Return to Video

هەشت سیفەتی کەسی سەرکەوتوو- ڕیچارد سه‌ینت جۆن

  • 0:14 - 0:16
    ئێستا، بابەتەکەم سەرکەوتنە،
  • 0:16 - 0:20
    هەرچەندە هەندێک خەڵک پێم دەڵێن
    "قسەکەری هاندەر."
  • 0:20 - 0:23
    بەڵام دەمەوێت لەبەردەم ئێوە ڕایبگەیەنم
    کەوا قسەکەری هاندەر نیم.
  • 0:23 - 0:26
    تەنانەت باڵاشم به‌پێی پێویست درێژ نییه‌.
  • 0:26 - 0:28
    (پێکەنین)
  • 0:28 - 0:30
    و ناتوانم هانی هیچ کەس بدەم.
  • 0:30 - 0:33
    لەڕاستیدا فەرمانبەرەکانم پێم دەڵێن
    قسەکەری ناهاندەر.
  • 0:33 - 0:34
    (پێکەنین)
  • 0:34 - 0:36
    تەنها هەوڵدەدەم ببەم بە قسەکەری زانیاری.
  • 0:36 - 0:39
    سەفەرم کردوە و هەندێک زانیاریم
    لەبارەی سەرکەوتنەوە دەستکەوتووە
  • 0:39 - 0:41
    و لێرەشم تا زانیاریەکان ئاشکرای بکەم.
  • 0:41 - 0:44
    و چیرۆکەکەم دە ساڵ پێش ئێستا
    لەناو فرۆکەیەک دەستیپێکرد.
  • 0:44 - 0:47
    لەڕێگابووم بۆ کۆنفڕانسی تێد
    لە کالیفۆرنیا،
  • 0:47 - 0:50
    و لە کورسیەکەی تەنیشتم
    کچێکی لاو دانیشتبوو،
  • 0:50 - 0:54
    و لە خێزانێکی هەژار لە دایکبووبوو،
    بەڵام دەیویست لە ژیان بە شوێنێک بگات.
  • 0:54 - 0:57
    و هەرکە کۆمپیوتەرەکەم خستەکار،
    دەستیکرد بە پرسیارلێکردنم،
  • 0:57 - 1:00
    و دواتر لەناکاو،
    پرسیاریکرد."ئایە سەرکەوتوویت؟"
  • 1:01 - 1:03
    منیش گووتم،"نەخێر سەرکەوتوو نیم."
  • 1:03 - 1:06
    تێری فۆکس، قارەمانەکەم
    ئێستا سەرکەوتنێکی مەزن هەیە.
  • 1:06 - 1:10
    بەهۆی نه‌خۆشی شێرپەنجەوە لاقێکی
    لەدەستداوە، دواتر هەزارەها میل ڕایکردوە
  • 1:10 - 1:13
    ملیۆنەها دۆلاری کۆکردۆتەوە بۆ
    توێژینەوەی نه‌خۆشی شێرپەنجە.
  • 1:13 - 1:15
    یان بیل گەیتس،
    ئەو پیاوەی خاوەنی فرۆکەی خۆیەتی
  • 1:15 - 1:18
    و پێویست ناکات لە تەنیشت منداڵێك
    دانیشێت و پرسیاری لێبکات.
  • 1:18 - 1:20
    (پێکەنین)
  • 1:20 - 1:23
    بەڵام دواتر لەبارەی چەند کارێک
    کە کردبووم پێم گووت.
  • 1:23 - 1:26
    زۆر حه‌زم له‌ پەیوەندیکردنه‌، و چه‌ند
    خەڵاتێکم لە بازاڕی کڕین و فرۆشت بردۆتەوە.
  • 1:26 - 1:30
    حەزم بە ڕاکردنە و هێشتا هەندێک کات
    لە ڕاکردن لە کەسانی تەمەنی خۆم ده‌بەمەوە،
  • 1:30 - 1:31
    کە تەمەنیان لەسەرو شەستەوەیە.
  • 1:31 - 1:32
    (پێکەنین)
  • 1:33 - 1:36
    خێراترین مارەسۆنم دوو
    کاتژمێر و ٤٣ خوله‌ک بوو
  • 1:36 - 1:39
    بەدرێژای ٢٦ میل یان ٤٣ کیلۆمەتر ڕامکرد.
