. 0:11:52.750,0:11:55.684 له‌م نامه‌ جوان، و ئاڵوزانه‌، 0:11:55.684,0:12:01.524 خۆی و كچه‌كه‌ی ده‌هێنا به‌رچاوی كه‌ سواری[br]به‌له‌می كانۆو ده‌بن بۆ ڕووباری میسیسیپی. 0:12:01.524,0:12:04.842 ده‌یهێنایه‌ به‌رچاوی جۆگه‌له‌یه‌كی [br]له‌ قه‌راغ چیایەک ده‌دۆزنه‌وه‌ 0:12:04.842,0:12:06.708 ئاوێكی ته‌واو ڕوونی هه‌بێت. 0:12:08.042,0:12:10.083 كه‌ سه‌یری پاتریكم ده‌كرد ده‌ینووسی، 0:12:11.250,0:12:13.393 به‌خۆمم گوت، 0:12:13.417,0:12:15.700 ئێستاش پرسیار له‌ هه‌مووتان ده‌كه‌م،[br]چه‌ند كه‌س 0:12:15.700,0:12:20.792 له‌ ئێوه‌ نامه‌یه‌كی بۆ كه‌سێك نووسیووه‌[br]وا هه‌ست ده‌كه‌یت بێهیوات كردوون؟ 0:12:22.042,0:12:27.125 ئه‌مه‌ زۆر له‌وه‌ ئاسانتره‌ ئه‌و[br]خه‌ڵكانه‌ له‌ مێشكی خۆت ببه‌یه‌ ده‌ره‌وه‌. 0:12:28.083,0:12:32.726 به‌ڵام پاتریك هه‌موو ڕۆژێك ده‌رده‌كه‌وت،[br]ڕووبه‌ڕوی كچه‌كه‌ی ده‌بوویه‌وه‌، 0:12:32.750,0:12:35.684 خۆی به‌ به‌رپرسیار داده‌نا [br]له‌ به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ی، 0:12:35.708,0:12:39.417 وشه‌ به‌ وشه‌ به‌ جه‌ختكردنێكی زۆر. 0:12:42.417,0:12:44.958 ژیانی خۆمم ده‌ویست 0:12:46.042,0:12:49.101 بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بخه‌مه‌ مه‌ترسیی [br]به‌و شێوه‌یه‌. 0:12:49.125,0:12:52.750 چونكه‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ توانای دڵی[br]كه‌سێك ئاشكرا ده‌كات. 0:12:56.625,0:13:00.684 با هه‌نگاوێك بگه‌ڕێمه‌وه‌ دواوه‌ و[br]پرسیارێكی نائاسووده‌ بكه‌م. 0:13:00.708,0:13:04.417 من كێم تا ئه‌م چیڕۆكه‌تان بۆ باس كه‌م،[br]وه‌ك ئه‌و چیڕۆكه‌ی پاتریك؟ 0:13:06.042,0:13:09.018 پاتریك ئه‌و كه‌سه‌یه‌ [br]له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌ی ژیا 0:13:09.042,0:13:13.208 و من هه‌رگیز ڕۆژێكیش له‌ ژیانم[br]برسیی نه‌بووم. 0:13:15.250,0:13:17.018 زۆر بیرم له‌م پرسیاره‌ كرده‌وه‌، 0:13:17.042,0:13:20.768 به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم [br]ئه‌م چیڕۆكه‌ ته‌نیا له‌باره‌ی پاتریك نییه‌ 0:13:20.792,0:13:22.309 له‌باره‌ی ئێمه‌یه‌، 0:13:22.333,0:13:24.833 له‌باره‌ی نایه‌كسانیی نێوانمانه‌. 0:13:25.667,0:13:27.083 جیهانی فره‌یی 0:13:28.375,0:13:32.018 كه‌ پاتریك و خێزانه‌كه‌ی و باوانی 0:13:32.042,0:13:33.851 لێی دوورخرابوونه‌وه‌. 0:13:33.875,0:13:36.958 له‌م چیڕۆكه‌، من به‌رجه‌سته‌ی[br]ئه‌و جیهانی فره‌یی یه‌ ده‌كه‌م. 0:13:37.792,0:13:41.601 و له‌ باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه‌،[br]نه‌مویست خۆم بشارمه‌وه‌. 0:13:41.625,0:13:44.292 ئه‌و توانایه‌ بشارمه‌وه‌ كه‌ هه‌مه‌. 0:13:45.333,0:13:48.893 له‌ باسكردنی ئه‌م چیڕۆكه‌،[br]ویستم ئه‌و توانایه‌ بخه‌مه‌ ڕوو 0:13:48.917,0:13:51.309 پاشان پرسیار بكه‌م، 0:13:51.333,0:13:54.250 چۆن ئه‌و دوورییه‌ی نێوانمان نه‌هێڵین؟ 0:13:56.250,0:13:59.851 خوێندنه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ [br]داخستنی ئه‌و دوورییه‌. 