Return to Video

ئایا ئەمازۆنیەکان بەڕاستی هەبوون؟ - ئەدریان مایۆر

  • 0:08 - 0:10
    لە کاتی هۆمیرۆسەکانەوە،
  • 0:10 - 0:15
    چیرۆکە کۆنەکان لەسەر جەنگاوەرە دڕندەکانی
    نیشتەجێی دەریای ناوەڕاست گێڕدرانەوە،
  • 0:15 - 0:19
    ترسیان دەخستە ناو بەهێزترین
    ئیمپراتۆریەتەکان لە زەمانی کۆندا.
  • 0:19 - 0:22
    پاڵەوانێتیەکەیان لەڕێگەی زۆر
    هۆنراوەی داستانی باسکراوە.
  • 0:22 - 0:28
    لە جەنگی ئەفسانەیی تەروادە جەنگاون و
    لەشکرە گەورەکەیان ئەسینای داگیر کرد.
  • 0:28 - 0:30
    جاسۆن و ئارگۆناتەکان لە کەنار
    دەریاکانی ئەوان تێپەڕیون،
  • 0:30 - 0:33
    بە زەحمەت توانیویانە خۆیان
    لە تیرە بکوژەکانیان لابدەن.
  • 0:33 - 0:37
    ئەو جەنگاوەرە مەزنانە ڕووبەڕووی باشترین
    قارەمانەکانی ئەفسانەکان بوونەتەوە:
  • 0:37 - 0:38
    هەرقل،
  • 0:38 - 0:39
    زیسیوس،
  • 0:39 - 0:41
    و ئاکێڵیس.
  • 0:41 - 0:46
    و هەر تاکێك لەو جەنگاوەرانە ئافرەتێک بوو.
  • 0:46 - 0:51
    ئەمازۆنیە ئاشق بە جەنگەکان،"
    هاوهێزی پیاوان" لە ئازایەتی و کارامەیی،
  • 0:51 - 0:54
    بۆ هەمووان ناسراو بوون لە یۆنانی کۆندا.
  • 0:54 - 0:58
    دیمەنی جەنگی ئەمازۆنیەکان لە پەرستگای
    پاسینۆن لە ئارکۆپۆلیسی ئەسینا نەخشێنرا،
  • 0:58 - 1:03
    تابلۆ و پەیکەری ئەمازۆنییەکان پەرستگا
    و شوێنە گشتییەکانی ڕازاندۆتەوە.
  • 1:03 - 1:06
    کچە بچووکەکان یاری بە بوکەڵەی
    ئەمازۆنیەکان دەکەن،
  • 1:06 - 1:10
    هەروەها ئەمازۆنەکان وێنەی دڵخوازی
    یۆنانیەکان بوو لەسەر نەخشی گۆزەکانیان.
  • 1:10 - 1:12
    لە هونەر و وێژەی یۆنانیدا،
  • 1:12 - 1:15
    وەکو چاونەترس و
    خوازراو باس دەکران،
  • 1:15 - 1:17
    بەڵام زیاد لەوەش ترسێنەر و کوشندە،
  • 1:17 - 1:21
    و چارەنووسیان مردن بوو
    بەدەستی پاڵەوانە یۆنانیەکان.
  • 1:21 - 1:25
    ئایە ئەمازۆنیەکان تەنها وێنەی
    ئەفسانەکان بوون، یاخود شتێکی زیاتر؟
  • 1:25 - 1:28
    بۆ ماوەیەکی درێژ وا دانرا
    کە ئەوان خەیاڵی بن،
  • 1:28 - 1:30
    وەکو زەبەلاحەکان و قەنتورەکان.
  • 1:30 - 1:33
    بەڵام ئەوەی زۆر سەیرە،
    چیرۆکەکانی میسریە کۆنەکان،
  • 1:33 - 1:34
    فارسییەکان،
  • 1:34 - 1:35
    خۆرهەڵاتی ناوەڕاست،
  • 1:35 - 1:36
    ئاسیایی ناوەڕاست،
  • 1:36 - 1:37
    هیندستان،
  • 1:37 - 1:38
    هەروەها چین
  • 1:38 - 1:41
    بەهەمان شێوە باسیان لە جەنگاوەری
    ئافرەتی وەکو ئەمازۆنیەکان کردووە.
  • 1:41 - 1:47
    و ئەمازۆنیەکان لە چیرۆکە مێژوییە
    کۆنەکان باسکراون، نەك تەنها ئەفسانەکان.
