Return to Video

کۆتا ئەندامە زیندووەکانی جۆرێکی لەناوچوو- جان ستێجسکاڵ

  • 0:07 - 0:13
    لە دەشتە پانوبەرینەکانی کینیا، دوو کەر
    کەدەنی مێینەی سپی باکووری، ناین و فاتوو،
  • 0:13 - 0:16
    بەدڵخۆشییەوە گیا دەخۆن.
  • 0:16 - 0:18
    لەو کاتەی ئەو ڤیدیۆییە بڵاو دەبێتەوە،
  • 0:18 - 0:23
    ئەم دووانە بە کۆتا کەرکەدەنی سپی باکوری
    ناسراون لەسەر زەوەی.
  • 0:23 - 0:26
    جۆرەکەیان بەکرداری لەناو چووە—
  • 0:26 - 0:30
    بەبێ نێرینەیەک،
    ناین و فاتوو ناتوانن زاوزێ بکەن.
  • 0:30 - 0:34
    بەڵام هێشتا، هیوایەک هەیە تا
    کەرکەدەنی سپی باکوری ببوژێنینەوە.
  • 0:34 - 0:36
    ئەمە چۆن دەکرێت؟
  • 0:36 - 0:39
    چیرۆکەکە نزیکەیی ٥٠ ساڵ
    بەر لە ئێستا دەست پێدەکات،
  • 0:39 - 0:42
    کاتێک ڕاوجییەکان دەستیانکرد بە ڕاوکردنی
    نایاسایی هەزارەها کەرکەدەن
  • 0:42 - 0:45
    لە هەموو ئەفریقادا بۆ قۆچەکانیان.
  • 0:45 - 0:48
    ئەمە، شانبەشانی شەڕی ناوخۆیی
    لە هەرێمەکەیان،
  • 0:48 - 0:52
    جۆری کەرکەدەنی سپی باکوری
    بەتەواوەتی لەناوبرد.
  • 0:52 - 0:57
    ژینگە دۆستە خەم خۆرەکان دەستیان کرد بە
    هەوڵدان بۆ خستنەوەی وەچە پێیان،
  • 0:57 - 1:01
    لە ساڵانی ١٩٧٠، تۆوی نێرەکانیان کۆ کردەوەو
    پاراستیان.
  • 1:01 - 1:05
    تەنها چوار کەرکەدەن لەڕێگەی پرۆگرامی
    وەچەخستنەوەی بەرزخوازی لە دایکبوون.
  • 1:05 - 1:10
    ناین، و کچەکەی فاتوو
    کۆتا دوو دانەن.
  • 1:10 - 1:15
    لە ساڵی ٢٠١٤، سروشت پارێزان زانیان
    کەوا هیچیان ناتوانن بێچوو بخەنەوە.
  • 1:15 - 1:20
    هەرچەندە ناین فاتووی بووە،
    ئێستا ئەو لاقەکانی زۆر بێ هێزبوون،
  • 1:20 - 1:23
    کەوا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت
    ئەگەر دووبارە دووگیان بێتەوە.
  • 1:23 - 1:27
    فاتوو، لە هەمان کاتدا
    ناوپۆشی منداڵدانی خراپی هەیە.
  • 1:27 - 1:34
    پاشان، کۆتا جۆری کەرکەدەنی نێرینەی
    سپی باکوری، سودان، لە ساڵی ٢٠١٨ مرد.
  • 1:34 - 1:38
    بەڵام یەک تروسکە هیوا هەبوو:
    ئەویش زاوزێکردنی دەستکردە.
  • 1:38 - 1:43
    بەبێ هیچ نێرێک و مێیەک
    دەتوانرێت پڕۆسەی دووگیانکردن ئەنجام بدرێت،
  • 1:43 - 1:47
    ئەمە تەنانەت بە قسەش پڕۆسەیەکی
    ئالۆز و مەترسیداریشە.
  • 1:47 - 1:51
    هەرچەندە زاناکان تۆوی نێرینەیان هەڵگرتووە
    دەبوو هێلکەی مێینەشیان کۆ بکردایەتەوە—
  • 1:51 - 1:57
    تاقیکردنەوەیەکی ئاڵۆزە پێویستە
    بۆ ماوەی دوو کاتژمێر مێینەکە بەنج بکرێت.
  • 1:57 - 2:00
    دواتر، دەتوانن کۆرپەلەی تەندروست
    لە تاقیگە دروست بکەن—
  • 2:00 - 2:05
    شتێک کەوا هەرگیز پێشتر نەکراوە
    و کەسیش نازانێت چۆن ئەنجامی بدات.
  • 2:05 - 2:07
    هەرچەندە ئەمە تەنها سەرەتایەک بوو—
  • 2:07 - 2:10
    دایکی دووگیان کراو لە ڕیگەی چاندنی
    دەستکردوە جۆری دیکەی کەرکەدەن
  • 2:10 - 2:13
    دەبوو کۆرپەلەکەی تا ماوەی
    ماوەی دووگیانی هەڵبگرێت.
  • 2:13 - 2:17
    مێینەکانی جۆرێکی نزیک
    لە کەرکەدەنی سپی باشوری،
  • 2:17 - 2:21
    هەم بوونە کلیلی
    گەشەپێدانی کۆرپەلەکە لە تاقیگە
  • 2:21 - 2:25
    و هەم بوونە کاندیدی
    دووگیان کراو لە ڕێگەی چاندنی دەستکرد.
  • 2:25 - 2:30
    کەرکەدەنی سپی باکوری و باشوری
    ملیۆنان ساڵە لە یەکتر جیابوونەتەوە
  • 2:30 - 2:34
    بەس هێشتا دوو جۆری
    نزیکن لەیەکەوە.
  • 2:34 - 2:38
    لە هەرێمی جیاواز نشتەجێ بوون، و
    کەمێک سیفەتی جەستەیی جیاوازییان هەیە.
  • 2:38 - 2:42
    بە سوتفەیەکی جوان
    چەندی کەرکەدەنی مێینە سپی باشووری
  • 2:42 - 2:45
    پێویستیان بە چارەسەرکردنە
    بۆ گرفتی زاوزێکردنی خۆیان،
  • 2:45 - 2:49
    و توێژەرەکان توانیان هێلکەکانیان کۆبکەنەوە
    وەک بەشێک لە چارەسەرەکەیان.
  • 2:49 - 2:53
    لە باخچەی ئاژەڵانی دڤور کرالۆڤ
    لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥،
  • 2:53 - 2:59
    شارەزایانی ئاژەڵی کێوی بەرلین دەستیان کرد
    بەکۆکردنەوەی هێلکە لە کەرکەدەنی سپی باشوری
  • 2:59 - 3:05
    و ناردیان بۆ ئەڤانتیا، تاقیگەی زاوزێکردنی
    ئاژەڵان لە ئیتاڵیا.
  • 3:05 - 3:12
    زاناکان گەشەیان بە تەکنیکێک دا بۆ
    دروست کردنی کۆرپەلەی تەندرووست.
  • 3:12 - 3:14
    کاتێک بە تەواوی فێری تەکنیکەکە بوون،
  • 3:14 - 3:20
    توێژەرەوەکان هێلکەیان لە ناین و فاتوو
    وەرگرت لە ٢٢ ئابی ٢٠١٩
  • 3:20 - 3:22
    و بۆ ئیتالیایان نارد.
  • 3:22 - 3:25
    سێ ڕۆژ دواتر،
    هێلکەکانیان لەگەڵ تۆوی
  • 3:25 - 3:28
    کەرکەدەنێکی نێرینەی سپی باکوری پیتاند.
  • 3:28 - 3:32
    دوای هەفتەیەکی تر، دوو هێلکە
    توانیان بگەنە قۆناغی گەشەکردنێک
  • 3:32 - 3:36
    کە تیایدا کۆرپەلە دەتوانرێت ببەستێندرێت
    و بۆ داهاتوو هەڵبگیرێت.
  • 3:36 - 3:41
    کۆکردنەوەیەکی ترلە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
    کۆرپەلەیەکی تری بەرهەمهێنا.
  • 3:41 - 3:48
    لە سەرەتاکانی ٢٠٢٠، پلان دانرا سێ جار لە
    ساڵێکدا هێلکە لە ناین و فاتوو وەربگیرێت
  • 3:48 - 3:50
    ئەگەر باری تەندروستییان جێگیربێت.
  • 3:50 - 3:52
    لەهەمان کاتدا، توێژەرەوەکان
    دەگەڕان بەدوای
  • 3:52 - 3:55
    دایکە کەرکەدەنێکی سپی باشوری
    دووگیانکراوی بە دەسکرد-
  • 3:55 - 3:59
    کە بەباشی ماوەی دووگیان بوونی
    پێشووتری تێپەڕاندبێت.
  • 3:59 - 4:02
    پلانی چاندنی دەستکرد
    شتێکە نازانرێت ئەنجامەکەی چی دەبێت-
  • 4:02 - 4:05
    کەرکەدەنە سپییە باکوری و باشورییەکان
    وەچەیان خستۆتەوە
  • 4:05 - 4:10
    لە کۆتاییەکانی چاخی بەستەڵەک و
    لەم دوایانە لە ساڵی ١٩٧٧،
  • 4:10 - 4:14
    بۆیە توێژەرەوان گەشیبینن
    کە کەرکەدەنێکی سپی باشوری
  • 4:14 - 4:17
    دەتوانێت تا کۆتایی ماوەی دووگیانی
    کەرکەدەنێکی سپی باکوری هەڵبگرێت.
  • 4:17 - 4:21
    هەروەها، ماوەی دووگیانی هەردوو جۆرەکە
    هەمان درێژیان هەیە.
  • 4:21 - 4:25
    هێشتا، گواستنەوەی کۆرپەلە
    بۆ کەرکەدەنەکە گرانە
  • 4:25 - 4:27
    لەبەر شێوەی کونی زێ مێینەکە.
  • 4:27 - 4:30
    ئامنجی کۆتایی،
    کەوا چەند دەیەکی پێ دەچێت،
  • 4:30 - 4:34
    زیاد کردنی وەچەی
    کەرکەدەنی سپی باکورییە
  • 4:34 - 4:37
    لە سەر شێوە ڕەسەنەکەیان.
  • 4:37 - 4:40
    توێژینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن
    کەوا نموونەمان هەبێت لە هەموو تاکێک
  • 4:40 - 4:45
    بۆ دروستکردنەوەی گرووپەکە بە هەمان هەمە
    چەشنی بۆ ماوەیی جۆرەکان سەدەیەک پێش ئێستا.
  • 4:45 - 4:48
    هەرچەندە وردەکاری ئەم هەوڵە نایابە
  • 4:48 - 4:52
    بەڵام جۆری زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی
    توقێنەر و لەناوچوون دەبنەوە،
  • 4:52 - 4:56
    ئەمە وا دەکات پرسیاری گەورە درووست ببێت:
  • 4:56 - 5:00
    ئایا ئێمە بەرپرسیارین لە گەڕاندنەوەی
    جۆرەکان لە لێواری لەناوچوون،
  • 5:00 - 5:04
    بەتایبەتی کە کردارەکانی مرۆڤ
    ئەوانی بەم ڕۆژە گەیاندووە؟
  • 5:04 - 5:07
    ئایا هەوڵەکەنمان سنورێکی هەیە پێویست بکات
    فراوانی بکەین
  • 5:07 - 5:10
    لە پاراستنی ئەو ئاژەڵانەی هەڕەشەی
    لەناوچوونیان لەسەرە؟
Title:
کۆتا ئەندامە زیندووەکانی جۆرێکی لەناوچوو- جان ستێجسکاڵ
Speaker:
جان ستێجسکاڵ
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە: https://ed.ted.com/lessons/the-last-living-members-of-an-extinct-species-jan-stejskal

لە دەشتە پانوو بەرینەکانی کینیا، دوو کەرکەدەنی مێینەی سپی باکووری بە ناوی ناین و فاتوو ، بەدڵ خۆشییەوە گیا دخۆن. ئەم دوو کەرکەدەنە بە کۆتا دوانەی جۆرەکەیان ناسراون لەسەر زەوی. جۆرەکەیان بە کرداری لەناو چووە، بەبێ هیچ نێرەیەک، ناتوانن زاوزێبکەن. و ‌هێشتا هیوا هەیە تا کەرکەدەنی سپی باکوری ببوژێنرێنەوە. ئەمە چۆن دەکرێت؟ جان ستێجسکاڵ دەچێتە نێو باسی بوژاندنەوەی ئاژەڵێک کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

وانەکە لەلایەن جان ستێجسکاڵ، دەرهێنان لە لایەن دێنیس چاپۆن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:11

Kurdish (Central) subtitles

Revisions