Return to Video

دەیژاڤو چییە؟ دەیژاڤو چییە؟- مایکل مۆلینا

  • 0:06 - 0:08
    ئایە هیچ کاتێک دەیژاڤوت بە ئەزموونکردوە؟
  • 0:08 - 0:13
    کاتێک بارودۆخەکە ئاشنایانە دەردەکەوێت
    هەستێکی نادیارت لا دروست دەبێت.
  • 0:13 - 0:16
    دیمەنێک دەقاودەق وەکو ئەوە لەبیرتە
    لە چێشتخانەیەک ڕوودەدات.
  • 0:16 - 0:18
    جیهان وەکو سەمای بەلێت دەجوڵێت
    تۆش سەماتکردوە،
  • 0:18 - 0:21
    بەڵام ناتواندرێت ئەنجامەکە لە ئەزموونی
    ڕابردووەوە سەرچاوە بگرێت
  • 0:21 - 0:23
    چونکە هەرگیز پێشتر لێرە نانت نەخواردوە.
  • 0:23 - 0:25
    ئەمه‌ یەکەم جارە گوێچكه‌ ماسی بخۆیت،
  • 0:25 - 0:27
    کەواتە مەسەلەکە چییە؟
  • 0:27 - 0:30
    بەداخەوە، یەک ڕوونکردنەوەش بۆ
    دەیژاڤو نییە.
  • 0:30 - 0:33
    ئەزموونەکە کورتە
    و بەبێ تێبینیکردنیش ڕوودەدات،
  • 0:33 - 0:37
    وایکردوە بۆ زاناکان ئەستەم بێت
    تا تۆماریبکەن و لێبکۆڵنەوە.
  • 0:37 - 0:40
    زاناکان ناتوانن بە ئاسانی دابنیشن و
    چاوەڕێکەن تا دەیژاڤو بە ئەزموون بکەن--
  • 0:40 - 0:41
    ئەمە چەند ساڵێکی دەوێت.
  • 0:41 - 0:43
    هیچ بەڵگەیەکی جەسته‌یی ئاشکرا نییە
  • 0:43 - 0:45
    و لە لێکۆڵینەوەکانیش،
  • 0:45 - 0:48
    بە بابەتێکی وەکو هۆش و
    هەست وەسفکراوە.
  • 0:48 - 0:49
    لەبەر کەمی بەڵگە،
  • 0:49 - 0:52
    زیاتر لە چەند ساڵێک مشتومڕی
    زیاد لە پێویستی لەبارەوە کراوە.
  • 0:52 - 0:55
    هەرلەسەردەمی ئێمیل بۆریاک
    کە دەیژاڤوی ناساند
  • 0:55 - 0:57
    وەکو دەستەواژەیەکی فەرەنسی بەواتای
    "بینیراوە" دێت
  • 0:57 - 1:00
    زیاتر لە ٤٠ تیۆر هەوڵدەده‌ن
    ئەم دیاردەیە ڕوونبکەنەوە.
  • 1:00 - 1:04
    پەرەسەندنەکانی ئەم دوایانەی وێناکردنی
    دەمار و دەرونزانی مێشک
  • 1:04 - 1:06
    بونە هۆی بەرتەسکردنەوەی بواری پێشبینیکردن.
  • 1:06 - 1:10
    دەی با گەڕانێک بە ناو سێ لە
    بەربڵاوترین تیۆرەکانی ئەم سەردەمە بکەین،
  • 1:10 - 1:12
    بەبەکارهێنانی هەمان چێشتخانە
    بۆ هەریەک لە تیۆرەکان.
  • 1:12 - 1:14
    یەکەم دانە تێگەیشتنی دووانیە.
  • 1:14 - 1:15
    پێویستە بجوڵێین.
  • 1:15 - 1:17
    با وادابنێین خزمەتکارەکە سینی
    قاپەکان بەردەداتەوە.
  • 1:17 - 1:19
    هەرکە دیمەنەکە ڕوودەدات،
  • 1:19 - 1:21
    مێشکۆڵەت دەستدەکات بە یادخستنەوەی
    یەک دنیا زانیاری:
  • 1:21 - 1:23
    باسکەکانی خزمەتکارەکە ئازاریپێگەیشتوە،
  • 1:23 - 1:24
    هاواری یارمەتی دەکات،
  • 1:24 - 1:26
    بۆنی پاستاش.
  • 1:26 - 1:29
