Return to Video

شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە

  • 0:01 - 0:02
    ئەو کاتەی لە قۆناغی پێنج بووم،
  • 0:02 - 0:07
    ژمارە ٥٧ی کۆمیکی دی سیم کڕی،
  • 0:07 - 0:09
    لە پەڕتووک فرۆشێکی نزیک خۆمان،
  • 0:09 - 0:13
    ئەو پەڕتووکە کۆمیکە ژیانی گۆڕیم.
  • 0:13 - 0:16
    تێکەڵەی وشە و وێنەکان شتێکی
    جوڵاند لە ناو مێشکمدا
  • 0:17 - 0:18
    کە قەت پێشتر شتی وام نەدیبوو،
  • 0:18 - 0:22
    یەکسەر کەوتمە خۆشەویستی
    ئەو ناوەندەی کۆمیکەوە.
  • 0:22 - 0:25
    بووم بە خوێنەرێکی سەرسەختی کۆمیک،
  • 0:25 - 0:27
    بەڵام قەت نەم دەبرد بۆ قوتابخانە.
  • 0:27 - 0:33
    بەشێوەیەکی غەریزەیی، دەمزانی کە
    پەڕتووکی کۆمیک بۆ ناو پۆل نابێت.
  • 0:33 - 0:35
    دایک و باوکم بەدڵنیاییەوە زۆر
    پاڵپشت نەبوون،
  • 0:35 - 0:38
    دڵنیاش بووم لەوەی کە مامۆستاکانیشم
    بە هەمان شێوە دەبن.
  • 0:38 - 0:40
    هەرچۆنێک بێت، قەت
    لە پۆلدا بەکاریان نەدەهێنان،
  • 0:40 - 0:44
    پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان
    قەت ڕێگەپێدراو نەبوون لە کاتی خوێندنەوە،
  • 0:44 - 0:48
    قەتیش لە پێشانگای پەڕتووکی
    ساڵانەدا نەدەفرۆشران.
  • 0:48 - 0:50
    لەگەڵ ئەوەشدا، بەردەوام بووم
    لە خوێندنەوەی کۆمیکەکان، و
  • 0:50 - 0:52
    تەنانەت دەستیشم کرد
    بە درووستکردنیان.
  • 0:52 - 0:55
    دەرئەنجام بووم بە بەرهەمهێنەرێکی کارتۆنی،
  • 0:55 - 0:58
    پەڕتووکی کۆمیکم دەکێشا و دەنوسییەوە
    بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان.
  • 0:59 - 1:01
    هەروەها بووم بە مامۆستای
    خوێندنی ئامادەیی.
  • 1:01 - 1:02
    لێرە وانەم دەوتەوە:
  • 1:02 - 1:05
    قوتابخانەی بیشۆب ئۆ داود لە
    کالیفۆرنیا، ئۆکلاند.
  • 1:05 - 1:08
    کەمێک وانەی بیرکاری، و
    کەمێکیش هونەرم دەوتەوە،
  • 1:08 - 1:09
    بەڵام بە زۆری زانستی کۆمپیوتەر،
  • 1:09 - 1:11
    ماوەی ١٧ ساڵ لەوێ بووم.
  • 1:12 - 1:13
    ئەوکاتەی مامۆستایەکی نوێ بووم،
  • 1:13 - 1:17
    هەوڵی ئەوەم دەدا پەڕتووکی کۆمیک
    بێنمە ناو پۆلەکەمەوە.
  • 1:17 - 1:20
    بیرمە یەکەم ڕۆژی هەموو
    پۆلێک بە خوێندکارەکانم دەوت
  • 1:20 - 1:22
    کە من وێنەکێشی کارتۆنیشم.
  • 1:22 - 1:25
    بۆ ئەوەم نەبوو پلانم هەبێت
    فێری کۆمیکیان بکەم،
  • 1:25 - 1:29
    زیاتر هیوادار بووم کۆمیکەکان وایان لێبکات
    بە کەسێکی سەرسوڕهێنەرم بزانن.
