WEBVTT 00:00:01.146 --> 00:00:03.944 شتێک هەیە کە زۆر پێویستمانە 00:00:03.968 --> 00:00:06.888 شتێک کە ناتوانین نەیکەین 00:00:06.912 --> 00:00:08.078 ئەویش هەناسە دانە. 00:00:08.596 --> 00:00:10.210 دەتانەوێت تاقیبکەینەوە؟ 00:00:10.444 --> 00:00:13.002 با پێکەوە بۆ ساتێک هەناسەمان راگرین 00:00:13.026 --> 00:00:16.182 با بڵێین بۆ ١٠ چرکە. 00:00:16.206 --> 00:00:17.364 ئاساییە؟ 00:00:17.388 --> 00:00:18.825 با بیکەین. 00:00:18.849 --> 00:00:21.421 ئامادەبن... دەی ئێستا! NOTE Paragraph 00:00:39.248 --> 00:00:41.891 هووف، قورسە، وا نییە؟ NOTE Paragraph 00:00:42.411 --> 00:00:45.636 باشە، ئەمە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراوە 00:00:45.660 --> 00:00:49.365 کە سەرسامت دەکات: 00:00:49.389 --> 00:00:50.601 حەوت. 00:00:50.625 --> 00:00:51.943 حەوت چی؟ 00:00:51.967 --> 00:00:56.053 حەوت میلیۆن مردنی پێشوەختە لە ساڵێکدا 00:00:56.077 --> 00:01:01.262 بەهۆی بەرکەوتن بە هەوای پیس کە هەڵیدەمژن. 00:01:01.741 --> 00:01:06.625 بیهێنە بەرچاو، ئەوە دەکاتە زیاتر لە کۆی دانیشتوانی مەدریدە ئازیزەکەم 00:01:06.649 --> 00:01:09.888 کە هەمووی دادەماڵرێت لە ساڵێکدا. NOTE Paragraph 00:01:10.378 --> 00:01:11.620 لەوانەیە بپرسی: 00:01:11.870 --> 00:01:14.005 ئایا ئەم زانیارییە خراوەتە ڕوو؟ 00:01:14.029 --> 00:01:18.129 ئایا ئەم زانیارییە ئاشکرا کراوە، بڵاوکراوەتەوە؟ 00:01:18.153 --> 00:01:19.442 لە راستییدا، بەڵێ! 00:01:19.466 --> 00:01:24.605 حاڵی حازر زیاتر لە ٧٠،٠٠٠ توێژینەوەی زانستیمان بەردەستە 00:01:24.629 --> 00:01:29.919 کە لە پەیوەندی نێوان پیس بوونی هەوا و تەندروستی ئێمە دەکۆڵنەوە, 00:01:30.689 --> 00:01:34.445 و میدیای جیهانی بە بەردەوامی باسی ئەم کێشەیان کردووە. 00:01:35.151 --> 00:01:38.497 لە راستییدا، لە ماوەیەکی کەمدا 00:01:38.521 --> 00:01:40.208 بۆمان دەرکەوتووە 00:01:40.232 --> 00:01:44.250 کە پیسبوونی هەوا کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە 00:01:44.274 --> 00:01:48.792 بە نزیکەیی لەسەر هەموو ئەندامە سەرەکییەکانی لەشمان NOTE Paragraph 00:01:49.275 --> 00:01:51.346 با لە سییەکانەوە دەست پێ بکەین. 00:01:51.346 --> 00:01:54.917 هەر کە بیر لە پیس بوونی هەوا دەکەینەوە، یەکسەر سیییەکانمان بیر دەکەوێتەوە. 00:01:54.941 --> 00:01:58.561 لە راستیدا، هەر جارێک هەناسە وەردەگرین 00:01:58.585 --> 00:02:02.384 ئەوا پیسکەرە ژەهراوییەکان هەڵدەمژین، 00:02:02.408 --> 00:02:06.704 و سییە پەمەیی و خۆشەویستە داماوەکانمان 00:02:06.728 --> 00:02:08.584 ئەو هەمووە دەچێژن. NOTE Paragraph 00:02:10.132 --> 00:02:12.460 بە درێژایی ١٠ ساڵی رابردوو، 00:02:12.484 --> 00:02:17.006 زانیارییەکی زۆرمان کۆکردۆتەوە دەربارەی ئەوەی کە چی روویداوە 00:02:17.030 --> 00:02:20.340 بەڵام با سەرەتا پێتان بڵێم پیس بوونی هەوا چییە. 00:02:20.890 --> 00:02:24.895 پیس بوونی هەوا تیکەڵەیەکی زۆر ئاڵۆزە! 