نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، پەیوەندیەکم پێوەکرا کەوا ژیانمی گۆڕی. "سڵاو، ئەوە ئامۆزایەکەتە حەسەن." حەپەسام. دەزانن، زیاتر لە سی دانە ئامۆزام هەیە. بەڵام کەسێکم بەناوی حەسەن نەدەناسی. لە ڕاستیەکەی دەرکەوەت کەوا حەسەن ئامۆزای دایکمە وەک پەنابەرێک گەیشبووە مۆنتریال. و لە چەند مانگی داهاتوو، سێ خزمیترم گەیشتبوونە کەنەدا و داوای پەنابەریان کردبوو کە تەنها جەنتای پشتاین و جلو بەرگیان پێ بوو. و لەم دوو ساڵەدا لەو کاتەوەی پەیوەندیەکەم پێوەکرایە. ژیانم بەتەواوەتی گۆڕاوە. خوێندنی ئەکادیمم جێهێشت. و ئێستا پێشرەو تیمێکی هەمەجۆری، تەکنەلۆجیستەکان، توێژەرەکان و وپەنابەرەکان دەکەم کەوا پێداویستی و هاوکاری بۆ پەنابەرە نوێیەکان گەشە پێدەدەین. دەمانەوێت هاوکاری پەنابەرەکان بکەین بە زمان بێت، کڵتور بێت یان بەربەستەکانیتر بێت کە هەستی لەدەستدانی کۆنترۆلیان لا دروست دەکات. و پێمان وایە کەوا ئەی ئای دەتوانێت هاوکار بێت و مافەکانیان دابین بکات زۆر کەس سەریان لێدەشێوێت کاتێک پێویستان بە هاوکاریە. ئەزموونی پەنابەری خۆم ئەزموونێکی نموونەیی نییە. UNHCR بەگوێرەی، هەموو خولەکێک، ٢٠کەس لەشوێنێکی نوێ نیشتەجێدەبن بەهۆکاری گۆڕانی کەشوهەوابێت، قەیرانی دارای و کێشەی کۆمەڵایەتی یان ناکۆکی سیاسی. و لەکاتێک دا کاری خۆبەخشی دەکەن YMCA لە پەناگە نەوخۆیەکانی کەوا ئامۆزا حەسەن و خزمەکانی دیکەم بۆ ئەوێ نێردراون فێربوون چۆن لە قورسی ئەرک و ماندووبوونی دووبارە نێشتەجێبوون تێبگەن. کاتێک سەرەتا دەگەیت، پێویستە پارێزەریک بدۆزیتەوە و لەماوەی دوو هەفتە دۆکێۆمێنتە یاسایەکان ئامادە بکەیت. هەروەها پێویستان وادەیەک بۆ تاقیکردنەوەی پزیشکیە لەگەڵ پزیشکێکی ڕێگاپێدراو دابنێت، بۆ ئەوەی بتوانیت داوای مۆڵەتی ئیش کردن بکەیت. و پێویستە بە دوای شوێنیکی نیشتەجێبوون بگەڕێت. پێش ئەوەی هیچ جۆریک یارمەتی کۆمەڵایەتی وەربگریت. هەزارەها کەس لەوڵاتە ئەمریکا ڕادەکەن لەم ساڵانەی دوایدا بەدوای بەهەشتێک دەگەڕاین لە کەنەدا. زوو تێگەیشتین کە چی ڕوودەدات کاتێک کە سەرچاوە داراییەکان کەمترە لە پێداویستی خەڵک. بەخێرای خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان فراوان نابێیت، و تەنانەت ئەگەر خەڵک باشترین هەوڵێش بدات بۆ هاوکاری کردنی پەنابەری زیاتر بە سەرچاوە سنوردارەکان، هاتووە نوێیەکان کاتێک زۆر بەسەردەبن لە چاوەروانی لە کەمپەکان، نازانن بۆ کۆێ دەگوازێنەوە. لە مۆننتریال، بۆ نموونە، لەگەل ئەوەشدا ملیۆنەها دۆلار خەرج دەکرێت بۆ پاڵپشتی ڕاگواستنیان، نزیکەی سەتا پەنجایی هاتووە نوێیەکان هێشتا نازانن کەوا سەرچاوەکان بەخۆڕای بەردەستە بۆ هاوکاریکردنیان لە هەموو شتێک لەپڕکردنەوەی مافی پەنابەری لە دۆزینەوەی کار. گرفتەکە ئەوە نییە کەوا زانیاریەکان بەردەست نییە. بە پێچەوانەوە، پەنابەران زۆرترین زانیاریان پێدەبەخشرێت کە تێگەیشتن لەم هەموو زانیاریە ئەستەم دەبێت. زانیاری زیادە مەدەیە" تەنها پێمبڵی چی بکەم"، چەند جارێک گۆێبیستی ئەم قسەیە بوو بووین. و چۆن بەسەرشێتانە بەرپەرچی گرفت دەتاتەوە و دەتوانیت پەیوەندیەکانیان بەدەست