Return to Video

ئەو تۆڕە شارەوەیەیی کە ئینتەرنێت بەردەست دەکات - ساجان ساینی

  • 0:07 - 0:08
    لە ساڵی ٢٠١٢دا،
  • 0:08 - 0:13
    تيمێکی توێژەری یابانی و دانیمارکی
    پێوانەییەکی جیهانییان تۆمار کرد،
  • 0:13 - 0:16
    بە گواستنەوەی 1 پێتابیت لە داتا—
  • 0:16 - 0:19
    کە یەکسانە بە ١٠،٠٠٠ کاتژمێر
    ڤیدیۆیی کواڵیتی بەرز—
  • 0:19 - 0:23
    لە یەک چرکەدا، بە کێبڵێکی ٥٠ کیلۆمەتری.
  • 0:23 - 0:24
    بەڵام ئەمە کێبڵێکی ئاسایی نەبوو.
  • 0:24 - 0:27
    بەڵکو کێبڵی پێشکەوتوی تیشکی بوو—
  • 0:27 - 0:30
    تۆڕە نەبینراوەکە، کە جیهان
    بەیەکەوە دەبەستێتەوە
  • 0:30 - 0:32
    و ئینتەرنێت بەردەست دەکات.
  • 0:32 - 0:33
    بۆ دەیان ساڵ،
  • 0:33 - 0:36
    پەیوەندی درێژ مەودای
    نێوان شار و وڵاتەکان
  • 0:36 - 0:39
    بە هۆی ئاماژەی کارەباییەوە کە لە
  • 0:39 - 0:40
    وایەری مس دروست کرابوو،
    دەگوازێتەوە.
  • 0:40 - 0:42
    ئەمەش هێواش و نا چالاك بوو،
  • 0:42 - 0:48
    بەهۆی سنوورداری لە گواستنەوەی زانیاری و
    بەفیڕۆچوونی وزە بە شێوەی گەرمی.
  • 0:48 - 0:50
    بەڵام لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا،
  • 0:50 - 0:54
    ئەندازییارەکان شێوازێکی باشتریان
    بۆ گواستنەوەی زانیاری دۆزییەوە.
  • 0:54 - 0:55
    لە جیاتی کانزا،
  • 0:55 - 1:00
    دەکرێت شوشە بە وریاییەوە بتوێندرێتەوە و
    ڕیشاڵی باریکی لێ درووست بکرێت،
  • 1:00 - 1:05
    بە درێژایی سەدان کیلۆمەتر،
    کە ئەستورییەکی ناگاتە مووی قژ.
  • 1:05 - 1:06
    و لە جیاتی کارەبا،
  • 1:06 - 1:11
    ئەم وایەرانە تیشکی ڕوناکی بەکار دەهێنن
    بۆ گواستەنەوەی زانیاری.
  • 1:11 - 1:16
    بەڵام چۆن ڕوناکی بەناو شوشەدا تێدەپەڕێت،
    نەك ڕۆیشتن بەناویدا؟
  • 1:16 - 1:22
    نهێنییەکە لە دیاردەییەکەوە وەرگیراوە کە
    ناسراوە بە وێنە دانەوەیی تەواویی ناوەکی.
  • 1:22 - 1:23
    لە سەردەمی ئیسحاق نیوتنەوە،
  • 1:23 - 1:27
    درووستکەرانی هاوێنە و زاناکان
    زانیویانە ڕووناکی دەشکێتەوە کاتێک بە ناو
  • 1:27 - 1:32
    هەوا، ئاو یان مادەی وەکو
    شوشەدا تێدەپەڕێت.
  • 1:32 - 1:36
    کاتێک تیشکی ڕوناکی لەناو شوشەیەك
    بە گۆشەیەکی لێژ لە ڕووەکەی بدات،
  • 1:36 - 1:40
    کاتێک کە دەچێتەوە دەرەوە
    ئەوا دەشکێتەوە یان دەچەمێتەوە.
  • 1:40 - 1:43
    بەڵام ئەگەر تیشکەکە بە گۆشەیەکی
    تیژ بڕوات،
  • 1:43 - 1:46
    ئەوا دەچەمێتەوە و بە بەستراوی دەمێنێتەوە،
  • 1:46 - 1:49
    و بە درێژایی شوشەکە دەڕوات.
  • 1:49 - 1:50
    لە بارودۆخێکی گونجاودا،
  • 1:50 - 1:56
    دەکرێت بە شتێکی ڕۆشن
    ڕوناکی بشاریتەوە لە خەڵکی.
  • 1:56 - 1:58
    بەراورد بە کارەبا یان ڕادیۆ،