0:13:59.875,0:14:04.309 گه‌ردوونێكی ئاراممان پیده‌به‌خشێت [br]ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه‌ هاوبه‌ش بین تیایدا، 0:14:04.333,0:14:06.583 كه‌ بتوانین به ‌یه‌كسانی هاوبه‌ش بین. 0:14:08.500,0:14:11.601 ڕه‌نگه‌ ئێستا پرسیار بكه‌ن [br]چی به‌سه‌ر پاتریك دا هات. 0:14:11.625,0:14:13.333 ئایا خوێندنه‌وه‌ ژیانی ڕزگار كرد؟ 0:14:14.583,0:14:16.708 ڕزگاری كرد و نه‌كرد. 0:14:17.875,0:14:20.768 كاتێك پاتریك له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌رچوو، 0:14:20.792,0:14:23.125 گه‌شته‌كه‌ی ئازاربه‌خش بوو. 0:14:24.292,0:14:27.768 خاوه‌ن كاره‌كان به‌هۆی تۆماره‌كه‌ی[br]له‌ كار دووریان خسته‌وه‌، 0:14:27.792,0:14:30.934 نزیكترین هاوڕێی، دایكی،[br]له تەمەنی‌ ٤٣ ساڵیدا 0:14:30.958,0:14:33.434 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره مرد‌. 0:14:33.458,0:14:36.167 بێ لانه‌ بوو، برسیی بوو. 0:14:38.250,0:14:42.792 بۆیه‌ خه‌ڵك زۆر شت له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌[br]ده‌ڵێن بۆ من زیاده‌ڕه‌وییه‌. 0:14:43.792,0:14:47.768 خوێنه‌واربوون ڕێگه‌ی له‌[br]بێبه‌شكردنی نه‌گرت. 0:14:47.792,0:14:50.417 ڕێگه‌ی له‌ مردنی دایكی نه‌گرت. 0:14:51.708,0:14:54.083 بۆیه‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌توانێت چی بكات؟ 0:14:55.375,0:14:59.333 چه‌ند وه‌ڵامێكی كه‌مم لایه‌[br]ئه‌مڕۆ كۆتایی پێ بێنم. 0:15:00.667,0:15:03.417 خوێندنه‌وه‌ ژیانی ناوه‌وه‌ی [br]بارگاوی كرده‌وه‌ 0:15:05.083,0:15:08.143 به‌ نادیاری، به‌ ئه‌ندێشه‌، 0:15:08.167,0:15:09.417 به‌ جوانیی. 0:15:10.292,0:15:14.625 خوێندنه‌وه‌ ئه‌و وێنانه‌ی پێ به‌خشی[br]کە خۆشییان پێی ده‌دایه‌وە: 0:15:15.417,0:15:20.976 چیا، زه‌ریا، ئاسك، زوقم. 0:15:21.000,0:15:25.125 ئه‌و شانه‌ی تامی جیهانێكی ئازاد،[br]و سروشتی ده‌ده‌ن. 0:15:27.625,0:15:31.143 خوێندنه‌وه‌ زمانێكی پێ به‌خشی[br]به‌وه‌ی ونی كردبوو. 0:15:31.167,0:15:35.809 ئه‌م دێرانەی هۆزانڤان دیرێك واڵكۆت[br]چه‌نده‌ به‌هادارن؟ 0:15:35.833,0:15:38.059 پاتریك ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی له‌به‌ركرد. 0:15:38.083,0:15:40.184 "ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌ڵمگرتن، 0:15:40.208,0:15:42.476 ئه‌و ڕۆژانه‌ی ونم كردن، 0:15:42.500,0:15:45.726 ئه‌و ڕۆژانه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بن،[br]وه‌كو كچه‌كان، 0:15:45.750,0:15:47.583 له‌ قۆڵه‌ له‌نگه‌ر گرتووه‌كانم." 0:15:48.667,0:15:51.643 خوێندنه‌وه‌ فێری ئازایه‌تی خۆیی كرد. 0:15:51.667,0:15:54.976 بیرتان بێت ئه‌و به‌رده‌وام بوو[br]له‌ خوێندنه‌وه‌ی فرێدریك دۆگڵاس، 0:15:55.000,0:15:57.143 هه‌رچه‌نده‌ ئازاربه‌خشیش بوو. 0:15:57.167,0:16:00.875 به‌رده‌وام به‌ئاگا بوو،[br]هه‌رچه‌نده‌ به‌ئاگایی ئازاربه‌خشه‌. 0:16:02.208,0:16:04.768 خوێندنه‌وه‌ شێوازێكی بیركردنه‌وه‌یه‌، 0:16:04.792,0:16:08.851 له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ قورسه‌[br]چونكه‌ ده‌بێت بیربكه‌ینه‌وه‌. 