  • 1:29 - 1:30
    (پێکەنین)
  • 1:30 - 1:32
    من هەڵە بووم.
  • 1:32 - 1:34
    ئەمە ساڵانی ٩٠ەکان بوو،
  • 1:34 - 1:38
    ئەوکاتە وەک ئێستا کۆمیک نەبوو بوو
    بە بەشێک لە کلتور.
  • 1:38 - 1:42
    خوێندکارەکانم سەرسام نەبوون پێم.
    وایان دەزانی کەسێکی بێمێشکم.
  • 1:42 - 1:45
    لەوەش خراپتر،
    کاتێک شتەکان خراپ دەبوون لە پۆلەکەم،
  • 1:45 - 1:48
    پەڕتووکەکانی کۆمیکیان بەکاردەهێنا وەک
    ڕێگایەک بۆ بەلاڕێدا بردنم.
  • 1:48 - 1:51
    بۆ نموونە دەستیان هەڵدەبڕی و
    لێیان دەپرسیم،
  • 1:51 - 1:53
    "بەڕێز یانگ، پێتوایە کێ شەڕێک
    دەباتەوە لە نێوان،
  • 1:53 - 1:55
    سوپەرمان و هەڵکدا؟"
  • 1:55 - 1:56
    (پێکەنین)
  • 1:56 - 2:01
    زۆر زوو درکم بەوە کرد کە پێویستە
    وانە وتنەوە و کارتۆن کێشان جیابکەمەوە.
  • 2:01 - 2:04
    پێدەچوو غەریزەکەی لە پۆلی
    پێنج هەمبوو ڕاست دەرچووبێت.
  • 2:04 - 2:07
    پەڕتووکەکانی کۆمیک
    بۆ ناو پۆل شیاو نەبوو.
  • 2:08 - 2:09
    بەڵام دووبارە، من هەڵە بووم.
  • 2:10 - 2:12
    چەند ساڵێکی تری وانە وتنەوەم تێپەڕی، و
  • 2:12 - 2:17
    هەر زوو درکم بە توانای فێرکردنی
    پەڕتووکەکانی کۆمیک کرد.
  • 2:17 - 2:20
    لە وەرزێکی خوێندندا، داوام لێکرا
    ببم بە شوێنگرەوە بۆ وتنەوەی وانەی جەبری ٢.
  • 2:20 - 2:25
    داوام لێکرا ببم بە شوێنگرەوە و
    وتم زۆرباشە، بەڵام کێشەیەک هەبوو.
  • 2:25 - 2:28
    ئەوکاتە، تەکنەلۆجیزانی فێرکاری
    هەمان قوتابخانەش بووم،
  • 2:28 - 2:30
    واتە هەر دوو هەفتە جارێک
  • 2:30 - 2:34
    دەبوو یەک دوو وانەی
    ئەلجێبرای ٢ لەکیس خۆم بەم
  • 2:34 - 2:37
    چونکە لە پۆلێکی تر بووم
    یارمەتی مامۆستایەکی ترم دەدا
  • 2:37 - 2:39
    لە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە کۆمپیتەر.
  • 2:39 - 2:42
    بۆ ئەم خوێندکارانەی جەبری ٢یان دەخوێند،
    ئەمە شتێکی خراپ بوو.
  • 2:42 - 2:44
    هەبوونی مامۆستایەکی جێگرەوەی
    خۆی لەخۆیدا شتێکی خراپە،
  • 2:45 - 2:48
    بەڵام هەبوونی شوێنگرەوە بۆ
    ئەو شوێنگرەوەیەش؟ خراپترین شتە.
  • 2:48 - 2:52
    لە هەوڵێکدا بۆ دابینکردنی فێربوونێکی
    باشتر بۆ خوێندکارەکانم،
  • 2:52 - 2:55
    دەستمکرد بە گرتنی ڤیدیۆی خۆم
    کاتێک وانە دەڵێمەوە.
  • 2:55 - 2:59
    ئینجا ڤیدیۆکانم دەدا بە مامۆستا جێگرەوەکەم
    بۆ ئەوەی پشانی خوێندکارانی بدات
  • 2:59 - 3:03
    هەوڵمدەدا هەتا بتوانم کارێک بکەم
    ئەم ڤیدیۆیانە سەرنج ڕاکێش بن.
