نەوەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم دەتوانن چی لە نەوەکانی دوای نەوەتەکانەوە فێربن لەسەر کار -- و بە پێچەوانەشەوە
-
0:01 - 0:05سێیەم ڕۆژمە لەسەر کارەکەم لە
کۆمپانیایەکی نوێی تەکنەلۆجی دۆڵی سیلیکۆن -
0:05 - 0:07لە سەرەتاکانی ٢٠١٣دا.
-
0:08 - 0:12تەمەنم دوو هێندەی تەمەنی ئەندازیارەکانی
تری ناو ژوورەکە بوو. -
0:13 - 0:14برابوومە ئەو کۆمپانیایە
-
0:14 - 0:17چونکە پسپۆڕێکی بە ئەزموون بووم
لەو بوارەی خۆمدا، -
0:17 - 0:18بەڵام بەتایبەتی لەم ژوورەدا،
-
0:18 - 0:21هەستم ئەکرد نەزان بم لە نێو
بلیمەتەکانی تەکنەلۆجیادا. -
0:22 - 0:25گوێم لێیان دەگرت قسەیان دەکرد و
-
0:25 - 0:29بیرم دەکردەوە لەوەی باشترین شت بیکەم
ئەوەیە کە نادیار بم. -
0:29 - 0:34ئینجا لە ناکاو، جادووگەرە ٢٥ ساڵەکەی
کۆبوونەوەکەی بەڕێوە دەبرد سەیری کردم و -
0:34 - 0:38پرسی، "ئەگەر تایبەتمەندییەکت هەناردەکرد و
کەس بەکاری نەهێنا، -
0:38 - 0:39بەڕاستی هەناردەت کردووە؟"
-
0:39 - 0:41(پێکەنین)
-
0:42 - 0:44هەناردەکردنی تایبەتمەندی؟
-
0:44 - 0:47لەو ساتەدا، چیپ دەیزانی
لە کێشەیەکی قوڵدایە. -
0:47 - 0:48(پێکەنین)
-
0:48 - 0:51هیچ نەم ئەزانی باسی چی ئەکات.
-
0:52 - 0:56هەر ئاواهی دانیشتم، و
-
0:56 - 0:58جێی بەزەیی بووم، چووە سەر
کەسێکی تر. -
0:58 - 1:00خۆم خزان لەسەر کورسییەکەم، و
-
1:00 - 1:02نەم ئەتوانی چاوەڕێکەم هەتا
کۆبوونەوەکە تەواو ئەبێت. -
1:03 - 1:06ئەوە یەکەم ناساندنم بوو بە ئێربنب.
-
1:07 - 1:11لەلایە سێ ئەندامی دامەزرێنەرەوە
بانگێشتکرابووم کە لەدایکبووی نەوەدەکان بوون -
1:11 - 1:12بۆ ئەوەی بچمە ناو کۆمپانیاکە
-
1:12 - 1:15یارمەتییان بەم و پرۆژە تەکنەلۆجیا بچووکە
خێرا گەشەکردووەکەیان بێنم و -
1:15 - 1:18بیکەم بە مارکەیەکی میوانداری جیهانی،
-
1:18 - 1:22هەروەها وەک ڕاوێژکارێکیشم لێبێت
بۆ برایان چێسکی دامەزرێنەر. -
1:22 - 1:27تەمەنی ٢٦ بۆ ٥٢ ساڵیم لە دامەزراندنی
ئوتێلی بچووکی هەمەچەشندا بەسەربرد، و -
1:27 - 1:29بۆیە پێموابێت بەدرێژایی ئەو ماوەیە
فێری هەندێک شت بووبێتم و -
1:29 - 1:31هەندێک زانیاریم لەسەر
شێوازی میوانداری کۆکردبێتەوە. -
1:32 - 1:34بەڵام دوای یەکەم هەفتەم،
-
1:34 - 1:37درکم بەوە کرد کە شێوازە ئازایانە
نوێکەی جیهانی پیشاندانی ناوماڵەکان -
1:37 - 1:41هێندە پێویستی بە زانیارییە کۆنەباوەکەی
من نەبوو لە بواری ئوتێلدا. -
1:42 - 1:44ڕاستییەکی قورس هەژاندمی:
-
1:45 - 1:47چیم هەیە پێشکەشی بکەم؟
-
1:48 - 1:50قەت پێشتر لە کۆمپانیایەکی
تەکنەلۆجیایا کارم نەکردووە. -
1:50 - 1:55پێنج ساڵ و نیو لەمەوبەر، قەت هیچم
نەبیستبوو لەسەر "هاوبەشکردنی ئابووری،" -
1:55 - 1:58ئاپی ئوبەر یان لایفتیشم نەبوو
لەسەر مۆبایلەکەم. -
1:59 - 2:01ئەمە ژینگەی سرووشتی خۆم نەبوو.
