Return to Video

چۆن ئایكیا بازرگانییه‌كه‌ی گه‌شه‌پێده‌دات له هەمان کاتدا ده‌رهاوێشتنه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه‌

  • 0:01 - 0:04
    ڕۆزا هۆوارد: ئایكیا زیاتر له‌ ٥٠٠
    شوێنی هه‌یه‌ له‌ ته‌واوی جیهان
  • 0:04 - 0:08
    و پابه‌نده‌ به‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی
    له‌سه‌ر كه‌شو هه‌وا هه‌بێت تاكو ٢٠٣٠.
  • 0:08 - 0:10
    کە هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌
    كه‌ره‌سته‌ی خاو
  • 0:10 - 0:12
    تا كۆتایی ته‌مه‌نی به‌رهه‌مه‌كه‌.
  • 0:12 - 0:14
    به‌هۆی پێوه‌ری كۆمپانیا...
  • 0:14 - 0:18
    جه‌سپه‌ر برۆدن: شوێن پێی كاربۆنی
    به‌كارهاتووی ئایكیا ده‌گاته‌ نزیكه‌ی ٠،١%
  • 0:18 - 0:20
    له‌ ده‌ردانی كاربۆنی جیهانی.
  • 0:20 - 0:22
    ڕ ھ:... ئه‌مه‌ بڕێكی زۆری كاربۆنه‌.
  • 0:22 - 0:24
    و ئه‌وه‌ جه‌سپه‌ر بڕۆدن بوو، سه‌رۆكی
  • 0:24 - 0:27
    جێبه‌جێكاری گروپی ئینگكا، كه‌ كۆگاكانی
    ئایكیا بۆ فرۆشتنی تاك به‌ڕێوه‌ده‌بات.
  • 0:27 - 0:29
    و ئه‌مه‌ پیا هایدن مارك كووكه‌،
  • 0:30 - 0:31
    سه‌رۆكی به‌شی
    ساغکردنەوەی كۆمپانیا.
  • 0:31 - 0:34
    پیا هایدن كوك: ده‌زانین كه‌
    پێویستمان به‌ گۆڕانه‌،
  • 0:34 - 0:38
    به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و
    ده‌رفه‌تانه‌ین كه‌ ده‌توانین بیكه‌ین،
  • 0:38 - 0:41
    به‌ گۆرینی كاره‌كه‌مان بۆ
    جۆره‌ كارێكی نوێ
  • 0:41 - 0:44
    كه‌ تیایدا به‌ ڕێگه‌ی نوێ ده‌ڕوانینه‌
    ته‌واوی زنجیره‌ی به‌ها،
  • 0:44 - 0:48
    كه‌ پێداچوونەوە دەکەین بە شێوازی
    ڕازیکردنی كڕیاره‌كانمان به‌ ڕێگای نوێ
  • 0:48 - 0:50
    و چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ
    هاوپیشه‌كانمان بكه‌ین.
  • 0:50 - 0:51
    له‌ نرخه‌كان و نرخی نزم ده‌ڕوانین،
  • 0:51 - 0:54
    چونكه‌ خه‌ونمان ئه‌وه‌یه‌
    بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌رده‌ست بێت،
  • 0:54 - 0:56
    پێویسته‌ به‌نرخێكی گونجاو بێت.
  • 0:56 - 0:58
    به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌ شێوه‌ی
    به‌رهه‌مه‌كان، ئەرک،
  • 0:58 - 1:00
    پێویستی و کواڵیتی هه‌یه‌.
  • 1:00 - 1:03
    ڕ ھ: چۆن ئایكیا هاوسه‌نگی ده‌كات
    له‌ نێوان پێویستی و
  • 1:03 - 1:07
    ڕازیكردنی كڕیاره‌كان بۆ به‌كاربردنی
    شته‌كان له‌ماوه‌ی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا؟
  • 1:07 - 1:11
    پ ھ ك: ئه‌مه‌ مانای وایه‌ له‌ ته‌واوی
    كاره‌كانمان ڕابمێنین. ئێمه‌ پابه‌ندین به‌
  • 1:11 - 1:15
    ته‌نیا به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌
    نوێكراوه‌كان و دووباره‌ به‌كارهاتوه‌كان
  • 1:15 - 1:19
    به‌ هاتنی ٢٠٣٠. بۆ نموونه‌، هه‌موو ئه‌و
    لۆكه‌یه‌ی له‌ به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌یه‌،
  • 1:19 - 1:20
    وه‌كو له‌م قه‌نه‌فه‌یه‌،
  • 1:20 - 1:22
    لۆكه‌کەی شیاوی بەکارهێنانەوەیە.
