پەنابەران پێویستییان بە بوار پێدانە، نەک خێر
-
0:01 - 0:06لە ئێستادا، زۆرینەی پەنابەران
لە شارەکان نیشتەجێبن -
0:06 - 0:08وەک لەوەی لە خێوەتگەی
پەنابەراندا نیشتەجێ بن. -
0:10 - 0:14لە سەرووی ٦٠ لە سەدا مەزەندەیان دەکەین
-
0:14 - 0:17ژمارەی پەنابەرانی جیهانی.
-
0:19 - 0:23لەگەڵ ئەوەی زۆربەی پەنابەران
لە شارەکان دەژین، -
0:25 - 0:29پێویستیەکی هەنوکەیی بۆ گۆڕینی
ڕیشەیی و تێڕوانینی تازە هەیە. -
0:31 - 0:36لە بڕی ئەوەی پارە بۆ دروست
کردنی باڵەخانەکان بە فێڕۆ بدرێت، -
0:38 - 0:42باشتر دەبێ ئەگەر لە بەرنامەکانی
یارمەتیدانی پەنابەران سەرف بکرێت -
0:42 - 0:44سەرف بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتی خۆیان بدەن.
-
0:44 - 0:50(چەپڵە ڕێزان)
-
0:51 - 0:56ئێمە هەمیشە هەموو سەروەت و سامانمان
لە دوای خۆمان جێ دەهێلین. -
0:57 - 0:59جگە لە لێهاتووی و زانیاریەکانمان.
-
1:01 - 1:05ئەگەر ڕێگە بدرێت ژیانێکی بە بەرهەم بژیت،
-
1:06 - 1:09پەنابەران دەتوانن یارمەتی خۆیان بدەن
-
1:09 - 1:12وهەروەها لە بەرەو پێشبردنی وڵاتی
خانەخوێ ڕۆڵیان هەبێت. -
1:15 - 1:18من لە شارێک بە ناوی بوکاڤو لەدایکبووم،
-
1:18 - 1:20لە باشووری کیڤو،
-
1:20 - 1:22لە کۆماری دیموکراسی کۆنگۆ.
-
1:23 - 1:27من پێنجەم منداڵی
خێزانێکی دوانزە منداڵیم. -
1:29 - 1:33باوکم، پیشەی فیتەر بوو،
-
1:33 - 1:36بە هەموو توانای خۆی کاری دەکرد
بۆ ئەوەی من بنێرێتە قوتابخانە. -
1:37 - 1:40وەک گشت گەنجانی هاوتەمەنم،
-
1:41 - 1:43منیش خەون و پیلانم زۆر هەبوون.
-
1:45 - 1:47دەمویست خوێندن تەواو بکەم،
-
1:48 - 1:49کارێکی باشم دەست کەوێت،
-
1:50 - 1:52هاوسەرگیری بکەم و منداڵی خۆشم هەبێت
-
1:52 - 1:54و پاڵپشتی خێزانەکەشم بکەم.
-
1:55 - 1:57بەڵام ئەمە ڕووی نەدا.
-
2:00 - 2:07نۆ ساڵ لەمەوبەر، لە ساڵی ٢٠٠٨ شەڕ لە
وڵاتەکەم -
2:07 - 2:08ناچاری کردم
بۆ ئۆگاندا هەڵبێم . -
2:10 - 2:15خێزانەکەم لە کامپالای پایتەختی
ئۆگەندا پەیوەندیان بە -
2:15 - 2:18کەمپێکی نیشتەجێبوونی پەنابەرانەوە
کرد و تێیدا جێگیر بوون. -
2:20 - 2:22پێشتر لە وڵاتەکەم،
-
2:23 - 2:25من لە شاردا دەژیام،
-
2:26 - 2:31هەستمان کرد کامپالا لە
خێوەتگەی پەنابەران باشترە. -
2:34 - 2:37پەنابەران لە شارەکاندا
-
2:37 - 2:41لە یارمەتی نێودەوڵەتى بێبەری کرابوون،
-
2:42 - 2:48تەنانەت دوای ناسینیشیان لەلایەن
ڕێکخراوی UNHCR لە ساڵی ۱۹۹۷دا. -
2:49 - 2:55سەڕەڕای کێشەکانی هەژاری، ئێمە
-
2:55 - 2:57وەک هەژارێکی شارنشین،
-
2:59 - 3:02ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەست
بەهۆی دۆخی پەنابەریمان دەبووینەوە، -
3:02 - 3:04وەک بەربەستی زمان.
-
3:05 - 3:09لە کۆنگۆ، زمانی ڕەسمی فەڕەنسییە.
-
3:10 - 3:12بەڵام لە ئۆگاندا، ئینگلیزییە.
-
3:13 - 3:16لە خوێندن و تەندروستی
باش بێ بەش بووین. -
3:17 - 3:21ئێمە توشی هەراسان کردن،
-
3:21 - 3:25چەوساندنەوە، هەڕەشکردن و
جیاکاری دەکراینەوە. -
3:27 - 3:31ڕێکخراوە خێرخوازییەکان
بە زۆری تیشکیان دەخستە سەر -
3:31 - 3:34ئاوارەکانی نیشتەجێی
ناوچە گوند نیشینەکان، -
3:35 - 3:38و هیچ شتێکیش لە شارەکان
بۆ ئێمە بەردەست نەبوو. -
3:41 - 3:43بەڵام ئێمە هاوکاری و خێرمان نەدەویست.
