دوور له كه‌ناری ده‌ریا سه‌خته‌كه
له باكووری خۆرئاوای زه‌ریای هێمن،
كۆمه‌ڵێك له نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان
له ئاوی سارد دا دەژین.
هه‌ر خێزانێك ده‌توانێت لێره بژیت
سوپاسێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامێكیان،
ئه‌و شاره‌زاترین ڕاوكه‌ره:
داپیرهكه.
ئه‌و شاژنانە ده‌توانن بۆ ماوه‌ی
هه‌شتا ساڵ یان زیاتر بژین،
له‌كاتێكدا زۆربه‌ی نێرینه‌كان
له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا ده‌مرن.
سەرڕای ئەوەی نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان
له هه‌موو ئۆقیانووسێك ده‌ژین،
بەڵام تا ئەم دوایانەش هەر زۆر کەم دەزانین
دەربارەیان.
ورده‌كاریه‌كانی ژیانیان بە زانایان
ئاشکرا نە دەکرا
تا ئه‌وكاته‌ی ڕێكخراوێك به‌ناوی
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌هه‌نگه‌كان
ده‌ستی به توێژینەوە دەربارەی
گروپێکیان کرد
له نزیك ویلایەتی واشینتۆن
و بریتیش كۆڵۆمبیا له ساڵی ١٩٧٦.
سوپاس بۆ كاركردنی به‌رده‌وامیان،
ئێمه زۆر له‌باره‌ی
ئه‌و نه‌هه‌نگانه فێربووین،
ناسراون به نێشتهجێبوویانی باشووری.
تا زیاتر بزانین دەربارەیان،
گرنگی زیاتری ڕۆڵی شاژنەکانمان
دەردەکەوێت.
هه‌ر داپیره‌یه‌ك ژیانی وه‌ك
بێچووێک ده‌ست پێ ده‌كات
له كۆمه‌ڵه‌ی خێزانی دایكی له دایكبووه،
یان له ڕه‌چه‌ڵه‌كی دایكییه‌تی.
خێزانه‌كه هەموو کارێک بە هەرەوەزی دەکەن،
ڕاوكردن، یاریكردن، ته‌نانه‌ت گفتوگۆش بەهۆی
کۆمەڵێک ئاماژەی تایبەتی خۆیان دەکەن.
منداڵەکانیان تەوای ژیانیان لەگەڵ خێزانی
دایکیان بەسەر دەبەن.
بەڵام نەک ئەوەی کە نەهەنگێکی گەنج تەنها
له‌گه‌ڵ خزمه‌كانی خۆی په‌یوه‌ندی ده‌بێت.
جگه له په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌تی خۆیان،
شاژنەکەیان بە زمانێکی هاوبەش لەگەڵ
خێزانەکانی دەوروبەرەکەیان قسە دەکات،
و ئاساییانە تێکەڵ بە یەک دەبن.
هه‌ر كه مێینه‌یه‌ك گه‌یشته
ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی یان زیاتر،
ئه‌م دیدەنییانە ده‌بن به ده‌رفه‌ت تاوه‌كو
له‌گه‌ڵ نێرینه‌كانی تر زاوزێ بكه‌ن.
په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نها زاوزێكردن نییه -
خۆی و بێچووه‌كانی
له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌مێننه‌وه،
و نێرینهكهش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ لای دایكی خۆی.
تا به‌نزیكه‌یی ته‌مه‌نی چل ساڵی،
مێینەکە هه‌موو ٦ ساڵ جارێك
بێچوو ده‌خاته‌وه.
تا ده‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی
ناتوانێت وەچە بخاته‌وه -
كه به زۆری له شانشینی ئاژهڵاكان
نه‌بیستراوه.
له‌ڕاستیدا، مرۆڤه‌كان، نه‌هه‌نگه
ڕه‌شه‌كان و چه‌ند جۆرێكی تری نه‌هه‌نگ
تاكه جۆرن كه مێینه‌كانیان به‌رده‌وامن
له ژیانكردن بۆ ماوه‌ی ساڵانێك
پاش ئه‌وه‌ی كه ده‌وه‌ستن
له وه‌چه خستنه‌وه.
دوای وه‌ستانی وه‌چه خستنه‌وه،
داپیرەکان پێشڕەوی دەکەن
لە ڕاوکردنی ماسی سەلەموندا،
کە خواردنی سەرەکی باشورییەکانە.
زۆربه‌ی زستانهکە دوور له كه‌نار
بۆ خواردن ده‌گه‌ڕێن
ماسی سه‌له‌مون له‌گه‌ڵ
ماسیه‌كانی تر كۆده‌كه‌نه‌وه.