  • 1:22 - 1:27
    ئێمه‌ کار بۆ ئەوە دەکەین هه‌موو
    دارەکانمان له‌ سه‌رچاوه‌ی بەکارهاتوو بن
  • 1:27 - 1:29
    تاكو ٢٠٢٠.
  • 1:29 - 1:32
    به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێین: كه‌
    چۆن به‌رهه‌مه‌كانمان دیزاین بكه‌ین
  • 1:32 - 1:37
    كه‌ بتوانرێت دووباره‌ سوودی لێ وه‌ربگیرێت،
    دوباره‌ به‌كاربهێنرێته‌وه‌، هتد؟
  • 1:37 - 1:40
    بۆیه‌ كاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌و رێگه‌
    هه‌یه‌ كه‌ چۆن بتوانین به‌رهه‌مه‌كانمان
  • 1:40 - 1:43
    دیزاین بكه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵ
    ئابووری بازنه‌یی بگونجێت؟
  • 1:43 - 1:46
    به‌ڵام په‌یوه‌ندیشی به‌وه‌ هه‌یه‌ چۆن
    بتوانین بگه‌ینه‌ كڕیاره‌كانمان،
  • 1:46 - 1:51
    كه‌وایه‌، به‌ تێڕوانین له‌ نموونه‌ی
    خزمه‌تگوزاری نوێ وه‌كو كه‌لوپولی ناو ماڵ،
  • 1:51 - 1:54
    ئه‌مه‌مان به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
    كۆمپانیاكان تاقیكرده‌وه‌.
  • 1:54 - 1:58
    ڕ ھ: له‌ ٢٠١٩، قه‌باره‌ی كاره‌كانی ئایكیا
    به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٦.٥ گه‌شه‌ی كرد.
  • 1:59 - 2:02
    به‌ڵام كۆمپانیا کاریگەری كاربۆنی جیهانی
    كه‌مكرده‌وه‌
  • 2:02 - 2:04
    به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٤.٣،
  • 2:04 - 2:06
    ئه‌مه‌ی ده‌ستپێكرد به‌ جیاكردنه‌وه‌ی
    گه‌شه‌ و ده‌ردان.
  • 2:07 - 2:09
    ج ب: ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئێمه‌--
  • 2:09 - 2:12
    متمانه‌ و گه‌شبینییه‌كی زۆری پێبه‌خشین،
    گه‌ر بمه‌وێت ڕاستگۆبم،
  • 2:12 - 2:15
    ده‌ریخست كه‌وا ده‌شێت گه‌شه‌بكه‌یت و
    له‌هه‌مان كاتدا،
  • 2:15 - 2:18
    به‌ئاڕاسته‌یه‌كی دروست بڕۆین
    كاتێك دێته‌ سه‌ر ده‌ردانی كاربۆن.
  • 2:18 - 2:21
    ڕ ھ: به‌ڵێ، باشه‌، به‌ڵام چۆن ئه‌و
    گۆڕینه‌ به‌هێز ده‌كه‌ن
  • 2:21 - 2:24
    و ئه‌و جیاكارییه‌ فراوان ده‌كه‌ن؟
  • 2:24 - 2:28
    ج ب: چه‌ند ئه‌فسانه‌یه‌یك هه‌یه‌ كه‌
    پێویسته‌ خۆمانی لێ ده‌رباز بكه‌ین.
  • 2:28 - 2:30
    ئه‌فسانه‌ی به‌كاربردن یه‌كێكه‌ له‌وانه‌.
  • 2:30 - 2:34
    ده‌ڵێت ساغکردنەوە ده‌بێت به‌ خه‌ڵات بێت
    و ئه‌مه‌ش ئه‌فسانه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌
  • 2:34 - 2:37
    كه‌ مه‌به‌ست و قازانج
    ده‌ستاو ده‌ست ناڕۆن به‌یه‌كه‌وه‌--
  • 2:37 - 2:38
    به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
  • 2:38 - 2:40
    ڕ ھ: بۆچی پێویسته‌
    خه‌ڵك متمانه‌تان پێ بكات؟
  • 2:40 - 2:42
    ج ب: ڕه‌نگه‌ متمانه‌ گرنگترین شت بێت
  • 2:42 - 2:46
    بۆ چوونه‌ ناو سیسته‌م و
    چوونه‌ ناو گفتوگۆ.
