نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر،
پەیوەندییەکم پێوەکرا کەوا ژیانمی گۆڕی.
"سڵاو، ئەوە ئامۆزایەکەتە حەسەن."
حەپەسام.
دەزانن، زیاتر لە سی دانە
ئامۆزام هەیە.
بەڵام کەسێکم بەناوی حەسەن
نەدەناسی.
لە ڕاستیەکەی دەرکەوت
کەوا حەسەن ئامۆزای دایکمە
وەک پەنابەرێک گەیشبووە
مۆنتریال.
و لە چەند مانگی داهاتوو،
سێ خزمیترم گەیشتبوونە کەنەدا
و داوای پەنابەریان کردبوو
کە كهمێك جلیان
لهپشتی خۆیان ههڵدابوو.
و لەم دوو ساڵەدا
لەو کاتەوەی پەیوەندیەکەم پێوەکرایە.
ژیانم بەتەواوەتی گۆڕاوە.
خوێندنی ئەکادیمیم جێهێشت.
و ئێستا پێشرەوی تیمێکی هەمەجۆری،
تەکنەلۆجیستەکان، توێژەرەکان و وپەنابەرەکان
دهكهم کەوا پێداویستی و هاوکاری
بۆ پەنابەرە نوێیەکان گەشە پێدەدەین.
دەمانەوێ هاوکارییان بکەین زاڵبن بهسهر
زمان، کڵتور و بەربەستیتر
کە هەستی لەدەستدانی
کۆنترۆڵكردنی ژیانیان لا دروست دەکات.
و پێمان وایە کەوا ئەی ئای دەتوانێت
یارمهتییان بدات ماف و شكۆیان بگێڕنهوه
كه زۆر کەس له دهستی دهدهن
کاتێک پێویستیان بە هاوکاریە.
ئەزموونی پەنابەری خۆم
ئەزموونێکی نموونەیی نییە.
بهگوێرهی UNHCR ،
هەموو خولەکێک، ٢٠کەس
لەشوێنێکی نوێ نیشتەجێدەبن
بەهۆکاری گۆڕانی کەشوهەوابێت،
قەیرانی دارایی
و کێشەی کۆمەڵایەتی یان ناکۆکی سیاسی.
و لەکاتێک دا کاری خۆبەخشی دەکەن
لە پەناگە ناوخۆییەکانی YMCA
کەوا ئامۆزا حەسەن و
خزمەکانی دیکەم بۆ ئەوێ نێردراون
بینیان و فێربوون ئهوه بهرز بنرخێنن كه
دووبارە نێشتەجێبوون چهنده پێویستی
به ماندووبوون و ههماههنگی ههیه.
کاتێک سەرەتا دەگەیت،
پێویستە پارێزەرێک بدۆزیتەوە
و لەماوەی دوو هەفتە
دۆکێۆمێنتە یاساییەکان ئامادە بکەیت.
و پێویستت به وادەیەک بۆ تاقیکردنەوهی
پزیشکییە لەگەڵ پزیشکێکی ڕێگاپێدراو،
بۆ ئەوەی بتوانیت داوای
مۆڵەتی ئیش کردن بکەیت.
و پێویستە بە دوای
شوێنێکی نیشتەجێبوون بگەڕێیت.
پێش ئەوەی هیچ جۆرێک یارمەتی
کۆمەڵایەتی وەربگریت.
هەزارەها کەس لە ویلایهته یهكگرتووهكان
ڕادەکەن
لەم ساڵانەی دوایدا بەدوای بەهەشتێک
دەگەڕاین لە کەنەدا.
زوو تێگەیشتین کە چی ڕوودەدات
کاتێک کە سەرچاوە داراییەکان
کەمترە لە پێداویستی خەڵک.
بەخێرای خزمەتگوزاریە
کۆمەڵایەتیەکان فراوان نابێت،
و تەنانەت ئەگەر كۆمهڵگاكان
باشترین هەوڵیش بدهن
بۆ هاوکاری کردنی پەنابەری زیاتر
بە سەرچاوە سنوردارەکان،
هاتووە نوێیەکان کاتێکی زۆر
بەسەردەبهن لە چاوەڕوانی لە کەمپەکان،
نازانن بۆ کوێ بسوڕێنهوه.
لە مۆنتریال، بۆ نموونە،
لەگەل ئەوەی ملیۆنەها دۆلار خەرج دەکرێت
بۆ پاڵپشتی دووبارهنیشتهجێبوون،
نزیکەی سەدا پەنجایی هاتووە نوێیەکان
هێشتا نازانن
کەوا سەرچاوەکان بەخۆڕایی
بەردەستە بۆ هاوکاریکردنیان
لە هەموو شتێک
لەپڕکردنەوەی مافی پەنابەری
لە دۆزینەوەی کار.
گرفتەکە ئەوە نییە کەوا
زانیاریەکان بەردەست نییە.
بە پێچەوانەوە، پەنابەران
زۆرترین زانیاریان پێدەبەخشرێت
کە تێگەیشتن لەم هەموو
زانیاریە ئەستەم دەبێت.
"زانیاری زیادەم مەدەیە
تەنها پێمبڵی چی بکەم،"
چەند جارێک گۆێبیستی
ئەم قسەیە بوو بووین.