بەڵام کاتێک سەری ماسی سەلەمونەکە ڕووی
لە بەندەرەکەیە بە کۆمەڵە هێلکە دەکەن،
نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان به‌دوای ده‌كه‌ون.
شاژنه‌كه نیشانی نه‌هه‌نگه
گه‌نجه‌كانی ده‌دات
له‌كوێ به‌پیترین
خاكی ماسی گرتن بدۆزنه‌وه.
هەروەها شاژنەکە بە ڕێژەی %٩٠ی ئەو ماسییە
سەلەمونانەی دەیانگرێت هاوبەشیان پێ دەکات.
لەگەڵ تێپەڕ بوونی هەر ساڵێک،
به‌شداریكردنه‌كه‌ی گرینگتر ده‌بێت:
ڕاوەماسی زۆر و تێکدانی شوێنەکەکان
ژمارەی ماسی سەلەمونی کەم کردۆتەوە،
بەمەش نەهەنگەکان توشی
مەترسی برسی بوون دەبن.
شاره‌زایی ئه‌و داپیرانه
مانای جیاوازی نێوان ژیان و مردن
بۆ خێزانه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت-
بەڵام بۆچی ده‌وه‌ستن
له بێچووه خستنه‌وه؟
هەمیشە بۆ مێینەیەک وەچە خستنەوە بە سوودە،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرینگی بدات
به بوونی منداڵه‌كانی و نه‌وه‌كانی.
دوو بارودۆخی ناوه‌زه ئه‌م هاوسه‌نگییه
ده‌گۆڕێت بۆ نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كان
ئەو دۆخەی کە کوڕەکان و کچەکان
خێزانەکانیان بە تەواوی بە جێ دەهێڵن
زۆر دەگمەنە-
به‌نزیكه‌یی له هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵه‌كان،
یەک یان هەردوو ڕەگەزەکە بڵاو دەبنەوە.
ئەمە واتا کاتێک نەهەنگێکی ڕەش بە تەمەندا
دەچێت،
ڕێژه‌یه‌كی زۆره له خێزانه‌كه‌ی
بە منداڵەکانی و نەوەکانیشییەوە،
له‌كاتێكدا زۆربه‌ی خزمه دووره‌كان ده‌مرن.
چونكه مێینه پیره‌كان زیاتر نزیكن
لە کۆمەڵەکە لە چاو مێینە گەنجەکان،
ئه‌وان هه‌وڵی باشترینی خۆیان ده‌ده‌ن
تاوه‌كو وه‌به‌رهێنان بكه‌ن،
لە کاتێکدا مێینە گەنجەکان دەبێت
کار لەسەر وەچە خستنەوە بکەن.
لە ژینگەی نەهەنگە ڕەشەکاندا،
هه‌ر بێچوویه‌كی نوێ
ده‌مێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێوبكرێت
لەسەر خواردنێکی سنوردار و هاوبەش.
مێینەیەکی پیر دەتوانێت جینەکانی زیاتر بکات
بەبێ ئەوەی ببێتە بارگرانی بۆ خێزانەکانی
به پشتگیریكردنی كوڕه گه‌نجه‌كانی خۆی،
كه باوكی بێچووی خێزانه‌كانی تر ده‌بێت
و گه‌وره‌یان ده‌كات.
ئەمە دەکرێت هۆکار بێت بۆ مێینەکان کە
به‌ته‌واوی بوه‌ستن له وه‌چه‌خستنه‌وه
له ناوەڕاستی تەمەنیاندا.
ته‌نانه‌ت به به‌شداریكردنی داپیرهكانیش،
نه‌هه‌نگه ڕه‌شه‌كانی نێشتهجێبووی باشوور
به‌ته‌واوی لە مەترسی دان،
کە هۆکاری سەرەکی کەم بوونی ماسی سەلەمونە.
ئێمە پێویستە بە خێرایی کاربکەین
بۆ گەڕاندنەوەی ماسی سەلەمون
بۆ ئەوەی نەهەنگەکان لە
لەناوچوون ڕزگار بکەین.
بۆ داهاتوو، پێویستمان بە سەنتەری
توێژینەوەی تر دەبێت بۆ نەهەنگەکان،
ئەوەی کە دەرباری باشوورییەکان فێربووین
ڕه‌نگه ڕاست نه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی تر.
بە لە نزیکەوە توێژینەوە
کردن لە کۆمەڵەکانی تر،
ڕه‌نگه بابه‌تی زیاتری سه‌یر ده‌ربخه‌ین،
هەروەها کێشەکانیان بدۆزینەوە کە
هۆکارەکەی مرۆڤە
پێش ئەوەی مانەوەیان لە ژیاندا بکەوێتە
مەترسییەوە.