  • 2:46 - 2:50
    وای بۆ ده‌چم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست پێبكه‌یت،
    پێویسته‌ سه‌یری مه‌رامه‌كان بكه‌یت.
  • 2:50 - 2:53
    پشكنین، بێگومان،
    به‌شێكی هاوکێشەكه‌یه‌ لێره‌.
  • 2:53 - 2:56
    به‌ڵام كاتێك سه‌یری ئه‌و
    هۆكارانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ بۆچی
  • 2:56 - 2:58
    گرنگه‌ بۆمان لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ین له‌سه‌ری،
  • 2:58 - 3:00
    له‌لایه‌نی بازرگانییه‌وه‌ لۆژیكییه‌،
  • 3:00 - 3:03
    له‌و خاڵه‌ی كه‌ هاوكار و كڕیاره‌كان
    پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ببین--
  • 3:03 - 3:05
    و به‌ڕاستی له‌مڕۆوه‌
    پێشبینی ده‌كه‌ن ببین--
  • 3:05 - 3:06
    به‌ پێشەنگ.
  • 3:06 - 3:09
    بۆیه‌، مه‌ترسی له‌سه‌ر
    بڕانده‌كه‌ت دروست ده‌بێت
  • 3:09 - 3:12
    گه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ نه‌بیت له‌
    له‌و بواره‌ی ئیشی لێ ده‌كه‌یت.
  • 3:12 - 3:14
    به‌ڵام له‌كۆتایی، وای بۆده‌چم،
    كه‌ زۆر نامۆیه‌ بۆ من،
  • 3:14 - 3:17
    بەردەوامی ڕێگه‌ی نوێمانه‌
    بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوو،
  • 3:17 - 3:19
    نموونه‌ی نوێی جیهانه‌.
  • 3:19 - 3:24
    دژی سه‌ركه‌وتنی كار نییه‌،
    به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
  • 3:24 - 3:28
    ڕ ھ: چ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له‌ هاوبه‌ش و
    هاوكاره‌كانتان وه‌رده‌گرن؟
  • 3:28 - 3:31
    پ ھ ك: وه‌ڵامدانه‌وه‌كی زۆر ئه‌رێنی له‌
    هاوكاره‌كانمان وه‌رده‌گرین،
  • 3:31 - 3:34
    وبەکارهێنانی بەردەوام، له‌وڕاپرسیە
    ناوه‌كییه‌ی هاوبه‌شی پێده‌كه‌م،
  • 3:34 - 3:37
    له‌ڕاستیدا هۆكاری ژماره‌ دووه‌ له‌وه‌ی
    بۆچی خه‌ڵك كاركردن و مانه‌وه‌
  • 3:37 - 3:39
    له‌گه‌ڵ ئایكیا هه‌ڵده‌بژێرن.
  • 3:39 - 3:42
    هۆكاری ژماره‌ یه‌ك، هه‌موو ئه‌و
    هاوکارە خۆشه‌ویستانه‌یه‌ كه‌ هه‌مانن.
  • 3:42 - 3:46
    ڕ ھ: قه‌یرانی كه‌ش و هه‌واش قه‌یرانی
    دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانییه‌.
  • 3:46 - 3:48
    ئایكیا چۆن بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌؟
  • 3:49 - 3:53
    پ ھ ك: بێگومان گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا وه‌كو
    پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ مافی مرۆڤ ده‌بینین
  • 3:53 - 3:58
    و ده‌زانین كه‌ ئه‌وانه‌ی داهاتیان
    دیاریكراوه‌ و ته‌نانه‌ت داهاتیان نییه‌
  • 3:58 - 4:01
    گۆڕانی كه‌شو هه‌وا له‌ هه‌مووان زیاتر
    كاریگه‌ریی هه‌بووه‌ له‌سه‌ریان.
  • 4:01 - 4:04
    بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ین، له‌ڕێی هه‌ر
    یه‌كه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی ئایكیا،
  • 4:04 - 4:06
    كه‌ ڕەوتی مرۆیی ئێمه‌یه‌،
  • 4:06 - 4:10
    كارده‌كه‌ین له‌ڕێی چاڵاكی كه‌ش و هه‌وای
    هه‌مه‌جۆر له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان
  • 4:10 - 4:16
    و نزیكه‌ی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆمان
    پاشه‌كه‌وت كردووه‌ له‌ دوو ساڵی ڕابردوو.
