Return to Video

بۆچی پێنووس بێخەوشە

  • 0:00 - 0:04
    پێموایە دەنگەکە بەشێکی گەورەیە
    لە ئەزموونی بەکارھێنانی پێنووس
  • 0:04 - 0:07
    و لە ڕاستیدا ئەم دەنگی
    ڕوشاندنەی هەیە.
  • 0:07 - 0:09
    (ڕووشاندن)
  • 0:10 - 0:13
    [شتی بچوک، بیرۆکەی گەورە]
  • 0:14 - 0:16
    [جوڵەی کاڕۆلاینی لەسەر پێنووسەکە]
  • 0:17 - 0:19
    پێنووسەکە شتێکی زۆر سادەیە
  • 0:19 - 0:21
    کە لە دار و ھەندێک چینی بۆیە درووست بووە
  • 0:21 - 0:23
    سپیکەرەوەیەک و ناوکێک،
  • 0:23 - 0:25
    کە لە کاربۆنی سروشتی و
    قوڕ و ئاو درووست کراوە.
  • 0:25 - 0:28
    بەڵێ، سەدان ساڵی خایاندووە
  • 0:28 - 0:30
    تاکو گەیشتووە بەم دیزاینەی ئێستا.
  • 0:30 - 0:33
    و مێژووێکی درێژی کاری هەرەوەزییە
  • 0:33 - 0:36
    کە بەڕای من، شتێکی زۆر
    تەواویان دروست کردووە.
  • 0:36 - 0:38
    چیرۆکی پێنووس، لە کاربۆنی
    سروشتییەوە دەست پێدەکات
  • 0:38 - 0:41
    خەڵکی دەستیان کرد بە
    دۆزینەوەی بەکارھێنانی بە سود
  • 0:41 - 0:43
    بۆ ئەم ماددە نوێیە.
  • 0:43 - 0:45
    کەرتیان کردن بۆ شوڵکی بچوک
  • 0:45 - 0:48
    و بە داو یان پێستی مەڕ
    یان کاغەز پێچایانەوە
  • 0:48 - 0:50
    و لە شەقامەکانی لەندەن دەیان فرۆشتن
  • 0:50 - 0:52
    کە بۆ نووسین یان وێنەکێشان بەکاردەھاتن
  • 0:52 - 0:54
    یان زۆربەی کات لەلایان
    جوتیار و شوانەکان بەکار دەهێنرا
  • 0:54 - 0:56
    بۆ نیشانەکردنی ئاژەڵەکانیان.
  • 0:56 - 0:57
    لە فەڕەنسا
  • 0:57 - 1:01
    نیکۆلاس جاکویس کۆنتێ تیشکی خستە سەر
    شێوازی سافکردنی کاربۆنی سروشتی،
  • 1:01 - 1:05
    بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ھاڕاوەی
    قوڕ و ئاو بۆ ئەوەی پێکەوە بلکێن.
  • 1:05 - 1:08
    لەوێوە، ئەم ھەویرەیان خستە
    قاڵبێکێکەوە و خستیانە تەندورەوە،
  • 1:08 - 1:11
    ئەنجامەکەی کاربۆنی سروشتی بەھێز بوو
  • 1:11 - 1:14
    کە بە ئاسانی نە دەشکا، لوس بوو،
    شیاو بوو بۆ بەکارهێنان --
  • 1:14 - 1:17
    ئەوە زۆر باشتر بوو لە ھەر
    شتێکی تری کە ئەوکاتە کە هەبوو،
  • 1:17 - 1:21
    تاکو ئێستا، هەمان ڕێگە بەکار دەهێندرێت
    بۆ درووستکردنی پێنوسەکاندا.
  • 1:21 - 1:25
    ھاوکات لە ئەمەریکا لە کۆنکۆرد، ماساچوسێت،
  • 1:25 - 1:28
    ئەوە ھێنری دەیڤد ثۆراو بوو
    کە پێوەری پلەکەیی دۆزیەوە
  • 1:28 - 1:30
    بۆ تۆخییە جیاوازەکان لە پێنووسدا.
  • 1:30 - 1:32
    کە کردی بە چوار پلە تۆخی،
  • 1:32 - 1:35
    پلەی دووەم بۆ بەکارهێنانێکی گشتی بوو.
  • 1:35 - 1:38
    تا کاربۆنەکە زیاتر بێت، پێنووسەکە
    نەرمتر دەبێت،
  • 1:38 - 1:40
    و هێڵەکانی تۆختر و نەرمتر دەبن.
  • 1:41 - 1:44
    پێنووسی توندتر، لیتەی زیاتری دەویست
  • 1:44 - 1:46
    هێڵەکانی باشتر و کاڵتر دەبوون.
  • 1:47 - 1:50
    لە بنەڕەتدا، کە پێنووس درووست دەکرا،
    بە خڕی و بە دەست درووست دەکرا.
  • 1:50 - 1:51
    درووست کردنیان ئاسان نەبوو،
  • 1:51 - 1:55
