-
Τίτλος:
شارستانیبوون و داهاتووی شارەکان- ڤانس کیتی
-
Περιγραφή:
بۆ بینینی تەواوت وانەکە کرتە لەسەر ئەم بەستەرەیە بکە:http://ed.ted.com/lessons/urbanization-and-the-future-of-cities-vance-kite
نزیکە ١٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ڕاوکەر و کۆکەرەواکان لەلایەن کوشتوکاڵی سەرەتایەوە یارمەتی دەدران.، بۆ گوندە نیمچە هەمیشەیەکان ڕۆشتوون و هەرگیز ئاوڕیان بۆ دواوە نەداوەتەوە، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی زیاتر خۆراکی زیاتر بەرهەمهێنراوە، ئەم خۆراکە زیادەیەش بۆتەهۆی پیدابوونی بازرگانی و تایبەتمەندی و چەند ساڵێک دواتریش شۆڕشی پیشەسازی، شارە نوێی. ڤانس کیتی باسی شارنشینی ڕابردوومان و چۆن دەتوانین چاوەڕێ داهاتووی شارەکان بکەین تا لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارە دانیشتوانمان خۆمان بکونجێنین دەکات.
-
Speaker:
ڤانس کیتی
-
لەم سەردەمە، زیاتر لە نیوەی خەڵک لە جیهان
-
لە ناوچەی شارنشین دەژین.
-
تا نیوەی سەدە، ئەم ڕێژەیە بۆ ٪٧٠ بەرزدەبێتەوە.
-
بەڵام ١٠٠ لەمەوبەر،
-
تەنها دوو لەسەر دەی خەڵک لە شار دەژیا،
-
و پێش ئەو ١٠٠ساڵەش، تەنانەت کەمتریش بووە،
-
ئێمە چۆن بەوە
-
چۆن بەو ڕێژە بەرزەی شارستانیبوون گەیشتین،
-
و ئەو واتای چییە بۆ داهاتوومان؟
-
لە سەرەتایترین ڕۆژگارەکانی مێژووی مرۆڤ،
-
مرۆڤ ڕاوکەر و کۆکەرەوە بووە،
-
زۆربەی جار لە شوێنێکە بۆ شوێنێکی
دیکە دەیگواستەوە
-
لە گەڕان بەدوای خۆراکدا.
-
بەڵام نزیکە ١٠،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
-
باوانمان وردە وردە فێری نهێنیەکانی
-
دەستاکاریکردنی بۆماوەی ڕووەک و ئاژەڵبوون
-
و تەکنیکەکانی کشتوکاڵکردنی سەردەمی کۆن.
-
بۆ یەکەم جار
-
خەڵک توانی خۆراک بەرهەم بهێنێت
-
لەجیاتی ئەوە بەدوای بگەڕێت،
-
و ئەمش بووەهۆی گەشەسەندنی
-
گوندە نیمچە هەمیشەیەکان.
-
بۆ یەکەم جار لە مێژوو.
-
لەوانەیە پرسیاربکەیت. بۆچی تەنها نیمچە هەمیشەیی؟
-
باشە، لەسەرەتادا هێشتا گوندەکان پێویستبوو
-
دوای چەند ساڵێک شوێنەکانیان بگۆڕن
-
چونکە خاکەکە بێ سووددەبوو.
-
ئەم تەنها بە لەدایکبوونی تەکنیکەکانی
-
وەکو ئاودێری و کێڵانی خاک
-
نزیکەی ٥٠٠٠ساڵ لەمەوبەر
-
کەوا خەڵک دەیتوانی پشت بە جێگیری
-
و کەلوپەلی درێژخایەنی خۆراک ببەستێت
-
شوێنی هەمیشەی نیشتەجێبوون بنیاتبنێن.
-
و لەگەڵ زیادبوونی خۆراک
-
کەوا ئەم تەنکنیکانە بەرهەمیانهێنابوونم
-
چیتر پێویستی نەدەکر هەمووان
خەریکی کاری کێڵگە بن.
-
ئەمەش ڕێگاخۆشکەربوو بۆ پەرەسەندنی
-
بازرگانیە تایبەتەکانی دیکە،
-
و فراوانکردنی ڕووبەری شارەکان.
-
ئێستا شارەکان زیاد لە پیویست خۆراک بەرهەم دەهێنن،
-
هەروەها ئامێریش،
-
پیشەش
-
و کەلوپەلەکانی دیکەش،
-
ئێستا ئەگەری بازرگانی هەییە
-
چالاکردنی لەسەرو شوێنە دوورەکانەوە.
-
و هەرکە بازرگانی برەویسەند،
-
تەکنەلۆجیاش ئاسانکاری بۆ کرد،
-
وەکو گالیسکەکان،
-
کەشتیەکان،
-
ڕێگاکان،
-
و بەندەرەکان.