-
2:02 - 2:07بۆیە، لەو ساتەدا بڕیارم دا
کە یان ئەتوانم بەرەو گردەکان ڕابکەم، -
2:07 - 2:09یان بیربکەمەوە و بڕیاری خۆم دەربڕم
دەربارەی ئەم بلیمەتە گەنجانە، -
2:09 - 2:13یان لەجیاتی ئەوە، ئەو بڕیار
دەربڕینە بکەم بە حەسرەت و -
2:13 - 2:18بزانم ئەگەر بتوانم چاوە ژیرەکانم
یەک بخەم لەگەڵ چاوە تازەکانیان. -
2:18 - 2:24خۆم وەک کەسێکی بەتەمەنی بە ئەزموون
دەهاتە بەرچاو لەنێوانیان، و -
2:24 - 2:27بەخێرایی بۆم دەرکەوت من چەندێکم
هەیە پێشکەشیان بکەم ئەوانیش -
2:27 - 2:29هێندەیان هەیە فێرمی بکەن.
-
2:29 - 2:34چەندێک زیاترم بینی و فێربووم دەربارەی
هەردوو ئەو نەوە جیاوازە، -
2:34 - 2:38زیاتر بۆم دەرکەوت کە ئێمە
وەک پێویست متمانە بە یەک ناکەین -
2:38 - 2:41بۆ ئەوەی دانایی خۆمان
هاوبەش بکەین لەگەڵ یەکتر. -
2:41 - 2:43لەوانەیە سنوورێک هاوبەش بکەین
-
2:43 - 2:46بەڵام وەک پێویست متمانە بە یەک ناکەین
-
2:46 - 2:48بۆ ئەوەی داناییەکان هاوبەش بکەین.
-
2:50 - 2:53باوەڕم وایە، بە سەیرکردنی
شوێنی کارکردنی تازە، -
2:53 - 2:57بەو ڕێکەوتنە پیشەییە نوێیەی سەردەمەکەمان
-
2:57 - 3:02ئەم بۆری دانایی نێو نەوانە دەکاتەوە
-
3:02 - 3:05بۆ ئەوەی بتوانین لە یەکترەوە فێربین.
-
3:05 - 3:10نزیکەی لەسەدا ٤٠مان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
-
3:10 - 3:12بەڕێوبەرەکەمان لەخۆمان گەنجترە، و
-
3:12 - 3:14ئەو ژمارەیەش لە زیادبووندایە.
-
3:15 - 3:18زۆر جیاواز لە پێشتر دەسەڵات
ئەچێتە لای گەنجەکان -
3:18 - 3:22بەهۆی زیادبوونی پشتبەستنمانەوە بە:
-
3:22 - 3:24زیرەکی ئەلیکترۆنی.