    لە چەند میلی چرکەدا ئەم زانیاریە
    بە زنجیرەی خانەکانی دەماری مێشک دەکەن
  • 1:29 - 1:31
    و ئەم کردارەش لە یەک ساتدا ڕوودەدات.
  • 1:31 - 1:34
    زۆربەی کات، هەمووشتێک
    بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تۆمارکراوە.
  • 1:34 - 1:36
    هەرچۆنێک بێت، ئەم تیۆرە پشتڕاستی دەکاتەوە
  • 1:36 - 1:38
    کەوا دەیژاڤو ڕوودەدات
    کاتێک کەمێک زانیاری دواخراو
  • 1:38 - 1:40
    لەیەکێک لەو زنجیرانەی خانەکانی دەماربێت.
  • 1:40 - 1:42
    جیاوازی لەکاتی گەیشتنەکە
  • 1:42 - 1:44
    دەبێتەهۆی ئەوەی مێشک درەنگ
    لێکدانەوە بۆ زانیاریەکە بکات
  • 1:44 - 1:46
    وه‌كو ڕووداوێکی جیاكراوه‌.
  • 1:46 - 1:48
    کاتێک لەسەروو ساتی تۆمارکراوەوە
    ڕوودەدات،
  • 1:48 - 1:50
    واهەست دەکەیت کە پێشتر ڕوویداوە
  • 1:50 - 1:52
    چونکە لە هەستەکەدا بوونی هەییە.
  • 1:53 - 1:55
    تیۆری دواترمان لەگەڵ
    سەرلێشێواندنی ڕابردوو مامەڵە دەکات
  • 1:55 - 1:57
    لەجیاتی هەڵه‌ی ڕانەبردوو.
  • 1:57 - 1:59
    ئەمەش تیۆری هۆلۆگرامە،
  • 1:59 - 2:02
    و ئەم چەرچەفی مێزە بەکاردێنین
    تا پێی تاقیبکەینەوە.
  • 2:02 - 2:03
    وەکو دەبینن چوارگۆشەییە،
  • 2:03 - 2:06
    یادگاری کۆن لە قوڵایی مێشک
    هەڵدەداتەوە.
  • 2:06 - 2:07
    بەگوێرەی تیۆرەکە،
  • 2:07 - 2:09
    ئەمەش لەبەرئەوەی یادگاریەکان خه‌زندەکرێن
  • 2:09 - 2:11
    لە شێوەی هۆلۆگرامس،
  • 2:11 - 2:12
    و لە هۆلۆگرامس
  • 2:12 - 2:14
    تەنها پێویستت بە بەشێکی کەمە
    تا تەواوی وێنەکە ببینیت.
  • 2:14 - 2:17
    مێشکت چەرچەفی مێزەکەی لەگەڵ
    یەک لە ڕابردوو ناساندوە،
  • 2:17 - 2:19
    لەوانەیە هی ماڵی داپیرت بێت.
  • 2:19 - 2:23
    هەرچۆنێکبێت، لەجیاتی ئەوەی لەبیرتبێت
    کەوا لە ماڵی داپیرت بینیوتە،
  • 2:23 - 2:25
    مێشکت داوای یادگاری کۆن دەکات
  • 2:25 - 2:26
    بەبێ ناساندنی.
  • 2:26 - 2:30
    لەگەڵ ئاشنایەتیەکی گیرخواردو بەجێت دەهێڵێت
    بەڵام نەک لەگەڵ بیرخستنەوە.
  • 2:30 - 2:32
    لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز لەم
    چێشتخانەیە نەبوویتی،
  • 2:32 - 2:35
    چەرچەفی مێزێکت بینیوە
    بەڵام لە ناسینەوەشی شکست دێنیت.
  • 2:35 - 2:37
    ئێستاش، سەیری ئەم چەنگاڵە بکە.
  • 2:37 - 2:38
    ئایە سەرنج دەدەیت؟
  • 2:38 - 2:40
    کۆتا تیۆریشمان سەرنجی دابەشکراوە،
  • 2:40 - 2:42
    و لە دۆخێک دەیژاڤو ڕوودەدات
  • 2:42 - 2:45
    کاتێک کە بێ ئاگایانە مێشکمان نغرۆی
