1 00:00:01,146 --> 00:00:03,944 شتێک هەیە کە زۆر پێویستمانە 2 00:00:03,968 --> 00:00:06,888 شتێک کە ناتوانین نەیکەین: 3 00:00:06,912 --> 00:00:08,078 ئەویش هەناسە دانە. 4 00:00:08,596 --> 00:00:10,210 دەتانەوێت تاقیبکەینەوە؟ 5 00:00:10,444 --> 00:00:13,002 با پێکەوە بۆ ساتێک هەناسەمان راگرین 6 00:00:13,026 --> 00:00:16,182 با بڵێین بۆ ١٠ چرکە. 7 00:00:16,206 --> 00:00:17,364 ئاساییە؟ 8 00:00:17,388 --> 00:00:18,825 با بیکەین. 9 00:00:18,849 --> 00:00:21,421 ئامادەبن... دەی ئێستا! 10 00:00:39,248 --> 00:00:41,891 هووف، قورسە، وا نییە؟ 11 00:00:42,411 --> 00:00:45,636 باشە، ئەمە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراوە 12 00:00:45,660 --> 00:00:49,365 کە سەرسامت دەکات: 13 00:00:49,389 --> 00:00:50,601 حەوت. 14 00:00:50,625 --> 00:00:51,943 حەوت چی؟ 15 00:00:51,967 --> 00:00:56,053 حەوت میلیۆن مردنی پێشوەختە لە ساڵێکدا 16 00:00:56,077 --> 00:01:01,262 بەهۆی بەرکەوتن بە هەوای پیس کە هەڵیدەمژن. 17 00:01:01,741 --> 00:01:06,625 بیهێنە بەرچاو، ئەوە دەکاتە زیاتر لە کۆی دانیشتوانی مەدریدە ئازیزەکەم 18 00:01:06,649 --> 00:01:09,888 کە هەمووی دادەماڵرێت لە ساڵێکدا. 19 00:01:10,378 --> 00:01:11,620 لەوانەیە بپرسی: 20 00:01:11,870 --> 00:01:14,005 ئایا ئەم زانیارییە خراوەتە ڕوو؟ 21 00:01:14,029 --> 00:01:18,129 ئایا ئەم زانیارییە ئاشکرا کراوە، بڵاوکراوەتەوە؟ 22 00:01:18,153 --> 00:01:19,442 لە راستییدا، بەڵێ! 23 00:01:19,466 --> 00:01:24,605 حاڵی حازر زیاتر لە ٧٠،٠٠٠ توێژینەوەی زانستیمان بەردەستە 24 00:01:24,629 --> 00:01:29,919 کە لە پەیوەندی نێوان پیس بوونی هەوا و تەندروستی ئێمە دەکۆڵنەوە, 25 00:01:30,689 --> 00:01:34,445 و میدیای جیهانی بە بەردەوامی باسی ئەم کێشەیان کردووە. 26 00:01:35,151 --> 00:01:38,497 لە راستییدا، لە ماوەیەکی کەمدا 27 00:01:38,521 --> 00:01:40,208 بۆمان دەرکەوتووە 28 00:01:40,232 --> 00:01:44,250 کە پیسبوونی هەوا کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە 29 00:01:44,274 --> 00:01:48,792 بە نزیکەیی لەسەر هەموو ئەندامە سەرەکییەکانی لەشمان 30 00:01:49,275 --> 00:01:51,346 با لە سییەکانەوە دەست پێ بکەین. 31 00:01:51,346 --> 00:01:54,917 هەر کە بیر لە پیس بوونی هەوا دەکەینەوە، یەکسەر سیییەکانمان بیر دەکەوێتەوە. 32 00:01:54,941 --> 00:01:58,561 لە راستیدا، هەر جارێک هەناسە وەردەگرین 33 00:01:58,585 --> 00:02:02,384 ئەوا پیسکەرە ژەهراوییەکان هەڵدەمژین، 34 00:02:02,408 --> 00:02:06,704 و سییە پەمەیی و خۆشەویستە داماوەکانمان 35 00:02:06,728 --> 00:02:08,584 ئەو هەمووە دەچێژن. 36 00:02:10,132 --> 00:02:12,460 بە درێژایی ١٠ ساڵی رابردوو، 37 00:02:12,484 --> 00:02:17,006 زانیارییەکی زۆرمان کۆکردۆتەوە دەربارەی ئەوەی کە چی روویداوە 38 00:02:17,030 --> 00:02:20,340 بەڵام با سەرەتا پێتان بڵێم پیس بوونی هەوا چییە. 39 00:02:20,890 --> 00:02:24,895 پیس بوونی هەوا تیکەڵەیەکی زۆر ئاڵۆزە! 