-
3:24 - 3:28ئەبینین چەندین دامەزرێنەری گەنجی
کۆمپانیاکان لە سەرەتاکانی ٢٠ەکانیاندا -
3:28 - 3:33بەرزدەبنەوە بۆ ئەوەی ببن بە کەسایەتی
زەبەلاحی جیهانی کاتێک دەبنە ٣٠ ساڵ، و -
3:33 - 3:36لەگەڵ ئەوەشدا، چاوەڕێی ئەوە لەم
سەرکردە ئەلیکترۆنیی گەنجانە دەکەین -
3:36 - 3:42بەجۆرێک و بە موعجیزە ئەو داناییانەی
بواری پەیوەندی بەرجەستە بکەن -
3:42 - 3:45کە ئێمەی کارمەندی بەتەمەنتر
بە چەندین دەیە فێریبووین. -
3:45 - 3:49کارێکی ئەستەمە زیرەکی سۆزی
خۆتییان بۆ بگوازیتەوە. -
3:50 - 3:55بەڵگەیەکی زۆر کەم هەیە لەسەر ئەوەی
کۆمپانیاکانی لەڕووی ڕەگەز و ڕەچەڵەکەوە -
3:55 - 3:57هەمەچەشنن کاریگەرتر بن.
-
3:57 - 3:59بەڵام ئەی چی دەربارەی تەمەن؟
-
3:59 - 4:03ئەمە پرسیارێکی زۆر گرنگە،
چونکە بۆ یەکەم جار، -
4:03 - 4:07پێنج نەوەمان هەیە لە شوێنی کارێک
لە هەمان کاتدا، بێ ئەوەی مەبەستمان بێت. -
4:07 - 4:09لەوانەیە کاتی ئەوەبێت بیکەین بەمەبەست
-
4:09 - 4:11کە چۆن کەسەکانی شوێنی
کارکردنەکە کۆبکەینەوە. -
4:12 - 4:15ژمارەیەک توێژینەوەی ئەوروپی کراوە
-
4:15 - 4:19کە نیشانی یاوە تیمەکانی لەڕووی تەمەنەوە
هەمەچەشنترن کاریگەرتر و سەرکەوتووترن. -
4:20 - 4:24کەواتە بۆچی تەنیا لەسەدا
هەشتی کۆمپانیاکان -
4:24 - 4:28کە پرۆگرامی هەمەچەشنی و
پرۆگرامی لەخۆگرتنیان هەیە -
4:28 - 4:31پەرەیان بەو ستراتیجییە یاوە
-
4:31 - 4:36بۆ ئەوەی تەمەنیش بکەن بە دیمۆگرافیایەکی
گرنگ وەک ڕەگەز یان ڕەچەڵەک؟ -
4:36 - 4:38لەوانەیە لە یاداشتەکە تێنەگەشتبێتن:
-
4:38 - 4:40جیهان تا دێت پیرتر دەبێت.
-
4:41 - 4:43یەکێک لە پارادۆکسەکانی ئەم سەردەمەمان
-
4:43 - 4:48ئەوەیە کە نەوەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم
چووستترن و تەندروستتر و زیاتر دەژین، -
4:48 - 4:50هەتا تەمەنێکی پیرتری ژیانمان کاردەکەین، و
-
4:50 - 4:53هەتا دێت زیاتر و زیاتر
هەست دەکەین بێکەڵک بین. -
4:54 - 4:58هەندێکمان هەست ئەکەین وەک کارتۆنە
شیرێک بین -- کارتۆنێک شیری کۆن -- -
4:58 - 5:02بە ڕێکەوتێکی ئێکسپایەر بوونەوە
کە نراوە بە ناوچاوانە چرچبووەکەمانەوە. -
5:02 - 5:05بۆ زۆرێک لە ئێمە کە لە ناوەڕاستی
تەمەنمانداین ئەمە تەنیا هەستێک نییە، -
5:05 - 5:10ڕاستییەکی زۆر قورسە، کاتێک لەناکاو
کارەکەمان لەدەست ئەیەین و تەلەفونەکە لە لێدان ئەکەوێ. -
5:11 - 5:16بۆ زۆرێک لە ئێمە، بەشێوەیەکی ڕەواپێدراو،
نیگەرانی ئەوەین خەڵک سەیری ئەزموونەکەمان بکەن -
5:16 - 5:18وەک بەرپرسیارێتییەک، نەک
وەک سامانێک. -
5:20 - 5:24دەستەواژە کۆنەکەتان بیستووە --
یان دەستەواژەکەی کەمێک نوێترە -- -
5:24 - 5:26"شەست چلە نوێکەیە، لەڕووی جەستەییەوە."