-
بێگومان، ئەم شتانە داوای کارێکاری زیاتر دەکەن
-
بۆ دروستکردن و پاراستن،
-
ئەمانەش بوونەهۆی ئەوەی خەڵکی
-
دەووروبەر شارەکان بۆ ناو شارەکان ڕابکێشن
-
چونکە کار و هەلی زیاتر
-
ڕەخساندرابوون.
-
ئەگەر پێتوابێت شارە نوێیەکان قەرەباڵخن،
-
لەوانەیە شۆکبیت بەبیستنی ئەمە
-
کەوا هەندێک شار لە ٢٠٠٠ پێش زاین ژمارەی
دانیشتوانیان
-
نزیکەی دووجار لە ڕێژەی دانیشتوانی شەنگەهای و کالکتا زیاتربووە.
-
یەک هۆکار بۆ ئەمشە
-
ئامرازەکانی گواستنەوە بەشێوەیەکی فراوان
بەردەست نەبووە،
-
هەربۆیە هەمووشتێک پێویست بوو ڕۆشتن
بە پێ ماوە کورت بکرایە،
-
لەنێوانیان چەند سەرچاوەیەکی ئاوی پاک
-
کەوا لەو سەرەدەم هەبووە.
-
و ناوچەی زەوی شارێک
-
لەلایەن پێداویستی دیوارەکانەوە سنوردارکرابوو
-
تا بەرگیری لە هەر هێرشێک بکات.
-
ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆم توانی گەشە بە ژێرخانی
ئابوری بدات
-
تا بەسەر ئەم سنوردارکراونە سەربکەوێت،
-
بەڵام زیاتر لەم،
-
شارە نوێیەکان وەکو دەیاناسین،
-
لەڕاست گەشەسەند تێیاندا
دەستی پێنەکرد
-
تاوەکو شۆڕشی پیشەسازی،
-
کاتێک تەکنەلۆجیا بە قەبارەیەکی فراون بڵاوبەوە
-
ڕێگاخۆشکەربوو تا شارەکان زیاتر فراوان و
تێکەڵبن،
-
دانانی پۆلیس،
-
ئاگر کوژێنەوە،
-
و بەشەکانی تەندروستی،
-
هەروەها تۆڕەکانی ڕیگا وبان،
-
و دواتریش دابەشکردنی کارەبا.
-
کەواتە، داهاتوو شارەکان چییە؟
-
ژمارەی دانیشتوانی جیهان ئێستا
زیاترە لە ٧ بلیۆن
-
و پێشبینیکراوە بۆ نزیکەی ١٠ بەرز بێتەوە.
-
زۆربەی ئەم گەشەسەندنانە
-
لە ناوچەی شارنشینی هەژارترین وڵاتەکانی جیهان ڕوودەدات.
-
کەواتە، پێویستە شارەکان چۆن بگۆڕێن
-
تا خۆیان لەگەڵ ئەم گەشەسەندنە بگونجێنێن؟
-
یەکەم ، پێویستە جیهان
بە دوای ڕێگاگەلێک بگەڕێت
-
تا خۆراکی پێوست دابینبکات،
-
تەندروستی،
-
پەروەردە بۆ هەموو کەسێک.
-
دووەم، پێویستە گەشەسەندن ڕووبدات
-
بەشێوەیەک زیان بە زەوی نەگەیەنێت
-
کەوا کەلوپەل وخەزمەتگوزاری بۆ دابینبکات
-
هەروەها پالپشتی ڕێژەی دانیشتوانیش بکات.
-
بەرهەم هێنانی خۆراک لەوانەیە
-
بۆ کێڵگە ستوونی و بینا هەوربڕەکان،
-
باخچەکانی سەبان بگوازرێتەوە،
-
یاخود ناوچە چۆڵەکانی ناوندی شارەکان،
-
لەکاتێکدا بەزۆری وزە
-
لە چەند سەرچاوەیەکی وزەی نوێ بەرهەم دێیت.
-
لەجیاتی خانووی یەک خێزان،
-
خانووی زیاتر بەشێوەی ستوانی دروست دەکرێت
(بینا).
-
لەوانەیە بینا ببینین هەمووشتێکی تیابێت
-
کەوا مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیا پێویستی پێیەتی،
-
هەروەها شار سەربەخۆ بچووکترەکانیش
-
جەختیان کردۆتە سەر بەرهەمهێنانی بەردەوام و ناوخۆی.
-
داهاتووی شارەکان هەمەجۆرن
-
توانای گۆڕانیان هەییە،
-
و دروستکەریشن،
-
چیتر لە دەووری پیشەسازیەک دروستناکرێن.
-
بەلام بەزۆری ڕەنگدانەوەی پەیوەندی
-
و جیهانیشن.