00:02:24.919 --> 00:02:28.608 لە تەنۆلکەی رەق، 00:02:28.632 --> 00:02:30.504 دڵۆپەی زۆر بچوکی شل 00:02:30.528 --> 00:02:32.668 و مادەی کیمیایی گازی. 00:02:32.692 --> 00:02:34.518 ئەم هەموو تێکەڵەیە بهێنە پێش چاوی خۆت 00:02:34.542 --> 00:02:40.427 :کە پێ دەچێت لە سەرچاوەی وەکو بەکاربردنی سووتەمەنی ماڵەوە 00:02:40.451 --> 00:02:42.626 یان پیشەسازی، یان هاتووچۆ. 00:02:42.650 --> 00:02:46.777 یاخود هەر سەرچاوەیەکی تری دەرەکی یان ناوەکی بێت. 00:02:46.801 --> 00:02:50.700 و بە دڵنیاییەوە، سەرچاوەی جیاوازی پیس بوون 00:02:50.724 --> 00:02:54.822 دەبێتە هۆی دروست بوونی تێکەڵەی جیاوازی مادە پیسکەرەکان 00:02:55.512 --> 00:02:58.713 مەبەستەکە ئەوەیە کە ئەم هەموو ژەهرانە 00:02:58.737 --> 00:03:00.890 دەکرێت بە رێگەی جیاواز یەک بگرن 00:03:00.890 --> 00:03:05.417 با بۆ نموونە، باس لە ماددە بچوکەکان بکەین. 00:03:05.674 --> 00:03:08.814 دەکرێ تێکەڵەیەک بێت کە پێک هاتبێت لە 00:03:08.838 --> 00:03:10.361 سەیری ئەم کۆکتێلە بکەن: 00:03:10.385 --> 00:03:13.406 خاک و خۆڵی رێگەوبان، 00:03:13.430 --> 00:03:15.175 خوێی دەریا، 00:03:15.199 --> 00:03:16.848 کانزای ژەهراوی، 00:03:16.872 --> 00:03:19.148 دوکەڵی بزوێنەری دیزڵ، 00:03:19.172 --> 00:03:21.414 نیترات و گۆگردات، 00:03:21.438 --> 00:03:25.584 ئەم هەموو ژەهرە خراپانە ئەم کۆکتیلە بەتامە 00:03:25.608 --> 00:03:29.227 رۆژانە ئەچێتە ناو سییەکانمانەوە، 00:03:29.251 --> 00:03:32.097 و ئێمە بە بەردەوامی بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵ ئەم هەوا پیسە 00:03:32.121 --> 00:03:34.146 چونکە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین. 00:03:34.146 --> 00:03:38.049 مەبەستم ئەوەیە، ئەتوانین بۆ ١٠ چرکە هەناسەمان رابگرین بەڵام لەوە زیاتر نا. 00:03:38.049 --> 00:03:39.780 ئێمە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین. 00:03:39.804 --> 00:03:41.305 و هەروەها، 00:03:41.329 --> 00:03:47.752 رۆژانە بە نزیکەیی پێویستمان بە ١٠،٠٠٠ لیتر لە هەوا هەیە. NOTE Paragraph 00:03:48.688 --> 00:03:51.944 کەوایە، وتمان ساڵانە ٧ ملیۆن مردنمان هەیە 00:03:51.968 --> 00:03:54.460 کە هۆکارەکەی پیس بوونی هەوایە. 00:03:54.484 --> 00:03:56.759 ئایا ئێمە تۆقیوین؟ 00:03:56.783 --> 00:03:58.661 ئایا ئێمە ئۆقرەمان گرتووە؟ 00:03:58.685 --> 00:04:03.650 ئایا کارەساتێکی نیشتیمانی رادەگەیەنین، یان بارێکی لەناکاوی جیهانی؟ 00:04:03.650 --> 00:04:08.831 لە راستیدا نەخێر، و من هەموو رۆژێک ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم 00:04:08.855 --> 00:04:10.546 چی روو دەدات؟ 