Return to Video

شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە

  • 0:01 - 0:02
    ئەو کاتەی لە قۆناغی پێنج بووم،
  • 0:02 - 0:07
    ژمارە ٥٧ی کۆمیکی دی سیم کڕی،
  • 0:07 - 0:09
    لە پەڕتووکفرۆشێکی نزیک خۆمان، و
  • 0:09 - 0:13
    ئەو پەڕتووکی کۆمیکە ژیانی گۆڕیم.
  • 0:13 - 0:16
    تێکەڵەی وشە و وێنەکان شتێکی
    جوڵاند لە ناو مێشکمدا
  • 0:17 - 0:18
    کە قەت پێشتر شتی وام نەدیبوو، و
  • 0:18 - 0:22
    یەکسەر کەوتمە خۆشەویستی
    ئەو ناوەندەی کۆمیکەوە.
  • 0:22 - 0:25
    بووم بە خوێنەرێکی سەرسەختی کۆمیک،
  • 0:25 - 0:27
    بەڵام قەت نەمدەبرد بۆ قوتابخانە.
  • 0:27 - 0:33
    بەشێوەیەکی غەریزەیی، دەمزانی کە
    پەڕتووکی کۆمیک بۆ ناو پۆل نابێت.
  • 0:33 - 0:35
    دایک و باوکم بەدڵنیاییەوە زۆر
    پشتیوانی ئەوەیان نەدەکرد، و
  • 0:35 - 0:38
    دڵنیاش بووم لەوەی کە مامۆستاکانیشم
    بە هەمان شێوە دەبن.
  • 0:38 - 0:40
    هەرچۆنێک بێت، قەت
    بەکاریان نەدەهێنان بۆ وانە وتنەوە،
  • 0:40 - 0:44
    پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان
    قەت ڕێگەپێدراو نەبوون بۆ خوێندنەوەی بێدەنگ و بەردەوام، و
  • 0:44 - 0:48
    قەتیش لە پێشانگای پەڕتووکی
    ساڵانەدا نەدەفرۆشران.
  • 0:48 - 0:50
    لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوام بووم
    لە خوێندنەوەی کۆمیکەکان، و
  • 0:50 - 0:52
    تەنانەت دەستیشم کرد
    بە درووستکردنیان.
  • 0:52 - 0:55
    دەرئەنجام بووم بە بەرهەمهێنەرێکی کارتۆنی،
  • 0:55 - 0:58
    پەڕتووکی کۆمیکم دەکێشا و دەنوسییەوە
    بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان.
  • 0:59 - 1:01
    هەروەها بووم بە مامۆستای
    خوێندنی ئامادەیی.
  • 1:01 - 1:02
    لێرە وانەم دەوتەوە:
  • 1:02 - 1:05
    قوتابخانەی بیشۆب ئۆ داود لە
    کالیفۆرنیا، ئۆکلاند.
  • 1:05 - 1:08
    کەمێک وانەی بیرکاری، و
    کەمێکیش هونەرم دەوتەوە،
  • 1:08 - 1:09
    بەڵام بە زۆری زانستی کۆمپیوتەر، و
  • 1:09 - 1:11
    ماوەی ١٧ ساڵ لەوێ بووم.
  • 1:12 - 1:13
    ئەوکاتەی مامۆستایەکی نوێ بووم،
  • 1:13 - 1:17
    هەوڵی ئەوەم دەدا پەڕتووکی کۆمیک
    بێنمە ناو پۆلەکەمەوە.
  • 1:17 - 1:20
    بیرمە یەکەم ڕۆژی هەموو
    پۆلێک بە خوێندکارەکانم دەوت
  • 1:20 - 1:22
    کە من وێنەکێشی کارتۆنیشم.
  • 1:22 - 1:25
    بۆ ئەوەم نەبوو پلانم هەبێت
    فێری کۆمیکیان بکەم،
  • 1:25 - 1:29
    زیاتر هیوادار بووم کۆمیکەکان وایان لێبکات
    بە کەسێکی سەرسوڕهێنەرم بزانن.