-
5:26 - 5:27وا نییە؟
-
5:27 - 5:31ئەمڕۆ کاتێک یەتە سەر هێز
لە شوێنی کارکرندا، -
5:31 - 5:33٣٠ ساڵی ٥٠ ساڵییە نوێکەیە.
-
5:34 - 5:37زۆرباشە، ئەمە هەمووی
زۆر سەرنج ڕاکێشە، وانییە؟ -
5:37 - 5:38(پێکەنین)
-
5:38 - 5:41ڕاستی بڵێین، هێز ١٠ ساڵ
زیاتر گەنج دەبێتەوە. -
5:41 - 5:43هەموومان ١٠ ساڵ زیاتر دەژین.
-
5:43 - 5:44خۆت کاری بیرکارییەکە بکە.
-
5:45 - 5:48کۆمەڵگا خۆی بۆشاییەکی ناگرنگی
٢٠ ساڵی تری درووستکردووە. -
5:49 - 5:52تەمەنی ناوەڕاست پێشتر
٤٥ بۆ ٦٥ ساڵ بوو، -
5:52 - 5:56بەڵام ئێشتا بە بۆچوونی من تەمەنی ناوەڕاست
ئێستا ماراسۆنێکی ٤٠ ساڵی دەبێت، -
5:56 - 5:58لە ٣٥ بۆ ٧٥ ساڵی.
-
5:59 - 6:00بەڵام بووەستە -- خاڵێکی ڕووناک هەیە.
-
6:01 - 6:07بۆچی زیرەکتر و داناتر ئەبین لەبارەی
مرۆڤایەتیمانەوە لەگەڵ گەورەبوونمان؟ -
6:08 - 6:12لەوانەیە لوتکەی جەستەییمان
٢٠ەکانی تەمەنمان بێت، -
6:12 - 6:16لوتکەی دارای و موچەمان
لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بێت، -
6:16 - 6:19بەڵام لوتکەی سۆزیمان لە تەمەنی
ناوەڕاست و سەرویایەتی، -
6:19 - 6:24چونکە پەرەمان بە شێوەی چنراوی ناسینەوە
یاوە بۆ خۆمان و کەسانی تریش. -
6:25 - 6:29کەواتە چۆن بتوانین وا
لە کۆمپانیاکانیش بکەین بگەن بەو دانایەی -
6:29 - 6:31تەمەنی ناوەڕاستی کەسەکان،
-
6:31 - 6:35کاتێک پەرە بە بلیمەتە ئەلیکترۆنییە
گەنجە نوێکانیان ئەیەن؟ -
6:36 - 6:39کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی ئەمڕۆ و داهاتووش
-
6:39 - 6:42فێری ئەوە ئەبن چۆن کارلێکێکی
بەهێز درووست بکەن لەنێوان دووانەکەدا. -
6:43 - 6:45بەم شێوەیە کارلێکەکە کاری
کرد بۆ من لە ئێربنب: -
6:45 - 6:48هاوکارێکی زیرەک و گەنجم بۆ دانرا،
-
6:48 - 6:52کە یارمەتیدام پەرە بدەم بە
بەشی میوانداریکردن. -
6:52 - 6:57لە سەرەتادا، لاورا هیوز ئەوەی دەبینی
کە کەمێک ونبووم لەم ژینگەیەدا، -
6:57 - 6:59بۆیە زۆرجار لە کۆبوونەوەکاندا
ڕێک لەتەنیشتمەوە دادەنیشت -
6:59 - 7:01بۆ ئەوەی بتوانێت ببێت بە