00:04:10.570 --> 00:04:17.065 بەڵام شتێکی ترهەیە کە رەنگە وامان لێ بکات خێراتر کاردانەوەمان هەبێت 00:04:17.540 --> 00:04:21.076 پیس بوونی هەوا کاریگەری تەنها لەسەر سییەکانمان نییە. 00:04:21.100 --> 00:04:24.170 بەڵکو کاریگەری لەسەر مێشکیشمان هەیە. NOTE Paragraph 00:04:24.194 --> 00:04:25.488 ئەمە مێشکمانە. 00:04:26.186 --> 00:04:27.351 جوانە. 00:04:27.375 --> 00:04:28.655 هەموومان هەمانە. 00:04:28.679 --> 00:04:30.376 هەموومان پێویستمانە. 00:04:31.063 --> 00:04:33.580 هەموومان بەکاری دەهێنین، هیوادارم. NOTE Paragraph 00:04:33.604 --> 00:04:34.673 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:04:34.697 --> 00:04:36.369 هەندێک زیاتر لەوانی تر. 00:04:36.730 --> 00:04:39.644 و لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، 00:04:39.754 --> 00:04:43.611 لێکۆڵینەوەکان دەربارەی پەیوەندی نێوان پیس بوونی هەوا 00:04:43.635 --> 00:04:45.284 و تەندروستی مێشکمان 00:04:45.308 --> 00:04:47.553 بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. 00:04:47.577 --> 00:04:52.102 بۆیە لەوانەیە ئیتر مێشکمان بەرەو لەناوچوون بچێت. 00:04:52.991 --> 00:04:54.983 بەڵام با بەڵگەکانتان پێ نیشان بدەم، 00:04:55.007 --> 00:04:58.546 دەربارەی ئەو شتانەی تا ئێستا دەیزانین لەسەر پیس بووونی هەوا و مێشکمان. NOTE Paragraph 00:04:59.107 --> 00:05:03.158 یەکەم، کۆمەڵێک زانیاری نوێ هەن 00:05:03.182 --> 00:05:06.400 دەرەبارەی کاریگەرە خراپەکانی 00:05:06.424 --> 00:05:07.802 پیسکەرەکانی هەوا 00:05:07.826 --> 00:05:10.671 لەسەر ناوەندە دەمارە کۆئەنداممان. 00:05:10.695 --> 00:05:13.049 بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ تەنۆلکە ژەهراوییەکان. 00:05:13.073 --> 00:05:14.224 ؟بیرتان ماوە 00:05:14.248 --> 00:05:15.932 لە سییەکاندا بەجێمان هێشتن 00:05:15.956 --> 00:05:17.264 بە خۆشی بژین، 00:05:17.288 --> 00:05:18.901 و هەموو شتێک پیس بکەن. 00:05:18.925 --> 00:05:20.941 بەڵام بچوکترینی ئەم تەنۆلکانە 00:05:20.965 --> 00:05:23.943 دەتوانن بە جۆگەی خوێندا تێپەڕن، 00:05:23.967 --> 00:05:27.290 و لە رێگەی جۆگەی خوێنەوە، و پاڵنانی بەهۆی دڵەوە، 00:05:27.314 --> 00:05:29.491 ئەتوانن بگەن بە هەموو لەش. 00:05:29.515 --> 00:05:32.110 بەمەش دەبنە هەڕەشە بۆ سەرجەم ئەندامەکان 00:05:32.134 --> 00:05:33.826 لە ناویشیاندا مێشک. 00:05:34.697 --> 00:05:37.826 ئێمە راهاتووین کە بڵێین پیس بوونی هەوا سنووری نییە، 00:05:37.850 --> 00:05:40.522 و لە ناو لەشی مرۆڤیشدا هەمان شتە 00:05:40.546 --> 00:05:45.358 چونکە مادە پیسکەرەکانی هەوا ئاستەنگی وێڵاش دەبڕن 00:05:45.382 --> 00:05:51.954 و دەگەن بە کۆرپەلە و دەبنە هۆی گۆڕینی پەردەی مێشکی کۆرپەلەکە 00:05:51.978 --> 00:05:56.074 تەنانەت پێش یەکەم هەناسە دانیان! NOTE Paragraph 00:05:57.178 --> 00:06:01.317 دووەم، چەندین توێژینەوە پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە 00:06:02.549 --> 00:06:08.325 بەرکەوتنی درێژخایەنی کۆرپەلە پێش لە دایک بوون و لە سەرەتای لەدایکبوونی بە هەوای پیس 00:06:08.837 --> 00:06:14.558 دەرەنجامی نەرێنی دەبێت لەسەر گەشەی کۆئەندامی هەستە دەمار. 