  • 1:29 - 1:30
    (پێکەنین)
  • 1:30 - 1:32
    من هەڵە بووم.
  • 1:32 - 1:34
    ئەمە ساڵانی ٩٠ەکان بوو،
  • 1:34 - 1:38
    ئەوکاتە وەک ئێستا کۆمیک نەبووبوو
    بە بەشێک لە کلتور.
  • 1:38 - 1:42
    خوێندکارەکانم سەرسام نەبوون پێم.
    وایان دەزانی کەسێکی بێمێشکم.
  • 1:42 - 1:45
    لەوەش خراپتر،
    کاتێک شتەکان خراپ دەبوون لە پۆلەکەم،
  • 1:45 - 1:48
    پەڕتووکەکانی کۆمیکیان بەکاردەهێنا وەک
    ڕێگایەک بۆ بەلاڕێدا بردنم.
  • 1:48 - 1:51
    بۆ نموونە دەستیان هەڵدەبڕی و
    لێیان دەپرسیم،
  • 1:51 - 1:53
    "بەڕێز یانگ، پێتوایە کێ شەڕێک
    دەباتەوە لە نێوان،
  • 1:53 - 1:55
    سوپەرمان و هەڵکدا؟"
  • 1:55 - 1:56
    (پێکەنین)
  • 1:56 - 2:01
    زۆر زوو درکم بەوە کرد کە پێویستە
    وانە وتنەوە و کارتۆن کێشان جیابکەمەوە.
  • 2:01 - 2:04
    پێدەچوو غەریزەکەی لە پۆلی
    پێنج هەمبوو ڕاست دەرچووبێت.
  • 2:04 - 2:07
    پەڕتووکەکانی کۆمیک
    بۆ ناو پۆل شیاو نەبوو.
  • 2:08 - 2:09
    بەڵام دووبارە، من هەڵە بووم.
  • 2:10 - 2:12
    چەند ساڵێکی تری وانە وتنەوەم تێپەڕی، و
  • 2:12 - 2:17
    هەر زوو درکم بە توانای فێرکردنی
    پەڕتووکەکانی کۆمیک کرد.
  • 2:17 - 2:20
    لە کاتی خوێندنی وەرزێکدا، داوام لێکرا
    ببم بە شوێنگرەوە بۆ وتنەوەی وانەی جەبری ٢.
  • 2:20 - 2:25
    داوام لێکرا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن شوێنگرەوە بم، و
    وتم زۆرباشە، بەڵام کێشەیەک هەبوو.
  • 2:25 - 2:28
    ئەوکاتە، تەکنەلۆجیزانی فێرکاری
    هەمان قوتابخانەش بووم،
  • 2:28 - 2:30
    واتە هەر دوو هەفتە جارێک
  • 2:30 - 2:34
    ئەبوو یەک دوو وانەی
    ئەلجێبرای ٢ لەکیس خۆم بەم
  • 2:34 - 2:37
    چونکە لە پۆلێکی تر بووم
    یارمەتی مامۆستایەکی ترم ئەیا
  • 2:37 - 2:39
    لە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە کۆمپیتەر.
  • 2:39 - 2:42
    بۆ ئەم خوێندکارانەی ئەلجێبرای ٢یان دەخوێند،
    ئەمە شتێکی خراپ بوو.
  • 2:42 - 2:44
    هەبوونی مامۆستایەکی جێگرەوەی درێژخایەن
    خۆی لەخۆیا شتێکی خراپە،
  • 2:45 - 2:48
    بەڵام هەبوونی شوێنگرەوە بۆ
    ئەو شوێنگرەوەیەش؟ خراپترین شتە.
  • 2:48 - 2:52
    لە هەوڵێکدا بۆ دابینکردنی فێربوونێکی
    باشتر بۆ خوێندکارەکانم،
  • 2:52 - 2:55
    دەستمکرد بە گرتنی ڤیدیۆی خۆم
    کاتێک وانە دەڵێمەوە.