  • 1:39 - 1:42
    بەژداریم له‌ زیاتر لە ٥٠ ماراسۆن
    لە هەر ٧ کیشوەرەکه‌ کردوە.
  • 1:42 - 1:46
    ئه‌مه‌ ڕاکردنێک بوو له‌ ئینکا تڕه‌یل بۆ
    ماچوپیچۆ لە پیرۆ خۆم و هاوژینەکەم
  • 1:46 - 1:49
    به‌ژداریمان كرد.
    و تا بۆ ڕاکردنی ٧ کیشوه‌رەکە ئامادەبین
  • 1:49 - 1:51
    پێویستبوو ماراسۆنێک لەو پەڕی
    جەمسەری باشور ئەنجام بدەین.
  • 1:51 - 1:54
    بەڵام کاتێک گەیشتینە ئەوێ،
    بەم شێوەیە جوان و هێمن نەبوو،
  • 1:54 - 1:56
    بەم شێوەیە بوو.
  • 1:56 - 1:58
    شەپۆلەکان زۆر بەرزبوون
    نەمانتوانی بە کەنارەکە بگەین.
  • 1:58 - 2:02
    هەربۆیە ٢٠٠ میل زیاتربۆ باشور ڕۆشتین
    بۆئەو شوێنەی دەریا هێمنە
  • 2:02 - 2:05
    و تەواوی ٢٠٠ میلی ماراسۆنەکە
  • 2:05 - 2:06
    لەسەر بەلەمەکە ڕامانکرد.
  • 2:06 - 2:09
    ٤٢٢ جار لەسەر ڕووی ئەم بەلەمە
    بچووکە سوڕاینەوە.
  • 2:09 - 2:13
    هاوژینەکەم و خۆم بەسەر دوو لوتکە
    لە حەوت لوتکە بەرزەکەی جیهان سەرکەوتووین،
  • 2:13 - 2:15
    بەرزترین چیاکان لەهەریەک لە کیشوەرەکان.
  • 2:15 - 2:18
    بەسەر ئەکونکاگوادا سەرکەوتووین،
    بەرزترین چیایە لە کیشوەری ئەمریکا،
  • 2:18 - 2:21
    و کیلیمانجارۆ، بەرزترین
    چیایە لە ئەفریقا.
  • 2:21 - 2:23
    باشە، با ڕاستگۆبم لەگەڵتان، لە لوتکەی
    کیلیمانجارۆ ڕشاومەتەوە،
  • 2:23 - 2:26
    توشی نه‌خۆشی به‌رزایی بووم.
  • 2:26 - 2:29
    هاوژینەکەشم هیچ بەلایەوە گرینگ نەبوو
    چیم بەسەرداهاتووە.
  • 2:29 - 2:31
    لە من تێپەڕیوو بە دەوری لوتکەکە سوڕایەوە
  • 2:31 - 2:33
    لەکاتێکدا هێشتا پەلەقاژەم دەکرد.
  • 2:33 - 2:38
    سەرەڕای ئەمەش، هێشتا بەیەکەوەین
    و بۆماوەی ٣٥ ساڵ دەبێت.
  • 2:38 - 2:39
    (چەپڵەڕێزان)
  • 2:39 - 2:42
    بەم ڕۆژانە دەڵێم سەرکەوتن.
  • 2:42 - 2:43
    هەربۆیە بە کچەکەم گووت،
  • 2:43 - 2:46
    باشە، دەزانیت،
    پێموایە هەندێک سەرکەوتنم هەییە.
  • 2:47 - 2:49
    و پاشان ئەو گووتی،
    "باشە، کەواتە تۆ ملیۆنەریت؟"
  • 2:49 - 2:51
    (پێکەنین)
  • 2:51 - 2:52
    ئیستا، نه‌مده‌زانی چی بڵێم،
  • 2:52 - 2:55
    چونکە کاتێک کە گەرورەبووم،
    ڕەوشتێکی خراپبوو لەبارەی پارەوە قسە بکەیت.