  • 1:47 - 1:52
    نووسەرەکانی وەکو هیرۆدۆتوس، ئەفلاتوون،
    سترابۆ هەرگیز دوودڵ نەبوون لە هەبوونیان.
  • 1:52 - 1:56
    کەواتە ئافرەتە جەنگاوەرە ڕاستەقینەکان
    کێن کە بە ئەمازۆنیەکان ناسراون؟
  • 1:56 - 2:01
    مێژوونووسە کۆنەکان نیشتمانی
    ئەمازۆنیەکان دیاری دەکەن لە ئەنسیسیا،
  • 2:01 - 2:02
    هەرێمێکی فراوان درێژدەبێتەوە لە
  • 2:02 - 2:06
    دەریای ڕەشەوە بۆ دەشتە
    فراوانەکانی ناوەڕاستی ئاسیا.
  • 2:06 - 2:09
    ئەو هەرێمە گەورە لەلایەن هۆزە
    دەشتەکیەکان قەرەباڵغ کرابوو
  • 2:09 - 2:11
    کە ژیانیان بەسترا بوو بە ئەسپ،
  • 2:11 - 2:12
    تیربازی،
  • 2:12 - 2:13
    و کاروباری جەنگی.
  • 2:13 - 2:19
    کەلتورەکەیان نزیکی ١٠٠٠ ساڵ لە سەرەتای
    ساڵی ٨٠٠ی پێش زایینەوە پێشکەوت.
  • 2:19 - 2:23
    لەترسی یۆنانیەکان، فارسەکان، و
    چینییەکان سیسیانەکان هیچ تۆمارێکی
  • 2:23 - 2:27
    نوسراویان بەجێنەهێشت. بەڵام ئێمە
    دەتوانین نیشانەکان بدۆزینەوە لەوەی چۆن
  • 2:27 - 2:30
    لەلایەن دراوسێکانیان باسکراون،
    هەروەها لە شوێنەوار ناسیش.
  • 2:30 - 2:33
    باپیرە گەورەکانی سیسیانەکان یەکەم کەس
    بوون ئەسپ سواریان کرد
  • 2:33 - 2:36
    و کەوانی چەماوەیان داهێنا.
  • 2:36 - 2:42
    و، لەبەرئەوەی مێینەکانیان تیرهاوێژ بوون
    بۆیە دەکرێت هێندەی پیاوان خێرا و کوشندەبن،
  • 2:42 - 2:45
    هەموو منداڵەکان مەشقیان پێ دەکرا بۆ
    سوار بوون و هاویشتن.
  • 2:45 - 2:49
    ئافرەتان هاوشانی پیاوان ڕاویان دەکرد و
    دەجەنگان بە بەکارهێنانی هەمان چەك.
  • 2:49 - 2:52
    دیمەنێکی سروشتی وشك و
    شێوازی ژیانە دەشتەکیەکەیان
  • 2:52 - 2:55
    شێوازی خۆی لە یەکسانی دروست کردبوو.
    ئەوە یۆنانیە کۆنەکانی
  • 2:55 - 3:01
    سەرسام کرد، کە ئافرەت ڕابەرایەتی
    ژیانێکی بەستراوەی ناو ماڵی هەبوو.
  • 3:01 - 3:04
    تازەترین چیرۆکەکانی سیسیان،
    و ئەمازۆنیەکان،
  • 3:04 - 3:07
    لەوانەیە تەنها پڕوپاگەندەی
    زیادەڕەوی تێداکراو بێت.
  • 3:07 - 3:11
    کاتێک یۆنانیەکان دەستیان کرد بە بازرگانی
    بە دەوری دەریای ڕەش و دوورتر لە ڕۆژهەڵات،
  • 3:11 - 3:14
    وێنەکانیان زیاتر ڕاستەقینە خواز بوون.
  • 3:14 - 3:18
    وێنە کۆنەکانی ئەمازۆنیەکان ئەوانی بە چەک و
    قەڵغانی یۆنانیەکان نیشانداوە.
  • 3:18 - 3:20
    بەڵام لە نواندنەکانی دواتر،
    ئەوان وا وێناکراون
  • 3:20 - 3:22
    کە کەوان و تەوری جەنگیان بەکارهێناوە،
  • 3:22 - 3:23
    سواری ئەسپەکان بوون،
  • 3:23 - 3:26
    و کڵاوی نوکدار و پانتۆڵی
    خشداریان لەبەر کردوە
  • 3:26 - 3:29
    کە تایبەتمەندی ڕەوەندە دەشتەکیەکانە.