  • 1:58 - 2:02
    ئاماژەکانی فایبەر ئۆپتیک بە تۆزقاڵ
    لە مەودایی دووردا کەم دەکەن—
  • 2:02 - 2:04
    و هەندێك وزە پەرت دەبێت،
  • 2:04 - 2:07
    و کێبڵە تیشکییەکان ناتوانن
    بە شێوەیەکی تیژ بچەمێننەوە
  • 2:07 - 2:08
    ئەگینا ڕوناکیەکە دەچێتە دەرەوە.
  • 2:08 - 2:13
    ئەمڕۆکە، هەر تاکە ڕیشاڵێکی کێبڵی تیشکی
    چەندین شەپۆلی ڕوناکی لەخۆ دەگرێت،
  • 2:13 - 2:15
    هەریەك لەوان کەناڵێکی
    جیاوازی زانیاری پێک دەهێنن.
  • 2:15 - 2:19
    و یەک کێبڵی تیشکی لە سەدان ڕیشاڵ پێک دێت.
  • 2:19 - 2:23
    زیاتر لە ملیۆنان کیلۆمیتر لە کێبل
    کە تێکەڵ بەیەک دەبن لە دەرییاکاندا
  • 2:23 - 2:25
    تاکو کیشوەرەکان پێك ببەستن—
  • 2:25 - 2:29
    ئەوە بەسە بۆ ئەوەی بتوانیت نزیکەی ٣٠ جار
    بسوڕێیتەوە بە دەوری هێڵی کەمەرەییدا.
  • 2:29 - 2:31
    بە هۆی کێبڵی تیشکییەوە،
  • 2:31 - 2:33
    مەوداکان بە دەگمەن داتاکان سنووردار دەکەن،
  • 2:33 - 2:37
    هەر بۆیە وای لە ئینتەرنێت کرد گەشە بکات
    و ببێتە کۆمپیوتەرێکی هەسارەیی.
  • 2:37 - 2:38
    هەتا دێت زیاتر،
  • 2:38 - 2:43
    کاری مۆباییلەکانمان پشت بە ڕاژەکاری
    گەورە و بەهێز دەبەستێت
  • 2:43 - 2:47
    کە لە ناوەندێکی زانیاری زۆر گەورەدا
    هەڵدەگیرێن
  • 2:47 - 2:49
    کە پێی دەڵێن هەژمارگەیی هەوری،
  • 2:49 - 2:51
    ئەوەش دوو کێشەی لێ دەبێتەوە:
  • 2:51 - 2:54
    بە فیڕۆدانی گەرمی و سنوورداری بەکارهێنان.
  • 2:54 - 2:59
    زۆربەی گواستنەوەی زانیاریەکان لە
    ناو بنەکەی زانیاریەکاندا تێپەڕ دەبێت،
  • 2:59 - 3:04
    کە هەزاران ڕاژەکار بە یەك بەستراون
    بە هۆی کێبلی کارەبایی.
  • 3:04 - 3:06
    نيوەی وزە بەکارهێنراوەکە
    لە شێوەی گەرمی لەناودەچێت.
  • 3:06 - 3:10
    لە هەمان کاتدا، داواکاری لەسەر
    خزمەتگوزاری وایەرلێس زیادی کردووە،
  • 3:10 - 3:14
    و ئاماژەکانی گێگاهێرتز کە بەکار هاتووە
    لە مۆبایلەکانمان
  • 3:14 - 3:16
    سنوری گەیاندنی داتاکانی تێپەڕاندووە.
  • 3:16 - 3:20
    وا دیارە کێبڵی تیشکی
    زیاد لە پێویست باش بوو،
  • 3:20 - 3:25
    کە پشتیوانی بنکەیی زانیاریەکان دەکات.
  • 3:25 - 3:30
    بەڵام فۆتۆنە لێکدراوەکان کە داهێنانێکی
    هاوشێوەن، لەم کێشەیەدا هاوکار دەبن.
  • 3:30 - 3:33
    ڕوناکی بە تەنها بە ناو کێبڵی تیشکیدا
    تێپەڕ نابێت،
  • 3:33 - 3:36
    بەڵکو لەناو وایەری زۆر تەنکیی سیلیکۆنیشدا
    دەتوانێت تێپەڕ ببێت.
  • 3:36 - 3:40
    بەڵام شێوەی تێپەڕ بوونیان وەکو یەک نییە.
  • 3:40 - 3:42
    بەڵام ڕێگە بە ئەندازیاران
    دەدات بە بچووک کردنەوەی
  • 3:42 - 3:46
    هەموو ئەو ئامێرانەیی کە لە تۆڕێکی ١٠٠
    کیلۆمەتری کێبڵی تیشکیدا بەکار هاتووە
  • 3:46 - 3:49