  • 3:03 - 3:05
    تەنانەت وردەکاری تایبەتی
    بچووکیشم تێکردبوو.
  • 3:05 - 3:08
    بۆ نموونە، دوای ئەوەی پرسیارێکم
    تەواو دەکرد لەسەر تەختەکە،
  • 3:08 - 3:10
    چەپڵەیەکم لێ دەدا بەدەستم،
  • 3:10 - 3:12
    یەکسەر تەختەکە بەشێوەیەکی
    جادوویی خۆی دەسڕدرایەوە.
  • 3:12 - 3:14
    (پێکەنین)
  • 3:14 - 3:15
    وامدەزانی شتێکی سەرنجڕاکێشە.
  • 3:16 - 3:19
    زۆر دڵنیابووم لەوەی کە خوێندکارەکانم
    حەزیان لەو شتە ئەبێت،
  • 3:19 - 3:20
    بەڵام من هەڵەبووم.
  • 3:20 - 3:22
    (پێکەنین)
  • 3:22 - 3:25
    ئەم وانە ڤیدیۆییانە کارەسات بوون.
  • 3:25 - 3:27
    خوێندکاری وام هەبوو دەهاتن بۆلام و
    پێیان دەوتم،
  • 3:27 - 3:29
    مامۆستا یانگ، وامان دەزانی
    تۆ کەسێکی بێزارکەریت،
  • 3:29 - 3:33
    بەڵام لەسەر ڤیدیۆیکان، تەنانەت
    بەرگەی سەیرکردنیش ناگرین."
  • 3:33 - 3:35
    (پێکەنین)
  • 3:35 - 3:40
    بۆیە وەک هەوڵێکی بێچارانەی تر،
    دەستمکرد بە کێشانی وانەکان وەک کۆمیک،
  • 3:40 - 3:42
    زۆر بەخێرایی ئەمەم کرد و
    هیچ پلانێکم بۆ دانەڕشتبوو.
  • 3:42 - 3:45
    خێرا جافێکم دەردەکرد، و
    یەک لەدوای یەک وێنەم دەکێشا،
  • 3:45 - 3:48
    لەگەڵ بەردەوامبوونم بیرمدەکردەوە
    دواتر چی بڵێم.
  • 3:48 - 3:50
    ئەم وانە کۆمیکییانە زۆربەی جارەکان
  • 3:50 - 3:52
    لە نێوان چوار بۆ پێنج
    لاپەڕەدا دەردەچوون،
  • 3:52 - 3:57
    ئەمانەم کۆپی دەکرد، و دەمیا بە مامۆستا
    شوێنگرەوەکەم بیات بە قوتابییەکان.
  • 3:57 - 3:59
    زۆریش سەرسام بووم کاتێک زانیم،
  • 3:59 - 4:02
    ئەم وانە کۆمیکیانە سەرکەوتوو بوون.
  • 4:02 - 4:05
    خوێندکارەکانم داوایان لێدەکردم
    ئەمانەیان بۆ درووست بکەم
  • 4:05 - 4:08
    تەنانەت لەو کاتانەشدا کە خۆشمی لێبووم.
  • 4:08 - 4:13
    زیاتر حەزیان بەوە بوو بە شێوەی
    کارتۆن بمبینن.
  • 4:13 - 4:15
    (پێکەنین)
  • 4:15 - 4:18
    ئەمە سەری سوڕماندم، چونکە خوێندکارەکانم
    بەشێکن لە نەوەیەک
  • 4:18 - 4:20
    کە بەرامبەر شاشەکان گەورە بوون،
  • 4:20 - 4:23
    بۆیە وام بیردەکردەوە کە حەز بەوە بکەن
    لەسەر شاشەکانەوە فێر ببن
  • 4:24 - 4:26
    وەک لە فێربوونی سەر کاغەزێک.
