Return to Video

ئایا ئاژالە گەورەکان ماوەیەکی زیاتریان پێدەچێت بۆ میزکردن؟

  • 0:08 - 0:12
    میزڵدانی پشیلە تەنھا بە ئەندازەی
    تۆپێکی گۆڵف میز ھەڵدەگرێت.
  • 0:12 - 0:17
    هی مرۆڤەکان بە ئەندازەی کوپێکی قاوە و هی
    فیلەکان بەئەندازەی تەنەکەخۆڵێکی چێشتخانە.
  • 0:17 - 0:21
    ھەروەھا میزڵدانی فیل ٤٠٠جار
    لە میزڵدانی پشیلە گەورەترە،
  • 0:21 - 0:25
    بەڵام فیل ٤٠٠ ئەوەندەی
    پشیلەی پێناچێت بۆ میزکردن.
  • 0:25 - 0:27
    کەوایە، ئەم کارە چۆنە؟
  • 0:27 - 0:33
    وەڵامەکە لەو شتە دایە کە زاناکان
    پێی دەڵێن "یاسا زێڕینەکەی تر."
  • 0:33 - 0:38
    ئەوەش بەسەر ئەو شیردەرانە جێبەجێ دەبێت کە
    بەشێوەی شلەیەکی زەردباو میز دەکەنە دەرەوە.
  • 0:38 - 0:42
    جۆرەکانی تری ئاژەڵ ڕێگا و سیستمی جیاواز
    بەکاردەھێنن بۆ دەرکردنی پاشەڕۆکانیان.
  • 0:42 - 0:48
    یاساکە باس لەوە دەکا چۆن ئەندامەکانی میزکردن
    و پاڵنەرەکان دەگۆڕێن بەپێی قەبارەی لاشە،
  • 0:48 - 0:53
    کە وا لە شیردەرە جۆراوجۆرەکان دەکات
    حەسانەوەیەکی خێراو هاوشێوەیان هەبێت.
  • 0:53 - 0:57
    دوو هۆکاری سەرەکی ھەیە کە پەیوەندییان
    بە خێرایی میزکردنەوە هەیە:
  • 0:57 - 1:00
    پەستانی میزڵدان و هێزی کێشکردنی زەوی.
  • 1:00 - 1:04
    پەستانی میزڵدان کاتێک درووست دەبێت کە
    شیردەرەکان ماسوولکەکانیان گرژ دەکەن
  • 1:04 - 1:06
    بۆ گوشینی میز بۆ دەرەوە.
  • 1:06 - 1:10
    ئەم پەستانە یەکسانە بە ھێزی بەکارهێنراوی
    ماسولکە بۆ ھەر یەکەیەکی ڕووبەر بەڵام،
  • 1:10 - 1:13
    لەبەر ئەوەی ئەم هۆکارانە
    بە ڕێژەیی دەپێورێن،
  • 1:13 - 1:18
    پەستانی میزڵدان لەڕاستیدا بەپێی
    قەبارەی لاشە زۆر ناگۆڕێت.
  • 1:18 - 1:24
    هاوکات، کاریگەرییەکانی ھێزی کێشکردنی
    زەوی بەپێی جۆری ئاژەڵەکان دەگۆڕێن.
  • 1:24 - 1:28
    شیردەرەکان ئەندامێکی شێوە بۆڕییان ھەیە
    پێی دەگوترێت میزەڕۆ (بۆڕی میز)
  • 1:28 - 1:31
    کە میز لە شوێنێکی بەرزەوە
    بۆ شوێنێکی نزم دەگوازێتەوە—
  • 1:31 - 1:36
    بەتایبەتی، لە میزڵدانەوە بۆ ئەو شوێنەی
    کە میز لە لاشە دەچێتە دەرەوە.
  • 1:36 - 1:41
    بەوشێوەیە، میزەڕۆ جڵەوی ھێزی
    یاسای تۆریچێلی دەکات،
  • 1:41 - 1:45
    کە دەڵێت ڕێژەی تەوژمی ڕۆیشتن زیاد
    دەبێت بەپێی بەرزی دەفری شلەکە.
  • 1:45 - 1:49
    سەیری ئەم دوو دەفرە بکە کە
    ھەمان قەبارەی شلەیان تێدایە.
