خێرایی بیرکردنەوە چەندێکە؟ - سینا ماتیو
-
0:07 - 0:13دوژمنە سەرسەختەکەت تۆی بەستووەتەوەو
ئەیەوێت تاقیکردنەوەیەکی سەیر ئەنجام بدات. -
0:13 - 0:17کۆئەندامی مێشک و دەمارەکانتی بەستووە
بە دەمارەخانەیەکی زۆر درێژەوە -
0:17 - 0:21بۆ ئامانجێک کە نزیکەی ٧٠ مەتر دوورە.
-
0:21 - 0:24لە چرکە ساتێکدا، تیرەکە ئەهاوێژێت.
-
0:24 - 0:28ئەگەر بتوانی بیر لە بیرۆکەیەک بکەیتەوە پێش
ئەوەی سەهمەکە لە ئامانجەکە بدات، -
0:28 - 0:30ئەوا ڕێگەت پێدەدات بڕۆیت.
-
0:30 - 0:33ئایا کێ پێشبڕکێکە ئەباتەوە؟
-
0:33 - 0:39بۆ ئەوەی وەڵام بدەینەوە، پێویستە ئامێری
بیر بپشکنین: دەمارەخانەکان. -
0:39 - 0:43مێشکی مرۆڤ نزیکەی ٨٦ بلیۆن
دەمارە خانەی تێدایە. -
0:43 - 0:48کە لە ڕێگەی تەزووی کارەباییەوە ئاماژەکان
ئەگوازنەوە بە ئەگزۆنەکانیاندا، -
0:48 - 0:50یان توانای بزواندن.
-
0:50 - 0:53دەمارەخانە ئەو ئاماژەیە لەڕێگەی
پێکەوەلکانەکانەوە ئەگوازێتەوە -
0:53 - 0:56لە ڕێگەی ئاماژەگەیەنەرە کیمیاییەکان.
-
0:56 - 0:59ئاماژەکە لەڕێگەی پەلەکانی
دەمارەخانەکەوە وەردەگیرێن، -
0:59 - 1:03بە ئەگزۆنەکەیدا ئەڕوات، ئەڕوات
بۆ خانەی دواتر. -
1:03 - 1:07واتا هۆکاری سەرەکی کە دیاری دەکات چەند
خێرا بیردەکەیتەوە -
1:07 - 1:11بریتیە لەوەی چەندی پێدەچێت بۆ ئەوەی
ئاماژە سەرەتاییەکە دروست بکرێت؛ -
1:11 - 1:15بڵاو بێتەوە بە درێژایی ئەگزۆنەکەیدا؛
وە بگوێزرێتەوە بە بەستەری نێوان خانەکاندا. -
1:15 - 1:18پێویستە ژمارەی دەمارەخانەکانیش
لەبەرچاوبگرین -
1:18 - 1:21لەگەڵ ئەو درێژیەی کە پێویستە ئاماژەکە
پێیدا تێپەڕبێت. -
1:21 - 1:26با سەیرکەین بزانین ئەمە لە چی ئەچێت لە ڕاڕەوێکی
سادەیا -- کاردانەوەی پیاکێشانی ئەژنۆ. -
1:26 - 1:29پیاکێشانێک بە بەسستەری کڵاوەی ئەژنۆدا
تەزویەکی کارەبایی دروست دەکات -
1:29 - 1:33کە بە دەمارە خانەی هەستدا سەرئەکەوێت
بۆ دڕکە پەتک. -
1:33 - 1:36لەوێدا ئاماژەکە بەش دەبێت،
بۆ ئەوەی سادەبێتەوە، -
1:36 - 1:38ئەو بەشە وەردەگرین کە ئاماژەکە پێیدا
دەڕواتە دەمارە خانەی جووڵەوە -
1:38 - 1:40بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ قاچت.