    بۆ تەڵەزمی فۆتۆنی بچووك کە دەبەسترێت
    بە ڕاژەکارەکانەوە
  • 3:49 - 3:53
    و ئاماژە کارەباییەکان دەگۆڕن بۆ
    ئاماژەیی ڕوناکی و بە پێچەوانەوە.
  • 3:53 - 3:59
    ئەم تەڵزمەی کە ئاماژەی کارەبایی بۆ ڕوناکی
    دەگۆڕێت، ڕیگە بە وایەری کارەبایی بێسود
  • 3:59 - 4:03
    دەدات کە بگۆڕێن بۆ
    وزەی ڕیشاڵی بەهێز.
  • 4:03 - 4:07
    تەڵزمە فۆتۆنەکان هەروەها یارمەتی
    شکاندنی سنورەکانی بەکارهێنان دەدات.
  • 4:07 - 4:11
    توێژەران بۆ گۆڕینی ئاماژەی گێگاهێرتزی
  • 4:11 - 4:13
    بۆ تێرا هێرتزی کار دەکەن،
  • 4:13 - 4:16
    ئەمەش گواستنەی زانییارییەکان
    بە هەزاران جار خێراتر دەکات.
  • 4:16 - 4:18
    بەڵام ئەمانە ئاماژەیی کورت مەودان:
  • 4:18 - 4:20
    شێی هەوا کار دەکاتە سەرییان،
  • 4:20 - 4:22
    یاخود بینا بەرزەکان دەبن بە بەربەست بۆیان.
  • 4:22 - 4:25
    بەهۆی تەڵزمی بڵاوکەرەوەیی فۆتۆنی
  • 4:25 - 4:27
    کە دابەش کراون لە شارەکان،
  • 4:27 - 4:31
    ئاماژە تیرا هێرتزییەکان دەکرێت بگوازرێنەوە
    بۆ مەودای درێژخایەن.
  • 4:31 - 4:34
    ئەمە دەکرێت ئەنجام بدرێت بەهۆی میانکاری
    جێگیرەوە
  • 4:34 - 4:39
    کە ئینتەرنێتی زۆر خێرای بێ وایەر
    بەردەست دەکات.
  • 4:39 - 4:41
    بە درێژایی مێژووی مرۆڤ،
  • 4:41 - 4:44
    ڕوناکی، بینین و گەرمی پێ بەخشیوین،
  • 4:44 - 4:49
    وەك هاورێیەك خزمەتی کردوین کاتێك
    دەگەڕاین بەدوای جیھاندا.
  • 4:49 - 4:53
    لە ئێستادا، توانیمان ڕوناکی هەڵگری
    زانیاریەکان بکەین و ئاڕاستەیان بکەین
  • 4:53 - 4:56
    تا کار بکات بە درێژایی ڕێگە
    خێراکەی کێبڵی تیشکیی
  • 4:56 - 4:59
    لەگەڵ چەندین بینایی دەرچووی لێکدراوی
    جۆراوجۆر کە
  • 4:59 - 5:03
    دەبێتە هۆی درووست بوونی جیهانێکی
    گەورەتری وەهمیتر.
Title:
ئەو تۆڕە شارەوەیەیی کە ئینتەرنێت بەردەست دەکات - ساجان ساینی
Speaker:
ساجان ساینی
Description:

تەواوی ڤیدیۆکە لێرە ببینە:
https://ed.ted.com/lessons/the-hidden-network-that-makes-the-internet-possible-sajan-saini

لە ساڵی ٢٠١٢دا، تیمێک لە توێژارانی یابانی و دانیمارکی، پێوانەیەکی جیهانییان تۆمارکرد، ئەمەش بە گواستنەوەی یەک پێتابیت لە زانیاری، کە یەکسانە بە ١٠،٠٠٠ کاتژمێر ڤیدیۆی کوالێتی بەرز بە درێژایی کێبڵێکی ٥٠ کیلۆمەتری لە چرکەییکدا. ئەمە کێبڵێکی ئاسایی نەبوو. ئەمە کێبڵێکی پێشکەوتووی تیشکیی بوو، کە بە تۆڕە نهێنییەکە ناسراوە و هەموو جیهانی بە یەکەوە بەستووەتەوە و وای کردووە ئینتەرنێت بەردەست بێت. کێبڵی تیشکی چییە و چۆن کار دەکات؟ ساجان ساینی باس لەمە دەکات.

ئامادەکردنی ساجان ساینی، دەرهێنانی ستۆدیۆی ئارترەیک.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:03

Kurdish subtitles

Revisions