  • 2:55 - 2:59
    ئینجا ڤیدیۆکانم ئەیا بە مامۆستا
    شوێنگرەوەکەم بۆ ئەوەی بۆ خوێندکارەکانی لێباتەوة.
  • 2:59 - 3:03
    هەوڵمدەدا هەتا بتوانم کارێک بکەم
    ئەم ڤیدیۆیانە سەرنج ڕاکێش بن.
  • 3:03 - 3:05
    تەنانەت وردەکاری تایبەتی
    بچووکیشم تێکردبوو.
  • 3:05 - 3:08
    بۆ نموونە، دوای ئەوەی پرسیارێکم
    تەواو دەکرد لەسەر تەختەکە،
  • 3:08 - 3:10
    چەپڵەیەکم لێئەیا بەدەستم، و
  • 3:10 - 3:12
    یەکسەر تەختەکە بەشێوەیەکی
    جادووگەری خۆی دەسڕدرایەوە.
  • 3:12 - 3:14
    (پێکەنین)
  • 3:14 - 3:15
    وامدەزانی شتێکی سەرنجڕاکێشە.
  • 3:16 - 3:19
    زۆر دڵنیابووم لەوەی کە خوێندکارەکانم
    حەزیان لەو شتە ئەبێت،
  • 3:19 - 3:20
    بەڵام من هەڵەبووم.
  • 3:20 - 3:22
    (پێکەنین)
  • 3:22 - 3:25
    ئەم وانە ڤیدیۆییانە کارەسات بوون.
  • 3:25 - 3:27
    خوێندکاری وام هەبوو دەهاتن بۆلام و
    پێیان دەوتم،
  • 3:27 - 3:29
    مامۆستا یانگ، وامان دەزانی
    تۆ کەسێکی بێزارکەریت،
  • 3:29 - 3:33
    بەڵام لەسەر ڤیدیۆیکان، تەنانەت
    بەرگەی سەیرکردنیش ناگرین."
  • 3:33 - 3:35
    (پێکەنین)
  • 3:35 - 3:40
    بۆیە وەک هەوڵێکی بێچارانەی تر،
    دەستمکرد بە کێشانی وانەکان وەک کۆمیک،
  • 3:40 - 3:42
    زۆر بەخێرایی ئەمەم کرد و
    هیچ پلانێکم بۆ دانەڕشتبوو.
  • 3:42 - 3:45
    خێرا جافێکم دەردەکرد، و
    یەک لەدوای یەک وێنەم دەکێشا،
  • 3:45 - 3:48
    لەگەڵ بەردەوامبوونم بیرمدەکردەوە
    دواتر چی بڵێم.
  • 3:48 - 3:50
    ئەم وانە کۆمیکییانە زۆربەی جارەکان
  • 3:50 - 3:52
    لە نێوان چوار بۆ پێنج
    لاپەڕەدا دەردەچوون،
  • 3:52 - 3:57
    ئەمانەم کۆپی دەکرد، و دەمیا بە مامۆستا
    شوێنگرەوەکەم بیات بە قوتابییەکان.
  • 3:57 - 3:59
    زۆریش سەرسام بووم کاتێک زانیم،
  • 3:59 - 4:02
    ئەم وانە کۆمیکیانە سەرکەوتوو بوون.
  • 4:02 - 4:05
    خوێندکارەکانم داوایان لێدەکردم
    ئەمانەیان بۆ درووست بکەم
  • 4:05 - 4:08
    تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خۆشمی لێبووم.
  • 4:08 - 4:13
    زیاتر حەزیان بەوە بوو بە شێوەی
    کارتۆن بمبینن.
  • 4:13 - 4:15
    (پێکەنین)
  • 4:15 - 4:18
    ئەمە سەری سوڕماندم، چونکە خوێندکارەکانم
    بەشێکن لە نەوەیەک
  • 4:18 - 4:20
    کە بەرامبەر شاشەکان گەورە بوون،
  • 4:20 - 4:23
    بۆیە وام بیردەکردەوە کە حەز بەوە بکەن
    لەسەر شاشەکانەوە فێر ببن
  • 4:24 - 4:26
    وەک لە فێربوونی سەر کاغەزێک.