40 00:02:24,919 --> 00:02:28,608 لە تەنۆلکەی رەق، 41 00:02:28,632 --> 00:02:30,504 دڵۆپەی زۆر بچوکی شل 42 00:02:30,528 --> 00:02:32,668 و مادەی کیمیایی گازی. 43 00:02:32,692 --> 00:02:34,518 ئەم هەموو تێکەڵەیە بهێنە پێش چاوی خۆت 44 00:02:34,542 --> 00:02:40,427 کە پێ دەچێت لە سەرچاوەی وەکو بەکاربردنی سووتەمەنی ماڵەوە 45 00:02:40,451 --> 00:02:42,626 یان پیشەسازی، یان هاتووچۆ. 46 00:02:42,650 --> 00:02:46,777 یاخود هەر سەرچاوەیەکی تری دەرەکی یان ناوەکی بێت. 47 00:02:46,801 --> 00:02:50,700 و بە دڵنیاییەوە، سەرچاوەی جیاوازی پیس بوون 48 00:02:50,724 --> 00:02:54,822 دەبێتە هۆی دروست بوونی تێکەڵەی جیاوازی مادە پیسکەرەکان. 49 00:02:55,512 --> 00:02:58,713 مەبەستەکە ئەوەیە کە ئەم هەموو ژەهرانە، 50 00:02:58,737 --> 00:03:00,890 دەکرێت بە رێگەی جیاواز یەک بگرن. 51 00:03:00,890 --> 00:03:05,417 با بۆ نموونە، باس لە ماددە بچوکەکان بکەین. 52 00:03:05,674 --> 00:03:08,814 دەکرێ تێکەڵەیەک بێت کە پێک هاتبێت لە-- 53 00:03:08,838 --> 00:03:10,361 سەیری ئەم کۆکتێلە بکەن: 54 00:03:10,385 --> 00:03:13,406 خاک و خۆڵی رێگەوبان، 55 00:03:13,430 --> 00:03:15,175 خوێی دەریا، 56 00:03:15,199 --> 00:03:16,848 کانزای ژەهراوی، 57 00:03:16,872 --> 00:03:19,148 دوکەڵی بزوێنەری دیزڵ، 58 00:03:19,172 --> 00:03:21,414 نیترات و گۆگردات، 59 00:03:21,438 --> 00:03:25,584 ئەم هەموو ژەهرە خراپانە ئەم کۆکتیلە بەتامە 60 00:03:25,608 --> 00:03:29,227 رۆژانە ئەچێتە ناو سییەکانمانەوە، 61 00:03:29,251 --> 00:03:32,097 و ئێمە بە بەردەوامی بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵ ئەم هەوا پیسە 62 00:03:32,121 --> 00:03:34,146 چونکە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین. 63 00:03:34,146 --> 00:03:38,049 مەبەستم ئەوەیە، ئەتوانین بۆ ١٠ چرکە هەناسەمان رابگرین بەڵام لەوە زیاتر نا. 64 00:03:38,049 --> 00:03:39,780 ئێمە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین. 65 00:03:39,804 --> 00:03:41,305 و هەروەها، 66 00:03:41,329 --> 00:03:47,752 رۆژانە بە نزیکەیی پێویستمان بە ١٠،٠٠٠ لیتر لە هەوا هەیە. 67 00:03:48,688 --> 00:03:51,944 کەوایە، وتمان ساڵانە ٧ ملیۆن مردنمان هەیە 68 00:03:51,968 --> 00:03:54,460 کە هۆکارەکەی پیس بوونی هەوایە. 69 00:03:54,484 --> 00:03:56,759 ئایا ئێمە تۆقیوین؟ 70 00:03:56,783 --> 00:03:58,661 ئایا ئێمە ئۆقرەمان گرتووە؟ 71 00:03:58,685 --> 00:04:03,650 ئایا کارەساتێکی نیشتیمانی رادەگەیەنین، یان بارێکی لەناکاوی جیهانی؟ 72 00:04:03,650 --> 00:04:08,831 لە راستیدا نەخێر، و من هەموو رۆژێک ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم 73 00:04:08,855 --> 00:04:10,546 چی روو دەدات؟ 