سۆنامی چۆن دروست دەبێت؟
-
0:07 - 0:11له ساڵی ٤٩٧ی پێش زایین، كاتێك
سه‌ربازه فارسه‌كان گەمارۆ دران -
0:11 - 0:13له شاری پۆتدیای یۆنان،
-
0:13 - 0:15ئاستی ئاوی دەریا لە دۆخی ئاسایی
خۆی زۆر زیاتر کشایەوە، -
0:15 - 0:18ئەمەش ڕێڕەوێکی ئاسان و
لەباری کردەوە بۆ داگیركردن. -
0:18 - 0:20به‌ڵام ئه‌مه بەختێکی باشی
بە ڕێککەوت نەبوو. -
0:20 - 0:21پێش ئه‌وه‌ی نیوەی ڕێگە ببڕن،
-
0:21 - 0:25ئاوەکە بە شەپۆڵێکی بەرزی وا گەڕایەوە کە
پێشتر هیچ کەس شەپۆڵی بەرزی وای نەبینیبوو، -
0:25 - 0:27بەمەش هێرشكه‌رانی
نقوم كرد و خنکاندنی. -
0:27 - 0:29پۆتدییه‌كان باوه‌ڕیان وابوو
کە ئه‌وان ڕزگار کراون -
0:29 - 0:31بەهۆی توڕەیی پۆسیدۆنی
خواوەندی دەریا. -
0:31 - 0:33به‌ڵام بەڕاستی ئەو شتەی ڕزگاری کردن
-
0:33 - 0:36پێدەچێت هەمان دیاردە بووبێت کە
کەسانی بێشوماری دیکەی لەناوبردووە: -
0:36 - 0:37ئەویش سۆنامییە.
-
0:37 - 0:40هەرچەندە سۆنامییەکان بەگشتی بە
شەپۆڵی بەرزی دەریایی دەناسرێنەوە، -
0:40 - 0:43بەڵام لەڕاستیدا ئەوان په‌یوه‌ندییان بە
چالاكی شەپۆڵە بەرزەکانەوە نییە کە -
0:43 - 0:46لە ئەنجامی هێزی کێشکردنی
خۆر و مانگه‌وە دروست دەبن. -
0:46 - 0:49له زۆر ڕووەوە، سۆنامییەکان تەنها جۆر و
شێوەیەکی گه‌ورەتری شەپۆڵی ئاسایین. -
0:49 - 0:51کە چاڵایی و لوتکەیان هەیە
-
0:51 - 0:53و لە ئاوی جوڵاویش دروست نابن،
-
0:53 - 0:56بەڵکو بەهۆی جووڵه‌ی ووزه‌ی
ناو ئاوەکەوە دروست دەبن. -
0:56 - 0:59جیاوازییەکە لەو شوێنەدایە
کە ئەم وزەیەی لێوە دێت -
0:59 - 1:02وزەی شه‌پۆڵە ئاساییەکانی
زەریا لە باوە دێت. -
1:02 - 1:06چونکە تەنها کاردەکاتە سەر ڕووکار‌ی دەرەوە،
شەپۆڵەکان لە قه‌باره و خێرایی سنووردارن. -
1:06 - 1:10به‌ڵام سۆنامییەکان بەهۆی ئەو ووزه‌یەوە
دروست دەبن کە لە ژێر ئاودا سەرچاوە دەگرن، -
1:10 - 1:11له ته‌قینه‌وه‌ی بوڕكانێک،
-
1:11 - 1:12لە ڕۆچوونی زەوی له ژێر دەریادا،
-
1:13 - 1:15یان ئەوەی کە باوترینیانە،
زه‌مینلەرزەی ژێر زەریاکانە -
1:15 - 1:19کاتێک دروست دەبن کە تەبەقە تکتۆنییەکانی
سەر ڕووی زه‌وی لێک دەخشێن، -
1:19 - 1:22ئەمەش بڕێکی زۆر لە وزه
دەردەداتە ناو ئاوەکە. -
1:22 - 1:24ئه‌م ووزه‌یه‌ش ده‌گوازرێته‌وه
بۆ سه‌رووی ئاوەکە، -
1:24 - 1:28شوێنی ئاوەکە دەگٶڕێت و به‌رزی ده‌كاته‌وه
بۆ سه‌رووی ئاستی ئاسایی ڕووی ده‌ریا، -
1:28 - 1:30به‌ڵام هێزی کێشکردن ئاوەکە
بۆ خوارەوە کێشدەکات، -
1:30 - 1:33ئەمەش وا لە وزەکە دەکات
بەئاسۆیی بۆ دەرەوە بلەرێتەوە. -
1:33 - 1:35به‌م شێوه‌یه سۆنامی دروست ده‌بێت،
-
1:35 - 1:38کە به‌خێرایی زیاتر له ٥٠٠ میل
(٨٠٠ کم) له كاتژمێرێكدا جوڵە دەکات. -
1:38 - 1:41كاتێك سۆنامی لە کەناری دەریا دوور دەبێت،
بەئاستەم ده‌تواندرێت هەستی پێبکرێت -
1:41 - 1:44چونکە بەسەرجەم قوڵی
ئاوەکەدا جوڵە دەکات. -
1:44 - 1:48به‌ڵام كه ده‌گاته تەنکاوەکە، شتێك
ڕووده‌دات پێی دەوترێت تەنککردنی شەپۆڵ. -
1:48 - 1:50چونکە ئاوی کەمتری لێیە
کە بەناویدا جوڵە بکات، -
1:50 - 1:53ئەم بڕە زۆر و بەرچاوەی وزە دەپەسێورێت.