  • 1:49 - 1:52
    کاتێک وەکویەک لەژێرەوە کون دەکرێن،
  • 1:52 - 1:55
    دەفرە ستوونییەکە بەنزیکی دوو
    ئەوەندە خێراتر بەتاڵ دەبێتەوە.
  • 1:55 - 2:00
    ئەمەش لەبەرئەوەی ئاوەکە لە
    بەرزییەکی زۆرتر دێتە خوارەوە.
  • 2:00 - 2:06
    بە گواستنەوەی میز لە شوێنێکی بەرزەوە، بۆ
    نزم میزەڕۆ کاریگەریەکی هاوشێوەی ھەیە.
  • 2:06 - 2:09
    ڕەنگە میزەڕۆ بەتەواوی ستوونی بەبێت،
  • 2:09 - 2:13
    بۆیە درێژییەکەی بەتەواوی پێمان
    ناڵێت میز چەند دوور دەڕوات.
  • 2:13 - 2:16
    ھەرچەندە، ئەوە لێکچوونێکی باشە.
  • 2:16 - 2:20
    تیرەی بازنەیی میزەڕۆ کاریگەری لەسەر
    ڕێژەی تەوژمی شلەکەش دەکات.
  • 2:20 - 2:24
    کاتێک کونی دەرچەی دەفرە ستونییەکە
    تیرەیەکی بازنەی گەورەتری ھەبێت،
  • 2:24 - 2:28
    ئاوەکە تەنانەت بەخێراییەکی
    زیاتریش دێتە خوارەوە.
  • 2:28 - 2:32
    درێژی و تیرەی بازنەیی میزەڕۆی
    هەر ئاژەڵێک جیاوازە و دەگۆڕێت
  • 2:32 - 2:36
    بەپێی جۆری ئاژەڵەکە، ھەروەھا بەپێی
    ئەوەی ئاخۆ ئاژەڵەکە چووکی هەیە یان زێ.
  • 2:36 - 2:40
    بۆ نموونە، فیلێکی مێ بۆری
    میزەکەی مەترێک درێژە
  • 2:40 - 2:43
    ھەروەھا بە تیرەی بازنەیی ٣٥میلیمەتر.
  • 2:43 - 2:48
    مرۆڤێک بە ئەندامی مێینەوە
    میزەڕۆیەکەی٢٠جار لەوە کورترە
  • 2:48 - 2:51
    ھەروەھا پینج (٥) جار باریکترە.
  • 2:51 - 2:55
    فیل بەهۆی میزەڕۆیە درێژ و
    فراوانەکەیەتی کە دەتوانێت میزبکات
  • 2:55 - 2:59
    بەهەمان ماوەی ئەو کاتەی کە
    مرۆڤێک لە میزکردن بەسەری دەبات.
  • 2:59 - 3:02
    لەڕاستیدا، ئەگەر فیل میزەڕۆیەکەی
    وەکو ھی پشیلەیەکی ماڵی بێت،
  • 3:02 - 3:06
    ڕەنگە دوو کاتژمێری بوێت
    ھەتا میزڵدانەکەی بەتاڵ دەکاتەوە.
  • 3:06 - 3:09
    گریمانەی ئەوە دەکرێت کە یاسا
    زێڕینەکەی تر پارێزراوە
  • 3:09 - 3:13
    چونکە خێرایی میزکردن ڕەنگە هەم ببێتە
    ھۆی کەمکردنەوە و لاوازی ئاژەڵە گۆشتخۆرەکان
  • 3:13 - 3:17
    هەمیش ئەو میکڕۆب و بەکتریایانە فڕێدەداتە
    دەرەوە کە هۆکاری دوستبوونی نەخۆشین.
  • 3:17 - 3:20
    بەڵام یاساکە چەند لاوازییەکی ھەیە.
  • 3:20 - 3:23
    تەنھا بەسەر شیردەرە نائاوییەکاندا
    جێبەجێ دەبێت.
  • 3:23 - 3:27
    ھەروەھا یاساکە بەسەر ئەو شیردەرانەدا
    جێبەجێ نابێت کە لەخوار سێ کیلۆ گرامەوەن.
  • 3:27 - 3:31
    کە لەڕاستیدا بەشێوەی دڵۆپەی بچووک