00:06:14.582 --> 00:06:18.884 و دەبێتە هۆی دەستکەوتنی ئەنجامی لاواز لە تاقیکردنەوەی دەرککردن، 00:06:18.908 --> 00:06:22.230 هەروەها دەرەنجامێکی تری دەبێت، دەرەنجامێکی نەرێنی، 00:06:22.254 --> 00:06:26.919 وەک هەندێ ناڕێکی رەفتارئامێز وەکو ئۆتیزم 00:06:26.943 --> 00:06:31.529 کەمی سەرنج، و ناڕێکی زۆرجوڵانەوە. 00:06:31.806 --> 00:06:35.371 سەرەڕای ئەمەش، هەندێ بەڵگەی تر سەلماندوویانە کە 00:06:35.395 --> 00:06:40.191 بەرکەوتنی مێشکی مناڵان و هەرزەکاران 00:06:40.215 --> 00:06:43.032 بەو ماددە بچوکانە بۆ ماوەیەکی درێژ 00:06:43.056 --> 00:06:48.342 دەبێتە هۆی چەند کاردانەوەیەک وەک:هەوکردنی مێشک، 00:06:48.366 --> 00:06:50.918 گۆڕانکاری لە وەڵآمدانەوەی کۆئەندامی هەستە دەمار 00:06:50.942 --> 00:06:57.912 هەروەها هاندانی پارچە پرۆتینەکان 00:06:57.936 --> 00:06:59.523 کە کەڵەکە دەبن 00:06:59.547 --> 00:07:02.730 و دەبنە هۆی زیادبوونی مەترسی نەخۆشییەکانی 00:07:04.107 --> 00:07:05.704 وەکو ئەلزەهایمەر و پارکینسن. NOTE Paragraph 00:07:06.441 --> 00:07:07.844 گاڵتەجارییە، وانییە؟ 00:07:07.868 --> 00:07:12.487 ئێمە وەبەرهێنان دەکەین لە داهاتووی منداڵەکانماندا 00:07:12.511 --> 00:07:16.946 هەموو رۆژێک دەیان نێرین بۆ قوتابخانە تاوەکو بیریان فراوان بێت. 00:07:16.970 --> 00:07:19.939 کۆمەڵگە وەبەرهێنان دەکات لە پەروەردەیاندا، 00:07:19.963 --> 00:07:25.394 کەچی ئەو هەوایەی هەڵیدەمژن لە چاوەڕوانی پاسی قوتابخانەدا 00:07:25.418 --> 00:07:30.356 کاریگەرییەکی نەرێنی خراپی هەیە لەسەر گەشەسەندنی مێشکیان. NOTE Paragraph 00:07:31.334 --> 00:07:34.839 با باسی سێیەم بکەین: ئەی چی دەربارەی پێگەشتووان؟ 00:07:34.863 --> 00:07:38.106 بەپێی نوێترین بەڵگەی زانستی، 00:07:39.376 --> 00:07:46.346 بەرکەوتنی درێژخایەن بە ماددە بچوکەکان دەبێتە هۆی دابەزینی توانای درک کردن. 00:07:46.370 --> 00:07:49.521 لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیاندا، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک. 00:07:49.548 --> 00:07:50.780 نەک تەنها ئەمەش، 00:07:50.794 --> 00:07:56.142 بەڵکو ئەگەر بەرکەوتنی درێژخایەنیان هەبێت لەگەڵ تەنۆلکەی زۆر ورد، 00:07:56.176 --> 00:07:59.532 ئەوا مێشکیان زووتر پیر دەبێت، 00:07:59.606 --> 00:08:02.609 و ئەگەرێکی زیاتریان دەبێت NOTE Paragraph 00:08:02.609 --> 00:08:07.955 بۆ توشبوون بە جەڵتەی بچووکی بێدەنگ. 00:08:08.325 --> 00:08:10.847 کۆتا دانە...و چیتر بەڵگەی تر ناهێنمەوە 00:08:10.887 --> 00:08:12.917 چونکە یەک تەن بەڵگەی تر هەیە. 00:08:12.917 --> 00:08:16.446 چەند توێژینەوەیەکی تایبەت بە درمناسی کە لەسەر ئاژەڵ ئەنجام دراون 00:08:16.446 --> 00:08:21.378 پێشبینی بەرزبوونەوەی مەترسی خەڵەفان دەکەن NOTE Paragraph 00:08:21.378 --> 00:08:25.620 دەرەنجامی بەرکەوتنی بەردەوامی ماددە پیسکەرەکان 00:08:25.851 --> 00:08:31.063 بە گشتی هەمووان رووبەڕووی پیسبوونی هەوا دەبنەوە. 