سڵاو لە ھەمووتان، من ناوم تۆماس سوارێزە. من ھەمیشە ئارەزووی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیام ھەبووە، و چەند بەرنامەیکم بۆ ئایفۆن ئایپۆد تەچ و ئایپاد دروست کردووە. ئەمرۆ، دەمەوێت باس لە دوو بەرنامە بکەم. یەکەم بەرنامە دروستم کرد بەرنامەیەکی بێھاوتای بەختبێژی بوو بە ناوی بەختی زەوی کە ڕەنگە جیاوازەکان لە سەر زەوی نیشان دەدات بە پشت بەستن بەوەی بەختت چی بووە. دڵخوازترین و سەرکەوتووترین بەرنامەی من بەستن جیبەرە - (پێکەنین) - یاری واك ئە مۆڵ لەسەر شێوەی جەستن بیبەر. دروستم کرد لەبەر ئەوەی زۆربەی قوتابیان لە قوتابخانه جەستن بیبەریان بەدڵ نەبوو، بۆیە بڕیارم دا بەرنامەکە دروست بکەم. ئینجا چووم کاری لە سەر بکەم، و پێش پشووەکەی ساڵی ٢٠١٠ بڵاوم کردەوە. زۆر کەس دەیان پرسی، چۆن ئەمانەت دروست کرد؟ زۆربەی کات لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی پرسیار دەکرد دەیویست بەرنامە دروست بکات. زۆربەی منداڵان لە ئێستادا ئارەزوویان یاریکردنە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت دروستیان بکەن، و قوڕسە، چونکە زۆربەی منداڵان نازانن لە کوێ بەدوای بگەڕێن بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەرنامەیەك دابنێن. مەبەستم ئەوەیە، بۆ تۆپی پێ دەتوانیت بچیتە تیمێك. بۆ کەمان، دەتوانیت وانەی کەمان بخوێنیت. بەڵام چی دەبێت ئەگەر بەرنامەیەك دروست بکەیت؟ و لەوانەیە دایك و باوکی منداڵەکان ئەنجامیان دابێت ھەندێک لەو شتانە کاتێك گەنج بوون، بەڵام زۆربەی دایك و باوکان بەرنامەکانیان نەنوسیوە. (پێکەنین) بە کام شێوە دەگەڕێیت بۆ ئەوەی بەرنامە دروست بکەیت؟ باشە، بەم شێوەیە نزیکبوومەوە. من ئەم شتانەم ئەنجامدا. پێش ھەموو شتێك، بەرنامەم بۆ دادەنا لە چەندین زمانی بەرنامەسازی تر بۆ ئەوەی بنچینەکان دابەزێنن، وەك ئەم بەرنامانە پیسۆن، سی، جاڤا، ھتد. و دواتر ئەپڵ ئایفۆنی بڵاو کردەوە، لەگەڵیشی، کەرەستەکانی بەرھەم ھێنانی بەرنامە، و کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی بەرنامە کۆمەڵێك کەرەستەن بۆ دروست کردن و بەرنامەڕێژی بەرنامەی ئایفۆن. ئەمە جیھانێکی نوێی بۆ ئەگەرەکانم کردەوە، و دوای کەمێك خەریك بوون بە کەرەستەکانی بەرھەم ھێنانی بەرنامە، دوو بەرنامەم دروستکرد، ھەندێك بەرنامەم تاقیکردەوە، یەکێکیان بەختی زەوی بوو، و ئامادە بووم بەرنامەی بەختی زەوی لەسەر ئەپستۆر دابنێم، و بۆیە دایك و باوکم ڕازی کرد بۆ ئەوەی ٩٩ دۆلار نرخەکەی بدەن بۆ ئەوەی بتوانم بەرنامەکەم لە ئەپستۆر دابنێم. ئەوان ڕازیبوون، ئێستا بەرنامەم ھەیە لە ئەپستۆردا. زۆر ھاندرام و پشتگیری کرام لە لایەن خێزانەکەم و ھاوڕێ و مامۆستاکانم و تەنانەت ئەوانی لە ئەپستۆرش کار دەکەن، و ئەمە یارمەتیەکی گەورە بوو بۆ من. زۆر بە ستیڤ جۆیز سەرسام بووم، یانەیەکی دروستکردنی بەرنامەم دامەزراند لە قوتابخانە، و مامۆستایەکم لە قوتابخانەکەم بە میھرەبانی پشتگیری یانەکەمی دەکرد. ھەر قوتابیەك لە قوتابخانەکەم دەیتوانی بێت و فێری چۆنیەتی شێوەی داڕشتنی بەرنامە بێت. بەم شێوەیە دەتوانم ھاوبەشی ئەزموونەکانم بکەم لەگەڵ ئەوانی تر. ئەم بەرنامانەی کە ھەن لە ژێر ناوی بەرنامەی ئایپاد پیلۆت، و ھەندێك ناوچە ھەیانە. من ئەوەندە بەختەم ھەیە کە بەشێکم لەوە. بەرەنگاریە گەورەکە ئەوەیە، ئایپادەکان چۆن بەکاردێن، و دەبێت چ بەرنامەیەك لەسەر ئایپاتەکان دابنێین؟ بۆیە ڕاوبۆچوون لە لایەن مامۆستاکانی قوتابخانەکەمان پێدەگەن بۆ ئەوەی بزانین بەرنامەیەکی چۆنە. کاتێك بەرنامەیەك دادەڕێژین یان دەیفرۆشین، ئەمە بەخۆڕایی دەبێت بۆ ناوچە ناوخۆییەکان و ناوچەکانی تر کە پێیان دەفرۆشین، ھەموو پارەکەی لەوە دەدرێت بە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان. لەم ڕۆژانە، خوێندکاران زۆر جار کەمێك زیاتر دەزانن لە مامۆستاکان تەکنەلۆژیان زیاترە. بۆیە - (پێکەنین) - ببورن - (پێکەنین) - بۆیە ئەمە سەرچاوەیە بۆ مامۆستاکان، و مامۆستاکان پێویستە ئەم سەرچاوانە بناسنەوە و سوودی لێ ببینن. دەمەوێت کۆتای پێبێنم بە ووتنی ئەوەی دەمەوێت لە داھاتوودا چی بکەم. پێش ھەموو شتێك، دەمەوێت بەرنامە و یاری زیاتر دروست بکەم. من لەگەڵ کۆمپانیایەکی لایەنی سێیەم کار دەکەم بۆ دروست کرنی بەرنامە. ئارەزووم ئەوەیە بەژداربم لە بەرنامە و گەشەسەندنەکانی ئەندرۆید، و دەمەوێت لە یانەی بەرنامەکان بەردەوام بم، و ڕێگەی زیاتر بدۆزمەوە بۆ قوتابیەکان بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاری بکەن لەگەڵ یەکتر. سوپاس. (چەپڵە لێدان)