    میز دەکەن نەک لە شێوەی پەلامیز،
  • 3:31 - 3:36
    چونکە گرژی ڕووکاری دەرەوە فیچقە
    میزەکەیان پەرشوبڵاو دەکاتەوە.
  • 3:36 - 3:39
    تەنانەت لە نێوان شیردەرە نائاوییەکانیش
    کە لەسەرووی ٣ کیلۆگرامەوەن،
  • 3:39 - 3:43
    ڕەفتارە جیاوازەکان ڕێگرە
    لەبەردەم یاسا زێڕینەکەی تر.
  • 3:43 - 3:46
    سەگە نێرەکان ھەرگیز بەتەواوی
    میزڵدانی خۆیان بەتاڵ ناکەنەوە
  • 3:46 - 3:51
    لەجیاتی ئەوە بە کەم کەم میزەکەیان دەکەن
    بۆئەوەی سنورەی ناوچەکەیان دیاری بکەن.
  • 3:51 - 3:57
    پاندا نێرەکان ھەندێکجار بەوەستان لەسەردەست
    میز دەکەن، توێکڵی دار لەبەرزی نیشانە دەکەن
  • 3:57 - 4:01
    بۆ ئەوەی بۆنەکەیان پەرشوبڵاو
    بکەنەوە بۆ ڕەگەزی بەرامبەر.
  • 4:01 - 4:06
    میزکردن لەسەر دەست ماوەیەکی زۆرتری پێدەچێت
    چونکە دەبێت دژی ھێزی کێشکردن بوەستیتەوە.
  • 4:06 - 4:09
    میزکردن لەژێر ئاو بەھەمان شێوە درێژترە
  • 4:09 - 4:13
    چونکە پەستانی ئاوی دەرەکی بەرهەڵستی
    هێزی پاڵنەری ناوەوە دەکات
  • 4:13 - 4:17
    بەهۆی جیاوازی بەرزییەوە.
  • 4:17 - 4:21
    جا ھێزی بۆری ئاوی ئاگر کوژاندنەوەی
    هەبێت یاخود هی دەمانچەیەکی ئاوی،
  • 4:21 - 4:25
    ئەم سیستمە بەخێرایی میزەکانمان
    دەگوازێتەوە بۆ جیھانی دەرەوە.
Title:
ئایا ئاژالە گەورەکان ماوەیەکی زیاتریان پێدەچێت بۆ میزکردن؟
Speaker:
دەیڤد ڵ. هو
Description:

تەواوی وانەکە لەم لینەوە ببینە: View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/do-larger-animals-take-longer-to-pee-david-l-hu

میزڵدانی پشیلە تەنها بەئەندازەی تۆپیکی گۆلڤ میز هەڵدەگرێت، هی مرۆڤ بەئەندازەی کوپێکی قاوە، هی فیلەکانیش بەئەندازەی تەنەکەخۆڵێکی چێشتخانە، میزڵدانی فیل ٤٠٠جار لە میزڵدانی پشیلە گەورەترە بەلام فیل ٤٠٠ئەوەندی پشیلەی پێناچێت بۆ میزکردن، کەواتە، ئەم کارە چۆنە؟ دەیڤد ڵ. هو بەقوڵی دەچیتە ناو ئەو بابەتەی کە زاناکان پێی دەڵێن {یاسا زێڕینەکەی تر}.
وانەکە لەلایەن دەیڤد ڵ. هو پێشکەش دەکرێت، ئەنتۆن بۆگاتی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:28
  • Generally speaking, you have done your translation well. However, it took me a long to review it properly. So, please compare your translation and my review to notice the difference and try to be as accurate as possible.
    Keep up the good work.

Kurdish (Central) subtitles

Revisions