00:08:31.133 --> 00:08:35.000 ئەگەر لە لادێدا بژیت یان لە شاردا، 00:08:35.210 --> 00:08:39.379 لە وڵاتێکی داهات بەرزدا یان لە وڵاتێکی داهات نزمدا بژیت NOTE Paragraph 00:08:39.623 --> 00:08:42.568 مێشکی هەمووان لە مەترسیدایە، 00:08:42.653 --> 00:08:44.443 بە تۆشەوە. 00:08:44.658 --> 00:08:46.118 وەکو پزیشکێك 00:08:46.178 --> 00:08:51.490 زیاتر لە ٢٠ ساڵی ژیانی پیشەیی خۆمم 00:08:51.547 --> 00:08:53.267 تەرخانکردووە تاوەکو 00:08:53.317 --> 00:08:57.335 هۆشیاری بڵاو بکەمەوە دەربارەی کێشەکانی تەندروستی گشتی، 00:08:57.395 --> 00:08:59.006 مەترسییەکانی تەندروستی گشتی 00:08:59.006 --> 00:09:01.081 لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، 00:09:01.131 --> 00:09:05.426 و دەزانم زانستەکە لە بەردەستماندایە، هەروەها چارەسەرەکەشی. 00:09:05.476 --> 00:09:09.054 بە دڵنیاییەوە، هەندێک شوێن پیسترن لە ئەوانیتر. 00:09:09.094 --> 00:09:11.681 بەڵام ئەمە کێشەیەکی جیهانییە! 00:09:11.731 --> 00:09:18.924 کە هیچ تاکێك، هیچ شارێك، هیچ گروپێک، هیچ وڵاتێک 00:09:18.984 --> 00:09:22.312 ناتوانێت بە تەنها چارەسەری بکات. 00:09:22.462 --> 00:09:26.924 پیویستمان بە پابەندبوونی جدی و کردەوەی جدی هەموو لایەکە: 00:09:27.024 --> 00:09:29.341 کۆمەڵگەی مەدەنی، 00:09:29.421 --> 00:09:30.871 کەرتی تایبەت، NOTE Paragraph 00:09:30.921 --> 00:09:32.275 تەنانەت خودی تاکەکانیش. 00:09:32.275 --> 00:09:34.088 هەموو ئەرکێکمان لەسەرشانە. 00:09:34.208 --> 00:09:38.229 بەڵێ، پێویستمان بە چاکسازییە لە شێوازی بەکاربردندا، 00:09:38.299 --> 00:09:39.893 شێوازی هاتوچۆمان، 00:09:40.053 --> 00:09:42.950 و شێوازی بەکارهێنانی وزە. 00:09:43.100 --> 00:09:47.765 و هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری هەموو ئەمانەمان لایە. 00:09:47.925 --> 00:09:51.733 بەڵام ئەگەر ئەم کردەوانە بۆ یەک رۆژ دوا بخەین، 00:09:52.053 --> 00:09:55.357 لەوانەیە هەزارەها گیان لە دەست بدەین NOTE Paragraph 00:09:55.447 --> 00:09:58.147 بەڵام ئەگەر بۆ ساڵێك دوای بخەین، 00:09:58.247 --> 00:10:02.737 لەوانەیە دووبارە ٧ میلیۆن گیانی تر لە دەست بدەین. 00:10:02.827 --> 00:10:06.913 بۆیە پێویستە هەموو سیاسەتمەدارێك 00:10:07.001 --> 00:10:11.802 وشیار بێت لە دەرەنجامەکانی تەندروستی هاوڵاتیان 00:10:11.842 --> 00:10:14.358 لە ئەگەری دواخستنی بڕیارەکانیدا. 00:10:14.428 --> 00:10:15.446 لە راستیدا، 00:10:15.446 --> 00:10:17.903 ئەمە یەکەمجار نییە لە مێژوودا کە 00:10:17.943 --> 00:10:23.148 رووبەڕووی ئەم بکوژە نادیارە ببینەوە. 00:10:23.416 --> 00:10:26.307 ئەمە لەندەنە لە ساڵی ١٩٥٢. 