-
1:40 - 1:43درێژی گشتی دەمارە خانەکان لەم ڕێگەیەدا
-
1:43 - 1:47نزیکەی ١ مەترە لە کەسێکدا کە ٥ پێ و
٥ ئینچە، -
1:47 - 1:51وە بە تێکڕا ١٥ بۆ٣٠ میلی چرکە دەخایەنێت
لە پیاکێشانەوە بۆ کاردانەوە. -
1:51 - 1:54خێرایی بریتیە لە درێژی دابەشی کات،
-
1:54 - 2:00واتا ئەم ئاماژەیە لە نێوانی ١٢٠ بۆ ٢٤٠
کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەڕوات. -
2:00 - 2:04ئەماژە سەرەتاییەکە ١ تا ٥ میلی چرکەی دەوێت
-
2:04 - 2:08وە گواستنەوە لە نێوان دوو دەمارەخانەکەدا تەنها
.١ بۆ .٥ میلی چرکەی دەوێت، -
2:08 - 2:12واتا زۆربەی کاتەکە پێویستە بۆ ئەوەی بە
ئەگزۆنەکاندا بڕوات. -
2:12 - 2:14ئەمەش لەگەڵ ئەنجامی توێژینەوەکاندا ئەڕوات
-
2:14 - 2:20کە بە تێکڕایی دەمارە خانەیەک ئاماژە
ئەنێرێت بە خێرایی ١٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. -
2:20 - 2:24بەڵام ئەم خێراییە ئەکرێ زیاتر بکرێ
بە بەمایلین کردن و زیادکردنی تیرەی ئەکزۆن. -
2:24 - 2:27مایلین بەرگێکی چەورییە کە دەوری
ئەگزۆن دەدات، -
2:27 - 2:30کە ڕێگە دەگرێت لە هاتنە دەرەوەی تەزووە
کارەباییەکان. -
2:30 - 2:35کەواتە، ئەو ئەگزۆنانەی تیرەیان زیاترە
بەرگری ناوەکیان کەمترە. -
2:35 - 2:39ئەم فاکتەرە ئاوێتانە ئەتوانن خێرایی کاتی
بزواندن زیاد بکەن -
2:39 - 2:43بۆ خێرایی ٤٣٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێڕێکدا.
-
2:43 - 2:47جیاوازی زۆر هەیە:
هەندێک مرۆڤ خێراتر بیردەکاتەوە لەوانی تر، -
2:47 - 2:50هەروەها خێرایی بیرکردنەوەی خۆت
بەدرێژایی ژیانت ئەگۆڕێت. -
2:50 - 2:52بە تایبەتی، کاتێک دەگەیتە تەمەنی پیری،
-
2:52 - 2:55بەرگی مایلینی دەوری ئەگزۆنەکان
،تەنک ئەبێتەوە -
2:55 - 2:59وە پێکهاتە دەماریەکانی تریش شیدەبنەوە.
-
2:59 - 3:01بگەڕێینەوە بۆ تاقیکردنەوە گاڵتەئامێزەکە.
-
3:01 - 3:05خێرایی ڕۆشتنی تیر لە کەوانەکانەوە
-
3:05 - 3:08بە تێکڕا ٢٤٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
-
3:08 - 3:13کەواتە بە دەمارە خانەیەکی درێژی، مایلین
کراو یان تیرەیەکی گەورە، -
3:13 - 3:15لە ڕاستیدا بیری تۆ ئەیتوانی
پێشبڕکێکە بباتەوە. -
3:15 - 3:17بەڵام... کێشەیەک هەیە.
-
3:17 - 3:21تیرەکە و بیری تۆ لە یەک کاتدا
دەروازەکە بەجێناهێڵن؛ -
3:21 - 3:25یەکەمجار تیرەکە دەڕوات،
دواتر کاتێک تۆ دەیبینیت، -
3:25 - 3:28ئاماژەکە بە ڕێگەکەی خۆیدا دەڕوات.
