لە درەنگانێکی شەوێکی ساڵی ١٨٧١دا، گروپێك سوار لە کاتی خەوتندا هەڵیانکوتایە سەر چادرگه‌یه‌كی سوپا. لەچەند خوله‌کێک بارو دۆخی چادرگه‌كه‌یان بۆ ترس و تۆقین گۆڕی، نزیکەی ٧٠ ئەسپیان دزی، و ونبوون. لەلایەن سەرۆکێکی گەنج بەناوی کوانا پارکەرەوە سەرکردایەتی دەکران، دواترین هێرشبوو لە زنجیرەی درێژی کێش و ناکۆکیەکان بەدرێژایی سنوری تیکساس لە نێوان خەڵکە ڕەسەنەکەوە کەوا بە نمنە یاخود، کۆمانچیس ناسرابوون، و سوپاکانی ئەمریکا نێردرابوون تا خاکەکانی کۆمانچیەکان داگیربکەن بۆ داگیرکەرە سپی پێستەکان. هەرچەندە ناکۆکی و ململانێکە تەمەنی چەند دەیەیەک بوو، کۆڵۆنێڵ ڕاناڵد مەکانزی لە سوپای ئه‌مریكا سەرکردایەتی دواترین ئۆپراسیۆنی کرد. لە هاوین تا زستان، شوێنی کوانا دەکەوت. بەڵام هەروەها کواناش شوێنی ئەو دەکەوت، و هەرکاتێک کۆڵۆنێڵ لە ئامانجەکانی نزیک دەبۆوە، ئامانجەکانیش وندەبوون بەبێ ئه‌وه‌ی یەک شوێن لەسەر دەشتایە گەورەکە بەجێبهێڵن. کۆمانچیەکان بۆ نزیکە ٢٠٠ساڵ ئەم هەرێمەیان کۆنترۆڵکردبوو، گامێشی کێویان ڕاودەکرد، گواستنەوەی هەموو گوندەکان بۆ دەوروبەری دەشتاییەکە. هێرشەکانی ئیسپانی و مەکسیکیەکانیان لە باشورەوە سەرکوتکرد، هەروەها سەرکوتکردنی ئەمریکیەکان له‌ هه‌وڵدان بۆ داگیرکردنی خاکەکەیان لە ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌، و سەرکوتکردنی ئەو خەڵکە ڕه‌سه‌نانه‌ی هەوڵیاندەدا کودەتا بکەن. ئیمپڕاتۆری کۆمانچی تەنها گروپێكی یەکخراو لەژێر کۆنترۆڵی ناوەندی نەبوو، بەڵکو گروپی زۆربوون، هەرگروپێک سەرۆکی خۆی هەبوو. ئەو هەموو گرووپە یەک خاڵی هاوبەشیان هەبوو ئەویش شارەزایی و کارامەییان لە سوارچاکی- هەموو پیاو و ژن و منداڵێک شارەزایی لە سوارچاکی هەبوو. کارامەیەکانی جەنگیان لە سوارچاکی بەسەر خەڵکە ڕەسەنەکەوە و داگیرکەره‌کان سەرکەوتووبوو، ئەمەش ڕێگاخۆشکەربوو تا ناوچەیەکی فراوان بە ژمارەیەکی کەمی خەڵک کۆنتڕۆڵبکەن- لەوانەیە ئەوپەڕی ٤٠،٠٠٠ کەس بووبن و نزیکەی ٤تا٥ هەزارکەسبوون لە سەردەمی ڕووبەڕووبوونەی کوانا پارکەر و ڕاناڵد مەکانزی. لە دەورووبەری ساڵانی ١٨٤٨دا لەدایکبووە منداڵی گەورەی پیتا نەکۆنا بووە، سەرۆکی گروپی نۆکنی، و سینسیا ئان پارکەر، داگیرکەرێکی سپی پێستی تێکەڵاو بە کلتوری کۆمانچی ڕفێنراو و ناوی نادوای لێنراوە و دایکی کوانا بووە. کاتێک کوانا منداڵبووە، هێزەکانی ئەمریکا هەڵیانکوتاوەتە سەر گونده‌كه‌ی، دایک و خوشکەکەیان گرتووە. کوانا و برا بچووکەکەی لەگەڵ گروپێکی کۆمانچی جیاواز بەدوای پەناگە گەڕاون، کوهادا. لە ساڵانی دواتردا، کوانا وەکو جەنگاوەر و سەرکردە خۆی سەلماند. لەسەرەتاکانی بیست ساڵی دا، لەگەڵ ژنێک بەناوی وێکیا ئیڵۆپ ڕایکرد، ئەم کارەش بووە هۆی توڕەکردنی باوکی کچەکە و چەند سەرۆکێکی تر. بۆ ساڵێک لە ڕاکردندابوون، سەرنجی شوێنکەوتووەکانیان ڕادەکێشا و کوانایان وەکو پڕابیۆ یان سەرۆک ناساند. لە تەمەنێکی زۆر گەنج دا. لەژێر سەرکردایەتی ئەودا گروپی کوهادا دەیتوانی خۆی لە سوپای ئەمریکا بدزێتەوە و بەم شێوازەی ژیان بەردەوامبوون. بەڵام لەسەرەتاکانی ١٨٧٠دا بازاڕی شاراوی گامێش لە کاندوی ڕۆژهەڵات ببوه‌ بە شوێنێکی بایخدار. و ڕاوچیەکان لە ماوەی چەند ساڵێكدا ملیۆنەها گامێشی کێویان سەربڕی، لەهەمان کاتدا، هێزەکانی ئەمریکا سه‌ركردایه‌تی هێرشێکی