وەرگێڕی تەکنەلۆجیم، و -
7:01 - 7:05منیش بتوانم تێبینی بۆ بنوسم و
ئەویش بتوانێ پێمبڵێ، "ئەوە واتای ئەوەیە." -
7:05 - 7:06لاورا تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو،
-
7:06 - 7:08ماوەی چوار ساڵ کاری بۆ گوگڵ کردبوو و
-
7:08 - 7:12ئینجا ساڵ و نیوێکیش کاری بۆ
ئێربنب کرد کاتێک چاوپێکەوت. -
7:12 - 7:15وەک زۆرێکی تری هاوەڵەکانی
لەدایکبووی نەوەکان، -
7:15 - 7:19گەشەیکردبوو بۆ ڕۆڵی بەڕێوەبەری
-
7:19 - 7:22پێش ئەوەی هیچ ڕاهێنانێکی
سەرکردایەتیکردنی ڕەسمی بکات. -
7:23 - 7:25گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر تۆ
جیهانی بی-بی بیت، -
7:25 - 7:29جیهانی ب-سی، جیهانی سی-سی یان
جیهانی ئەی-زێت، -
7:29 - 7:33بزنس بەشێوەیەکی بنەڕەتی
جیهانی م-م: -
7:33 - 7:34مرۆڤ بۆ مرۆڤ.
-
7:35 - 7:38لەگەڵ ئەوەشدا، نزیکبوونەوەکەی
لاورا بۆ سەرکردایەتیکردن -
7:38 - 7:41لە ناو جیهانی تەکنۆکراتیدا
پێکهێنرابوو، و -
7:41 - 7:43بە تەواوەتیش پاڵنەرەکەی پشتی
دانانی پێوەربوو بۆ هەمووشتێک. -
7:43 - 7:46یەکێک لەو شتانەی کە چەند
مانگی سەرەتا پێی وتم، -
7:46 - 7:49"ئەو ڕاستییەم بەدڵە کە نزیکبوونەوەکەت
بۆ پرسی سەرکردایەتیکردن -
7:49 - 7:52درووستکردنی بیناییەکی قایلکەرە
کە ببێت بە ئەستێرەی باکوور بۆمان." -
7:53 - 7:55ئێستا، زانیاری پشتبەسووم بە ڕاستی
-
7:55 - 7:58کە کارگوزارێک دەتوانێت چەند ژوور
پاکبکاتەوە لە شەفتێکی ٨ کاتژمێریدا، -
7:59 - 8:01لەوانەیە هێندە گرنگ نەبێت لە جیهانێکدا
کە ماڵی تیا هاوبەشدەکرێت. -
8:02 - 8:06پرۆسەی زانیارییەکەم لەسەر ئەوەی
"چۆن شتەکان جێبەجێ بکەیت؟" -
8:06 - 8:11پشتی بەستووە بە تێگەشتن لە پاڵنەرەکانی
هەموو تاکەکانی ژوورەکە، -
8:11 - 8:13زۆر بەسوود بوو،
-
8:13 - 8:17لە کۆمپانیایەکدا کە زۆربەی کەسەکان
ئەزموونێکی بەڕێوەبردنی وایان نەبوو. -
8:18 - 8:20لەگەڵ بەسەربردنی کاتی زیاتر لە ئێربنب،
-
8:20 - 8:25درکم بەوە کرد کە جۆرە پیرمەندێکی
نوێ خەریکە سەرهەڵدەدات -
8:25 - 8:26لە شوێنی کارکردن.
