Return to Video

ڕوونکردنەوەی مەیدانی هیگس. دۆن لینکۆڵن

  • 0:07 - 0:07
    بەبێ هیچ گومانێک،
  • 0:07 - 0:10
    سەرنجڕاکێشترین تێبینیکردنی زانستی
    ٢٠١٢
  • 0:10 - 0:12
    دۆزینەوەی گەردیلەیەکی نوێ بوو
  • 0:12 - 0:13
    لە تاقیگەی سیرین
  • 0:13 - 0:15
    کەوا ئەویش هیگس بۆسۆن بوو،
  • 0:15 - 0:18
    گەردیلەیەک ناوی زانای فیزیای
    پیتەر هیگس لێنرا.
  • 0:18 - 0:20
    مەیدانی هیگس بیرۆکەیەکە تا قەبارە
  • 0:20 - 0:22
    بە گەردیلەی بچووک و بنچینەییەکان بدات
  • 0:22 - 0:22
    وەکو کوارک
  • 0:22 - 0:23
    لیپتۆن
  • 0:23 - 0:25
    کەوا مادەی ئاسایی دروست دەکەن.
  • 0:25 - 0:28
    هیگس بۆسۆنەکان لە مەیدانەکە دەلەرزن،
  • 0:28 - 0:28
    دەبینیت دەلەرنەوە
  • 0:28 - 0:30
    کاتێک حەبلەکە ڕادەتەکێنیت.
  • 0:30 - 0:33
    ىەڵام چۆن ئەم مەیدانە
    قەبارە بە گەردیلەکان دەدات؟
  • 0:33 - 0:34
    ئەگەر ئەمه‌ سەرلێشێونەرە بۆ تۆش،
  • 0:34 - 0:36
    ئەوە بە تەنها نیت.
  • 0:36 - 0:38
    لە ساڵی١٩٩٣دا وەزیری زانستی بەریتانیا
  • 0:38 - 0:41
    پێشبڕکێیەکی بۆ زانا فیزیایەکان ڕێکخست
    تا ڕێگایەکی سادە
  • 0:41 - 0:43
    بۆ تێگەیشتنی هەموو شتەکانی هیگس دابهێنن.
  • 0:43 - 0:45
    خەڵاتەکەش بوتڵێک شامپاینی نایاب بوو.
  • 0:45 - 0:48
    ڕوونکردنەوەی براوە بەم شێوەیە بوو:
  • 0:48 - 0:50
    وادابنێ ئاهەنگێکی تێکەڵی گەوره‌
  • 0:50 - 0:51
    لە تاقیگەی سیرن دایە
  • 0:51 - 0:53
    پڕە لە توێژەرەوەی فیزیای گەردیلەیی.
  • 0:53 - 0:56
    ئەم قەرەباڵخیەیی فیزیازانەکان مەیدانی
    هیگس پیشاندەدات.
  • 0:56 - 0:59
    کۆکەرەوه‌ی باجێکیش دێتە ناو ئاهەنگەکەوە،
  • 0:59 - 1:00
    کەس نایەوێت قسەی لەگەڵ بکات،
  • 1:00 - 1:02
    زۆر بە ئاسانی قەره‌باڵخیەکە تێدەپەڕێنێت
  • 1:02 - 1:03
    تا بە باڕەکە بگات.
  • 1:03 - 1:06
    کۆکەرەوەی باجەکە لەگەڵ خەڵکەکە تێکەڵنابێت
  • 1:06 - 1:07
    هەربەم شێوەیەش
  • 1:07 - 1:10
    هەندێک گەردیلە لەگەڵ
    مه‌یدانی هیگس تێکەڵنابن.
  • 1:10 - 1:11
    ئەو گەردیلانەی تیکەڵنابن،
  • 1:11 - 1:13
    بۆ نموونە وەکو فۆتۆنەکان.
  • 1:13 - 1:14
    بە بێ قەبارە ناسراون.
  • 1:14 - 1:17
    ئێستا وادابنێ پیتەر هیگس
    دەچێتە هەمان ژوورەوە،
  • 1:17 - 1:19
    لەوانەیە بەدوای شلە پێوەکەی بگەڕێت.
  • 1:19 - 1:20
    لەم دۆخە دا فیزیازانەکان
  • 1:20 - 1:22
    بەخێرایی لە دووری هیگس کۆدەبنەوە
  • 1:22 - 1:23
    تا گفتوگۆی لەگەڵ بکەن
  • 1:23 - 1:25
    هەوڵدەده‌ن تایبەتمەندی
  • 1:25 - 1:27
    هاوناوی بۆسۆمی پێوانە بکەن.
  • 1:27 - 1:29
    چونکە بە بەهێزی لەگەڵ خەڵکەکە تێکەڵ دەبێت،
  • 1:29 - 1:31
    هیگس بە هێواشی ژوورەکە دەبڕێت.
  • 1:31 - 1:32
    لێکچواندنەکان بەردەوامە،
  • 1:32 - 1:34
    هیگس بووبە گەردیلەیەکی گەورە
  • 1:34 - 1:36
    لەڕێگای تێکەڵبوونەوەی لەگەڵ مەیدانەکە.
  • 1:36 - 1:38
    کەواتە ئەگەر ئەم مەیدانی هیگس بێت،
  • 1:38 - 1:40
    چۆن هیگس بۆسۆن لەگەڵ هەموو ئەمه‌ دەگونجێت؟
  • 1:40 - 1:42
    دەی با وادەریبخەین
    ئامادەبوانی ئاهەنگەکەمان
  • 1:42 - 1:44
    یەکگرتووانە بە ژوورەکە بڵاودەبنەوە.
  • 1:44 - 1:46
    ئێستاش وادابنێ کەسێک لەلای دەرگاکە
    بەده‌ردەکەوێت
  • 1:46 - 1:48
    تا دەنگوباسی