74 00:04:10,570 --> 00:04:17,065 بەڵام شتێکی ترهەیە کە رەنگە وامان لێ بکات خێراتر کاردانەوەمان هەبێت 75 00:04:17,540 --> 00:04:21,076 پیس بوونی هەوا کاریگەری تەنها لەسەر سییەکانمان نییە. 76 00:04:21,100 --> 00:04:24,170 بەڵکو کاریگەری لەسەر مێشکیشمان هەیە. 77 00:04:24,194 --> 00:04:25,488 ئەمە مێشکمانە. 78 00:04:26,186 --> 00:04:27,351 جوانە. 79 00:04:27,375 --> 00:04:28,655 هەموومان هەمانە. 80 00:04:28,679 --> 00:04:30,376 هەموومان پێویستمانە. 81 00:04:31,063 --> 00:04:33,580 هەموومان بەکاری دەهێنین، هیوادارم. 82 00:04:33,604 --> 00:04:34,673 (پێکەنین) 83 00:04:34,697 --> 00:04:36,369 هەندێک زیاتر لەوانی تر. 84 00:04:36,730 --> 00:04:39,644 و لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، 85 00:04:39,754 --> 00:04:43,611 لێکۆڵینەوەکان دەربارەی پەیوەندی نێوان پیس بوونی هەوا 86 00:04:43,635 --> 00:04:45,284 و تەندروستی مێشکمان 87 00:04:45,308 --> 00:04:47,553 بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. 88 00:04:47,577 --> 00:04:52,102 بۆیە لەوانەیە ئیتر مێشکمان بەرەو لەناوچوون بچێت. 89 00:04:52,991 --> 00:04:54,983 بەڵام با بەڵگەکانتان پێ نیشان بدەم، 90 00:04:55,007 --> 00:04:58,546 دەربارەی ئەو شتانەی تا ئێستا دەیزانین لەسەر پیس بووونی هەوا و مێشکمان. 91 00:04:59,107 --> 00:05:03,158 یەکەم، کۆمەڵێک زانیاری نوێ هەن 92 00:05:03,182 --> 00:05:06,400 دەرەبارەی کاریگەرە خراپەکانی 93 00:05:06,424 --> 00:05:07,802 پیسکەرەکانی هەوا 94 00:05:07,826 --> 00:05:10,671 لەسەر ناوەندە دەمارە کۆئەنداممان. 95 00:05:10,695 --> 00:05:13,049 بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ تەنۆلکە ژەهراوییەکان. 96 00:05:13,073 --> 00:05:14,224 بیرتان ماوە؟ 97 00:05:14,248 --> 00:05:15,932 لە سییەکاندا بەجێمان هێشتن 98 00:05:15,956 --> 00:05:17,264 بە خۆشی بژین، 99 00:05:17,288 --> 00:05:18,901 و هەموو شتێک پیس بکەن. 100 00:05:18,925 --> 00:05:20,941 بەڵام بچوکترینی ئەم تەنۆلکانە 101 00:05:20,965 --> 00:05:23,943 دەتوانن بە جۆگەی خوێندا تێپەڕن، 102 00:05:23,967 --> 00:05:27,290 و لە رێگەی جۆگەی خوێنەوە، و پاڵنانی بەهۆی دڵەوە، 103 00:05:27,314 --> 00:05:29,491 ئەتوانن بگەن بە هەموو لەش. 104 00:05:29,515 --> 00:05:32,110 بەمەش دەبنە هەڕەشە بۆ سەرجەم ئەندامەکان 105 00:05:32,134 --> 00:05:33,826 لە ناویشیاندا مێشک. 106 00:05:34,697 --> 00:05:37,826 ئێمە راهاتووین کە بڵێین پیس بوونی هەوا سنووری نییە، 107 00:05:37,850 --> 00:05:40,522 و لە ناو لەشی مرۆڤیشدا هەمان شتە 108 00:05:40,546 --> 00:05:45,358 چونکە مادە پیسکەرەکانی هەوا ئاستەنگی وێڵاش دەبڕن 109 00:05:45,382 --> 00:05:51,954 و دەگەن بە کۆرپەلە و دەبنە هۆی گۆڕینی پەردەی مێشکی کۆرپەلەکە 110 00:05:51,978 --> 00:05:56,074 تەنانەت پێش یەکەم هەناسە دانیان! 111 00:05:57,178 --> 00:06:01,317 دووەم، چەندین توێژینەوە پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە 112 00:06:02,549 --> 00:06:08,325 بەرکەوتنی درێژخایەنی کۆرپەلە پێش لە دایک بوون و لە سەرەتای لەدایکبوونی بە هەوای پیس 113 00:06:08,837 --> 00:06:14,558 دەرەنجامی نەرێنی دەبێت لەسەر گەشەی کۆئەندامی هەستە دەمار. 