0:16:08.875,0:16:13.125 پاتریك بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد،[br]وه‌ك له‌ بیرنه‌كردنه‌وه‌، 0:16:16.000,0:16:19.958 له‌ كۆتایی، خوێندنه‌وه‌ زمانێكی پێ به‌خشی[br]تاكو قسه‌ بۆ كچه‌كه‌ی بكات. 0:16:21.375,0:16:24.601 خوێندنه‌وه‌ ئیلهامی [br]ویستی نووسینی پێ به‌خشی، 0:16:24.625,0:16:28.768 به‌سته‌ری نێوان خوێندنه‌وه‌ [br]و نووسین زۆر به‌هێزه‌. 0:16:28.792,0:16:30.851 كاتێك ده‌ست به‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌كه‌ین، 0:16:30.875,0:16:32.958 وشه‌ ده‌دۆزینه‌وه‌. 0:16:33.958,0:16:38.601 وشه‌ی دۆزییه‌وه‌ بۆ هێنانه ‌به‌رچاوی[br]دوو وشه‌ به‌یه‌كه‌وه‌. 0:16:38.625,0:16:40.333 وشه‌ی دۆزییه‌وه‌ 0:16:41.958,0:16:44.208 تا پێی بڵێت چه‌نده‌ خۆشی ده‌وێت. 0:16:46.042,0:16:49.976 خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمانی [br]له‌گه‌ڵ یه‌كتر گۆڕی. 0:16:50.000,0:16:52.059 ده‌رفه‌تێكی پێ به‌خشین بۆ دۆستایه‌تی، 0:16:52.083,0:16:54.976 بۆ بینینی سه‌رووی باری سه‌رنجمان. 0:16:55.000,0:16:57.684 و خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی[br]نایه‌كسانی برد 0:16:57.708,0:17:00.375 و یه‌كسانییه‌كی خێرای پێ به‌خشین. 0:17:02.125,0:17:05.059 كاتێك چاوت به‌ كه‌سێكی خوێنه‌ر ده‌كه‌وێت، 0:17:05.083,0:17:07.059 بۆ یه‌كه‌مجار ده‌یبینیت، 0:17:07.083,0:17:08.791 به‌تازه‌یی، به‌ نوێی. 0:17:09.875,0:17:13.083 هیچ رێگه‌یه‌ك نییه‌ بتوانیت بزانیت كامه‌[br]دێڕی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وه‌. 0:17:14.458,0:17:17.666 چ یاده‌وه‌ری و [br]په‌ژاره‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، 0:17:18.833,0:17:22.833 ڕووبه‌ڕوی تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌وپه‌ڕی[br]ژیانی ناوه‌وه‌ی ده‌بیته‌وه‌. 0:17:23.666,0:17:27.101 دواتر پرسیار ده‌كه‌یت، "باشه‌،[br]ژیانی ناوه‌وه‌م له‌ چی دروستكراوه‌؟ 0:17:27.125,0:17:30.375 چیم هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانم له‌گه‌ڵ [br]ئه‌وانیتر هاوبه‌شی پێبكه‌م؟" 0:17:33.000,0:17:34.333 ده‌مه‌وێت كۆتایی پێبێنم 0:17:36.208,0:17:40.500 به‌ چه‌ند دێڕێكی هه‌ڵبژارده‌م له‌ نامه‌ی[br]پاتریك بۆ كچه‌كه‌ی. 0:17:41.333,0:17:44.101 "ڕووباره‌كه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن سێبه‌راوییه‌ 0:17:44.125,0:17:47.393 به‌ڵام ڕووناكی ده‌دره‌وشێته‌وه‌ له‌[br]درزی داره‌كان... 0:17:47.417,0:17:50.976 له‌سه‌ر هه‌ندێك لق ژماره‌یه‌كی زۆر[br]توو هه‌ڵواسراوه‌. 0:17:51.000,0:17:54.458 ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت ڕێك [br]تا هه‌ندێكی لێبكه‌یته‌وه‌." 0:17:56.042,0:17:58.476 ئه‌م نامه‌ جوانه‌ش، كه‌ ده‌نووسێت، 0:17:58.500,0:18:02.851 "چاوه‌كانت داخه‌ و گوێ له‌ ده‌نگی [br]وشه‌كان بگره‌. 0:18:02.875,0:18:05.059 ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌به‌ره‌ 0:18:05.083,0:18:07.917 حه‌زم لێیه‌ تۆش بیزانیت." 0:18:09.375,0:18:11.184 زۆر سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م. 0:18:11.208,0:18:14.500 (چه‌پڵه‌)