-
1:53 - 1:55و خێرایی شه‌پۆڵەکان كه‌م دەبنەوە،
-
1:55 - 1:58لە کاتێکدا به‌رزی شەپۆڵەکان هەتا
١٠٠ پێ(٣٠ م) بەرز دەبنەوە. -
1:58 - 2:01وشه‌ی سۆنامی، يابانيیه و به واتای
"شه‌پۆلی به‌نده‌ر" دێت، -
2:01 - 2:05لەو ڕاستییەوە سەرچاوەی گرتووە کە سۆنامی وا
دەردەکەوێت تەنها لە کەناراوەکان ڕوودەدات. -
2:05 - 2:08ئه‌گه‌ر یەکەمجار چاڵایی سۆنامی
گه‌یشته کەناری ده‌ریا، -
2:08 - 2:10ئاوه‌كه لە ئاستی ئاسایی خۆی
دوورتر دەکشێتەوە -
2:10 - 2:11پێش ئه‌وه‌ی شه‌پۆڵە‌كە بگات،
-
2:11 - 2:13کە دەکرێت بەشێوەیەکی
هەڵخەڵەتێنەرانە مەترسیدار. -
2:13 - 2:16سۆنامی ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نقوم
ناکات کە لە نزیك کەنار ده‌ریان، -
2:16 - 2:20به‌ڵكو باڵه‌خانه و دارەکان بە دووری زیاتر
لە میلێک لەسەر زەوی تەخت دەکات، -
2:20 - 2:22به تایبه‌ت له ناوچه نزمه‌كان.
-
2:22 - 2:25وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌س نه‌بێت،
دوای ئه‌وه ئاوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، -
2:25 - 2:27له‌گه‌ڵ خۆی پاشماوە تازە
دروستبووەکە ڕادەکێشێت، -
2:27 - 2:30و هه‌ر شتێك، يان هه‌ر
كه‌سێك، کە بەدبەخت بێت -
2:30 - 2:31لە سەر ڕێگەکەی دەیگرێت.
-
2:31 - 2:34سۆنامییەکەی ساڵی ٢٠٠٤ی
ئۆقیانوسی هیندی -
2:34 - 2:37یه‌كێك بوو له کوشندەترین کارەساتە
سروشتییه‌کان لە مێژوودا، -
2:37 - 2:40کە زیاتر له ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی كوشت
له سه‌رانسەری باشوری ئاسیا. -
2:40 - 2:45کەواتا چۆن خۆمان بپارێزین له‌م
هێزه سروشتییه وێرانکەرە؟ -
2:45 - 2:46له هه‌ندێك ناوچه‌دا خه‌ڵك هه‌وڵیداوە
-
2:46 - 2:49کە سونامی ڕابگرن به ڕێگه‌ی دیواری
ده‌ریا، دەروازەکانی لافاو، -
2:49 - 2:51و جۆگەکانی گواستنه‌وه‌ی ئاو.
-
2:51 - 2:53به‌ڵام ئه‌م ڕێگانە هەمیشە کاریگەر نین.
-
2:53 - 2:56له ساڵی ٢٠١١، سۆنامی
ئەو دیواری لافاوەی تێپەڕاند -
2:57 - 2:59کە وێستگەی کارەبای
فوكوشیمای یابانی دەپاراست، -
2:59 - 3:01بووه هۆی کارەساتێکی ناوەکی (ئەتۆمی)
-
3:01 - 3:03سەرەڕای گیان لەدەستدانی
زیاتر لە ١٨٠٠٠ کەس. -
3:04 - 3:09زۆرێک لە زاناکان و سیاسەت داڕێژەرەکان لە
بری ئەوە جەخت لەسەر پێزانینی پێشوەختە، و -
3:09 - 3:12چاودێریکردنی په‌ستانی ژێرئاو و
چالاكی بوومەلەرزەیی، -
3:12 - 3:14و دامه‌زراندنی تۆڕی
په‌یوه‌ندیی جیهانی دەکەنەوە -
3:14 - 3:16بۆ ئەوەی بەخێرایی
هۆشدارییەکان بڵاوبکرێنەوە، -
3:16 - 3:19كاتێك سرشت زۆر له‌وه
به‌هێزتره کە بوه‌ستێندرێت، -
3:19 - 3:21پارێزراوترین ڕێگە ئه‌وه‌یه
کە لەسەر ڕێڕەوەکەی لابچیت.
- Title:
- سۆنامی چۆن دروست دەبێت؟
- Speaker:
- ئالێكس گێندله‌ر
- Description:
-
سۆنامیەکی قەبارە گەورە دەگاتە سەد پێ (٣٠م) بەرز، بەخێرایی ٥٠٠ میل (٨٠٠کم) لە کاتژمێرێکدا -- کە تێکەڵه‌یەکی ترسناکە بۆ هەر کەسێک یان شتێک کە دەکەوێتە سەر ڕێگەکەی. ئالێکس گێندلەر بەوردی باسی هۆکارەکانی ئەم مەترسییە تۆقێنەرە گەورانە دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن زاناکان بەدوای کەمکردنەوەی زیانە تێکدەرەکانیاندا دەگەڕێن لە داهاتوودا.
[دەرهێنان لە لایەن ستۆدیۆی ئۆجێنبلیک. خوێندنەوەی لەلایەن میشێل سنۆو]. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:37
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work | ||
Ibrahim Ahmed accepted Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work | ||
Ibrahim Ahmed edited Kurdish (Central) subtitles for How tsunamis work |