114 00:06:14,582 --> 00:06:18,884 و دەبێتە هۆی دەستکەوتنی ئەنجامی لاواز لە تاقیکردنەوەی دەرککردن، 115 00:06:18,908 --> 00:06:22,230 هەروەها دەرەنجامێکی تری دەبێت، دەرەنجامێکی نەرێنی، 116 00:06:22,254 --> 00:06:26,919 وەک هەندێ ناڕێکی رەفتارئامێز وەکو ئۆتیزم 117 00:06:26,943 --> 00:06:31,529 کەمی سەرنج، و ناڕێکی زۆرجوڵانەوە. 118 00:06:31,806 --> 00:06:35,371 سەرەڕای ئەمەش، هەندێ بەڵگەی تر سەلماندوویانە کە 119 00:06:35,395 --> 00:06:40,191 بەرکەوتنی مێشکی مناڵان و هەرزەکاران 120 00:06:40,215 --> 00:06:43,032 بەو ماددە بچوکانە بۆ ماوەیەکی درێژ 121 00:06:43,056 --> 00:06:48,342 دەبێتە هۆی چەند کاردانەوەیەک وەک: هەوکردنی مێشک، 122 00:06:48,366 --> 00:06:50,918 گۆڕانکاری لە وەڵامدانەوەی کۆئەندامی هەستە دەمار 123 00:06:50,942 --> 00:06:57,912 هەروەها هاندانی پارچە پرۆتینەکان 124 00:06:57,936 --> 00:06:59,523 کە کەڵەکە دەبن، 125 00:06:59,547 --> 00:07:02,730 و دەبنە هۆی زیادبوونی مەترسی نەخۆشییەکانی 126 00:07:04,107 --> 00:07:05,704 وەکو ئەلزەهایمەر و پارکینسن. 127 00:07:06,441 --> 00:07:07,844 گاڵتەجارییە، وانییە؟ 128 00:07:07,868 --> 00:07:12,487 ئێمە وەبەرهێنان دەکەین لە داهاتووی منداڵەکانماندا 129 00:07:12,511 --> 00:07:16,946 هەموو رۆژێک دەیان نێرین بۆ قوتابخانە تاوەکو بیریان فراوان بێت. 130 00:07:16,970 --> 00:07:19,939 کۆمەڵگە وەبەرهێنان دەکات لە پەروەردەیاندا، 131 00:07:19,963 --> 00:07:25,394 کەچی ئەو هەوایەی هەڵیدەمژن لە چاوەڕوانی پاسی قوتابخانەدا 132 00:07:25,418 --> 00:07:30,356 کاریگەرییەکی نەرێنی خراپی هەیە لەسەر گەشەسەندنی مێشکیان. 133 00:07:31,334 --> 00:07:34,839 با باسی سێیەم بکەین: ئەی چی دەربارەی پێگەشتووان؟ 134 00:07:34,863 --> 00:07:38,106 بەپێی نوێترین بەڵگەی زانستی، 135 00:07:39,376 --> 00:07:46,346 بەرکەوتنی درێژخایەن بە ماددە بچوکەکان دەبێتە هۆی دابەزینی توانای درک کردن. 136 00:07:46,370 --> 00:07:49,521 لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیاندا، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک. 137 00:07:49,548 --> 00:07:50,780 نەک تەنها ئەمەش، 138 00:07:50,794 --> 00:07:56,142 بەڵکو ئەگەر بەرکەوتنی درێژخایەنیان هەبێت لەگەڵ تەنۆلکەی زۆر ورد، 139 00:07:56,176 --> 00:07:59,532 ئەوا مێشکیان زووتر پیر دەبێت، 140 00:07:59,606 --> 00:08:02,609 و ئەگەرێکی زیاتریان دەبێت 141 00:08:02,609 --> 00:08:07,955 بۆ توشبوون بە جەڵتەی بچووکی بێدەنگ. 142 00:08:08,325 --> 00:08:10,847 کۆتا دانە...و چیتر بەڵگەی تر ناهێنمەوە 143 00:08:10,887 --> 00:08:12,917 چونکە یەک تەن بەڵگەی تر هەیە. 144 00:08:12,917 --> 00:08:16,446 چەند توێژینەوەیەکی تایبەت بە درمناسی کە لەسەر ئاژەڵ ئەنجام دراون 145 00:08:16,446 --> 00:08:21,378 پێشبینی بەرزبوونەوەی مەترسی خەڵەفان دەکەن 146 00:08:21,378 --> 00:08:25,620 دەرەنجامی بەرکەوتنی بەردەوامی ماددە پیسکەرەکان 147 00:08:25,851 --> 00:08:31,063 بە گشتی هەمووان رووبەڕووی پیسبوونی هەوا دەبنەوە. 