  • 4:26 - 4:28
    بەڵام کاتێک قسەم لەگەڵ خوێندکارەکانم کرد
  • 4:28 - 4:31
    دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەوەندە
    حەزیان لە وانەی کۆمیکی بووە،
  • 4:31 - 4:35
    وردە وردە تێگەشتم لە توانای
    فێرکردنی کۆمیکەکان.
  • 4:35 - 4:38
    یەکەم شت، جیاواز لە کتێبەکانی بیرکاری،
  • 4:38 - 4:41
    ئەم وانە کۆمیکییانە بە شێوەی
    وێنە تێیدەگەیاندیت.
  • 4:41 - 4:43
    خوێندکارەکانمان لە کلتورێکدا گەورە بوون
    کە هەموو شتێک بە بینینە،
  • 4:43 - 4:46
    بۆیە ڕاهاتوون لەسەر وەرگرتنی
    زانیاری بەشێوەی بینین.
  • 4:46 - 4:49
    بەڵام جیاواز لە وانەوتنەوە بینینەکانی تر،
  • 4:49 - 4:54
    وەک فلیم یان تەلەفزیۆن یان
    کارتۆنی جوڵاو یان ڤیدیۆ،
  • 4:54 - 4:57
    کۆمیکەکان شتێکن من پێیان دەڵێم
    درێژخایەن.
  • 4:57 - 5:02
    لە کۆمیکێکدا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو
    هەموویان لە هەمان لاپەڕەدا جێیدەکرێتەوە.
  • 5:02 - 5:06
    ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێژەی
    وەرگرتنی زانیاری
  • 5:06 - 5:09
    بە تەواوی لە دەستی خوێنەرەکەدایە.
  • 5:10 - 5:14
    کاتێک خوێندکارەکانم لە شتێک
    تێنەدەگەشتن لە وانەیەکی کۆمیکدا،
  • 5:14 - 5:18
    دەیان توانی یەکسەر ئەو بەشە بە خێرایی
    یان بەخاوی بخوێننەوە بەپێی ویستی خۆیان.
  • 5:18 - 5:22
    وەک ئەوە وابوو کۆنترۆڵێکی دوورەدەستیان بدەمێ
    بۆ هەموو زانیارییەکان.
  • 5:22 - 5:25
    ئەوە ڕاست نەبوو بۆ وانە ڤیدیۆییەکانم، و
  • 5:25 - 5:28
    تەنانەت بۆ وانەکانی خۆشم دەموتەوە لە پۆلدا.
  • 5:28 - 5:32
    کاتێک قسە دەکەم، بەو خێرایی یان خاوییە
    زانیاری دەگەیەنم کە خۆم دەمەوێت.
  • 5:32 - 5:36
    بۆیە بۆ هەندێک خوێندکاری دیاریکراو و
    هەندێک زانیاری دیاریکراو،
  • 5:36 - 5:41
    ئەم دوو لایەنەی ژینگەکەی کۆمیک دەیڕەخسێنێت،
    سرووشتە بیناییەکەی و درێژخایەنییەکەی،
  • 5:41 - 5:44
    دەیکات بە ئامرازێکی فێربوونی بەهێز.
  • 5:44 - 5:46
    کاتێک وانەی ئەلجێبرای ٢م دەوتەوە،
  • 5:46 - 5:51
    کارم لەسەر خوێندنی ماستەری پەروەردەش دەکرد
    لە زانکۆی کالیفۆرنیا. و
  • 5:51 - 5:55
    زۆریش سەرسام بووم بەم ئەزموونەی هەمبوو
    لەگەڵ ئەم وانە کۆمیکانە
  • 5:55 - 6:00
    بۆیە بڕیارمدا دوایین پرۆژەی ماستەرم
    لەسەر کۆمیکەکان بێت.