00:10:26.557 --> 00:10:32.184 هەروەک چۆن لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکاندا روویداوە، 00:10:32.744 --> 00:10:35.924 حکومەتەکان و شارەکان پێویستە 00:10:35.924 --> 00:10:42.450 کاری بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ وەستاندنی کاریگەرە خراپەکانی پیس بوونی هەوا. 00:10:42.820 --> 00:10:48.957 سیاسەتمەداران دەبێت بزانن دواخستنی ئەو کارانەی بە بڕیاری سەختی دادەنێن 00:10:49.004 --> 00:10:55.752 وەکو: کەم کردنەوەی ترافیک لە شارەکاندا، یان وەبەرهێنان لە گواستنەوە گشتییەکاندا، 00:10:55.862 --> 00:11:00.785 یان برەوپێدان بە پاسکیلسواری لە شارەکاندا، 00:11:00.895 --> 00:11:03.245 وەبەرهێنان لە وزەی نوێ، 00:11:03.245 --> 00:11:08.455 پەرەپێدان بە وزەی پاکتر بۆ چێشتلێنان و ساردکردنەوە، NOTE Paragraph 00:11:08.595 --> 00:11:11.587 هاتووچۆ و گەرمکردنەوە. 00:11:11.627 --> 00:11:15.018 ئەمانە هەموو چارەسەری ژیرانەن 00:11:15.198 --> 00:11:18.827 چونکە دەردان کەم دەکەنەوە، 00:11:18.867 --> 00:11:23.369 و جۆریتی هەوا باشتر دەکەن کە هاوشان بێت لەگەڵ پێوانەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی 00:11:23.389 --> 00:11:27.618 و هەر ئەم پێوانانەش ژیانمان دەپارێزن. 00:11:27.688 --> 00:11:34.572 هەر بۆیە پێویستمان بە پابەندبوون و راسپاردنی توندی سیاسی 00:11:34.622 --> 00:11:36.550 سەرجەم سیاسەتمەدارانە. NOTE Paragraph 00:11:36.590 --> 00:11:38.389 بەڵام بۆ ئێستا پێویستمانە. 00:11:38.389 --> 00:11:43.418 ئەوانەی کە نایکەن، یان کارەکان دوادەخەن، 00:11:43.798 --> 00:11:49.365 بانگکراون لە لایەن دادگاوە تاکو بەرگری لە پێگەکانیان بکەن. 00:11:49.449 --> 00:11:50.952 بۆیە لە ئێستا بەدواوە، 00:11:51.092 --> 00:11:55.716 هیچ سیاسەتمەدارێک ناتوانێت بڵێت: نەمزانی. 00:11:55.902 --> 00:11:57.471 لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە: 00:11:57.495 --> 00:11:59.737 ئامادەی چەند لە دەستدانی گیانی ترین؟ 00:11:59.746 --> 00:12:02.377 لە دەستدانی ژیانێکی باش، 00:12:02.497 --> 00:12:05.020 و لەدەستدانی توانایی مێشکیمان، 00:12:05.050 --> 00:12:07.795 ئامادەین ئەمانە قبوڵ بکەین؟ 00:12:07.837 --> 00:12:10.278 ئەگەر وەڵامەکە نەخێرە 00:12:10.337 --> 00:12:12.176 ئەوا من داواتان لێ دەکەم NOTE Paragraph 00:12:12.246 --> 00:12:16.630 تاکو مێشکمان لەسەر خۆیەتی، و هێشتا زیرەکین، NOTE Paragraph 00:12:16.741 --> 00:12:21.510 تکایە داوای مافەکانتان بکەن، گوشار بخەنە سەر بەرپرسەکان 00:12:21.581 --> 00:12:25.691 دڵنیابنەوە لەوەی کاردەکەن بۆ وەستاندنی سەرچاوەکانی پیس بوونی هەوا. 00:12:25.954 --> 00:12:28.794 ئەمە گرنگترین شتە بیکەین بۆ پاراستنی خۆمان 00:12:29.088 --> 00:12:31.668 و پاراستنی مێشکە جوانەکەمان. 00:12:31.898 --> 00:12:33.808 زۆر سوپاس. 00:12:33.918 --> 00:12:35.745 (چەپڵە لێدان)