148 00:08:31,133 --> 00:08:35,000 ئەگەر لە لادێدا بژیت یان لە شاردا، 149 00:08:35,210 --> 00:08:39,379 لە وڵاتێکی داهات بەرزدا یان لە وڵاتێکی داهات نزمدا بژیت 150 00:08:39,623 --> 00:08:42,568 مێشکی هەمووان لە مەترسیدایە، 151 00:08:42,653 --> 00:08:44,443 بە تۆشەوە. 152 00:08:44,658 --> 00:08:46,118 وەکو پزیشکێك، 153 00:08:46,178 --> 00:08:51,490 زیاتر لە ٢٠ ساڵی ژیانی پیشەیی خۆمم 154 00:08:51,547 --> 00:08:53,267 تەرخانکردووە تاوەکو 155 00:08:53,317 --> 00:08:57,335 هۆشیاری بڵاو بکەمەوە دەربارەی کێشەکانی تەندروستی گشتی، 156 00:08:57,395 --> 00:08:59,006 مەترسییەکانی تەندروستی گشتی 157 00:08:59,006 --> 00:09:01,081 لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، 158 00:09:01,131 --> 00:09:05,426 و دەزانم زانستەکە لە بەردەستماندایە، هەروەها چارەسەرەکەشی. 159 00:09:05,476 --> 00:09:09,054 بە دڵنیاییەوە، هەندێک شوێن پیسترن لە ئەوانیتر. 160 00:09:09,094 --> 00:09:11,681 بەڵام ئەمە کێشەیەکی جیهانییە! 161 00:09:11,731 --> 00:09:18,924 کە هیچ تاکێك، هیچ شارێك، هیچ گروپێک، هیچ وڵاتێک 162 00:09:18,984 --> 00:09:22,312 ناتوانێت بە تەنها چارەسەری بکات. 163 00:09:22,462 --> 00:09:26,924 پێویستمان بە پابەندبوونی جدی و کردەوەی جدی هەموو لایەکە: 164 00:09:27,024 --> 00:09:29,341 کۆمەڵگەی مەدەنی، 165 00:09:29,421 --> 00:09:30,871 کەرتی تایبەت، 166 00:09:30,921 --> 00:09:32,275 تەنانەت خودی تاکەکانیش. 167 00:09:32,275 --> 00:09:34,088 هەموو ئەرکێکمان لەسەرشانە. 168 00:09:34,208 --> 00:09:38,229 بەڵێ، پێویستمان بە چاکسازییە لە شێوازی بەکاربردندا، 169 00:09:38,299 --> 00:09:39,893 شێوازی هاتوچۆمان، 170 00:09:40,053 --> 00:09:42,950 و شێوازی بەکارهێنانی وزە. 171 00:09:43,100 --> 00:09:47,765 و هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری هەموو ئەمانەمان لایە. 172 00:09:47,925 --> 00:09:51,733 بەڵام ئەگەر ئەم کردەوانە بۆ یەک رۆژ دوا بخەین، 173 00:09:52,053 --> 00:09:55,357 لەوانەیە هەزارەها گیان لە دەست بدەین 174 00:09:55,447 --> 00:09:58,147 بەڵام ئەگەر بۆ ساڵێك دوای بخەین، 175 00:09:58,247 --> 00:10:02,737 لەوانەیە دووبارە ٧ میلیۆن گیانی تر لە دەست بدەین. 176 00:10:02,827 --> 00:10:06,913 بۆیە پێویستە هەموو سیاسەتمەدارێك 177 00:10:07,001 --> 00:10:11,802 وشیار بێت لە دەرەنجامەکانی تەندروستی هاوڵاتیان 178 00:10:11,842 --> 00:10:14,358 لە ئەگەری دواخستنی بڕیارەکانیدا. 179 00:10:14,428 --> 00:10:15,446 لە راستیدا، 180 00:10:15,446 --> 00:10:17,903 ئەمە یەکەمجار نییە لە مێژوودا کە 181 00:10:17,943 --> 00:10:23,148 رووبەڕووی ئەم بکوژە نادیارە ببینەوە. 182 00:10:23,416 --> 00:10:26,307 ئەمە لەندەنە لە ساڵی ١٩٥٢. 