  • 6:00 - 6:03
    ویستم بزانم بۆچی فێرکەرە ئەمریکییەکان
  • 6:03 - 6:08
    لە مێژوودا هێندە دوودڵ بوون لە بەکارهێنانی
    پەڕتووکی کۆمیک لە پۆلەکانیاندا.
  • 6:08 - 6:10
    ئەم شتەم بۆ دەرکەوت.
  • 6:10 - 6:13
    پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی
    فراوان ساڵانی ١٩٤٠ەکان دەرکەوت،
  • 6:13 - 6:15
    مانگانە ملیۆنەها دانەی لێدەفرۆشرا، و
  • 6:15 - 6:17
    ئەوکاتەش مامۆستایان تێبینیان کرد.
  • 6:17 - 6:21
    چەندین مامۆستای داهێنەر دەستیانکرد
    بە هێنانی کۆمیک بۆ پۆلەکانیان
  • 6:21 - 6:23
    وەک تاقیکردنەوە.
  • 6:23 - 6:27
    ساڵی ١٩٤٤، "گۆڤاری کۆمەڵناسی
    فێرکاری"
  • 6:27 - 6:30
    تەنانەت بەرگێکی تەواوی
    دابینکرد بۆ ئەم تەوەرەیە.
  • 6:30 - 6:33
    خەریکبوو شتەکان بەرەوپێش دەچوون.
  • 6:33 - 6:35
    خەریکبوو مامۆستاکان وردە وردە
    لە شتەکان تێدەگەشتن.
  • 6:35 - 6:37
    بەڵام پیاوێک هاتە مەسەلەکەوە.
  • 6:37 - 6:41
    دەروون ناسێکی منداڵان ناوی
    دکتۆر فریدریک وێرتهام بوو، و
  • 6:41 - 6:45
    ساڵی ١٩٥٤، کتێبێکی نوسی بەناوی
    "فریودانی بێتاوانەکان،"
  • 6:45 - 6:50
    کە تیایدا باسی ئەوە دەکات کە کتێبەکانی
    کۆمیک دەبنە هۆی لاساربوونی منداڵ.
  • 6:50 - 6:51
    (پێکەنین)
  • 6:51 - 6:53
    ئەو هەڵە بوو.
  • 6:53 - 6:55
    دکتۆر وێرتهام خۆی کەسێکی باش بوو.
  • 6:55 - 6:58
    زۆربەی ماوەی کارکردنی بەسەربرد
    لە لێکۆڵینەوە لەسەر لاساری منداڵی، و
  • 6:58 - 7:03
    لە کارەکەیدا تێبینی ئەوەی کرد زۆربەی
    نەخۆشەکانی کتێبی کۆمیک دەخوێننەوە.
  • 7:03 - 7:07
    ئەوەی دکتۆر وێرتهام نەیتوانی
    درکی پێبکات ئەوەیە چلەکان و پەنجاکان،
  • 7:07 - 7:11
    هەموو منداڵانی ئەمریکا
    پەڕتووکی کۆمیکیان دەخوێندەوە.
  • 7:11 - 7:15
    دکتۆر وێرتهام کارێکی پڕ گومان دەکات
    لە سەلماندنی دۆسییەکەی خۆی،
  • 7:15 - 7:18
    بەڵام کتێبەکەی توانی ئیلهام ببەخشێت
    بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
  • 7:18 - 7:20
    بۆ ئەوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ساز بکەن
  • 7:20 - 7:24
    هەتا بزانن ئایا بەڕاستی پەڕتووکەکانی کۆمیک
    دەبنە هۆی لاساری منداڵان.
  • 7:25 - 7:27
    ئەم کۆبوونەوانە نزیکەی
    دوو مانگی خایاند.
  • 7:27 - 7:32
    بێ ئەنجام کۆتاییان پێهات،
    بەڵام زیانێکی گەورەیان گەیاند
  • 7:32 - 7:36
    بە ناوبانگی پەڕتووکەکانی کۆمیک
    لەبەر چاوی خەڵکی ئەمریکادا.