کتوپڕیان کرد، نزیکەی ١٤٠٠ ئەسپی گروپی کوهادایان کوشت و ئەوانی دیکەشیان دزی. هەرچەندە کوانا سوێندی خواردبوو خۆی نه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌، بەڵام دەیزانی بەبێ گامێشی كێوی و ئه‌سپ، کۆمانچیەکان لە زستاندا ڕووبه‌ڕووی برسیەتیەکی مەترسیدار ده‌بنەوە. هەربۆیە لە ساڵی ١٨٧٥ دا کوانا و گروپی کوهادا بۆ پەناگەی قەڵای سیڵ ڵە ئۆکلۆهۆما ڕۆیشتن. هەروەکو ماسیگر و میوەکۆکەرەوەکان نەیاندەتوانی بە ئاسانی لەگەڵ شێوازی ژیانی کشتوکاڵی لە پەناگەکە ڕابێن. حکومەتی ئەمریکا بەڵێنی بەشە ئازوقە و کەلوپەلی پێدابوون، بەڵام ئەو ئازوقە و کەلوپەلەی پێیاندەدان زۆر کەم بوو. لەهەمانکاتدا، کوانا، لەناکاو پێگە سیاسیەکەی لاوازبوو: هیچ سامان یان دەسەڵات بەراورد بەوانەی کە ماوەیەکی درێژتر لە پەناگەکەبوون نەی بوو. هێشتا، دەرفەتێکی بینیووە. پەناگەکە لە زەوی سەوزایی فراوان پێکدەهات- بۆ کۆمانچیەکان بێکەڵکبوون بەڵام بۆ خاوەنی ڕه‌شه‌وڵاخه‌كان بۆ لەوەڕاندن نایاب بوو. دەستی بە ڕێکەوتننامەی قازانج بەخش کرد زەویەکی بە کرێ دا بە خاوەن ڕەشەوڵاخەکان، لەسەرەتادا بەهێمنی. بەڵام لەکۆتایەکەی، لەسەر مافی بە کرێدان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا گفتوگۆی دەکرد، کەوا سەرچاوه‌ی داهاتی بۆ کۆمانچیەکانی پەناگەکە مۆسگەرکرد. هەروەها پێگەی کوانا لە پەناگەکە دانپیانان له‌لایه‌ن بەرپرسانی حکومەت گەشەی کرد، بەشە ئازوقەی باشتری مسۆگەرکرد، داوای دروستکردنی خوێندگا و خانووی کرد، و بووبە یەکێک لە سێ دادوه‌ری هۆزی لە دادگای پەناگەکە. هەوڵیدا لەگەڵ چەند سەرکردەیەک قسە بکات، حکومەتی ئەمریکا دەیویست سەرۆکێک بۆ هەموو گەلی کۆمانچی دەستنیشان بکات ئەرکێک کەوا لە دەرەوەی پەناگەکە بوونی نییە. هێشتا، زۆربەی کۆمانچینەکان بۆ ئەم ئەرکە پاڵپشتی کوانایان دەکرد، هەروەها چەند سەرۆکێکی بە تەمەن پاڵپشتیان دەکرد تا لە دژی سوپای ئەمریکایا سەرکردایەتیان بکات. تەنانەت دووژمنە دێرینەکەی کوانا ڕاناڵد مەکانزی، داوای دەستنیشانکردنی ئەوی دەکرد. کوانا لە فلیمەکانی هۆڵیوود ڕۆڵیگێڕاوە و لەگەڵ سیاسەتمەدار ئەمریکیەکان هاوڕێبووە، لە نمایشی ئەسپ سواری لە ڕۆژی دەست به‌كار بوونی سەرۆک سیۆدۆر ڕۆسڤێڵت بەژداریكردووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هەرگیز پرچە درێژه‌كه‌ی نەبڕیوه‌ و لایه‌نگیری كڵێسەی ئەمریکییە ڕەسەنەکانی كردووه‌ و ڕووه‌کی بیابانی بەکارهێناوە. وردەوردە بە کوانا پارکەر ناسرا، ناوی ڕاستەقینەی دایکی هەڵگرتووە، و هەوڵیدا شوێنی دایکی و خوشکەکەی بدۆزێتەوە، لەکۆتایەکەی بۆی دەرکەوت ماوەیەکی کورت دوای گرتنیان کوژراون. کوانا جار لە دوای جار خۆی لەگەڵ جیهانە جیاوازەکان و ئەرکە جیاوازەکان، و ئەو هەلومەرجانەی وادەردەکەوت ناتواندرێت لێیان دەربازبیت گونجاندوە. هەرچەندە بەبێ ڕەخنەش نەبوو، دوای مردنی، کۆمانچینەکان دەستیانکرد بە بەکارهێنانی دەستەواژەی"سەرۆک" تا وەسفی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هۆزەکەی پێبکەن، ئەویان وەکو کۆتا سەرۆکی کۆمانچینەکان و وەکو نموونەیەکی کلتوری مانەوە و خۆگونجاندن ناساند. بەو ڕۆحەوە، گەلی کۆمانچەی ئەم سەردەمە بەگەشبینیەوە بۆ داهاتوو دەڕوانن، لەگەڵ زیاتر لە ١٦،٠٠٠ هاونیشتیمانی تۆمارکراو و بێحیساب وەچەش.