  • 4:26 - 4:28
    بەڵام کە قسەم لەگەڵ خوێندکارەکانم کرد
  • 4:28 - 4:31
    دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەوەندە
    حەزیان لە وانەی کۆمیکی بووە،
  • 4:31 - 4:35
    وردە وردە تێگەشتم لە توانای
    فێرکردنی کۆمیکەکان.
  • 4:35 - 4:38
    یەکەم شت، جیاواز لە کتێبەکانی بیرکاری،
  • 4:38 - 4:41
    ئەم وانە کۆمیکییانە بە شێوەی
    وێنە تێیدەگەیاندیت.
  • 4:41 - 4:44
    خوێندکارەکانمان لە کلتورێکدا گەورە بوون
    کە هەموو شتێک بە بینینە،
  • 4:44 - 4:46
    بۆیە ڕاهاتوون لەسەر وەرگرتنی
    زانیاری بەشێوەی بینین.
  • 4:46 - 4:49
    بەڵام جیاواز لە وانەوتنەوە بینینەکانی تر،
  • 4:49 - 4:54
    وەک فلیم یان تەلەفزیۆن یان
    کارتۆنی جوڵاو یان ڤیدیۆ،
  • 4:54 - 4:57
    کۆمیکەکان شتێکن من پێیان دەڵێم
    درێژخایەن.
  • 4:57 - 5:02
    لە کۆمیکێکدا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو
    هەموویان لە هەمان لاپەڕەدا جێیدەکرێتەوە.
  • 5:02 - 5:06
    ئەمەش واتای ئەوەیە ڕێژەی
    وەرگرتنی زانیاری
  • 5:06 - 5:09
    بە تەواوی لە دەستی خوێنەرەکەدایە.
  • 5:10 - 5:14
    کاتێک خوێندکارەکانم لە شتێک
    تێنەدەگەشتن لە وانەیەکی کۆمیکدا،
  • 5:14 - 5:18
    دەیان توانی یەکسەر ئەو بەشە بە خێرایی
    یان بەخاوی بخوێننەوە بەپێی ویستی خۆیان.
  • 5:18 - 5:22
    وەک ئەوە وابوو کۆنترۆڵێکی دوورە دەستیان
    بدەمێ بۆ هەموو زانیارییەکان.
  • 5:22 - 5:25
    ئەوە ڕاست نەبوو بۆ وانە ڤیدیۆییەکانم، و
  • 5:25 - 5:28
    تەنانەت بۆ وانەکانی خۆشم کە لە پۆلدا
    دەمگوتنەوە.
  • 5:28 - 5:32
    کاتێک قسە دەکەم، بەو خێرایی یان خاوییە
    زانیاری دەگەیەنم کە خۆم دەمەوێت.
  • 5:32 - 5:36
    بۆیە بۆ هەندێک خوێندکاری دیاریکراو و
    هەندێک زانیاری دیاریکراو،
  • 5:36 - 5:41
    ئەم دوو لایەنەی ژینگەکەی کۆمیک دەیڕەخسێنێت
    سرووشتە بیناییەکەی و درێژخایەنییەکەی،
  • 5:41 - 5:44
    دەیکات بە ئامرازێکی فێربوونی بەهێز.
  • 5:44 - 5:46
    کاتێک وانەی ئەلجێبرای ٢م دەگوتەوە،
  • 5:46 - 5:51
    کارم لەسەر خوێندنی ماستەری پەروەردەش دەکرد
    لە زانکۆی کالیفۆرنیا.
  • 5:51 - 5:55
    زۆریش سەرسام بووم بەم ئەزموونەی هەمبوو
    لەگەڵ ئەم وانە کۆمیکانە
  • 5:55 - 6:00
    بۆیە بڕیارمدا دوایین پرۆژەی ماستەرم
    لەسەر کۆمیکەکان بێت.
  • 6:00 - 6:03
    ویستم بزانم بۆچی فێرکەرە ئەمریکییەکان
  • 6:03 - 6:08
    لە مێژوودا هێندە دوودڵ بوون لە بەکارهێنانی
    پەڕتووکی کۆمیک لە پۆلەکانیاندا.