-
8:26 - 8:31ئەو پیرمەندەی ڕابردوو نا، ئەوەی کە
وەک کەسێکی پیرۆز سەیر ئەکرا. -
8:31 - 8:37نەخێر، ئەوەی زۆر گرنگە لەبارەی
پیرمەندی نوێوە گرنگییەکەیانە، -
8:37 - 8:41تواناکەیان بۆ بەکارهێنانی داناییە
کۆکراوەکەیان لە کێشەکانی سەردەمی نوێدا. -
8:43 - 8:48لەوانەیە کاتی ئەوەبێت بە بەهای دانایی
بزانین هێندەی پێزانینمان بۆ شێواوی. -
8:49 - 8:52لەوانەشە کاتی بێت --
نەک لەوانەیە، بەڵکو کاتێتی -- -
8:52 - 8:56بۆ ئەوەی هەموومان بە تەواوەتی
وشەی "پیرمەند" وەرگرینەوە و -
8:56 - 8:57گۆڕانکارییەکی سەردەمییانەی بەینێ.
-
8:58 - 9:02پیرمەندی ئەم سەردەمە خوێندکارێکی تازەشە و
لەهەمان کاتیشدا مامۆستایە، -
9:02 - 9:06چونکە درک بەوە ئەکەن، لە جیهانێکدا
کە زۆر بەخێرایی ئەگۆڕێت، -
9:06 - 9:11مێشکە تازە دەستپێکردووەکەیان و حەسرەتە
کارئاسان درووستکەرەکەیان ئەکسیرێکی -
9:11 - 9:13ئەکسیرێکی ورە بەرزکەرەوەیە نەک تەنیا
بۆخۆیان بەڵکو بۆ چواردەورەکەشیان. -
9:14 - 9:18پەرەپێدانی یەکخستن ناسراوە
لە موزیک و هونەریشدا: -
9:18 - 9:22بیر لە تۆنی بێنێت و لەیدی گاگا بکەنەوە
-
9:22 - 9:25یان وینتۆن مارسالیس و ئەستێرە
گەنجەکانی جاز. -
9:26 - 9:33ئەم جۆرە تێکەڵکردنە لە جیهانی بزنسدا
زۆرجار پێیدەوترێت "فێرکردنی هاوبەش": -
9:33 - 9:38نەوەکانی نەوەتەکان فێری تەکنەلۆجیا و
نەوە کۆنەکانیش دانایی. -
9:40 - 9:45ئەبوو خۆم ئەزموونی ئەو جۆرە پێکەوە
کارکردنە بکەم لەگەڵ لاورا و -
9:45 - 9:47تیمە فراوانەکەی داتای زانستی
-
9:47 - 9:50کاتێک خەریکی درووستکردنەوە و
پەرەپێدانەوەی سیستمی پیاچوونەوەی -
9:50 - 9:53بەکارهێنەر بۆ بەکارهێنەری ئێربنب بووین،
-
9:53 - 9:57بە بەکارهێنانی مێشکی شیکردنەوەی لاورا و
غەریزە مرۆییەکەی من. -
9:58 - 10:03بەو کارلێکە بێوێنەیەی بیرکاری و
دانایی خەڵک، -
10:04 - 10:07توانیمان سوڕێکی وەڵامدانەوەی
یەکسەری درووست بکەین -
10:07 - 10:12کە یارمەتی کارپێکەرەکانمانی ئەیا باشتر
لە پێویستی کڕیارەکانمان تێبگەن. -
10:13 - 10:15تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بە
ئەزموونی زۆر گەشت. -
10:16 - 10:20لە ئێربنبیش، فێری ئەوەبووم
کە وەک پیرمەندێکی سەردەم -
10:20 - 10:25ڕۆڵی من ئەوەیە بە ئاشکرا فێرخواز بم و
بە نهێنیش خەڵک فێرکەم. -
10:25 - 10:29بزوێنەرەکانی گەڕان زۆر بلیمەتن
لە دابینکردنی وەڵامدا بۆت، -
10:29 - 10:35بەڵام ڕێبەرێکی دانا و حەکیم دەتوانێت
پرسیارە ڕاستەکەت بۆ دابینکات. -
10:36 - 10:39گوگڵ توانای تێگەشتنی نییە،
یان با بڵێین جارێکە نییەتی، -
10:39 - 10:43جیاوازییەکی کەم وەک دڵێک و
مێشکێکی هاوئاوازی مرۆڤ. -
10:44 - 10:45بە تێپەڕبوونی کات،
-
10:46 - 10:47بۆ سەرسوڕمانی خۆم،
-
10:47 - 10:51چەندین کارمەندی گەنجی ئێربنب
پەنایان بردە بەر من -
10:51 - 10:53بۆ ئەوەی وانەی تایبەتیان پێبڵێم.