    ئەمەریکیەکان ھونەرەکەیان کردە ئامێر.
  • 1:55 - 1:57
    زۆر کەس دەڵێن جۆزیف دیکسەن
  • 1:57 - 2:00
    یەکەم کەسە کە گەشەی بە ئامێرە
    ڕاستەقینەکان داوە
  • 2:00 - 2:04
    بۆئەوەی شتەکان بکەن وەکو
    بڕینی تولی دار، بڕینی تڵیش لە دارەکەدا،
  • 2:04 - 2:06
    بەکارهێنانی کەتیرە بۆیان.
  • 2:06 - 2:08
    دواتر تێگەیشتن کە ئاسانترە و
    بەفیڕۆدان کەمتر دەبێت
  • 2:08 - 2:10
    ئەگەر پێنووسی شەشلا درووست بکەن،
  • 2:10 - 2:12
    و دواتریش بوو بە شێوەی ستاندارد.
  • 2:13 - 2:14
    لە ڕۆژە سەرەتاکانی پێنووسەوە،
  • 2:14 - 2:16
    خەڵکی حەزیان لەوە بووە کە بتوانن بیسڕنەوە.
  • 2:18 - 2:20
    لە بنەڕەتدا پارچە نانی ورد بوو
  • 2:20 - 2:22
    کە لە ڕەشکردنەوەدا بەکار دەهات
  • 2:22 - 2:23
    و پاشان لاستیک و بەردە پێ.
  • 2:24 - 2:27
    لە سالی ١٨٥٨سپیکەرەوەیان
    بەست بە پێنووسەکەوە،
  • 2:27 - 2:31
    کاتێک خاوەن پەڕاوگەیەکی ئەمەریکی بەناوی
    ھەیمەن لیپمان یەکەم پێنووسی ئاشکرا کرد
  • 2:31 - 2:32
    کە سپیکەرەوەی پێوە بەند بوو،
  • 2:32 - 2:34
    کە بەڕاستی دۆخی پێنووسی گۆڕی.
  • 2:35 - 2:38
    یەکەم پێنووسی زەردی جیهانی
    KOH_I_NOOR1500 بوو.
  • 2:38 - 2:40
    KOH_I_NOOR کارێکی شێتانەی کرد
  • 2:40 - 2:43
    کە پێنووسەکەیان بە ١٤ ڕووی
    زەرد بۆیە کرد
  • 2:43 - 2:45
    و لە زێڕی عەیارە ١٤ نقومیان کرد.
  • 2:45 - 2:47
    پێنووسێک ھەیە بۆ ھەمووان
  • 2:47 - 2:49
    و ھەر پێنووسێک چیرۆکێکی ھەیە.
  • 2:50 - 2:54
    بلاکوین ٦٠٢ بەناوبانگە و
    لەلایەن زۆر نووسەرەوە بەکارھاتووە،
  • 2:54 - 2:57
    بەتایبەت جۆن ستاینبێک و ڤلادیمیەر نابۆکوڤ.
  • 2:57 - 3:00
    و دواتر کۆمپانیای پێنووسی دیکسەنت ھەیە
  • 3:00 - 3:03
    ئەوان بەرپرسن لە دیکسەن تایکۆندەرەوگە.
  • 3:03 - 3:04
    ئەوە ئایکۆنێکە
  • 3:04 - 3:07
    خەڵکی بیر لەچی دەکەنەوە
    کاتێک بیر لە پێنووس دەکەنەوە
  • 3:07 - 3:09
    و بیر لەچی دەکەنەوە کە
    بیر لە قوتابخانە دەکەنەوە.
  • 3:09 - 3:11
    لەڕاستیدا، پێنووسەکە
    شتێکە کە بیری لێدەکەمەوە،
  • 3:11 - 3:14
    بەکاربەری ئاسایی ھەرگیز
    دووجار بیرناکاتەوە دەربارەی
  • 3:14 - 3:16
    چۆن درووست کراوە یان
    بۆ بەو ڕێگەیە درووست کراوە،
  • 3:16 - 3:18
    چونکە ھەمیشە ھەر بەو ڕێگەیە بووە.
  • 3:19 - 3:21
    بەڕای من ھیچ شتێک نییە کە بتوانرێت بکرێت
  • 3:21 - 3:23
    بۆ درووست کردنی پێنووسێکی باشتر لەمە.
  • 3:24 - 3:25
    ئەمە تەواو و نایابە.
Title:
بۆچی پێنووس بێخەوشە
Speaker:
کاڕۆلین ویڤەر
Description:

بۆچی پێنووسەکان بەشێوەی شەش لان، و چۆن ئەو ڕەنگە زەردە ناسەرەوەیان وەرگرت؟ کارۆلین لیڤەر کە خاوەنی دوکانێکی تایبەت بە پێنووسە، دەمانباتە قوڵایی مێژووی پێنووس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
03:39
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why the pencil is perfect
Show all

Kurdish subtitles

Revisions