  • 7:36 - 7:41
    دوای ئەمە، مامۆستا ئەمریکییە
    بەتواناکان هەموویان دوورکەوتنەوە، و
  • 7:41 - 7:42
    بۆ ماوەی چەندین دەیە
    دوورەپەرێز بوون لە کۆمیک.
  • 7:42 - 7:44
    هەتا ساڵەکانی ١٩٧٠کان
  • 7:44 - 7:47
    چەند کەسێکی چاونەترس
    توانیان ڕێگای خۆیان بکەنەوە. و
  • 7:47 - 7:49
    هەتا ئەم ساڵانەی دواییش،
  • 7:49 - 7:51
    لەوانەیە دەیەی پێشوو بێت،
  • 7:51 - 7:54
    کە کۆمیکەکان قبوڵکردنێکی
    بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی
  • 7:54 - 7:56
    لەنێو فێرکەرە ئەمریکییەکاندا.
  • 7:56 - 8:00
    پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە
    وێنەییەکان دواجار ڕێگای خۆیان دەکەنەوە
  • 8:00 - 8:02
    بۆ ناو پۆلەکانی ئەمریکا و
  • 8:02 - 8:06
    ئەمە تەنانەت لە خوێندنگەی
    بیشۆب ئۆداود ڕوویدا، ئەو شوێنەی وانەی لێدەڵێمەوە.
  • 8:06 - 8:08
    بەڕێز سمیس، یەکێک لە هاوپیشەکانم،
  • 8:08 - 8:11
    پەڕتووکی "تێگەشتن لە کۆمیکەکان"ی
    سکۆت ماککلاود بەکاردێنێت
  • 8:11 - 8:15
    لە وانەی وێژە و فیلمەکانیدا،
    چونکە کتێبەکە ئەو زمانە دەدات
  • 8:15 - 8:20
    بە خوێندکارەکانی بۆ باسکردنی پەیوەندی
    نێوان وشەکان و وێنەکان.
  • 8:20 - 8:24
    بەڕێز بێرنس هەموو ساڵێک خوێندکارەکانی
    ڕادەسپێرێت وتارێکی کۆمیک بنوسن.
  • 8:24 - 8:28
    داوا لە خوێندکارەکانی دەکات
    بە بەکارهێنانی وێنە ڕۆمانێک بنوسن،
  • 8:28 - 8:30
    بەڕێز بێرنس داوایان لێدەکات
    کە بە قوڵی بیر بکەنەوە
  • 8:30 - 8:32
    نەک تەنیا دەربارەی چیرۆکەکە
  • 8:32 - 8:35
    بەڵکو دەربارەی ئەوەی چیرۆکەکەش
    چۆن دەگێڕدرێتەوە. و
  • 8:35 - 8:38
    خاتوو مورۆکیش کتێبەکەی خۆم
    چینی لەدایکبووی ئەمریکا" بەکاردێنێت
  • 8:38 - 8:40
    بۆ خوێندکارانی ١ی ئینگلیزی.
  • 8:40 - 8:42
    بۆ ئەو، ڕۆمانە وێنەییەکان
  • 8:42 - 8:46
    ڕێگایەکی مەزنە بۆ بەدیهێنانی
    ستانداردێکی بنچینەیی هاوبەش.
  • 8:46 - 8:48
    ستانداردەکە دەڵێت کە پێویستە خوێندکاران
    توانای شیکردنەوەیان هەبێت
  • 8:48 - 8:54
    کە چۆن پێکهاتە بیناییەکان رۆڵدەگێڕن لە
    واتا، تۆن، و جوانی نوسینەکەدا.
  • 8:55 - 8:58
    لە کتێبخانەکە، خاتوو کاونتس
    سەرکەوتووانە توانیوێتی
  • 8:58 - 9:00
    کۆکراوەیەکی ڕۆمانی وێنەیی بنیات بنێت
    بۆ قوتابخانەی بیشۆب ئۆداود.