    ژینگەی دەوورووبەرمان دەبێت
  • 2:45 - 2:47
    لەکاتێکیشدا لەلایەن شتێکی
    دیاریکراویشەوە دەپچڕێندرێین.
  • 2:47 - 2:49
    کاتێک سەرنجمان دەگەڕێتەوە،
  • 2:49 - 2:50
    واهەستدەکەین پێشتر لێرەبوویتین.
  • 2:50 - 2:52
    بۆنموونە، ئێستا سەرنجی
    چەنگاڵەکەت داوە
  • 2:52 - 2:55
    و تێبینی چەرچەفی مێزەکە یان
    کەوتنی خزمەتکارەکەت نەکردوە.
  • 2:55 - 2:57
    لەگەڵ ئەوەشدا مێشکت هەمووشتێک
    تۆمار دەکات
  • 2:57 - 2:59
    لە بینینی ناڕاستەوخۆی، کۆگای بینین،
  • 2:59 - 3:01
    لەژێری بەئاگای هۆشیارانە ڕوودەدات.
  • 3:01 - 3:03
    کاتێک لە کۆتایەکەی واز له‌
    چەنگاڵەکە دێنیت،
  • 3:03 - 3:06
    پێتوایە پێشتر لێرەبوویت
    چونکە لێرەبوویت،
  • 3:06 - 3:07
    تەنها سەرنجت نەداوە.
  • 3:07 - 3:10
    لەکاتێکدا ئەم سێ تیۆرە تایبەتمەندی
    هاوبەشی دەیژاڤو هاوبەشی پێدەکەن،
  • 3:10 - 3:13
    هیچ کامێکیان پێشنیاریان نەکردوە
    تا ببنە سەرچاوەیەکی باوه‌ڕپێکراوی
  • 3:13 - 3:14
    دیاردەکە.
  • 3:14 - 3:17
    لەکاتێکدا چاوەڕێی توێژەران
    و داهێنەران دەکەین
  • 3:17 - 3:19
    تا ڕێگای نوێ بهێننەکایەوە
    بەسەر ئەم ساتە ڕۆشتوە زاڵبین،
  • 3:19 - 3:21
    خۆمان دەتوانین لەم ساتە بکۆڵینەوە.
  • 3:22 - 3:25
    دوای ئەو هەمووە، زۆربەی لێکۆڵینەوەکان
    لە خودی ئەزموونی کەسەکەوە سەرچاوەی گرتووە،
  • 3:26 - 3:27
    کەواتە تۆش بۆ ناتوانیت؟
  • 3:27 - 3:31
    جاری داهاتوو دەیژاڤوت بە ئەزموون کرد
    ساتێک بوەستەوە بیریلێبکەرەوە.
  • 3:31 - 3:32
    ئایە سەرنجت پچڕێندراوە؟
  • 3:32 - 3:34
    ئایە شتێکی ئاشانایی لێیە؟
  • 3:34 - 3:36
    ئایە مێشکت هێواش ڕەفتار دەکات؟
  • 3:36 - 3:39
    یاخود شتێکی دیکەییە؟
Title:
دەیژاڤو چییە؟ دەیژاڤو چییە؟- مایکل مۆلینا
Speaker:
مایکل مۆلینا
Description:

بۆ بینینی تەواوی وانەکە کرتە لەم بەستەرەیە بکە: http://ed.ted.com/lessons/what-is-deja-vu-what-is-deja-vu-michael-molina

لەوانەیە هەستت پێکردبێت، هەستێک کەوا پێشتر شتێکت بە ئەزموون کردوە بەڵام. لە ڕاستیدا ئازموونەکە شتێکی نوێییە زیاتر لە ٤٠ تیۆر هەوڵدەدەن دیاردەی دەیژاڤو ڕوونبکەنەوە. میکایل مۆلینا ڕوونی دەکاتەوە چۆن وێناکردنی دەمار و دەرونزانی مێشک ئەو تیۆرەیان تەسکكردۆتەوە کەوا دەتوانێت ئەو هەستەی هەتە ڕوونیبکاتەوە.... جارلەدوای جار.

وانه‌ له‌لایه‌ن مایكڵ مۆڵینا، له‌لایه‌ن جۆش هاریس كاری ئه‌نیمه‌یشنی بۆ كراوه‌.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:55

Kurdish (Central) subtitles

Revisions