-
3:28 - 3:32پرۆسەکردنی وێنەکان یان موزیک،
قسەکردن لەگەڵ خۆتدا، -
3:32 - 3:36هەروەها گێڕانەوەی یادەوەریەکان پێویستی
بە ڕێڕەوی دەماریی ئاڵۆز هەیە -
3:36 - 3:40کە هیچ نزیک نییە لە سادەیی
کاردانەوەی کێشان بە ئەژنۆیا. -
3:40 - 3:43ئەو خێراییەی ئەم کردارانەی
پێدرووست ئەبێت، -
3:43 - 3:47جیاوازییەکانیان لەسەر بنەمای مایلینکراوی و
تیرەی ئەکزۆنەکانە. -
3:47 - 3:53بەڵام ماوەی ئەم بیرۆکانە ئەگۆڕێت
بە پشتبەستن بەو ڕێڕەوەی پێیدا تێدەپەڕێت، -
3:53 - 3:55شوێنی وەستانەکان، و جێی مەبەست.
-
3:55 - 3:59بەم شێوەیە، کاتێک ئاماژەیەکی
تۆقێنەرت پێدەگات، -
3:59 - 4:02کاردانەوەی ڕاچڵەکین بۆ ترست ئەبێت.
-
4:02 - 4:03وەک کاردانەوەی کێشان بە ئەژنۆیا،
-
4:03 - 4:07ڕاچڵەکین ئەکرێت خۆنەویست بێت و
زۆر خێراش بێت. -
4:07 - 4:09ئەگەر تەلەکە وەک پێویست خێرا لێبات،
-
4:09 - 4:12لەوانەیە لە کەمتر لە ٦٥ میلی چرکەدا
کاردانەوەت هەبێت. -
4:12 - 4:16کاردانەوەی ترس پشتدەبەستێت
بە هەستی بینین. -
4:16 - 4:20چاوەکانمان ئەتوانێت وێنەکان لێکبداتەوە
بە خێرایی ١٣ میلی چرکە، -
4:20 - 4:24بەڵام هەژمارکردنی ئەوەی ئەیبینین لەگەڵ
ئەو مەترسییەی هەیەتی -
4:24 - 4:28ئەکرێت ١٨٠ بۆ ٢٠٠ میلی چرکە
بخایەنێت. -
4:28 - 4:32لەو ماوەیەیا تیرەکە نزیکەی ١٣ مەتر
پێشکەوتووە. -
4:32 - 4:35ئامانجەکە ئەوەنە دوورە
-
4:35 - 4:38دەرفەتێکی گونجاوت هەیە پێی بگەیتەوە.
-
4:38 - 4:42ئەگەر بە خێرایی و جوانی بیرکردنەوەکەی خۆت
ئاڕاستە بکەیت.
- Title:
- خێرایی بیرکردنەوە چەندێکە؟ - سینا ماتیو
- Speaker:
- سینا ماتیو
- Description:
-
دووژمنەکەت گرتویت و خستویتیەتە بەر تاقیکردنەوەیەکی سەیر. کۆئەندامی دەماری تۆی درێژکردۆتەوە بە دەمارەخانەیەک بۆ ئامانجێک کە حەفتا مەتر دوورە. لە خاڵێکدا، تیرێک ئەهاوێت. ئەگەر پێش ئەوەی تیرەکە بیات لە ئامانجەکە بیرکردنەوەیەک هەبێت بۆ ئامانجەکە، ئەهێڵێ بڕۆیت. کەواتە کێ پێشبڕکێکە ئەباتەوە؟ سینا ماتیو لە خێرایی بیرکردنەوە ئەکۆڵێتەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:53
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How fast is the speed of thought? | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How fast is the speed of thought? | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How fast is the speed of thought? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How fast is the speed of thought? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How fast is the speed of thought? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How fast is the speed of thought? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How fast is the speed of thought? |