-
3:44 - 3:47بەڵکو دەمان ویست کار بکەین و
خۆمان پشگیری خۆمان بکەین. -
3:49 - 3:52لە تاڕاوگەدا پەیوەندیم بە دووهاوڕێی
ترم کرد و ڕێکخراوێکمان -
3:52 - 3:55بۆ پاڵپشتی پەنابەران دامەزراند.
-
3:57 - 4:01یارید -- پەنابەرە ئەفریقییە لاوەکان--
بۆ گەشەپێدانی بنەڕەتی -- -
4:02 - 4:06وەک گفتۆگۆیەک لە
کۆمەڵگەی کۆنگۆلیس دەست بەکار بوو. -
4:08 - 4:10ئێمە پرسیارمان لە خەڵک کرد
-
4:10 - 4:14چۆن دەتوانن خۆیان ڕێکبخەن بۆ
چارەسەر کردنی ئەم کێشانە. -
4:16 - 4:20بەرنامەی یارید بۆ پاڵپشتی
بە چەند قۆناغێک گەشەی کرد، -
4:21 - 4:26پێشکەوتن لە بواری تۆپێ پێ،
بەرەو زمانی ئینگلیزی -
4:26 - 4:28بۆ دابین کردنی ئامرازی پەیداکردنی بژێوی.
-
4:30 - 4:34تۆپی پێ وزەی
-
4:34 - 4:37لە گەنجی بێ کار
-
4:37 - 4:40و پێک بەستنی خەڵک لە
کۆمەڵگەی جیاواز گۆڕی. -
4:41 - 4:43وانەی خۆڕایی ئینگلیزی
-
4:43 - 4:48یارمەتی خەڵکیدا تا
لەگەڵ خەڵکی ئۆگەندا تێکەڵ ببن، -
4:48 - 4:52ڕێگەیان خۆش کرد تا دراوسێکانیان
بناسن و کەلوپەلەکانیان بفرۆشن. -
4:54 - 4:59بەرنامەی مەشق پێکردنی گەشەپێدانی
کارامەیی بژێوی ژیان و -
4:59 - 5:03هەڵ کاری گرنگ بۆ
دابین کردنی بژێوی ڕەخساند. -
5:04 - 5:08ئێمە زۆر خێزانمان بینیوە
-
5:08 - 5:11کەسی بەهێزیان لێ دروست بوو.
-
5:12 - 5:15زۆرێکیان پێویستیان
بە یارمەتی ئێمە نەماوە. -
5:17 - 5:21کاتێ بەرنامەی یارید فراوان بوو،
-
5:22 - 5:26خەڵکی لە نەتەوەی جیاواز لە ئامێز گرت --
-
5:27 - 5:31کۆنگەلیس، ڕواندان، بوروندیان،
-
5:32 - 5:34سۆمالیس، ینسۆپیان، باشوری سودان.
-
5:35 - 5:41ئەمڕۆ یارید پاڵپشتی زیاد لە۳۰۰۰ هەزار،
خێزانی پەنابەرانی کامپالا دەکات -
5:42 - 5:43و بەردەوامیشە لە پاڵپشتی زیاتر.
-
5:43 - 5:48(چەپڵە ڕێزان)
-
5:48 - 5:53پەنابەران دەیانویست ڕێگەیان پێبدرێت،
نەک خێریان پێبکرێت. -
5:54 - 5:57ئێمە کۆمەڵگەی خۆمان لە
هەموو کەس باشتر دەناسین. -
5:58 - 6:03ئێمە، لە تەنگ و چەڵەمە و
بەربەستەکانی بەردەم پەنابەران -
6:03 - 6:05بۆ ئەوەی پشت بەخۆیان ببەستن،
تێگەیشتبووین. -
6:06 - 6:09من لە هەموو خەڵک باشتر
-
6:09 - 6:12لە دەستپێشخەرییەکانی پەنابەران تێگەیشتم.
-
6:13 - 6:17ئەم دەست پێشخەریانە پێویستیان
بە پشتگیری و پاڵپشتی نێونەتەوەیی هەیە. -
6:18 - 6:20ئەم پاڵپشتییەمان پێ ببخەشن کە شایستەمانە.
-
6:20 - 6:23و ئێمەش بە زیادەوە سودتان پێدەگەیەنین.
-
6:23 - 6:24زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
-
6:24 - 6:31(چەپڵە ڕێزان)
- Title:
- پەنابەران پێویستییان بە بوار پێدانە، نەک خێر
- Speaker:
- ڕۆبەرت هاکیزا
- Description:
-
کەمپی کاتی و ناوچە پشتگوێ خراوەکان، ئەو شوێنانەن کە پەنابەرەکانی تێیدا دەژین. بەڵام لە ڕاستیدا، نزیکەی ٦٠ لە سەدی پەنابەرەکانی سەرانسەری جیهاندا لە ناوچەی شارنشینەکان دەژین. هاوەڵی تێد، ڕۆبەرت هاکیزا ئێمە بە خەمی ژیانی ئاوارە شارنشینەکان ئاشنا دەکات. کورتەیەک سەبارەت بە ڕێکخراوەکەیان، وەک ڕێکخراوەکەی خۆی، هەموو ئەو شارەزاییانەی ئەوان پێویستیانە بۆیان دابین دەکات و لە کۆتایی دەتوانن لە بۆ دابین کردنی بژێویان پشت بە خۆیان ببەستن
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:45
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Refugees want empowerment, not handouts |