  • 2:55 - 2:57
    بەڵام بیرمکردەوە واباشترە ڕاستگۆبم،
  • 2:57 - 2:59
    و گووتم، "بەڵی، ملیۆنەرم.
  • 2:59 - 3:00
    بەڵام نازانم چۆن ڕوویداوە.
  • 3:00 - 3:03
    هەرگیز بەدوای پارە نەکەوتووم،
    و بەلاشمەوە گرینگ نەبووە."
  • 3:03 - 3:06
    ئەویش گووتی"لەوانەیە بەلای تۆوە
    گرینگ نەبێت به‌ڵام بۆ من گرینگە.
  • 3:06 - 3:08
    نامەوێت لە تەواوی ژیانم هەژاربم.
  • 3:08 - 3:11
    دەمەوێت بگەم بە شوێنێک،
    بەڵام ئەم هەرگیز ڕوونادات."
  • 3:11 - 3:12
    گووتم، باشە، بۆچی نا؟
  • 3:12 - 3:15
    گووتی،"باشە دەزانیت،
    من زیرەک نیم.
  • 3:15 - 3:16
    لە خوێندنگاش باش نیم.
  • 3:16 - 3:20
    گووتم،"کەواتە چی؟ منیش زیرەک نیم.
    بە ئاسته‌م خوێندنی ئامادەیم تەواوکرد.
  • 3:21 - 3:23
    بەدلنیایشەوە هیچ بەهرەیەکی
    تایبەتیشم نییە.
  • 3:23 - 3:27
    هەرگیز ویستی بەناوبانگترین بوون
    یان سەرکەوتووترینم نەبووە،
  • 3:27 - 3:30
    هەموو ڕێگایەکی نوێم تاقیکردەوە--
    شکستم هێنا.
  • 3:30 - 3:35
    بەڵام لە کۆتایەکەی، توانیم شتێک بکەم.
    هەربۆیە گەرمن بتوانم بیکەم، تۆش دەتوانیت."
  • 3:35 - 3:37
    و دواتر پرسیارەکی گەورەی لێکردم:
  • 3:37 - 3:41
    "باشە، بەڕاستی چی بەرەو سەکەوتنی بردیت؟"
  • 3:41 - 3:43
    گووتم، عیسا، ببوورە، نازانم.
  • 3:43 - 3:46
    پێموایە شێوەیەک لە شێوەکان کردوومه‌.
    بەڵام نازانم چۆن کردوومە"
  • 3:46 - 3:49
    لە فرۆکەکە دابەزیم
    و بۆ کۆنفرانسەکەی تێد ڕۆشتم،
  • 3:49 - 3:52
    و لە ژوورێکبووم پڕ لە کەسی
    سەرکەوتووی تایبەت
  • 3:52 - 3:55
    لە زۆربەی بوارەکان-- بازرگانی،
    زانست، هونەر،
  • 3:55 - 3:58
    تەندروستی، تەکنەلۆجیا، ژینگە--
  • 3:58 - 3:59
    لەناکاو بیرۆکەیەک بە مێشکمداهات:
  • 3:59 - 4:02
    بۆچی پرسیاریان لێنەکەم چی
    هاوکاریکردن لە سەرکەوتنیان،
  • 4:02 - 4:05
    و بزانم بەڕاستی چ شتێک
    هەمووکەسێک بەرەو سەرکەوتن دەبات؟
  • 4:05 - 4:08
    هەربۆیە زۆر بەپەرۆشبووم بچمە دەرەوەو
    چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوکەسە مەزنانە بکەم،
  • 4:08 - 4:10
    لەناکاو هەستی دوودڵیم بۆ پەیدابوو.
  • 4:10 - 4:13
    مەبەستم، بۆچی ئەو کەسانە دەیانەوێت
    لەگەڵ من قسەبکەن؟
  • 4:13 - 4:16
    ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگیش نیم.
    تەنانەت ڕۆژنامەنوسیش نیم.
  • 4:16 - 4:19
    هەربۆیە ئامادەبووم واز لە پڕۆژەیەک
    بینم هێشتا دەستیشم پێنەکردبوو،
  • 4:19 - 4:22
    کاتێک کەسی بەرووڕووم هات
    دەبێت کێ بێت جگەلە بێن کۆهین
  • 4:22 - 4:25
    هاودامەزرێنەری بەناوبانگی
    ئایس کرێمی بێن و جێری.