-
10:53 - 10:57بەڵام ڕاستییەکەی، زۆربەی جارەکان
ئێمە وانەمان بە یەکتر ئەوتەوە. -
10:58 - 11:04بە کورتی، برایان چێسکی خاوەن
لەبەر زانیاریم لە بوارەکەدا هێنامی، -
11:04 - 11:07بەڵام ئەوەی بەڕاستی پێشکەشمکرد
داناییە زۆرەکەم بوو. -
11:08 - 11:13لەوانەیە کاتی ئەوەبێت واز لە دەستەواژەی
"کرێکاری زانین بهێنین" و -
11:13 - 11:16بیکەین بە "کرێکاری دانایی".
-
11:17 - 11:19لەمڕۆیا پێنج نەوەمان هەیە
لە شوێنی کارکردن، و -
11:19 - 11:23دەتوانین وەک وڵاتە جیاکارە
دوورەپەرێزەکان کاربکەین، -
11:23 - 11:30یان دەتوانین دەستکەین بە دۆزینەوەی
ڕێگایەک بۆ پرد درووستکردنی نێو نەوەکان. -
11:30 - 11:35کاتی ئەوەشە سەیری ئەوە بکەین کە
چۆن بتوانین فیزیای دانایی بگۆڕین -
11:35 - 11:37بۆ ئەوەی بە هەردوو ئاڕاستە بڕوات،
-
11:37 - 11:40لە پیرەوە بۆ گەنج و
لە گەنجەوە بۆ پیر. -
11:41 - 11:43چۆن دەتوانیت ئەمە بخەیتە کار
لە ژیانی خۆتدا؟ -
11:44 - 11:47خۆت، دەتوانیت بەکێ بگەیت
-
11:47 - 11:50بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی فێرکردنی
هاوبەشی لەگەڵ درووست بکەیت؟ -
11:51 - 11:55لەڕووی ڕێکخستنیشەوە،
چۆن دەتوانیت هەلومەرجەکان درووستکەیت -
11:56 - 11:59بۆ پەرەدان بە هاتوو چوونی
دانایی نێوان تاکەکان؟ -
12:00 - 12:03ئەمە هاوبەشکردنی نوێیە
لە بواری ئابوریدا. -
12:04 - 12:05زۆر سوپاس.
-
12:05 - 12:08(چەپڵەلێدان)
- Title:
- نەوەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم دەتوانن چی لە نەوەکانی دوای نەوەتەکانەوە فێربن لەسەر کار -- و بە پێچەوانەشەوە
- Speaker:
- چیپ کۆنلی
- Description:
-
"بۆ یەکەمین جار، پێنج نەوەمان هەیە لە شوێنی کارکردن لە یەک کاتدا" لە قسەکانی چیپ کۆنلی. چی ڕووئەیات ئەگەر هەموومان بیر لەوە بکەینەوە هەموو پێکەوە کار بکەین؟ لەم قسەکردنەدا کە بۆ هەمووان بەردەستە، کۆنلی نیشانی ئەیات چۆن فرەچەشنی تەمەن کۆمپانیا بەهێزتر ئەکات و وا لە نەوە جیاکان ئەکات یەکتر فێرکەن لە شوێنی کارکردن، بە ڕۆشتنی دانایی لە پیرەوە بۆ گەنج و لە گەنجیشەوە بۆ پیر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:22
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for What baby boomers can learn from millennials at work -- and vice versa |