183 00:10:26,557 --> 00:10:32,184 هەروەک چۆن لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکاندا روویداوە، 184 00:10:32,744 --> 00:10:35,924 حکومەتەکان و شارەکان پێویستە 185 00:10:35,924 --> 00:10:42,450 کاری بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ وەستاندنی کاریگەرە خراپەکانی پیس بوونی هەوا. 186 00:10:42,820 --> 00:10:48,957 سیاسەتمەداران دەبێت بزانن دواخستنی ئەو کارانەی بە بڕیاری سەختی دادەنێن 187 00:10:49,004 --> 00:10:55,752 وەکو: کەم کردنەوەی ترافیک لە شارەکاندا، یان وەبەرهێنان لە گواستنەوە گشتییەکاندا، 188 00:10:55,862 --> 00:11:00,785 یان برەوپێدان بە پاسکیلسواری لە شارەکاندا، 189 00:11:00,895 --> 00:11:03,245 وەبەرهێنان لە وزەی نوێ، 190 00:11:03,245 --> 00:11:08,455 پەرەپێدان بە وزەی پاکتر بۆ چێشتلێنان و ساردکردنەوە، 191 00:11:08,595 --> 00:11:11,587 هاتووچۆ و گەرمکردنەوە. 192 00:11:11,627 --> 00:11:15,018 ئەمانە هەموو چارەسەری ژیرانەن 193 00:11:15,198 --> 00:11:18,827 چونکە دەردان کەم دەکەنەوە، 194 00:11:18,867 --> 00:11:23,369 و جۆریتی هەوا باشتر دەکەن کە هاوشان بێت لەگەڵ پێوانەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی 195 00:11:23,389 --> 00:11:27,618 و هەر ئەم پێوانانەش ژیانمان دەپارێزن. 196 00:11:27,688 --> 00:11:34,572 هەر بۆیە پێویستمان بە پابەندبوون و راسپاردنی توندی سیاسی 197 00:11:34,622 --> 00:11:36,550 سەرجەم سیاسەتمەدارانە. 198 00:11:36,590 --> 00:11:38,389 بەڵام بۆ ئێستا پێویستمانە. 199 00:11:38,389 --> 00:11:43,418 ئەوانەی کە نایکەن، یان کارەکان دوادەخەن، 200 00:11:43,798 --> 00:11:49,365 بانگکراون لە لایەن دادگاوە تاکو بەرگری لە پێگەکانیان بکەن. 201 00:11:49,449 --> 00:11:50,952 بۆیە لە ئێستا بەدواوە، 202 00:11:51,092 --> 00:11:55,716 هیچ سیاسەتمەدارێک ناتوانێت بڵێت: نەمزانی. 203 00:11:55,902 --> 00:11:57,471 لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە: 204 00:11:57,495 --> 00:11:59,737 ئامادەی چەند لە دەستدانی گیانی ترین؟ 205 00:11:59,746 --> 00:12:02,377 لە دەستدانی ژیانێکی باش، 206 00:12:02,497 --> 00:12:05,020 و لەدەستدانی توانایی مێشکیمان، 207 00:12:05,050 --> 00:12:07,795 ئامادەین ئەمانە قبوڵ بکەین؟ 208 00:12:07,837 --> 00:12:10,278 ئەگەر وەڵامەکە نەخێرە 209 00:12:10,337 --> 00:12:12,176 ئەوا من داواتان لێ دەکەم 210 00:12:12,246 --> 00:12:16,630 تاکو مێشکمان لەسەر خۆیەتی، و هێشتا زیرەکین، 211 00:12:16,741 --> 00:12:21,510 تکایە داوای مافەکانتان بکەن، گوشار بخەنە سەر بەرپرسەکان 212 00:12:21,581 --> 00:12:25,691 دڵنیابنەوە لەوەی کاردەکەن بۆ وەستاندنی سەرچاوەکانی پیس بوونی هەوا. 213 00:12:25,954 --> 00:12:28,794 ئەمە گرنگترین شتە بیکەین بۆ پاراستنی خۆمان 214 00:12:29,088 --> 00:12:31,668 و پاراستنی مێشکە جوانەکەمان. 215 00:12:31,898 --> 00:12:33,808 زۆر سوپاس. 216 00:12:33,918 --> 00:12:35,745 (چەپڵە لێدان)