بهێنیت کاتێک سەرەتا دەگەیتە وڵاتێکی نوێ. دۆزەخە، کاتێک گەیشتمە مۆنتریال لەگەل هەمان ئەو گرفتانە دەجەنگام و بڕوانامەی دکتۆراشم هەبوو. (پێکەنیین) وەک ئەندامێکی دیکە لە تیمەکەمان هەروەها خۆشی پەنابەربوو، دەڵێت: "لەکەنەدا، سیم کارت گرنکترە لەخۆراک، چونکە لە برسا نەدەمردین". بەڵام دەست کەوتنی ئەنتەرنێت دەست کەوتنی سامان و زانیاریی دەتوانیت جیاوازی لەنیوان ژیان و مردندا بکەیت با دووبارە بیڵێمەوە: دەست کەوتنی ئەنتەرنیت دەست کەوتنی سامان و زانیاری دەتوانیت جیاوازی لەنیوان ژیان و مردندا بکەیت بۆئەوەی ئەم کێشەیە دەست نیشان بکەین، ئتارمان دامەزراند، یەکەمین پرۆگرامی ئەی ئایي ڕاستەقینەی بەهێز کەوا لەهەفتەی یەکەمتان هەنگاو بەهەنگاو ڕێنماییتان دەکات کاتێک دەگەنە وڵاتە نوێەکەت. تەنها بە ئتار بڵین پێویستان بە چییە، پاشان ئتار هەندێک پرسیاری بنەرەتیتان لێدەکات بۆ ئەوەی لە مەرجە ناوازەکانتان تێبگات و دیاریکردنی لێوەشاوەیت بۆ سەرچاوەکان. بۆ نموونە، ئایا بۆ ئەو شەو شوێنێکت هەیە بۆ مانەوە؟ ئەگەر نا، دەتەویت لە پەناگەی ژنەکان بمێنیتەوە؟ منداڵتان هەیە؟ پاشان ئتار، هەنگاو بەهەنگاو لیستێک دروست دەکات کەوا هەمووشتێکت پێ دەڵیت کەوا پێویست دەکات بزانیت لە کوێوە بەڕێ بکەویت، چ ڕێگەیەک بگریت چی لەگەڵ خۆت ببەیت و چاوەڕی چی بکەیت. لە هەرکاتێک دەتوانیت پرسیار بکەیت، وئەگەر ئتار وڵامی نەدایەوە، پەیوەندی بەکەسێکی ڕاستەقینەوە دەکەیت. بەلام سەر سوڕهێنەرترین کارمان ئێمە یارمەتی ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان دەدەین بە کۆکردنەوە و شیکاریکردنی داتا ی پێداویستیە گۆڕاوەکان پێداویستیەکانی پەنابەرە نوێەکان لە کاتە ڕاستەقینەكەیدا. ئەمە بازدانێکی گەورەیە. لەگەڵ UNHCR پڕۆژەیەکی هاوبەشمان بۆ پەرە پێدانی ئەم تەکنەلۆجیایە و بەردەەستخستنی لە کەنەدا کارەکەمان بە زمانی عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی کاریۆلی و ئیسپانی بەردەست کرد. کاتێک قسەدەکەین دەربارەی گرفتەکانی پەنابەران، زۆربەی جار سەر ئامارە ڕەسمیەکان کە ٦٥.٨ملیۆن کەس بەزۆر لە جیهان نیشتەجێکراون بایەخ دەدەین. بەلام ڕاستیەکەی لەوە زیاترە. لە ٢٠٥٠، ١٤٠ ملیۆن کەسی دیکەش زیات دەبیت دەکەونە ژێر مەترسی نیشتەجێبوونەوە بەهۆکاری بیسبونی ژینگە. و ئەمڕۆ-- ئەوە ئەمڕۆییە-- نزیکەی یەک ملیۆن خەڵک پێش ئیستا لە پەناگە و کەمپە نایاسایەکەن دەژین. نیشتەجێکردن و تێکەڵبوون یەکێکە لە گەورەترین بەرەنگاریەکانی ئەمڕۆ. و هیوادەخوازین کەوا ئتار بتوانێت هەموو هاتووەکی نوی مافی پەنابەری بداتێ. هیوا دەخوازین کەوا ئتار بتوانێت ئەرکەکانی دەسەڵات بەرجەستەبکات و کەمکردنەوەی پەستان لە تۆری سەلامەتی کۆمەڵایەتی کەوا پێش ئێستا سنورێکی فراون لەولای ئەندێشیەوەیە. بەڵام چی گرینکترینە بۆ ئێمە کەوا کارەکانمان یارمەتیدەداین مافەکانمان و چارەنووسمان وەرگرینەوە کەوا پەنابەرەکان بەدرێژای مانەوەیان لە پەناگەکان لەدەستیاندا بوو. بە بەخشینی ئەو سەرچاوانەی کەوا ئەوان پێویستیانە بۆ ئەوەی یارمەتی خۆیانی پێبدەن. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)