  • 6:08 - 6:10
    ئەم شتەم بۆ دەرکەوت.
  • 6:10 - 6:13
    پەڕتووکەکانی کۆمیک بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی
    فراوان ساڵانی ١٩٤٠ەکان دەرکەوت،
  • 6:13 - 6:15
    مانگانە ملیۆنەها دانەی لێدەفرۆشرا،
  • 6:15 - 6:17
    ئەوکاتەش مامۆستایان تێبینیان کرد.
  • 6:17 - 6:21
    چەندین مامۆستای داهێنەر دەستیان کرد
    بە هێنانی کۆمیک بۆ پۆلەکانیان
  • 6:21 - 6:23
    وەک تاقیکردنەوە.
  • 6:23 - 6:27
    ساڵی ١٩٤٤، "گۆڤاری کۆمەڵناسی
    فێرکاری"
  • 6:27 - 6:30
    تەنانەت بەرگێکی تەواوی
    دابینکرد بۆ ئەم تەوەرەیە.
  • 6:30 - 6:33
    خەریکبوو شتەکان بەرەوپێش دەچوون.
  • 6:33 - 6:35
    خەریکبوو مامۆستاکان وردە وردە
    لە شتەکان تێدەگەشتن.
  • 6:35 - 6:37
    بەڵام پیاوێک هاتە مەسەلەکەوە.
  • 6:37 - 6:41
    دەروون ناسێکی منداڵان ناوی
    دکتۆر فریدریک وێرتهام بوو،
  • 6:41 - 6:45
    ساڵی ١٩٥٤، کتێبێکی نوسی بەناوی
    "فریودانی بێتاوانەکان،"
  • 6:45 - 6:50
    کە تیایدا باسی ئەوە دەکات کە کتێبەکانی
    کۆمیک دەبنە هۆی لاساربوونی منداڵ.
  • 6:50 - 6:51
    (پێکەنین)
  • 6:51 - 6:53
    ئەو هەڵە بوو.
  • 6:53 - 6:55
    دکتۆر وێرتهام خۆی کەسێکی باش بوو.
  • 6:55 - 6:58
    زۆربەی ماوەی کارکردنی بەسەربرد
    لە لێکۆڵینەوە لەسەر لاساری منداڵ،
  • 6:58 - 7:03
    لە کارەکەیدا تێبینی ئەوەی کرد زۆربەی
    نەخۆشەکانی کتێبی کۆمیک دەخوێننەوە.
  • 7:03 - 7:07
    ئەوەی دکتۆر وێرتهام نەیتوانی
    درکی پێبکات ئەوەیە چلەکان و پەنجاکان،
  • 7:07 - 7:11
    هەموو منداڵانی ئەمریکا
    پەڕتووکی کۆمیکیان دەخوێندەوە.
  • 7:11 - 7:15
    دکتۆر وێرتهام کارێکی پڕ گومان دەکات
    لە سەلماندنی دۆسییەکەی خۆی،
  • 7:15 - 7:18
    بەڵام کتێبەکەی توانی ئیلهام ببەخشێت
    بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
  • 7:18 - 7:20
    بۆ ئەوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ساز بکەن
  • 7:20 - 7:24
    هەتا بزانن ئایا بەڕاستی پەڕتووکەکانی کۆمیک
    دەبنە هۆی لاساری منداڵان.
  • 7:25 - 7:27
    ئەم کۆبوونەوانە نزیکەی
    دوو مانگی خایاند.
  • 7:27 - 7:32
    بێ ئەنجام کۆتاییان پێهات،
    بەڵام زیانێکی گەورەیان گەیاند
  • 7:32 - 7:36
    بە ناوبانگی پەڕتووکەکانی کۆمیک
    لەبەر چاوی خەڵکی ئەمریکادا.
  • 7:36 - 7:40
    دوای ئەمە، مامۆستا ئەمریکییە
    بەتواناکان هەموویان دوورکەوتنەوە،
  • 7:40 - 7:42
    بۆ ماوەی چەندین دەیە
    دوورە پەرێز بوون لە کۆمیک.