پێچهوانهی ئهوهیه كه چۆن زۆر قوڕس
دهبێت ئاڕاستهی خۆت بهدهست بێنیت
كاتێك سهرهتا دهگهیته وڵاتێكی نوێ.
بهنهفرهت بێت، کاتێک گەیشتمە مۆنتریال
لەگەل هەمان ئەو گرفتانە دەجەنگام
و بڕوانامەی دکتۆراشم هەبوو.
(پێکەنیین)
وەک ئەندامێکی دیکە لە تیمەکەمان هەروەها
خۆشی پەنابەربوو، دەڵێت:
"لەکەنەدا، سیم کارت گرنگترە لەخۆراک،
چونکە لە برسا نامرین".
بەڵام دهستكهوتنی سهرچاوهی ڕاست
و زانیاری
دەتوانێت جیاوازی لەنێوان
ژیان و مردندا بکات
با دووبارە بیڵێمەوە:
دەست کەوتنی سهرچاوهی
ڕاست و زانیاری
دەتوانێت جیاوازی لەنێوان
ژیان و مردندا بکات
بۆئەوەی ئەم کێشەیە
دەست نیشان بکەین،
ئاتارمان دامەزراند،
یەکەمین پرۆگرامی ئەی ئایی
گریمانهیی بەهێز
کەوا لەهەفتەی یەکەمتان هەنگاو بەهەنگاو
ڕێنماییتان دەکات
کاتێک دەگەنە شارێكی نوێ.
تەنها بە ئاتار بڵێن پێویستتان بە چییە،
پاشان ئاتار هەندێک پرسیاری
بنەرەتیتان لێدەکات
بۆ ئەوەی لە بارودۆخه ناوازەکانتان تێبگات
و دیاریکردنی لێوەشاوەیت بۆ سەرچاوەکان.
بۆ نموونە، ئایا بۆ ئەمشەو شوێنێکت
هەیە بۆ مانەوە؟
ئەگەر نا، دەتەوێت لە پەناگەی
ژنەکان بمێنیتەوە؟
منداڵتان هەیە؟
پاشان ئاتار،
هەنگاو بەهەنگاو لیستێک دروست دەکات
کە هەمووشتێکت پێ دەڵێت
کە پێویست دەکات بزانیت،
لە کوێوە بەڕێ بکەویت،
چۆن بگهیته ئهوێ،
چی لەگەڵ خۆت بێنیت
و چاوەڕێی چی بکەیت.
لە هەرکاتێک دەتوانیت پرسیار بکەیت،
وئەگەر ئاتار وڵامی نەدایەوە،
پەیوەندی بەکەسێکی ڕاستەقینەوە
دەکەیت.
بەلام سەرسوڕهێنەرترین کارمان
ئێمە یارمەتی ڕێکخراوە
مرۆڤدۆستەکان دەدەین بە
کۆکردنەوە و شیکاریکردنی داتا
كه پێویسته بۆ تێگهیشتنی
پێداویستیە گۆڕاوهکانی پەنابەرە نوێیەکان
لە کاتی ڕاستەقینەدا.
ئەوە بگۆڕی یارییه.
لەگەڵ UNHCR پڕۆژەیەکی هاوبەشمان
بۆ پەرە پێدانی ئەم تەکنەلۆژیایە
و بەردەستخستنی لە کەنەدا كرد،
له کارەکەمان چهند كهمپینێكمان بە زمانی
عهڕهبی، ئینگلیزی، فەرەنسی
کاریۆلی و ئیسپانی بەردەست کرد.
کاتێک قسەدەکەین دەربارەی
گرفتەکانی پەنابەران،
زۆربەی جارجهختدهكهینه سەر
ئامارە ڕەسمیەکان
کە ٦٥.٨ملیۆن کەس بەزۆر
لە جیهان نیشتەجێکراون.
بەلام ڕاستیەکەی لەوە زیاترە.
لە ٢٠٥٠، ١٤٠ ملیۆن کەسی دیکەش زیاد دەبێت
دەکەونە ژێر مەترسی نیشتەجێبوونەوە
بەهۆکاری پیسبوونی ژینگە.
و ئەمڕۆ-- ئەوە ئەمڕۆیە--
نزیکەی یەک بلیۆن خەڵک
پێشتر لە پەناگە و کەمپە
نایاساییەکان دەژین.
نیشتەجێکردن و تێکەڵبوون
یەکێکە لە گەورەترین
بەرەنگاریەکانی ئەمڕۆ.
و هیوادەخوازین کەوا ئاتار بتوانێت
هەموو هاتووەکی نوێ مافی پەنابەری بداتێ.
هیوا دەخوازین کەوا ئاتار بتوانێت
ئهو ههوڵانهی ئێستای زیادبكات
و پەستان كهمبكاتهوه
لە تۆری سەلامەتی کۆمەڵایەتی
كه بهڕاستی بۆ سهروو ئهندێشه
درێژبۆتهوه.
بەڵام ئهوهی زۆر گرنگه بۆ ئێمە
کەوا کارەکانمان یارمەتیمان دهدات
مافهكانمان و شكۆمان وەرگرینەوە
کەوا پەنابەرەکان بەدرێژایی مانەوەیان لە
پەناگەکان لەدەستی دهدهن.
بە بەخشینی ئەو سەرچاوانەی کەوا ئەوان
پێویستیانە بۆ ئەوەی یارمەتی خۆیانی پێبدەن.
سوپاس.
(چەپڵەڕێزان)