    دۆزینەوەیەکی نوێ ڕابگەیەنێت
  • 1:48 - 1:50
    لە هەندێک شوێن نزیک و دووری تاقیگەکە.
  • 1:50 - 1:53
    ئەو خەڵکانەی لە دەرگایەکەوە نزیکن
    ده‌نگوباسه‌كه‌ دەبیستن،
  • 1:53 - 1:54
    بەڵام خەڵکە دوورەکان نایبیستن،
  • 1:54 - 1:57
    هەربۆیە ئەوانیش لە دەرگاکە نزیکە دەبنەوە
    بۆ پرسیارکردن.
  • 1:57 - 1:59
    قەبارەیەک لە قەرەباڵخیەکە دروست دەکەن.
  • 1:59 - 2:01
    ئەوە خەڵکانەی گوێیان لە
    ده‌نگوباسه‌كه‌ بوو.
  • 2:01 - 2:02
    بۆ شوێنە بنەڕەتیەکه‌یان دەگەڕێنەوە
  • 2:02 - 2:04
    تا لە باره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌كانی گفتوگۆبکەن،
  • 2:04 - 2:07
    بەڵام پاشان خەڵکە دوورترەکان دەپرسن
    چی لە گۆڕێیە.
  • 2:07 - 2:09
    سەرئەنجام قەبارەیەک لە قەرەباڵخیەکە دەبێت
  • 2:09 - 2:10
    کەوا بە ژوورەکەدا دەسوڕێنەوە.
  • 2:10 - 2:13
    ئەم قەبارەیە لێکچووی هیگس بۆسۆنە.
  • 2:13 - 2:14
    گرینگە لە بیرتبێت
  • 2:14 - 2:16
    کەوا ئەوە گەردیلە گەورەکان نین
  • 2:16 - 2:17
    زیاتر لەگەڵ مەیدانی هیگس تێکەڵ دەبن.
  • 2:17 - 2:19
    لە لێکچووی ئاهەنگەکەمان،
  • 2:19 - 2:22
    هەموو گەردیلەکان یەکسانن تا ئەو کاتەی
    دەچنە ژوورەوە.
  • 2:22 - 2:25
    هەم پیتەر هیگس و کۆکەرەوەی باجەکە
    سفر قەبارەیان هەیە،
  • 2:25 - 2:27
    ئەم تێکەڵبوونەوە لەگەڵ قەرەباڵخیەکە
  • 2:27 - 2:29
    دەبێتەهۆی ئەوەی قەبارە بەدەست بهێنن.
  • 2:29 - 2:30
    دووبارە دەی ڵێمەوە.
  • 2:30 - 2:33
    قەبارە لە تێکەڵبوون لەگەڵ
    مه‌یدانێك دروست دەبێت.
  • 2:33 - 2:34
    کەوات، بە کورتی و بە پوختی.
  • 2:34 - 2:36
    گەردیلەیەک قەبارەی زیاد و کەمی دەستدەکەوێت
  • 2:36 - 2:38
    بەگوێرەی تێکەڵبوونی لەگەڵ مەیدانەکە،
  • 2:38 - 2:40
    هەروەکو خەڵکە جیاوازەکان
    لە قەرەباڵخیەکە دەجوڵێن
  • 2:40 - 2:43
    بە خێرایەکی جیاواز بە گوێرەی بەناوبانگیان.
  • 2:43 - 2:45
    و هیگس بۆسۆن لە مەیدانەکە قەبارەیەکە،
  • 2:45 - 2:47
    وەکو ده‌نگۆیه‌ك بە ژوورەکە بڵاودەبێتەوە.
  • 2:47 - 2:49
    بێگومان ئەم لێکچواندنە تەنها--
  • 2:49 - 2:50
    لێکچواندنێکە،
  • 2:50 - 2:51
    بەڵام ئەمه‌ باشترین لێکچواندنە
  • 2:51 - 2:53
    تا ئێستا هەرکەسێک پێگەیشت بێت.
  • 2:53 - 2:54
    کەوایه‌، ئەوە خۆیەتی.
  • 2:54 - 2:56
    مەیدانی هیگس بەم شێوەیەیە
  • 2:56 - 2:57
    و هەموویش لەبارەی هیگس بۆسۆنە.
  • 2:57 - 3:00
    توێژینەوە بەردەوامەکان پێمان دەڵێن
    ئەگەر دۆزیبێتمانەوە،
  • 3:00 - 3:01
    و لەوانەشە خەڵاتەکە لە
  • 3:01 - 3:04
    بوتڵێک شامپاین زیاتر بێت.
Title:
ڕوونکردنەوەی مەیدانی هیگس. دۆن لینکۆڵن
Description:

بۆ بینینی تەوای ڤیدۆکە کرتە لەم بەستەرەیە بکە:http://ed.ted.com/lessons/the-higgs-field-explained-don-lincoln

یەکێک لە دۆزینەوە نایابە زانستیەکانی سەرەتای سەدەی ٢١ بە دڵنیایەوە هیگس بۆسۆن بوو، بەڵام بۆسۆن و مەیدانی هیگس ڕێگا بەوە گەردیلە جادوویە دەدان تێگەیشتن لێیان زەحمەت بێت. دۆن لینکۆڵن باسی لێکچواندنیک دەکات کەوا هەموومان بە بەرزی دەینرخێنین، باسی ئاهەنگێکی ئێوارەی گەورە دەکات کەوا گروپێک فیزیازانی بەژداریانکردوە و خودی پیتەر هیگسیس.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:20

Kurdish (Central) subtitles

Revisions