  • 4:25 - 4:27
    بیرمکردەوە ئێستا دەبێت یاخود هەرگیز.
  • 4:27 - 4:28
    هەستی دوودڵیم وەلانا،
  • 4:28 - 4:30
    چوومە بەردەمی و گووتم،
  • 4:30 - 4:32
    "بێن، کار لەم پڕۆژەیە دەکەم.
  • 4:32 - 4:33
    تەنانەت نازانم چی لە تۆ بپرسم،
  • 4:33 - 4:36
    بەڵام دەتوانیت پێمبڵێیت
    چی هاوکارتبوو لە سەرکەوتنت؟
  • 4:36 - 4:38
    گووتی،"بەڵێ، بێگومان، دەی.
    با بڕۆین قاوەیەک بخۆینەوە."
  • 4:38 - 4:41
    و دوای خواردنەوەی قاوە و ئایس کرێمەکە
    بێن چیرۆکەکەی خۆی بۆ گێڕامەوە.
  • 4:41 - 4:43
    ئێستا ئەمەتا ئێمە دوای دە ساڵ،
  • 4:43 - 4:46
    و چاوپێکەوتنم لەگەڵ زیاتر لە ٥٠٠ کەسی
    سەرکەوتوو کردوە
  • 4:46 - 4:49
    ڕووبەڕوو و هەزارەها چیرۆکی
    سەرکەوتنم کۆکردۆتەوە.
  • 4:49 - 4:53
    دەمەویست هاوکۆڵکەی هاوبەشی
    سەرکەوتن لە هەموو بوارەکان بدۆزمەوە،
  • 4:53 - 4:57
    هەربۆیە پێویستبوو بەگوێرەی زنجیرەی
    کاری ئەی تا زی چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵک بکەم.
  • 4:57 - 5:01
    چەند کارێک هەیە تەنها بە پیتی ئەی
    دەست پێدەکەن چاوپێکەوتنم کردوون،
  • 5:01 - 5:03
    و لە زۆر باردا زیاترن لە یەک کەس.
  • 5:03 - 5:05
    چاوپێکەوتم لەگەڵ شەش ژمێریاری
    سەرکەتوو کردوە،
  • 5:05 - 5:09
    پێنج ووردبین، پێنج ئاسمانه‌وان
    گەشتیان بۆ بۆشای ئاسمان کردوە،
  • 5:09 - 5:12
    چوار ئه‌کتەر کەوا خه‌ڵاتی
    باشترین ئەکتەریان لە ئۆسکار بردۆتەوە،
  • 5:12 - 5:15
    سێ لە گرینگترین زاناکانی
    فیزیای ئه‌ستێره‌ناسی،
  • 5:15 - 5:17
    شەش تەلارسازی پێشەنگی جیهان
  • 5:17 - 5:20
    و ئۆ بەڵێ، چوار براوەی خەڵاتی نۆبڵ.
  • 5:20 - 5:23
    بەڵێ، دەزانم ئەم بە ئەی دەست پێناکات
    بەڵام جۆرێکی نایابە.
  • 5:23 - 5:24
    (پێکەنین)
  • 5:24 - 5:26
    و دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی
  • 5:26 - 5:30
    هەموو ئەو کەسە مەزنانە بکەم
    کەوا چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردوون.
  • 5:30 - 5:33
    بەڕاستی ئەمه‌ چیرۆکی ئەمانە:
    من تەنها پەیامبەرێکم.
  • 5:33 - 5:36
    بەڕاستی کارێکی گەورەبوو
    ئەنجامدانی ئەو هەموو چاوپێکەوتنە
  • 5:36 - 5:39
    و شیکردنەوەیان
    وشە بە وشە، هێڵ بە هێڵ،
  • 5:39 - 5:43
    و ڕێزکردنیان بۆ ئەو هاوکۆڵکانەی كه‌
    خەڵکی دەڵێن لە سەرکەوتنیان هاوکاری کردوون.
  • 5:43 - 5:48
    و دواتر هاوکۆڵکە گەورەکان دەبینیت
    کەوا باون لە سەرکەوتنی زۆرترین کەس.
