من گەردوونناسم-- دەزانن، وەکو ئەو پیاوە ریچ پۆرنێل "لە فلیمی "مارشن . و کاری منە لێکۆڵینەوە و پێشبینی جووڵەی شتەکان بکەم لە بۆشایی ئاسمان. ئێستا ئێمە شوێنی نزیکەی سەدا یەکی شتە پڕ مەترسیەکان کەوتووین لە بۆشای ئاسمان خزمەتگوزاری پڕ مەترسی وەک شوێن، کشتوکاڵ، کاروباری بانق، تەلەفیزۆن و گواستنەوە، و نزیک--زۆر نزیک-- تەنانەت خودی ئینتەرنێتیش. ئێستا ئەم خزمەتگوزارییانە پارێزراو نین لە بەرکەوتن بە نیو ملیۆن شت لە تەنی بچووکەوە تا شتی گەورە لە ئاستی قەبارەی باسی قوتابخانە. پەڵەی بۆیەیەکە، گەشت دەکات بە خێرایەکی دیاریکراو، بەریەککەوتنی یەک لەو شتانە، بەدڵنیایەوە بێ کەڵکە. بەڵام ناتوانین شوێن پێی شتە بچووکەکانی وەک پەڵەیی بۆیە بکەوین. تەنها دەتوانین شوێن پێی شتێکی بچووکی وەک، مۆبایلێکی زیرەک بکەوین، کەواتە ئەو نیو ملیۆن شتە کەوا پێویستە ئێمە ڕەچاویان بکەین، تەنها دەتوانین شوێن نزیکەی ٢٦،٠٠٠ شتەکان بکەوین. و ئەو ٢٦،٠٠٠ تەنها ٢٠٠٠ لەڕاستیدا کاردەکەن. هەمووشتەکانی دیکە خاشاک و زبڵە. ئەو برێکی زۆری خاشک و زبڵە. تا کەمێ شتەکان خراپتر بکەین، زۆربەی ئەو شتانەی دەنێردرێتە بۆشایی ئاسمان هەرگیز ناگەڕێنەوە. مانگی دەستکرد دەنێرینە بۆشایی ئاسمان، لەکارکردن دەوەستێ، سوتەمەنی تەواو دەبێت، و شتی دیکە دەنێرین... و پاشان شتێکی دیکەشمان نارد... و دواتر شتێکی دیکەش. و جار نا جارێک، دوو لەو شتانە بەریەکترد دەکەون یان یەک لەوشتانە دەتەقێتەوە، یان تەنانەت خراپتر، لە وانەیە مانگی دەستکردی وڵاتێک لە لایەن ئەم تەنانەوە تێکشکابێت، ئەمەش دەبێت دروستبوونی چەندین تەنیتری بەرەڵا، زۆربەیان هەرگیز ناگەڕێنەوە زەوی. ئەو شتانە تەنها بە هەرەمەکی بڵاونەبونەتەوە لە بۆشایی ئاسمان. ڕوونبووەتەوە ڕاستی چەمانەوەی کاتی بۆشایی ئاسمان زیاد بکات، شوێنە نموونەیەکان هەندێک لەو شوێنانەی کە مانگی دەستکردمان لێ دانان بیهێنە بەرچاوت کە ئەمە وەک ڕێگەی گشتیی بۆشایی ئاسمانە. هاوشێوەیە لەگەڵ ڕێگەکانی زەوی، ئەو ڕێگە گشتییانەیی ئاسمان دەتوانن تەنها بڕێکی فراونی هاتووچۆ لە خۆبگرن بۆ بەردەوامی سەلامەتی بۆشایی ئاسمان. بە پێچەوانەی ڕێگە گشتیەکانی زەوی، هاتووچۆی ئاسمان بە هیچ جۆرە یاسایەک ڕێکنەخراوە. هیچ یاسایەک نییە، باش؟ واو. دەبێت چی بگوزەرێت؟ (پێکەنین) ئێستا، چەند جوان دەبێت ئەگەر شتێکمان هەبووبێت وەک نەخشەی هاتووچۆی بۆشایی ئاسمان، وەکو 'وەزێک'ی بۆشایی ئاسمان کەوا بمتوانیایە بە دوای بگەڕێم و بزانم دۆخی ئێستای هاتووچۆ لە بۆشایی ئاسمان چییە، تەنانەت ئەگەری بتوانم پێشبینی بکە. کێشەیەک لەگەڵ ئەوە، بەهەرحاڵ، لە پێنج کەسی جیاواز پرسیار بکەیت، چی لە بۆشایی ئاسمان دەگوزەرێت؟ شتەکان چیان بەسەردێت؟ و لەوانەیە دە وڵامی جیاوازت دەست بکەوێت. ئەمە بۆ؟ چونکە زانیاری دەربارەی شتەکانی بۆشایی ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ئاڵوگۆڕی پێناکریت. ئەگەر چی ئێمە ڕێپێدانی جیهانیمان هەیە، سیستەمێکی زانیاری ڕوون و کراوەی بۆشایی ئاسمانمان هەیە کەوا دەتوانێت زانیاریە گشتیەکان لەسە شوێنی هەموو شت بڵێت هاوڵ دەدات بۆشای ئاسمان بە سەلامەتی و بەردەوامی بیهیڵیتەوە؟ و ئەگەر چی دەتواندرێت سیستەمەکە بەکاربیت بۆ دروستکردنی ڕەفتاری -پاڵپشت بە بەڵگەنامە بنچینەیەکان- هاتووچۆی بۆشایی ئاسمان؟ من پرۆگرامی ئەستێرەگرافم داهێنا، یەکەمین سیستەمی چاودێری هاتووچۆی تەنەکانی جیهان لە زانکۆس تێکساس لە ئوستین پەرەپێدا. هێڵکاری گەردوون چەندین سەرچاوی زانیاری کۆکردۆتەوە لە هەموو جیهان حوکمەت، پیشەسازی و ئەکادیمیا-- و ئەو سنورە گشتیە پیشان دەدەن کەوا تا ئەمڕۆ کەس نەیتوانیوە دەستی پێبگات. ئەوەتا، دەتوانن ٢٦،٠٠٠ شت لە خوڵگەیی زەوی ببینن، دوو ئەوەندە بۆچوونی دیکە، و لە زووترین کاتدا نوێدەکرێتەوە. با بگەڕێینەوە بۆ کێشەی نەخشەی هاتووچۆی بۆشایی ئاسمان: چی دەبێت ئەگەر تەنها حکومەتی ئەمریکا ئەم زانیاریانەیی لابێت؟ باشە، لەو بارودۆخە، نەخشەی هاتووچۆی ئاسمان چۆن دەبێت. بەڵام ڕووسەکان چۆن بیردەکەنەوە؟ ئەوە بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت. کێ ڕاستە؟ کێ هەڵەیە؟ پێویستە باوەڕ بە چی بکەم؟ متمانە بە کێ بکەم؟ ئەمە بەشێکە لە کێشەکە. بەردەستنەبوونی سنووری چاودێریکردنی ڕەفتار و چالاکی بۆشایی ئاسمان، بۆ چاودیریکردنی چالاکی لە بۆشایی ئاسمان-- ئەو شتانە لە کوێ داندراون-- بۆ پێکهێنانی ئەوە بێ سەرەوبەرییە و زانیاری لە شوێنیک دابنێن، لە ڕاستیدا مەترسی لە دەستدانی تواناکانمان هەیە بۆ بەکارهێنانی لە بۆشایی ئاسماندا، تا سود بەمرۆڤایەتی بگەیەنێیت. زۆر سوپاس. (چەپڵەرێزان وهاوارکردن)