  • 4:16 - 4:20
    دواتر، له‌ ئینگكا، كه‌ تیایدا
    ناوه‌ندی بازاڕكردن و كۆگا و
  • 4:20 - 4:23
    ناوه‌ندی پڕكردن و پێچانه‌وه‌مان هه‌یه‌،
  • 4:23 - 4:25
    له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌كان كارده‌كه‌ین
  • 4:25 - 4:29
    و له‌ چۆنێتی دروستكردنی كارامه‌یی
    ده‌كۆڵینه‌وه‌ بۆ به‌رنامه‌ی هاتنه‌ ناو كار
  • 4:29 - 4:32
    كه‌ ڕاهێنانی لێهاتوویی و
    زمانیان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
  • 4:32 - 4:35
    ڕ ھ: به‌ گشتی كۆمپانیاكان بیر له‌
    چاره‌ك به‌ چاره‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌.
  • 4:35 - 4:39
    كه‌شو هه‌وا به‌ره‌نگارییه‌كی درێژخایه‌نه‌
    كه‌ پێویستی به‌ كرداری ده‌ستبه‌جێ هه‌یه‌.
  • 4:39 - 4:40
    چۆن ئه‌مه‌ ده‌گونجێنن؟
  • 4:40 - 4:43
    ج ب: له‌ڕاستیدا كۆمپانیاكه‌مان
    دامه‌زراوه‌یه‌ك خاوه‌نداریی ده‌كات،
  • 4:44 - 4:46
    بۆیه‌ فشاری ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌مان كه‌مه‌.
  • 4:46 - 4:50
    و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌مان له‌
    بیركردنه‌وه‌ و به‌رنامه‌ڕێژی درێژخایه‌ن
  • 4:50 - 4:54
    سه‌رسامكه‌ر بوو. و كۆتا كۆبووونه‌وه‌كانمان
    كه‌ له‌گه‌ڵی هه‌مبوو وه‌بیردێنمه‌وه‌
  • 4:54 - 4:55
    چه‌ند ساڵێكی كه‌م پێش مردنی.
  • 4:55 - 4:59
    پرسیارم لێی كرد له‌باره‌ی چۆنێتی
    بیركردنه‌وه‌ و به‌رنامه‌ڕێژیمان،
  • 4:59 - 5:02
    و ئه‌و گوتی، "پێویسته‌ به‌
    شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بیربكه‌نه‌وه‌."
  • 5:02 - 5:04
    و كاتێك پرسیارمان لێی كرد،
    "چه‌ند درێژخایه‌ن"؟ ئه‌و گوتی،
  • 5:04 - 5:06
    "به‌ڵێ، زۆرباشه‌، ٢٠٠ ساڵ."
  • 5:06 - 5:09
    به‌ڵام وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌
    ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ بێت،
  • 5:09 - 5:10
    ئه‌و كاته‌مان نییه‌،
  • 5:10 - 5:12
    به‌ڵام ١٠ ساڵ ئاسۆیه‌كی باشه‌
    بۆ هه‌رهه‌موومان.
Title:
چۆن ئایكیا بازرگانییه‌كه‌ی گه‌شه‌پێده‌دات له هەمان کاتدا ده‌رهاوێشتنه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه‌
Speaker:
جێسپه‌ر بڕۆدن و پیا هایدنمارك كوك
Description:

ئایكیا سه‌دا ٠.١ كاربۆنی ده‌ردراوی جیهان دروست ده‌كات-- به‌ڵام تاكو ٢٠٣٠، به‌رنامه‌ڕێژی ده‌كه‌ن له‌ كاره‌كانیان كاربۆن كه‌م بكه‌نه‌وه‌. به‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بیركردنه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر كاتی ژیانی به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌ دارستانه‌وه‌ بۆ شوێنی زبڵ فڕێدان، جێسپه‌ر بڕۆدن و پیا هایدنمارك كوك له‌ گروپی ئینگكا(ئایكیا) هه‌نگاوه‌كانی كۆمپانیاكه‌یان ده‌خه‌نه‌ڕوو له‌ به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ بەکارهاتوو وه‌كو لۆكه‌ و دار و دووباره‌ دیزاینكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ زیادكردنی به‌كارهێنانیان به‌بێ گوێدانه‌ جۆر و تێچووه‌كه‌ی(له‌لایه‌ن ڕۆزا هۆوارد باسكراوه‌)

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:28

Kurdish (Central) subtitles

Revisions