  • 5:48 - 5:51
    بەیەکەوە، ملیۆنەها وشەم شیکردەوە و
    ڕیزکرد.
  • 5:51 - 5:53
    دەزانن ئەمه‌ چەند کارێکی زۆره‌؟
  • 5:53 - 5:56
    بە ڕۆژ و شەو--
    ڕیزکە و شیبکەوە.
  • 5:56 - 6:00
    پێتان دەڵێم، ئەگەر دەستم
    بەو کچەی ناو فرۆکەکە بگات---
  • 6:00 - 6:00
    (پێکەنین)
  • 6:00 - 6:02
    لەڕاستیدا، ئەگەر دەستم پێبگات
    سوپاسی دەکەم.
  • 6:02 - 6:06
    چونکە هەرگیز ئەوەندە کاتە خۆشەم بەسەر
    نه‌ده‌برد و ئەو خەڵکە مەزنانەشم نەدەناسی.
  • 6:06 - 6:08
    و ئێستا دەتوانم وه‌ڵامی
    پرسیارەکەی بدەمەوە.
  • 6:08 - 6:12
    هەشت سیفەتی هاوبەشی
    کەسی سەرکەوتووم دۆزیوەتەوە،
  • 6:12 - 6:14
    یان هەشت تا مەزن بن:
  • 6:14 - 6:17
    حەزت له‌وکارەبێت کە دەیکەیت:
    بە جددی کاربکە:
  • 6:17 - 6:19
    سەرنج بخە سەر یەک شت، نەک هەمووشتێک:
  • 6:19 - 6:23
    زەخت لەخۆت بکە:
    بیرۆکەی جوانی دابڕێژە:
  • 6:23 - 6:25
    لەو کارەی دەیکەیت بەرووپێشچوونی تیا بکە:
  • 6:25 - 6:30
    خزمەتی شتە به‌هادارەکانی دیکە بکە،
    چونکە سەرکەوتن تەنها لەبارەی من، من، نیە:
  • 6:30 - 6:33
    و بەردەوامبە، چونکە
    سەرکەوتن لە یەک شەو بەدەستنایەت.
  • 6:34 - 6:35
    بۆچی ئەمانه‌م هەڵبژاردووە؟
  • 6:35 - 6:39
    چونکە کاتیک هەموو کۆمێنتەکانم
    بۆ چاوپێکەوتنەکانم زیات دەکرد،
  • 6:39 - 6:41
    خەڵکی زۆر گووتبووی
    ئەم هەشت سیفەتە یارمەتی داون
  • 6:41 - 6:42
    زیاتر لە هەمووشتێک.
  • 6:42 - 6:46
    بەڕاستی ئەم هەشت سیفەتە
    دڵی سەرکەوتنن، دامەزراوەکەین،
  • 6:46 - 6:48
    و دواتر لە لوتکەکەی کارامای
    تایبەتمان بنیاتناوە
  • 6:48 - 6:51
    کەوا بۆ بوار و کارە تایبەتەکانمان
    پێویستمانن.
  • 6:51 - 6:56
    کارامەی تەکنیکی، کارامەی شیکاری
    کارامەی کەسی. کارامەی دروستکاری---
  • 6:56 - 6:58
    زۆر کارامەی دیکە هەیە
    دەتوانن زیادیان بکەین،
  • 6:58 - 7:00
    بەگوێرەی بوارەکەت.
  • 7:00 - 7:02
    بەڵام گرینگ نیە لە چ بوارەکین،
  • 7:02 - 7:06
    ئەم هەشت سیفەتە
    دەبن بە دڵی سەرکەوتنەکەمان.
  • 7:06 - 7:09

    (چەپڵەڕێزان)
Title:
هەشت سیفەتی کەسی سەرکەوتوو- ڕیچارد سه‌ینت جۆن
Description:

دەساڵ توێژینەوە و ٥٠٠ چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو بونە هۆی ئەوەی ڕیچارد سه‌ینت جۆن بتوانێت
هەشت سیفه‌تی هاوبەشی کەسی سەرکەتوو لە جیهان دیاریبکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
07:18

Kurdish (Central) subtitles

Revisions