  • 9:00 - 9:04
    خاتوو کاونتس و هەموو هاوپیشەکانی
    لە کتێبخانەکەدا بەڕاستی
  • 9:04 - 9:07
    لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی
    کۆمیکەکاندا بوون،
  • 9:07 - 9:10
    لە سەرەتاکانی ٨٠کانەوە کاتێک
    نوسراوێکی کۆڤاری کتێبخانەی قوتابخانە
  • 9:10 - 9:14
    ئەوەی خستە ڕوو کە تەنیا هەبوونی
    ڕۆمانی وێنەیی لەناو کتێبخانەدا
  • 9:14 - 9:17
    سەردانکردنی بەڕێژەی لە سەدا ٨٠
    بەرزدەکاتەوە و
  • 9:17 - 9:21
    هەروەها دەشبێتە هۆی زیادکردنی
    بەکارهێنانی ماددە ناکۆمیکەکان
  • 9:21 - 9:23
    بەڕێژەی لەسەدا ٣٠.
  • 9:23 - 9:27
    بە ئیلهام وەرگرتن لەم حەزە
    نوێبوەوەی مامۆستایانی ئەمریکا،
  • 9:27 - 9:32
    بەرهەمهێنەرانی کارتوون ئێستا
    بەرهەمی فێرکاری زیاتریان هەیە
  • 9:32 - 9:34
    بۆ ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنی بنەڕەتیدان.
  • 9:34 - 9:38
    زۆرێک لەمانە ئاڕاستەی
    هونەرەکانی زمان کراوە،
  • 9:38 - 9:40
    بەڵام هەتا دێت کۆمیک و ڕۆمانی
    وێنەیی زیاتر
  • 9:40 - 9:43
    کاری شیکردنەوە بۆ تەوەرەکانی
    زانست و بیرکاری دەکەن.
  • 9:43 - 9:48
    ڕۆمانە وێنەییەکانی کۆمیکەکانی ستێم
    وەک ئەم بوارە نەدۆزراوەیە وان،
  • 9:48 - 9:49
    ئامادەن بۆ دۆزینەوە.
  • 9:50 - 9:52
    ئەمریکا دواجار خەریکە
    بەو ڕاستییە دەزانێت
  • 9:52 - 9:57
    کە کتێبە کۆمیکەکان نابنە هۆی
    لاساری لە منداڵاندا.
  • 9:57 - 9:58
    (پێکەنین)
  • 9:58 - 10:02
    کەوا پێویستە لە جانتای ئامرازەکانی
    هەموو مامۆستایاندا هەبێت.
  • 10:02 - 10:05
    هیچ هۆکارێکی باش نییە بۆ
    دوورخستنەوەی کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی
  • 10:05 - 10:07
    لە خوێندکارانی خوێندنی بنەڕەتی.
  • 10:07 - 10:09
    بەشێوەی بینین فێریان دەکەن،
  • 10:09 - 10:12
    ئەو کۆنترۆڵە دوورەدەستە
    دەدەنە دەست خوێندکارەکانمان.
  • 10:13 - 10:15
    توانا فێرکارییەکەی تێدا هەیە
  • 10:15 - 10:17
    ئامادەیە بەکاربهێنرێت
  • 10:17 - 10:19
    لەلایەن کەسانی داهێنەری وەک ئێوەوە.
  • 10:19 - 10:21
    زۆر سوپاس.
  • 10:21 - 10:24
    (چەپڵەلێدان)
Title:
شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە
Speaker:
جین یانگ
Description:

پێویستە کتێبەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان لە جانتای ئامرازەکانی هەموو مامۆستاکاندا بێت، وەک وانەبژێر و بەرهەمهێنەری کارتۆنی جین لوین یانگ ئاماژەی پێدەکات. بە باسکردنی بەسەرهاتە پەیوەندیدارەکان لە ژیانی خۆیدا، یانگ باسی مێژووی کۆمیک دەکات لە بواری پەروەردەی ئەمریکادا و چەند تێڕوانینێکی چاوەڕوان نەکراو دەخاتە ڕوو لەسەر تواناکانی کۆمیک بۆ یارمەتیدانی فێربوونی منداڵان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:36
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Comics belong in the classroom

Kurdish subtitles

Revisions