  • 7:42 - 7:44
    هەتا ساڵەکانی ١٩٧٠کان
  • 7:44 - 7:47
    چەند کەسێکی چاونەترس
    توانیان ڕێگەی خۆیان بکەنەوە.
  • 7:47 - 7:49
    هەتا ئەم ساڵانەی دواییش،
  • 7:49 - 7:51
    لەوانەیە دەیەی پێشوو بێت،
  • 7:51 - 7:54
    کە کۆمیکەکان پەسندکردنێکی
    بەرفراوانی بەخۆیەوە بینی
  • 7:54 - 7:56
    لەنێو فێرکەرە ئەمریکییەکاندا.
  • 7:56 - 8:00
    پەڕتووکەکانی کۆمیک و ڕۆمانە
    وێنەییەکان دواجار ڕێگەی خۆیان دەکەنەوە
  • 8:00 - 8:02
    بۆ ناو پۆلەکانی ئەمریکا و
  • 8:02 - 8:06
    ئەمە تەنانەت لە خوێندنگەی بیشۆب ئۆداود
    ڕوویدا، ئەو شوێنەی وانەی لێدەڵێمەوە.
  • 8:06 - 8:08
    بەڕێز سمیس، یەکێک لە هاوپیشەکانم،
  • 8:08 - 8:11
    پەڕتووکی "تێگەشتن لە کۆمیکەکان"ی
    سکۆت ماککلاود بەکاردێنێت
  • 8:11 - 8:15
    لە وانەی وێژە و فیلمەکانیدا،
    چونکە کتێبەکە ئەو زمانە دەدات
  • 8:15 - 8:20
    بە خوێندکارەکانی بۆ باسکردنی پەیوەندی
    نێوان وشەکان و وێنەکان.
  • 8:20 - 8:24
    بەڕێز بێرنس هەموو ساڵێک خوێندکارەکانی
    ڕادەسپێرێت وتارێکی کۆمیک بنوسن.
  • 8:24 - 8:28
    داوا لە خوێندکارەکانی دەکات
    بە بەکارهێنانی وێنە ڕۆمانێک بنوسن،
  • 8:28 - 8:30
    بەڕێز بێرنس داوایان لێدەکات
    کە بە قوڵی بیر بکەنەوە
  • 8:30 - 8:32
    نەک تەنیا دەربارەی چیرۆکەکە
  • 8:32 - 8:35
    بەڵکو دەربارەی ئەوەی چیرۆکەکەش
    چۆن دەگێڕدرێتەوە. و
  • 8:35 - 8:38
    خاتوو مورۆکیش کتێبەکەی خۆم
    "چینی لەدایکبووی ئەمریکا" بەکاردێنێت
  • 8:38 - 8:40
    بۆ خوێندکارانی ١ی ئینگلیزی.
  • 8:40 - 8:42
    بۆ ئەو، ڕۆمانە وێنەییەکان
  • 8:42 - 8:46
    ڕێگەیەکی مەزنە بۆ بەدیهێنانی
    ستانداردێکی بنچینەیی هاوبەش.
  • 8:46 - 8:48
    ستانداردەکە دەڵێت پێویستە خوێندکاران
    بتوانن شیکردنەوە بکەن
  • 8:48 - 8:54
    کە چۆن پێکهاتە بیناییەکان رۆڵ دەگێڕن لە
    واتا، تۆن، و جوانی نوسینەکەدا.
  • 8:55 - 8:58
    لە کتێبخانەکە، خاتوو کاونتس
    سەرکەوتووانە توانیوێتی
  • 8:58 - 9:00
    کۆکراوەیەکی ڕۆمانی وێنەیی بنیات بنێت
    بۆ قوتابخانە.