  • 3:29 - 3:33
    تا ئەو دواییانە، کەس دڵنیا نەبوو
    ئەو زنجیرەیە چەند بەهێز بووە کە
  • 3:33 - 3:36
    لە نێوان سیسیانەکان و ئەمازۆنیەکان
    هەبوو لە ئەفسانەی یۆنانیدا.
  • 3:36 - 3:41
    بەڵام شوێنەوار دۆزەرەوە تازەکان
    بەڵگەی گەورەیان بە دەستەوە داوە.
  • 3:41 - 3:46
    زیاتر لە ١٠٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی سیسیانی کۆن،
    یان تەپۆلکەی ناشتن ،هەڵکۆڵراوە،
  • 3:46 - 3:49
    کە ئێسکە پەیکەر و چەك دەگرێتە خۆ.
  • 3:49 - 3:51
    شوێنەوار ناسەکان لەمەو پێش وایان دانا
  • 3:51 - 3:54
    کە چەکەکان دەکرێ تەنها تایبەت بێت
    بە جەنگاوەرە پیاوەکان.
  • 3:54 - 3:57
    بەڵام شیکردنەوە تازەکانی DNA هەتا ئێستا
  • 3:57 - 4:00
    دەریان خستووە کە لە دەوروبەری ٣٠٠
    ئێسکە پەیکەر لەگەڵ چەك نێژراوە
  • 4:00 - 4:04
    تایبەتە بە مێینە کە تەمەنیان درێژ
    دەبێتەوە لە ١٠ بۆ ٤٥ ساڵ،
  • 4:04 - 4:07
    و هەموو ساڵێك زیاتر دەدۆزرێنەوە.
  • 4:07 - 4:10
    و ئێسکەپەیکەری ئافرەتەکان
    برینی جەنگ نیشاندەدات،
  • 4:10 - 4:12
    پەراسووی بڕاو بە شمشێر،
  • 4:12 - 4:14
    کاسەی سەری لێدراو بە تەوری جەنگی،
  • 4:14 - 4:17
    و تیرەکانیش بەر ئێسکەکان کەوتون.
  • 4:17 - 4:20
    لە هونەر و نوسینە کلاسیکیەکاندا،
  • 4:20 - 4:25
    ئەمازۆنیە ترسناکەکان هەمیشە وەکو
    چاونەترس و پاڵەوان وێنەکێشراون.
  • 4:25 - 4:27
    سەڕەڕای پیاو سالاریی یۆنانیە کۆنەکان
  • 4:27 - 4:34
    بیرۆکەی هەبوونی ئافرەتی بەهێز کە شکۆی
    ئازادی و شەڕیی تێکەڵ بەیەک بزوێندراوە.
  • 4:34 - 4:38
    تاکو ئێستاش، یۆنانیەکان
    هەر نوقمن لە نموونەی یەکسانخوازی.
  • 4:38 - 4:42
    ئایا دەکرێت کە جیهانی ئەفسانەیی
    ئەمازۆنییەکان چیرۆکیکی هەست بزوێن بێت
  • 4:42 - 4:46
    بۆ بوون بە ڕێگەیەك بۆ وێناکردنی
    پیاوان و ئافرەتان وەکو هاوڕێی یەکسان؟
Title:
ئایا ئەمازۆنیەکان بەڕاستی هەبوون؟ - ئەدریان مایۆر
Speaker:
ئەدریان مایۆر
Description:

ەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/did-the-amazons-really-exist-adrienne-mayor
بۆ ماوەیەکی درێژ وا دانرا کە ئەمازۆنیەکان، ئافرەتە جەنگاوەرە سەخت و ترسناکەکانی یۆنان، خەیاڵی بن. بەڵام ئەوەی زۆر سەیرە، چیرۆکەکانی میسریە کۆنەکان، فارسەکان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوەندی ئاسیا، هیندستان و چین بەهەمان شێوە باسیان لە جەنگاوەری ئافرەتی وەکو ئەمازۆنیەکان کردووە. و ئەمازۆنیەکان باسکراون لە چیرۆکە مێژوییە کۆنەکان، نەك تەنها ئەفسانەکان. ئافرەتە جەنگاوەرە ڕاستەقینەکان کێن کە بە ئەمازۆنیەکان ناسراون؟ ئەدریان مایۆر پشکنینی بۆ کردووە.

وانەیەك لەلایەن ئەدریان مایۆر، ئەنیمەیشن لەلایەن سێلڤیا پریتۆڤ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions