داستانی ڵۆکی و ڕووەکی دەمووکانەی بکوژ- ئیزیوڵت گیڵیسپی
-
0:07 - 0:12باڵدوور-کوڕی باوکە ئۆدین و شاژن فریگ،
-
0:12 - 0:17هاوسەری نانای ئاشتیخواز، و
خوداوەندی ڕاستی ڕووناکی— -
0:17 - 0:22نەرمونیاترین و خۆشەویسترین
کەس بوو لە ئاسگارد. -
0:22 - 0:24لە هۆڵە گەورەکەی بریدابڵیک،
-
0:24 - 0:28ئامادەبوونە باشەکەی باڵدوور
خەفەتی دەستوپێوەندەکەی ڕەواندەوە. -
0:28 - 0:31بەڵام لە کۆتاییەکانی، تووشتی
کێشەودەردی تایبەتیی خۆی بوو. -
0:31 - 0:38هەموو شەوێک، خەونی بە پێشبینی
مەرگی مسۆگەری خۆیەوە دەبینی. -
0:38 - 0:41سووربوو لەسەر ئەوەی کوڕەکەی
لەم پێشبینییە ناخۆشانە بپارێزێت، -
0:41 - 0:45شاژن فریگ بەناو هەموو
٩ جیهانەکەدا گەشتیکرد، -
0:45 - 0:49لە هەموو بوونەوەرە زیندووەکان
پارایەوە تا ئازاری باڵدوور نەدەن. -
0:49 - 0:52چاکییەکەی شاژن هەستی هەموو بوونەوەرێکی
جووڵاند کە ڕوبەڕووی بوویەوە. -
0:52 - 0:58هەموو گیانەوەر و شتێک، دەرد و
ڕووەک، چڵ و مێشوولەیەک -
0:58 - 1:00بە خۆشحاڵییەوە بەڵێنی خۆیان پێیدا.
-
1:00 - 1:05فریگ گەڕایەوە بیریدابیڵک، خوانێکی
گەورەیان بۆ ئاهەنگێڕان سازدا. -
1:05 - 1:11مەی ئازادانە دەڕژا و خوداکان سەرەیانگرت
تا توانای بەرگەگرتنی باڵدوور تاقیبکەنەوە. -
1:11 - 1:15ڵوڕکینگ لە بنمیچێک بوو،
ڵۆکی چاوەکانی داگیرکرد. -
1:15 - 1:19فێڵبازترین خوداوەند هەرگیز
گرنگی بە باڵدووری درەوشاوە نەدا، -
1:19 - 1:22هەروەها دیاریە نوێیەکەی
زۆر بێزارکەرانە بوو. -
1:22 - 1:26بێگومان هەڵەیەک لە پلانی فریگ دا هەبوو.
-
1:26 - 1:28شێوەی ئافرەتێکی پیری وەرگت،
-
1:28 - 1:32ڵۆکی خۆی خشاندە لای فریگ
و شڵەژان و ساختەیی دروستبوو. -
1:32 - 1:39بۆچی خوداوەندەکان هێرشیاندەکردە
سەر باڵدووری ئازیز، کە زۆریان خۆشدەویست؟ -
1:39 - 1:43فریگ لەبارەی سوێندەکە قسەی بۆ کرد،
بەڵام پیرەژنەکە زۆری لێکرد. -
1:43 - 1:48پرسیاریکرد بێگومان سوێندت لە هەمووان
وەرنەگرتووە، -
1:48 - 1:49فریگ شانی خۆی هەڵتەکاند
-
1:49 - 1:53تاکە بوونەوەر کە سەردانی
نەکردبوو دەمووکانە بوو -
1:53 - 1:57سەرباری هەموو شتێک دەبێت
خودا لە چی بترسێت، لە گیایەکی هیچ؟ -
1:57 - 2:01لەدوای ئەمە، لۆکی چووەدەرەوە
تا گیای دەمووکانە بدۆزێتەوە.. -
2:01 - 2:05کە گەڕایەوە ئامادەبووان
بەدەنگە دەنگتر ببوون. -
2:05 - 2:08بەڵام هەموو خوداکان خۆشیان
لە ئاهەنگەکە نەدەبینی. -
2:08 - 2:13هۆدوری برای باڵدوور، کوێر بوو
بەبێ چەک و خەمبارانە دانیشتبوو. -
2:13 - 2:15بە بینین دۆخەکەی،
-
2:15 - 2:20فێڵبازەکە پێشنایری بەژداریکردنی
بۆ هۆدۆر کرد. -
2:20 - 2:24لۆکی بە دەمووکانە پڕچەکی کرد و
وایلێکرد ئامانج لە براکەی بگرێت، -
2:24 - 2:28بە هۆدۆری گوت بە هەموو هێزتەوە بیهاوێژە.
-
2:28 - 2:33دەمووکانەکە بە هێزێکی بکوژانە
سنگی باڵدووری پێکا. -
2:33 - 2:38خوداوەندی ڕۆشنایی بە خێرایی درەوشایەوە و
نائومێدی بەسەر خەڵکەکەدا باراند. -
2:38 - 2:42دوای چەند ساتێک، کاریگەری
مردنی باڵدوور هەستیپێدەکرا -
2:42 - 2:44لە هەر نۆ جیهانەکە
-
2:44 - 2:49بەڵام لەناو خەڵکە گریاوەکاندا،
هێرمۆدی ئازا هاتە پێشەوە. -
2:49 - 2:53خوداوەندی جەنگاوەر پێوابوو بە
هاوکاری ئەسپی ئۆدینی مەزن، -
2:53 - 2:55هیچ ڕووتەختێک نییە نەتوانێت نەیگاتێ.
-
2:55 - 3:00خۆی دەچێتە هۆڵی هێڵ و خۆی
باڵدوور دەهێنێتەوە ماڵەوە. -
3:00 - 3:04خودا ٩ شەو و ٩ ڕۆژ سواری کرد،
-
3:04 - 3:09بە هۆڵی تەرمەکانی ڕابردوو و
ڕاڕەوەکان و ئێسکەکان تێپەڕی. -
3:09 - 3:12کاتێک لە کۆتاییدا گەیشتە لای
شاژنی جیهانی ژێرەوە، -
3:12 - 3:16هێرمۆد لێیپاڕایەوە تا باڵدوور بۆ
خانەوادەکەی بگەڕێنێتەوە. -
3:16 - 3:22هیڵ بیری لە بەزەییپێداهاتنەوە کردەوە،
بەڵام ویستی ڕێژەی گریانی خودا بزانێت. -
3:22 - 3:25قایلبوو دەستبەرداری گیانی باڵدوور بێت—
ئەگەر هارمۆد بتوانێت -
3:25 - 3:30ئەوە بسەلمێنێت کە هەموو بوونەوەرێکی
زیندوو بۆ مردنی بالدوور گریاوە. -
3:30 - 3:33هێرمۆد گەڕایەوە زەوی
بوونەوەرە زیندووەکان. -
3:33 - 3:36چاوی بە هەموو ئەو بوونەوەرانە کەوت کە
فریگ پێشتر سەردانی کردبوون— -
3:36 - 3:40هەموویان بۆ باڵدوور گریابوون و
پاڕابوونەوە بۆ گەڕانەوەی. -
3:40 - 3:45لە هەمانکاتتدا ڵۆکی بە قێزەوە سەیری
ئەرکەکەی هێرمۆدی دەکرد. -
3:45 - 3:48بە ئاسانی نەیدەتوانی دەستبەرداری
ئەرکە تەواونەکراوەکەی بێت، -
3:48 - 3:54ئەگەر خۆی هەڵقورتانبوایە ڕەنگە ئاشکرا
ببوایە کە دەستی هەبووە لە مردنی باڵدوور. -
3:54 - 4:01خۆی نەناسراو کردبوو لە بەرگی زەبەلاحێکی
شەڕانگێز خۆی لە کۆتاوەستانی. -
4:01 - 4:04هێرمۆند شاردبووەوە،
کاتێک جەنگاوەرەکە هات، -
4:04 - 4:08هەریەک لە با و بەرد قیژەیان لێدا و
خۆشەویستی خۆیان بۆ باڵدوور ڕاگەیاند. -
4:08 - 4:12بەڵام زەبەلاحەکە لەناخەوە تەنیا
سوکایەتی بە مردنەکە دەکرد. -
4:12 - 4:18هەرچەندە هێرمۆند پاڕایەوە،
زەبەلاحەکە یەک فرمێسکیشی نەڕژت. -
4:18 - 4:23لەگەڵ وێرانبوونی هیواکانی،
دەستیکرد بە دووبارە گریان بۆ باڵدوور. -
4:23 - 4:28بەڵام دەنگێک لە ئەشکەوتەکەوە
زرنگایەوە بۆ هاواری گریانەکەیەوە. -
4:28 - 4:32گاڵتەکردنی ڵۆکی لە هەموو
ئاسگاردن ناسرابوو، -
4:32 - 4:36هێرمۆد زانی فێڵی کردووە.
-
4:36 - 4:38کاتێک بازیدا تا فێڵبازەکە ببینێت،
-
4:38 - 4:42ڵۆکی خۆی کردە ساڵموون و خزایە ناو تاقگەکە.
-
4:42 - 4:48هەلاتنەکەی مسۆگەر بوو تا
سۆر گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە. -
4:48 - 4:53ڵۆکی گەڕاندەوە ناو ئەشکەوتەکە و
بە مارێکی ژەهراوی بەستییەوە. -
4:53 - 4:58لێرە، ڵۆکی تا کۆتا ڕۆژەکان هەر
بە بەستراوەیی دەمێنێتەوە— -
4:58 - 5:02مارەکەش وەک سزایەک ژەهرەکەی
بەسە ناوچەوانیدا دەپڕژێنێت -
5:02 - 5:05بۆ دامردکاندنەوەی دروشاوەترین
ڕووناکی ئاسگارد.
- Title:
- داستانی ڵۆکی و ڕووەکی دەمووکانەی بکوژ- ئیزیوڵت گیڵیسپی
- Speaker:
- ئیزیوڵت گیڵیسپی
- Description:
-
هەموو وانەکە لەم بەستەرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-loki-and-the-deadly-mistletoe-iseult-gillespie
باڵدوور نەرمونیاترین و خۆشەویسترین کەس بوو لە ئاسگارد. بەڵام لە کۆتاییەکانی تەمەنی، تووشتی کێشەودەردی تایبەتیی خۆی ببوو کە ئەویش مەرگی مسۆگەری خۆی بوو، شاژن فریگ بەناو هەموو ٩ جیهانەکەدا گەشتیکرد تا کوڕەکەی لەم پێشبینییە ناخۆشانە بپارێزێت، لە هەموو بوونەوەرە زیندووەکان پارایەوە تا ئازاری باڵدوور نەدەن. بگە لە یەک دانەیان، ئیزیوڵت گیڵیسپی داستانی ڵۆکی و ڕووەکی دەمووکانەی بکوژ پێشکەش دەکات
وانەکە لەلایەن: ئیزیوڵت گیڵیسپی
لەلایەن WOW-HOW Studio کاری دەرهێنانی بۆ کراوە - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:07
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The myth of Loki and the deadly mistletoe | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The myth of Loki and the deadly mistletoe | ||
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Loki and the deadly mistletoe | ||
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Loki and the deadly mistletoe | ||
Gyaband shera edited Kurdish (Central) subtitles for The myth of Loki and the deadly mistletoe |