  • 9:00 - 9:04
    خاتوو کاونتس و هەموو هاوپیشەکانی
    لە کتێبخانەکەدا بەڕاستی
  • 9:04 - 9:07
    لە هێڵی پێشەوەی پاراستنی
    کۆمیکەکاندا بوون،
  • 9:07 - 9:10
    لە سەرەتاکانی ٨٠کانەوە کاتێک
    نوسراوێکی کۆڤاری کتێبخانەی قوتابخانە
  • 9:10 - 9:14
    ئەوەی خستە ڕوو کە تەنیا هەبوونی
    ڕۆمانی وێنەیی لەناو کتێبخانەدا
  • 9:14 - 9:17
    سەردانکردنی بەڕێژەی لە سەدا ٨٠
    بەرزدەکاتەوە و
  • 9:17 - 9:21
    هەروەها دەشبێتە هۆی زیادکردنی
    بەکارهێنانی ماددە ناکۆمیکەکان
  • 9:21 - 9:23
    بەڕێژەی لەسەدا ٣٠.
  • 9:23 - 9:27
    بە ئیلهام وەرگرتن لەم حەزە
    نوێبوەوەی مامۆستایانی ئەمریکا،
  • 9:27 - 9:32
    بەرهەمهێنەرانی کارتوون ئێستا
    بەرهەمی فێرکاری زیاتریان هەیە
  • 9:32 - 9:34
    بۆ ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنی بنەڕەتیدان.
  • 9:34 - 9:38
    زۆرێک لەمانە ئاڕاستەی
    هونەرەکانی زمان کراوە،
  • 9:38 - 9:40
    بەڵام هەتا دێت کۆمیک و ڕۆمانی
    وێنەیی زیاتر
  • 9:40 - 9:43
    کاری شیکردنەوە بۆ تەوەرەکانی
    زانست و بیرکاری دەکەن.
  • 9:43 - 9:48
    ڕۆمانە وێنەییەکانی کۆمیکەکانی ستێم
    وەک ئەم بوارە نەدۆزراوەیە وان،
  • 9:48 - 9:49
    ئامادەن بۆ دۆزینەوە.
  • 9:50 - 9:52
    ئەمریکا دواجار خەریکە
    بەو ڕاستییە دەزانێت
  • 9:52 - 9:57
    کە کتێبە کۆمیکەکان نابنە هۆی
    لاساری لە منداڵاندا.
  • 9:57 - 9:58
    (پێکەنین)
  • 9:58 - 10:02
    کەوا پێویستە لە جانتای ئامرازەکانی
    هەموو مامۆستایاندا هەبێت.
  • 10:02 - 10:05
    هیچ هۆکارێکی باش نییە بۆ
    دوورخستنەوەی کۆمیک و ڕۆمانی وێنەیی
  • 10:05 - 10:07
    لە خوێندکارانی خوێندنی بنەڕەتی.
  • 10:07 - 10:09
    بەشێوەی بینین فێریان دەکەن،
  • 10:09 - 10:12
    ئەو کۆنترۆڵە دوورە دەستە
    دەدەنە دەست خوێندکارەکانمان.
  • 10:13 - 10:15
    توانا فێرکارییەکەی تێدا هەیە
  • 10:15 - 10:17
    ئامادەیە بەکاربهێنرێت
  • 10:17 - 10:19
    لەلایەن کەسانی داهێنەری وەک ئێوەوە.
  • 10:19 - 10:21
    زۆر سوپاس.
  • 10:21 - 10:24
    (چەپڵەلێدان)
Title:
شوێنی کۆمیکەکان لە ناو پۆلەکانی خوێندندایە
Speaker:
جین یانگ
Description:

پێویستە کتێبەکانی کۆمیک و ڕۆمانە وێنەییەکان لە جانتای ئامرازەکانی هەموو مامۆستاکاندا بێت، وەک وانەبژێر و بەرهەمهێنەری کارتۆنی جین لوین یانگ ئاماژەی پێدەکات. بە باسکردنی بەسەرهاتە پەیوەندیدارەکان لە ژیانی خۆیدا، یانگ باسی مێژووی کۆمیک دەکات لە بواری پەروەردەی ئەمریکادا و چەند تێڕوانینێکی چاوەڕوان نەکراو دەخاتە ڕوو لەسەر تواناکانی کۆمیک بۆ یارمەتیدانی فێربوونی منداڵان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:36

Kurdish (Central) subtitles

Revisions